بـــيانــات هـــامّـة وعــــاجــلة

العربية  فارسى  اردو  English  Français  Español  Türk  Deutsh  Italiano  русский  Melayu  Kurdî  Kiswahili

تحذيرٌ إلى كافة المؤمنين بالله ثم ألبسوا إيمانهم بظلمِ الشرك بالله؛ إنّ الشرك لظلمٌ عظيمٌ

Warning to the entire believers in Allah then they cover their belief with wrongdoing of association with Allah; indeed polytheism is a grievous injustice

The Awaited Mahdi is calling to the global peace among the human populations

The fact of Planet-X, the planet of chastisement from the decisive Book as a reminder to the possessors of understanding-minds

A brief word about The Insolent (Antichrist) the Liar Messiah

Donald Trump is an enemy to the original American people, and an enemy to all Muslim and Christian people and their Governments, and an enemy to human populations altogether except the human satans the extremest ones in satan’s party

عــــاجل: تحذيرٌ ونذيرٌ لكافة البشر

تذكيـرٌ من محكم الذّكر لصُنّاع القرار من المسلمين

الإمام المهديّ يعلن غرّة الصيام الشرعيّة لعامكم هذا 1439 بناء على ثبوت هلال رمضان شرعاً

الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني يحذّر الذين يخالفون أمر الله ورسوله من غضب الله ومقته وعذابه

سوف تدرك الشمس القمر أكبر وأكبر في هلال رمضان لعامكم هذا 1439 تصديق شرطٍ من أشراط الساعة الكُبر وآية التصديق للمهديّ المنتظَر ناصر محمد اليماني

إعلان مفاجأةٌ كبرى إلى كافة البشر لمن شاء منهم أن يتقدّم أو يتأخّر، والأمر لله الواحد القهار

صفحة 4 من 4 الأولىالأولى ... 234
النتائج 31 إلى 33 من 33

الموضوع: هۆكاری راسته‌قینه‌ و سه‌ره‌كی شه‌ریك و هاوه‌ڵ دانان بۆ خوداو نهێنی شه‌فاعه‌ت ..

  1. الترتيب #31 الرقم والرابط: 322289 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    401

    افتراضي

    - 31 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    25 - 07 - 1431 ک
    06 - 07 - 2010 مـ
    12:17 بەیانی
    [ لمتابعة رابط المشاركــة الأصليّة للبيـــان ]
    http://www.the-greatnews.com/showthread.php?p=110814
    ـــــــــــــــــــــــ

    { يَا أيُّها الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ }
    صـــدق الله العظيـــــم ..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جميع المرسلين وآلهم الطيبين والتّابعين ولا أُفرق بين أحدٍ من رسله حنيفاً مسلماً وما أنا من المشركين، سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی خوداتان لەسەر بێت ئەی بەندەکانی خودا، خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ} صدق الله العظيم [الأنعام:90].
    واتە/ ئه‌وانە ئه‌و که‌سانه‌ن که خوا هیدایه‌ت و رێنموویی کردوون تۆش شوێنی هیدایه‌ت و رێنموویی ئه‌وانه بکه‌وه.

    جا ئەوانە بریتین لەوکەسانەی کەوا خودا ھیدایەتی داون لە بەندەکانی بۆ ڕێگای ڕاستی خودای بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری، وە ھەرچی چۆنیەتی ڕێگای ھیدایەتەکەیانە بۆ لای پەروەردگارەکەیان ئەوا ئەم فەتوایە لەلایەن خوداوە دەبینن لە محکەمی کتێبەکەیدا دەبینن بەوەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].
    واتە/ ئەوانە بۆلای پەروەردگارەکەیان به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ ده‌كه‌ون و له په‌روه‌ردگارەکەیان ده‌خوازن تا ده‌ركه‌وێت كامیان نزیكتره وە چاوه‌روان و ره‌جای ڕه‌حمه‌تی لێ ده‌که‌ن و له سزاو تۆڵه‌شی ده‌ترسن به‌راستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه.‌

    {يَا أيُّها الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿٣٥﴾} صدق الله العظيم [المائدة].
    واته‌/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمانتان هێناوه له خوا بترسن و پارێزکار بن و بۆلای خودا به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ بكه‌ون (كه‌به‌رزترین پله‌یه‌ له‌به‌هه‌شتدا) وه‌هه‌میشه هه‌وڵ و کۆشش و جیهادو خه‌بات بکه‌ن له پێناوی ڕێباز و به‌رنامه‌ی ئه‌و زاته‌دا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن.

    {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].
    واتە/ ئێمه پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه نه‌کردووه‌،که وه‌حیمان بۆ نه‌ناردبێت به‌وه‌ی که‌: بێگومان هیچ خوایه‌ک نیه جگه له من و ده‌بێت هه‌ر من بپه‌رستن.

    {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [الذاريات].
    واتە/ من جن و ئینسانم دروست نەکردووە مەگەر بۆ ئەوە نەبێت کەوا تەنھا من بپەرستن.

    وە ئەی زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکانیان، لەخودا بترسن و بۆ لای خودا بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە بکەون لەگەڵ ئەوانەی کەوا خودا ھێدایەتی داون لە بەمدەکانی ئەگەر ئێوە بەتھا ئەو دەپەرستن ئەو خودایەی کەوا ھیچ خودایەکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت کەوا بۆ سەرجەم بەندەکانی ھەمان ماف ھەیە لە پەرستنیدا، وە بەڕێزترینیان لەلای خودا بەندە لەخواترس پارێزگارە پێشبڕکێکارەکانن بۆ لای پەروەردگارەکەیان تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە.

    وەئەی ئومەتی ئیسلام ھێشتا محمد پێغەمبەری خودا -صلّى الله عليه وآله وسلّم- وەسیەت بەئیمام مەھدی دەکات بە ڕاگەیاندنی زیاتری بەیان و ڕوونکردنەوەی زانستی ھیدایەت بۆ ھەموو خەلکی جیھان بەڵکو ڕێگای ڕاست بگرن تاکو واز لە موبالەغەو زیادەڕەویکردن بھێنن دەربارەی نێردراوو پێغەمبەرەکانی بۆ لاتان، جا خودا ئەوانی ڕەوانەکردووە تا بانگتان بکەن بۆ لای پەرستنی خودا جا پێشبڕکێ و مونافەسەیان لەگەڵدا بکەن دلەسەر خۆشەویستی خوداو نزیکیەکەی وە ئەویش پێشبڕکێتان لەگەڵدا بکات لەسەر خۆشەوێستی خوداو نزیکیەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ ربّهم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [الكهف].
    واتە/ ئارام بگره‌و خۆت ڕابگره له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که خواپه‌رستی ده‌که‌ن و یادی په‌روه‌ردگاریان دەکەن و داوای لێدەکەن لە بە‌یانیان و ئێواراندا مه‌به‌ستیانه‌و ده‌یانه‌وێت که ئه‌و زاته ڕازی بێت ڕوو له‌وان وه‌رمه‌گێڕه‌و له‌کاتێکدا تۆ زینه‌ت و ڕازاوه‌یی ژیانی دنیات بوێت و به‌گوێی ئه‌وجۆره که‌سه مه‌که که دڵیمان غافڵ کردووه له یادی خۆمان شوێنی ئاره‌زووی خۆی که‌وتووه‌و هه‌رچی کاروباری هه‌یه بێ سه‌رو بنه‌و له سنوور ده‌رچووه‌.

    جا واز لەوەسیلە مەھێنن بۆ نێردراوو پێغەمبەرەکانی بەبێ خۆتان جا بەوشێوەیە شەریک و ھاوەبەش بۆ خودا دابنێن وە ئەوەی کەوا شەریک و ھاوبەش بۆ خودا دابنێت ئەوە کاروکردەوەکانی بەتاڵ بۆتەوەو لە ڕۆژی دوایشدا لە دۆڕاوو خەسارەتمەندانە.

    وەئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکانیان، ببن بە شاھێد بەحەق بەوەی کەوا منی ئیمام مەھدی بانگتان دەکەم بۆ لای پەرستنی خودا بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن تاکو قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەتان بگرن بەو شێوەیەی کەوا حەق و شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت ئەگەر ئێوە بەتەنیا ئەو دەپەرستن، جا موبالەغەو زێدەڕەوی مەکەن دەربارەی بەگەورەگرتنی پێغەمبەرو نێردراوەکانی لەجێگای ئەو بەڵکو ئەوانیش وەکو ئێوە بەندەیەکی خودان بەڵکو بەگەورەگرتن بەتەنھا بۆ خودایە، جا کێ ھەیە کەوا گەورەتر بێت لە جێگای ئەو لەڕوانگەی ئێوەدا تاکو واز لە مونافەسەو پێشبڕکێکردن بھێنن بۆ لای خودا بەبێ خۆتان؟ جا بەڕاستی ئێوە شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵتان بۆ خودا داناوە دواتریش بەڵگە ئاشکرایەکە پێشکەش دەکەم لەسەر ئەوەی کەوا ھەموو موسڵمانان داخڵی ناو شەریک و ھاوبەشدانان بوونە تەنھا ئەەوی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت، ئەوەش ئەگەر بێتو ئیمام مەھدی پرسیارێک ئاڕاستەی سەرجەم زانایانی موسڵمانان بکات جا پێیان بڵێت: فەتوام بۆ بدەن ئایا دەکرێ و ڕەوایە بۆ ئێوە کەوا مونافەسەو پێشبڕکێ بکەن لەگەڵ محمد پێغەمبەری خودا -صلّى الله عليه وآله وسلّم - لەسەر خۆشەوێستی و نزیکی خودا پاک و بێگەردی بۆی بۆ بەدەستھێنانی وەسیلە؟ جا حەتمەن وەڵامەکەتان بریتی یە لەو قسەیەتان کەوا دەڵێن: "بەڵکو ئێمە ھەموو زانایانی موسڵمانان وەسیڵەمان داوەتە پێغەمبەرەکەی و وازمان لێھێناوە بۆ ئەو عليه الصلاة والسلام، ھەر لەبەرئەوەش دەمانبینی کەوا لەھەموو نوێژێکدا دەڵێین: (اللهم آتِ محمد الوسيلة)، ئەوەش لەبەرئەوەی وەسیلە بریتی یە لەپلەیەک لەلای خودا کەوا نابێت بۆ کەس بێت بەتەنھا یەک بەندە نەبێت لە ناو بەندەکانی خودا وە محمد پێغەمبەری خوداش -صلّى الله عليه وآله وسلّم- ڕەجاو ئومێدی خواستووە بەوەی کەوا خۆی ئەو کەسە بێت؛ بەڵکو ھەر خۆی عليه الصلاة والسلام فەرمانی پێکردووین بەوەی کەوا داوای وەسیلەی بۆ بکەین؟"جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: بۆ محمد پێغەمبەری خودا نەبووە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- بەوەی کەوا وەسیلە تایبەت بکات بە خۆی بەبێ موسڵمانان بەڵکو ئەوە شەیتانی نەفرەت لێکراوە فەرمانی پێکردوون بەوە، ھەر لەبەرئەوەش دەبینن کەوا ئەوە پێچەوانەو جیاوازە لەگەڵ فەرمانەکەی خودا بۆ ئێوە لە محکەمی کتێبەکەی لەوەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {يَا أيُّها الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿٣٥﴾} صدق الله العظيم [المائدة].
    واته‌/ له خوا بترسن و پارێزکار بن و بۆلای خودا به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ بكه‌ون (كه‌به‌رزترین پله‌یه‌ له‌به‌هه‌شتدا) وه‌هه‌میشه هه‌وڵ و کۆشش و جیهادو خه‌بات بکه‌ن له پێناوی ڕێباز و به‌رنامه‌ی ئه‌و زاته‌دا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن.

    بەڵکو ئەوە ھیدایەتی خودایە کەوا دەیبینن لەو فەرموودەیەی خودای بەرزە بڵندو گەورە: {اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ} صدق الله العظيم.
    له خوا بترسن و پارێزکار بن و بۆلای خودا به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ بكه‌ون (كه‌به‌رزترین پله‌یه‌ له‌به‌هه‌شتدا).

    ئەوەش بریتی یە لە ڕێگای ئەوانەی کەوا خودا ھیدایەتی داون لە ناو بەندەکانیدا بۆ ڕێگای ڕاستی خودای بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاشگوزاری. بەپشتڕاشتکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].
    واتە/ ئەوانە بۆلای پەروەردگارەکەیان به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ ده‌كه‌ون و له په‌روه‌ردگارەکەیان ده‌خوازن تا ده‌ركه‌وێت كامیان نزیكتره وە چاوه‌روان و ره‌جای ڕه‌حمه‌تی لێ ده‌که‌ن و له سزاو تۆڵه‌شی ده‌ترسن به‌راستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه.‌

    جا ئەو حەقە دەربارەی خودا بۆ سەرجەم بەندەکانیەتی وەکو یەک. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَىٰ كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شيئاً وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللَّهِ فَإِن تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مسلمونَ ﴿٦٤﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

    وەئەی گەلی زانایانی ئومەتی ئیسلامی، بەڕاستی ئێوە شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵتان بۆ خودا داناوە وە ھەوڵ و کۆششەکانتان لەژیانی دنیادا بەھەدەر چووە واش حساب دەکەن بەوەی کەوا ئێوە باشترین کاروکردەوە دەکەن، جا لەخودا بترسن و پارێزگاربن، خۆ ئەگەر ئێوەو ئومەتەکەتان ھێشتا لەسەر ھیدایەت بوونایە ئەوا خودا بەندەو خەلیفەکەی ئیمام مەھدی بۆ ڕەوانە نەدەکردن تا ھیدایەتی ئێوەو ھەموو موسڵمانان و ھەموو خەڵکیش بدات بەقورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای ڕاستی خودای بەدەسەڵامتی شایستەی سوپاسگوزاری، وەدەشزانم بەوەی کەوا ئێوە دواتر توڕە دەبن لەسەر ئیمام مەھدی جا دەڵێن: "لەخوا بترسە ئەی درۆزنی خراپەکار جا تۆ مەھدی چاوەڕوانکراو نی جا چۆن لەئێمەت دەوێت بەوەی کەوا مونافەسەو پێشبڕکێ بکەین لەگەڵ خۆشەویستەکەمان محمد پێغەمبەری خودا-صلّى الله عليه وآله وسلّم- بۆ لای خودا بۆ بەدەستھێنانی وەسیلە؟ بەڵکو ئەوە بۆ ئەوە بەبێ ئێمە وە بەبێ ھەموو خەڵکیش". پاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: "جا ئایا باپیرەم محمد پێغەمبەری خودا -صلّى الله عليه وآله وسلّم- فەتوای بۆ داون بەوەی کەوا وەسیلە ناکرێت و نابێت بۆ ھیچ کەسێک بێت تەنھا بۆ ئەو نەبێت بەبێ ئێوەو ھەموو خەڵکیش؟ جا حەتمەن وەڵامەکەشتان بەو شێوەیە دەبێت: "بەڵکو ئەو فەرموویەتی عليه الصلاة والسلام وەسیلە پلەیەکە لەلای خودا کەوا بریتی یە لەبەرزترین پلە لەلای زاتی خودای ڕەحمان کەوا ناکرێت و نابێت بۆ ھیچ یەکێک بێت بەتەنھا یەک بەندە نەبێت لە بەندەکانی خودا وە پێشی نەوتووین بەوەی کەوا ئەو خۆی ئەو کەسەیە بەڵکو ئێمە وای دەبینین بەوەی کەوا ئەو ئەولاترو شایستەترە پێی لەئێمەی موسڵمانان، جا مادام ناکرێت و نابێت بۆ ھیچ کەسێک بێت بەتەنھا یەک بەندە نەبێت لەناو بەندەکانی خودا جا بەڕاستی محمد پێغەمبەری خودا -صلّى الله عليه وآله وسلّم- بریتی یە لەوکەسەی کەوا شایستەترو ئەولاترە پێی لەناو ھەموو بەندەکانی خودا لەبەرئەوەی ئەو خاتەم و دواھەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکانە بۆ لای ھەموو خەڵکی". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: جا ئایا محمد پێغەمبەری خودا -صلّى الله عليه وآله وسلّم- فەتوای بۆ داون بەوەی کەوا ئەو خۆی ئەو بەندەیە؟ وەحەتمەن وەڵامەکەتان بەم شێوەیە دەبێت: "نەخێر بەوە فەتوای بۆ نەداوین بەڵکو ئەویش ڕەجاو ئومێدو ئاواتی خواستووە بەوەی کەوا ئەو خۆی ئەو بەندەیە بێت". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: کەواتە ئەی قەوم بەڕاستی خاوەنەکەی بەندەیەکی نەزانراوە لەناو ھەموو بەندەکانی خودا لە جن و ئینسان و ھەموو ڕەگەزێکیش وەھەر لەبەرئەوەشە کەوا دەیانبینن مونافەسەو پێشبڕکێ دەکەن بۆ لای پەروەردگارەکەیان تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە لێی وە ھەموو بەندەیەکیش ڕەجاو ئومێدو ئاواتی ئەوە دەکات بەوەی کەوا ئەو بەندەیە خۆی بێت بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {{يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أَقْرَبُ}} صدق الله العظيم [الإسراء:57].
    واتە/ ئەوانە بۆلای پەروەردگارەکەیان به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ ده‌كه‌ون و له په‌روه‌ردگارەکەیان ده‌خوازن تا ده‌ركه‌وێت كامیان نزیكتره.

    جا بەڕاستی بۆتان ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا نزیکترین بەندەکە خودا کردوویەتی بە کەسێکی نەزانراو لەناو ھەموو بەندەکانیدا، وە لەوەشدا حیکمەتێکی زۆر گەورەو گرنگی خودا ھەیە کەوا بریتی یە لەوەی تاکو مونافەسەو پێشبڕکێیەکە بەردەوام بێت لەنێوان سەرجەم بەندەکانی خودا لە جن و ئینسان و ھەموو ڕەگەزێکیش بۆ لای پەروەردگاەیان تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە وە ھەموو یەکێکیشیان دەیەوێت خۆی ئەو بەندەیە بێت، وە بەم حیکمەتە گەورەو گرنگەش ھەموو بەندەکان دەردەچن لە بازنەی شیرک و ھاوبەش و ھاوەڵ دانان بۆ خودا بۆ پەرستنی خودا بەتەنھا بێ ئەوەی کەوا ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن وە ئینسانیش ھیچی بۆ نیە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا ھەوڵ و کۆششی بۆ کردووە لەم دنیایەدا جا ئایا ئێوە دەیپەرستن؟ جا واز لە پەرستنەکەی مەھێنن بۆ نێردراوو پێغەمبەرەکانی جا مونافەسەو پێشبڕکێ کردن بۆ لای خودا بۆ بەدەستھێنانی وەسیلە تایبەت بکەن بەوان بەبێ خۆتان جا ئەگەر واتان کرد ئەوا خودا سزاتان دەدات بەسزایەکی بەئێش و سەخت ھەرگیزیش جگە لەخودا وەلی و پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆ خۆتان نادۆزنەوە، یان ئێوە محمد پێغەمبەری خودا -صلّى الله عليه وآله وسلّم- و ھاوەڵە ھەڵبژێردراوەکانیتان نەبینیوە ئەوانەی بەدڵ بەگیان لەگەڵی بوون بەوەی کەوا مونافەسەو پێشبڕکێیان دەکرد لەگەڵ محمد پێغەمبەری خودا -صلّى الله عليه وآله وسلّم- دەربارەی پەرستنی خودا؟ ھەر لەبەرئەوەش خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ ربّهم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [الكهف].
    واتە/ ئارام بگره‌و خۆت ڕابگره له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که خواپه‌رستی ده‌که‌ن و یادی په‌روه‌ردگاریان دەکەن و داوای لێدەکەن لە بە‌یانیان و ئێواراندا مه‌به‌ستیانه‌و ده‌یانه‌وێت که ئه‌و زاته ڕازی بێت ڕوو له‌وان وه‌رمه‌گێڕه‌و له‌کاتێکدا تۆ زینه‌ت و ڕازاوه‌یی ژیانی دنیات بوێت و به‌گوێی ئه‌وجۆره که‌سه مه‌که که دڵیمان غافڵ کردووه له یادی خۆمان شوێنی ئاره‌زووی خۆی که‌وتووه‌و هه‌رچی کاروباری هه‌یه بێ سه‌رو بنه‌و له سنوور ده‌رچووه‌.

    جا لەخودا بترسن و پارێزگاربن وە واز لە بەگەورەگرتنی محمد پێغەمبەری خودا بھێنن -صلّى الله عليه وآله وسلّم- لەلای خودا، بەوەی کەوا بیروباوەڕتان وابێت ئەو گەورەترو زیاتر لەئێوە مافی ھەیە دەربارەی پەرستنەکەی خودا، جا خۆ ئەو منداڵی خودا نیە تا وابێت پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی.

    لەوەیە یەکێک لەزانایانی موسڵمانان بیەوێت بڵێت: "لەخودا بترسە ئەی ناصر محمد جا ئێمەی موسڵمانان بیرو باوەڕمان وانیە بەوەی کەوا محمد پێغەمبەری خودا -صلّى الله عليه وآله وسلّم- منداڵی خوابێت، بەڵکو ئەویش بەندەیەکە لەبەندەکانی خودا وەکو ئێمە". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: جا ئەی لەبەرچی حەقی ئەو لەپەرستنی خوادا گەورەتر دەکەن لە بەندەکانی تر لەکاتێکدا ئەویش تەنھا بەندەیەکە لە بەندەکانی خودا وەکو ئێوە ئەگەر ئێوە ڕاستدەکەن، جا ئەویش ھیچی بۆ نیە تەنھا ئەوەی ھەوڵ وکۆششی کردووە بۆی عليه الصلاة والسلام؟ ھەر لەبەرئەوەش خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ ربّهم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئارام بگره‌و خۆت ڕابگره له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که خواپه‌رستی ده‌که‌ن و یادی په‌روه‌ردگاریان دەکەن و داوای لێدەکەن لە بە‌یانیان و ئێواراندا مه‌به‌ستیانه‌و ده‌یانه‌وێت که ئه‌و زاته ڕازی بێت ڕوو له‌وان وه‌رمه‌گێڕه‌و له‌کاتێکدا تۆ زینه‌ت و ڕازاوه‌یی ژیانی دنیات بوێت و به‌گوێی ئه‌وجۆره که‌سه مه‌که که دڵیمان غافڵ کردووه له یادی خۆمان شوێنی ئاره‌زووی خۆی که‌وتووه‌و هه‌رچی کاروباری هه‌یه بێ سه‌رو بنه‌و له سنوور ده‌رچووه‌.

    وەئەی زانایانی ئومەتی ئیسلام بەڕاستی منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ئەولاترم بە محمد پێغەمبەری خودا لەخۆشەویستی و نزیکیەکەی -صلّى الله عليه وآله وسلّم- بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بێتو واز لە مونافەسەو پێشبڕکێکردن بھێنم لەگەڵی بۆ لای خودا (لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی خودا) بۆ بەدەستھێنانی وەسیلەو لەسەر نەفسی خۆمی حەرام بکەم ئەوا بەڕاستی ئەو کاتە شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵم داناوە بۆ خودا ھەرگیزیش جگە لەخودا وەلی و پاڵپشت وپشتیوان و بەسەرخەرێک بۆخۆم نادۆزمەوە، پەناش دەگرم بەخودا بەوەی کەوا لە موشریک و ھاوبەشدانەران بم بەھۆی نێردراوو پێغەمبەرەکانی بەڵکو خودا ئەوانی ڕەوانەکردووە تا بانگەوازی ئومەت بکەن بۆ لای پەرستنی خودا بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، جا سەرجەم بەندەکانی خودا ھەموویان خودا بپەرستن جا بۆ لای خودا بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە بکەون جا مونافەسەو پێشبڕکێ بکەن بۆ لای پەروەردگارەکەیان تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە وە ڕەجاو ئومێدی ڕەحمەتەکەی دەکەن و لەسزایەکەشی دەترسن، جا ھەرچی ئەوانەن کەوا خودا ھیدایەتی داون بەم شێوەیە ڕێگای ھیدایەتەکەیان دەبینن لەمحکەمی کتێبەکەی خودا لەوەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].
    واتە/ ئەوانە بۆلای پەروەردگارەکەیان به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ ده‌كه‌ون و له په‌روه‌ردگارەکەیان ده‌خوازن تا ده‌ركه‌وێت كامیان نزیكتره وە چاوه‌روان و ره‌جای ڕه‌حمه‌تی لێ ده‌که‌ن و له سزاو تۆڵه‌شی ده‌ترسن به‌راستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه.‌

    وە خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ} صدق الله العظيم [الأنعام:90].
    واتە/ ئه‌وانە ئه‌و که‌سانه‌ن که خوا هیدایه‌ت و رێنموویی کردوون تۆش شوێنی هیدایه‌ت و رێنموویی ئه‌وانه بکه‌وه.

    جا ئەی باوەڕداران بەخودا بەڕاستی منی ئیمام مەھدی فەرمانتان پێ دەکەم بەوەی کەوا خودا فەرمانی پێکردوون لە محکەمی کتێبەکەی لەوەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {يَا أيُّها الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿٣٥﴾} صدق الله العظيم [المائدة].
    واته‌/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمانتان هێناوه له خوا بترسن و پارێزکار بن و بۆلای خودا به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ بكه‌ون (كه‌به‌رزترین پله‌یه‌ له‌به‌هه‌شتدا) وه‌هه‌میشه هه‌وڵ و کۆشش و جیهادو خه‌بات بکه‌ن له پێناوی ڕێباز و به‌رنامه‌ی ئه‌و زاته‌دا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن.

    وەلەگەڵ ئەوەی کەوا من خەلیفەی خودا ئەو ئیمام مەھدیەم کەوا دواتر لەسەردەستی ھیدایەتی ھەموو خەڵکی دێتەجێ لەسەردەمی ڕەوانەکردنەکەی جا خەڵکی دەکات بەیەک ئومەت لەسەر یەک ڕێگای ڕاست جا لەسەردەمی ڕەوانەکردنی ھەموو نێردراوو پێغەمبەرەکانیش خودا ھیدایەتی ھەموو ئومەتی نەداوە وە ھێشتاکەش ھەر جیاوازن جا لەگەال ئەو ڕێزو تەکریمەش لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە ئەوا ھەر بۆم نیە کەوا پێتان بڵێم مونافەسەو پێشبڕکێم لەگەڵدا مەکەن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی خودا پاک و بێگەردی بۆی بەڵکو منیش وەکو ئێوە بەشەرێکم جا ھەمان ئەو حەق و مافەش بۆ ئێوە ھەیە کەوا بۆ ئیمام مەھدی ھەیە دەربارەی خودا جا ھیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان بەندەکانی خودا ھەموویان بە نێرو مێیانەوە نیە وە ھەرگیز خودا ھیچ خاوەن و منداڵێکی بۆ خۆی بڕیار نەداوە، جا لەخودا بترسن و پارێزگاربن ھەمووتان وە بۆلای ئەو بەدوای بەدەستھێبانی وەسیلە بکەون و ھەوڵ و کۆشش و جیھادو خەبات بکەن بە دەعوەو بانگەواز کردن بۆ لای بەڵکو ڕێگای ڕاست بگرن، ئەی خودایە بەڕاستی ئەوە من گەیاندم، خودایە شاھێدبە.

    وەئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان ناوی (بەندەی نیعمەتە ھەرە گەورەکە - عبد النّعيم الأعظم) بەتەنھا تایبەت نیە بە ئیمام مەھدی بەبێ ئێوە بەڵکو دەکرێت و دەبێت کەوا ببێتە ناو بۆ ئەوکەسەی ناوی پێ دەبرێت، جا ئەوەی زانیویەتی بەوەی کەوا بەڕاستی بەندەی نیعمەتە ھەرە گەورەکەیە (عبد النّعيم الأعظم) ئەوا ھەرگیز ڕازی نابێت بە نیعمەتی بەھەشت و حۆریەکەی و کۆشک و تەلارەکانی ھەتا ئەوکاتەی کەوا نیعمەتە ھەرە گەورەکە دێتە جێ ئەو نیعمەتەی کەوا گەورەترە لە مەلەکوتی ھەموو دنیاو دوایی جا خودا ڕازیبێت لە نەفسی خۆی نەک نتحسرو خەفەتبار لەسەر ئەو بەندانەی کەوا ھەوڵ و کۆششیان لە ژیانی دنیادا بەھەدەر چووە واش حساب دەکەن باشترین کاروکردەوە دەکەن.

    وەئەی خۆشەویستەکانی خودا ئەی ئەوانەی کەوا خودا خۆشی دەوێن و ئەوانیش خودایان خۆش دەوێت (يحبّهم الله ويحبّونه) خۆزگەو تەمەننای شەھید بوون مەکەن لەپێناوی خودا تا کافرەکان بتان کوژن لەبەرئەوەی ئەگەر کافرەکان ئێوەیان کوشت ئەوا حەتمەن دواتر ئێوە دەخرێنە ناو بەھەشتەوە یەکسەر لەدوای مردنەکەتان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاءٌ عِندَ ربّهم يُرْزَقُونَ ﴿١٦٩﴾ فَرِحِينَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ وَيَسْتَبْشِرُونَ بِالَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا بِهِم مِّنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿١٧٠﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
    واتە/ هه‌رگیز واحساب مەکەن و وادامه‌نێن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون و کوژران مردوون نه‌خێر وانیه‌ به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون لای په‌روه‌ردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (هه‌مه جۆرو تایبه‌ت) به‌هره‌وه‌رن (169) زۆر خۆشحاڵ دڵخۆش و شادمانن به‌و به‌خشش و زیاده فه‌زڵه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون مژده‌ش ده‌ده‌ن به‌وانه‌ی هێشتا به‌وان نه‌گه‌یشتوون که بێگومان هیچ ترس و بیمێکیان له‌سه‌ر نییه‌ هیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کتان بۆ پێش نایه‌ت (له به‌جێ هێشتنی دنیا) (170).

    جا ئەوانە خۆیان و ماڵیان فرۆشتووە بە پەروەردگارەکەیان تا بەھەشتیان بۆ ھەبێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَىٰ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُم بِأَنَّ لَهُمُ الجنّة يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا فِي التّوراة وَالْإِنجِيلِ وَالْقُرْآنِ وَمَنْ أَوْفَىٰ بِعَهْدِهِ مِنَ اللَّهِ فَاسْتَبْشِرُوا بِبَيْعِكُمُ الَّذِي بَايَعْتُم بِهِ وَذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿١١١﴾} صدق الله العظيم [التوبة].
    ‎واتە/ به‌ڕاستی خودا گیان و ماڵی له ئیمانداران کڕیوه به‌وه‌ی کەوا لەبەرامبەردا به‌هه‌شت بۆ ئه‌وانه‌و به‌شیانه ئه‌وانه ده‌جه‌نگن له پێناوی ئاینی خوادا دوژمنانی ئاینی خوا ده‌کوژن یان ده‌کوژرێن ئه‌و پاداشت و به‌ڵێنه به‌ڕاستی له‌سه‌ر خوایه و باس کراوه له ته‌ورات و ئینجیل و قورئاندا جا کێ هه‌یه به قه‌ده‌ر خوا به‌وه‌فاو به‌ئه‌مه‌ک بێت بۆ جێ به‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانی که‌واته زۆر مژدە بدەن به‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی که ئه‌نجامتانداوه و به‌و فرۆشتن و کڕینه‌ی که له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون بێگومان هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رفرازی و سه‌رکه‌وتنی گەورە.

    لەوەیە یەکێک لە موجاھیدەکان لەپێناوی خوادا بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: جا ئایا فەرمانمان پێدەکەی بەوەی کەوا لەگەڵ کافراندا نەجەنگین تاکو ئەوان دەمانکوژن؟

    جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بەڵکو بجەنگن لە پێناوی خوادا لەگەڵ ئەوانەی کەوا لەگەڵتاندا دەجەنگن جا با ھێزو تواناو لێدانێکی توندتان لێ ببینن وەکو ئاسن خوداش ئەو کەسە سەردەخات کەوا سەریدەخات بەڕاستی خودا زۆر بەھێزو بەدەسەڵاتە، وە دەستدریژیش مەکەنە سەر ئەوانەی لەگەڵتاندا دەجەنگن لەکافرەکان، بەڵکو خۆزگەو تەمەننای شەھید بوون مەکەن لە پێناوی بەدەستھێنانی بەھەشت و حۆریەکانی و کۆشک و تەلارەکانی تەنھا ئەوکەسە نەبێت کەوا دواتر وایدەبینێت بەوەی کەوا ڕازی دەبێت و قبوڵی دەکات، جا ئەوکەسە بە حەقیقەتی نیعمەتە ھەرە گەورەکەی نەزانیوە (النّعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە بەھەشت ئەو نیعمەتەی کەوا بریتیە لەوەی خودا ڕازی بێت لەنەفسی خۆی. ئایا بینیوتانە ئەی خۆشەویستەکانی خودا (ئەی ئەوانەی خودا خۆشیدەوێن و ئەوانیش خودایان خۆشدەوێت - يُحبّهم الله ويُحبّونه) بینیوتانە کە ئەگەر بێتو یەکێکتان کوژرا لەپێناوی خودا جا خوداش کە خستیە ناو بەھەشتەکەی ئەوا خۆشحاڵ دەبێت بە کۆشک و تەلارەکانی و حۆریەکانی جا لەپاش ئەوە گوێبیستی قسەیەکی شاراوە دەبێت لەنەفسی خودا کەوا لەدوای پەروە گوێی لێ ببێت کە دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].
    واتە/ (خودای گه‌وره‌ دوای له‌ناوبردنیان وگه‌یشتن به‌رادده‌ی په‌شیمانی ئه‌وانیش دوای له‌ناوبردنه‌كه‌ ئینجا بۆیان ده‌فه‌رموێت) ئای حه‌سره‌تی خەفەتباری بۆ سەر به‌نده‌كان‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئایه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌ خۆ ئەوان ناگه‌رێنه‌وه نا‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا (٣١) که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن (٣٢).

    جا لەپاش ئەوە بدوێت لەگەڵ پەروەردگارەکەی جا بڵێت: ئەی لەبەرچی منت دروستکردووە یا ئیلاھی؟ جا لەپاش ئەوە پەروەردگاری ھەموو جیھان وەڵامی دەداتەوە لەدوای پەردەکەیەوە جا دەفەرموێت: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ﴿٥٦﴾}صدق الله العظيم [الذاريات].
    واتە/ من جن و ئینسانم دروست نەکردووە مەگەر بۆ ئەوە نەبێت کەوا تەنھا من بپەرستن.

    جا بەخودا سوێندتان دەدەم ئەی خۆشەویستەکانی خودا، جا ئایا ئێوە ڕازی دەبن بە نیعمەتی بەھەشت و حۆریەکانی لەکاتێکیشدا خودای ڕەحمان خەفەتبارو متحسر بێت لەسەر ئەو بەندانەی کەوا زوڵم و ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە؟ بەڵکو خۆزگەو تەمەنناو ئاواتی ئەوە لەخودا بکەن کەوا نیعمەتە ھەرە گەورەکەتان بۆ بھێنێتە جێ (النّعيم الأعظم) کەوا نیعمەتیکی گەورەترە لە بەھەشت کەئەویش بریتی یە لەوەی خۆشەویستەکەتان خودای ڕەحمان ڕازی بێت لەنەفسی خۆی نەک متحسرو خەفەتبار لەسەر ئەو بەندانەی کەوا ھەوڵ و کۆششیان لەژیانی دنیادا بەھەدەر چووە واش حساب دەکەن بەوەی کەوا باشترین کارو کردەوە دەکەن، وەھەرگیزاو ھەرگیزیش خودا ڕازی نابێت لە نەفسی خۆی ھەتاکو خەڵکی دەکات بەیەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست.

    جا ئەوەی کەوا ئەوە ھەدەف و ئامانجەکەی بێت کەوا لەپێناویدا دەژی جا ئەوە دواتر خودا ھیدایەتی بەندەکانی دەدات وەکو ڕەحم کردنێک بەو بەندەیەی کەوا ڕازیبوونی پەروەردگارەکەی لەنەفسیدا دەپەرستێت کەوا کردوویەتی بە غایەو ئامانج نەک کردبێتی بە وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی بەھەشت جا حەقە لەسەر خودا کەوا خەڵکی پێی ھیدایەت بدات جا بیان کات بەیەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست، جا ئەوە بریتی یە لە ئیمام مەھدی حەق لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە ئەوکەسەی خودا ڕەحمی پێکردووە جا جیاوازی و ناکۆکی ئومەتی نەھی و قەدەغە کردووە جا کردوونی بەیەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست وە ھێشتاکەش ئەوان ھەر جیاوازن لەسەردەمی ڕەوانەکردنی سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان کەوا دەستەیەکیان خودا ھیدایەتی داون و دەستەیەکیشیان گومڕایی یان بەسەردا بڕیاردراوە تەھگا لە سەردەمی ڕەوانەکردنی ئەو ئیمام مەھدیە نەبێت کەوا خودا ڕەحمی پێکردووە جا لەپێناوی ئامانجەکەیدا خەڵکی ھەموو ھیدایەت دەدات جا ئەوکاتەش ھەدەف و ئامانجەکە لەدروستکردنەکەیاندا دێتەجێ. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً ۖ وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ﴿١١٨﴾إِلَّا مَن رَّحِمَ رَبُّكَ ۚ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ} صدق الله العظيم [هود:118-119].
    واته‌/ خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵکی ده‌کرد به‌یه‌ك ئومه‌ت به‌رده‌وامیش ھێشتا ئه‌و خه‌ڵکه جیاوازو ناكۆكن له‌نێوانی یه‌کتردا (١١٨) ‎ ته‌نها مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت ره‌حم بكات (بیانكات به‌یه‌ك ئومه‌ت له‌سه‌ر رێگای راست)‌ وه‌هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دروستی کردوون تا (هه‌موویان به‌ندایه‌تی بكه‌ن و ڕازی بوونەکەی بپەرستن؛ ئه‌وه‌ش نایه‌ته‌ جێ تا هه‌موو به‌شه‌ر نه‌بن به‌یه‌ك ئومەت له‌سه‌ر رێگایه‌كی راست)... (١١٩).

    جا ھەرچی ئەوەیە کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَلَوْ شَاءَ ربّك لَجَعَلَ النّاس أُمَّةً وَاحِدَةً} صدق الله العظيم.
    واته‌/ خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵکی ده‌کرد به‌یه‌ك ئومه‌ت.

    جا بەیان و ڕوونکردنەوەی ئەوە لەم فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورەدا دەبینن: {وَلَوْ شَاءَ ربّك لَآمَنَ مَن فِي الأرض كُلُّهُمْ جَمِيعًا} صدق الله العظيم [يونس:99].
    واته‌/ خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه وای ده‌كرد كه‌ هه‌ر هه‌موو دانیشتوانی زه‌وی ئیمان بێنن،

    وە ھەرچی ئەوەشە کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ} صدق الله العظيم.
    واتە/ به‌رده‌وامیش ھێشتا ئه‌و خه‌ڵکه جیاوازوناكۆكن له‌نێوانی یه‌کتردا.

    جا بەیان و ڕوونکردنەوەی ئەمە لەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورەدا دەبینن: {فریقا هَدَىٰ وَفَرِيقًا حقّ عَلَيْهِمُ الضَّلَالَةُ} صدق الله العظيم [الأعراف:30].
    واته‌/ جا ده‌سته‌یه‌ک هیدایه‌ت و ڕێنمووی وه‌رگرتووه‌ ده‌سته‌یه‌کیش بڕیاری گومڕایی و سه‌ر لێشێواوی به‌سه‌ردا چه‌سپاوه‌.

    وە ھەرچی ئەوەیە کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {إِلَّا مَن رَّحِمَ ربّك وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ} صدق الله العظيم.
    واته‌/ ‎ ته‌نها مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت ره‌حم بكات (بیانكات به‌یه‌ك ئومه‌ت له‌سه‌ر رێگای راست)‌ وه‌هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دروستی کردوون تا (هه‌موویان به‌ندایه‌تی بكه‌ن و ڕازی بوونەکەی بپەرستن؛ ئه‌وه‌ش نایه‌ته‌ جێ تا هه‌موو به‌شه‌ر نه‌بن به‌یه‌ك ئومەت له‌سه‌ر رێگایه‌كی راست).

    جا ئەوە بریتی یە لەو ئیمام مەھدیەی کەوا خودا ڕەحمی پێدەکات جا لەپێناوی ئامانجەکەی ئەودا خەڵکی دەکات بەیەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست بەئیزنی خودا جا حەسرەتی خەفەتباریەکە دەڕوات لەنەفسی پەروەردگارەکەی لەسەر بەندەکانی جا نیعمەتە ھەرە گەورەکە دێتەجێ جا خودا ڕازی دەبێت لە نەفسی خۆی جا ھەدەف و ئامانجەکە دێتەجێ لەدروستکردنەکەیان، وەچۆنیش خودا ڕازی دەبێت لەنەفسی خۆی؟ ئەوە ئەوکاتەی کەوا خودا بەندەکانی دەخاتە ناو ڕەحمەتەکەی جا دەیان کات بە یەک ئومەت لەسەر ڕێگایەکی ڕاست.

    جا ئەی خۆشەویستەکانی خودا، ئەی ئەوانەی کەوا خودا خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (يُحبّهم الله ويُحبّونه) جا سورو پێداگیربن لەسەر ھیدایەتی ئومەت وە دوعایان لێ مەکەن، جا ڕق و توڕەییەکەی خۆتان بخۆنەوە لەپێناوی خودا ئەوکاتە خۆشەویستی خودا بەدەست دەھێنن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النّاس وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ} صدق الله العظيم [آل عمران:134].
    واتە/ وە ئەوانەی کەوا ڕق و کینه‌ی خۆیان ده‌خۆنه‌وه‌و خۆگرن له خه‌ڵکی خۆش ده‌بن و لێبوورده‌ن خوداش چاکه‌کارو چاکه‌خوازانی خۆش ده‌وێت.

    وەخودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَلْيَعْفُوا وَلْيَصْفَحُوا أَلَا تُحِبُّونَ أَنْ يَغْفِرَ اللَّهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [النور:22].
    واتە/ ده‌با لێبوورده‌بن ده‌با چاوپۆشی بکه‌ن مه‌گه‌ر حه‌ز ناکه‌ن خوا لێتان خۆش ببێت.

    ئەوەش لەبەرئەوەی ئەوکەسەی لەخەڵکی دەبورێت و ئارامدەگرێت و خۆشدەبێت و چاوپۆشیان لێدەکات لەبەر ڕەزامەندی خودا جا ئەوە خودا پێی دەڵێت: ئەی عەبدەکەم تۆ بەخشندەتر نی لە پەروەردگارەکەت جا بەڕاستی من لێت خۆشبووم لە گوناھەکانی پێشوترت و دواترت، جا ئیمام مەھدی و بەسەرخەرەکانی بانگەواز دەکەن بۆ هه‌ڵوێست و کاره په‌سه‌ندو کرده‌وه پایه‌داره‌کان لە دەعوەو بانگەوازکردن بۆ لای خودا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَلَمَن صَبَرَ وَغَفَرَ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ ﴿٤٣﴾} صدق الله العظيم [الشورى].
    واتە/ له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی دان به‌خۆیدا بگرێت و چاوپۆشی بکات و لێخۆشبوو بێت به‌ڕاستی ئه‌وه کارێکی به‌جێ و چاک و په‌سه‌ند ئه‌نجام ده‌دات به‌ڕاستی ئه‌و هه‌ڵوێسته له‌کاره په‌سه‌ندو کرده‌وه پایه‌داره‌کانه‌.

    ئەوەش تاکو دەگەن بە بڵندترین و بەرزترین پلەکانی عبودیەت لەلای خودا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَلَا تَسْتَوِي الْحَسَنَةُ وَلَا السَّيِّئَةُ ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ فَإِذَا الَّذِي بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ عَدَاوَةٌ كَأَنَّهُ وَلِيٌّ حَمِيمٌ ﴿٣٤﴾ وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا الَّذِينَ صَبَرُوا وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا ذُو حَظٍّ عَظِيمٍ ﴿٣٥﴾} صدق الله العظيم [فصلت].
    واتە/ بێگومان چاکه و خراپه وه‌ک یه‌ک نین به‌جوانترین و چاکترین شێوه به‌ره‌نگاری خراپه و نادروستی بکه‌ ئه‌و کاته ئیتر ده‌بینیت ئه‌وه‌ی که له نێوان تۆ و ئه‌ودا دوژمنایه‌تی و ساردیه‌ک هه‌یه‌ ده‌بێته دۆستێکی دڵسۆز و گیانی به‌گیانی (34) جا که‌سیش ناتوانێت به‌و ڕه‌فتاره هه‌ستێت جگه له‌وانه‌ی که ئارامیان گرتووه‌ هه‌روه‌ها که‌سیش ناتوانێت هه‌ڵوێستی وا بنوێنێت جگه له که‌سێک نه‌بێت که خاوه‌نی به‌هره‌یه‌کی گه‌وره بێت (35).

    جا ئایا دەزانن لەبەرچی خودا ئیبراھیمی کرد بە خۆشەویستی خۆی؟ ئەوە لەبەرئەوەی ئەو دوعای لە کافرەکان نەدەکرد بەڵکو دەیفەرموو: {فَمَن تَبِعَنِي فَإِنَّهُ مِنِّي وَمَنْ عَصَانِي فَإِنَّكَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ} صدق الله العظيم [إبراهيم:36].
    واتە/ جا ئه‌وه‌ی شوێنی من بکه‌وێت و به‌گوێی من بکات ئه‌وه بێگومان له په‌یڕه‌وانی منه‌ ئه‌وه‌ش که لێم یاخی ده‌بێت ئه‌وه بێگومان تۆ زۆر لێخۆش بوو میهره‌بانیت.

    وەھەر لەبەرئەوەش ئەو خودایەی کەوا لەسەر عەرشە گەورەکەیەتی شاھێدی داوە بەوەی کەوا ئیبراھیم زۆر به‌سۆزو دڵ نه‌رم بوو و زۆر خاوه‌ن حیلم بوو: {إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَحَلِيمٌ أَوَّاهٌ مُّنِيبٌ ﴿٧٥﴾} صدق الله العظيم [هود].
    واتە/ به‌ڕاستی ئیبراهیم زۆر له‌سه‌رخۆو به ئارام و خه‌مخۆر و گه‌ڕاوه‌یه بۆ لای خوا.

    {وَاتَّخَذَ اللَّهُ إِبْرَاهِيمَ خَلِيلًا} صدق الله العظيم [النساء:125].
    واتە/ وە خوا ئیبراهیمی کردۆته خۆشه‌ویستی خۆی و ڕێزداری کردووە‌.

    وەھەرچی ئەو ساتەیە کەوا بانگەوازتان دەکەم بۆ لای ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە کەوا نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی جا بەڕاستی ئەوە زانیوتانە بەو پیاوەی کەوا گەلەکەی کوشتیان جا شەھید بوو لەپێناوی ڕێبازی خوادا جا خودا خستیە ناو نیعمەتی بەھەشتەوە، جا لەپاش ئەوە بینیوتانە بەوەی ئەم پیاوە خۆشحاڵە بەوەی كەوا خودا پێی داوە لە فەزڵ و بەخششی تایبەتی خۆی وە خۆزگەو ئاوات و تەمەننای ئەوەی کردووە لەوەی گەلەکەی بیانزابیبوایە لەوەی کەوا خودا پێی داوە لە فەزڵ و ڕێزو بەخششەکەی بەڵام ئێوە لەھەمان کاتدا نەتانبینیوە بەوەی کەوا خودا خۆشحاڵ و ئاسودە بێت وەکو ئەو پیاوە جا ووردببنەوەو بیربکەنەوە ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان: {قِيلَ ادْخُلِ الجنّة قَالَ يَا لَيْتَ قَوْمِي يَعْلَمُونَ ﴿٢٦﴾ بِمَا غَفَرَ لِي رَبِّي وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُكْرَمِينَ ﴿٢٧﴾ وَمَا أَنزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِ مِن بَعْدِهِ مِن جُندٍ مِّنَ السَّمَاءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ ﴿٢٨﴾ إِنْ كانت إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].
    واتە/ (خوانه‌ناسان په‌لاماریان داو شه‌هیدیان کرد‌) بۆیه پێی وترا فه‌رموو بۆ ناو به‌هه‌شت له‌وێشه‌وه وتی خۆزگه قه‌ومه‌که‌م بیازنانیایه سه‌رئه‌نجامی ئیمان چۆنه و که‌وتومه‌ته ناو چ ناز و نیعمه‌تێکه‌وه‌ (٢٦) به‌هۆی ئه‌وه‌وه که په‌روه‌ردگارم لێم خۆشبووه و خستمیه ڕیزی ڕێزلێگیراوانه‌وه‌ (٢٧) خوا ده‌فه‌رموێت وه‌نه‌بێت هیچ له‌شکرێکمان له ئاسمانه‌وه ناردبێته خواره‌وه بۆ سه‌ر هۆزه‌که‌ی دوای شه‌هیدکردنی وه‌نه‌بێت هیچ له‌شکرێکمان ڕه‌وانه کردبێت بۆ له‌ناو‌بردنیان (٢٨) به‌ڵکو ته‌نها گرتن و كاره‌ساتێكی له‌ناوبه‌رو به‌هێز نه‌بێت هیچی تر نه‌بوو جا ئه‌وان ده‌ستبه جێ مردن خامۆش بوون (٢٩) (خودای گه‌وره‌ دوای له‌ناوبردنیان وگه‌یشتن به‌رادده‌ی په‌شیمانی ئه‌وانیش دوای له‌ناوبردنه‌كه‌ ئینجا بۆیان ده‌فه‌رموێت) ئای حه‌سره‌تی خەفەتباری بۆ سەر به‌نده‌كان‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئایه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌ خۆ ئەوان ناگه‌رێنه‌وه نا‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا (٣١) که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن (٣٢).

    وەھەر لەبەرئەوەش ئەوەی کەوا ناوەکەی بەندەی نیعـەتە ھەرە گەورەکە بوو لە کتێبدا ئەوا ھەرگیز ڕازی نابێت بە نیعنەتە بچووکەکە (کە بەھەشتە) ھەتا ئەوکاتەی نیعمەتە ھەرە گەورەکە دێتەجێ (النّعيم الأعظم ) ھەتاکو خودا خەڵکی دەکات بەیەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست.

    وسلامٌ على المرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ________________

  2. الترتيب #32 الرقم والرابط: 322307 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    401

    افتراضي

    - 32 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    18 - 05 - 1430 ک
    12 - 05 - 2009 مـ
    09:00 ئێوارە
    [ لمتابعة رابط المشاركــة الأصليّة للبيـــان ]
    http://www.the-greatnews.com/showthread.php?p=110815
    ـــــــــــــــــــــ

    { إِلَّا مَن شَهِدَ بالحقّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ }
    صـــدق الله العظيــم ..


    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأرض وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ مَا لَكُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا شَفِيعٍ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [السجدة:4].
    واته‌/ خوا ئه‌و زاته‌یه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه له شه‌ش ڕۆژدا دروستی کردووه پاشان خوا ئیستوای كرد له‌سه‌رووی عه‌رشه‌وه‌ جگه له‌و خوایه‌ که‌س دڵسۆزو پشتیوانتان نیه‌ یان تکا کارو شه‌فاعه‌تكارتان بێت ئایه یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن و تێده‌گه‌ن؟.

    وەخودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَتَبَارَكَ الَّذِي له مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأرض وَمَا بَيْنَهُمَا وَعِندَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (85) وَلَا يَمْلِكُ الَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِ الشَّفَاعَةَ إِلَّا مَن شَهِدَ بالحقّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (86)} صدق الله العظيم [الزخرف].
    واتە/ ئه‌و زاته‌ی که خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانه زۆر موباره‌ک و خێربه‌خش و پاک و بێ گه‌رده و هه‌ر لای ئه‌وە زانستی قیامه‌ت بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه‌ (85) ئه‌و ڕۆژه‌، ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان داوایان لێدەکەن له جیاتی خوا تکاو شه‌فاعه‌تیان به‌ده‌ست نیه‌ مه‌گه‌ر تەنھا که‌سێک که شایه‌تی دابێت بەحەق و دەزانێت (86).

    وەخودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {هَلْ يَنظُرُونَ إِلاَّ تَأْوِيلَهُ يَوْمَ يَأْتِي تَأْوِيلُهُ يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِن قَبْلُ قَدْ جَاءتْ رُسُلُ رَبِّنَا بالحقّ فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَاء فَيَشْفَعُواْ لَنَا أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ قَدْ خَسِرُواْ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَفْتَرُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:53].
    واتە/ ئایا چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن جگه له پێشهاتن و ڕوودانی هه‌ڕه‌شه قورئانیه‌کان نه‌بێت؟ جا ئه‌و ڕۆژه‌ی که (به‌ڵێن و هه‌ڕه‌شه‌کان) دێته دی ئه‌وانه‌ی پێشتر فه‌رامۆشیان کردبوو ده‌ڵێن به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی په‌روه‌ردگارمان حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یان هێنابوو (که‌چی ئێمه بڕوامان پێنه‌کردن و به‌که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن) جا ئایا ئه‌وه که‌سێک نیه تکاو شەفاعەتمان بۆ بکات؟ یاخود بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دنیاو کارو کرده‌وه‌ی چاک بکه‌ین نه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌وسا ده‌مانکرد به‌ڕاستی ئه‌وانه خۆیان دۆڕاندو هه‌رچیان هه‌ڵبه‌ستبوو و باوه‌ڕیان پێی هه‌بوو، لێیان ون بوو (53).

    سەیری ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە بکەن: {فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَاء فَيَشْفَعُواْ لَنَا أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ قَدْ خَسِرُواْ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَفْتَرُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:53].
    واتە/ جا ئایا ئه‌وه که‌سێک نیه تکاو شەفاعەتمان بۆ بکات؟ یاخود بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دنیاو کارو کرده‌وه‌ی چاک بکه‌ین نه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌وسا ده‌مانکرد به‌ڕاستی ئه‌وانه خۆیان دۆڕاندو هه‌رچیان هه‌ڵبه‌ستبوو و باوه‌ڕیان پێی هه‌بوو، لێیان ون بوو.

    جا سەیری ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە بکەن: {قَدْ خَسِرُواْ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَفْتَرُونَ} صدق الله العظيم.
    واتە/ به‌ڕاستی ئه‌وانه خۆیان دۆڕاندو هه‌رچیان هه‌ڵبه‌ستبوو و باوه‌ڕیان پێی هه‌بوو، لێیان ون بوو.

    بەومانایەی ئەوان ھیچ وەلی و پاڵپشتێک نابیننەوە جگە لە خودا تا جورئەت و بوێری .شەفاعەتکردن بکات لەبەردەمیدا. وە بەداخەوە زۆرێک لە زاناکان چۆنیەتی شەفاعەتەکە تێنەگەیشتوون وە لە باس و خواسەکەی تێنەگەیشتوون لەبەردەمی خودای ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر خۆ ئەگەر بێتو وورد ببنەوە لەو فەرمەودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَتَبَارَكَ الَّذِي له مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأرض وَمَا بَيْنَهُمَا وَعِندَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (85) وَلَا يَمْلِكُ الَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِ الشَّفَاعَةَ إِلَّا مَن شَهِدَ بالحقّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (86)} صدق الله العظيم [الزخرف].
    واتە/ ئه‌و زاته‌ی که خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانه زۆر موباره‌ک و خێربه‌خش و پاک و بێ گه‌رده و هه‌ر لای ئه‌وە زانستی قیامه‌ت بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه‌ (85) ئه‌و ڕۆژه‌، ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان داوایان لێدەکەن له جیاتی خوا تکاو شه‌فاعه‌تیان به‌ده‌ست نیه‌، مه‌گه‌ر تەنھا که‌سێک که شایه‌تی دابێت بەحەق و دەزانێت (86).

    خۆ ئەگەر بێتو لەو جیاکردنەوەو دەرھێنراوەی کەوا تێیناگەن ووردببنەوە دەربارەی شەفاعەتەکە ئەوا نھێنی ئەو جیاکردنەوەو دەرھێنراوەتان دەبینیەوە لەو فەرموودەیەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَلَا يَمْلِكُ الَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِ الشَّفَاعَةَ إِلَّا مَن شَهِدَ بالحقّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [الزخرف:86].
    واتە/ وەئه‌و ڕۆژه‌ ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان داوایان لێدەکەن له جیاتی خوا تکاو شه‌فاعه‌تیان به‌ده‌ست نیه مه‌گه‌ر تەنھا که‌سێک که شایه‌تی دابێت بەحەق و دەزانێت.

    جا ئەوە مەبەستی کێ یە؟ ئەوە مەبەستی بەندە نزیکەکانی خودایە بەوەی کەوا ناتوانن شەفاعەت بکەن، جا لەپاش ئەوە دەرھێنراوەکە دێت بەحەق، کەوا بریتی یە لەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {إِلَّا مَن شَهِدَ بالحقّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم.
    واتە/ مه‌گه‌ر تەنھا که‌سێک که شایه‌تی دابێت بەحەق و دەزانێت.

    جا مەبەستی خودا پاک و بێگەردی و بەرزی بڵندی بۆی چیە لەو فەرموودەیەی: {إِلَّا مَن شَهِدَ بالحقّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم؟
    واتە/ مه‌گه‌ر تەنھا که‌سێک که شایه‌تی دابێت بەحەق و دەزانێت؟.

    ئەوە مەبەستی ئەوەیە تەنھا ئەوەی کەوا شاھێدی داوە بەحەق بەوەی کەوا بەڕاستی خودا ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە بە بەندەکانی لە بەندەکەی جا ئەوەیە کەوا بریتی یە لەوەی خودا دەریھێناوەو جیای کردۆتەوە کەوا بدوێت لەگەڵ پەروەردگارەکەی لەبەرئەوەی ئەو دەزانێت بەوەی کەوا دواتر ئەوکەسە قسەی ڕاست و دروست و بەجێ و صەواب دەکات وەھەرگیزیش داوای شەفاعەت لەخودا ناکات بۆ ھیچ یەکێک وە بۆشی نیەو ڕەوانیەو نابێت و ناکرێت؛ بەڵکو لەوخودایە دەپاڕێتەوە بەحەق کەوا زانیویەتی بەوەی لەنەفسیدا ھەیە، وەھەموو لەخواترس و پارێزگارەکانیش ناتوانن لەلای ئەو بدوێن تەنھا ئەوەی کەوا خودای ڕەحمان مۆڵەتی داوە پێی و قسەی ڕاست و دروست و بەجێ و صەوابی کردووە، جا ئەوەیە کەوا بریتی یە لە قسە ڕاست و دروست و صەوابەکە. بەڵام ئەوانەی کەوا نازانن دەڵێن: {فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَاء فَيَشْفَعُواْ لَنَا أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ}.
    واتە/ جا ئایا ئه‌وه که‌سێک نیه تکاو شەفاعەتمان بۆ بکات؟ یاخود بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دنیاو کارو کرده‌وه‌ی چاک بکه‌ین نه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌وسا ده‌مانکرد؟.

    جا سەیری وەڵامەکەی خودا بکە لەسەریان بەحەق: {قَدْ خَسِرُواْ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَفْتَرُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:53].
    واتە/ به‌ڕاستی ئه‌وانه خۆیان دۆڕاندو هه‌رچیان هه‌ڵبه‌ستبوو و باوه‌ڕیان پێی هه‌بوو، لێیان ون بوو.

    بەڵکو خودا محمد بەندەو پێغەمبەرەکەی ڕەوانەکردووە تا خەڵکی ئاگاداربکاتەوە بەوەی کەوا بێجگە لە پەروەردگارەکەیان ھیچ وەلی و پاڵپشت و شەفاعەتکارێکیان نیە. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {قُل لاَّ أَقُولُ لَكُمْ عِندِي خَزَآئِنُ اللّهِ وَلا أعلم الْغَيْبَ وَلا أَقُولُ لَكُمْ إِنِّي مَلَكٌ إِنْ أَتَّبِعُ إِلاَّ مَا يُوحَى إِلَيَّ قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الأَعْمَى وَالْبَصِيرُ أَفَلاَ تَتَفَكَّرُونَ (50) وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أنْ يُحْشَرُواْ إِلَى ربّهم لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلاَ شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ (51)}صدق الله العظيم [الأنعام].
    واته/‌ بڵێ: من پێتان ناڵێم گه‌نجینه‌کانی خوا لای منه‌ هه‌ره‌ها له‌نهێنی و شاراوه‌کانیش هیچ نازانم و ئاگادارنیم و پێتان ناڵێم به‌ڕاستی من فریشته‌م به‌ڵکو ته‌نها شوێنی ئه‌وه ده‌که‌وم که به‌وه‌حی و نیگا پێم ده‌گات بڵێ ئایا کوێرو چاوساغ وه‌ک یه‌کن؟ ئایا بۆ بیرناکه‌نه‌وه و تێنافکرن (50)وه‌به قورئان ئه‌وانه ئاگادارو هۆشیار بکه که ده‌ترسن کۆبکرێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ئه‌وکاته که‌س نیه جگه له‌و په‌روه‌ردگاره پشتیوانییان لێبکات که‌سیش نیه شه‌فاعه‌تكاریان بێت جگه‌ له‌خودا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قواو پارێزگاری بکه‌ن و له‌خوا بترسن (51).

    وەلەسەرئەوەش بەڕاستی ئەم حەدیسی شەفاعەتەی گوایە ھی محمد عليه الصلاة والسلامە ھەڵبەستراوو بەتاڵە، ھەدەف و ئامانجەکەش لەم ھەڵبەستراوەدا ئەوەیە تاکو موسڵمانان گومڕاببن جا بیروباوەڕیان وابێت دەربارەی محمد پێغەمبەری خودا -صلّى الله عليه وآله وسلّم- بەوەی کەوا دواتر شەفاعەتیان بۆ دەکات لەبەردەمی خوداو دەڵێت: "أنا لها أنا لها"! ئەوەش شیرک و ھاوبەشدانانێکی گەورەیە مادام ڕەجاو ئومێدی شەفاعەت دەکەن لەبەردەمی خوادا بۆ یەکێک لە بەندەکانی جا ئەگەر محمد پێغەمبەری خودا بێت -صلّى الله عليه وآله وسلّم- یان پێغەمبەری خودا مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بێت -صلّى الله عليه وآله وسلّم- یان پێغەمبەری خودا عوزەیر صلّى الله عليه وآله وسلّم.

    وە فەتواش دەدەم بەحەق بەوەی ئەوەی کەوا چاوەڕوانی ئەوە بکات بەندەیەک شەفاعەتی بۆ بکات لەبەردەمی پەروەردگاری بەندەکان خودای ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر جا بەڕاستی ئەوە شەریک و ھاوبەشی بۆ خودا داناوە وە شاھێدی نەداوە بەحەق بەوەی کەوا خودا بەڕەحم و میھرەبانترە لەسەرجەم بەندە نزیکەکانی خودا لە فریشتەکان و نێردراوو پێغەمبەرەکان و ڕاستگۆیەکان و شەھیدەکان و صالح و چاکەکارەکان، جا دەستیان گرتووە بە ڕەحمەت و میھرەبانی پەروەردگارەکەیان بە شەفاعەت و تکای کەسانێک کەوا ڕەحم و میھرەبانیەکەیان کەمترە بۆیان لەخودا.

    وەئەی قەوم، بەڕاستی من بانگتان دەکەم بۆ لای خودا بەتەنھا جا ئەوە کێ یە ئەو کەسەی کەوا دەڵێت من لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادام؟ جا واز لە شەفاعەت بھێنن بۆ خودا ھەرچۆنێکی بیەوێت وە ھەرچۆنێک حەزی پێبکات و ڕازی بێت پێی، وە ئەوانەشی کەوا دەمەدەمێتان لەگەڵدا دەکەن دەربارەی شەفاعەتکردن لەبەردەمی خودا جا ئەوە وەڵامیان بدەنەوە بەو فەرموودەیەی کەوا خودا فەرمانی پێ بە محمد بەندەو پێغەمبەرەکەی کردووە بەوەی کەوا وەڵامیان پێی بداتەوە؛ لەوەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {قُلْ لِلَّهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا له مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ} صدق الله العظيم [الزمر:44].
    واتە/ بڵێ شه‌فاعه‌ت هه‌ر هه‌مووی بـۆ خوایه هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه‌ هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه‌ له‌وه‌ودوایش هه‌ر بۆلای ئه‌و ده‌برێنه‌وه.

    بەمانای سیفەتی ڕەحمەت و میھرەبانی لە نەفسەکەی بەرزی و بڵندی بۆی شەفاعەتتان بۆ دەکات لە جێگای سزایەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {إِلَّا مَن شَهِدَ بالحقّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [الزخرف:86].
    واتە/ مه‌گه‌ر تەنھا که‌سێک که شایه‌تی دابێت بەحەق و دەزانێت؟.

    بەو مانایەی تەنھا ئەوەی کەوا شاھێدی دابێت بەو حەقەی کەوا بەڕاستی خودا ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە.

    وسلامٌ على المرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ____________

  3. الترتيب #33 الرقم والرابط: 322308 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    401

    افتراضي

    -33-
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    05 - 06 - 1428 ک
    20 - 06 - 2007 مـ
    12:17 صباحـاً
    [ لمتابعة رابط المشاركــة الأصليّة للبيـــان ]
    http://www.the-greatnews.com/showthread.php?p=4052
    _________

    یەمانی چاوەڕوانکراو بانگەوازی باوەڕداران دەکات بۆ دەرچوون لە بەندایەتیکردن و پەرستنی بەندەکان بۆ بەندایەتیکردن و پەرستنی پەروەردگاری بەندەکان..


    بەناوی خودای بەخشندەی میھرەبان، خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِاللَّـهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ ﴿١٠٦﴾} صدق الله العظيم [يوسف].
    واتە/ جا زۆربەیان باوه‌ڕيان بەخودا نه‌هێناوه‌ مه‌گه‌ر به‌هاوبه‌ش دانان نه‌بێت بۆی.

    لەبەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری خودا - صلّى الله عليه وآله وسلّم- ئیمام ناصر محمد یەمانی بۆ ھەموو موسڵمانان و ھەموو خەڵکی، سەلام لەسەر ئەوەی کەوا شوێنی ڕێنماییکار دەکەوێت بۆ ڕێگای ڕاست..

    ئەی گەلی موسڵمانان لەگەڵ خودا دوعاو داواو نزا لەھیچ کەسێکی تر مەکەن، وەبەڕاستی من فەرمانتان پێدەکەم بە کوفر کردن وبێباوەڕبوون بە تەوەسولکردن و پاڕانەوەو داواکردن لەخودا بە بەندە نزیکەکانی خوداوە جا ئەوە شیرک و ھاوبەشدانانە بۆ خودا، جا داوایان لێ مەکەن تا شەفاعەتتان بۆ بکەن لەلای پەروەردگارەکەتان جا ئەوە شیرک و ھاوبەشدانانە بۆ خودا، وە وەرن تا لەقورئانی گەورەدا سەیری سەرئەنجامی ئەوانە بکەین کەوا لەجێگای خودا داوا لە بەندە ڕێزلێگیراوەکانی خودا دەکەن جا ئایا بابزانین ئەوان دەتوانن ھیچ سودێکیان پێبگەیەنن یان ئەوان دواتر خۆیان بەری دەکەن لەوانەی داوایان لێ دەکەن لەجێگای خودا، وەھەروەکو لەپێشتریشدا بۆمان ڕوونکردنەوە بەوەی کەوا ھۆکاری پەرستنی بتەکان بریتی یە لە موبالەغەو زێدەڕەوی کردن دەربارەی بەندە نزیکەکانی خوداو ڕۆچوون لەبارەیانەوە بە ناحەق، ھەتا ئەوکاتەی کەوا یەکێکیان مردوون جا ئەوانەی کەوا ئەوان ناسیویانە کەرامات و ڕێزو دوعای وەڵامدراوەی ھەبووە لەلایە ن خوداوە ھاتوون زێدەڕەویان کردووە لەدوای مردنیان، جا موبالەغەو زێدەڕەویان کردووە بە ناحەق دەربارەیان جا ھاتوون بۆ ھەریەکێک لەوانە بت و پەیکەرێکیان داتاشیوە بۆ وێنەکەی جا داوایان لێکردوون لەجێگای خودا، لەکاتێکدا ئەو عەبدە چاکەکارەش مردووە خۆ ئەگەر لەناویاندا مابوایە ئەوا قەدەغەی دەکردن لەوە بەڵام شیرک و ھاوبەشدانانەکە لەدوای مردنەکەی ئەنجام دراوە، جا وەرن تا سەیری حیوارو گفتوگۆی موشریک و ھاوبەشدانەرە ئیماندارەکان بکەین بەخودا لەکاتێکدا ئیمانیان بەخودا ھێناوەو شەریکیشیان بۆی داناوە بەھۆی بەندە ڕێزلێگیراوەکانی خوداوە، وەبەھەمان شێوە سەیری حیوارو گفتوگۆی ئەو کافرانە بکەین کەوا بتەکانیان پەرستووە بەبێ ئەوەی نھێنی پەرستنەکانیان بزانن بەڵکو تەنھا لەبەرئەوە پەرستویانن لەبەرئەوەی گەورە باوک و باپیرانی خۆیانیان دیوە بەھەمان شێوە ئەوانیان پەرستووە جا ئەوانیش بەتاڵوکەو ھەڵەداوان لەسەر ڕێچکەو ڕێگای ئەوان ڕۆیشتوون (بەبێ بیرکردنەوە لەنھێنی پەرستنی ئەم بتانەو داوا کردن لێیان).

    {وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٦٢﴾ قَالَ الَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَغْوَيْنَا أَغْوَيْنَاهُمْ كَمَا غَوَيْنَا ۖ تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ ۖ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ ﴿٦٣﴾} صدق الله العظيم [القصص].
    واتە/ له ڕۆژێكدا بانگیان لێده‌كرێت خودا ڕوو به‌وان ده‌فه‌رموێت ئایا له كوێن ئه‌و شه‌ریكانەی کەوا ئێوه به هاوه‌ڵی منتان داده‌نا ٦٢ جا ئه‌وانه‌ی بڕیارداده‌ی خوا دژیان ده‌رچوو (به‌خه‌جاڵه‌تیه‌وه باسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه گومڕایان كردوون) ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه‌ گومڕایان كردین (ئەوانیش دەڵێن) ئێمە گومڕامان كردن وه‌ک چۆن خۆمان گومڕا بووین(،بەندە ڕێزلێگیراوەکانیش دەڵێن) ئێمه به‌رین له‌وانه‌ له‌به‌رده‌م دادگای تۆ ئەوانە ئێمه‌یان نه‌ده‌په‌رست ٦٣.

    جا فەرموون ئەمەش تەئویل و لێکدانەوە بەحەقەی بۆ ئێوە؛ لەکاتێکدا ھەمیشە سورم لەسەر ئەوەی ھیچ قسەیەک نەکەم لەسەر خودا جگە لەحەق و ڕاست نەبێت نەوەک بەگومان و دوودڵی جا گومان ھیچ سودێکی نی یە لە زانینی حەق و ڕاستیدا، جا تەئویل و لێکدانەوە حەقەکە بۆ ئەوەی کەوا خودا دەفەرموێت: {‏وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٦٢﴾}.
    واتە/ له ڕۆژێكدا بانگیان لێده‌كرێت خودا ڕوو به‌وان ده‌فه‌رموێت ئایا له كوێن ئه‌و شه‌ریكانەی کەوا ئێوه به هاوه‌ڵی منتان داده‌نا.

    ئەمە خودا مەبەستی لەوەیە کە کوانێ ئەو بەندە نزیکانەی من کەوا ئێوە داواتان لێ دەکردن لەجێگای من و لەجیاتی من؟ جا ئەوانەی کەوا بتەکان دەپەرستن دەڵێن: پەروەردگارمان ئەوانە ئێمەیان گومڕا کرد. کەوا مەبەستیان لە باوک و باپیرە یەکەمینێەکانیانە بەوەی کەوا ئەوانیان بینیوە بتەکانیان پەرستووەو ئێمەش بە نھێنی پەرستنەکەیانمان نەزانیوە بۆیان جا بە ھەڵەداوان لەسەر شوێن پێی ئەوان ڕۆیشتوون بەبێ ئەوەی بەنھێنی پەرستنەکەیان بزانن وە باوک و باپیرانیشیان بە نھێنی پەرستنەکانیان زانیوە. پاشان سەیری وەڵامی باوک و باپیرە یەکەمینەکانیان دەکەین جا دەڵێن: {أَغْوَيْنَاهُمْ كَمَا غَوَيْنَا}.
    واتە/ ئێمە گومڕامان كردن وه‌ک چۆن خۆمان گومڕا بووین.

    کەوا مەبەستیان لەوە ئەوەیە ئەو ئومەتانەی دوای خۆیان گومڕاکرد بەھۆی عیبادەتکردن و پەرستنەکەیان بۆ پەرستن و بەندایەتیکردنی بەندە نزیکەکانی خودا تا نزیکیان بخەنەوە لەخودا جا لەپاش ئەوە خودا پەردە لەنێوانی ئەوان و نێوان بەندە نزیکەکانی لادەدات جا ئەوانیش بەندە نزیکەکانی خودا دەبیننەوەو دەیانناسنەوە ھەروەکو چۆن لەژیانی دنیادا دەیانناسین لەوانەی کەوا زێدەڕەویان دەربارە کردبوون لەدوای مردنەکانیان. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ قَالُوا رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِن دُونِكَ ۖ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ ﴿٨٦﴾} صدق الله العظيم [النحل].
    واتە/ کاتێکیش ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵیان داناوه‌ ئه‌و که‌س و شتانه ده‌بینن که جاران ده‌یانپه‌رستن ئه‌وه ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه‌ ئه‌و کەسانە‌ن که له جیاتی تۆ هاناو هاوارمان بۆ ده‌بردن له‌جیاتی تۆ ئه‌وانیش قسه‌که ده‌ده‌نه‌وه به‌سه‌ریانداو ده‌ڵێن به‌ڕاستی ئێوه درۆ ده‌که‌ن و ڕاست ناکه‌ن.

    جا خودا ئەو پەردەیە لادەدات کەوا بۆتە ھۆی یەکتر نەبینینی نێوانیان جا لەپاش لادانی پەردەکە ئەوان دەبینن، خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ قَالُوا رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِن دُونِكَ ۖ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ ﴿٨٦﴾}.
    واتە/ کاتێکیش ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵیان داناوه‌ ئه‌و که‌س و شتانه ده‌بینن که جاران ده‌یانپه‌رستن ئه‌وه ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه‌ ئه‌و کەسانە‌ن که له جیاتی تۆ هاناو هاوارمان بۆ ده‌بردن له‌جیاتی تۆ ئه‌وانیش قسه‌که ده‌ده‌نه‌وه به‌سه‌ریانداو ده‌ڵێن به‌ڕاستی ئێوه درۆ ده‌که‌ن و ڕاست ناکه‌ن.

    وەئەوەیە مەبەستە دابەزێنراوەکە لەم ئایەتەدا. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَكَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [يونس].
    واتە/ ئه‌مانه‌ش له‌ڕۆژێکدا ده‌بێت که‌هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کۆده‌که‌ینه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه‌ پاشان به‌وانه ده‌ڵێین که‌شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیارداوه‌ خۆتان و ئه‌و شتانه‌ی که‌ده‌تانپه‌رست له‌جێی خۆتان بوه‌ستن و مه‌جوڵێن ئه‌وسا پەردەکە لادەدەین لەنێوانیان جا په‌رستراوه‌کان ده‌ڵێن ئێوه ئێمه‌تان نه‌ئه‌په‌رست.

    جا لەپاش ئەوە بەندە نزیکەکانی خودا دەڵێن: {تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ ۖ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ} صدق الله العظيم [القصص:63]،
    واتە/ (،بەندە ڕێزلێگیراوەکانیش دەڵێن) ئێمه به‌رین له‌وانه‌ له‌به‌رده‌م دادگای تۆ ئەوانە ئێمه‌یان نه‌ده‌په‌رست.

    جا ئەوەیە تەئویل و لێکدانەوە حەقەکەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٦٢﴾ قَالَ الَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَغْوَيْنَا أَغْوَيْنَاهُمْ كَمَا غَوَيْنَا ۖ تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ ۖ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ ﴿٦٣﴾} صدق الله العظيم.
    واتە/ له ڕۆژێكدا بانگیان لێده‌كرێت خودا ڕوو به‌وان ده‌فه‌رموێت ئایا له كوێن ئه‌و شه‌ریكانەی کەوا ئێوه به هاوه‌ڵی منتان داده‌نا ٦٢ جا ئه‌وانه‌ی بڕیارداده‌ی خوا دژیان ده‌رچوو (به‌خه‌جاڵه‌تیه‌وه باسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه گومڕایان كردوون) ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه‌ گومڕایان كردین (ئەوانیش دەڵێن) ئێمە گومڕامان كردن وه‌ک چۆن خۆمان گومڕا بووین(،بەندە ڕێزلێگیراوەکانیش دەڵێن) ئێمه به‌رین له‌وانه‌ له‌به‌رده‌م دادگای تۆ ئەوانە ئێمه‌یان نه‌ده‌په‌رست ٦٣.

    کەواتە ئەی گەلی موسڵمانان بەڕاستی بەندە نزیکەکانی خودا کوفر دەکەن بە پەرستنی ئەوانەی ئەوانیان پەرستووە لە جێگای خوداو لەجیاتی خودا ھەروەکو لە چوارچێوەو میانەی ئایەتەکاندا بینیتان جا ھەموویان دەبن بەدژی ئەوانەی (ئەوانیان پەرستووەو داوایان لێکردوون)، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَاتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّـهِ آلِهَةً لِّيَكُونُوا لَهُمْ عِزًّا ﴿٨١﴾ كَلَّا ۚ سَيَكْفُرُونَ بِعِبَادَتِهِمْ وَيَكُونُونَ عَلَيْهِمْ ضِدًّا ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [مريم].
    واتە/ ئه‌وانه له‌جياتی خوا جۆره‌ها شتی تريان کردۆته په‌رستراوی خۆيان تا پايه‌داری وعزه‌تيان (به‌خه‌ياڵی خۆيان) ده‌ست بکه‌وێت(81) نه‌خێر، وانی يه ئه‌وان كوفر به‌په‌رستوه‌كانيان ده‌كه‌ن و دژايه‌تيان ده‌که‌ن (82).

    کەواتە ئەی گەلی شیعە لەوانەی کەوا داوا لە پێشەواو ئیمامەکانی ئالی بەیت دەکەن تا شەفاعەتتان بۆ بکەن بەڕاستی ئیوە شەریک و ھاوبەشتان بۆ خودا داناوە ئێوەو ھەموو ئەوانەی کەوا داوا لەبەندە نزیکەکانی خودا دەکەن تا شەفاعەتیان بۆ بکەن لە ھەموو مەزھەبەکان، لەکاتێکدا ئەوانیش وەکو ئێوە عەبدێکی خودان. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا ﴿٥٦﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا ﴿٥٧﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].
    واتە/ بڵێ ئاده‌ی هاناو هاوارو داوا بکه‌ن له‌وانه‌ له‌جياتی خوا نه ده‌توانن به‌ڵاو ناخۆشيه‌کتان له‌سه‌ر لابه‌رن نه‌ده‌توانن بارودۆخ بگۆرن (56) ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان هاناو هاواريان لێ ده‌که‌ن به‌دوای به‌ده‌ست هێنانی وه‌سيله‌ ده‌كه‌ون (كه‌به‌رزترين پله‌يه‌ له‌به‌هه‌شتدا) له په‌روه‌ردگاريان وه‌ چاوه‌روان و ڕه‌جای ڕه‌حمه‌تی ئه‌و ده‌که‌ن وه‌له سزاو تۆڵه‌شی ده‌ترسن به‌راستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه‌ (57).

    ئەمەش سەبارەت بە ئیماندارە موشریک و ھاوبەشدانەرەکان بەخودا بەھۆی بەندە نزیکەکانەوە، بەڵام لەوێدا ھەندێک گەل ھەن کەوا شەیتانەکان دەپەرستن لە جێگای خودا؛ بەڵکو شەیتانەکان بۆیان دەردەکەون بەوەی دەڵێن ئێمە فریشتە نزیکەکانی خوداین جا ئەوانیش بەچۆکدا دەکەون بۆیان بە سوژدە بردن ھەتا ئەوکاتەی خودا پرسیاریان لێدەکات: کە ئێوە چیتان دەپەرست لەجێگای خودا؟ جا ئەوانیش دەڵێن؛ فریشتە نزیکەکان. جا لەپاش ئەوە خودا پرسیار لەفریشتە نزیکەکانی دەکات بەوەی: ئایا ئەوانە ئێوەیان پەرستووە؟ وەکو خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلَائِكَةِ أَهَـٰؤُلَاءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٤٠﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِم ۖ بَلْ كَانُوا يَعْبُدُونَ الْجِنَّ ۖ أَكْثَرُهُم بِهِم مُّؤْمِنُونَ ﴿٤١﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
    واتە/ ڕۆژێک دێت که هه‌موان کۆده‌کرێنه‌وه (ئه‌وسا خوا به فریشته‌کان ده‌فه‌رموێت ئه‌وانه ئێوه‌یان ده‌په‌رست؟ ٤٠ ده‌ڵێن: پاکی و ستایش بۆ تۆیە تۆ یارو یاوه‌ری ئێمه‌ی نه‌ک ئه‌وان به‌ڵکو ئه‌وانه جنیان ده‌په‌رست زۆربه‌یان باوه‌ڕیان پێیان هه‌بوو ٤١.

    وەئەوانەش لەو کەسانەن کەوا شەیتان ڕێگای لێگرتوون کەچی واش حساب دەکەن ھیدایەتدراون، جا ھەموو ئەم فیرقەو بەشە جۆر بەجۆرانە گومڕابوون لەڕێگای حەق واش حساب دەکەن بەوەی ھیدایەت دراون، جا گومڕایەکان لەسەر ئەو ڕێگایە دەڕۆن و لاشچوون لەڕێگای حەق، لەکاتێکیشدا ناشزانن بەوەی کەوا ئەوان لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادان بەڵکو ھەوڵ و کۆششیان لەژیانی دنیادا بەھەدەر چووەو واش حساب دەکەن کەوا چاکترین کردەوە دەکەن.

    وەھەرچی فیرقەو دەستەکەی ترە جا ئەوان گومڕای سەرلێشێواو نین لەڕێگای حەق وە بیناییشیان لەبەرامبەر حەقدا تیژو توندە وەکو ئاسن و بەچاکی دەیبینن، بەڵام ئەگەر ڕێگاو ڕێبازی حەق ببینن نایگرنە بەر لەبەرئەوەی دەزانن کەوا ئەوە ڕێگاو ڕێبازی حەق و ڕاستە، وەئەگەر ڕێگای سەرلێشێواوی و گومڕایی ببینن ئەوا دەیگرنە بەر لەکاتێکیشدا دەزانن ئەوە ڕێگاو ڕێبازی بەتاڵە، ئەوانە بریتین لە شەێتانە بەشەرەکان ئەوانە گومڕایە سەرلێشێواوەکان نین بەڵکو لەخەشم لێگیراوەکانن جا توشی توڕەیی لەسەر توڕەەیی خودا بوونەتەوە، چۆن دووچاری ئەوە نابن لەکاتێکدا بەڕێگاو ڕیبازی حەق دەزانن بەڵام نایگرنە بەر وە ئەگەر ڕێگاو ڕێبازی گومڕایی و سەرلێشێواویش ببینن دەیگرنە بەر! چۆن دووچاری ئەوە نابن لەکاتێکدا ئەوە دەزانن بەوەی کەوا محمد پێغەمبەری خودا حەقەو دەشیناسنەوە ھەورەکو چۆن منداڵەکانی خۆیان دەناسنەوە پاشانیش ڕێگا دەگرن لە دەعوەو بانگەوازی حەق بەڕێگرتنێکی توند! ئەوانە بریتین لەوکەسانەی کەوا زۆر بەتوندی لەخودای میھرەبان یاخی بوون، جا ئەوانە شایستەترن بەوەی کەوا بەر لەھەموو کەسانێک بخرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە تا تێیدا ببرژێن، وە دژایەتی و جەنگ لەگەڵ خوداو ئەولیاکانی دەکەن لەکاتێکیشدا دەزانن ئەوە حەقە جا پیلان و نەخشە دەکێشن بۆ ئەولیاکانی خودا بەپیلان و نەخشە کێشانی گەورە، وە تاغوت دەپەرستن لەجێگای خودا لەکاتێکیشدا دەزانن ئەوەی دەیپەرستن شەیتانی نەفرەت لێکراو دوژمنی خوداو دوژمنی ئەوانەشە کەوا یاوەری خودان ھەرلەبەرئەوەش شەیتانەکانیان کردووە بە ئەولیاو یاوەری خۆیان لەجێگای خودا وە دروستکراوی خودایان گۆڕیوە، وە لەگەڵ شەیتانە جنە مێ یەکان کۆدەبنەوەو جوت دەبن تا دروستکراوی خودا بگۆڕن، جا لەجیھانی شەیتانە جنەکاندا وەچەی زۆریان خستۆتەوە لە نەوەی بەشەر. خودای بەرزو بڵندو گەوررمش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ قَدِ اسْتَكْثَرْتُم مِّنَ الْإِنسِ ۖ وَقَالَ أَوْلِيَاؤُهُم مِّنَ الْإِنسِ رَبَّنَا اسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍ وَبَلَغْنَا أَجَلَنَا الَّذِي أَجَّلْتَ لَنَا ۚ قَالَ النَّارُ مَثْوَاكُمْ خَالِدِينَ فِيهَا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّـهُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ ﴿١٢٨﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
    واتە/ ڕۆژێک دێت خوا هه‌مووانیان کۆ ده‌کاته‌وەو دەفەرموێت ئه‌ی ده‌سته‌ی جنەکان به‌ڕاستی ئێوه زۆر که‌ستان له ئینسانه‌کان گومڕاکرد له‌ولاشه‌وه گوێ له مشته‌کانیان دەڵێن پەروەردگارمان هه‌ندێکمان چێژمان له هه‌ندێکیان وه‌رگرت ئێستاش ئه‌وه‌ته گه‌یشتووینه‌ته ئه‌وکات و ساته‌ی تۆ بۆت دیاری کردووین خوایش فه‌رمووی ئه‌م ئاگره جێگه‌تانه نه‌مرن تیادا مه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بێت به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ داناو کاربەجێی و زانایه‌.

    ئەوانە ناخرێنە ناو ئاگرەوە بەحساب و لێپرسینەوە لەگەڵیان؛ بەو مانایەی ئەوانە دواناخرێن تاکو ڕۆژی قیامەت بەڵکو ڕاستەوخۆ دەخرێنە ناو ئاگرەوە لەدوای مردنیان، ئەوانە بریتین لە شەیتانە بەشەرەکان لەھەموو زەمان و کات و شوێنێکدا کەوا ڕاستەوخۆ دەخرێنە ناو ئاگرەوە لەدوای مردنیان ـ، جا پێچەوانەی ئەوانەش بەندە نزیکەکانی خودان (مقربین) کەوا بەحساب و لێپرسینەوە ناخرێنە ناو بەھەشتەوە؛ بەو مانایەی ئەوان دواناخرێن تاکو ڕۆژی قیامەت بۆ موحاسەبەو لێپرسینەوەکردن لەگەڵیان بەڵکو یەکسەر لەدوای مردنیان دەخرێنە ناو بەھەشتەوەو تێدا دەمێننەوە ھەتا ئاسمانەکان و زەوی بوونیان مابێت، وەبەھەمان شێوە شەیتانە بەشەرەکانیش لەئاگردا دەمێننەوە ھەتا ئەوکاتەی ئاسمانەکان و زەوی بوونیان مابێت، وەھەرچی ھاوەڵانی دەستە ڕاستن (أصحاب اليمين) جا ئەوانە چونە ناو بەھەشتیان دوادەخرێت تاکو ڕۆژی زیندوو بوونەوە و حساب و لێپرسینەوە لەگەڵیان؛ بەو مانایەی ئەوان دوادەخرێن لەوەی بچنە ناو بەھەشتەوە تا ڕۆژی قیامەت جا ئەوکات دەچنە ناو بەھەشتەوە بەحساب و لێپرسینەوە کردن لەگەڵیان جا ئەوکات ڕزق و ڕۆزی دەدرێن تێیدا بەبێ حساب، وەبەھەمان شێوە گومڕایە سەرلێشێواوەکان چوونە ناو ئاگریان دوا دەخرێت تاکو ڕۆژی قیامەت جا ئەوکات بەحساب و لێپرسینەوەکردن لەگەڵیان دەخرێنە ناو ئاگرەوە وە لە درەختی زەقوم (ژەقنەبوت) یش دەخۆن بەبێ حساب؛ کەوا به‌رو بوومه‌که‌ی خۆراکی تاوانبارانه هه‌روه‌ک کانزای تواوه له‌ناو ورگ و ڕیخۆڵه‌کاندا ده‌کوڵێت وه‌ک کوڵانی ئاوی یه‌کجار گه‌رم.

    وەمانای ئەم قسەیەش ئەوەیە کەوا ئەوان بەحساب و لێپرسینەوە واتە حساب و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت تاکو بۆیان ڕوون ببێتەوە بەوەی کەوا خودا ھیچ زوڵم و ستەمێکی لێنەکردوون، ھەرچی شەیتانە بەشەرەکانن جا ئەوان ھەر لە ژیانی دنیادا دەزانن بەوەی کەوا ئەوان لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادان جا ئەوانە دووجار دەخرێنە ناو ئاگرەوە جاری یەکەم لەدوای مردنەکەیان لەژیانی بەرزەخیدا ئەوی تریش لەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی ھەڵدەستنەوە بۆ پەروەردگاری ھەموو جیھان. (بەو مانایەی کاتێک کەوا دەمرن یەکسەر دەخرێنە دۆزەخەوە دواتر خودا ھەر لەم دنیایەدا فرسەتێکی تریان پێدەدات جا زیندوویان دەکاتەوە لەڕۆژی زیندووکردنەوەی یەکەم جا ھەیانە دووبارە دەگەڕێتەوە سەر تاوانەکانی جا کە دەمرێت دووبارە تا ھەڵسانی قیامەت دەخرێتەوە ناو ئاگرەوە تا ڕۆژی زیندووکردنەوەی دووەم ئینجا دواتر بەڕۆح و جەستەوە دەخرێتە ناو ئاگرەوە) .

    وەئەی گەلی موسڵمانان وەرن تا جیاوازی نێوان ھاوەڵانی دەستە ڕاست (أصحاب اليمين) و بەندە نزیکەکانفی خودا (المقربين) تان بۆ ڕوون بکەمەوە، کەوا جیاوازیەکە بە پلەیە، جا جیاوازیەکە لەنێوان کاروکردەوە فەرزکراوەکان و کاروکردەوە زیادەکانە وەکو نزیکبوونەوە لەلای خودا، جا جیاوازیەکە لەنیوانیان بریتی یە لە شەست سەدو نەوەد پلە، وە ھاوەڵانی دەستە ڕاستیش (أصحاب اليمين) خۆشەویستیەکەی خودا بەدەست ناھێنن بەڵکو ڕازی بوونەکەی بەدەست دەھێنن بەو مانایەی کەوا ئەو لەسەریان توڕە نیە بەڵکو ڕازیە لەسەریان، ئەوەش لەبەرئەوەی ئەوان ھەڵساون بە ئەنجامدانی ئەو کاروکردەوانەی کەوا خودا لەسەریانی فەرزکردووە، بەڵام ئەوان نزیکی ئەو کاروکردەوانە نەکەوتوونەتەوە کەوا خودا کردوویەتی بە حەزی خێرخوازی نەوەک فەرزکراو؛ بەڵکو ئەگەر بیانەوێت نزیک ببنەوە پێیان لەخودا بەڵام ئەوان ئەنجامیان نەداوە بەڵکو ھەڵساون بە ئەنجامدانی بەخشینی فەرزکراوو نزیکی بەخشینی زیادە (نافلة) نەکەوتوون.

    بەڵام جیاوازیەکە گەورەیە لە پێوانەدا ئەی گەلی ئیمانداران جا وەرن با سەیری جیاوازیەکە بکەین: جا ھەرچی نزیکەکانن (المقرّبون) ئەوا بەخشینە فەرزکراوەکەیان داوە جا خودا وەکو ھاوەڵانی دەستە ڕاست (أصحاب اليمين) پادادشتەکەی بۆ نوسیون بە دە ئەوەندە، جا لەپاش ئەوە ھاتوون سەدەقەو بەخشینی زیادە (نافلة) یان داوە جا زیاتریان بەخشیوە لەبەر بەدەستھێنانی ڕازیبوەنی خوداو نزیکبوونەوەی زیاتر لێی و جێگیر بوونیان لەلایەن خۆیانەوە جا ئەو زیادەیە فەرمانێکی بەزۆر نیە لەسەریان کەدەبێت ھەر بیکەن وەکو فەرزی زەکات بەڵکو لەلایەن خۆیانەوەیە. جا خوداش لەوان بەخشندەترە جا جیاوازیەکەی لەنێوان پلەی فەرزەکەو پلەی چاکە زیادەکە کردووە بە شەست سەدو نەوەد پلە، وە خۆشیشی ویستوون و نزیکی کردوونەتەوە لەخۆی. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {مَن جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا} [الأنعام:160].
    واتە/ ئه‌وه‌ی به‌یه‌ک خێرو چاکه‌وه هاتبێت ئه‌وه ده چه‌ندانه‌ی چاکه‌که پاداشتی بۆ هه‌یه.

    جا ئەوە بریتی یە لە چاکەی فەرزکراو کەوا فەرمانێکی بەزۆرە، وە خودا چاکەو کاری زیادە قبوڵ ناکات تەنھا لەدوای ھەڵسان بەئەنجامدانی کاروکردەوە بەزۆرەکە نەبێت جا لەپاش ئەوە ئینجا کاروکردەوە حەزەخێرخوازیەکان قبوڵ دەکات، جا خوداش باسی جیاوازیەکەی نێوانیانی کردووە بە دەقی قورئانی گەورە بەوەی کەوا چاکەی بەزۆر - واتە فەرزکراوەکان-لە پێوانەدا بەدە ئەوەندەی خۆی ھەیە ھەرچی چاکەی حەزی خێرخوازیە بۆ نزیکبوونەوە لەخودا ئەوا بە حەوت سەد چاکە ھەیە، جا جیاوازیەکەی نێوانیان ڕوونکردۆتەوە کەوا بریتی یە لە شەست سەدو نەوەد پلە، وەبەھەمان شێوە خودا زیادی دەکات لەسەرووی ئەوەشەوە بۆ ئەوکەسەی کەوا بیەوێت جا خودا کەرەم و ڕێزو بەخششەکەی تایبەت نەکردووە پاک و بێگەردی بۆی.

    بەڵام چاکەو خراپەیەکیش ھەیە کەوا بەڕاستی خودا وەکو یەک یەکسانی کردووە لە پێوانەی پاداشت و باری گوناھەکەدا کەوا ئەویش بریتی یە لە کوشتنی نەفس بەناحەق یان فەسادو خراپەکاری و تێکدەری لەزەوی جا ئەو خراپەیە ھەروەکو ئەوە وایە ھەموو خەڵکیت کوشتبێت، وەبەھەمان شێوە ئەوەی ژەوا نەفسێک زیندوو بکاتەوەو لێی ببورێت و نرخی بارمتەییەکەی بداتە خاوەن خوێنەکە تاکو لێی خۆشبن ئەوا ئەو چاکەیە ھەروەکو ئەوە وایە ھەموو خەڵکی زیندوو کردبێتەوە.

    جا تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خودا ھەمووتان ئەی ئیمانداران بەڵکو سەرکەوتوو سەرفرازبن، جا با ھەریەکێکتان سەیربکات بەوەی ئایا لە نزیکەکانی خودایە (المقرّبين) یان لە ھاوەڵانی دەستەڕاست (أصحاب اليمين) یان لە ھاوەڵانی دۆزەخ، جا ئایا کێی تر بە حەقیقەت و ڕاستی کاروکردەوەی ئینسان و نیەتەکەی دەزانێت جگە لە ئینسانەکە خۆی و خالقی ئینسانەکە نەبێت؟ جا سەیری دڵەکانی خۆتان بکەن تا بزانن ئایا ئەوەتان جێبەجێکردووە کەوا خودا فەرمانی پێکردوون پێی ھەڵبستن یان نا؟ وەئەگەر ھەستاون بەجێبەجێکردنی ئەوە بزانن ئایا کاروکردەوەکەتان بەدڵسۆزی تایبەت بەخودایە لەبەر ڕەزامەندی خودا یان غایەو ئامانجێکی ترتان ھەیە بۆ ڕیاو بینینی خەڵکی یان بۆ پێداویستیەکی دنیایی لە خۆتاندا؟ جا ئێوە دەزانن بەوەی کەوا لەناختاندایە وەبەھەمان شێوە پەروەردگارەکەشتان بەوە دەزانێت؟ جا سەیری نیەتی کاروکردەوەکانتان بکەن دواتر دەزانن بەوەی ئایا ئیوە لە نزیکەکانن (المقرّبين) یان لەھاوەڵانی دەستە ڕاست (أصحاب اليمين) یان لە ھاوەڵانی دەستەچەپ (أصحاب الشمال)، وەکو خودای گەورەش پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی کەوا دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّـهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍ ۖ وَاتَّقُوا اللَّـهَ ۚ إِنَّ اللَّـهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [الحشر].
    واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، خواناس و پارێزکاربن و له سنووره‌کانی مه‌ترازێن با هه‌موو که‌سێک سه‌رنج بدات و بزانێت چی بۆ سبه‌ی ده‌ست پێشکه‌ری کردووه‌ هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه‌و به‌رده‌وام پارێزکارو دیندارو خواناس بن چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر ئاگایه به‌هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

    برای موسڵمانان خەلیفەی خودا لەسەر بەشەر؛ ئیمامی دوانزەیەم لە ئەھلی بەیتی پاک، یەمانی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    _____________

صفحة 4 من 4 الأولىالأولى ... 234

المواضيع المتشابهه

  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 05-03-2018, 03:25 PM
  2. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 07-01-2018, 11:04 AM
  3. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 06-01-2018, 11:06 AM
  4. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 12-12-2017, 07:59 PM
  5. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 12-12-2017, 05:46 PM

المفضلات

ضوابط المشاركة

  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •