ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
26 - ربيع الأول - 1439 ك
14 - 12 - 2017 مـ
10:07 به‌یانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
http://www.the-greatnews.com/showthread.php?p=276561
____________


راگەیاندنی سیناریۆی ده‌نگۆی کوژرانی سەرکردە عەلی عبداللە صالح
..


ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
23 - 08 - 1436 ك
10 - 06 - 2015 مـ
03:55 صباحاً

[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
http://www.the-greatnews.com/showthread.php?p=191897
ـــــــــــــــــ


ناكرێت بۆ سه‌ركرده‌ عەلی عبداللە صالح كه‌وا بكوژرێت له‌ پێش ئه‌وه‌ی قیاده‌ی یه‌مه‌ن ته‌سلیم به‌ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی بكات ..

بسم الله الرحمن الرحيم {إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْراً} [الطلاق:3].
واته‌/ به‌ڕاستی خوا کارو فه‌رمانی خۆی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت بێگومان خوا بۆ هه‌موو شتێک نه‌خشه‌یه‌کی دیاریکراوی بڕیارداوه.
وه ‌خودای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: {وَاللَّهُ غَالِبٌ عَلَى أَمْرِهِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لا يَعْلَمُونَ} [يوسف:21] صدق الله العظيم.
واته‌/ خوای گه‌وره زاڵه به‌سه‌ر کارو فه‌رمانه‌کانی خۆیدا به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌مه نازانن.

ئایا شەرمناکەن لە درۆکردن! جا دواتر ئێمە و ھەمووانیش ئەوە دەزانن كه‌وا کێ قسەی راسترو دروستره، جا سوێند بەو خودایه‌ی کەوا ھیچ خوایەکی تر نی یە جگە لە ئەو وه‌ بێجگه‌ له‌ ئه‌و خوایەکی تر ناپەرستم گەر بێتو ھەرھەموو جیھان لەبەردەممدا کۆ ببنەوە وه‌ بەیەک زمانیش بڵێن: "بەراستی سەرکردە عەلی عبداللە صالح کوژرا" ئەوا ده‌ستبه‌جێ وەڵامیان دەدەمەوەو دەڵێم: به‌راستی ئێوە درۆ دەکەن، وە ئایا دەزانن لەبەرچی دواتر ھەواڵی ھەر ھەموویان بەدرۆ دەخەمەوە؟ ئەمە لەبەرئەوەی من بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانم کەوا بەناوی پەروەردگارەکەمه‌وه‌ درۆم نەکردووە پاک و بێگەردی بۆی جا ئه‌و پێی راگەیاندووم لەحەوت روئیادا بەوەی كه‌وا دواتر ئەوەی قیادە تەسلیم بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەکات بریتی یه‌ له‌ عەلی عبداللە صالح، وە پەروەردگارم وێنەکەی نیشان دام کە زیندووەو له‌ ژیاندایه‌. جا چۆن دەکوژرێت لە کاتێکدا ھێشتا ئه‌و قیاده‌كه‌ی تەسلیم بە ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یەمانی نەکردووە؟ ویا سبحان اللە العظيم! به‌راستی خوای گەورە زاڵە بەسەر کارو فه‌رمانه‌كانیدا بەڵام زۆربەی خەڵکی ئه‌وه‌ نازانن.

وە لەسەری دواتر فەتواکە تازە دەکەینەوە بەھەق :

گەر بێتو هه‌ر ھەموو بەندەکانی خودا لە مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی بیانەوێت سەرکردە عەلی عبداللە صالح بکوژن ئەوا ھەر ناتوانن ھەرچەندە ھەندێکیشیان بۆ ھەندێکیان ببن بە بەسەرخەرو پاڵپشت بۆ یەکتری ھەتا قیادەکە تەسلیم بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەکات، جا ئایا دەزانن خۆشەویستانم لەبەرخوا بۆچی ئەم یەقین و دڵنیایی یە تەواوەم ھەیە؟ ئەمە لەبەر ئه‌وەی من دەزانم كه‌وا درۆو بوختانم به‌ناوی په‌روه‌ردگاره‌كه‌مه‌ وه‌ هه‌ڵنه‌به‌ستووه‌ لەوەی وتومە ئەوەی كه‌وا دواتر قیادەی یەمەن تەسلیم بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەکات بریتی یە لە سەرۆک عەلی عبداللە صالح، جا ببن بەشایەد لەسەر ئەوە وە دواتر رۆژەکانیش ئەوە رووندەکەنەوە كه‌ کێ راستگۆیە و کێش درۆزنە.

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
براتان؛ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد يه‌مانی.
____________

وە ئەم بەیانەمان پێشتر بەماوەیەک بەر لەئێستا نوسیوە لە پێش راگەیاندنی ھەواڵەکە بە کوژرانی سەرکردە عەلی عبداللە صالح بەگوێرەی تاریخی بەیانەکە لە پێش ئەوەی سەرجەم کەناڵە عەرەبی و جیھانی یه‌ گه‌مژه‌كان ئەم درۆو بوختانه‌ هه‌ڵبه‌ستن؛ جا ھەموویان بەیەک زمان بڵێن: "بەراستی سەرکردە عەلی عبداللە صالح کوژرا". بەڵام ئیمام مه‌هدی بەھەمان شێوە پێشتر وەڵامەکەی نوسیووە بەر لە چەندین ساڵ وەکو رەددێک بۆ ھەواڵی کەناڵەکانی بەشەر بەر لە ھەواڵەکە و لەدوای ھەواڵەکەش، جا نه‌ انصار اللە کوشتوویانه‌، وە نه‌ سنحانیش کوشتوویه‌تی، وە نه‌ طارقی کوری براکەشی کوشتوویه‌تی ھەروەک ھەندێکتان وادەزانن.

وەھەرچی دەربارەی جه‌سته‌كه‌یشی ئەوا دەڵێم: ئەی بەرێز عبدالملک حوسی فەرموو عەلی عبدللە صالح بێنە بەرچاوی خەڵکی بەڵکو بەدڵنیایی یەوە شایەدی کوژرانی عەلی عبداللە صالح بدەن، وە دەشزانم کەوا خودا لەسەر زیندووکردنەوەشی بەتوانایە گەر بەراستی ئه‌ویشتان كوشتبێت.

جا دواتر حەتمەن چیرۆکی کوشتنه‌كه‌ی عەلی عبداللە صالح سەرھەڵدەداتەوە ھەروەکو زنجیرەکانی (رامز جەلال) خاوەنی ئەو دەموچاوو روخسارە جیاوازو جۆراو جۆرەی کەوا وەکو راستەقینە دەردەکەوێت بۆ سەرگرتنی کامێرای شاراوه‌كه‌، جا حوکم و بریار ھەر بۆ خوایە ھه‌ر ئەویش باشترین کەسە کەوا بەزووترین کات کاروبارەکان حساب دەکات.

وە ئەی کۆمەڵانی انصار اللە لەخوا بترسن گەر ئێوە بەراستی بەسەرخەری خوان جا ھەوڵی کوژاندنەوەی نوری خوا مەدەن بە شایه‌دی دان له‌سه‌ر به‌راستدانه‌نانی نیشانەکانی به‌راستدانان بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی، بەڵام خودا زاڵە بەسەر کارو فەرمانەکانی خۆیدا، گه‌رچی زۆربەی خەڵکی ئه‌وه‌ نازانن. جا ئایا سوربوونتان لەسەر کوشتنی سەرکردە عەلی عبداللە صالح بۆ ئەوەیە تا بە خەلکی جیھان بڵێن ناصر محمد یەمانی درۆزنە و مەھدی چاوەروانکراوی خاوەنی زانستی کتێب قورئانی گەورە نی یە؟ جا ئای عەجەب! بەڵکو حوجەو بەڵگەم بەسەرتاندا ھێناوەتەوە لەبەر ئەوەی شیعە لەھەموو خەڵکی زیاتر دەربارەی یەمانی دەزانن، وە دەزانن کەوا رایەی یەمانی چاكترین رایه‌یه‌ كه‌ هیدایه‌ت بدات، وە دەزانن ئەوەی کەوا یاخی بێت لێی ئەوە لەئاگردایە كه‌ خراپترین شوێن و جێگایه‌ بۆ نیشته‌جێ بوون و مانه‌وه‌ ئه‌مه‌ چونكه‌ ئه‌و لە یەمانی چاوەروانکراو خەلیفەی خودا یاخی بوو وه‌ سه‌رپێچیكرد له‌و كه‌سه‌ی کەوا بانگ دەکات بۆ حەق و رێگای راست بە بەیانی حەق بۆ قورئانی گەورە، جا هه‌ر کەسێك پشتی ھەڵکردو خۆی بە زل و گەورە گرت ئه‌وا حەتمەن خودا لەعنەتی لێدەکات وەکو چۆن خودا لەعنەتی لە ئیبلیسی خۆ بەگەورەزان کرد لەسەر ملکەچبوون و تاعەتی بۆ خەلیفەی خودا ئادەم بەھۆی فیتنەی کورسی خەلافەت، جا لەخوا بترسن خۆشەویستانم شیعەی دوانزە ئیمامی اثني عشر جا مەبن بەیەکەمی ئەوانەی کەوا مەھدی چاوەروانکراو ئیمامی دوانزەیەم لە ئالی بەیت بە درۆ دەخەنەوە، جا هه‌وڵی ده‌ستپێشخه‌ری مه‌ده‌ن بۆ بەدرۆخستنەوەی مەھدی چاوەروانکراو ناصر محمد یەمانی جا دواتریش خودا سزاتان بدات بەسزایەکی سه‌خت و گران.

وە ھه‌رچی ئەھلی سوننەشن ئەوا دەربارەی یەمانی ھیچ شتێک نازانن وە ناشزانن کەوا چاكترین رایه‌ كه‌ هیدایه‌ت بدات لەنێو هه‌موو رایەکانی بەشەردا لەجیھان لەسەردەمی فیتنەکان بریتی یە لە رایەی یەمانی، وە ناشزانن کەوا ئەوە بانگ دەکات بۆ حەق و بۆ رێگای راست، وە نازانن ئەوەی یاخی بێت و سەرپێچی بکات لە ئاگردایە؛ بەڵکو شیعە زیاتر دەربارەی یەمانی ناصر محمد دەزانن، لەوانە شێخ عەلی کورانی.

وە بشزانن بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە ئێوەو تۆش ئەی بەرێز شێخ عەلی کورانی کەوا یەمانی چاوەروانکراو بریتی یە لە خودی مەھدی چاوەروانکراو لەعنەتی خوداش لەسەر درۆزنان یان لەسەر ئەوانەی کەوا خۆیان بە گەورەدەگرن بە گوناھ لەدوای ئەوەی ھیدایەتیان بۆ رووندەبێتەوە، جا لە خوا بترسن و گوێرایەڵ و ملکەچ بن بەڵکو خودا رەحمتان پێبکات، جا ھیچ خێرێک لەوانەدا نی یە کەوا ده‌ستیان به‌سه‌ر صەنعا پایته‌ختی یه‌مه‌ندا گرتووه‌ کە حوسیەکانن ئەوانەی ناویان لەخۆیان ناوە انصار اللە وە ھیچ خێرێکیش لەوانه‌دا نی یە کەوا دێن بەرەو صەنعا لە ئیصلاحیە گەندەڵ و فەسادگێرەکانی وەکو ئەوانی تر ھەتا وەڵامی بانگەوازی حوکمکردن بۆ کتێبی خودا قورئانی گەورەو سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی نه‌دەنەوە جا پاشان له دڵ و ده‌روونتاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ک دروست نه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که بریاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین له‌نێوانتاندا به‌حه‌ق جا به‌ته‌واویی ته‌سلیم بن و ڕازیی بن بۆ حوكمی خوا له‌نێوانتان له‌سه‌ر ئەو شتانەی کەوا لەسەری جیاوازو ناکۆکن گەر ئێوە دڵنیان و یەقینتان ھەیە بەئایەتەکانی خوا.

وە خوا سەرکردە عەلی عبداللە صالحی بەسەرتانەوە نەکردووە به‌ دەسەڵاتی زانستم تا به‌مه‌ حه‌ق به‌راست دابنێن و به‌دوای بكه‌ون له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌كه‌تانه‌ وه‌؛ به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتی زانست و حوجه‌كه‌م به‌سه‌رتانه‌وه‌ لە محکەمی قورئانی گەوره‌دا به‌سه‌ردا ده‌هێنمه‌وه‌ جا ھیچ کەسێك نی یە که‌وا بێت گفتوگۆم لەگەڵدا بکات لە قورئاندا ئەوە ھەر ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بە دەسەڵاتی زانستی مولجەم و راشكاوو سەلمێنراو لەمحکمی قورئانی گەوره‌دا بەسەریدا زاڵ دەبێت و دەیبەزێنێت جا ئەوەیە کەوا لەنێوانی من و ئێوەدایە.

وە ئەی عەلی عبداللە صالحی خۆگۆریو لە خوای تاک و قەھھار بترسە جا بەراستی وا گەلی یەمانی کەوتوونەتە نێوان دوو ئاگر ئاگری ئیصلاحیەکان کەوا دێن بەرەو صەنعا وە ئاگری حوسیە زاڵبووه‌كان بەسەر صەنعای پایتەختەوە؛ جا ھەردووانیان ستەمکارن لە گەلی یەمانی؛ بەڵکو گەلی یەمەنی رقیان لە حوکمكردنی هه‌ردوو تایەفەكه‌یە، یا دەتانەوێت کەوا زۆری لە خەڵکی بکەن تا حوکمكردن و فەرمانرەواییەکەتان بەسه‌ریاندا قبوڵ بکەن ئەی کۆمەڵی حوسی و ئیصلاحیەکان؟ بەڵکو ببن بە بەسەرخەری حەقی خودا بەدڵ و بەگیان گەر راستدەکەن جا ئەوەی كه‌وا خودا دایبەزاندووە بۆ سەرتان لە قورئانی گەوره‌دا بەچاکی جێبەجێی بکەن، وە وا دەتانبینم کەوا وێنەتان وەکو وێنەی یەھودو نەصاراکان ببێت لەوەی خوای گەورە دەفەرموێت: { وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ (113) وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ (114) } صدق الله العظيم [البقرة].
واته‌/ یه‌هود ده‌ڵێن نه‌صاراكان له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین نه‌صاراكان ده‌ڵێن یه‌هود له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین له كاتێكدا ئه‌وانه كتێبیش ده‌خوێننه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه هیچ نازانن هه‌روا ده‌ڵێن خوایش له ڕۆژی قیامه‌تدا دادگایی نێوانیان ده‌كات له‌وه‌ی كه‌وا جیاوازو ناكۆكن تیایدا (١١٣) جا كێ له‌وه تاوانبارترو سته‌مكارتره مزگه‌وته‌كانی خوا قه‌ده‌غه ده‌كات له‌وه‌ی ناوی ئه‌وی تیادا ببرێت و هه‌وڵ بدات بۆ وێران كردنیان جا بۆیان نیه بچنه مزگه‌وته‌كانه‌وه مه‌گه‌ر به‌ ترسه‌وه‌ ئه‌وانه ته‌نها سوكی و ڕیسوایی به‌شیانه له دنیاداو له قیامه‌تیشدا سزای گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه (١١٤).‌

جا بەھەمان شێوە شیعه‌ش دەڵێن ئەھلی سوننە لەسەر ھیچ نین، وە سوننەش دەڵێن شیعە لەسەر ھیچ نین. وەکو خوای گەورە پشتراستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت:{كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ} صدق الله العظيم البقرة:113]
واته‌/ به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه هیچ نازانن هه‌روا ده‌ڵێن.
به‌و مانایه‌ی ئه‌وانه‌ی حه‌ق نازانن له‌ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یانه‌ وه‌ كه‌ بریتین له‌ سوننه‌و شیعه‌ جا ئێوه‌ له‌سه‌ر هیچ شتێك نین نه‌‌ شیعه‌ وه‌ نه‌سوننه هه‌تاكو كار به‌وه‌ نه‌كه‌ن كه‌وا په‌روه‌ردگاره‌كه‌تان بۆی دابه‌زاندوون كه‌ قورئانی گه‌وره‌یه جا وه‌ڵامی بانگه‌وازی حوكم كردن بۆ لای خودا بده‌نه‌وه‌ تا حوكم بكه‌ین له‌نێوانتان له‌ محكمی قورئانی گه‌وره‌دا، وه‌ گه‌ر هاتوو پشتان هه‌ڵكرد ئه‌وا ئێوه‌ له‌سه‌ر هیچ شتێك نین به‌ڵكو له‌سه‌ر دین و به‌رنامه‌ی شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێكراون. وه‌ مژده‌شتان پێده‌ده‌م به‌ سزایه‌كی سه‌خت ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌وا پشتان كرده‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خه‌لیفه‌ی خودا بانگه‌وازكار بۆ رێگای راست ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.

وه‌ سەبارەت بە فەخامەتی سەرکردە رامز علی عبداللە صالح ئەوە پێی دەڵێم: ئایا لە پێشتردا دەربارەت فەتوام نەدا بەھەق بەوەی کە ئەگەر بێتو قیادە تەسلیم بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی نەکەی ئەوە دواتر حزبەکان دوژمنایه‌تیت له‌سه‌ر ده‌كه‌ن وە ھۆکارەکانیش له‌لات ده‌پچرێن ھەتا وات لێدێت کە ھیچ دەرگایەکت لەپێشدا نامێنێتەوە تەنھا دەرگای ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی نەبێت؟ جا تەسلیمی قیادە ھێشتا بەدەستی تۆوه‌ نی یه‌ به‌ قیاده‌و ھێزەوە جا گەر وابوایە خودا ئەوەی نیشان نەدەدام لە روئیای حەقدا بەوەی كه‌وا تۆ پێت ده‌وتم: "وا قیادەکەم تەسلیم کردی وە من و خێزانەکەم لە ژێر پارێزگاری تۆ داین" جا منیش پێم وتی: مەترسە سوێند بەخوا من له‌ كوره‌كه‌ت بۆت چاکتر دەبم. جا ئەمە مانای ئەوەیە کەوا تۆ قیادەکەت تەسلیم کرد بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وە تۆش توانای ئەوەت نی یە ته‌نانه‌ت بەرگری لەخۆشت و خاوو خێزان و ئەھلی بەیتەکەشت بکەی.

وە ھەرچی سەبارەت بە تەسلیمکردنی قیادەكه‌یه‌ له‌لایه‌ن تۆوه‌ بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ئه‌مه‌ شتێكی مه‌عنه‌ویه‌ لەبەرئەوەی تۆ بویت بە سەرکردەیەک بۆ دڵی گەلی یەمانیه‌كان به‌بێ حیزبه‌كان جا ھەموو گەل لەگەڵ تۆیە لەگەڵ ئەوەی کەوا ستەمیشت لێکردوون لە حوکم و فه‌رمانره‌وایی ٣٣ ساڵەتدا، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ ستەمی حوکمی ئیصلاحی و حوسیەکان ئەوا ستەمی عەلی عبداللە صالح بوه‌ به‌ دڵۆپێک لە زەریای ھادی. جا ھەواڵی کوژرانت ئەوانی چەندە خەفەتبارو نیگەران کرد لە کەناڵە ھەواڵیەكاندا بەڵام منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانم کەوا من درۆو بوختانم نەکردووە بەناوی پەروەردگارەکەم لەسەر روئیای تەسلیمکردنی قیادە لە لایەن عەلی عبداللە صالحەوە جا ھەتا تەنانەت گەر بشتکوژن ئەوا خودا زیندووت دەکاتەوە! وه‌هه‌رچی ئه‌وانه‌ن كه‌وا ئێستا بۆت ده‌گه‌رێن له‌دوای ئه‌م به‌یانه‌ و ده‌یانه‌وێت بتكوژن ئه‌وا دواتر خودا له‌عنه‌تیان لێده‌كات وه‌ تۆش نه‌جات ده‌دات له‌ پیلانه‌كه‌یان وه‌ وا گومان نابه‌م ئه‌وانه‌ ئه‌وه‌ بكه‌ن، جا ئینكاری له‌وه‌ ناكه‌ین كه‌وا له‌ ناو انصارالله‌ پیاوانێكی راستگۆ هه‌ن به‌ڵام زۆربه‌یان له‌ گه‌لی موجریم وتاوانبارانن، جا بترسن له‌ به‌ڵاو سزایه‌ك كه‌وا به‌ته‌نها ئه‌وانه‌تان ناگرێته‌وه‌ كه‌ سته‌م ده‌كه‌ن به‌ڵكو هه‌مووتان ده‌گرێته‌وه، وه‌ بشزانن كه‌وا خودا سزاو تۆڵه‌ی زۆر تونده‌.‌

ئه‌گینا سوێند به‌خوا كوژرانی هه‌ر كه‌سێك له‌ انصارالله‌ و له‌ ئیصلاحیه‌كان و سه‌رجه‌م حزبه‌ موسڵمانه‌كان خه‌ساره‌ته‌ له‌سه‌ر ئیمام مه‌هدی ناصر محمد يه‌مانی وه‌ من بۆیان خه‌فه‌تبارم له‌سه‌ر هه‌موویان، إنا لله وإنا إليه راجعون.. جا له‌خوا بترسه‌ ئه‌ی خاوه‌نی پایه‌ی پاشایه‌تی سه‌لمان بن عبدالعزیز، وه‌ له‌خوا بترسن ئه‌ی گه‌لی ده‌وڵه‌ته‌ هاوپه‌یمانه‌كانی پاره‌و پولی عه‌ره‌بی به‌راستی یه‌مه‌نه‌كه‌ی ئێمه‌تان خاپورو وێران كرد وه‌ زۆرێك له‌خه‌ڵكی یه‌مه‌نیتان به‌هیلاك و له‌ناوبرد، جا له‌ سزای رۆژه‌ ناسۆرو سه‌خته‌كه‌ بترسن هه‌مووتان وه‌ وه‌ڵامی بانگه‌وازی خودا بده‌نه‌وه‌ بۆ رێگای راست به‌ به‌یانی هه‌ق بۆ قورئانی گه‌وره‌ جا به‌راستی خودا توره‌ بووه‌ بۆ كتێبه‌كه‌ی جا كێ ئێوه‌و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی كه‌وا بێباوه‌ربوون پێی له‌سزاكه‌ی ده‌تانپارێزێت. جا دواتر (به‌م سزایه‌) خودا خه‌لیفه‌كه‌ی مه‌هدی چاوه‌روانكراو ناصر محمد یه‌مانی ده‌رده‌خات به‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌شه‌ردا له‌ شه‌وێكدا به‌ سزایه‌كی سه‌خت، ئه‌ی خودایه‌ به‌راستی ئه‌وه‌ من رامگه‌یاند خودایه‌ شایه‌د به‌ به‌راستی تۆ فه‌رمووته‌و قه‌ولی تۆش هه‌قه‌: {فَإِن تَوَلَّوْا فَقُلْ حَسْبِيَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ (129)} صدق الله العظيم [التوبة].
واته‌/ جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێت بۆ نه‌گرن ئه‌وه ئیتر تۆ بڵێ من خوام به‌سه یارو یاوه‌رو پشتگیرو یاریده‌ده‌رم بێت هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و هه‌ر پشت به‌و ده‌به‌ستم ئه‌و زاته‌ش په‌روه‌ردگاری عه‌رشی گه‌وره‌یه‌.‌

وه‌ هه‌رچی ئه‌وانه‌ن كه‌وا هێشتا به‌یعه‌ته‌كه‌یان بۆ خه‌لیفه‌ی حه‌قی خودا دواده‌خه‌ن له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌ هه‌تا سه‌یركه‌ن كه‌ ئایا عه‌لی عبدالله‌ صالح قیاده‌كه‌ی ته‌سلیم ده‌كات جا به‌وانه‌ ده‌ڵێم: سوێند به‌خوا پاشان سوێند به‌خوا به‌راستی ئێوه‌ زوڵم وسته‌متان له‌نه‌فسی خۆتان كردووه‌ جا عه‌لی عبد الله‌ صالح گه‌وره‌تر نی یه‌ له‌ خوداو ئایه‌ته‌كانی. وه‌كو خودای گه‌وره‌ پشتراستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {تِلْكَ آيَاتُ اللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ ۖ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَ اللَّهِ وَآيَاتِهِ يُؤْمِنُونَ (6) وَيْلٌ لِّكُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٍ (7) يَسْمَعُ آيَاتِ اللَّهِ تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ثُمَّ يُصِرُّ مُسْتَكْبِرًا كَأَن لَّمْ يَسْمَعْهَا ۖ فَبَشِّرْهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (8)} صدق الله العظيم [الجاثية].
واته‌/ ئا ئه‌وانه ئایه‌ته‌كانی خوان ده‌یخوێنینه‌وه به‌سه‌ر تۆدا به‌ حه‌ق جا دوای ئه‌وه‌ به چ گوتار و قسه‌یه‌كی تر باوه‌ڕ ده‌که‌ن و ئیمان ده‌هێنن (٦) هاوارو واوه‌یلا بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر درۆزن و بوختانچی و تاوانبارن (٧) ئه‌وه‌ی گوێی له‌ ئایه‌ته‌کانی خوایه‌ کاتێك به‌سه‌ریدا ده‌خوێنرێته‌وه‌ پاشان خۆ به‌زل زانی ده‌یگرێت، هه‌روه‌كو بڵێی نه‌شیبیستبێت جا مژده‌ی سزاو ئازارێکی به‌ئێش بده به‌و جۆره که‌سانه‌ (٨).

به‌ڵام به‌ ئه‌سه‌ف و داخه‌وه‌ له‌وه‌یه‌ هه‌ندێ له‌ دڵه‌ داخراوه‌كان بڵێن: "به‌ڵكو ئارام ده‌گرین هه‌تا بۆمان روونده‌بێته‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئایا عه‌لی عبدالله‌ صالح هه‌ر زیندووه‌و له‌ ژیاندایه‌‌ جا حه‌تمه‌ن دواتر قیاده‌كه‌ی ته‌سلیم به‌ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی ده‌كات". جا له‌پاش ئه‌وه‌ حوجه‌و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ده‌كه‌م و ده‌هێنمه‌وه‌ به‌هه‌ق و پێتان ده‌ڵێم: چۆن بیروباوه‌رتان له‌سه‌ر روئیا بینا ده‌كه‌ن جا كه‌لامی خودا مه‌گۆرنه‌وه‌ باشتره‌ بۆتان، جا ئایا ئێوه‌ خودا ده‌په‌رستن یا عه‌لی عبدالله‌ صالح؟ چیتانه و چۆن بڕیاری وا ده‌ده‌ن! به‌ڵكو بیر له‌ ده‌سه‌ڵاتی زانستی به‌یانی حه‌قی بۆ قورئان بكه‌نه‌وه‌ له‌ مه‌وسوعه‌ی به‌یانه‌كان جا‌ به‌راووردی نێوان ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ی زاناكانتان و نێوان به‌یانه‌كانی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد بۆ قورئان به‌قورئان و به‌و ‌فه‌رمووده سوننه‌ته‌ هه‌قه‌ نه‌به‌ویانه‌ی كه‌وا مخالف ودژی قورئانی گه‌وره‌ نین بكه‌ن وه‌ سوێند به‌ په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان ده‌خۆم به‌ سوێندێك كه‌وا زۆربه‌ی موسڵمانان له‌سه‌ری شایه‌د بن كه‌وا من ئه‌ی زانایانی موسڵمانان و شوێنكه‌وتوانیان ده‌تانخه‌مه‌ نێوان دوو هه‌ڵبژارده‌وه‌ یا ئه‌وه‌تا كه‌ به ‌دوای كتێبی خواو سوننه‌تی هه‌قی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ون یا ئه‌وه‌تا پشتی لێده‌كه‌ن و به‌دوای فه‌رمووده‌كانی شه‌یتانی نه‌فره‌تلێكراو ده‌كه‌و‌ن كه‌وا مخالف و دژن به‌ كتێبی خوداو سوننه‌تی هه‌قی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی پاش ئه‌وه‌ش خودا له‌عنه‌تتان لێده‌كات وه‌كو چۆن له‌عنه‌تی له‌ شه‌یتان ئیبلیس كرد به‌ له‌عنه‌تێكی گه‌وره‌، جا ووریا و ئاگادار بن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی حه‌قتان بۆ روونده‌بێته‌وه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌ و به‌دوای رێگاكه‌ی ناكه‌و‌ن‌ وه‌ هه‌ر كه‌سێك خۆی به‌ گه‌وره‌ بگرێت و غه‌ڕڕایی بیگرێت و شانازیی به ناهه‌قی بكات و سوور ‌بێت له‌سه‌ری ئه‌وا جه‌هه‌ننه‌می به‌سه‌ ئه‌وانه كه‌سانێكن كه‌وا شه‌یتان دایانده‌برێت له‌ به‌نده‌كانی خوا. خودای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: {لَّعَنَهُ اللَّهُ ۘ وَقَالَ لَأَتَّخِذَنَّ مِنْ عِبَادِكَ نَصِيبًا مَّفْرُوضًا (118)} صدق الله العظيم [النساء].
واته‌/ ئه‌و شه‌یتانه‌ی که خوا نه‌فرینی لێکردووه وتوویه‌تی سوێند بێت به تۆ ئه‌ی خوا به‌شێکی دیاریکراو له به‌نده‌کانت داده‌بڕم.

وسلامٌ على المرسلين والحمد لله ربّ العالمين ..
خليفة الله وعبده الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني.
_____________