ئیمام ناصر محمد یەمانی
17 - جمادى الأولى - 1439 ک
03 - 02 - 2018 مـ
11:08 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشـاركـــــــــة الأصليَّة للبيــــــــــــــان ]
http://www.the-greatnews.com/showthread.php?p=280662
__________

بەیادھێنانەوەو ئامۆژگاری لەمەھدی چاوەڕوانکراوەوە بۆ پێشەواو سەرکردەکانی موسڵمانان بە عەرەب و عەجەم و سەرجەم سەرکردەکانی بەشەرەوە ..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على محمدٍ خاتم رسل الله للعباد وجميع المسلمين..

ئەی خۆشەویستانم کوردەکان ئێوە بەتەنیا نین لەوانەی کەوا ستەملێکراون بەڵکو زەوی موسڵمانان پڕ بووە لە جەورو ستەم لەلایەن ئەو فەرمانڕەوایانەی ستەمیان لەخۆیان و گەلەکانیان کردووە ،جا ئێمە تەنھا ھانیان دەدەین لەوانەی دەمانەوێت لەناویاندا بە قسەی نەرم و چاک وە وەسفی دەکەین بە چاک بەڵکو دڵەکەی چاک بێت، وە ھانی ھەموو ئەوانەش دەدەین کەوا غیرەتیان ھەیە لەسەر ئیسلام و موسڵمانان و پیرۆزیەکانی پەروەردگاری جیھان وەکو ڕەجەب طيب ئەردۆغان ئەوکەسەی کەوا بانگی بۆ بەڵێنی لوتکەی بەپەلە کرد لە تورکیا لەپێناو گرتنەبەری ھەڵوێست لە پێناو مزگەوتی ئەقصا. جا چۆن ھانی نەدەم لەسەر بەرگریکردن لە مزگەوتی ئەقصاو ئەوەشی کەوا لەدەوروبەریەتی وە چۆن ھانی سەرکردەکانی موسڵمانان بەعەرەب و عەجەمیشەوە نەدەم ھەرچەندە ھەڵسوکەوتەکانی رەجەب طيب خودا پێی ڕازی نی یە بەڵام ئەو نەفی تەعەدودی حزبەکان و تایەفەگەری دەکات؟ جا بەڵکو خودا دڵەکەی ڕووناک بکاتەوە بە نوری بەیانی حەق بۆ قورئان، جا بەقسەو گوفتاری نەرم و نیان قسەی لەگەڵدا دەکەین بەڵکو تێبگات یا بترسێت لە پەروەردگاری جا خودا بەراست دابنێت و ئەویش بەراستی دابنێت.

وە ناوەکەیشی رەجەب طيبە، جا ھەرچی (الطيبة-چاکەکەیە) بەحەق ئەوا ھەتا ئێستا ھیچ پیاوێکی چاکم بەتەواوی نەبینیوە لە فەرمانڕەواکانی موسڵمانان؛ کەوا دڵی چاک بێت و بەدوای بانگەوازکاری حەق کەوتبێت بۆ لای حوکمکردن بەکتێبی پەروەردگارەکەی، ھەموویان ھەر گۆرانی بۆ لەیلاکەیان دەڵێن، وە ھەموویان سورن لەسەر عەرشی کورسیەکەیان، وە لەمەکرو پیلانی خوای مالك و ملك بێ باکن ئەو خوایەی كەوا موڵک دەدات بەھەرکەسێک کەوا بیەوێت وە موڵکیش دادەماڵێت لەھەرکەسێک کەوا بیەوێت وە دواتریش ئەوە دەزانن گەر ھاتوو تۆبەیان نەکردو نەگەرانەوە بۆ لای پەروەردگارەکەیان، جا گەر تۆبەیان کردو گەرانەوە بۆ لای پەروەردگارەکەیان ئەوا حەقە لەسەر خودا کەوا عزەتیان زیاتر بکات لەسەر عزەتیان وە ھێزیان زیاتر بکات لەسەر ھێزەکەیان وەکو ئامۆژگاری پێغەمبەری خوا ھود بۆ گەلەکەی کەوا ئەوکات لەسەردەمەکەی خۆیاندا توندترین ھێزیان ھەبوو لەسەر زەویدا. وەکو خوای گەورە پشتراستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ يُرْسِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُم مِّدْرَارًا وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَىٰ قُوَّتِكُمْ وَلَا تَتَوَلَّوْا مُجْرِمِينَ ﴿٥٢﴾} صدق الله العظيم [هود]
واته‌/ ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌م داوای لێخۆسبوون له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن پاشان بگه‌رێنه‌وه بۆ لای ئه‌و جا ئه‌و له ئاسمانه‌وه بارانی زۆری پر به‌ره‌که‌تتان بۆ ده‌بارێنێت هێزو ده‌سه‌ڵاتتان بۆ زیاد ده‌کات زیاد له هێزو ده‌سه‌ڵاتی ئاسایی خۆتان، ڕوو وه‌رمه‌گێرن له‌م باس و ئامۆژگاریانه له‌کاتێکدا که هه‌میشه تاوانبارن.

جاکوفریان بە وەعدو بەڵێنەکەی خوا کرد لە محکەمی کتێبەکەیدا: {وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكُمْ لَئِن شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ ۖ وَلَئِن كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٌ ﴿٧﴾} صدق الله العظيم [إبراهيم]،
واتە/ له‌یادتان بێت که‌ په‌روه‌ردگارتان بڕیاری داوه‌ بەوەی سوێند بێت ئه‌گه‌ر سوپاسگوزارو شوکرانه بژێر بن ئەوا نازو نیعمه‌تتان به‌سه‌ردا زیاد ده‌که‌م به‌ڵام ئه‌گه‌ر کوفربکەن ئەوا به‌ڕاستی ئه‌و کاته ئیتر تۆڵه و سزای من زۆر به ئازار ده‌بێت.

ھەتا ئەو کاتەی کەوا خۆیان بەگەورەگرت و پشتیان ھەڵکرد لە بانگەوازکارە حەقەکەی لای پەروەردگاریان خوداش بەھیلاکی بردن ئیتر ئه‌وانه له جێگای خوا ھیچ که‌سێکیان ده‌ست نەکه‌وت تا پشتیوانیان لێ بکات و سه‌ریان بخات جا ئەمە سوننەتی خوایە لەکتێبدا بۆ پشتھەڵکەران لەکتێبی خوا لە ئومەتەکان، وە ھەرگیزیش نابینی بۆ سوننەتی خوا گۆرانکاری ھەبێت، وە ھەرگیزیش بۆ سوننەتی خوا لادان نی یە لێی، جا لەخوا بترسن ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان بە گەورەکانتان و شوێنکەوتوانتان، بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی نی یە کەوا شوێنی ھەواو ئارەزووەکانتان بکەوێت تا ڕازی بن؛ بەڵکو شوێنکەوتەی کتێبی پەروەردگارەکەم قورئانی گەورەم وە ئەو سوننەتە حەقەی (پێغەمبەریش) کەوا مخالفی محکەمی کتێبەکەی خوا نی یە وە ھەر بۆ ئەوەش بانگتان دەکەم گەر ئێوە ئیماندارن، وە ئەگەر پشتیشتان ھەڵکرد؛ ئەوە ئایا خودا چاکترین و دادپەروەرینی فەرمانرەوایان نی یە؟ وە دواتریش دەزانن کەوا خودا کێ بە عزەت دەکات و کێش زەلیل دەکات وە موڵکەکەشیان لەھەموو وڵاتە موسڵمانەکان و ھەموو جیھان لێ دادەماڵێت، وە دواتریش دەزانن کەوا بەراستی من ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی خودام لەزەوی، بەڵام لەوە دەترسم کەوا دان بەحەقدا نەنێن لەپەروەردگارەکەتانەوە تەنھا لەدوای ئەوەی کەوا خودا ئەوەی بیەوێت لە ئێوە لەناو ببات وە ئەوەشی بیەوێت لەئیوە سزا بدات بەسزایەکی سەخت جا لەپاش ئەوە گەردنتان بۆ خەلیفەی خودا ملکەچ بکات لەکاتێکدا زەلیل دەبن بەناچاریەوە.

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
خەلیفەی خوداو بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________