ئیمام ناصِر محمد یەمانی
20 - 09 - 1437 ک
25 - 06 - 2016 مـ
12:59 ئێوارە

[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
http://www.the-greatnews.com/showthread.php?p=229281
ـــــــــــــــــــ


ئەو بەیانەی كه‌وا خودا پێی فەرمانی بە ئاگادارکەرەوە مەھدی چاوەروانکراو ناصر محمد یەمانی کردووە کەوا ئاگاداری پشتھەڵکەران بکاتەوە بە کارەساتێک وەکو کارەساتەکەی عادو سەمود بەر لە تێپەربوونی ھەسارەی گەورەی سزا ..

ئەی پەروەردگاری مەھدی چاوەروانکراو ناصر محمد یەمانی بەچی فەرمانم پێدەکەی تا مژدەی پێ بدەمە پشتھەڵکەران بۆ بانگەواکردنیان بۆلای زیکرو کتێب لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن؟

وەڵامەکەی بە پوختی بۆ خوای تاک و قەھار جێدەھێڵین راستەوخۆ لە محکەمی زیکرو کتێبدا. خوای گەورە فەرموویەتی:{فَإِنْ أَعْرَضُوا فَقُلْ أَنذَرْتُكُمْ صَاعِقَةً مِّثْلَ صَاعِقَةِ عَادٍ وَثَمُودَ (13)} صدق الله العظيم [فصّلت].
واته‌/ جا ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵکرد پێیان بڵێ من ئاگادارو وریاتان ده‌که‌م له‌وه‌ی که کاره‌سات و سزایه‌كی له‌ ناوبه‌رتان به‌سه‌ر بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی که به‌سه‌ر عاد و ثموددا هات.

جا ئەوەیە کەوا دەترسم لێتان بەر لە تێپەربوونی ھەسارەی سزای گەورە، هه‌موو کارو فرمانێكیش ته‌نها به‌ده‌ست خوایه‌ له‌وه‌و پێش و له‌وه‌و دوایش لەوەی پێشی بخات یا دوای بخات، وەخوداش چ کاری بە سزادانیان ھەیە گەر دوعاتان نەبێت؟

وە ئای ئەسەفم بۆ دڵی ئەم ئومەتە کەوا عەقڵەکانیان فام ناکات بۆ ھیدایەتیان بە زمانی ئەو قورئانە عەرەبیە ئاشکرایەی کەوا خودا بە رەحمەت ناردوویەتی بۆ ھەموو خەڵکی جیھان؛ بەڵکو خودا زانی کەوا گەورەو سەرکردەو شوێنکەوتوەکانیان ھەرگیز دڵەکانیان لە حەق و راستی تێناگەن لەپەروەردگاریانەوە ھەتا ئەو کاتەی سزایەکی بە ئێشیان پێدەگات. وەکو خوای گەورە پشتراستی دەکاتەوە لەوەی کەوا دەفەرموێت: {فَلَا أُقْسِمُ بِالشَّفَقِ (16) وَاللَّيْلِ وَمَا وَسَقَ (17) وَالْقَمَرِ إِذَا اتَّسَقَ (18) لَتَرْكَبُنَّ طَبَقًا عَن طَبَقٍ (19) فَمَا لَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (20) وَإِذَا قُرِئَ عَلَيْهِمُ الْقُرْآنُ لَا يَسْجُدُونَ ۩ (21) بَلِ الَّذِينَ كَفَرُوا يُكَذِّبُونَ (22) وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُوعُونَ (23) فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (24)} صدق الله العظيم [الانشقاق].
واته‌/ سوێند ده‌خۆم به‌ شه‌فه‌ق (١٦) وه‌ به شه‌وو ئه‌وه‌ی که کۆی ده‌کاته‌وه‌ (١٧) به‌مانگیش کاتێك تێرو ته‌واو ده‌بێت (١٨) ده‌بینن كه‌‌ چینی (هه‌ساره‌ی سزا كه‌ له‌ خوار زه‌ویدایه‌) ده‌كه‌وێته‌ ‌سه‌رووی چینی (هه‌ساره‌ی زه‌وی)‌ (١٩) جا ئه‌وانه‌ چیانه و بۆچی ئیمان ناهێنن (٢٠) کاتێک قورئانیش به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه‌ سوژده نابه‌ن و ملکه‌چ نابن (٢١) دیاره که بێ باوه‌ڕان به‌رده‌وام ڕاستیه‌کان به‌درۆ ده‌زانن و باوه‌ڕی پێناکه‌ن (٢٢) خوایش چاک ئاگاو زانایه به‌وه‌ی که تێیده‌گه‌ن و فام ده‌كه‌ن (٢٣) جا مژده‌ی ئازارو سزایه‌کی به‌ئێشیان پێ بده‌ (٢٤).

وە سەرجەم بەسەرخەران ووریا دەکەینەوە لە ھەموو شوێن و ناوچە جیاوازەکان بە ووریاکردنەوەیەکی گەورە بەوەی کەوا خۆیان و ئومەتەکەیان توشی فیتنە نەکەن بە دەستنیشانکردنی کاتی ئەوەی کەوا خودا بەڵێنی پێی بەپشتھەڵکەران داوە لە دەعوەو بانگەوازی حوکمکردن بۆ لای کتێبەکەی بە دیاریکردنی کاتی سزایەکەی لە محکەمی قورئانی گەورەدا، ئەمەش وەکو پابەند بوونێک بە فەرمانەکەی خودا لەوەی کەوا دەفەرموێت: {وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (25) قُلْ إِنَّمَا الْعِلْمُ عِندَ اللَّهِ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ مُّبِينٌ (26)} صدق الله العظيم [الملك].
واته‌/ ئه‌وانه‌ ده‌ڵێن باشه که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه دێته دی ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن (٢٥) بڵێ زانیاری ئه‌و کاته لای خوایه‌ من ته‌نها بێدار که‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام (٢٦).

ھەرچەندە نزیکیش بۆتەوە جا لەگەڵ ئەوەشدا ئیمام مەھدی ھێشتا ھەر پابەندە بە فەرمانەکە بە دەستنیشان نەکردنی کاتەکانی سزا بە تاریخێکی مۆرکراو بەگوێرەی رۆژەکانتان ھەرچەندە من دەترسم لێتان لە کارەساتێک وەکو کارەساتەکەی عادو سەمود، جا ئێوە دەزانن کەوا کارەساتەکەی عادو سەمود چی بوو، کە بریتی بوو لە بایەکی بێخێرو لەناوبەر لەگەڵ (الرجفة)..اللهم سلّم سلّم، وەتۆش زاناتری بەوەی دواتر تێدەگەن لە دەعوەو بانگەوازی حەق لە پەروەردگاریانەوە، ئەی خودایە ئەوە من رامگەیاند تا بەسەرخەران بیگەیەنن، ئەی خودایە شایەد بە وەکو چۆن لەگەڵ مندا کردووتن بە شایەد بەسەر خەڵکی ھەموو جیھانەوە، خوداش بەسە کەوا شایەد بێت.

براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_____________