ئیمام ناصر محمد يەمانی
23 - 10 - 1428 ک
04 - 11- 2007 مـ
09:29 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
ــــــــــــــــــــ

پرسیاری مه‌هدی چاوه‌روانكراو بۆ زانایانی ئومه‌ت وشوێنكه‌وتوانیان..


بسم الله الرحمن الرحيم ، وسلامٌ على المُرسلين والتابعين لهم بإحسان إلى يوم الدين والحمدُ لله ربّ العالمين، وبعد..

ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئایینی ئیسلامی پاك وه‌هه‌موو گه‌لی ئیسلام، پرسیارێكم هه‌یه‌ بۆتان كه‌وا وه‌ڵامه‌كه‌ی هه‌موو موسڵمانێك له‌ نێرو مێ ی ده‌یزانێت ئه‌ویش: ئایا ئێوه‌ برواتان به‌ قورئانی گه‌وره‌ هه‌یه‌ كه ‌قسه‌ی په‌روه‌ردگاری رب العالمینه‌ وه‌ راسترین ودروسترین قسه‌یه‌؟ بێ گومان و به‌دڵنیایی یه‌وه‌ دواتر وه‌ڵامتان ئه‌وه‌ ده‌بێت وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌مووتان به‌یه‌ك زمان بیڵێن: چۆن بروامان به‌قورئانی گه‌وره‌ی قسه‌ی رب العالمین نی یه‌، وه‌هه‌ر كه‌سێك بروای پێ نه‌بێت ئه‌وا له‌بێ باوه‌رانه‌".
جا دواتر پرسیارێكی ترتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م وده‌ڵێم: ئینجا ئایا خودا وه‌عدی پێداون به‌وه‌ی ده‌یپارێزێت له‌ده‌سكاری تا رۆژی دوایی؟
وه‌ڵامتان به‌بێ شك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دواتر ده‌ڵێن : "به‌و په‌ری دڵنیایی یه‌وه‌ به‌ڵێ پارێزراوه" .‌
وه‌كو خودای گه‌وره‌ پشتراستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {إنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ}[الحجر:9]
واته‌/ به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه‌و بێگومان هه‌ر ئێمه‌ش پارێزگاری ده‌که‌ین.

پاشان پێتان ده‌ڵێم: كه‌واته‌ ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئومه‌ت و هه‌موو موسڵمانان، به‌خودا سوێندتان ده‌ده‌م گه‌ر بهاتایه‌ خودا قورئانی نه‌پاراستبوایه‌ له‌ده‌سكاری و ته‌حریف و دواتر به‌و هۆیه‌وه‌ رێگای راستتان وون كردبوایه ئایا ئه‌وكات ئێوه‌ به‌هانه‌و حوجه‌تان له‌سه‌ر خودا تا رۆژی قیامه‌ت ئه‌وه‌ نه‌بوو كه‌ده‌تان ووت: "قورئانی گه‌وره‌ ده‌ستكاری كرا وه‌فه‌رموده‌و ریوایاتیش زۆر بوون وه‌نه‌مان ده‌زانی كامه‌یان راستن وكامه‌یان به‌تاڵ وهه‌ڵبه‌ستراون بۆیه‌ رێگای راستمان ون كرد".‌‌
جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌تان به‌راست دانا كه ‌به‌راستی ‌قورئانی گه‌وره‌ ته‌حریف و ده‌سكاری كراوه ئه‌وه‌ لێره‌دا خودا لاری نی یه‌ له‌وه‌ی به‌هانه‌ بهێننه‌وه‌ وه ‌حوجه‌تان له‌سه‌ری ئه‌وه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وا قورئانی نه‌پاراستووه‌ له‌ده‌ستكاری و ته‌حریف بۆتان به‌م هۆیه‌وه‌ رێگای راستان لێ وون بوو وه ‌دواتر ده‌تانوت و سوێندتان به خوا ده‌خوارد و جه‌ختتان له‌سه‌ر ده‌کرده‌وه‌ به‌وه‌ی گه‌ر قورئان پارێزراو بوایه‌ له‌ده‌سكاری ئه‌وا هه‌رگیز ده‌ستان به‌وه‌ نه‌ده‌گرت كه‌مخالف ودژو پێچه‌وانه‌ی قورئانه، ئینجا دواتر خودا به‌م قسه‌یه‌ی ئێوه‌ی زانی كه‌وا ده‌ڵێن وه ‌تاوه‌كو به‌هانه ‌و حوجه‌تان نه‌بێت له‌سه‌ر په‌روه‌ردگاره‌كه‌تان ئه‌وا قورئانی گه‌وره‌ی بۆ پاراستن له‌ده‌سكاری و ته‌حریف تاكو رۆژی دوایی، وه‌ په‌یمانی لێ وه‌رگرتن كه‌وا دواتر لێتان ده‌پرسێته‌وه‌ ده‌رباره‌ی گه‌ر هاتوو ده‌ستان نه‌گرت پێوه‌ی وه‌ راتان نه‌گه‌یاند پێوه‌ی وه‌خودای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی:{وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ لَّكَ وَلِقَوْمِكَ ۖ وَسَوْفَ تُسْأَلُونَ ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [الزخرف]
واتە/ به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ خۆت و بۆ قه‌ومه‌که‌ت، له ئاینده‌شدا پرسیارتان لێده‌کرێت ده‌رباره‌ی.

كه‌واته‌ سوێندتان ده‌ده‌م به‌خودا ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئومه‌ت كه‌وا له‌م ئایه‌ته‌ وورد ببنه‌وه به‌باشی گه‌ر ئێوه‌ له‌وانه‌ن خاوه‌ن ژیری وهۆشمه‌ندن، وه‌به‌ڕاستی هه‌ر خاوه‌ن بیرو هۆشه‌کان له‌ڕاستی تێده‌گه‌ن و تێده‌فکرن خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [النّساء]
واته‌/ (دووڕووه‌کان کاتێک لای تۆن) ده‌ڵێن: ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته‌ جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) خوا تۆماری ده‌کا، که‌واته گوێ به‌وانه مه‌ده و پشت به خوا ببه‌سته ته‌نها خوات به‌سه که یارو یاوه‌رت بێت.(٨١) ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر (فەرموودەکە) له لایه‌ن غەیری خوداوە بوایه ئەوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان (لەگەڵ قورئاندا) تێدا ده‌دۆزیه‌وه‌ (٨٢).

جا به‌خودا سوێندتان ده‌ده‌م ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئومه‌ت ئایا ئه‌م ئایه‌تانه‌ روون و راشكاوو محكم نین كه‌وا خودا هه‌واڵی پێداون‌ كۆمه‌ڵ و ده‌سته‌و تایفه‌یه‌ك هه‌بوون كاتێك له‌لای محمد پێغه‌مبه‌ری خودا ئاماده‌ ده‌بوون له‌به‌ر‌ده‌می ئه‌وو له‌به‌رده‌می هاوه‌ڵانی راستی به‌ئاشكرا و رووبه‌روو ده‌یان ووت: ملكه‌چ وفه‌رمانبه‌ردارین بۆ خوداو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش‌ بۆ ئه‌وه‌ی تاوه‌كو متمانه‌ی موسڵمانه‌كان به‌ده‌ست بێنن، به‌هه‌مان شێوه محمد پێغه‌مبه‌ری خودا صلّى الله عليه وآله وسلّم - به‌قسه‌كانیان سه‌رسام ده‌بوو، جا دواتر خودا هه‌واڵتان پێده‌دات كه ‌ئه‌وانه‌ به‌ده‌میان شتێک ده‌ڵێن که له دڵ و ده‌روونیاندا نییه له‌به‌رده‌م محمد پێغه‌مبه‌ری خودا صلّى الله عليه وآله وسلّم، ‌وه‌خودا هه‌واڵتان پێ ده‌دات كه‌وا ئه‌وان كاتێك ده‌رده‌چوون له‌لای پێغه‌مبه‌ری خودا دواتر زۆر به‌په‌نهانی و به‌پيلانێكی تۆكمه‌وه‌ فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ریان ده‌ستكاری ده‌كردو قسه‌ی ئه‌ویان وا ئاوه‌ژوو ده‌كرده‌وه‌ كه‌وا محمد پێغه‌مبه‌ری خوداصلّى الله عليه وآله وسلّم نه‌یوتبوو، به‌مانای ئه‌وان پيلانیان ده‌گێرا به‌قسانێك دژی قسه‌ وفه‌رمووده‌كانی خوداو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، به‌ڵام پیلانه‌كه‌یان دواده‌خست تا كاتێكی به‌سه‌رداده‌چوو وه‌به‌تایبه‌تی له‌دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ری خودا صلّى الله عليه وآله وسلّم، بۆیه‌ ده‌فه‌رموێت {يُبَيِّتُونَ} پاشان هه‌ڵده‌ستان به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌ هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ له‌دوای رۆشتنی محمد پێغه‌مبه‌ری خودا - صلّى الله عليه وآله وسلّم- له‌نێو ریزی موسڵمانان تا جیل له‌دوای جیل بۆ یه‌كتری بگێرنه‌وه ئه‌وه‌ی بۆیان گێردراوه‌ته‌وه‌‌.

كه‌واته‌ ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئومه‌ت، چاره‌سه‌ر چی یه‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌م پيلانه‌ پیس وگڵاوه‌؟ مژده‌تان پێده‌ده‌م كه‌وا من چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ ده‌زانم وه ‌خودا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم شایه‌دو وه‌كیله‌، وه‌سوێند به‌خودای به‌رزو گه‌وره‌ كه‌وا ئه‌مانه‌م له‌سه‌ر‌ی خۆم‌ و ئیجتهادی خۆم نه‌هێناوه‌ به‌گومان گومانێك هیچ راستیه‌ك به‌ده‌سته‌وه‌ نادات، به‌ڵكو خودا فێری كردوون له‌هه‌مان ئه‌و ئایه‌تانه‌دا. خودای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: {أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم
واتە/ ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر (فەرموودەکە) له لایه‌ن غەیری خوداوە بوایه ئەوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان (لەگەڵ قورئاندا) تێدا ده‌دۆزیه‌وه‌

له‌وه‌یه‌ زانایه‌ك له‌زانا موسڵمانه‌‌ زۆرزانه‌كان بمپچرێنێت له‌وانه‌ی قسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی خودا له‌سه‌ر گومان گومانێك كه ‌هیچ راستیه‌ك به‌ده‌سته‌وه‌ نادات جا پێم بڵێت: "له‌سه‌رخۆ له‌سه‌ر خۆ ئه‌ی ئه‌وه‌ی وا ‌له‌خۆت تێده‌گه‌ی كه‌وا مه‌هدی چاوه‌روانكراوی ئه‌وه‌ تۆ هه‌ڵه‌ت كرد له‌ته‌ئویله‌كه‌ت بۆ ئه‌م ئایه‌ته‌ كه‌ده‌فه‌رموێت: {أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم
واته‌/ ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر (فەرموودەکە) له لایه‌ن غەیری خوداوە بوایه ئەوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان (لەگەڵ قورئاندا) تێدا ده‌دۆزیه‌وه‌
ئه‌وه‌ مه‌به‌ستی له‌ بێ باوه‌رو كافرانه‌ به‌م قورئانه‌ كه‌وا با بیر بكه‌نه‌وه‌ له‌قورئان وه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌ له‌كه‌سێكی تر جگه‌ له‌خودا هاتبوا ئه‌وا تێیان ده‌دی جیاوازیه‌كی زۆر" . جا دواتر به‌هه‌ق وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه‌ وده‌ڵێم: هه‌میشه سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شتێک نه‌ڵێم به‌ناوی خواوه جگه له‌وه‌ی حه‌ق و ڕاست نه‌بێت له‌هه‌مان قسه‌ی خودا به‌وه‌ی كه‌ خودا له‌م ئایه‌تانه‌ له‌گه‌ڵ بێباوه‌ران به‌قورئان نادوێ به‌ڵكو له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌ باوه‌رداره‌كان به‌م قورئانه‌ ده‌دوێ‌، وه‌سوپاس بۆ خودا كه‌ بابه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌ك ئایه‌تدا لكاندووه‌ بۆ رۆشنكردنه‌وه‌و روونكردنه‌وه‌ی تاكو كه‌س پێ ی له‌خشته‌ نه‌چێ جگه‌ له‌ له‌ناوچووێكی سته‌مكار له‌خۆی وه‌ده‌یه‌وێت موجاده‌له‌و ده‌مبازی بكات به به‌ڵگه‌ی پڕوپووچ، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق و ڕاستی به‌تاڵ بکاته‌وه‌و بیترازێنێت، وه‌دواتر بانگی هه‌موو موسڵمانانێكی عه‌ره‌ب ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی زمانێكی عه‌ره‌بی ئاشكرایان هه‌یه‌ له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ له‌زانایانیش نین ئینجا پێیان ده‌ڵێم: به‌خودا سوێندتان ده‌ده‌م حوكم و بریار بده‌ن له‌نێوانی من و ئه‌و زانایانه‌ی ئومه‌ت كه‌ بانگه‌وازی من ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیان گه‌رێنمه‌وه‌ بۆ ئایینی ئیسلامی پاك. ‌جا دواتر له‌گه‌ڵم ده‌دوێن وده‌ڵێن: "ئه‌ی ناصر یه‌مانی به‌ڵام ئێمه‌ زانا نین له‌زانایانی ئایینی ئیسلام هه‌تاوه‌كو حوكم بده‌ین له‌نێوان تۆو زانایانی ئومه‌ت . جا پاشان وه‌ڵامیان ده‌ده‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم: ئێمه‌ له‌م ئایه‌ته‌دا پێویستمان به‌ زانایه‌كی فقهـ نی یه‌ به‌ڵكو پێویستمان به‌ مرۆڤێكی عه‌ره‌بیه‌ كه‌زمانێكی عه‌ره‌بی ئاشكرای هه‌بێت كاتێك كه‌سێك به‌زمانی عه‌ره‌بی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات لێ ی تێبگات، جادواتر ئه‌م عه‌ره‌بیه‌ كاتێك وتی من عه‌ره‌بیم و له‌قسه‌ش تێده‌گه‌م ئه‌وه‌ی به‌زمانی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵم قسه‌بكات ئایه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ چی یه‌؟ جا دواتر پێ ی ده‌ڵێم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خودای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی:
{وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [النّساء]
واته‌/ (دووڕووه‌کان کاتێک لای تۆن) ده‌ڵێن: ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته‌ جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) خوا تۆماری ده‌کا، که‌واته گوێ به‌وانه مه‌ده و پشت به خوا ببه‌سته ته‌نها خوات به‌سه که یارو یاوه‌رت بێت.(٨١) ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر (فەرموودەکە) له لایه‌ن غەیری خوداوە بوایه ئەوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان (لەگەڵ قورئاندا) تێدا ده‌دۆزیه‌وه‌ (٨٢).

وه ‌ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی هه‌موو كه‌سێك كه ‌زمانێكی عه‌ره‌بی ئاشكرای هه‌یه‌ و ده‌ڵێت: "براكانم به‌دڵنیایی یه‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ وازعه‌و ئاشكرایه‌ ئه‌وه‌ خودا هه‌واڵمان پێده‌دات وپێمان ده‌ڵێت به‌وه‌ی كاتی خۆی دوو تایفه‌ له‌ کۆرو مه‌جلیسی محمد پێغه‌مبه‌ری خودا -صلّى الله عليه وآله وسلّم- ئاماده‌ده‌بوون یه‌كێكیان داوای زانستیان ده‌كردو باوه‌رداربوون وه‌ ده‌سته‌كه‌ی تریان به‌رواڵه‌ت باوه‌رداربوون به‌ڵام به‌كوفرو بێ باوه‌ریه‌وه‌ ده‌رده‌چوون وه‌كو چۆن به‌م شێوه‌یه‌‌ داخل ده‌بوون، پاشان ده‌ستیان ده‌كرد به‌گۆرینی فه‌رمووده‌كان وه‌قسه‌یه‌كیان به‌ناوی محمد پێغه‌مبه‌ری خوداوه‌ ده‌كرد كه ‌نه‌یوتبوو صلّى الله عليه وآله وسلّم، وه‌پاشان ‌راشكاوانه ده‌بینین له‌وشه‌كانی ئایه‌ته‌كان‌ به‌وه‌ی خودا فه‌رمانی به‌پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كردووه‌ ئه‌وان ده‌رنه‌كات له‌مه‌جلیسه‌كه‌ی وه‌ئه‌مه‌ ئاشكرایه‌ له‌ ووشه‌كانی ‌ئایه‌ته‌كه‌دا كه‌ده‌فه‌رموێت: {فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا}
واته‌/ که‌واته گوێ به‌وانه مه‌ده و پشت به خوا ببه‌سته ته‌نها خوات به‌سه که یارو یاوه‌رت بێت.، به‌و مانایه‌ی ئه‌وان به‌رده‌وام بوون له‌ هاورێیه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوداو هاوه‌ڵانی و له‌گه‌ڵی دابوون وه ‌به‌رده‌وام له‌مه‌جلیسه‌كانیدا ئاماده‌ ده‌بوون هه‌ر كاتێك بیان ویستایه‌، وه‌ هه‌رگیز محمد پێغه‌مبه‌ری خودا - صلّى الله عليه وآله وسلّم- هه‌ڵنه‌ستاوه‌ ده‌ریان بكات، حیكمه‌تیش له‌ده‌رنه‌كردنیان ئه‌وه‌بوو تا دواتر روون ببێته‌وه‌ ئه‌وه‌ كێ یه‌ به‌راستی دوای قورئان ده‌كه‌وێت و قسه‌ی خودا به‌راست داده‌نێت وه ‌ئه‌وه‌ی قورئان پشت گوێ ده‌خات و به‌دوای قسه‌و فه‌رمووده‌یه‌ك ده‌كه‌وێت كه‌ دژو مخالف وپێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی خودایه‌، وه‌ده‌بینین به‌وه‌ی خودا به‌باوه‌ردارانی راگه‌یاندووه‌ به‌م قورئانه‌ كه‌پێویسته‌ له‌سه‌ریان بۆ قورئان بگه‌رێنه‌وه‌ له‌وه‌ی كه ‌له‌سه‌ری ناكۆك و جیاوازن له‌م فه‌رمودانه‌ی كه‌ به‌ناوی محمد پێغه‌مبه‌ری خودا صلّى الله عليه وآله وسلّم- وه‌ كراوه‌ ، وه ‌ئه‌مه‌ش گه‌ر هاتوو ئه‌م فه‌رموودانه‌ له‌كه‌سێك بوو جگه‌ له‌خوداو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئه‌وا دواتر ئه‌وانه‌ی له‌ ووته‌كانی ‌قورئان وورد ده‌بنه‌وه‌ ده‌بینن له‌نێوان ئه‌م فه‌رموده‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌و له‌نێوان قورئاندا جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه". كۆتایی هات حوكمی كه‌سێك‌ كه‌ زمانێكی عه‌ره‌بی ئاشكرای هه‌یه‌.

وه‌ ئه‌ی گه‌لی زانایان هه‌مووتان من پرسیارێكی ترتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م: له‌به‌رچی دواتر خودا سزای هه‌ر هه‌موو شوێنێك به‌خه‌ڵكه‌كانیه‌وه‌ ده‌دات له‌جیهاندا به‌و شوێنانه‌ی كه ‌موسڵمانانیشی تێدایه‌ به‌سزایه‌كی پر له‌ئێش و ئازار وه‌ئه‌م سزایه‌ ده‌بێته‌ نیشانه‌یه‌ك بۆ به‌راست دانه‌ری مه‌هدی چاوه‌روانكرا به‌ر له‌هاتنی رۆژی قیامه‌ت؟ خودای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: {وَإِن مِّن قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا ۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا ﴿٥٨﴾وَمَا مَنَعَنَا أَن نُّرْسِلَ بِالْآيَاتِ إِلَّا أَن كَذَّبَ بِهَا الْأَوَّلُونَ ۚ وَآتَيْنَا ثَمُودَ النّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُوا بِهَاۚ وَمَا نُرْسِلُ بِالْآيَاتِ إِلَّا تَخْوِيفًا ﴿٥٩﴾} صدق الله العظيم [الإسراء]
واتە/ هەرچی شارو شارۆچکه‌و ئاوەدانی ھەیە ئێمه بڕیارمان داوە پێش به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت له ناوی به‌رین، یان سزایه‌کی سه‌ختی بده‌ین، ئەمە له کتێب و دۆسیه‌ی تایبه‌تدا تۆمار کراوە (٥٨) هیچ شتێك نه‌بووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه موعجیزه به‌رپا بکه‌ین و نیشانی بده‌ین له‌وه‌ی که ئه‌وان داوایان کردووه‌ ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که (جۆره‌ها موعجیزه‌مان نیشانی پێشینه‌کان دا) به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر بڕوایان پێ نه‌کرد ئێمه‌ش له ناومان بردن حوشتره تایبه‌تیه‌که‌شمان به ئاشکراو ڕوون به قه‌ومی ثمود به‌خشی که‌چی سته‌میان لێکرد بۆیه‌ به‌ڕاستی ئێمه (له‌مه‌ودوا) ته‌نها بۆ ترس و داچڵه‌کاندن نه‌بێت هیچ جۆره موعجیزه‌یه‌ك نانێرین (٥٩).

له‌وه‌یه‌ زانایه‌ك له‌زانا موسڵمانه‌ ‌زۆرزانه‌كان بمپچرێنێت و بڵێت: ئه‌مه‌ مه‌به‌ستی له‌و ناوچه‌و شوێنانه‌ بوو كه‌ هێشتا پێغه‌مبه‌ری خودا نه‌هاتبوو-صلّى الله عليه وآله وسلّم- وه‌كو ئه‌و شوێنه‌ی گه‌لی نوح كه‌وا خودا غه‌رق (نوقم)ی كردن، وه‌به‌هه‌مان شێوه‌ ئاوه‌دانی یه‌كه‌ی گه‌لی عاد كه‌وا خودا به‌بایه‌كی ته‌فروتوناكه‌ر له‌ناوی بردن، وه‌به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی گه‌لی سه‌مود كه‌وا خودا به‌بوومه‌له‌رزه‌ له‌ناوی بردن، وه‌به‌هه‌مان شێوه‌ ئاوه‌دانیه‌كه‌ی گه‌لی لوط و ئیبراهیم، وه‌به‌هه‌مان شێوه‌ گه‌لی شوعه‌یب، وه‌به‌هه‌مان شێوه داب ونه‌ریتی ئالی فیرعه‌ون، ئه‌مه‌ مه‌به‌ستی ئه‌م ئاوه‌دانی و شوێنانه‌ی پێشوتر بوون كه‌وا پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ خسته‌وه‌‌ ،جا دواتر وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه‌: كه‌تۆ به‌م ته‌ئویل كردنه‌ت تووره‌یی‌ خوداو رازی نه‌بوونی له‌سه‌رت بۆ خۆت ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ی چونكه‌ خودا له‌م ئایه‌ته‌دا‌ مه‌به‌ستی له‌ئاوه‌دانیه‌كانی پێشوتر نی یه‌ به‌ڵكو بانگتان ده‌كات كه‌وا به‌سه‌ر زه‌ویدا بگه‌رێن تا سه‌یر بكه‌ن خودا چی به‌سه‌ر به‌درۆخه‌ره‌وان هێنا له‌وانه‌ی پێشتر پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ خسته‌وه‌، كه‌واته‌ ئه‌مان ده‌رباره‌ی ئه‌م گه‌ل وئاوه‌دانیانه‌ی پێشوتر قسه‌ده‌كات هه‌رچی ئه‌م سزایه‌یه‌ كه‌به‌ڵێنتان پێدراوه‌ كه‌ دواتر سه‌رتاپای ناوچه‌كانی جیهان ده‌گرێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یامی محمد پێغه‌مبه‌ری خودا - صلّى الله عليه وآله وسلّم- بۆسه‌ر هه‌موو ناوچه‌كانی گۆی زه‌ویه‌.

كه‌واته‌ ئه‌ی قه‌وم له‌میانه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ روون وئاشكراو راشكاوو رۆشنه‌دا زانیم كه‌وا دواتر ئێوه‌ مه‌هدیه‌ هه‌قه‌كه‌تان به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه ئه‌وكاته‌ی دێت بۆتان وبانگتان ده‌كات بگه‌رێنه‌وه سه‌ر كتێبی خودا قورئانی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جیاوازن له‌سه‌ری له‌ فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر، وه‌كو دیاره‌ ئێستا ئێوه‌ ئه‌وانه‌ بوون كه‌پشتان لێ ی كرد‌ پاشان خودای گه‌وره‌ ئایه‌ت ونیشانه‌یه‌كی گه‌وره‌ دێنێت بۆی جا ئایا ده‌زانن ئه‌مه‌ چی یه‌؟ ئه‌مه‌ ئایه‌ت ونیشانه‌ی سزایه‌كی به‌ئێشه‌، ئایا ده‌زانن له‌به‌رچی، خودای گه‌وره‌ سزاتان ده‌دات ئه‌ی گه‌لی موسڵمانان له‌كاتێكیشدا مه‌هدی چاوه‌روانكراو پێغه‌مبه‌ر نی یه‌، جا له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ره‌كان به‌م قورئانی گه‌وره‌یه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ سزاتان ده‌دات؟ ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ پشتان له‌و‌مه‌هدی چاوه‌روانكراوه‌ كرد كه‌ بانگتان ده‌كات بۆ په‌یره‌وی و حوكم كردن به‌قورئانی گه‌وره‌. كه‌واته‌ هه‌ركه‌سێك پشتی كرده‌ مه‌هدی چاوه‌روانكراوی هه‌ق ئه‌وا به‌راستی پشتی له‌قورئانی گه‌وره‌ كرد وه‌ دواتر خودا به‌ئازارو سزایه‌كی توند شادی ده‌كات.

وه‌ئه‌ی یارو یاوه‌ره‌كانم ئه‌مه‌ به‌موسڵمانان و هه‌موو خه‌ڵكی رابگه‌یه‌نن با به‌ڵگه‌یه‌کی دڵسۆزی و غه‌مخۆری بێت بۆ لای په‌روه‌ردگارتان وه‌ به‌و هیوایه‌ی ئه‌وان له خوا بترسن.

وه‌سه‌لام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دوای رێنمایی كا‌ر بۆ رێگای_______________ راست ده‌كه‌وێت..
ئیمام مه‌هدی به‌سه‌رخه‌ری محمد پێغه‌مبه‌ری خودا و قورئانی گه‌وره ناصر محمد یه‌مانی.
_____________

رابط بيان الأصلي
http://www.the-greatnews.com/showthread.php?t=1053