بـــيانــات هـــامّـة وعــــاجــلة

العربية  فارسى  اردو  English  Français  Español  Türk  Deutsh  Italiano  русский  Melayu  Kurdî  Kiswahili

تحذيرٌ إلى كافة المؤمنين بالله ثم ألبسوا إيمانهم بظلمِ الشرك بالله؛ إنّ الشرك لظلمٌ عظيمٌ

Warning to the entire believers in Allah then they cover their belief with wrongdoing of association with Allah; indeed polytheism is a grievous injustice

The Awaited Mahdi is calling to the global peace among the human populations

The fact of Planet-X, the planet of chastisement from the decisive Book as a reminder to the possessors of understanding-minds

A brief word about The Insolent (Antichrist) the Liar Messiah

Donald Trump is an enemy to the original American people, and an enemy to all Muslim and Christian people and their Governments, and an enemy to human populations altogether except the human satans the extremest ones in satan’s party

عــــاجل: تحذيرٌ ونذيرٌ لكافة البشر

تذكيـرٌ من محكم الذّكر لصُنّاع القرار من المسلمين

الإمام المهديّ يعلن غرّة الصيام الشرعيّة لعامكم هذا 1439 بناء على ثبوت هلال رمضان شرعاً

الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني يحذّر الذين يخالفون أمر الله ورسوله من غضب الله ومقته وعذابه

سوف تدرك الشمس القمر أكبر وأكبر في هلال رمضان لعامكم هذا 1439 تصديق شرطٍ من أشراط الساعة الكُبر وآية التصديق للمهديّ المنتظَر ناصر محمد اليماني

إعلان مفاجأةٌ كبرى إلى كافة البشر لمن شاء منهم أن يتقدّم أو يتأخّر، والأمر لله الواحد القهار

النتائج 1 إلى 10 من 10

الموضوع: ڕەدو وەڵامی خاوەنی زانستی کتێب بۆ (حبیب الحبیب) بە بەیانی حەق کەوا ھیچ شک و گومانێکی تێدا نیە.. { مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَ‌قِيبٌ عَتِيدٌ } [ق:18]

  1. الترتيب #1 الرقم والرابط: 305057 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    211

    افتراضي ڕەدو وەڵامی خاوەنی زانستی کتێب بۆ (حبیب الحبیب) بە بەیانی حەق کەوا ھیچ شک و گومانێکی تێدا نیە.. { مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَ‌قِيبٌ عَتِيدٌ } [ق:18]

    -1-
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    29 - 12 - 1428 ک
    08 - 01 - 2008 مـ
    12:21 بەیانی
    سێ شەم

    ــــــــــــــــــ


    ڕەدو وەڵامی خاوەنی زانستی کتێب بۆ (حبیب الحبیب) بە بەیانی حەق کەوا ھیچ شک و گومانێکی تێدا نیە..
    { مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَ‌قِيبٌ عَتِيدٌ } [ق:18]
    واتە/ هه‌ر قسه‌یه‌کی کەوا دەریدەبڕێت ئیللا ڕەقیب و عەتیدی لایەو تۆماری ده‌کەن.


    بسم الله الرحمن الرحيم
    خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی:
    { وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بِالْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا } صدق الله العظيم [الفرقان:٣٣]
    واتە/ ئەوانە ھیچت بۆناھێننەوە له به‌رامبه‌ریه‌وه ئێمه حه‌قیقه‌ت و ڕاستیمان بۆ تۆ نه‌هێنا بێت و باشترین تەفسیرو لێکدانەوەشمان بۆ نەھێنابیت.

    وە خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی:: { ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ } صدق الله العظيم [القيامة:١٩]
    واتە/ پاشان به‌ڕاستی بەیان و ڕوون کردنه‌وه‌شی له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌.

    جا داوای یارمەتی ھەر لەو خودایە دەکەم وە بەیانی حەقیشم پێدەگات بۆ قورئانی گەورە بە وەحی تێگەیشتن نەوەک وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراو؛ بەڵکو بەیانی حەق پشتڕاستدەکەمەوە بە دەرھێنانی دەسەڵاتی زانستی ڕوون و ئاشکراو ڕۆشن لە قورئان کەوا کتێبکی ڕووناک و ڕۆشن و ڕوون و ئاشکرای خودایە جا بانگ دەکەم بۆ ڕێگاو ڕێبازی پەروەردگارم لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی وە من لە موسڵمانانم، ئینجا لە پاش ئەوە..

    ئەی (حبیب الحبیب) ئەمە بەیانی حەق بۆ تۆ دەربارەی شەئن و کاروباری فریشتە عەتیدو فریشتە ڕەقیب، وە بەھەمان شێوە ڕاگەیاندنی سەرکەوتن بەسەرتدا لەپێش حیوارو گفتوگۆکە بەوەی دواتر ئەوە منم کەوا دەتبەزێنم بەحەق جا قسەت لەگەڵدا دەکەم بەبەڵگەی ڕوون و یەکلاکەرەوە بە ئیزنی خودا گەر تۆ حەق و ڕاستیت دەوێت ھەتا بزانی کەوا من حەقم لەلایەن پەروەردگارتەوە، جا گەر ھاتوو بە ناڕەواو گوناھەوە خۆت بەگەورەگرت جا ئەوە دواتر خودا شەیتانێک دەکات بە مڵۆزم و ھاوەڵت جا دەیکات بە قەرين و ھاوەڵێکی نزیکت ئینجا ڕێگات لێدەگرێت لە ھیدایەت لەدوای ئەوەی ھیدایەتت بۆ ھات، وەگەر ھاتوو بە گوناھو ناڕەوا خۆتت بەگەورە نەگرت جا ئەوا دواتر خودا ھەڵتدەبژێرێت جا دەتکات و دەتگێڕێت بە نوێنەری ڕێزلێگیراوە ڕاستگۆیەکان لە جیھان بەر لە دەرکەوتنم لەوانەی کەوا بەیانی حەقیان بۆ ئایەتەکانی پەروەردگاریان بەڕاست داناوەو کۆسپ و ته‌گه‌رەیان نەخستۆتە ڕێگه‌و ڕێبازی و بە خوارو خێچیان نەگرتووە وە قسەش ناکەن بەناوی خواوە لەوەی نازانن لێی بە گومان و دوودڵیەوە وە گوێ لەقسەو گوفتار دەگرن جا شوێنی چاکترینی دەکەون، جا لەوانە بە وە ڕەجام وایە لەخودا کەوا ببی بەیەکێک لەوان ئایا بەس نیە بۆت کەوا من ھەواڵم پێدای بەوەی تۆ دەتەوێت کەوا بۆ جیھان ڕایبگەیەنی بەوەی تۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی پێش ڕاگەیاندنی جا دواتر ڕاتگەیاند بۆیان ئەوەی دەتویست بیڵێی پێش ئەوەی بیڵێی!؟ جا ھەروەکو چۆن خودا ئیلھامی بۆ کردم لەوەی دەتویست بیڵێی پێش ئەوەی کەوا بڵێی تۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی جا بەھەمان شێوە بەیانی حەقی قورئانم بۆ ئیلھام دەکات، جا ساویلکەو خۆشباوەڕیش مەبە جا بەراستم دابنێی بە بەبانی حەق بۆ ئەو ئایەتەی کەوا داواتکرد گەر دەسەڵاتی زانستەکەم بۆ نەھێنابوی لە خودی قورئاندا وە بەتێروتەسەلیش باسم نەکردبوو بەتەواوی کەوا پەروەردگارم فێری کردووم بە زانستی یەقینەوە بەبێ ھیچ شک و گومانێک، وە قسەش ناڵێم و ناکەم بەناوی خواوە بە بەیان بۆ قورئان گەر نەزانم جا بەدوای گومانێک بکەوم کەوا ھیچ سودێک ناگەیەنێت لەزانینی حەقدا؛ بەڵکو ڕێنمایی دەکەم بەحەق بەڕاست و دادگەری وە ڕێنماییش دەکەم بۆ ڕێگای ڕاست.

    وە ئەمەش بەیانی حەق بۆت لە خودی حەق وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت:{ وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بِالْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا } صدق الله العظيم [الفرقان:٣٣]
    واتە/ ئەوانە ھیچت بۆناھێننەوە له به‌رامبه‌ریه‌وه ئێمه حه‌قیقه‌ت و ڕاستیمان بۆ تۆ نه‌هێنا بێت و باشترین تەفسیرو لێکدانەوەشمان بۆ نەھێنابیت.

    وەخوای بڵندو گەورە فەرموویەتی { وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ ﴿١٦﴾ إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ ﴿١٧﴾ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ﴿١٨﴾ وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَٰلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ ﴿١٩﴾ } صدق الله العظيم [ق]
    واتە/ سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئینسانمان دروست کردووه‌و ده‌زانین چی به‌دڵ و ده‌روونیدا دێت.و وەسوەسەی چیدەکات وە ئێمه له‌شاڕه‌گی دەماری لێی نزیکترین ١٦ کاتێک (ئەوەی بەدڵ و دەروونیدا ھاتووە) بە دوو فریشته چاودێره‌که‌ دەگات که‌له‌لای ڕاست و لەلای چه‌پیه‌وه دانیشتوون١٧ هه‌ر قسه‌یه‌کیش کەوا دەریدەبڕێت ئیللا ڕەقیب و عەتیدی لایەو تۆماری ده‌کەن ١٨ وە ته‌نگانه‌ی مردن و ئازاره‌کانی هات بەحەق ئا ئه‌وه ئەو ‌به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌یه که‌خۆتت لێ لاده‌داو په‌نات لێ ده‌گرت ١٩.

    ئەمەش بەیانی شامل و تەواو بۆتان دەربارەی شەئن و کاروباری ڕەقیب و عەتید ئێمەش ڕاستدەکەین بەئیزنی خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان:

    ڕەقیب و عەتید لە فریشتە نزیکەکانی خودان کەوا خودا ناردوونی تا ھەڵسن بە پاراستن و چاودێریکردنی کردەوەی ئینسان و قسەکانی لەچاکەو خراپەیان، جا گەر ھاتوو ئینسان زیکرو یادی خوای کرد بەزمانی ئەوا ڕەقیب لەفزو دەربڕینی زیکرەکەی بۆ دەنوسێت، وەگەر ھاتوو ئینسان لە دەروونی خۆیدا بەبێ دەربڕینی زمان و لێوەکان زیکرو یادی خوای کرد جا لەوکاتەدا ڕەقیب نازانێت بەوەی دەروونی ئینسان ختورەو وەسوەسەی چی دەکات بەڵام ئەوکەسەی کەوا ئینسانی دروستکردووە بەوە دەزانێت کەوا نزیکترە لێی لە شاڕەگی دەماری بەزانستەکەی، جا خودا سروش (وەحی) دەکات بۆ ڕەقیب بەوەی دەروونی ئینسانەکە ختورەو وەسوەسەی دەکات لە زیکرو یادکردنی شاراوە، جا وەحیەکە دەگات بە ڕەقیب لەپەروەردگاریەوە ئینجا ئەویش ھەڵدەستێت بە پاراستنی لەو کتێبە پاککراوەیەی کەوا بەدەستیەوەتی.

    وە ڕەقیب سەفیرێکی گەیەنەرە بۆ بەھەشتی مەئوا؛ بۆ نوسینی ئەوەی پێیدەگات لەقسەو کردەوەی چاکە لەبەر ئەوەش خودا لەقورئاندا ناوی لێیناوە سەفیر بەو مانایەی سەفیرە بۆ بەھەشت بۆ نوسینی زیکرو یادی خواو کردەوەی چاک، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی:{ كَلَّا إِنَّهَا تَذْكِرَةٌ ﴿١١﴾ فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ ﴿١٢﴾ فِي صُحُفٍ مُكَرَّمَةٍ ﴿١٣﴾ مَرْفُوعَةٍ مُطَهَّرَةٍ ﴿١٤﴾ بِأَيْدِي سَفَرَةٍ ﴿١٥﴾ كِرَامٍ بَرَرَةٍ ﴿١٦﴾ } صدق الله العظيم [عبس]
    واتە/ نه‌خێر به‌ڕاستی ئه‌مە یادخستنه‌وه و ئامۆژگاریه ١١ جا که‌سێك بیه‌وێت ڕێنموویی وه‌رگرێت ئه‌وه یادی ده‌کات ١٢ له چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێزو پیرۆزدا هه‌ڵگیراوه‌ ١٣ که به‌رزو پاك و خاوێنن ١٤ به‌ده‌ستی فریشته نووسه‌ره‌ سەفیرەکان ١٥ که به‌ڕێزو خواناس و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارن ١٦.

    بەو مانایەی کەوا ئەو ھیچ تۆمارناکات تەنھا خێرو چاکە نەبێت لە قسەو چپە چپی ئینسان، لەبەرئەوەشە کەوا خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی:{ فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ ﴿١٢﴾ فِي صُحُفٍ مُكَرَّمَةٍ ﴿١٣﴾ مَرْفُوعَةٍ مُطَهَّرَةٍ ﴿١٤﴾ بِأَيْدِي سَفَرَةٍ ﴿١٥﴾ كِرَامٍ بَرَرَةٍ ﴿١٦﴾ } صدق الله العظيم [عبس]
    واتە/ جا که‌سێك بیه‌وێت ڕێنموویی وه‌رگرێت ئه‌وه یادی ده‌کات ١٢ له چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێزو پیرۆزدا هه‌ڵگیراوه‌ ١٣ که به‌رزو پاك و خاوێنن ١٤ به‌ده‌ستی فریشته نووسه‌ره‌ سەفیرەکان ١٥ که به‌ڕێزو خواناس و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارن ١٦.

    جا سەفیرەکان (السفرة) بریتین لەفریشتە گەیەنەرە سەفیرەکان بۆ بەھەشتی مەئوا، جا لەگەڵ ھەموو ئینسانێکدا فریشتەیەک ھەیە لەگەڵیدا کەوا ناوی ڕەقیبەو لە لای ڕاستی ئینسانەکەیە کەوا ڕاسپێردراوە لەگەڵیدا لەسەرەتاوە لەوکاتەوەی کەوا بەڵگەو حوجەی بەسەردا جێبەجێ دەبێت تاوەکو کۆتایی لەو پەڕی کۆتاییھاتنی چارەنوسە ھەمیشەیی یە نەمریەکەی.

    وە ھەرچی عەتیدە ئەوا بەھەمان شێوە لە فریشتە ڕێزلێگیراوەکان و نزیکەکانە لە فریشتە توندوتیژەکان بەحەق، کەوا سەفیرو گەیەنەرە بۆ جەھەننەم وە ڕاسپێردراوە بە نوسینی ھەموو قسەو کردەوەیەکی ناچاک و ناپوخت و خراپ کەوا بەرەو دۆزەخی دەبات ھەتا تەنانەت ئەوەش دەنوسێت کەوا بە دڵ و دەرونی ئینساندا دێت و نەفسی وەسوەسەی بۆ دەکات، وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت:{ وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ } صدق الله العظيم [البقرة:٢٨٤]
    واتە/ وەئەگەر ئه‌وه‌ی له دڵ و ده‌رونتاندا جێگیر بووه‌ ده‌ری بخه‌ن یان بیشارنه‌وه خوا ده‌رباره‌ی لێتان ده‌پرسێته‌وه‌..

    بەڵام عەتید نازانێت چی بەدڵ و دەروونی ئینساندا دێت و وەسوەسەی چی دەکات بەڵکو ئەوەی بە وەحی و سروش پێدەگات لەلایەن ئەو کەسەی کەوا ئینسانی دروستکردووە ئەوەی کەوا نزیکترە لێی بە زانستەکەی و بە بیستنەکەی لە شاڕەگی دەماریەوە؛ ئەوەی کەوا لەگەڵیانە لەھەر شوێنێک بن دەبیستێت و دەبینێت؛ ئەو خودایەی کەوا ھیچ خودایەک نی یە جگە لە ئەو پەروەردگاری ھەر ھەموو جیھان ئەوەی کەوا بە چاوە ناپاکەکان دەزانێت وە بەوەش دەزانێت کەوا سینگەکان چی دەشارنەوە؛ خۆ ئه‌گه‌ر به‌ئاشکرا قسه بکه‌یت ئه‌وه بێگومان ئه‌و زاته به‌نهێنی و له نهێنیش په‌نهانتر ده‌زانێت؛ ئەو خودایەی کەوا ھیچ خودایەکی تر نی یە جگە لە ئەو نەبێت کەوا خاوەنی ناوە جوان و باشەکانە، وەھەرچی ئەوەیە کەوا ئینسان دەریدەبڕێت بە لێوو زمان جا ئەگەر خێرو چاکە بێت ئەوا (ڕەقیب) دەینوسێت وەگەر ھاتوو شەڕو خراپە بێت ئەوا عەتید دەینوسێت جا ئەوان ھەموو وت وتەیەکی ئینسان نانوسن بەڵکو ئەو قسەی کەوا دەیبات بەرەو بەھەشت یان ئەو قسەی کەوا دەیبات بەرەو ئاگر، لەبەرئەوەشە خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: { كَلَّا إِنَّهَا تَذْكِرَةٌ ﴿١١﴾ فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ ﴿١٢﴾ فِي صُحُفٍ مُكَرَّمَةٍ ﴿١٣﴾ مَرْفُوعَةٍ مُطَهَّرَةٍ ﴿١٤﴾ بِأَيْدِي سَفَرَةٍ ﴿١٥﴾ كِرَامٍ بَرَرَةٍ ﴿١٦﴾ } صدق الله العظيم [عبس]
    واتە/ نه‌خێر به‌ڕاستی ئه‌مە یادخستنه‌وه و ئامۆژگاریه ١١ جا که‌سێك بیه‌وێت ڕێنموویی وه‌رگرێت ئه‌وه یادی ده‌کات ١٢ له چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێزو پیرۆزدا هه‌ڵگیراوه‌ ١٣ که به‌رزو پاك و خاوێنن ١٤ به‌ده‌ستی فریشته نووسه‌ره‌ سەفیرەکان ١٥ که به‌ڕێزو خواناس و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارن ١٦.

    جا دەبینین کەوا فریشتە سەفیرە گەیەنەرەکان بۆ بەھەشتی مەئوا ھەموو چپەو قسەیەک نانوسن تەنھا زیکرو یادی خودا نەبێت وە ھەموو قسەیەکی خێریش؛ وەکو فەرمان بە بەخشین یان بە چاکە یان بە چاککردنی نێوان خەڵکی، وە ھەموو ئەوانە ھیچ نی یە تەنھا بەشێک لەو ئەرک و کارو گرنگیانە نەبێت کەوا ڕەقیب و عەتید پێی ھەڵدەستن.

    جا لەپاش ئەوە دەچن بۆ ئەرک و گرنگی پێدانەکەی دووەمیان: کەوا بریتی یە لەوەی ئەگەر ھاتوو ئینسانەکە قەدەری دیاریکراوی مردنی ھات لە کتێبی نوسراوی لای خوداو کۆتایی ھات بە ئەجەل و چارەنوسەکەی کەوا بۆ ھەموویان ئەجەل و کاتێکی دیاریکراو ھەیە لە كتێبێکی مۆرکراو کەوا خودا بەڕاستی دەگێڕێت لە کاتە زانراوەکەیدا جا بۆ ھیچ نەفسێک نیە کەوا بمرێت تەنھا بە ئیزن و مۆڵەتی خودا نەبێت لەکات و وەختی دیارکراودا، جا لەوکاتەدا (ڕەقیب) و (عەتید) بریتین لە خودی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان، جا گەر ئینسانەکە لە ھاوەڵانی دۆزەخ بێت ئەوا خودا وەحی بۆ عەتید دەکات بەوەی ئەو ببێت بە فریشتەی مردن و گیان کێشانە ڕاسپێردراوەکە بۆ ئینسانەکە، جا لەپاش ئەوە فریشتە ڕەقیبیش ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی عەتید لە مراندنی ئەو ئینسانەی کەوا لەھاوەڵانی ئاگرە کەوا خودا شەیتانێکی کردۆتە مڵۆزمی جا بووەتە نزیک و قەرینێک بۆی ئینجا ڕێی لێدەگرێت لەبەدواکەوتنی ڕێگای ڕاست وە وەسوەسەی بۆ دەکات بەوەی گوایە ئەو لەھیدایەتدراوانە، جا ئەمە لەدوای فەرمانەکە بۆ فریشتەی مردن و گیان کێشان عەتیدە کەوا ڕاسپێردراوە بە بێباوەڕان وە بۆ ھەموو ئینسانێکی بێباوەڕ بە یادی خودا فریشتەیەک ھەیە کەوا ناوی عەتیدە
    وە خودا فریشتەی مردن و گیان کێشانی نەکردووە بە تەنھا فریشتەیەک، پاک و بێگەردی بۆی! گەر وابێت کەواتە چۆن یەک فریشتە دەتوانێت خەڵکی بمرێنێت جا ببێتە چەند پارچەیەک لێرەو لەوێ و لەیەک ساتدا خەڵکانێکی زۆر بمرێنێت لەھەموو شوێنێکدا!
    یا سبحان اللە پاک و بێگەردی بۆ ئەو خودایەی کەوا ڕەحمەت و زانستەکەی پەی بەھەموو شتێک دەبات و بەتواناو بەدەسەڵاتیشە بەسەر ھەموو شتێکدا لە یەک ساتدا، جا ئەوە سیفەتێکە کەوا تەنھا بۆ خودایە پاک و بێگەردی بۆی وەخودا نەبۆ ئینسان نەبۆ جن نەبۆ فریشتە دوو دڵی دانەناوە له ده‌روونیاندا بەڵکو ئەوە سیفەتێکی خودایە کەوا ھیچ کەسێک ھاوشێوەو وێنەی ئەو نی یە کەوا دەتوانێت گوێی لەوە بێ و لەویش بێت وە ئەوە دروست بکات و ئەویش دروست بکات لەیەک ساتدا نەھەڵە دەکات نە لەبیریش دەکات نە وەنەوزو خەویش دەیگرێت نە بێئاگاش دەبێت لەشتێک کەوا بەتوانایە و دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە لەیەک ساتدا، ئەوەش لەبەرئەوەی لەوەیە یەکێکتان بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی:{ قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ } صدق الله العظيم [السجدة:١١]
    واتە/ بڵێ فریشته‌ی مردن و گیان کێشان که کاری گیان کێشانتانی پێ سپێردراوه ده‌تانمرێنێت له‌پاشان بۆلای په‌روه‌ردگارتان ده‌برێنه‌وه‌.

    جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوە جا دەڵێم سوێندم بە خودای بڵندو گەورە بەوەی کەوا فریشتەی مردن و گیان کێشانی ڕاسپێردراو بە کافرو بێباوەڕان بریتی یە لە فریشتە عەتید؛ کەوا بریتی یە لە فڕێنەری ئینسان لە مل و گەردنیدا گەر ھاتوو حوجەو بەڵگەی بەسەردا جێبەجێبوو، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی:{ قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ لَئِنْ لَمْ تَنْتَهُوا لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُمْ مِنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿١٨﴾ قَالُوا طَائِرُكُمْ مَعَكُمْ أَئِنْ ذُكِّرْتُمْ بَلْ أَنْتُمْ قَوْمٌ مُسْرِفُونَ ﴿١٩﴾ } صدق الله العظيم [يس]
    واتە/ خه‌ڵکه‌که وتیان ئێمه به ڕاستی به‌هاتنتان تووشی مردن و لەناوچووین بووینەتەوە سوێندبێت ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنن و کۆڵ نه‌ده‌ن به‌رد بارانتان ده‌که‌ین و له لایه‌ن ئێمه‌وه توشی ئازارێکی به ئێش ده‌بن ١٨ پێغه‌مبه‌ره‌کان وتیان: ئێوه فڕێنەرەکانتان (ئەوانەی دەتانمرێنن) له‌گه‌ڵ خۆتاندان ئایا ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری و یاداوه‌ری بکرێن بەڵکو ئێوه هه‌ر خۆتان قه‌وم و هۆزێکی سه‌ره‌ڕۆن و له گوناهدا ڕۆچوون ١٩.

    بەڵام یەک فڕێنەر نی یە بەڵکو بۆ ھەموو ئینسانێک فڕێنەرێک تەرخانکراوە کەوا بریتی یە لە فریشتەی مردن و گیان کێشان عەتید، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی:{ وَكُلَّ إِنْسَانٍ أَلْزَمْنَاهُ طَائِرَهُ فِي عُنُقِهِ وَنُخْرِجُ لَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ كِتَابًا يَلْقَاهُ مَنْشُورًا ﴿١٣﴾ اقْرَأْ كِتَابَكَ كَفَىٰ بِنَفْسِكَ الْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًا ﴿١٤﴾ } صدق الله العظيم [الإسراء]
    واتە/ وەھەموو ئینسانێکیش فڕێنەرەکەیمان پێوە پابەندکردووە لەمل و گەردنیدا(واتە لەگەڵیدایە) وە له ڕۆژی قیامەتیشدا کتێبی کرده‌وه‌کانی بۆ ده‌رده‌هێنین و به کراوه‌یی ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی١٣ ئه‌وسا پێی ده‌وترێت ده‌ی کتێبی کرده‌وه‌کانت بخوێنه‌ره‌وه و ته‌ماشای بکه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ر خۆت بڕیار بده‌و حساب بۆ خۆت بکه ١٤.

    لەوەیە یەکێک لە ھەموو موسڵمانان بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "بەڵکو فریشتەی مردن و گیان کێشان ناوی (عیزرائیلە)". جا لەپاش ئەوە وەڵامی دەدەینەوە جا دەڵێین: وەرە تا حوکم بکەین بۆ لای قورئانی گەورە کێش ھەیە کەوا لەخودا حوکمی چاکترو باشتر بێت بۆ گەلێک کەوا دەزانن جا بەدوای گومان ناکەون کەوا ھیچ سودێک بەدەستەوە نادات لە زانینی حەق و ڕاستیدا، وەسوێند بەخوا گەر بھاتبایە من ئەوەم نەویستبایە کەوا پەروەردگارم بەدووربگرم لە کەموکورتی بەوەی کەوا ھیچ کەسێک نی یە ھاوشێوەی ئەوی ھەبێت ئەوا دەرگای گفتوگۆم نەدەکردەوە دەربارەی کاروباری عیزرائیل بەڵام بیروباوەڕتان دەربارەی عیزرائیل بە سیفەتێک لەسیفاتەکانی ئەو خودایە دەچوێنن کەوا ھیچ کەسێک وەکو ئەو نیەو ھاوشێوەی نی یە کەوا بریتی یە لە سیفەتی قودرەت و تواناو پەی بردن و زانین بەھەموو شتێک بەزانست لەیەک ساتدا، خۆ ئەگەر بیروباوەڕتان دەربارەی عیزرائیل بەشداری پێنەکردبایە لەگەڵ سیفەتێک لەسیفاتەکانی خودا پاک و بێگەردی بۆی ئەوا دانەدەبەزیم و ڕۆنەدەچووم دەربارەی حەقیقەتی عیزرائیل؛ کەوا ناوێکە خوای گەورە ھیچ بەڵگەو دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە لەقورئاندا، بەڵام خودا لە قورئاندا ناوی ھەموو فریشتەکانی مردن و گیان کێشانی دابەزاندووە کەوا ھەموو بەشەریەت دەمرێنن و ناوی ھیچ کامێکیشیانی جێنەھێشتووە لێیان ھەرچەندە کەوا ژمارەی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان بەقەد چەندین ئەوەندەی ژمارەی ھەموو بەشەریەتیشن لەوانەی پێشترو سەرەتاو پاشترو دواتریشدا، جا خودا لەقورئاندا ناوی ھەر ھەموویانی دابەزاندوە و ھیچ یەکێکیشیانی لێ جێنەھێشتووە جا لە نێوانیشیاندا ھیچ فریشتەیەک بوونی نی یە ناوی عیزرائیل بێت بەھیچ جۆرو شێوەیەک،

    وە بەھەمان شێوە ئەوەم بەدی کرد کەوا ئەوان ڕاستەوخۆ سروش و وەحیان لەخودای زیندوو ڕاگرو سەرپەرشتیارەوە پێدەگات کەوا خودای پەروەردگاری ھەر ھەموو جیھانە ئەو خودایەی کەوا ئینسانی دروست کردووەو دەشزانێت بەوەی کەوا چی بەدڵ و دەروونیدا دێت و وەسوەسەی چی دەکات کەوا نزیکترە لێی لە شا ڕەگی دەماری جا وەحی بۆ ڕەقیب و عەتید دەکات بەوەی کەوا نەفسی ئینسان وەسوەسەی بۆ دەکات، جا ئەوان بەو وەسوەسەیە نازانن کەوا نەفسی ئینسان دەیکات جگە لەو کەسەی کەوا دروستی کردووە ئەوەی کەوا دەزانێت سنگەکان چیان شاردۆتەوە، وەھەرچی ئەوەشە کەوا ئینسان دەریدەبڕێت بەزمان و لێوەکانی جا ئەوە فریشتەکان پێی دەزانن جا گەر خێرو چاکە بوو ئەوا ڕەقیب دەینوسێت وە ئەگەر ھاتوو شەڕو خراپەش بوو ئەوا عەتید دەینوسێت، جا ئێوەش ئەوە دەزانن ئەی گەلی موسڵمانان بەوەی کەوا فریشتە ڕەقیب و فریشتە عەتید لەگەڵ ھەموو ئینسانێکدا بوونیان ھەیە کەوا بریتین لە دوو فریشتە یەکێکیان ناوی ڕەقیبەو ئەویتر ناوی عەتیدە، وەبەھەمان شێوە دەشزانن ئەوان تەنھا ئەو دووکەسە نین کەوا پەی بەوە دەبەن کەوا خەڵکی دەیکەن پاک و بێگەردی بۆ ئەو خودایەی کەوا زانستەکەی ھەموو شتێکی گرتۆتەوە کەوا بەتەنھا سیفەتێکی خودایە پاک و بێگەردی بۆی بەڵکو لەگەڵ ھەموو ئینسانێکدا دوو فریشتە ھەن یەکێکیان ناوی ڕەقیبە وەکو دەزانن ئەویتریش ناوی عەتید کەوا خودا کردوونی بە سەفیرو گەیەنەرەکان بۆ بەھەشت و ئاگر، ئەوانە بریتین لە سەفیرو گەیەنەرە بەڕێزو خواناس و ملکەچەکان بەمانای سەفیری نیعمەت و سەفیری دۆزەخ، جا ئەوەی بیەوێت ڕێنمایی وەرگرێت تێیدەگات.

    جادوای ئەوە ئێستا دەچن بەرەو گرنگی و ئەرکەکەی تریان کەوا بریتی یە لە: کاتی مردن جا با لەھەموو قورئان بگەرێین بزانین فریشتەکانی مردن کێن ئەوانەی کەوا ئینسان دەمرێنن جا گەر ئینسانەکە لە ئەھلی بەھەشت بێت یان لە ئەھلی دۆزەخ، جا ھەرچی ھاوەڵانی دۆزەخن ئەوا دەبینم لە قورئاندا بەوەی خودا فریشتەی مردن و گیان کێشانی عەتیدی پێیان ڕاسپاردووە بەو مانایەی کەوا ھەموو ئینسانێک فریشتەیەکی مردن و گیان کێشانی ھەیە کەوا ڕاسپێردراوە پێی و ناوی عەتیدە نەوەک یەک فریشتە ھەبێت کەوا ھەموو نەفسەکان بمرێنێت، جا با حوکم بکەین بۆ قورئانی گەورە گەر ئێوە پێی باوەڕتان ھەیە.

    وە ھەروەکو باسمان کرد بۆتان لەپێشتردا بەوەی کەوا فریشتە چاودێرەکان بریتین لەوانەی کەوا خودا ناردوونی بۆ نوسینی کردەوەکانی ئینسان بە خێرو شەڕیەوە جا پابەندن پێوەی تا ئەوکاتەی کەوا مردنی دێت، جا دەیمرێنن و ھەڵدەستن بە بەرزکردنەوەی، وە ئەوان کەمتەرخەمی ناکەن جا جێی بھێڵن تەنانەت لەدوای مردنیش تا ئەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی ھەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری جیھان.

    وە ھەروەکو پێمان وتن لە پێشتردا بەوەی: کەوا فریشتە چاودێرو پارێزەرەکان بۆ کردەوەکان بریتین لە فریشتە ڕەقیب و فریشتە عەتید ئەوانەی کەوا خودا ناردوونی بۆ پابەندبوون بە ئینسانەکەو نوسینی کردەوەکانی و قسەکانی ھەتا ئەو کاتەی کەوا ئەجەلەکەی دێت جا وەحیان پێدەگات لەلایەن خوداوە بە مراندنی ئەو ئینسانە، خوای بڵندو گەورەش فەرموویەتی:{ وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام:٦١]
    واتە/ ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتداری بێ سنووره به‌سه‌ر به‌نده‌کانیدا چه‌نده‌ها (فریشته‌ی) چاودێرو تۆمارکه‌ر ده‌نێرێت بۆ سه‌رتان هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مه‌رگ دێت و یه‌خه به‌که‌سێکتان ده‌گرێت ئه‌و کاته ئیتر (فریشته‌) ڕه‌وانه کراوه‌کانمان گیانی ده‌کێشن وە ئەوان (دواتر) له کارو کرده‌وه‌ی خۆیان که‌مته‌رخه‌می ناکه‌ن و(جێی ناھێڵن).

    بەڵام فەرمانەکە جیاواز دەبێت ئەگەر ئینسانەکە لە ھاوەڵانی بەھەشت بێت ئەوا لەوکاتەدا ئەوەی کەوا ڕاسپێردراوە بە چاڵاک کردنی ڕوحەکەی بریتی یە لە فریشتە ڕەقیب سەفیری بەھەشت و لەوکاتەشدا فریشتە عەتید ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی فریشتەڕەقیب بە چاڵاک کردنی ڕوحی ئیماندارەکە، وەھەرچی ئەوەیە ئەگەر مردووەکە لە ھاوەڵانی ئاگر بێت ئەوا ئەوەی کەوا ڕاسپێردراوە پێی بریتی یە لە فریشتە عەتید سەفیری ئاگر جا لەپاش ئەوە فریشتە ڕەقیبیش ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی،

    جا ئەھلی ئاگرو ئەھلی بەھەشت یەکسان نین لە مردنەکانیانداو ناخۆشیەکانی مردن جیاوازە ئەوەش لەبەر ئەوەی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان ڕەقیب و عەتید روحی ئیماندار چاڵاک دەکەن بە چاڵاک کردن ھەرچی ئەوەیە ئەگەر کەسەکە لە ھاوەڵانی دۆزەخ بێت جا ئەوە بە قامچیەکانیان روحەکەی لێ دادەماڵن بە لێدانی توند لە روخسارو پشتەوەیان بە لێدانێکی بە ئێش جا ھەروەک دەبینین لەقورئانی گەورەدا بەوەی کەوا ئەوان دەستیان لێدەکەنەوە بە لێدانی توند، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی:{ وَلَوْ تَرَىٰ إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنْتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ وَكُنْتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام:٩٣]
    واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و سته‌مکارانه ببینی چۆن له ئێش و ئازاری سه‌ره‌مه‌رگدا (گیرێکیان خواردووه‌) فریشته‌کانیش ده‌ستیان لێده‌که‌نه‌وه و لێیان ده‌ده‌ن و (پێیان ده‌ڵێن): ئاده‌ی گیانتان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌ی ڕۆحتان ده‌رکه‌ن ئه‌مڕۆ سزاو ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری ده‌درێن چونکه شتی ناحه‌قتان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ست و خۆتان به‌گه‌وره ده‌زانی له به‌رامبه‌ر ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوادا و لووت به‌رزیتان نه‌یده‌هێشت باوه‌ڕی پێ بهێنن.

    وەھەروەکو پێمان وتن بەوەی کەوا دەستکردنەوەی فریشتەکان بۆ ئەوانەی کەوا بێباوەڕن بەلێدانێکی توند دەبێت؛ لەیەکەم شوێنگەکانی سزا جا لەپاش ئەوە ھەڵیدەگرن بۆ ئاگری دۆزەخ لە قەدەرە زانراوەکەی، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی:{ وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ ﴿٥٠﴾ ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ اللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ ﴿٥١﴾ } صدق الله العظيم [الأنفال]
    واتە/ ئه‌گه‌ر ده‌تبینی کاتێک فریشته‌کان گیانی ئه‌وانه‌یان ده‌کێشا که بێ باوه‌ڕ بوون که ده‌یانکێشا به‌ده‌م و چاو و پشتیاندا و پێیان دەوتن ده بچێژن سزایه‌کی سوتێنه‌ر ٥٠ ئه‌وەش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه که خۆتان به ده‌ستی خۆتان پێشتان خستووه چونکه به‌ڕاستی خوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سته‌مکار نیه له به‌نده‌کانی.

    وە لەدوای لێدان و دەرکردنی نەفسەکە ھەڵیدەگرن تا سزای سوتێنەر بچێژێت بەڵام ئەو ھاوار دەکات بەھاوارێکی توند دەڵێت: ئەی ھاوار بەرەو کوێم دەبەن؟ ئەمەش لەبەرئەوەی زانیویەتی کەوا لەدوای لێدانەکە لەھەموو شوێنێکیەوە لەلای پێشەوەو دواوەی پاش ئەوە ئەوان ھەڵدەستن بە ھەڵگرتنی ئەم نەفسە تاوانکارە بۆ ئاگری دۆزەخ جا لەوێدا ھاواردەکات: ئەی ھاوار ئەوە بەرەو کوێم دەبەن؟ ئەوەش بۆیە وادەڵێت چونکە زانیویەتی بەوەی کەوا لەدوای ئەوە سزای دۆزەخ ھەیە، لەبەرئەوەش خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی:{ وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ ﴿٥٠﴾ } صدق الله العظيم [الأنفال]
    واتە/ ئه‌گه‌ر ده‌تبینی کاتێک فریشته‌کان گیانی ئه‌وانه‌یان ده‌کێشا که بێ باوه‌ڕ بوون که ده‌یانکێشا به‌ده‌م و چاو و پشتیاندا و پێیان دەوتن ده بچێژن سزایه‌کی سوتێنه‌ر (٥٠).

    وە بەھەمان شێوە ھەڵدەستن بە پرسیارلێکردنی بەر لەوەی کەوا بیھاوێژنە قۆڵتەکەی لە ئاگری دۆزەخ لە خودی دۆزەخدا جا (عەتید) پرسیاری لێدەکات: تۆ ھیچ گوناھو ھەڵەت نەکردووە؟ جا لەپاش ئەوە ئینسانی کافری تەسلیمبوو بە تەحەدداوە ئەوەی کردوویەتی دەیخاتە دوای خۆیەوەو بەڕوویدا دەڵێت: بەڵکو بە تەسلیمبوونەوە جا دەڵێن: ئێمە ھیچ خراپەو گوناھێکمان نەکردووە. جا لەوکاتەدا ئینکاری دەکەن لە ھەموو ئەوەی کەوا فریشتە عەتید نوسیویەتی، بەڵام عەتید وەڵامی دەداتەوە: بەڵێ خراپەو گوناھت کردووە من ھیچ ستەمم لێنەکردووی دواتریش خودا لەنێوانی من و تۆدا حوکم دەکات بەحەق بەڕاستی خودا دەزانێت بەوەی کەوا ئێوە دەیکەن، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی:{ الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨]
    واتە/ ئه‌وانه‌ی که فریشته‌کان له سه‌ره‌مه‌رگدا گیانیان ده‌کێشن له کاتێکدا که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر سته‌م له خۆیان ئینجا به ناچاری و ته‌سلیمیەوە ده‌ڵێن: ئێمه هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان نه‌کردووه‌.

    جا لەو شوێنەدا ئینسانەکە لەوە دەگات کەوا عەتید لەسەری نووسیویەتی ھەرچەندە ھێشتا ئەو نەشی خوێندۆتەوە بەڵکو عەتید تەنھا پرسیاری لێکردووە دەربارەی کردەوەکانی جا دەڵێت: ئایا نەتکردووە؟ { فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨]
    واتە/ به ناچاری و ته‌سلیمیەوە ده‌ڵێن: ئێمه هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان نه‌کردووه‌.

    وە خودای گەورە فەرموویەتی:{ الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨]
    واتە/ ئه‌وانه‌ی که فریشته‌کان له سه‌ره‌مه‌رگدا گیانیان ده‌کێشن له کاتێکدا که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر سته‌م له خۆیان ئینجا به ناچاری وته‌سلیمیەوە ده‌ڵێن: ئێمه هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان نه‌کردووه‌.

    جا لەپاش ئەوە سەیری وەڵامی فریشتە عەتید دەکەین لەسەر ئەو ئینسانەی کەوا ئینکاری لەوە دەکات کەوا عەتید لەسەری نوسیویەتی، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی:{ الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨]
    واتە/ ئه‌وانه‌ی که فریشته‌کان له سه‌ره‌مه‌رگدا گیانیان ده‌کێشن له کاتێکدا که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر سته‌م له خۆیان ئینجا به ناچاری ته‌سلیمیەوە ده‌ڵێن: ئێمه هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان نه‌کردووه‌ ، فریشته‌کە ده‌ڵێت: بەڵێ کردووتانە به‌ڕاستی خوا ئاگادارو زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد و ئه‌نجامتان ده‌دا.

    جا ئەوەی کەوا دەڵێت: { بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ }.
    واتە/ بەڵێ به‌ڕاستی خوا ئاگادارو زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد و ئه‌نجامتان ده‌دا.

    ئەوە بریتی یە لەو فریشتە (عەتید) ەی کەوا ئینسانەکە تۆمەتباری دەکات بە ستەملێکردنی لەبەرئەوەشە کەوا دەڵێت: بەڵێ بەڕاستی تۆ کردەوەی خراپت کردووەو منیش ھیچ ستەمێکم لێنەکردووی دواتریش خودا لەنێوانی من و تۆدا حوکم دەکات بەحەق منیش ھیچ ستەمێکم لێنەکردووی، لەبەرئەوەشە دەڵێت:{ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ }.
    واتە/ به‌ڕاستی خوا ئاگادارو زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد و ئه‌نجامتان ده‌دا.

    بەمانای دواتر خودا لەنێوانماندا بەحەق حوکم دەکات بەوەی ئایا من بوختانم بۆ کردوویت بەشتێک کەوا نەتکردووە!. پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا ئینسانە بێباوەڕەکەو فریشتە عەتید دێن تاکو خودا حوکم بکات لەنێوانیاندا لەبەرئەوەی بە کردەوەی ئینسانەکە دەزانێت، لەبەرئەوەش ئەو عەتیدەی کەوا ئینسانە کافرەکە تۆمەتباری کردووە بە بوختان کردن پێی دەبێتە ڕکابەرێک بۆ ئەم ئینسانە جا دەیگەیەنێت و پەلکێشی دەکات بۆ لای خودا لە ڕۆژی قیامەتدا تا لەنێوانیاندا حوکم بکات بەحەق.

    وە ھەرچی ڕەقیبە ئەوا لەم شوێنەدا دەبێتە شاھێدێک ئەمەش لەبەرئەوەی ئەو ئامادەبووە لەسەر کردەوە خراپەکەی کەوا لە ئینسانەکە دەرچووە بەڵام ئەو ڕاسپێردراو نەبووە بە نووسینی کردەوە خراپەکان بەڵام شاھێد بووە لەسەر ھەمووی لەبەرئەوەش لە ڕۆژی قیامەتدا ناودەبرێت بە شاھێد، جا لەپاش ئەوە لەبەردەمی خودا شاھێدیەکەی دەخاتە ڕوو بەوەی کەوا ئەوەی عەتید نووسیویەتی حەقەو ڕاستە، جا لەپاش ئەوە ئینسانەکە تانە لە شاھێدیەکەی شاھێد ڕەقیب دەدات و سوێند بەخوا دەخوات بەوەی کەوا ئەو خراپەو گوناھی نەکردووە، خودای گەورەش فەرموویەتی:{ وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا أَيْنَ شُرَكَاؤُكُمُ الَّذِينَ كُنْتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٢٢﴾ ثُمَّ لَمْ تَكُنْ فِتْنَتُهُمْ إِلَّا أَنْ قَالُوا وَاللَّهِ رَبِّنَا مَا كُنَّا مُشْرِكِينَ ﴿٢٣﴾ انْظُرْ كَيْفَ كَذَبُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ ۚ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ ﴿٢٤﴾ } صدق الله العظيم [الأنعام]
    واتە/ له ڕۆژێکدا که هه‌موویان کۆ ده‌که‌ینه‌وەو پاشان ده‌ڵێین به‌وانه‌ی که هاوبه‌شیان داناوه بۆ خوا: کوان و له کوێن ئه‌و شتانه‌ی ده‌تانپه‌رستن و واتان دادەنا هاوتای خوان ٢٢ پاشان سه‌رئه‌نجامی بێ باوه‌ڕیان هیچ نه‌بوو بێجگه له‌وه‌ی که وتیان: سوێند به‌خوای په‌روه‌ردگارمان ئێمه هه‌رگیز موشریک و هاوه‌ڵگه‌ر نه‌بووین ٢٣ سه‌یرکه چۆن درۆ له‌گه‌ڵ خۆشیان ده‌که‌ن وە ون بوون لێیان ئەوەی کەوا ھەڵیدەبەستن ٢٤.

    وە خودای گەورە فەرموویەتی:{ يَوْمَ يَبْعَثُهُمُ اللَّهُ جَمِيعًا فَيَحْلِفُونَ لَهُ كَمَا يَحْلِفُونَ لَكُمْ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ عَلَىٰ شَيْءٍ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ الْكَاذِبُونَ } صدق الله العظيم [المجادلة:١٨]
    واتە/ له‌و ڕۆژه‌دا که خوا هه‌موویان زیندوو ده‌کاته‌وه‌ ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به سوێند خواردن هه‌روه‌ك بۆ ئێوه سوێندیان ده‌خوارد له کاتێکدا واده‌زانن که ڕزگاریان ده‌بێت و شتێکیان ده‌ست ده‌که‌وێت جا به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وانن درۆزنن.

    وە لەو شوێنەدا خودا مۆر دەنێت بەسەر دەمیاندا جا خودا دەست و پێ و قاچەکان و پێستیان دەھێنێتە قسە جا ئەوان شاھێدیان لەسەر دەدەن لەوەی کەوا کردوویانە، جا لەپاش ئەوا خودا دەمیان دەکاتەوە جا قسەدەکەن و دەڵێنە دەست و قاچ و پێستەکانیان: بۆ شاھێدیتان لەسەر داین؟ ئەوانیش دەڵێن: ئەو خودایە بەقسەی ھێناین کەوا ھەموو شتێک بەقسە دێنێت. جا لەوکاتەدا فەرمانی خودایی دەردەچێت بۆ (عەتید) و (ڕەقیب) بەوەی کەوا ئەو ئینسانە تێھەڵدەنە ئاگری دۆزەخەوە جا لەوکاتەدا قەرین و نزیکی ئینسانەکە ھاوار دەکات و دەڵێت: پەروەردگارم خۆ من له‌خشته‌م نه‌بردووه‌و من سه‌رکه‌شم نه‌کردووه‌ بەڵکو خۆی له‌نێو گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی دووردا نقووم بوو بوو. جا خودا دەفەرموێت: شه‌ڕه ده‌مێ له‌لای مندا مه‌که‌ن به‌ڕاستی من پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنی ئه‌م ڕۆژه‌م خستبووه‌ به‌رچاوتان و پێم ڕاگه‌یاندبوون ئیتر قسه‌و بڕیاری من ناگۆڕێت و هه‌ڵناوه‌شێته‌وە من هیچ کات سته‌مکاریش نیم له‌به‌نده‌کانم، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی:{ وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ ﴿١٦﴾ إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ ﴿١٧﴾ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ﴿١٨﴾ وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَٰلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ ﴿١٩﴾ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ ذَٰلِكَ يَوْمُ الْوَعِيدِ ﴿٢٠﴾ وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ ﴿٢١﴾ لَقَدْ كُنْتَ فِي غَفْلَةٍ مِنْ هَٰذَا فَكَشَفْنَا عَنْكَ غِطَاءَكَ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ ﴿٢٢﴾ وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ ﴿٢٣﴾ أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَٰكِنْ كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ ﴿٢٧﴾ قَالَ لَا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُمْ بِالْوَعِيدِ ﴿٢٨﴾ مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ ﴿٢٩﴾ يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِنْ مَزِيدٍ ﴿٣٠﴾ } صدق الله العظيم [ق]
    واتە/ سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئینسانمان دروست کردووه‌و ده‌زانین چی به‌دڵ و ده‌روونیدا دێت.و وەسوەسەی چیدەکات وە ئێمه له‌شاڕه‌گی دەماری لێی نزیکترین ١٦ کاتێک (ئەوەی بەدڵ و دەروونیدا ھاتووە) بە دوو فریشته چاودێره‌که‌ دەگات که‌له‌لای ڕاست و چه‌پیه‌وه دانیشتوون١٧ هه‌ر قسه‌یه‌کیش کەوا دەریدەبڕێت ئیللا ڕەقیب و عەتیدی لایەو تۆماری ده‌کەن ١٨ وە ته‌نگانه‌ی مردن و ئازاره‌کانی هات بەحەق ئا ئه‌وه ئەو ‌به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌یه که‌خۆتت لێ لاده‌داو په‌نات لێ ده‌گرت ١٩ له‌وه‌ودوا فوو ده‌کرێت به‌صوردا (واتە خودا فەرمان دەکات بەخلق بەکن فیکون)، ئیتر ئه‌وه‌رۆژی پێشهاتنی هه‌ڕه‌شه‌و ئاگادار کردنه‌وه‌کانه‌ ٢٠ ڕۆژی قیامه‌ت دێت و هه‌موو که‌سێک دوو که‌سی له‌گه‌ڵدایه‌ یه‌کێکیان ده‌یگه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌ی تریشیان شاهێده به‌سه‌ریه‌وه ٢١ سوێند به‌خوا به‌ڕاستی تۆ له‌م به‌سه‌رهاتانه‌دا بێ ئاگابوویت و گوێی خۆتت لێ خه‌واندبوو، ئێستا ئێمه په‌رده‌مان له‌سه‌ر چاوه‌کانت لاداوه‌و هه‌موو شتێک وه‌کو خۆی ده‌بینیت و ئه‌مرۆ چاوه‌کانت تیژه ٢٢ فریشته‌ی هاوه‌ڵ و چاودێری نزیک و قەرینی (عەتید) ڕوو به‌په‌روه‌ردگار ده‌ڵێت ئەو (شاھێدیە) ‌لای منە بەوەی ئەوەی لای عەتیدە (ڕاستە)٢٣ (دوای لێپرسینه‌وه‌کە خوا فه‌رمان ده‌دات به‌دوو فریشته‌که‌) هه‌رچی کافرو بێ باوه‌ڕێکی سه‌رکه‌ش و بوغزن هه‌یه فڕێی بده‌نه‌ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه ٢٤ ئه‌وه‌ی که‌هه‌میشه به‌توندی قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو خێرو چاکه‌یه‌کی ده‌کرد مافی خه‌ڵکی پێشێل ده‌کرد خۆی به‌گومان بوو، خه‌ڵکیشی ده‌خسته‌گومانه‌وه‌ ٢٥ ئه‌وه‌بوو که‌هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ خوا به‌ڕه‌وا ده‌زانی وخودایەکی تری دانابوو لەگەڵ خوادا.که‌واته‌ئێوه هه‌ردووکتان ئه‌و فڕێ بده‌نه‌ناو سزای توندو سه‌خته‌وه‌ ٢٦ هاوه‌ڵ و قەرینە شه‌یتانه‌که‌شی پاکانه‌ده‌کات و ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا، خۆ من له‌خشته‌م نه‌بردووه‌و من سه‌رکه‌شم نه‌کردووه‌، به‌ڵکو خۆی له‌نێو گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی دووردا نقووم بوو بوو ٢٧ (خوا بێ ده‌نگیان ده‌کات) وده‌فه‌رموێت: شه‌ڕه ده‌مێ له‌لای مندا مه‌که‌ن،به‌ڕاستی من پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنی ئه‌م ڕۆژه‌م خستبووه ‌به‌رچاوتان و پێم ڕاگه‌یاندبوون ٢٨ ئیتر قسه‌و بڕیاری من ناگۆڕێت و هه‌ڵناوه‌شێته‌وه...من هیچ کات سته‌مکاریش نیم له‌به‌نده‌کانم ٢٩ ڕۆژێک دێت به‌دۆزه‌خ ده‌ڵێین ئایا پڕ بوویت؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئایا که‌سی زیاتر نیه؟ ٣٠.

    وە ھەروەکو پێمان وتن لەپێشتردا بەوەی کەوا فریشتە چاودێرەکان بریتین لەخودی ئەوانەی ڕاسپێردراون لەگەڵ ئینساندا لەسەرەتاوە تا کۆتایی، وە بۆشتان ڕوونبوویەوە بەوەی کەوا گەیەنەرەکە بریتی یە لە فریشتە (عەتید) ھەرچی شاھێدەکەشە ئەوە بریتی یە لە فریشتە (ڕەقیب) نووسەری کارە باش و چاکەکان؛ بەڵام خودا کردوویەتی بە شاھێدێکی بەحەقیش لەبەرئەوەی ئەو ئامادەبووە لە کاتی کردەوە خراپەکە لە ئینسانەکەوە وە (ڕەقیب) ھیچی نەبینیوە لە فریشتە (عەتید) نووسیبێتی لەسەر ئینسانەکە جگە لەوەی کردوویەتی کەوا لەوکاتەدا (ڕەقیب) شاھێد بووە لەسەر ئەوە ھەر لەبەرئەوەش شاھێدیەکەی دەخاتە ڕوو لەبەردەمی خواداو دەڵێت: { وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتيدٌ
    واتە/ فریشته‌ی هاوه‌ڵ و چاودێری نزیک و قەرینی (عەتید) ڕوو به‌په‌روه‌ردگار ده‌ڵێت ئەو (شاھێدیە) ‌لای منە بەوەی ئەوەی لای عەتیدە (ڕاستە).

    جا ئەم شاھێدیەی کەوا (ڕەقیب) دەیدات کەوا بریتی یە لە قەرین و نزیکی (عەتید) لەبەردەمی خوادا بەوەی کەوا ئەوەی (عەتید) نووسیویەتی حەق و ڕاستەو ھیچ ستەمێکی لە ئینسانەکە نەکردووە.
    وە ڕەقیب بریتی یە لە قەرین و نزیکی گەیەنەرەکە گەیەنەرەکەش بریتی یە لە فریشتە عەتید کەوا ئینسانەکە پەلکێش دەکات بۆ لای پەروەردگاری تا حوکم بکات لەنێوانیان بەوەی ئایا ستەمی لێکردووە یان نا، جا ئەوەش لەبیرمەکەن بەوەی کەوا ئینسانەکە ئینکاری لەھەموو ئەو کردەوە خراپە نوسراوانەی لای عەتید دەکات ھەر لەبەرئەوەش ئینسانە خاوەن کردەوە خراپەکە دەڵێت ئەو ھیچ کردەوەیەکی خراپی نەکردووە جا عەتید دەکات بەکەسێکی بوختانکار لەسەری گەر ھاتوو خۆی ڕاستگۆ بێت و کردەوەی خراپی نەکردبێت، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی:{ الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨]
    واتە/ ئه‌وانه‌ی که فریشته‌کان له سه‌ره‌مه‌رگدا گیانیان ده‌کێشن له کاتێکدا که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر سته‌م له خۆیان ئینجا به ناچاری و ته‌سلیمیەوە ده‌ڵێن: ئێمه هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان نه‌کردووه‌.

    لەبەرئەوەش دەبینین کەوا فریشتە عەتید ئینسانەکە دەگەیەنێتە لای پەروەردگاری تا حوکم بکات لەنێوانیان بەحەق وە ئەو قسەیەی عەتیدیش بەبیرخۆتان بێننەوە، لەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی:{ الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨]
    واتە/ ئه‌وانه‌ی که فریشته‌کان له سه‌ره‌مه‌رگدا گیانیان ده‌کێشن له کاتێکدا که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر سته‌م له خۆیان ئینجا به ناچاری و ته‌سلیمیەوە ده‌ڵێن: ئێمه هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان نه‌کردووه‌ ، فریشته‌کە ده‌ڵێت: نه‌خێر وا نی یه به‌ڕاستی خوا ئاگادارو زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد و ئه‌نجامتان ده‌دا.

    جا ھەرچی قسەکەی عەتیدە ئەوە بریتی یە لە{ بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ }
    واتە/، فریشته‌کە ده‌ڵێت: بەڵێ کردووتانه به‌ڕاستی خوا ئاگادارو زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد و ئه‌نجامتان ده‌دا.

    بەو مانایەی کەوا ئەو حوکمەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ لای خودا تا حوکم بکات لەنێوانیان لەبەرئەوەش دەبینین کەوا عەتید بریتی یە لە گەیەنەری ئینسانەکە لە ڕۆژی قیامەتدا وەھەرچی فریشتە ڕەقیبە ئەوا دەبینین کەوا شاھێدە لەبەرئەوەی ئەو ئامادەبووە لەگەڵ ئینسانە خاوەن کردەوە خراپەکە وە لەگەڵ ئەو عەتیدەی کەوا ڕاسپێردراوبوو بە نووسینی خراپەکان وە شاھێدیش نەبووەو نەیبینیوە بەوەی کەوا عەتید شتێکی لەسەر ئینسانەکە نوسیبێت لەکاتێکدا نەیکردبێت لەبەرئەوەشە کەوا خودا دەیکات بەشاھێدێکی بەحەق لەبەرئەوەش شاھێدیەکەی لەبەردەمی خودا دەخاتە ڕوو کەوا بریتی لەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت:{ وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ } صدق الله العظيم
    واتە/ فریشته‌ی هاوه‌ڵ و چاودێری نزیک و قەرینی (عەتید) ڕوو به‌په‌روه‌ردگار ده‌ڵێت ئەو (شاھێدیە) ‌لای منە بەوەی ئەوەی لای عەتیدە (ڕاستە).

    وە مەبەستی لەوەی دەڵێت { قَرِينُهُ } بەمانای قەرین و نزیکی گەیەنەرەکە نەوەک قەرین و نزیکی ئینسانەکە، وە بەڕاستیش فێرمان کردن و پێمان وتن بەوەی کەوا گەیەنەرەکە بریتی یە لە فریشتە عەتید وەھەرچی قەرین و نزیکەکەیەتی ئەوا بریتی یە لە ھاوڕێکەی کەوا بریتی یە لە فریشتە ڕەقیب وەھەرچی قەرین و نزیکی ئینسانەکەیە ئەوا بریتی یە لە شەیتانێک ئەوەی کەوا دەڵێت: پەروەردگارم من سەرلێشێواوو سەرکەشم نەکردووە بەڵکو ئەو خۆی لە گومڕایی و سەرلێشێواویەکی دووردا بوو. وە ئەگەر ھاتوو ووردیشبوونەوە ئەوا دواتر فەرمانەکە دەبینن کەوا لەسەر ھەردوو ڕاسپێردراوەکە دەردەچێت کەوا ڕاسپێردراون بە ئینسانەکە کەوا دووانن ئەوانیش بریتین لە گەیەنەر فریشتە عەتید و شاھێد فریشتە ڕەقیب، وە لەدوای ئەوەی کەوا فریشتە ڕەقیب شاھێدیەکە دەخاتەڕوو جا لەپاش ئەوە ئینسانەکە تانە دەدات لە شاھێدیەکەی لەپاش ئەوەش دەست و پەنجەکانی و پێستەکەی شاھێدی لەسەر دەدەن وە لەپاش ئەوە فەرمانەکە دەردەچێت بۆ ھەردوو ڕاسپێردراوەکە عەتیدو ڕەقیب بەوەی کەوا فڕێی بدەنە ئاگری دۆزەخەوە. جا لێرەدا گرنگی و ئەرکی ئەوان کۆتایی پێدێت و بەسەردەچێت ھەر لەبەرئەوەش دەبینن فەرمانەکە بە شێوەی مثنى-دووکەسی دەردەچێت، وەکو خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: { وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ ﴿٢٣﴾ أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ } صدق الله العظيم [ق].
    واتە/ وە فریشته‌ی هاوه‌ڵ و چاودێری نزیک و قەرینی (عەتید) ڕوو به‌په‌روه‌ردگار ده‌ڵێت ئەو (شاھێدیە) ‌لای منە بەوەی ئەوەی لای عەتیدە (ڕاستە)٢٣ (دوای لێپرسینه‌وه‌کە خوا فه‌رمان ده‌دات به‌دوو فریشته‌که‌) هه‌رچی کافرو بێ باوه‌ڕێکی سه‌رکه‌ش و بوغزن هه‌یه فڕێی بده‌نه‌ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه ٢٤ ئه‌وه‌ی که‌هه‌میشه به‌توندی قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو خێرو چاکه‌یه‌کی ده‌کرد مافی خه‌ڵکی پێشێل ده‌کرد خۆی به‌گومان بوو، خه‌ڵکیشی ده‌خسته‌گومانه‌وه‌ ٢٥ ئه‌وه‌بوو که‌هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ خوا به‌ڕه‌وا ده‌زانی وخودایەکی تری دانابوو لەگەڵ خوادا.که‌واته‌ئێوه هه‌ردووکتان ئه‌و فڕێ بده‌نه‌ناو سزای توندو سه‌خته‌وه‌ ٢٦.

    وە ئەم ئایەتەش ڕۆشن و ڕاشکاوە بەوەی کەوا ھەردوو ڕاسپێردراوەکە بریتین لەو دوو فریشتە لە سەرەتاوە تاکو کۆتایی کەوا بریتین لە فریشتە عەتیدو فریشتە ڕەقیب لەبەرئەوەشە دەبینن کەوا فەرمانە خودایی یەکە دووجار بە مثنى- دووکەسی دەرچووە، خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی:{ أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ } صدق الله العظيم [ق]
    واتە/ (دوای لێپرسینه‌وه‌کە خوا فه‌رمان ده‌دات به‌دوو فریشته‌که‌) هه‌رچی کافرو بێ باوه‌ڕێکی سه‌رکه‌ش و بوغزن هه‌یه فڕێی بده‌نه‌ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه ٢٤ ئه‌وه‌ی که‌هه‌میشه به‌توندی قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو خێرو چاکه‌یه‌کی ده‌کرد مافی خه‌ڵکی پێشێل ده‌کرد خۆی به‌گومان بوو، خه‌ڵکیشی ده‌خسته‌گومانه‌وه‌ ٢٥ ئه‌وه‌بوو که‌هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ خوا به‌ڕه‌وا ده‌زانی وخودایەکی تری دانابوو لەگەڵ خوادا.که‌واته‌ئێوه هه‌ردووکتان ئه‌و فڕێ بده‌نه‌ناو سزای توندو سه‌خته‌وه‌ ٢٦ .

    کەواتە بەڕاستی بۆتان ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا فریشتەکانی مردن و گیان کێشان بریتین لە خودی ڕەقیب و عەتید وە ئەوان کەمتەرخەمی ناکەن و ئینسانەکە جێناھێڵن؛ بەڵکو لەگەڵیدان لەسەرەتا تا ساتی مردن جا دەیمرێنن و جێیناھێڵن و کەمتەرخەمی ناکەن بەومانایەی بەردەوامن لە ڕاسپێردراوەکە لەدوای مردن و گیان کێشانەکە تاکو ڕۆژی قیامەت تا ئەوکاتەی کەوا تێیھەڵدەدەنە سزایەکی توندەوە بە جەستەو ڕوحەوە.

    کەواتە فریشتە چاودێرەکان بریتین لە خودی نێردراوەکانی مردن و گیان کێشەرەکان کەوا پابەندن بە ئینسانەکەوە تاکو کەوا مردنی دێت جا دەیمرێنن لەوکاتەشدا کەمتەرخەمی ناکەن بەو مانایەی جێی ناھێڵن بەڵکو ڕاسپاردنەکەیان بەردەوام دەبێت لەدوای مردنیش، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی:{ وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام:٦١]
    واتە/ ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتداری بێ سنووره به‌سه‌ر به‌نده‌کانیدا وە چه‌نده‌ها (فریشته‌ی) چاودێرو تۆمارکه‌ر ده‌نێرێت بۆ سه‌رتان هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مه‌رگ دێت و یه‌خه به‌که‌سێکتان ده‌گرێت ئه‌و کاته ئیتر (فریشته‌) ڕه‌وانه کراوه‌کانمان گیانی ده‌کێشن وە ئەوان (دواتر) له کارو کرده‌وه‌ی خۆیان که‌مته‌رخه‌می ناکه‌ن و(جێی ناھێڵن).

    جا باش لە ئایەتەکە ووردببنەوە:{ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يفرّطون }
    واتە/ وە چه‌نده‌ها (فریشته‌ی) چاودێرو تۆمارکه‌ر ده‌نێرێت بۆ سه‌رتان هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مه‌رگ دێت و یه‌خه به‌که‌سێکتان ده‌گرێت ئه‌و کاته ئیتر (فریشته‌) ڕه‌وانه کراوه‌کانمان گیانی ده‌کێشن وە ئەوان (دواتر) له کارو کرده‌وه‌ی خۆیان که‌مته‌رخه‌می ناکه‌ن و(جێی ناھێڵن).

    بەڵام ئێوە واگومان دەبەن بەوەی کەوا نێردراوە گیان کێشەرەکان نوێن بەڵکو بریتین لە خودی ئەوانەی کەوا خودا لەپێشتردا ناردوونی کەوا بریتین لە عەتید و ڕەقیب، لەبەرئەوەشە کەوا دەفەرموێت:{ حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ } صدق الله العظيم.
    واتە/ هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مه‌رگ دێت و یه‌خه به‌که‌سێکتان ده‌گرێت ئه‌و کاته ئیتر (فریشته‌) ڕه‌وانه کراوه‌کانمان گیانی ده‌کێشن وە ئەوان (دواتر) له کارو کرده‌وه‌ی خۆیان که‌مته‌رخه‌می ناکه‌ن و(جێی ناھێڵن).

    وەھەموو ئەوەش ھیچ نەبوو تەنھا تەفسیری ئەو ئایەتە نەبێت کەوا لەمنت داواکرد برایەکەم (حبیب الحبیب) کەوا تەفسیری بکەم کەوا بریتی یە لەوەی خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت:{ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ } صدق الله العظيم [ق:١٨]
    واتە/ هه‌ر قسه‌یه‌کیش کەوا دەریدەبڕێت ئیللا ڕەقیب و عەتیدی لایەو تۆماری ده‌کەن ١٨.

    جا بەیانێکی پوختمان بۆ نوسین بۆ ئەم ئایەتەو بەتێروتەسەلیش لێکماندایەوەو ڕوونمان کردەوە وە ھێشتاکەش بەڵگەی زۆرترمان لەلایە بۆ تەئویل و لێکدانەوەی حەق کەوا ھەڵیدەگرین بۆ دوودڵەکان جا بەڵگەیان بەسەردا دەھێنینەوە بەتەواوی و ڕاشکاوی. جا وورببەوە ئەی (حبیب الحبیب) و بیربکەرەوە جا گەر ھاتوو بەیان و ڕوونکردنەوەیەکی چاکترت لایە لە تەئویل و لێکدانەوەکەی من و باشتر تەفسیری بکات ئەوا بۆمانی بھێنە و بیسەلمێنە بەوەی کەوا ئەم تەفسیرەم لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکی ئاشکرادایە، بەڵام پێت دەڵێم ھەرگیز ناتوانی بڵێی ئەوە بەتاڵ و پوچە ئەوەش لەبەرئەوەی من تەئویل و لێکدانەوەکەم بۆ ئایەتەکە نەھێناوە بە گومان و ئیجتیھاد لە سەری خۆمەوە بەڵکو ھەموو تەئویل و لێکدانەوەکەم لە خودی قورئانی گەورەدا ھێناوە، کەواتە ناتوانی ئینکاری لەقورئان بکەی مەگەر تەنھا ئەگەر لە کافرو بێباوەڕان بی بەقورئانی گەورە.

    وە دووبارەی دەکەمەوە پاشان دووبارەی دەکەمەوەو دەڵێم: ئەی گەلی ھەموو زانایانی ئومەت گەر ھاتوو گفتوگۆتان لەگەڵدا کردم لە قورئان جا بێتو بمبەزێنن ئەوا ئەوکاتە لەعنەتی خوداو فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشم لەسەربێت وەگەر ھاتوو من ئێوەم بەزاندو زانیشتان کەوا بەیانەکەی من حەقی ئاشکرایە پاشانیش دانتان نەنا بەحەق ئەوا ئەوکاتە لەعنەتی خوداو فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشتان لەسەربێت بێدەنگبووش لەحەق و ڕاستیدا شەیتانێکی لاڵە، وسلامٌ على المرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين، وە لەعنەتەکەش تایبەت دەکەم بەوانەی کەوا بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە زانیویانە بەوەی کەوا من بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراوم پاشان بێدەنگ بوون لەسەرخستنی حەق ھەروەکو بڵێی ئەوە ھیچ پەیوەندیەکی بەوانەوە نی یە.

    بەڵام ئەی گەلی زانایانی ئومەت ئایا نابینن بەوەی کەوا موسڵمانان چاوەڕێی ئیمانھێنانیانن دەربارەی من تاکو زانایانی موسڵمانانان دەربارەم ئیمان دێنن؟ بەڵام ھا ئەوە سێ ساڵ تێپەڕبوو منیش ھەروا بانگی زانایانی ئومەت دەکەم بۆ حیوارو گفتوگۆ جا اصول و اجور لە مەیدانی حیواردایەو دەڵێم ئایا زۆرانبازێک ھەیە بەزانست و ڕێنمایی و کتێبێکی ڕووناک و ڕوون ئاشکراوە؟ وە ھەڵیشدەستم بە نەفی بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵەکان وە لەگەڵ ئەوەشدا دەبینم کەوا زانایانی ئومەت قسەناکەن جا بێن بەرگری لە بەھا پیرۆزەکانی دین بکەن گەر بە گومڕاو سەرلێشێواوێکی ئاشکرا دەمبینن یان سەرم بخەن بە دان نان بەحەق گەر بێتو ببینن کەوا من بە حەق و ڕاست قسە دەکەم وە ڕێنمایی دەکەم بۆ ڕێگای ڕاست بەڵام ئەوان ھێشتا گیریان خواردووە لەو نێوانەداو دوودڵن نە لەدژمن و نە لەگەڵیشمن، جا ئەوەی کەوا خودا منەتی بەسەردا کردبێت و ئاگاداری کردبێت بەسەر من و بانگەوازەکەم لە ئەنتەرنێتی جیھانیدا پاشانیش بەخەڵکی ڕانەگەیاندبێت بە گوێرەی ئەوەی کەوا دەتوانێت جا ئەوە دڵەکەی گوناھبارە و دواتریش خودا لە مەوقیف و ھەڵوێستەکەی دەپرسێتەوە دەربارەی مەھدی چاوەڕوانکراوی بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری خوداو قورئانی گەورە.

    وە ئەی گەلی ئەوانەی کەوا بەدوای حەقیقەت و ڕاستیدا دەگەڕێن لە ئینتەرنێتی جیھانی لەخوا بترسن و دەربارەی من بگەیەنن بەھەموو زانایانی ئومەت و موفتی ناوچە ئیسلامیەکان وەمەشبن بەکەسانێکی ساویلکەو خۆشباوەڕ بەتەنھا ئەوەی کەوا یەکێک لە زاناکان پێتان بڵێت ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکی ئاشکرادایە جا ئێوەش بڵێن ڕاستتکرد ئەی زانای موفتی بەبێ زانست و بەبێ ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوونکەرەوەو ڕوونیش بەڵکو حوکمتان بەسەرداداین بەگومڕابوون بەبێ دەسەڵاتی زانستەوە جا شوێنیشیان کەوتن لەکاتێکدا خودا ووریای کردوونەتەوە لەوەی کەوا بدوێن لەشتێکداو شوێنی بکەون ئەگەر زانستان دەربارەی نەبێت چونکە بەڕاستی بیستن و بینین و تێگەیشتن ھەمووی لێپرسراودەبن لەسەری. جا ئەوەی لەزانایانی ئومەت ئینکاری دەکات دەربارەم ئەوا لەسەریەتی کەوا بێت ڕووبەڕووم ببێتەوە لە ئامێری حیوارو گفتوگۆی جیھانی جا گفتوگۆم لەگەڵدا بکات بەڕاشکاوی و بە بەڵگەی یەکلاکەرەوە لە ناونیشانەکەم لە مەوقعی گفتوگۆی ئیسلامی جیھانی لە مەوقعی بوشرا.

    وە ئەی ابن عمر من بەخودای بڵندو گەورە سوێندت دەدەم بەوەی ئەگەر ھاتوو زانایانی ئومەت منیان بەزاند یان ھەتا تەنانەت یەکێکیشیان جا وتارەکەی جیبھێڵی و لێی گەڕێی لە مەوقعەکەم تا بۆ ئومەت ڕوون بێتەوە بەوەی کەوا من لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکی ئاشکرادام گەر ھاتوو بەزانست و دەسەڵاتێکی ڕۆشن و ڕووناک بەزاندمی، وە منی ناصر محمد یەمانی دەڵێم ئەگەر ھاتوو یەکێک لە زانایانی ئومەت یان ھەموویان یان ھەندێکیان توانیان بە زانست و دەسەڵاتێکی ڕووناکەوە بمبەزێنن ئەوا لەوکاتەدا لەعنەتی خوداو فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشم لەسەر بێت لەھەموو سات و کاتێکدا وە لەھەموو چرکەیەکی ساڵەکاندا تاکو ئەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی ھەڵدەستنەوە بۆ پەروەردگاری ھەموو جیھان، بەڵام ئەوان ناتوانن؛ وە ئایا دەزانن لەبەرچی من دڵنیام لەوەی کەوا ئەوان ناتوانن؟ ئەوە لەبەرئەوەی ئەوان ھەرگیز ناتوانن چونکە من پڕ چەکم بە زانست و دەسەڵاتێک لە کتێبی ڕووناکی قورئانی گەورەی قسەی پەروەردگاری ھەموو جیھان جا بەچ قسەیەکی تر لەدوای ئەو ئیمان دێنن؟

    وە سەلامی خوداش لەسەر (حبیب الحبیب) وە لەھەموو موسڵمانان، سەلام لەسەر ئێمەو لەسەر ھەموو بەندە چاکەکارەکانی خودا، وە سەلام لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان. وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين.

    براتان مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.

    [ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
    http://www.the-greatnews.com/showthread.php?t=1040

    ـــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــ

  2. الترتيب #2 الرقم والرابط: 305076 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    211

    افتراضي

    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    30 - 12 - 1428 ک
    08 - 01 - 2008 مـ
    08:45 ئێوارە
    ــــــــــــــــ


    بۆ حبیب الحبیب ..

    بسم الله الرحمن الرحيم
    خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی {وَمِنَ النّاس مَنْ يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بغير علمٍ ولا هُدًى ولا كتابٍ مُنِيرٍ} صدق الله العظيم [الحج:٨].
    واتە/ هه‌ندێك خه‌ڵکی هه‌ن موجاده‌له ده‌رباره‌ی خوا ده‌که‌ن دوور له هه‌موو زانست و زانیاری و بەبێ کتێبێکی ڕووناک و ڕوون و ئاشکرا.

    جا ئەوە چیتە ئەی پیاو دەمەدەمێ دەکەی دەربارەی خودا بەبێ زانست و ڕێنمایی نە بەکتێبێکی ڕوونکەرەوەو ڕوون و ئاشکراوەش؟ جا چۆن دەتەوێت کەوا لێکدانەوەکەت بەڕاست دابنرێت بە بەدواکەوتنی گوماناوی گومانێک کەوا ھیچ ڕاستیەک بەدەستەوە نادات و ھیچ سودێکی نی یە لەزانینی حەقدا؟

    وە ھەرچی حوجەو بەڵگەکەتە بۆ ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ} صدق الله العظيم [ق:٢١]؛
    واتە/ ڕۆژی قیامه‌ت دێت و هه‌موو که‌سێک دوو که‌سی له‌گه‌ڵدایه‌ یه‌کێکیان ده‌یگه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌ی تریشیان شاهێده به‌سه‌ریه‌وه.

    بەوەی کەوا فەرموویەتی شاھێدێک نەوەک دوو شاھێد جا وات گومان بردووە کەوا ئەوە یەک فریشتەیە لەکاتێکدا لەبیرت کردووە بەوەی کەوا گەیەنەرەکە بریتی یە لە فریشتە عەتیدی ڕکابەری ئینسانەکە، جا ئەوو ئینسانەکە دەبن بەڕکابەر ڕاستەوخۆ لەدوای مردندا ئەوەش لەبەرئەوەی ئینسانەکە ئینکاری دەکات لەھەموو ئەو خراپانەی کەوا عەتید نووسیویەتی. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ ۖ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [النحل:٢٨].
    واتە/ ئه‌وانه‌ی که فریشته‌کان له سه‌ره‌مه‌رگدا گیانیان ده‌کێشن له کاتێکدا که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر سته‌م له خۆیان ئینجا به ناچاری و ته‌سلیمیەوە ده‌ڵێن: ئێمه هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان نه‌کردووه‌ فریشته‌کە ده‌ڵێت: بەڵێ کردووتانە به‌ڕاستی خوا ئاگادارو زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد و ئه‌نجامتان ده‌دا.

    جا گەر لەم ئایەتە ڕۆشن و ڕاشکاوە ووردبیەوە ئەوا دواتر دەبینی بەوەی کەوا ئینسانە خاوەن کردەوە خراپەکە ئینکاری و نکۆڵی لەھەموو ئەو کردەوە خراپانە دەکات کەوا عەتید نووسیویەتی جا عەتید تۆمەتبار دەکات بە ستەم و بوختانکردن، وەھەر لەبەرئەوەش عەتید ڕاستەخۆ وەڵامی دەداتەوە: {بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم.
    واتە/ بەڵێ کردووتانە به‌ڕاستی خوا ئاگادارو زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد و ئه‌نجامتان ده‌دا.

    بەومانایەی کەوا عەتید حوکمکردنەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ لای خودا تا حوکم و دادوەری بکات لەنێوانی و نێوان ئەو ئینسانەی کەوا ئینکاری لەھەموو ئەو کردەوە خراپانە دەکات کەوا عەتید نووسیویەتی وەھەر لەبەرئەوەش دەبینی فریشتە عەتید ئینسانەکە دەگەیەنێت بۆ لای خودای ڕەحمان تا حوکم بکات لەنێوانیان بەحەق لەبەرئەوەی زانایە بەوەی کەوا ئینسانەکە کردوویەتی لەبەرئەوە عەتید دەڵێت: {بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ}.
    واتە/ بەڵێ کردووتانه به‌ڕاستی خوا ئاگادارو زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد و ئه‌نجامتان ده‌دا.

    بەو مانایەی کەوا دواتر خودا حوکم و دادوەری دەکات لەنێوانیان بەحەق لەبەرئەوەش دەبینی کەوا دەیگەیەنێتە لای دادگای عەدلی خودایی.

    وەھەرچی فریشتە ڕەقیبە ئەوا دەبێتە شاھێدێک لەنێوانیان بەحەق بەڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە ئەو ئامادەبووە لەگەڵیان بەمانای لەگەڵ ئەو ئینسانەی کەوا کردەوە خراپەکەی کردووە پاشانیش ئینکاری دەکات وەلەگەڵ ئەو عەتیدەش بووە کەوا کردەوە خراپەکانی نووسیوە، لەبەرئەوە ڕۆڵی ڕەقیب بریتی یە لە ڕۆڵی شاھێدێک لەگەڵ حەقدا لەگەڵ فریشتە عەتید بەوەی کەوا ئەو ھیچ ستەمێکی لەو ئینسانە خراپەکارە نەکردووە وەھیچی لەسەر نەنووسیوە جگە لەو حەقە نەبێت کەوا فریشتە ڕەقیب شاھێدی کردەوە خراپەکانە لەلایەن ئینسانەکەوە ئەی حبیب، جا لەخوا بترسەو دەمەدەمێ مەکە بە بێ زانست و ڕێنمایی و کتێێکی ڕوونکەرەوەو ڕوون و ئاشکراوە.

    ئیمام ناصر محمد یەمانی.

  3. الترتيب #3 الرقم والرابط: 305078 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    211

    افتراضي

    - 3 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    01 - 01 - 1429 ک
    09 - 01 - 2008 مـ
    06:48 ئێوارە
    ـــــــــــــــــ


    کەواتە ئەی حبیب مادام نازانی ئەوا قسە مەکە لەسەر خودا گەر نەتزانی ..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على خاتم الأنبياء النّبيّ الأمّي وجميع المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين، ولا أفرق بين أحد من رُسله وأنا من المُسلمين، ثمّ أمّا بعد..

    ئەی حبیب، بەڕاستی من دەتبینم کەوا لەکۆتایی قسەو وتارەکەتدا وتت (والله أعلم)، بەو مانایەی کەوا تۆ دڵنیانی لە زانستەکەت جا دەبێت ڕاست بێت لەڕوانگەی خۆتدا یان دەبێت ھەڵەبێت، کەواتە لەسەرتە بزانی بەوەی کەوا تۆ بەدوای ئەمرو فەرمانی شەیتان کەوتی و سەرپێچی فەرمانی خودای ڕەحمانت کرد جا وەرە بۆ لای قورئان تا سەیری فەرمانی خودای ڕەحمان بکەین لە تەئویل و لێکدانەوەی قورئان و سەیری فەرمانی شەیتانیش بکەین، جا ھەرچی فەرمانی خودای ڕەحمانە ئەوا ڕێت لێدەگرێت ئەی حبیب بەوەی کەوا لەسەر خودا قسەیەک بکەی گەر ڕاستی و دروستیەکەیت نەزانی بە زانستی یەقین و دڵنیایی یەوە بەزانست و دەسەڵاتێک لە کتێبێکی ڕوونکەرەوەو ڕوون و ئاشکراوە، وە خوداش حەرامی کردووە لەسەرت ئەی حبیب بەوەی کەوا قسەیەک بکەی لەسەری بە تەئویل و لێکدانەوەیەک گەر نەتزانی ئەوەش لەبەرئەوەی تەئویل و لێکدانەوەی قورئان بریتی یە لەمانای ویستراو لە کەلامی خودا لەبەرئەوەش خودا قەدەغەو حەرامی کردووە لەسەرمان کەوا قسەی لەسەر بکەین گەر نەزانین. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَأَنْ تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:33].
    واتە/ بڵێ به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم هه‌رچی گوناهو خراپه‌و کاری ناشیرین و داوێن پیسیە حه‌رامی کردووه چ ئه‌وانه‌ی ئاشکران چ ئه‌وانه‌ی په‌نهانن هه‌روه‌ها هه‌موو گوناهو داخوازی و ده‌ستدرێژیه‌کی به‌ناحه‌قی حه‌رام کردووه‌ وەشتێک بکه‌ن به‌شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆ خوا که هیچ ده‌سه‌ڵاتی پێنه‌داوه‌ هه‌روه‌ها حه‌رامی کردووه له خۆتانه‌وه به‌ناوی خواوه‌ دوور له زانیاری و زانستێێک شت بڵێن.

    جا لەپاش ئەوە سەیری ئەمرو فەرمانی شەیتان بکە کەوا ئەمرو فەرمانێکی پێچەوانەو دژو مخالفی ئەمرو فەرمانی خودای ڕەحمانە. خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {إِنَّمَا يَأْمُرُكُمْ بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:169].
    واتە/ بێگومان ئه‌و شه‌یتانه هه‌ر فه‌رمان به خراپه‌و گوناهو تاوان و داوێن پیسی ده‌كات هه‌روه‌ها بۆ ئەوەی قسە بکەن به‌ده‌م خواوه بێ ئه‌وه‌ی بزانن.

    جا ملکەچی ئەمرو فەرمانی شەیتان مەکە ئەی حبیب جا لەسەرخودا قسەبکەی گەر نەتزانی وە دەمەدەمێ بکەی دەربارەی خودا بە بێ زانست و ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوونکەرەوەو ڕۆشن، وە بەدوای من بکەوە ڕێنماییت دەکەم بۆ ڕێگایەکی ڕێک و ڕاست، وە مەوەستە لەسەر شتێک کەوا زانستت لەسەری نەبێت چونکە بەڕاستی بیستن و بینین و تێگەیشتن دواتر خودا دەربارەیان لێت دەپرسێتەوە، وە ناصر محمد یەمانیش فەرمانت پێناکات کەوا بەدوای بکەوی بەبێ زانست و دەسەڵاتێکی ڕوونکەرەوەو ڕۆشن؛ بەڵکو بەتۆو غەیری تۆو ھەموو زانایانی ئومەتیش دەڵێم کەوا بەدوام نەکەون تاکو گفتوگۆیان لەگەڵدا دەکەم بە بەڵگەوە بەحەق جا دەسەڵاتی زانستەکەیان بۆ دەردێنم لە قورئاندا بەو مەرجەش کەوا بەڵگە دەرھێنراوەکە لەقورئاندا ڕوون و ئاشکراو ڕاشکاو بێت بەجۆرێک کەوا نەزانیش تێیبگات چ جای زانا! وە بەڕاستیش من دەتبینم کەوا ھێشتا دەمەدەمێم لەگەڵدا دەکەی دەربارەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ} صدق الله العظيم [ق:21].
    واتە/ ڕۆژی قیامه‌ت دێت و هه‌موو که‌سێک دوو که‌سی له‌گه‌ڵدایه‌ یه‌کێکیان ده‌یگه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌ی تریشیان شاهێده به‌سه‌ریه‌وه.

    جا لەپاش ئەوە بەزانست و مەنتقی حەقەوە لەقورئانی پیرۆزەوە وەڵامت دەدەمەوە جا دەڵێین: ئەی حبیب، بزانە بەوەی کەوا ئینسانەکە ئینکاری دەکات لەھەموو ئەو کردەوە خراپانەی کەوا فریشتە عەتید لەسەری نووسیویەتی، جا ئینسانە خراپەکارەکە تۆمەتباری دەکات بە بوختان و قسە ھەڵبەستان لەسەری وە گوایە ئەو ھیچ کردەوەیەکی خراپی نەکردووە، وە پێشتریش بەڵگەی ئاشکرام لەقورئانی گەورەوە بۆ ھێنای کەوا ھیچ پێویستیەکی بە تەئویل و لێکدانەوە نی یە بەڕەچاوکردنی ڕوونی و ئاشکرایی بەڵگە قایلکەرو ڕاشکاوەکە بەحەق. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [النحل:28].
    واتە/ ئه‌وانه‌ی که فریشته‌کان له سه‌ره‌مه‌رگدا گیانیان ده‌کێشن له کاتێکدا که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر سته‌م له خۆیان ئینجا به ناچاری و ته‌سلیمیەوە ده‌ڵێن: ئێمه هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان نه‌کردووه‌ ، فریشته‌کە ده‌ڵێت: بەڵێ کردووتانە به‌ڕاستی خوا ئاگادارو زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد و ئه‌نجامتان ده‌دا.

    جا دواتریش وا ئەو ئایەتەت بۆ ڕووندەکەمەوە ھەرچەندە ڕوون و ئاشکراشە زۆر بەتوندی بۆ ئەو کەسەی کەوا حەق و ڕاستی دەوێت، جا ھەرچی ئەو فریشتانەنە کەوا نەفسەکان دەمرێنن ئەوا بریتین لە ڕەقیب و عەتید بە ئیزن و مۆڵەتی خودا؛ کەوا بریتین لەخودی چاودێرە بەڕێزە نوسەرەکان ئەوانەی کەوا ئەوە دەزانن کە ئینسان دەیکات لە خێرو شەڕ بەڕەچاوکردنی ئەوەی لەبەرئەوەی ئەوان لێی جیانابنەوە، جا ئەوان بریتین لە نێردراوانی خودا کەوا ڕاسپێردراون لەگەڵ ئینساندا بن تاکو مردنی دێت جا لەپاش ئەوە ھەڵدەستن بە داماڵین یان چاڵاک کردنی ڕوحەکەی، جا لەپاش ئەوە خودا بۆمانی ڕوونکردۆتەوە کەوا ئەوان بەھەمان شێوە کەمتەرخەمی ناکەن دەربارەی ئینسانەکە جا جێی بھێڵن تەنانەت ھەتا لەدوای مردنیش گەر ھاتوو لەکافرو بێباوەڕەکان بوو. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:61].
    واتە/ ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتداری بێ سنووره به‌سه‌ر به‌نده‌کانیدا چه‌نده‌ها (فریشته‌ی) چاودێرو تۆمارکه‌ر ده‌نێرێت بۆ سه‌رتان هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مه‌رگ دێت و یه‌خه به‌که‌سێکتان ده‌گرێت ئه‌و کاته ئیتر (فریشته‌) ڕه‌وانه کراوه‌کانمان گیانی ده‌کێشن وە ئەوان (دواتر) که‌مته‌رخه‌می ناکه‌ن (جێی ناھێڵن).

    وە ئەم ئایەتەش ڕوون و ئاشکراو ڕاشکاوە بەوەی کەوا نێردراوەکانی مردن و گیان کێشان لەکاتی مراندندا نەھاتوون بەڵکو؛ خودا ڕوونی کردۆتەوە کەوا ئەوان ڕاسپێردراون لەگەڵیدا لەپێش مراندنەکە، ھەر لەبەرئەوەش خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:61].
    واتە/ هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مه‌رگ دێت و یه‌خه به‌که‌سێکتان ده‌گرێت ئه‌و کاته ئیتر (فریشته‌) ڕه‌وانه کراوه‌کانمان گیانی ده‌کێشن وە ئەوان (دواتر) که‌مته‌رخه‌می ناکه‌ن (جێی ناھێڵن).

    بەو مانایەی ئەوان ڕاسپێردراون لەگەڵ ئینسانەکەدا لەپێش ھاتنی ساتی مراندن بەڵام ئەوان نایمرێنن تەنھا بە ئیزنی خودا نەبێت بە وەحی و سروشی ڕاستەوخۆ ھەروەکو پێشتر وەحی بۆ کردوون لەوەی بە نەفس و دڵ و دەروونی ئینساندا ھاتووە لەخێر یاخود شەڕ تا بینووسن، وە بەڕاستیش خودا ڕوونی کردۆتەوە بەوەی کەوا نێردراوەکان لەپێش مراندن نێردراون بۆ ئەرکێکی تر کەوا پێی ھەڵبستن لە زەمەن و کاتی پێش مراندنەکە کەوا بریتی یە لەنووسینی کردەوەکان لەخێرو شەڕی، وە خودا ڕوونیکردۆتەوە بەوەی کەوا ئەوەی خودا ڕایسپاردووە بە نووسینی کردەوە خێرو چاکەکان ئەوا بریتی یە لە فریشتە ڕەقیب، وەھەرچی عەتیدە جا ئەو ڕاسپێردراوە بە نووسینی کردەوە خراپەکان بەڵام ئینسان ئینکاری لەوەناکات کەوا ڕەقیب لەسەری نووسیویەتی جا چۆن ئینکاری دەکات لەوەی کەوا دواتر ڕزگاری دەکات لەئاگر گەر خودا لێی قبوڵکردبێت وەھەرگیزیش خودا قبوڵی ناکات و وەریناگرێت ھەتاکو کردەوە خێروچاکەکە بەدڵسۆزی تەنھا لەبەر خودای کەریم نەبێت و سەلامەت بێت لە شیرک و ھاوبەشدانان و ڕیا، بەڵام لەوکاتەی کەوا فریشتە عەتیدو فریشتە ڕەقیب بەسزایەکی بەئێش دەیمرێنن و لە ڕوخسارو پشتەوەیان دەدەن ئەوا لەکاتی لێدانەکەدا دەڵێن، خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَلَوْ تَرَىٰ إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنْتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ وَكُنْتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:93].
    واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و سته‌مکارانه ببینی چۆن له ئێش و ئازاری سه‌ره‌مه‌رگدا (گیرێکیان خواردووه‌) فریشته‌کانیش ده‌ستیان لێده‌که‌نه‌وه و لێیان ده‌ده‌ن و (پێیان ده‌ڵێن): ئاده‌ی گیانتان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌ی ڕۆحتان ده‌رکه‌ن ئه‌مڕۆ سزاو ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری ده‌درێن چونکه شتی ناحه‌قتان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ست و خۆتان به‌گه‌وره ده‌زانی له به‌رامبه‌ر ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوادا و لووت به‌رزیتان نه‌یده‌هێشت باوه‌ڕی پێ بهێنن.

    جا لەوکاتەدا ئینسانەکە درک دەکات بەھۆکاری لێدانی فریشتەکان لەبەرئەوەی کردەوەی خراپ و کوفری کردووەو خۆی بەگەورە زانیوە وە دەشزانێت بەوەی کەوا لەدوای ئەوە سزایەکی توندتر ھەیە وەھەر لەبەرئەوەش ئینسانی خراپەکار دەگاتە ئەوەی کەوا ئینکاری بکات لەھەموو ئەو خراپانەی کەوا کردوویەتی، وەگەر بێتو ووردببتەوە ئەی حبیب گەر تۆ حەقت دەوێت ئەوا ئینکاری ئینسانەکەو شەیتانە قەرین و نزیکەکەی دەبینی کەوا ئینکاری لەھەموو کردەوە خراپەکان دەکەن جا لەپاش ئەوە دەبینی کەوا فریشتە عەتید ڕاستەوخۆ وەڵامیان دەداتەوە. وەکو خوای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [النحل:28].
    واتە/ ئه‌وانه‌ی که فریشته‌کان له سه‌ره‌مه‌رگدا گیانیان ده‌کێشن له کاتێکدا که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر سته‌م له خۆیان ئینجا به ناچاری و ته‌سلیمیەوە ده‌ڵێن: ئێمه هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان نه‌کردووه‌ ، فریشته‌کە ده‌ڵێت: بەڵێ کردووتانە به‌ڕاستی خوا ئاگادارو زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد و ئه‌نجامتان ده‌دا.

    جا ئایا دەزانی ئەوە کێ یە کەوا ڕاستەوخۆ وەڵامیان دەداتەوە؟ ئەوا بریتی یە لە فریشتە عەتید ئەوەی کەوا تۆبەتبارکراوە بە بوختان و قسە ھەڵبەستان و درۆکردن بۆ ھەموو ئەوەی کەوا نوسیویەتی لە خراپەکان لەبەرئەوەش دەبینی کەوا وەڵامەکەی ڕوون و ئاشکراو ڕاشکاوە لە خودی ئایەتەکەدا: {بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ}.
    واتە/ بەڵێ کردووتانە به‌ڕاستی خوا ئاگادارو زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد و ئه‌نجامتان ده‌دا.

    بەومانایەی کەوا دواتر ئەو حوکم دەکات لەنێوانی من و تۆدا ئەی ئینسان گەر من قسەم ھەڵبەستابێت لەسەرت جا کردەوەیەکی خراپەم لەسەرت نوسیبێت لەکاتێکدا کەوا نەتکردبێت، وەھەرچی فریشتە ڕەقیبە ئەوا بێگومان دەبێتە شاھیدێکی بەحەق بەڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە ئەو ئامادەبووە لەگەڵیان وە جیانەبۆتەوە لێیان ھەر لەبەرئەوەش دێت بەشاھێدی بەحەق بەوەی کەوا فریشتە عەتید ھیچی لەسەر ئەو ئینسانە خراپەکارە نەنووسیوە تەنھا ئەوەی کەوا کردوویەتی لە خراپە، وە ڕەقیبیش لەسەر ئەوە دەبێت بەشاھێد بەحەق لەنێوان ھەردوو ڕکابەرە جیاوازەکە ئینسانەکە و فریشتە عەتید.

    وە سوێندیش دەخۆم بە خودای بڵندو گەورە بەوەی کەوا ئەی حبیب نەتۆو نە ھەموو زانایانی ئومەتیش بەھەرھەموو دەستەو کۆمەڵەکانیانەوە ناتوانن تەئویل و لێکدابەوەیەکی باشترت بۆ بێنن لە تەئویل و لێکدانەوەکەی من و بەتەفسیرێکی چاکترەوەش، وەدواتریش ئەو ئایەتەی کەوا ھەڵت بژاردووە ئەی حبیب دەکەمە ئایەتێکی تەحەددی جا گەر تۆو ھەموو زانایانی ئومەتیش لەھەموو جیھان توانیتان کەوا تەئویل و لێکدانەوەیەک بھێنن کەوا باشتر بێت لە تەئویل و لێکدانەوەکەی من و باشتریش تەفسیر بکات بە زانست و دەسەڵاتێک لە خودی قورئاندا جا ھاتن و گفتوگۆتان لەگەڵدا کردم و بەم شێوەیە بەڵگەتان بەسەرداھێنامەوە بە بەڵگەی حەق ئەوا ھەرگیز بەگوناھ خۆم بەگەورە ناگرم جا لەوکاتەدا دواتر بۆ ھەموو جیھان ڕایدەگەیەنم کەوا من مەھدی چاوەڕوانکراو نیم وە لەعنەتی خوداو فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشم لەسەرە، وەگەر بەحەقیش قسەم کرد تاکو بۆتان ڕوون بوویەوە کەوا ئەو حەقە بەبێ ھیچ شک و گومانێک پاش ئەوەش بەگوناھ خۆتان بەگەورە گرت ئەوا دواتر خودا شەیتانێکتان بۆ دەکات بە ھاودەم و نزیک و قەرین جا لەعنەتتان لێدەکات بە لەعنەتێکی گەورە. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَمَنْ يَعْشُ عَنْ ذِكْرِ الرَّحْمَٰنِ نُقَيِّضْ لَهُ شَيْطَانًا فَهُوَ لَهُ قَرِينٌ} صدق الله العظيم [الزخرف:36].
    واتە/ وە ئەوەی خۆی کوێر بکات له ئاستی قورئان و یادی خوای میهره‌بان و پشتی لێبکات ئه‌وه ئێمه شه‌یتانێك ده‌که‌ینه مڵۆزمی و هه‌میشه ده‌بێته یارو یاوه‌ری و له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت.

    جا پشت لەئایەتە ڕوون و ئاشکراو ڕاشکاوەکانی خودا مەکە لەقورئانی گەورەدا جا ئەوە ستەمێکی گەورەیە بەڵکو من ھاتووم بە ئایەتەکانی قورئان ئاگادارتان بکەمەوە. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ ذُكِّرَ بِآيَاتِ رَبِّهِ ثُمَّ أَعْرَضَ عَنْهَا إِنَّا مِنَ الْمُجْرِمِينَ مُنْتَقِمُونَ} صدق الله العظيم [السجدة:22].
    واتە/ جا کێ له‌و که‌سه سته‌مکارتره که به فه‌رمووده‌کانی خوا یاداوه‌ری و ئامۆژگاری کرابێت پاشان پشتی لێ هه‌ڵکربێت و گوێی پێنه‌دات به‌ڕاستی ئێمه تۆڵه له تاوانبارو تاوانکاران ده‌ستێنین.

    وە خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی:
    {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ ذُكِّرَ بِآيَاتِ رَبِّهِ فَأَعْرَضَ عَنْهَا وَنَسِيَ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ إِنَّا جَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَنْ يَفْقَهُوهُ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْرًا وَإِنْ تَدْعُهُمْ إِلَى الْهُدَىٰ فَلَنْ يَهْتَدُوا إِذًا أَبَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:57]
    واتە/ کێ له‌وه سته‌مکارتره که یاداوه‌ری کرابێت به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاری که‌چی ڕووی لێ وه‌رگێڕاون و پشتی لێکردووە ئه‌وه‌شی له یاد کردووه که چ ده‌ستپێشخه‌ریه‌کی کردووه له گوناهو تاوان ئێمه به‌ڕاستی په‌رده‌مان هێناوه به‌سه‌ر دڵیاندا تا له ئایه‌ته‌کانی ئێمه تێنه‌گه‌ن و قورسی و که‌ڕیشمان کردۆته گوێیانه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر بانگیان بکه‌یت بۆ ڕێبازی هیدایه‌ت ئه‌وه هه‌رگیز ئه‌وانه ئه‌و هیدایه‌ته وه‌رناگرن.

    جا لەخودا بترسە ئەی حبیب الحبیب، جا ئایا خۆشەویستەکەت خودای ڕەحمانە یان شەیتان؟ جا گەر خۆشەویستەکەت خودای ڕەحمانە ئەوا پشت لەیادو زیکرو کتێبەکەی مەکە. لەوەیە بتەوێت بمپچڕێبی جا بڵێی: "بەڵام من پشتم لە زیکرو یادو کتێبەکەی پەروەردگارم نەکردووە". جا لەپاش ئەوە وەڵامت دەدەیبەوەو دەڵێین: بەڵکو پشتت لێکردووە ئەی حبیب مادام ھەر دەمەدەمێ دەکەی دەربارەی ئایەتەکانی خودا بەبێ زانست و بەبێ ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوونکەرەوەو ڕوون و ئاشکراوە جا لەپاش ئەوە بەڵگەو ئەو دەسەڵاتەی کەوا پێم ھێنایەوە لەقورئان تێھەڵدەدەیە دوای پشتت ھەروەکو بڵێی دەسەڵاتێکی ئاشکرام بۆ نەھێنابن، جا گەر بێتو تەئویل و لێکدانەوەیەک بھێنی لەخودی قورئان بۆ ئەم ئایەتەی کەوا ھەڵتبژارد جا بەڵگەت پێ بەسەر ناصر محمد یەمانیدا ھێنایەوە بە تەئویل و لێکدانەوەیەکی حەق و باشتر تەفسیری بکات بەزانست و دەسەڵاتێک لە قورئانەوە ئەوا بەڕاستی تۆ بووی بە مەھدی چاوەڕوانکراو نەوەک ناصر محمد یەمانی جا بەڵگەی حەقمان بۆ بێنە کەوا بەحەقتر بێت لە تەئویل و لێکدانەوە بەحەقەکەی ناصر محمد یەمانی گەر تۆ لە ڕاستگۆیانی.
    ـــــــــــــــــــــ

    جا لەخوا بترسەو گفتوگۆبکە بەزانست ئەی حبیبی ھۆشمەند..

    بسم الله الرحمن الرحيم
    {أَلَمْ تَرَوْا أَنَّ اللَّهَ سَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَأَسْبَغَ عَلَيْكُمْ نِعَمَهُ ظَاهِرَةً وَبَاطِنَةً وَمِنَ النّاس مَنْ يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بغيرعلمٍ ولا هُدًى ولا كتابٍ مُنِيرٍ} صدق الله العظيم [لقمان:٢٠].
    واتە/ ئایا سه‌رنجتان نه‌داوه که به‌ڕاستی هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی خوا بۆ ئێوه‌ی ڕام ھێناوە؟ هه‌روه‌ها به‌فراوانی نازو نیعمه‌تی ئاشكراو په‌نهانی به‌سه‌ردا ڕژاندون وە هه‌ندێک له خه‌ڵکی موجاده‌له و دەمەدەمێ و گفتوگۆی نابه‌جێ ده‌رباره‌ی خوا ده‌که‌ن بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی و ڕێنمووی و کتێببێکی ڕوونکه‌ره‌وه‌ی خوایی.

    جا بە دەسەڵاتێکی ڕوون و ئاشکرا لە قورئانەوە بۆمان بێنە گەر تۆ لەڕاستگۆیانی نەوەک بە تەئویل و لێکدانەوەیەکی گوماناوی کەوا ھیچ سودێکی نی یە لەزانینی حەقداو ھیچ ڕاستیەک بەدەستەوە نادات جا چۆن دەمەدەمێ دەکەی لەکاتێکدا خاوەنی ھیچ بەڵگەیەک نیت منیش لەگەڵ ھیچ زانایەک گفتوگۆم نەکردووە مەگەر تەنھا بەسەریدا زاڵبووم بەحەق.

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..

    مەھدی چاوەڕوانکراو بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری خوداو قورئانی گەورە: ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    ـــــــــــــــــــــ

  4. الترتيب #4 الرقم والرابط: 305107 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    211

    افتراضي

    - 4 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    01 - 01 - 1429 ک
    09 - 01 - 2008 مـ
    08:33 ئێوارە
    ــــــــــــــــــ

    حاشا للە بەوەی کەوا محمد پێغەمبەری خوداو چاکەکاران ڕاپێچ بکرێن ..

    بسم الله الرحمن الرحيم، وصلّى الله على محمد رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم وعلى آله وأصحابه الطيبين الطاهرين، ثم أمّا بعد..

    وە ئەی حبیب الحبیب لەسەرتە کەوا مانای ئەوە بزانی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ} صدق الله العظيم [ق:٢١]،
    واتە/ ڕۆژی قیامه‌ت دێت و هه‌موو که‌سێک دوو که‌سی له‌گه‌ڵدایه‌ یه‌کێکیان ده‌یگه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌ی تریشیان شاهێده به‌سه‌ریه‌وه.

    بەمانای ھەموو نەفسێک خودا نەفسێکی پیس دەکاتە مڵۆزم و ھاودەمی جا ھەردووکیان لەیەک جەستەدا دەژین وەھەردووکیان لەگەڵ یەک بەشدارن لەسزادا، لەبەرئەوەش دەبینی کەوا فریشتەکان ئەوساتەی کەوا لە ئینسانە کافرە پشتھەڵکەرەکە دەدەن دەڵێن: نەفستان دەرکەن؛ کەوا مەبەستیان نەفسی ئینسانەکە و نەفسی شەیتانەکەیە کەوا لەیەک جەستە دەژیان، وەبەھەمان شێوە لەڕۆژی قیامەتیشدا ئینسانەکە لەگەڵ قەرین و نزیکە شەیتانەکەی ڕاپێچ دەکرێن و دەگەیەنرێنە لای خودای ڕەحمان، جا شەیتانەکە ھەتا تەنانەت لەبەردەمی پەروەردگاری ھەموو جیھاندا لە ڕۆژی دواییدا دەیەوێت وایلێبکات ئینکاری بکات ھەتا ئەوکاتەی سوێند دەخوات بەخودا کەوا خراپەی نەکردووە بەڵام خودا مۆر دەنێت بەسەر دەمیدا جا دەست و پەنجەکانی و پێستەکەی شاھێدی دەدەن بەوەی کەوا کردوویانە تاکو ئەوەی دان دەنێت بە گوناھەکەی جا بە پێست و قاچەکانی دەڵێت بۆچی شاھێدیتان لەسەرداین ئەوانیش دەڵێن ئەو خودایە بەقسەی ھێناین کەوا ھەموو شتێک بەقسە دێنێت.

    جا لەپاش ئەوە ئینسانەکە بە نزیک و قەرینە شەیتانەکەی دەڵێت ئەوەی کەوا لەجەستەکەی لەگەڵیدا دەژیا وەلەدوای ئەوەی وایلێکرد لەدنیاو ئاخیرەتدا وەبەھەمان شێوە شاھێدیدا لەدژی و وتی: {قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَـٰكِن كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ ﴿٢٧﴾} صدق الله العظيم [ق].
    واتە/ هاوه‌ڵ و قەرینە شه‌یتانه‌که‌شی پاکانه‌ده‌کات و ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا خۆ من له‌خشته‌م نه‌بردووه‌و من سه‌رکه‌شم نه‌کردووه‌ به‌ڵکو خۆی له‌نێو گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی دووردا نقووم بوو بوو.

    جا لەوکاتەدا ئینسانەکە بە قەرین و نزیکە شەیتانەکەی دەڵێت: {يَا لَيْتَ بَيْنِي وَبَيْنَكَ بُعْدَ الْمَشْرِقَيْنِ فَبِئْسَ الْقَرِينُ} صدق الله العظيم [الزخرف:٣٨].
    واتە/ تا ئه‌و کاته‌ی خه‌ڵه‌تاوه‌که دێته لامان (له قیامه‌تدا خۆی و شه‌یتانه‌که‌ی ئاماده ده‌کرێن بۆ لێپرسینه‌وه‌) ئه‌وه به شه‌یتانه‌که‌ی ده‌ڵێت: خۆزگه نێوانی من و تۆ به قه‌ده‌ر ماوەی نێوان دووخۆرھەڵاتەکە له‌یه‌ك دوور بوایه‌ جا چەندە هاوڕێیه‌کی ناله‌بارو خراپ بوویت.

    وەھەرچی نزیک و قەرینی گەیەنەرو ڕاپێچ کارەکەیە ئەوە بریتی یە لە (ڕەقیب) ھەروەک فێریشمان کردن و پێمان وتن بەوەی سایەق و گەیەنەرەکەش بریتی یە لە (عەتید)، ھەتا ئەوکاتەی کەوا (ڕەقیب) شاھێدیەکەی پێشکەش دەکات بەوەی ئەوەی لەلای (عەتید) ە لە کتێبی خراپەکان ئەوا حەق و ڕاست و دروستەو ھیچ ستەمێکی لەو ئینسانە نەکردووە، وە لەدوای ئەوەی کەوا حەق و ڕاستیەکە ڕوون و ئاشکرابوو ئەوا فەرمانەکە دەردەچێت لەسەر فریشتە (عەتید) و فریشتە (ڕەقیب) ئەو دووانەی کەوا کەمتەرخەمیان نەکردووەو ئینسانە تاوانکارەکە بەجێناھێڵن ھەتا دەیخەنە ناو سزایەکی بەئێشەوە جا لێرەدا ئەرک و گرنگیەکەیان بەسەردەچێت و کۆتایی پێدێت لەسەرەتاوە تاکو کۆتایی و سوپاس و ستایشیش بۆ پەروەردگاری ھەرھەموو جیھان.

    لەبەرئەوەش دەبینن کەوا فەرمانەکە لەسەر فریشتە (عەتید) و (ڕەقیب) دەردەچێت تا تێیھەڵدەنە ئاگری دۆزەخەوە جا لێرەدا ئەرک و گرنگیەکەیان کۆتایی پێدێت، جا لەپاش ئەوە دەڕۆن بۆ کۆبوونەوەی فریشتەیی لەدەوری عەرش، جا بەم شێوەیە بڕیاردرا لەنێوانیان بەحەق و دەوترێت سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری ھەرھەموو جیھان. خودای بڵندو گەورەش دەفەرموێت: {وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتيدٌ ﴿٢٣﴾ أَلْقِيَا فِي جهنّم كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَٰكِنْ كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ ﴿٢٧﴾ قَالَ لَا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُمْ بِالْوَعِيدِ ﴿٢٨﴾ مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ ﴿٢٩﴾ يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِنْ مَزِيدٍ ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [ق].
    واتە/ فریشته‌ی هاوه‌ڵ و چاودێری نزیک و قەرینی (عەتید) ڕوو به‌په‌روه‌ردگار ده‌ڵێت ئەو (شاھێدیە) ‌لای منە بەوەی ئەوەی لای عەتیدە (ڕاستە)٢٣ (دوای لێپرسینه‌وه‌کە خوا فه‌رمان ده‌دات به‌دوو فریشته‌که‌) هه‌رچی کافرو بێ باوه‌ڕێکی سه‌رکه‌ش و بوغزن هه‌یه فڕێی بده‌نه‌ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه ٢٤ ئه‌وه‌ی که‌هه‌میشه به‌توندی قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو خێرو چاکه‌یه‌کی ده‌کرد مافی خه‌ڵکی پێشێل ده‌کرد خۆی به‌گومان بوو خه‌ڵکیشی ده‌خسته‌گومانه‌وه‌ ٢٥ ئه‌وه‌بوو که ‌هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ خوا به‌ڕه‌وا ده‌زانی وخودایەکی تری دانابوو لەگەڵ خوادا.که‌واته ‌ئێوه هه‌ردووکتان ئه‌و فڕێ بده‌نه‌ ناو سزای توندو سه‌خته‌وه‌ ٢٦ هاوه‌ڵ و قەرینە شه‌یتانه‌که‌شی پاکانه‌ده‌کات و ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا خۆ من له‌خشته‌م نه‌بردووه‌و من سه‌رکه‌شم نه‌کردووه‌ به‌ڵکو خۆی له‌نێو گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی دووردا نقووم بوو بوو ٢٧ (خوا بێ ده‌نگیان ده‌کات) و ده‌فه‌رموێت: شه‌ڕه ده‌مێ له‌لای مندا مه‌که‌ن،به‌ڕاستی من پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنی ئه‌م ڕۆژه‌م خستبووه ‌به‌رچاوتان و پێم ڕاگه‌یاندبوون ٢٨ ئیتر قسه‌و بڕیاری من ناگۆڕێت و هه‌ڵناوه‌شێته‌وه..من هیچ کات سته‌مکاریش نیم له‌به‌نده‌کانم ٢٩ ڕۆژێک دێت به‌دۆزه‌خ ده‌ڵێین ئایا پڕ بوویت؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئایا که‌سی زیاتر نیه؟ ٣٠.

    وە ھەرچی ڕێزلێگیراوەکانن جا ئەوانە لەڕۆژی قیامەتدا دێن نوورو ڕوناکیان ده‌دره‌وشێته‌وه‌و دێت و ده‌چێت له به‌رده‌م و لای ڕاستیانه‌وه بە سەربڵندی و عزەت و ڕێزلێگیراویەوە بەبێ ئەوەی کەسێک ڕاپێچیان بکات ئەی حبیب، جا مانای ئەوەی ھەموو نەفسێک گەیەنەرو شاھێدێکی لەگەڵە ئەوە ئەوەیان لەسەر چاکەکاران جێبەجێ ناکرێت بەھیچ شێوەیەک لەدوای ئەوەی تەئویل و لێکدانەوە حەقەکەم بۆ ڕوونکردنەوە، بەڵکو گەیەنەرو شاھێدەکە لەگەڵ ھەموو نەفسێک دان کەوا ھاوەڵی دۆزەخ بن نەوەک لەگەڵ ھەموو نەفسێکی ھاوەڵی نیعمەتەکان ئەوانەی کەوا نەترسیان لەسەرەو نە خەفەتباریش دەبن.

    وسلامٌ على المرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــــ

  5. الترتيب #5 الرقم والرابط: 305108 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    211

    افتراضي

    - 5 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    02 - 01 - 1429 ک
    10 - 01 - 2008 مـ
    11:52 ئێوارە
    ــــــــــــــــ

    پەنا دەگرم بەخودا بەوەی کەوا لەنەزانان بم جا شوێنت بکەوم ئەی حبیب ..

    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين. ثمّ أمّا بعد..

    ئەی حبیب الحبیب، بەڕاستی ئێمە قسەمان کرد دەربارەی ھەموو نەفسێک کەوا ھاتووە لە ھاوەڵانی دۆزەخە کەوا گەیەنەرو ڕاپێچکارەکەی فریشتەیەکە ناودەبرێت بە عەتیدو قەرین و نزیکەکەی عەتیدیش شاھێدی بەحەق فریشتە ڕەقیبە. وەھەرچی چاکەکارەکانن جا ئەوان سەربڵندو بە عزەت و ڕێزلێگیراوی میوانەکانی خودای ڕەحمانن کەوا بەڕاپێچکراوی نایەن بۆ لای خودای ڕەحمان نە ترسیشیان لەسەرەو نە خەفەتباریش دەبن، وەخوداش فریشتەکان دەنێرێت تا پێشوازی و ھاوەڵێتیان بکەن بۆ شوێنگەکانیان جا ئەوەیە گەیاندنی بەندە ڕێزلێگیراوەکانی خودا، وەھیچ یەکێکیان لەگەڵدا نیە تا ڕاپێچیان بکەن بەڵکو فریشتەکان پێشوازیان لێدەکەن بە فەرمانی خودای بەخشندەو میھرەبان کەوا فریشتەکان بڕۆن پێشوازی بکەن لە میوانە ڕێزلێگیراوە نەمرەکانی لەبەرئەوەش خودا فریشتەکانی ڕەوانەدەکات بۆ پێشوازیکردن لە میوانە ڕئزلێگیراوەکانی تاوەکو بیانگەیەنن جا بەخێرھاتنیان بکەن بەناوی خودای بەخشندەو میھرەبان. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {إِنَّ الَّذِينَ سَبَقَتْ لَهُمْ مِنَّا الْحُسْنَىٰ أُولَٰئِكَ عَنْهَا مُبْعَدُونَ ﴿١٠١﴾ لَا يَسْمَعُونَ حَسِيسَهَا وَهُمْ فِي مَا اشْتَهَتْ أَنْفُسُهُمْ خَالِدُونَ ﴿١٠٢﴾ لَا يَحْزُنُهُمُ الْفَزَعُ الْأَكْبَرُ وَتَتَلَقَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ هَٰذَا يَوْمُكُمُ الَّذِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ ﴿١٠٣﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].
    واتە/ به‌ڕاستی ئه‌وانه که هه‌ر زوو بڕیارمانداوه چاکه بهێنینه‌وه ڕێیان (به‌هۆی ئیمان و باوه‌ڕو کرده‌وه‌ی چاکیانه‌وه‌) ئه‌وانه دووره په‌رێز کراون له دۆزه‌خه‌وه‌ ١٠١ قرچه قرچ و ورشه و ده‌نگی بڵێسه‌ی نابیستن (به‌ڵکو ئه‌وان لەو نازو نیعمه‌تەدا) کە حه‌زیان لێی بوو و ئاره‌زوویان ده‌کرد بۆ هه‌تا هه‌تایی ده‌مێنن ١٠٢ لێقه‌ومان و تۆقینە گه‌وره و ته‌نگانەکەی(قیامه‌ت) تووشی خەفەتباریان ناکات به‌ڵکو فریشه‌کان (به ڕووی خۆشه‌وه پێشوازیان لی ده‌که‌ن و) ده‌ڵێن ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که کاتی خۆی به‌ڵێنیان پێده‌درا ١٠٣.

    وەئایا دەزانی کێ یە ئەوەی کەوا پێشوازیان لێدەکەن؟ ئەوانە بریتین لە فریشتە ڕەقیب و فریشتە عەتید ئەمەش بۆ بەخێرھاتن جا ھاوەڵێتیان دەکەن جا دەیانگەیەنن تا شوێن و جێگەکانیان نیشان بدەن. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ طَيِّبِينَ يَقُولُونَ سَلَامٌ عَلَيْكُمُ ادْخُلُوا الْجَنَّةَ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [النحل:٣٢].
    واتە/ ئه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌مه‌رگدا فریشته‌کان دێن بۆ لایان له کاتێکدا گیانی پاكیان ده‌کێشن بەچاکی (که دووره له بێ باوه‌ڕی)و پێیان ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت ده بچنه ناو ئه‌و به‌هه‌شته‌وه‌ به هۆی ئه‌و کارو کرده‌وانه‌وه که کاتی خۆی ده‌تانکرد.

    وەھەرچی ڕێگای ڕاستە (الصراط المُستقيم) جا ئەوە لێرەدایە لە ژیانی دنیادا کەوا چاکەکاران لەسەر ڕێگای ڕاست دەڕۆن ڕێگای خودای باڵادەست و شایستەی سوپاسگوزاری ئەو ڕێگایەی کەوا بەرەو بەھەشت دەتبات. جا خودا ڕێگای ئاگرو بەھەشتی نەکردووە بە یەک؛ بەڵکو کردوویەتی بە دوو ڕێ ڕێیەک بەرەو بەھەشت دەتبات ڕێیەکیش بەرەو ئاگر دەتبات، جا ئای سەرسوڕمانیم لە ئومەت کەوا بیروباوەڕیان وایە بەوەی ڕێگای حەق و ڕێگای بەتاڵ یەکە کەوا بەرەو دۆزەخت دەبات جا ڕێگای ڕاستیان کردووە بەوەی بەرەو ئاگری دۆزەخ دەتبات جا شوێن ئایەتە موتەشابیھەکان کەوتوون لەقورئانی گەورەدا.

    وەمنی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ئیمام ناصر محمد یەمانی ئەو بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵە نەفی دەکەم بەوەی کەوا ڕێگای ڕاست بریتی یە لە ڕێگایەک کەوا بەرەو ئاگری دۆزەخ بتبات پاشان بەرەو بەھەشت گوایە کەوا ڕێگایەکە لەموو باریکترەو لە شمشێر تیژترە؛ جا ئەم بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵە نەفی دەکەم بە ھەموو شێوەیەک وەڕێنمایش دەکەم بەحەق بۆ ڕێگای ڕاست؛ ڕێگای خودای باڵادەست و شایستەی سوپاسگوزاری ئەو ڕێگایەی کەوا بەرەو بەھەشتت دەبات، وە ڕێگای شەیتانیش بەرەو ئاگری دۆزەخت دەبات، جا ئەوەی کەوا ویستی ڕێگای خودای ڕەحمان و بەھەشت بگرێتەبەر ئەوا لێرەدا ڕێگای ڕاستی گرتۆتە بەر ھەتا ئەو کاتەی دەمرێت لەسەریەتی جا دەیخاتە بەھەشتەوە، وەھەرکەسێکیش ڕێگای شەیتان بگرێتەبەر جا بەدوای ئەوە بکەوێت کەوا شەیتان پێی ڕازیەو خودای ڕەحمان توڕەدەکات ھەتا دەمرێت لەسەریەتی ئەوا دەیخاتە ئاگری دۆزەخەوە کەوا خراپترین چارەنوسە، وە ڕێگای حەق و بەتاڵ دوو ڕێی جیاوازن جا یا ئەوەتا دەبێتە سوپاسگوزار یان بێباوەڕ.

    لەوەیە یەکێکتان بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: " بەڵام قورئان دەفەرموێت لەوەی کەوا خودای تبارک و تعالی دەفەرموێت: {وَإِنْ مِنْكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتْمًا مَقْضِيًّا} صدق الله العظيم [مريم:٧١]".

    جا لەپاش ئەوە وەڵامی دەدەینەوە جا دەڵێین بەڕاستی دووڕوەکان ھەندێک فەرموودەیان ھەڵبەستووە کەوا لەدەرەوەیدا بەھەندێک لە ئایەتەکان دەچێت بەڵام ئێوە گەر ھاتوو گەڕانەوە بۆ ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان کەوا پێویستیان بە لێکدانەوەو تەئویل نی یە ئەوا دواتر دەبینن بەوەی کەوا ئەم ئایەتە مخالف و دژو پێچەوانەی فەرموودە ھەڵبەستراوە پێکچووەکەیە لەدەرەوەی ئایەتێکی تردا لە قورئانی گەورەدا، ئەمەش لەبەرئەوەی ئێوە ئاگرتان کردووەتە مەلەوانگەیەک جا لەپاشان کردووتانە بە دار یان شمشێرێک یان موو وەکو ڕێگایەک بەسەر مەلەوانگەکەدا! جا لەپاش ئەوە بەسەر ئەم پردە ھەواییەدا تێپەڕدەبن کەوا باریکترە لەموو تیژترە لە شمشێر جا لەپاشان دەکەوێتە ناو ئاگرەکەوە ئەوەی کەوا لەسەر پردە ھەواییەکەیە وەئەوەشی کەوا نەکەوێتە ناوی ئەوە تێیدەپەڕێنێت جا دواتر ئینجا دەچێتە ناو بەھەشتەوە!

    ئای ئەسەفم لەسەر زانایانی ئومەت کەوا ئومەت فێری ھەندێ ڕیوایات دەکەن کەوا وەکو چیرۆکی سەروسەربردەیی و خورافاتیەکانن کەوا خودا ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی لەقورئاندا دەربارە دانەبەزاندوون، بەڵام ئێوە بەدوای ئایەتە موتەشابیھەکان کەوتوون لەقورئانی گەورەدا ئەوئایەتانەی کەوا ھێشتا پێویستی بە تەئویل و لێکدانەوە ھەیە لەلایەن کەسێکی خاوەن زانست لەلایەن پەروەردگاری کەوا ئیمام و پێشەوایەکی داناو حەکیمە، وە وازتان لە ئایەتە محکەم و ڕوون و ئاشکراکان ھێناوە کەوا پێویستیان بە ئیمام و پێشەوایەک نی یە تا ھیچ ڕوونی بکاتەوە بەڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە زۆر ڕوون و ئاشکران ھەروەک ڕوونی و ئاشکرایی خۆر لەئاسماندا بەڵام ئێوە وازتان لە ئایەتە محکەم و ڕوون و ئاشکراکان ھێناوەو بەدوای ئەو فەرموودە ھەڵبەستراوانە کەوتوون کەوا ڕێگای حەق و ڕێگای بەتاڵیان كردووە بە یەك ڕێگا کەوا بەرەو دۆزەخ دەیبات، جا فەرموودە ھەڵبەستراوەکانیان والێکردوون کەوا بەئایەتەکان بچن لەدەرەوەیاندا لەکاتێکدا ئەو جۆرە ئایەتانە ھێشتا پێویستیان بە زاناو پێشەوایەکی ئاشکرا ھەیە تا تەفسیری بکات و بەتێروتەسەل و تەواوی ڕوونی بکاتەوە.

    وەمنیش تەحەددای ھەموو زانایانی ئومەت دەکەم بەحەق نەوەک تەحەددای غروری بەڵکو بە بەیانی حەق بۆ ھەموو ئایەتە موتەشابیھو محکەمەکان وە فەتوادەدەم بەزانست و ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوونکەرەوەو ڕوون و ئاشکراو ڕۆشنەوە، جا دواتر لە ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان دەستپێدەکەین لەم بارەیەوە دەربارەی ئەو باسە ئەو ئایەتانەی کەوا ئەوەندە ڕوون و ئاشکران ھەروەک ڕوونی و ئاشکرایی خۆر لەئاسماندا کەوا کەس پێیان لەخشتە ناچێت تەنھا بەھیلاکچوو نەبێت بەڵام ئێوە وازتان لەئایەتە محکەم و ڕوون و ئاشکراکان ھێناوەو فڕێتان داوەتە دوای پشتانەوە جا بەدوای ئایەتە موتەشابیھەکان کەوتوون بەڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە فەرموودە ھەن کەوا بە یەکێک لەئایەتە موتەشابیھەکان دەچێت لەگەڵ فەرموودە فیتنەو ھەڵبەستراوەکە لەسەر خوداو پێغەمبەرەکەی.

    جا دواتر گفتوگۆکەتان دەست پێدەکەین بەو ئایەتە محکەمانەی کەوا پشتگوێتان خستوون و فڕێتان داونەتە دوای پشتانەوە وەکو ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە لە محکەمی کتێبەکەی دەفەرموێت بەوەی کەوا ئاگری دۆزەخ حەوت دەرگای ھەیەو بۆ ھەر دەرگایەکیش بەشێکی دیاریکراو ھەیە لە خەڵکی لەبەرئەوەش دەبینن کەوا بێباوەڕەکان دەگەیەنرێن و ڕاپێچ دەکرێن بۆ ئاگری دۆزەخ بە شێوەی دەستە دەستە واتە بەشێوەی چەند کۆمەڵێک، ئەوەش لەبەرئەوەی حەوت دەرگای ھەیە بۆ ھەر دەرگایەکیش بەشێکی دیاریکراو ھەیە جا بەسەر ئاگردا تێناپەڕن جا لەسەر ڕێگای ڕاست بکەونە خوارەوە! خودا بتانکوژێت چۆن قسەی واھەڵدەبەستن. بەڵکو ھەتا ئەوکاتەی دەگەنە لای دۆزەخ ئینجا دەرگاکانی دەکرێنەوە جا لەپاش ئەوە دەیانخەنە ناو ئاگری دۆزەخەوە ھەروەکو پێشتر بۆمان ڕوونکردنەوە لەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [ق].
    واتە/ (دوای لێپرسینه‌وه‌کە خوا فه‌رمان ده‌دات به‌دوو فریشته‌که‌) هه‌رچی کافرو بێ باوه‌ڕێکی سه‌رکه‌ش و بوغزن هه‌یه فڕێی بده‌نه‌ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه ٢٤ ئه‌وه‌ی که‌هه‌میشه به‌توندی قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو خێرو چاکه‌یه‌کی ده‌کرد مافی خه‌ڵکی پێشێل ده‌کرد خۆی به‌گومان بوو، خه‌ڵکیشی ده‌خسته‌گومانه‌وه‌ ٢٥ ئه‌وه‌بوو که‌هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ خوا به‌ڕه‌وا ده‌زانی وخودایەکی تری دانابوو لەگەڵ خوادا.که‌واته‌ئێوه هه‌ردووکتان ئه‌و فڕێ بده‌نه‌ناو سزای توندو سه‌خته‌وه‌ ٢٦.

    بەڵام ئێوە ئەھلی بەھەشت و ئەھلی ئاگرتان والێکردووە کەوا ڕاپێچ بکرێن بەرەو لای ئاگری دۆزەخ، جا دووبارەی دەکەمەوەو دەڵێم خودا بتانکوژێت چۆن قسەی واھەڵدەبەستن جا قسە بەناوی خوداوە دەکەن لەکاتێکدا نازانن وەبەدوای ئەوە دەکەون کەوا خودا ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەباندووە جا بەدوای چەند فەرموودەیەکی پێکچوو دەکەون لەگەڵ چەند ئایەتێک کەوا ئەم ئایەتانە لەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان نین و ئایەتە محکەم و ڕوون ئاشکراکانیشتان وازلێھێناوەو فڕێتان داونەتە دوای پشتانەوە وەکو بڵێی لەلایەن خوداوە نین، جا سەیری ئەو ئایەتە محکەم و ڕوون و ئاشکرایە بکەن لەم بارەیەوە کەوا دەبینن بەتەواوی فەتواکەتان بۆ ڕوون دەکاتەوە لەم بارەیەوە بەتێروتەسەلی و دەڵێت بەوەی کەوا ئەھلی ئاگر ڕاپێچ دەکرێن بەرەو ئاگر ھەتا ئەوکاتەی کەوا دەگەن پێی جا دەرگاکانی دەکرێنەوە ئەوەش لەبەر ئەوەی حەوت دەرگای ھەیە بۆ ھەر دەرگایەکیشی بەشێکی دیاری کراو ھەیە لەخەڵکی، وەھەرچی ھاوەڵانی بەھەشتن جا دەبرێن بەرەو ڕووی بەھەشت ھەتا ئەوکاتەی کەوا دەیگەنێ جا دەرگاکانی دەکرێنەوە، جا بەڕاستی خودا لەم بارەیەوە بۆتان ئایەتێکی دابەزاندووە کەوا بریتی یە لەگێڕانەوەی ھەر لەساتی زیندووبوونەوە تاکو کۆتایی کاروبارەکە جا چیرۆکەکەی بۆ گێڕاونەتەوەو ڕوونی کردۆتەوە بەتێروتەسەل و تەواوی. وەکو خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی:{وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَصَعِقَ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ إِلَّا مَنْ شَاءَ اللَّهُ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَىٰ فَإِذَا هُمْ قِيَامٌ يَنْظُرُونَ ﴿٦٨﴾ وَأَشْرَقَتِ الْأَرْضُ بِنُورِ رَبِّهَا وَوُضِعَ الْكِتَابُ وَجِيءَ بِالنَّبِيِّينَ وَالشُّهَدَاءِ وَقُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْحَقِّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿٦٩﴾ وَوُفِّيَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَا عَمِلَتْ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَا يَفْعَلُونَ ﴿٧٠﴾ وَسِيقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَىٰ جَهَنَّمَ زُمَرًا حَتَّىٰ إِذَا جَاءُوهَا فُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَتْلُونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِ رَبِّكُمْ وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا قَالُوا بَلَىٰ وَلَٰكِنْ حَقَّتْ كَلِمَةُ الْعَذَابِ عَلَى الْكَافِرِينَ ﴿٧١﴾ قِيلَ ادْخُلُوا أَبْوَابَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا فَبِئْسَ مَثْوَى الْمُتَكَبِّرِينَ ﴿٧٢﴾ وَسِيقَ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ إِلَى الْجَنَّةِ زُمَرًا حَتَّىٰ إِذَا جَاءُوهَا وَفُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَامٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَادْخُلُوهَا خَالِدِينَ ﴿٧٣﴾ وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي صَدَقَنَا وَعْدَهُ وَأَوْرَثَنَا الْأَرْضَ نَتَبَوَّأُ مِنَ الْجَنَّةِ حَيْثُ نَشَاءُ فَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ ﴿٧٤﴾ وَتَرَى الْمَلَائِكَةَ حَافِّينَ مِنْ حَوْلِ الْعَرْشِ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَقُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْحَقِّ وَقِيلَ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿٧٥﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
    واتە/ له‌و ڕۆژه‌دا فوو ده‌کرێت به -صور - (واتە بەخەلقدا بە-کن فیکون-ێک) هه‌ر که‌س له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا مابێت خێرا ده‌مرێت مه‌گه‌ر که‌سێک خوا ویستی له‌سه‌ر بێت له‌وه‌ودوا فوویه‌کی تری پیادا ده‌کرێته‌وه‌ جا ده‌ستبه‌جێ هه‌رهه‌موو خه‌ڵکی هه‌ستاونه‌ته سه‌رپێ و به‌سه‌رسامیه‌وه چاوه‌ڕوانن ٦٨ ئه‌وسا به‌نووری پەروەردگاری زه‌وی ڕوناک ده‌بێته‌وه‌ کارنامه‌و و دۆسیه‌کانیش دانراون وە پێغه‌مبه‌ران و شا‌هێدان ده‌هێنرێن و دادوه‌ری له نێوانیاندا ئه‌نجام ده‌درێت به‌شێوه‌یه‌کی حه‌ق و ڕاستی و بێگومان و هیچ جۆره سته‌مێکیشیان لێ ناکرێت ٦٩ هه‌ر که‌سه ئه‌نجامی کرده‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت به‌ته‌واوی سه‌رئه‌نجامی کۆششی خۆی ده‌ست ده‌که‌وێت چونکه ئه‌و زاته زانایه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که خه‌ڵکی ده‌یکه‌ن ٧٠ ئه‌وسا ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ڕاپێچ ده‌کرێن به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌سته ده‌سته و تاقم تاقم ده‌گوێزرێنه‌وه‌ تا کاتێک ده‌گه‌نه به‌ر دەرگاکانی بۆیان ده‌کرێته‌وه‌ فریشته‌ی به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیار پێیان ده‌ڵێت: باشه‌ مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ران له خۆتان ڕه‌وانه نه‌کرابوو بۆتان که ئایه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگاری خۆتان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه‌ وه یاداوه‌ریتان بکات و داتان بچڵه‌کێنێت له گه‌یشتنی ئه‌م ڕۆژه‌؟ ده‌ڵێن: به‌ڵێ به‌ڵام تازه‌ به‌ڵێ سوودی نیه و بڕیاری سزاو ئازار دراوه به‌سه‌ر کافر و بێ بڕواکاندا ٧١ ئه‌وسا ئیتر پێیان ده‌وترێت ده‌ی ئیتر له دەرگاکانی دۆزه‌خه‌وه بۆ ژووره‌وه‌و بچنه ناوی ژیانی ناخۆش و سه‌ختیش بۆتان به‌رده‌وامه‌ مردنیش نیه ئای که چەند ناسازه‌ جێگه و ڕێگه‌ی لووت به‌رزو خۆ به‌زل زانه‌کان‌ ٧٢ له‌ولاشه‌وه ئه‌وانه‌ی که پارێزکار و به‌نده‌ی ملکه‌چی په‌روه‌ردگاریان بوون ده‌سته ده‌سته و پۆل پۆل به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه به‌ڕێ ده‌کرێن به‌ره‌و به‌هه‌شت، هه‌تا کاتێ که ده‌گه‌نه ئه‌وێ دەرگاکانی له ڕوویاندا کراوه‌یه و له سه‌ر پشته‌، فریشته‌کانی به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیارانی به‌هه‌شت زۆر به‌گه‌رمی و ڕووخۆشیه‌وه پێشوازییان لێ ده‌که‌ن و ده‌ڵێن سڵاوتان لێبێت ئێوه پاک و خاوێنن فه‌رموون بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌دا ٧٣ ئه‌وسا ئیتر ئه‌وان ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که به‌ڵێنی خۆی بۆمان برده سه‌ر و کردینی به‌خاوه‌نی سه‌رزه‌مینی به‌هه‌شت و له هه‌رشوێنێک و له هه‌ر جێیه‌کیدا بمانه‌وێت سه‌ربه‌ستانه ژیان ده‌به‌ینه سه‌ر ئای چه‌نده پاداشتی تێکۆشه‌ران و خه‌باتکاران چاک و پاک و به‌نرخه‌ ٧٤ ئه‌وسا ئیتر فریشته‌کان ده‌بینیت دەوری عەرشیان داوەو حه‌ق و دادوه‌ری له نێوان هه‌موواندا جێبه‌جێ کرا ئینجا ده‌وترێت: الحمد لله رب العالمین- سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری ھەر ھەموو جیھان ٧٥.

    جا ئایا نابینن بەوەی کەوا فەرموودە ھەڵبەستراوەکە دژو پێچەوانەیە بە ھەموو شێوەیەک لەگەڵ ئەم ئایەتە پیرۆزە محکەم و ڕوون و ئاشکرایەدا؟ بەڵام ئێوە بەدوای کەوتوون ئەوەش لەبەرئەوەی پێکدەچێت لەگەڵ ئایەتێکی تر لەقورئانی پیرۆزدا کەوا بریتی یە لەوەی خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَإِنْ مِنْكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتْمًا مَقْضِيًّا ﴿٧١﴾ ثُمَّ نُنَجِّي الَّذِينَ اتَّقَوْا وَنَذَرُ الظَّالِمِينَ فِيهَا جِثِيًّا ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [مريم].

    خۆ ئەگەر بێتو ئێوە حەقتان بوێت ئەوا دەستان بەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکە دەگرت وەھەرچی ئەو ئایەتەیە کەوا لەدەرەوەیدا بە یەکێک لەڕیوایەتەکان دەچێت جا ئەگەر بێتو بەراووردتان کرد لەنێوان ئەم ڕیوایەتەو نێوان ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکەدا لەم بارەیەوە ئەوا حەتمەن دواتر لەنێوان حەق و بەتاڵدا جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر دەبینن لەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَصَعِقَ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ إِلَّا مَنْ شَاءَ اللَّهُ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَىٰ فَإِذَا هُمْ قِيَامٌ يَنْظُرُونَ ﴿٦٨﴾ وَأَشْرَقَتِ الْأَرْضُ بِنُورِ رَبِّهَا وَوُضِعَ الْكِتَابُ وَجِيءَ بِالنَّبِيِّينَ وَالشُّهَدَاءِ وَقُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْحَقِّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿٦٩﴾ وَوُفِّيَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَا عَمِلَتْ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَا يَفْعَلُونَ ﴿٧٠﴾ وَسِيقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَىٰ جَهَنَّمَ زُمَرًا حَتَّىٰ إِذَا جَاءُوهَا فُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَتْلُونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِ رَبِّكُمْ وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا قَالُوا بَلَىٰ وَلَٰكِنْ حَقَّتْ كَلِمَةُ الْعَذَابِ عَلَى الْكَافِرِينَ ﴿٧١﴾ قِيلَ ادْخُلُوا أَبْوَابَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا فَبِئْسَ مَثْوَى الْمُتَكَبِّرِينَ ﴿٧٢﴾ وَسِيقَ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ إِلَى الْجَنَّةِ زُمَرًا حَتَّىٰ إِذَا جَاءُوهَا وَفُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَامٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَادْخُلُوهَا خَالِدِينَ ﴿٧٣﴾ وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي صَدَقَنَا وَعْدَهُ وَأَوْرَثَنَا الْأَرْضَ نَتَبَوَّأُ مِنَ الْجَنَّةِ حَيْثُ نَشَاءُ فَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ ﴿٧٤﴾ وَتَرَى الْمَلَائِكَةَ حَافِّينَ مِنْ حَوْلِ الْعَرْشِ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَقُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْحَقِّ وَقِيلَ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿٧٥﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
    واتە/ له‌و ڕۆژه‌دا فوو ده‌کرێت به -صور - (واتە بەخەلقدا بە-کن فیکون-ێک) هه‌ر که‌س له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا مابێت خێرا ده‌مرێت مه‌گه‌ر که‌سێک خوا ویستی له‌سه‌ر بێت له‌وه‌ودوا فوویه‌کی تری پیادا ده‌کرێته‌وه‌ جا ده‌ستبه‌جێ هه‌رهه‌موو خه‌ڵکی هه‌ستاونه‌ته سه‌رپێ و به‌سه‌رسامیه‌وه چاوه‌ڕوانن ٦٨ ئه‌وسا به‌نووری پەروەردگاری زه‌وی ڕوناک ده‌بێته‌وه‌ کارنامه‌و و دۆسیه‌کانیش دانراون وە پێغه‌مبه‌ران و شا‌هێدان ده‌هێنرێن و دادوه‌ری له نێوانیاندا ئه‌نجام ده‌درێت به‌شێوه‌یه‌کی حه‌ق و ڕاستی و بێگومان و هیچ جۆره سته‌مێکیشیان لێ ناکرێت ٦٩ هه‌ر که‌سه ئه‌نجامی کرده‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت به‌ته‌واوی سه‌رئه‌نجامی کۆششی خۆی ده‌ست ده‌که‌وێت چونکه ئه‌و زاته زانایه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که خه‌ڵکی ده‌یکه‌ن ٧٠ ئه‌وسا ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ڕاپێچ ده‌کرێن به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌سته ده‌سته و تاقم تاقم ده‌گوێزرێنه‌وه‌ تا کاتێک ده‌گه‌نه به‌ر دەرگاکانی بۆیان ده‌کرێته‌وه‌ فریشته‌ی به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیار پێیان ده‌ڵێت: باشه‌ مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ران له خۆتان ڕه‌وانه نه‌کرابوو بۆتان که ئایه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگاری خۆتان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه‌ وه یاداوه‌ریتان بکات و داتان بچڵه‌کێنێت له گه‌یشتنی ئه‌م ڕۆژه‌؟ ده‌ڵێن: به‌ڵێ به‌ڵام تازه‌ به‌ڵێ سوودی نیه و بڕیاری سزاو ئازار دراوه به‌سه‌ر کافر و بێ بڕواکاندا ٧١ ئه‌وسا ئیتر پێیان ده‌وترێت ده‌ی ئیتر له دەرگاکانی دۆزه‌خه‌وه بۆ ژووره‌وه‌و بچنه ناوی ژیانی ناخۆش و سه‌ختیش بۆتان به‌رده‌وامه‌ مردنیش نیه ئای که چەند ناسازه‌ جێگه و ڕێگه‌ی لووت به‌رزو خۆ به‌زل زانه‌کان‌ ٧٢ له‌ولاشه‌وه ئه‌وانه‌ی که پارێزکار و به‌نده‌ی ملکه‌چی په‌روه‌ردگاریان بوون ده‌سته ده‌سته و پۆل پۆل به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه به‌ڕێ ده‌کرێن به‌ره‌و به‌هه‌شت، هه‌تا کاتێ که ده‌گه‌نه ئه‌وێ دەرگاکانی له ڕوویاندا کراوه‌یه و له سه‌ر پشته‌، فریشته‌کانی به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیارانی به‌هه‌شت زۆر به‌گه‌رمی و ڕووخۆشیه‌وه پێشوازییان لێ ده‌که‌ن و ده‌ڵێن سڵاوتان لێبێت ئێوه پاک و خاوێنن فه‌رموون بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌دا ٧٣ ئه‌وسا ئیتر ئه‌وان ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که به‌ڵێنی خۆی بۆمان برده سه‌ر و کردینی به‌خاوه‌نی سه‌رزه‌مینی به‌هه‌شت و له هه‌رشوێنێک و له هه‌ر جێیه‌کیدا بمانه‌وێت سه‌ربه‌ستانه ژیان ده‌به‌ینه سه‌ر ئای چه‌نده پاداشتی تێکۆشه‌ران و خه‌باتکاران چاک و پاک و به‌نرخه‌ ٧٤ ئه‌وسا ئیتر فریشته‌کان ده‌بینیت دەوری عەرشیان داوەو حه‌ق و دادوه‌ری له نێوان هه‌موواندا جێبه‌جێ کرا ئینجا ده‌وترێت: الحمد لله رب العالمین- سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری ھەر ھەموو جیھان ٧٥.

    وە ئەم ئایەتەش بریتی یە لە ئایەتێکی محکەم لەخودی گێڕانەوەیەکی حەق و ڕاستدا لەم بارەوەیەوە.

    جا لەپاش ئەوە دەگەڕێینەوە بۆ تەئویل و لێکدانەوەی ئایەتە موتەشابیھو پێکچووەکە لەگەڵ فەرموودە فیتنە ھەڵبەستراوەکە لە ڕیوایەتە بەتاڵەكەدا دەربارەی ڕێگای ڕاست بەوەی گوایە لەسەر ئاگری دۆزەخە بەدرۆو بوختانکردنەوە لەسەر خوداو پێغەمبەرەکەی، جا ھەرچی ئەوانەن کەوا زیغ و لادان لەدڵیاندا ھەیە ئەوا بەدوای ئەو ئایەتانە دەکەون کەوا بە فەرموودە فیتنە ھەڵبەستراوەکان دەچن تاکو تەئویل و لێکدانەوەی قورئان بکەن؛ بەڵام لەدڵیدا زیغ و لادان ھەیە لەحەقی ڕوون و ئاشکرادا کەوا فڕێیداوەتە دوای پشتیەوە جا بەدوای ئەم ئایەتە کەوتووە بەڕەچاوکردنی ئەوەی لەگەڵ فەرموودە فیتنە ھەڵبەستراوەکەدا پێکدەچێت کەوا دەزاێت ئەوە لەپێغەمبەری خواوەیە صلّى الله عليه وآله وسلّم، جا لەبەرئەوەی من لە وانەم کەوا ڕۆچوون لەزانستدا(الراسخين في العلم) لەوەی کەوا پەروەردگارم فێری کردووم جا دواتر تەئویل و لێکدانەوەی حەقی ئەم ئایەتەتان بەقسەیەکی پوختی بەسود بۆ دێنم لەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَإِنْ مِنْكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتْمًا مَقْضِيًّا ﴿٧١﴾ ثُمَّ نُنَجِّي الَّذِينَ اتَّقَوْا وَنَذَرُ الظَّالِمِينَ فِيهَا جِثِيًّا ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [مريم].
    واتە/ وە ئێوه که‌ستان نی یه کەوا نەگاتە (مەیدانی ئاگری دۆزەخ) ئه‌م پێشهاته بڕیاردراوه هه‌ر جێبه‌جێ ده‌کرێت ٧١ له‌وه‌ودوا ئه‌وانه ڕزگار ده‌که‌ین که پارێزکارو خواناس بوون و سته‌مکارانیش له‌ناو دۆزه‌خدا به‌چۆکدا ده‌هێنین ٧٢.

    جا مانای (ورود) لەم شوێنەدا مەبەستی پێی داخڵبوون نی یە؛ بەڵکو گەیشتنە بۆ مەیدانی ئاگری دۆزەخ جا دۆزەخ نیشان دەدرێت و دەردەخرێت بۆ ئەوەی کەوا دەبینێت جا چاکەکاران و پێشێلکەرانی حەق بەیەکەوە دەیبینن. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ ﴿٦﴾ ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ ﴿٧﴾} صدق الله العظيم [التكاثر].
    واتە/ سوێند به‌خوا بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن. ٦ پاشان سوێند به‌خوا دۆزه‌خ به‌چاوی سه‌رتان ده‌یبینن به ئاشکراو دڵنیایی یەوە ٧.

    جا مانای (ورود) لێرەدا گەیشتنە بۆ مەیدانی دۆزەخ ھەروەکو گەیشتنی موسا بۆ ئاوی مەدیەن بەڵام ئەو نەچووە ناو ئاوەکە؛ بەڵکو گەیشتە مەیدانی ئاوەکە جا خەڵکانیکی بینی کەوا ماڵاتەکانیان ئاودەدەن، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَلَمَّا وَرَدَ مَاءَ مَدْيَنَ وَجَدَ عَلَيْهِ أُمَّةً مِنَ النَّاسِ يَسْقُونَ وَوَجَدَ مِنْ دُونِهِمُ امْرَأَتَيْنِ تَذُودَانِ قَالَ مَا خَطْبُكُمَا قَالَتَا لَا نَسْقِي حَتَّىٰ يُصْدِرَ الرِّعَاءُ وَأَبُونَا شَيْخٌ كَبِيرٌ} صدق الله العظيم [القصص:٢٣].
    واتە/ وە كاتێك موسا گه‌یشته ئاوه‌كه‌ی مه‌دیه‌ن خه‌ڵكێكی بینی ماڵاته‌كانیان ئاوده‌دا له‌ولاشه‌وه دوو ئافره‌تی بینی كه به‌خۆیان و ماڵاتەکەیانەوە دووره په‌رێز وه‌ستا بوون بۆیه ‌لێیان چووه پێشه‌وه و پرسی و وتی ئه‌وه ئێوه بۆچی لێره وه‌ستاون؟ كێشه‌تان چیە؟ ئافره‌ته‌كان وتیان: ئێمه ناتوانین ماڵاته‌كه‌مان ئاوبده‌ین هه‌تا شوانه‌كان نه‌ڕۆن و چۆڵی نه‌كه‌ن باوكیشمان پیره‌مێردێكی تەمەن گەورەیە.

    ئەوەش قیاس نی یە بەڵکو بۆئەوەیە تا حەقیقەتی (ورود)ەکە تێبگەن کەوا مەبەستی پێی ئەوەیە بەوەی دەگەنە مەیدانەکەی ئاگری دۆزەخ تاکو چاکەکاران و پێشێلکەرانی حەق دەیبینن جا بەچاوی سەریان بەئاشکرایی و بەدڵنیایی یەوە دەیبینن. وەکو خوای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت:{لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ ﴿٦﴾ ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ ﴿٧﴾} صدق الله العظيم [التكاثر].
    واتە/ سوێند به‌خوا بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن. ٦ پاشان سوێند به‌خوا دۆزه‌خ به‌چاوی سه‌رتان ده‌یبینن به ئاشکراو دڵنیایی یەوە ٧.

    ھەروەھا وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَبُرِّزَتِ الْجَحِيمُ لِمَنْ يَرَىٰ} صدق الله العظيم [النازعات:٣٦].
    واتە/ دۆزه‌خ نیشان ده‌درێت و ده‌رده‌خرێت بۆ هه‌رکه‌سێك که ببینێت.

    بەومانایەی کەوا دەردەخرێت جا لەھەمووان دیاردەبێت بۆ ئەوەی کەوا چاوی ھەبێت و ببینێت جا ئەو کەسە دەیبینێت، بەڵام خودا نیشانی چاکەکاران نادات تاکو بیانخاتە ناویەوە یان بەسەریدا تێپەڕبن؛ بەڵکو تاکو سوپاسی ئەو خودایە بکەن کەوا ڕزگاری کردن لەو ئاگرەی کەوا بڵێسە دەسێنێت ئەو ئاگرەی کەوا ناچێته ناوی مه‌گه‌ر که‌سانی ناپوخت و دڕنده و خوانه‌ناس نه‌بێت، نەوەک بۆ چاکەکاران بەمانای ڕێگایەک بۆی بچێت بەرەو ڕووی وەنزیکیشی ناکەون جا بچنە ناویەوە نە بەسەریشیدا تێپەڕدەبن و گەرماییەکەیان پێدەگات بەڵکو تەنھا بۆ بۆ گومڕاو سه‌رلێشێواوه‌کان ده‌رخراوه‌. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَبُرِّزَتِ الْجَحِيمُ لِلْغَاوِينَ} صدق الله العظيم [الشعراء:٩١].
    واتە/ دۆزه‌خیش بۆ گومڕاو سه‌رلێشێواوه‌کان ده‌رخراوه‌.

    جا خودا ڕێگای بەھەشت و ڕێگای دۆزەخی وەکو یەک لێنەکردووە؛ بەڵکو ڕێگای دۆزەخ لەلایەکەو ڕێگای بەھەشتیش لەلایەکی تر. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {احْشُرُوا الَّذِينَ ظَلَمُوا وَأَزْوَاجَهُمْ وَمَا كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٢٢﴾ مِنْ دُونِ اللَّهِ فَاهْدُوهُمْ إِلَىٰ صِرَاطِ الْجَحِيمِ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [الصافات].
    واتە/ خوای گه‌وره فه‌رمانده‌دا هه‌موو ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه کۆیان بکه‌نه‌وه‌ خۆیان و هاوسه‌رانیان و ئەوانەشی که ده‌یانپه‌رست ٢٢ له‌جیاتی خوا، ئینجا ڕێنماییان بکه‌ن بۆ ڕێگای دۆزه‌خ ٢٣.

    بەڵام ئەی گەلی زانایانی ئومەت ئێوە ڕێگای دۆزەختان کردووە بە ھەمان ڕێگای نیعمەت جا ئه‌وه چیتانه چۆن بڕیاری وا ده‌ده‌ن؟ جا ھێشتا ھەر بەڵگەی زۆرترو زیاترمان لایە لەم بارەیەوە کەوا ھەڵیدەگرین بۆ ئەوانەی دوودڵن و بەگومانن جا بەحەق گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین بە بەڵگەوە، جا چۆن ڕێگای ڕاست والێدەکەن کەوا بەرەو ئاگری دۆزەختان ببات ڕێگای گومڕایان و ئەوانەی خەشم و توڕەیی خودایان لەسەرە؟ ئەی ئایا ئێوە لەھەموو نوێژێکدا ناڵێن خودایە ھیدایەتمان بدە بۆ ڕێگای ڕاست ڕێگای ئەوانەی کەوا لە نازو نیعمه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رت کردوون نەوەک ڕێگای ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینیان لێگیراوه نەھی ئه‌وانه‌ش که گومڕان بەڵام ئێوە ئەوەتان بەڕاستداناوە کەوا یەک ڕێگا ھەیە کەوا ئەویش دەتانبات بەرەو ئاگری دۆزەخ لەکاتێکدا ئێوە ھەڵەن جا چۆن ڕێگای حەق و ڕێگای بەتاڵ یەک ڕێگایە کەوا ھەرھەموویان دەبات بۆ ئاگری دۆزەخ ئایا عەقڵتان ناخەنەکار؟ بەڵکو خودا چاکەکاران ڕزگاردەکات جا ڕاپێچ ناکرێن بەرەو ئاگری دۆزەخ بەڵکو بەرەو بەھەشت، جا کەس ڕاپێچ ناکرێت بەرەو ئاگری دۆزەخ تەنھا ھاوەڵانی ئاگر نەبن جا خودا بەچۆکیان دادەھێنێت تێیدا. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {احْشُرُوا الَّذِينَ ظَلَمُوا وَأَزْوَاجَهُمْ وَمَا كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٢٢﴾ مِنْ دُونِ اللَّهِ فَاهْدُوهُمْ إِلَىٰ صِرَاطِ الْجَحِيمِ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [الصافات].
    واتە/ خوای گه‌وره فه‌رمانده‌دا هه‌موو ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه کۆیان بکه‌نه‌وه‌ خۆیان و هاوسه‌رانیان و ئەوانەشی که ده‌یانپه‌رست ٢٢ له‌جیاتی خوا، ئینجا ڕێنماییان بکه‌ن بۆ ڕێگای دۆزه‌خ ٢٣.

    جا لەپاش ئەوە ھەردوو فریشتە (ڕەقیب) و (عەتید) ھەریەکێکیان دەگرن جا دەڕۆن بۆ لای دەرگا دیاریکراوەکەی پاشان فڕێی دەدەنە ئاگری دۆزەخەوە ھەروەکو لەپێشتردا بۆمان باسکردن لەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [ق].
    واتە/ (دوای لێپرسینه‌وه‌کە خوا فه‌رمان ده‌دات به‌دوو فریشته‌که‌) هه‌رچی کافرو بێ باوه‌ڕێکی سه‌رکه‌ش و بوغزن هه‌یه فڕێی بده‌نه ‌ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه ٢٤ ئه‌وه‌ی که‌هه‌میشه به‌توندی قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو خێرو چاکه‌یه‌کی ده‌کرد مافی خه‌ڵکی پێشێل ده‌کرد خۆی به‌گومان بوو خه‌ڵکیشی ده‌خسته‌گومانه‌وه‌ ٢٥ ئه‌وه‌بوو که‌هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ خوا به‌ڕه‌وا ده‌زانی و خودایەکی تری دانابوو لەگەڵ خوادا.که‌واته ‌ئێوه هه‌ردووکتان ئه‌و فڕێ بده‌نه‌ ناو سزای توندو سه‌خته‌وه‌ ٢٦.

    جا بەڕاستی حەقتان بۆ ڕوونبوویەوە نەوەک وەکو ئەوەی ئێوە پێتان وایە بەوەی کەوا بێباوەڕو باوەڕدار بەسەر ڕێگایەکدا تێپەڕدەبن کەوا وەکو مووە ئەو ڕێگایەی وایان داناوە کەوا لە شمشێر تیژترە و ئەوەی کەوا ئەو ڕێیەی بڕی ئەوا ڕزگاری بووە وەئەوەشی کەوا کەوت دەکەوێتە ئاگرەوە، جا ھیچ دەسەڵاتێکی زانستمان نەدی بۆ ئەو قسە ھەڵبەستراوە لەقورئاندا جا ئەوەی کەوا ھەر ڕەخنەیەکی ھەیە لەسەر ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان ئەوا با بفەرموێت بۆ حیوارو گفتوگۆ.

    وەھەرچی ئایەتە موتەشابیھەکانە ئەوا دواتر بە لێكدانەوەیەکی باشترو چاکتر لەھی ئێوە تەفسیری دەکەم وە دەسەڵاتی زانستەکەی بۆ دێنم لە خودی قورئان تاوەکو ئەوەی کەوا بەدرۆی دەزانن جا ئەوکاتە ئایەتەکانی خودا لەقورئانی گەورە بەدرۆدەزانن جا خودا حوکم دەکات بەحەق لەنێوانمان کەوا خێراترین کەسە کەوا شتەکان تاوتوێ و حساب دەکات، وسلامٌ على المرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..

    وە ئەی حبیب الحبیب ئەی ئەوکەسەی کەوا پێتوایە بەوەی کەوا ئەگەر ھاتوو ناوی مەھدی لەقورئاندا ئامادەبێت ئەوا لەپاش ئەوە دەڵێی: "جا ئایا لەدوای ئەوە شوێنم دەکەوی؟". جا لەپاش ئەوە بەحەق وەڵامت دەدەینەوە جا دەڵێین: سوێند بەخودا گەر بێتو لەقورئاندا ناوی حبیب الحبیب یشم بۆ بھێنی بە ڕوون و ڕاشکاوی لەقورئاندا ئەوا ھەر شوێنت ناکەوم جا ئایا دەزانێ بۆچی؟ ئەوە لەبەرئەوەی خودا بەڵگەو حوججەتی لەناودا دانەناوە بەڵکو لەزانستدا دایناوە وەخودا زانستیشی پێنەداوی بەڵکو بەگومانەوە قسەو دەمەدەمێ دەکەی گومانێک کەوا ھیچ سودێک ناگەیەنیت لەزانینی حەقدا وەھەرچی ناوەکەیە ئەوا خودا ناوی نەکردووە بەدەسەڵات ئەی حبیب الحبیب، وە تاکو تۆو غەیری تۆش بزانن ئەی حبیب الحبیب بەوەی کەوا خودا بەڵگەو دەسەڵاتی لە ناودا دانەناوە بەڵکو لە زانستدا؟ لەبەرئەوە فەرموویەتی: {وَمُبَشِّرًا بِرَسُولٍ يَأْتِي مِنْ بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ} صدق الله العظيم [الصف:6].
    واتە/ عیسای کوڕی مەریەم وتی: وە مژده‌ده‌ریشم به‌پێغه‌مبه‌رێك که دوای من دێت ناوی - ئه‌حمه‌د - ه‌.

    بەڵام کاتێک ھات ناوەکەی (محمد) صلى الله عليه وآله وسلم بوو ئەمەش تاوەکو بزانن بەوەی کەوا بەڵگە لەناودا نی یە بەڵکو لە زانستدایە، وەمنیش شاھێدی دەدەم کەوا محمد پێغەمبەری خودا بریتی یە لە خودی ئەحمد پێغەمبەری خودا صلّى الله عليه وآله وسلّم لە لوح المحفوظ ی کتێبی نوسراوی لای خودا، جا ئایا دەتەوێت کەوا حوجەو بەڵگە لەسەر باپیرەم بێنمەوە بۆ ئەھلی باتڵەکان؟ پەنا دەگرم بەخودا لەوەی کەوا لەوانە بم کەوا دەمەدەمێ دەکەن لەبارەی خودا بە بێ زانست و بەبێ ڕێنمایی و کتێبیی ڕوونکەرەوەو ڕوون و ئاشکراوە؛ بەڵکو بانگ دەکەم بۆ ڕێگای پەروەردگارم لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی و زانست و کتێبی ڕوونکەرەوەو ڕوون و ئاشکراوە جا ڕێنمایی خەڵکی دەکەم پێی بۆ ڕێگای ڕاست.

    مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری خوداو قورئانی گەورە؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــــ

  6. الترتيب #6 الرقم والرابط: 305109 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    211

    افتراضي

    - 6 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    03 - 01 - 1429 ک
    11 - 01 - 2008 مـ
    07:50 ئێوارە
    ــــــــــــــــــ

    ئەی (حبیب الحبیب)، لەبەرچی سوری لەسەر بەتاڵ لەدوای ئەوەی کەوا حەقت بۆ ڕوونبوویەوە ؟

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جميع الأنبياء والمُرسلين من أوّلهم إلى خاتمِ مسكهم النّبيّ الأمّي الصادق الأمين السلام علينا وعلى جميع عباد الله الصالحين ولا أفرّق بين أحدٍ من رُسله وأنا من المُسلمين، وبعد..

    ئەی (حبیب الحبیب)، لەبەرچی سوری لەسەر بەتاڵ لەدوای ئەوەی کەوا حەقت بۆ ڕوونبوویەوە ؟ ئایا لەخوای پەروەردگاری ھەموو جیھان ناترسی؟ جا من دەتبینم کەوا پشتھەڵدەکەی لەھەموو ئەو دەسەڵاتە زانستە ئاشکرایانەی کەوا لەقورئانی گەورەدا دەریدێنم، جا ئەگەر ویستت بمبەزێنیت ئەوا لەسەرتە ئەو بەڵگەیەی کەوا پێت ھێناوەتەوە لە قورئان بێتو لەپاشان بەیانەکەی بەدەسەڵاتی زانست بێنیت لە خودی قورئاندا تاوەکو بەیانەکەت چاکتربێت لە لێکدانەوەی من بەباشترین تەفسیرەوەش، جا گەر ئەوەت کردو ھەرگیزیش ناتوانی بیکەی ئەوا دواتر دەبم بەیەکەم کەس لەھەموو جیھان دان بنێم بەوەی کەوا بەڕاستی تۆی مەھدی چاوەڕوانکراو، ھەرچی ئەگەر پشت بکەیە بەڵگەی لێکدانەوەی ئایەتەکان و پاشان پشت بە ئایەتەکانی تر ببەستی و بتەوێت پێی كەلامی خودا داپۆشی و نەیھێڵی ھەروەکو ئەوەی بڕوا بەھەندێکی کتێب بکەی و کوفر بەھەندێکی بکەی لەگەڵ ئەوەی ئەو ئایەتانەی کەوا پێی دەھێنیەوە لەخودی قورئاندا تەفسیرەکەی ناھێنیەوە بەڵکو خۆت تەفسیری دەکەی بەگوێرەی ھەواو ئارەزووت جا لەخوا بترسە بەڕاستی من بۆت بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام، جا قسە مەکە بەناوی خوداوە بەگومانەوە لەکاتێکدا نایزانی لێی بەگومانێک کەوا خودا پێی ڕاگەیاندووی بەدوای نەکەوی ئەوەش لەبەرئەوەی ھیچ سودێکت لەزانینی حەقدا پێناگەیەنێت.

    پاشان لەسەرتە کەوا بزانی بەوەی کتێبی خودا (مثاني) ھەندێکی تەفسیری ھەندێکی دەکات، وە لەسەرتە کەوا بگەڕێی لە تەئویل و لێکدانەوەی ئەو ئایەتەی کەوا دەتەوێت تەئویل و لێکدانەوەی بۆ بکەی لە خودی قورئان بەوپەڕی ووردیەوە گەر تۆ دەترسی لەوەی قسە بەناوی خوداوە بکەی لەکاتێکدا لێشی نەزانی، وە ئەگەر ھیچت نەدۆزیەوە تێیدا تا بۆت تەفسیر بکات لەکتێبدا جا ئەوە لەو کاتەدا پشت دەبەستی بە گەڕان بۆ بەیانەکەی لەسوننەتی محمد پێغەمبەری خودا صلّى الله عليه وآله وسلم، وە ناکرێ و بۆشت نی یە کەوا بچیت بۆ لای سوننەتی (نەبەوی) جا لەوێوە دەستپێبکەی پێش گەڕان لەقورئان بەڵکو پەنادەبەیە بەر سوننەت لەحاڵەتی گومڕانەبوونت لەقورئانی گەورەدا وەئەمەش بریتی یە لە ڕێسای حەق گەر تۆ لەخودا دەترسی و ناتەوێت کەوا قسە بەناویەوە بکەی جگە لەحەق نەبێت.

    وەھەرچی فریشتە (ڕەقیب) و فریشتە (عەتید)ن ئەوا شەیتانەکان بۆیان نایەن لەلاکانیانەوە لە لای ڕاست و لەلای چەپدا ھەرچەندە کەوا ئەوانیش ڕانەسپێردراون بە پاسەوانیکردن؛ بەڵام گەر بێتو حبیب وەستابێت و پیاوێکی تر ھەبێت لەلای ڕاستی حبیب داو پێوەی نوسابێت وەبەھەمان شێوە پیاوێکی تریش ھەبێت لەلای چەپی حبیب داو پێوەی نوسابێت لەلاتەنیشتیەوە جا گەر پیاوی سێ یەم بێت بیەوێت بگاتە حبیب ئەوا لەوکاتەدا تەنھا دوو ڕێگا ھەیە یان ئەوەتا لەبەردەمی حبیب دا لەپێشەوە یان لە دواوە؛ لەبەرئەوەش خودا چەند بەربەستێک ڕەوانە دەکات لەفریشتە کەوا ڕانەسپێردراون بە پاراستن و تۆمارکردنی کردەوەکان و نوسینیان؛ بەڵکو ڕاسپێردراون بە پاراستنی ئینسان لە خراپەی شەیتانەکان، وەھەرچی فریشتە چاودێرەکانن کەوا (ڕەقیب) و (عەتید) ن جا ئەوانە ڕاسپێردراون بە پاراستن و چاودێری کردنی کردەوەکان بە خێرو شەڕیان، بەڵام شەیتانەکان جورئەت و بوێری ئەوە ناکەن کەوا لەلاکانیانەوە بۆیان بێن بەومانایەی لەلای ڕاستی ئینسانەکەو لای چەپی، ئەگەر وابێت کەواتە ئەی کوانێ ھەیبەتی فریشتەکانی خودا لەو ساتەی کەوا شەیتان دێت لەلای ڕاست یان چەپی ئینسانەکە جا گەر وابوو فریشتە (ڕەقیب) و (عەتید) ھەراسان دەبن و پاڵیان پێوە دەنرێت و دووردەخرێنەوە یان وادەزانی کەوا شەیتان ھەراسانیان دەکەن و پاڵیان پێوە دەنێن و دووریان دەخەنەوە؟ بەڵکو شەیتانەکان جورئەت و بوێری ئەوە ناکەن کەوا لەلای ڕاستی ئینسان یان لەلای چەپیەوە بۆی بێن بەڕەچاوکردنی ھەبوونی (ڕەقیب) لەلای ڕاستی ئینسان و (عەتید) لەلای چەپیدا، کەواتە ئینسان پارێزراوە لەشەیتانەکان لە لای ڕاست و چەپدا بەڕەچاوکردنی ھەبوونی فریشتەکان لەلای ڕاستی ئینسان و چەپیدا، وەھەتا گەر ھاتوو ئینسانەکە کافرێکی پشت ھەڵکەریش بێت لە زیکرو یادی خودا ئەوا شەیتانەکان ھەر بۆی نایەن لە لای ڕاستی و نە لەلای چەپیشیدا بەڕەچاوکردنی ھەبوونی فریشتەکان (ڕەقیب) و (عەتید) لە لای ڕاستی ئینسان و لای چەپیدا، ئەوانەش ھەردووکیان خودا کارە گرنگەکانیانی کردووە بە نوسین و تۆمارکردنی کردەوەکان بۆ ئینسان، بەڵام وادانراوە ئینسان پارێزراوە لەشەیتانەکان لەلای ڕاست و چەپدا بەڕەچاوکردنی ھەبوونی فریشتەکان (ڕەقیب) و (عەتید)جا خودا ھەیبەت و سامی پێداون و شەیتانەکان جورئەت و بوێری ئەوە ناکەن کەوا لەلای ڕاستی ئینسانەوە بێن یان لای چەپدا، بەڵام شەیتان بەڵێنی داو، وتویەتی: {ثُمَّ لَآتِيَنَّهُمْ مِنْ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَنْ شَمَائِلِهِمْ وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:17].
    واتە/ پاشان سوێند به‌خوا له به‌رده‌میانه‌وەو‌ له پشتیانه‌وەو له لای ڕاستیانه‌وه‌و له لای چه‌پیانه‌وه‌ بۆیان دێم و ده‌ستت ناکه‌وێت زۆربه‌یان سوپاسگوزار بن.

    کەواتە دوو شوێن مایەوە بۆ شەیتان بۆ گەیشتن بە ئینسان کە بریتی یە لە بەردەمی و دواوەی، جا خودا چەند بەربەستێکی ڕەوانەکردووە بەشەوو ئەوانی تریش بە ڕۆژ کەوا ڕێگاکە دەگرن لەبەردەمی پێشەوەی ئینسان و لەدواوەی بۆ پێکان و ڕێگەگرتن لە شەیتانەکان تا ئەو کاتەی پشت لە زیکری خودا ھەڵدەکات، جا گەر ھاتوو ئینسان پشتی ھەڵکرد لەزیکری پەروەردگارەکەی ئەوا خودا شەیتانێک دەکات بە مڵۆزم و ھاوەڵی جا ڕێگەکەی بەردەمی و لەدواوەی لێدەگرێت بەڕەچاوکردنی ئەوەی لەبەرئەوەی خودا پاسەوانەکانی بەرزکردەوەو لێی ھەڵگرت، وەخوداش لەھیچ گەلێک ناگۆڕێت ھەتا ئەو کاتەی کەوا خۆیان لەخۆیان دەیگۆڕن، وە گەر خودا بیەوێت ئینسان توشی بەڵایەک بکات ئەوا توشی زیان و مەسسی شەیتانی نەفرەتلێکراوی دەکات کەوا دەستی لێدەوەشێنێت جا نەخۆشی دەکات جا زیان و مەسسەکە دەبینین لە یەکێک لە موسڵمانان جا پێکان و ڕێگەلێگرەکە ناتوانێت بیگەڕێنێتەوە. وەکو خودای گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت:
    {سَوَاءٌ مِّنكُم مَّنْ أَسَرَّ‌ الْقَوْلَ وَمَن جَهَرَ‌ بِهِ وَمَنْ هُوَ مُسْتَخْفٍ بِاللَّيْلِ وَسَارِ‌بٌ بِالنَّهَارِ‌ ﴿١٠﴾ لَهُ مُعَقِّبَاتٌ مِّن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ يَحْفَظُونَهُ مِنْ أَمْرِ‌ اللَّـهِ إِنَّ اللَّـهَ لَا يُغَيِّرُ‌ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُ‌وا مَا بِأَنفُسِهِمْ وَإِذَا أَرَ‌ادَ اللَّـهُ بِقَوْمٍ سُوءًا فَلَا مَرَ‌دَّ لَهُ وَمَا لَهُم مِّن دُونِهِ مِن وَالٍ ﴿١١﴾} صدق الله العظيم [الرعد].
    واتە/ چونیه‌که لای ئه‌و زاته‌ ئه‌گه‌ر که‌سێکتان قسه بشارێته‌وه‌ یان بیڵێت و ئاشکرای بکات هه‌روه‌ها ئاگاداری ئه‌و که‌سه‌یه که له تاریکی شه‌ودا خۆی ده‌شارێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش که به‌ڕۆژدا ده‌ڕواو ئاشکراو دیاره‌ ١٠ بۆ خوا هه‌یه چەند فریشته‌یەک که به نۆره به‌دوای یه‌کدا دێن تا چاودێری ئینسان بکه‌ن له پێشەوەو پشتەوە بیپارێزن به فه‌رمانی خوا بێگومان خوا بارودۆخی هیچ قه‌وم و گه‌لێك ناگۆڕێت هه‌تا ئه‌وان دە‌یگۆڕن کاتێکیش خوا بیه‌وێت به‌ڵاو خراپەیەک به‌سه‌ر هه‌ر قەومێکدا بهێنێت ئه‌وه هیچ هێزێك ناتوانێت به‌ری بگرێت هیچ که‌سیش ناتوانێت جگه له خوا فریایان بکه‌وێت و ڕزگاریان بکات ١١.

    وە مانای ئەوەی کەوا خوای بڵندو گەورە دەفەرموێت:{يحْفَظونَهُ مِنْ أَمْرِ اللَّهِ} بەمانای پارێزگاری کردنەکە بە فەرمانی خودایە لەسەر فریشتەکانی بەوەی کەوا ئینسانەکە بپارێزن لەبەردەمی و لە دواوەی نەوەک تا لە فەرمانەکانی بیپارێزن پاک و بێگەردی و بڵندی بۆی؛ بەڵکو گەر خودا بۆ ئینسانەکە خراپەیەکی بوێت تا توشی بەڵاو تاقیکردنەوەیەکی بکات ئەوا دەبینین کەوا پێکان و ڕێگەلێگرەکان ناتوانن ڕەددی ئەو مەسس و زیانە بدەنەوە کەوا دەستی لێوەشاندووە جا گەر ئینسانەکە موسڵمان بێت یان لە بێباوەڕان بێت، وەخوداش دەیەوێت کەوا پشتپێبەستن و تەوەکولمان بەخۆی فێربکات وە ھەرگیزیش ھیچمان توش نابێت مەگەر تەنھا ئەوەی کەوا خودا بۆی نوسیوین ئەویش پشت و پەنامانە جا با باوەڕداران ھەر تەوەکول و پشت بەستنیان بەخودا بێت بە پەروەردگاریان کەوا چالترین پارێزەرە جا با بەفریشتەکانی توشی فیتنە نەبن، بەڵکو ئەوان ڕەددی خراپەکان دەدەنەوە بە ئیزنی خوداو قودرەت و توانایەکەی، وەخوداش دەیەوێت کەوا وانەزانین ئەوان شتێکیان پێدەکرێت وە دەیەوێت بزانین کەوا فریشتەکان ناتوانن بمانپارێزن یان سەرمان بخەن تەنھا بەقودرەت و توانای خودای تاک و بەدەسەڵات نەبێت، لەبەرئەوەش خودا وەحی کرد بۆ فریشتەکانی بەوەی کەوا: {أَنِّي مَعَكُمْ فَثَبِّتُوا الَّذِينَ آمَنُوا ۚ سَأُلْقِي فِي قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُوا الرُّعْبَ} [الأنفال:12]،
    واتە/ یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه کاتێک په‌روه‌ردگارت وه‌حی و نیگای ده‌کرد بۆ فریشته‌کان که‌ به‌ڕاستی من یارو یاوه‌رتانم که‌وابوو ئێوه‌ش ئیمانداران دامه‌زراو بکه‌ن له‌مه‌ودوا ترس و بیم ده‌خه‌مه دڵی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون.

    وەبەھەمان شێوە خودا فێرمان دەکات بەوەی کەوا بزانین دابەزاندنی فریشتەکانی لە بەدردا کردە مژدە وە بۆ ئەوەی دڵەکانمان پێی ئۆقرەو دڵنیابێت بەڵکو سەرکەوتن لەلای خودای بە شکۆو عزەت و داناوەیە.

    وە ئای لەسەرسامیم لەقسەو بڕیارەکەت ئەی حبیب الحبیب! چۆن فریشتە ڕاسپێردراوەکان دەکەی بە یەک تاکە فریشتە بەتەنھا؟ بەڵکو دوو ڕاسپێردراون بە چاودێریکردنی کردەوەکانی ئینسان وە لەلای ڕاستی و چەپیەوەن، وە بەھەمان شێوە ئینسان پارێزراوە لە لای ڕاستی و چەپی بەڕەچاوکردنی ھەبوونی دوو فریشتە ڕاسپێردراوەکە جا ئەوان چاودێری بەڕێزی نوسەرو تۆمارکارن دەزانن ئەوەی کەوا دەیکەن، جا ئەوان چاودێری و پارێزەری کردەوەکانن وە بەھەمان شێوە پارێزەریشن بۆی لە لای ڕاست و چەپدا بەڕەچاوکردنی ئەوەی لەبەرئەوەی شوێنەکانیان لەوێدایە جا لەسەریانە کەوا پاسەوانی لە خۆیان بکەن جا شەیتان نایەت تا ھەڵیان دێرن و کۆسپ دابنێن بۆ ئینسان لە ڕاست و چەپدا ھەرچەندە موھیممەو ئەرکی ئەوان پاراستنی ئینسان نی یە خۆ ئەگەر ئەرکیان ئەوە بووایە ئەوا دەیان پاراست لە بەردەمی و لە دواوەی وەھەر لەبەرئەوەش خودا چەند فریشتەیەکی بەنۆرە ڕەوانەکردووە بەشەوو بە ڕۆژ تا ھەڵسن بە پاراستنی ئینسان لە خراپەی شەیتانەکان لەبەردەمی و لە دواوەی. لەبەرئەوەش خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {لَهُ مُعَقِّبَاتٌ مِّن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ يَحْفَظُونَهُ مِنْ أَمْرِ‌ اللَّـهِ إِنَّ اللَّـهَ لَا يُغَيِّرُ‌ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُ‌وا مَا بِأَنفُسِهِمْ وَإِذَا أَرَ‌ادَ اللَّـهُ بِقَوْمٍ سُوءًا فَلَا مَرَ‌دَّ لَهُ ۚ وَمَا لَهُم مِّن دُونِهِ مِن وَالٍ ﴿١١﴾} صدق الله العظيم [الرعد].
    واتە/ بۆ خوا هه‌یه چەند فریشته‌یەک که به نۆره به‌دوای یه‌کدا دێن تا چاودێری ئینسان بکه‌ن له پێشەوەو پشتەوە بیپارێزن به فه‌رمانی خوا بێگومان خوا بارودۆخی هیچ قه‌وم و گه‌لێك ناگۆڕێت هه‌تا ئه‌وان دە‌یگۆڕن کاتێکیش خوا بیه‌وێت به‌ڵاو خراپەیەک به‌سه‌ر هه‌ر قەومێکدا بهێنێت ئه‌وه هیچ هێزێك ناتوانێت به‌ری بگرێت هیچ که‌سیش ناتوانێت جگه له خوا فریایان بکه‌وێت و ڕزگاریان بکات ١١.

    جا دەبینین کەوا فریشتە بەنۆرەگرەکان ئەرکەکەیان کورتکراوەتەوە بە پاراستن لەبەردەم و لەدواوەی، وە ھەرچی لەلای ڕاست و چەپە جا ئەوە دوو فریشتە ھەن بەبێ زەمانی ئینسان بەشێوەیەکی بەردەوام کەوا کەمتەرخەمی ناکەن و جێشی ناھێڵن لەدوای مردنیشدا بەڕەچاوکردنی ئەوەی لەبەرئەوەی موھیممەو ئەرکەکەیان تۆمارکردنی کردەوەکانە پاشان مراندنی جا دواتریش جێی ناھێڵن ھەتا لەدوای مراندنیشدا گەر بێتو لە ھاوەڵانی دۆزەخ بێت، بەڵکو ئەوان بریتین لەخودی گەیەنەرو شاھێدەکە (السائق والشهيد)، ھەتا موھیممەو ئەرکەکەیان کۆتایی پێدێت لەدوای دەرچونی بڕیاری دادگای عەدلی خودایی وە لەدوای دانپێدانان لەلایەن ئینسانەکەوە بەھەموو کردەوەکانی لەدوای ئەوەی دەستەکانی و پێستەکەی و قاچەکانی شایەدی لەسەر دەدەن پاش ئەوە بڕیارەکە دەردەچێت وە پاش ئەوە فەرمان دەردەچێت بۆ (ڕەقيب) و (عەتيد) لەوەی کەوا لەوەدایە خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {أَلْقِيَا فِي جهنّم كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [ق].
    واتە/ (دوای لێپرسینه‌وه‌کە خوا فه‌رمان ده‌دات به‌دوو فریشته‌که‌) هه‌رچی کافرو بێ باوه‌ڕێکی سه‌رکه‌ش و بوغزن هه‌یه فڕێی بده‌نه‌ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه ٢٤ ئه‌وه‌ی که‌هه‌میشه به‌توندی قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو خێرو چاکه‌یه‌کی ده‌کرد مافی خه‌ڵکی پێشێل ده‌کرد خۆی به‌گومان بوو خه‌ڵکیشی ده‌خسته‌گومانه‌وه‌ ٢٥ ئه‌وه‌بوو که‌هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ خوا به‌ڕه‌وا ده‌زانی وخودایەکی تری دانابوو لەگەڵ خوادا.که‌واته‌ ئێوه هه‌ردووکتان ئه‌و فڕێ بده‌ن ه‌ناو سزای توندو سه‌خته‌وه‌ ٢٦.

    وەھەرچی بەڵگەیە لەسەرئەوەی کەوا ئەوان دووانن نەوەک یەک ئەی حبیبی ھۆشمەند جا بەڵگەکان بریتین لە:

    یەکەم - ئەوەی کەوا لەوە ھاتووە خوای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ} صدق الله العظيم [ق:١٧]،
    واتە/ کاتێک (ئەوەی بەدڵ و دەروونیدا ھاتووە) بە دوو فریشته چاودێره‌که‌ دەگات که ‌له‌لای ڕاست و لەلای چه‌پیه‌وه دانیشتوون١٧.

    وە ئەم ئایەتە ڕۆشن و ڕاشکاوە گەر تۆ خاوەنی زمانێکی عەرەبی ئاشکرای ئەوا پێت دەڵێت کەوا ئەوان دوو فریشتەن لەبەرئەوەش فەرموویەتی: {الْمُتَلَقِّيَانِ}. وە لەپاش ئەوە بۆت ڕوون بوویەوە کەوا یەکێکیان لەلای ڕاستی ئینسانەو ئەویتر لەلای چەپی لەبەرئەوەش فەرموویەتی: {عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ}.
    واتە/ له‌لای ڕاست و لەلای چه‌پیه‌وه دانیشتوون.

    وە لەپاش ئەوە موھیممەو ئەرک و ناوەکانی ئەوانت بۆ ڕوونبوویەوە: {مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَ‌قِيبٌ عَتِيدٌ ﴿١٨﴾} [ق].
    واتە/ هه‌ر قسه‌یه‌کیش کەوا دەریدەبڕێت ئیللا ڕەقیب و عەتیدی لایەو تۆماری ده‌کەن ١٨.

    وە لەپاش ئەوە خودا بۆ ئێمەی ڕوونکردۆتەوە بەوەی کەوا ئینسان دواتر ئینکاری لەھەموو ئەوانە دەکات کەوا (عەتید) لەسەری نوسیووە لە گوناھو خراپەکان: {مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ} [النحل:28].
    واتە/ ده‌ڵێن: ئێمه هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان نه‌کردووه‌.

    وە پاشان خودا وەڵامی فریشتە (عەتید) ی بۆ ڕوونکردووینەتەوە کەوا دادوەریکردنی گەڕاندۆتەوە لای خودا: {بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ} [النحل:28]،
    واتە/ ده‌ڵێت: بەڵێ کردووتانە به‌ڕاستی خوا ئاگادارو زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد و ئه‌نجامتان ده‌دا.

    جا فریشتە (عەتید) و ئینسانەکە دەبن بە دوو دەستەی ناکۆکی جیاواز لەبەرئەوە ئینسانەکە پەلکێش دەکات و دەیگەیەنێت بۆ دادگای عەدلی خودایی بۆ جیاکردنەوە لەنێوانیان بە حەق بۆ ئەوەی دەرکەوێت کەوا فریشتە (عەتید) ھیچ بوختانێکی بە ئینسانەکە نەکردووە، وەھەرچی فریشتە (ڕەقیب)ە ئەوا وەکو شایەدێکی بەحەق ھاتووە بەڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە ئەو ئامادەبووە لە لایان وەھەر لەبەرئەوەش شاهێدیەکەی دەخاتەڕوو بۆ عەتید بەحەق و دەڵێت: {هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيد} [ق:23]،
    واتە/ فریشته‌ی هاوه‌ڵ و چاودێری نزیک و قەرینی (عەتید) ڕوو به‌په‌روه‌ردگار ده‌ڵێت ئەو (شاھێدیە) ‌لای منە بەوەی ئەوەی لای عەتیدە (ڕاستە).

    بەحەق بەبێ ھیچ شک و گومانێک.

    وەلەپاش ئەوە فەرمانەکە دەبینی کەوا دەردەچێت کەبەھان شێوە بە شێوەی دووکەسیە (مثنی): {أَلْقِيَا فِي جهنّم كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [ق].
    واتە/ (دوای لێپرسینه‌وه‌کە خوا فه‌رمان ده‌دات به‌دوو فریشته‌که‌) هه‌رچی کافرو بێ باوه‌ڕێکی سه‌رکه‌ش و بوغزن هه‌یه فڕێی بده‌نه‌ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه ٢٤ ئه‌وه‌ی که‌هه‌میشه به‌توندی قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو خێرو چاکه‌یه‌کی ده‌کرد مافی خه‌ڵکی پێشێل ده‌کرد خۆی به‌گومان بوو خه‌ڵکیشی ده‌خسته‌گومانه‌وه‌ ٢٥ ئه‌وه‌بوو که‌هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ خوا به‌ڕه‌وا ده‌زانی وخودایەکی تری دانابوو لەگەڵ خوادا.که‌واته‌ ئێوه هه‌ردووکتان ئه‌و فڕێ بده‌نه‌ناو سزای توندو سه‌خته‌وه‌ ٢٦.

    کەواتە ھەموو ئایەتەکانی قورئان دەربارەی دوو فریشتە قسە دەکەن ئەی حبیبی ھۆشمەند، جا ببە بەکەسێکی ژیرو ھۆشمەند ژیرو ھۆشمەندیش ھەر بە ئاماژە تێدەگات جا ئەی چی بەم ھەموو ئایەتانەی کەوا ڕوونم کردنەوە بۆت وە باسمکردن بە تێروتەسەلی نەوەک باسکردنی بەتێروتەسەلی لە سەری خۆمەوە ھەر وەکو ئەوەی تۆ دەیکەی؛ بەڵکو بەو کتێبەی کەوا خودا ھەموو شتێکی بەتێروتەسەلی تێدا باسکردووە، جا لەوانە مەبە کەوا دوودڵ و بەگومانن بەڕاستی من بۆت لە ئامۆژگاریکارانم، جا بەچ قسەو گوفتارێکی تر لەدوای ئەوە باوەڕدێنن؟ ئەوەش لەبەرئەوەی ناصر محمد یەمانی دەسەڵاتی زانستان لە دەرەوەی قورئان بۆ ناھێنێت جا گەر بەدرۆتان خستمەوە ئەوا بەڕاستی ئێوە کەلامی پەروەردگاری من و پەروەردگاری خۆشتان بەدرۆزانیوە کەوا خودای ھەر ھەموو جیھانە. وە قورئان وا لێمەکە بەوەی بڵێی ناکرێ لێی تێبگەی وە نھێنی وای تێدایە کەوا کەس لێی تێناگات جا خودا وا وەسف دەکەی کەوا ھەروا قورئانی بەبێ مەبەست دابەزاندبێ وە ھەرگیز کەس تێی ناگات، جا لەخوا بترسە؛ بەڵکو کتێبێکی ئاشکرایە تا لەئایەتەکانی ووردببنەوەو بیری لێبکەنەوەو لێکی بدەنەوە جا خاوەن بیرو ھۆشمەندەکان تێیدەگەن، جا کاتم بەفیڕۆ مەدە ئەی پیاو دواتریش حوکم و بڕیارەکە لەنێوانی من و تۆدا بۆ خاوەن ژیری و ھۆشمەدەکان جێدەھێڵم بەوەی ئایا ناصر محمد یەمانی بەحەق قسەی حەق دەڵێت بە زانست و ڕێنمایی لە کتێبێکی ڕوونکەرەوەو ڕوون و ئاشکراوە؟ جا گەر ئەوانەی ھاوشێوەی تۆبن ئەوا بوارێکیان بۆ جێدەھێڵم تا گفتوگۆم لەگەڵدا بکەن جا گومڕایی من بسەلمێنن گەر ھاتوو ڕاستدەکەن، پێنوسەکانیش بەرزکرانەوەو لاپەڕەکانیش وشکبوونەوە.

    مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    ـــــــــــــــــــــــ

  7. الترتيب #7 الرقم والرابط: 305110 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    211

    افتراضي

    - 7 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    04 - 01 - 1429 ک
    12 - 01 - 2008 مـ
    10:28 ئێوارە
    ــــــــــــــــ

    خودام بەسەو باشترین یاریده‌ده‌رو پشت و یارمه‌تیده‌رە‌ ئەی حبیب الحبیب..

    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين، ثمّ أمّا بعد..
    ئەی حبیب الحبیب ئایا حەق و ڕاستیت دەوێت و جگە لەحەق و ڕاستیت ناوێت؟ جا قسەمەکە بەناوی خوداوە بەتەئویل و لێکدانەوەی ناحەق بەزانست و دەسەڵاتێک لە محکەمی کتێبی ڕوونکەرەوەو ڕوونی قورئانی گەورەدا، وەھەرچی ئەوەیە کەوا دادەنێی ئەوە بەڵگەیەکتە لەقورئان لەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {إِنْ كُلُّ نَفْسٍ لَمَّا عَلَيْهَا حَافِظٌ} صدق الله العظيم [الطارق:٤].
    واتە/ هیچ نەفسێک نیه چاودێری نه‌بێت.

    جا وەڵامت دەدەمەوەو دەڵێم: ووردببەوە لە ئایەتەکان بەباشی جا تێیدا ھەڕەشەو گوڕەشە دەبینی لەدوای سوێندەکە، لەبەرئەوە باسی فڕێنەری ئینسانە بێباوەڕەکە دەکات لە گەردنیدا لەدوای باسکردنی کەوا بریتی یە لە فریشتە (عەتید) نووسەری ئەو خراپانەی کەوا دواتر بێباوەڕەکە ئاواتدەخوازێت ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو نهێنیه‌کان ده‌رده‌که‌وێت و ئاشکرا ده‌کرێت بەوەی کەوا لەنێوانی ئەوو نێوانی ئەوکردەوە خراپانەی کردوویەتی مەودایەکی دوور ھەبێت، {وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًا ﴿١٥﴾} [الإسراء].
    واتە/ وە ئێمەش سزادەر نین ھەتا پێغەمبەرو نێردراوێک ڕەوانەدەکەین.

    ھەر لەبەرئەوەش دەبینن پێغەمبەرەکانی خودا بەو قەومانەیان دەڵێن کەوا ئەوان دەکەنە ھۆکار بە مردنیان: {قَالُوا طَائِرُكُمْ مَعَكُمْ أَئِنْ ذُكِّرْتُمْ} صدق الله العظيم [يس:19].
    واتە/ پێغه‌مبه‌ره‌کان وتیان: ئێوه فڕێنەرەکانتان (ئەوانەی دەتانمرێنن) له‌گه‌ڵ خۆتاندان ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری و یاداوه‌ری بکرێن.

    جا ئەم ئایەتە لەگەڵ ئینسانی بێباوەڕ بەحەق و ڕاستی دەدوێت ئەوانەشی کەوا فەسادگێڕن لەزەویدا بە کردەوە خراپەکان وە ڕاسپێردراو بە فریشتەی چاودێر (عەتید) لەکتێبدا، لەبەرئەوە دەبینی ئایەتەکە دەربارەی (عەتید) قسە دەکات بەتەنھا کەوا نووسەری خراپەکانە بۆ ئینسانە بێباوەڕە ئینکارەکە بە زیندووبوونەوەو حساب و لێپرسینەوە، لەبەرئەوە دەبینی ئایەتەکان ڕوون و ئاشکراو ڕاشکاون کەوا قسەدەکات دەربارەی ئینسانە ئینکارەکە بۆ حەق، جا ووردبەرەوە لەئایەتەکان بەباشی تێیاندا دەبینی کەوا قسەدەکات دەربارەی ئینسانی ئینکار بە حساب و لێپرسینەوە لەبەرئەوە دەبینی کەوا کردەوەی خراپ دەکات و گوێشی پێنادات، لەبەرئەوەشە کەوا خودا سوێند دەخوات: {وَالسَّمَاءِ وَالطَّارِقِ ﴿١﴾ وَمَا أَدْرَاكَ مَا الطَّارِقُ ﴿٢﴾ النَّجْمُ الثَّاقِبُ ﴿٣﴾ إِنْ كُلُّ نَفْسٍ لَمَّا عَلَيْهَا حَافِظٌ ﴿٤﴾ فَلْيَنْظُرِ الْإِنْسَانُ مِمَّ خُلِقَ ﴿٥﴾ خُلِقَ مِنْ مَاءٍ دَافِقٍ ﴿٦﴾ يَخْرُجُ مِنْ بَيْنِ الصُّلْبِ وَالتَّرَائِبِ ﴿٧﴾ إِنَّهُ عَلَىٰ رَجْعِهِ لَقَادِرٌ ﴿٨﴾ يَوْمَ تُبْلَى السَّرَائِرُ ﴿٩﴾ فَمَا لَهُ مِنْ قُوَّةٍ وَلَا نَاصِرٍ ﴿١٠﴾ وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الرَّجْعِ ﴿١١﴾ وَالْأَرْضِ ذَاتِ الصَّدْعِ ﴿١٢﴾ إِنَّهُ لَقَوْلٌ فَصْلٌ ﴿١٣﴾ وَمَا هُوَ بِالْهَزْلِ ﴿١٤﴾ إِنَّهُمْ يَكِيدُونَ كَيْدًا ﴿١٥﴾ وَأَكِيدُ كَيْدًا ﴿١٦﴾ فَمَهِّلِ الْكَافِرِينَ أَمْهِلْهُمْ رُوَيْدًا ﴿١٧﴾} صدق الله العظيم [الطارق].
    واتە/ سوێند به طارق (کەوا یەکێکە لەناوەکانی دۆزەخ بۆیەش وای پێدەوترێت چونکە کاتێک دەردەکەوێت لەگوێیەکانتان دەدات بەدەنگە سامناکەکەی) ١ جا تۆ چووزانی (طارق) چیه‌ ٢ ئه‌ستێره‌یه‌کی کونکراوە ٣ هیچ نەفسێک نیه کەوا چاودێری نه‌بێت ٤ جا با ئینسان ته‌ماشا بکات و سه‌رنج بدات که له چی دروستکراوه‌ ٥ دروستکراوه له ئاوێکی هه‌ڵقوڵاو ٦ له نێوان بڕبڕه‌کانی پشت و ئێسکه‌کانی سینه‌دا ده‌رده‌چێت ٧ بێگومان ئه‌و زاته دووباره (دروستکردنه‌وه‌ی ئینسانی) زۆر لائاسانه و توانای ته‌واوی هه‌یه‌ ٨ ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو نهێنیه‌کان ده‌رده‌که‌وێت و ئاشکرا ده‌کرێت ٩ کەوا هیچ هێزو پشتیوانیه‌کی نیه ١٠ سوێند به ئاسمانێك که خاوه‌نی گێڕانه‌وه‌یه ١١ هه‌روه‌ها سوێند به زه‌وی که درزی تێ ده‌بێت ‌١٢ به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه گوفتارێکی جیاکه‌ره‌وه‌یه ١٣ ئه‌م قورئانه گوفتارێکی گا‌ڵته نیه‌ ١٤ به‌ڕاستی ئه‌وانه سه‌رگه‌رمی پیلانن و خه‌ریکی داونانه‌وه‌ن ١٥ منیش پلان و نه‌خشه‌ی خۆم ده‌خه‌مه‌کار ١٦ جا تۆ تاوێك مۆڵه‌تی بێ باوه‌ڕان بده‌و که‌مێك لێیان بوه‌سته ١٧.

    کەواتە ئەی حبیب بەڕاستی ئایەتەکان لەگەڵ خەڵکی بێباوەڕ دەدوێن جا باسی فڕێنەرەکانیان فریشتە (عەتید) دەکات کەوا نووسەری خراپەکانە بەحەق. وەکو خوای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَكُلَّ إِنْسَانٍ أَلْزَمْنَاهُ طَائِرَهُ فِي عُنُقِهِ وَنُخْرِجُ لَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ كِتَابًا يَلْقَاهُ مَنْشُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:١٣].
    واتە/ وەھەموو ئینسانێکیش فڕێنەرەکەیمان پێوە پابەندکردووە لەمل و گەردنیدا(واتە لەگەڵیدایە) وە له ڕۆژی قیامەتیشدا کتێبی کرده‌وه‌کانی بۆ ده‌رده‌هێنین و بەکراوه‌یی ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی١٣ ئه‌وسا پێی ده‌وترێت ده‌ی کتێبی کرده‌وه‌کانت بخوێنه‌ره‌وه و ته‌ماشای بکه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ر خۆت بڕیار بده‌و حساب بۆ خۆت بکه ١٤.

    کەواتە ئەم ئایەتانە قسەناکەن دەربارەی فریشتە (ڕەقیب) و کارەباشەکان و بەھەشت لەبەرئەوە دەبینی باسی فریشتە (عەتید) دەکات بەتەنھا بەبێ باسکردنی فریشتە (ڕەقیب) نووسەری کارە باشەکان کەوا دەیبات بەرەو بەھەشت، وە دووبارەی دەکەمەوەو دەڵێم بەڕاستی ئەو ئایەتانە لەگەڵ ئینسانی بێباوەڕ دەدوێت بەشێوەیەکی گشتی بەکوفرو خراپەو پیلانەکانیان لەدژی حەق، لەبەرئەوەش خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی:{إِنَّهُمْ يَكِيدُونَ كَيْدًا ﴿١٥﴾ وَأَكِيدُ كَيْدًا ﴿١٦﴾ فَمَهِّلِ الْكَافِرِينَ أَمْهِلْهُمْ رُوَيْدًا ﴿١٧﴾} صدق الله العظيم [الطارق].
    واتە/ به‌ڕاستی ئه‌وانه سه‌رگه‌رمی پیلانن و خه‌ریکی داونانه‌وه‌ن ١٥ منیش پلان و نه‌خشه‌ی خۆم ده‌خه‌مه‌کار ١٦ جا تۆ تاوێك مۆڵه‌تی بێ باوه‌ڕان بده‌و که‌مێك لێیان بوه‌سته ١٧.

    وە لەبەر ئەو ھۆکارە ئەوەی کەوا قسەکەی ئاڕاستە دەکرێت تایبەت کراوە کەوا قسەکردنە لەگەڵ بێباوەڕەکان و ھەڕەشەو گوڕەشەکردنە لێیان لەبەرئەوە دەبینی کەوا ئایەتەکە دەربارەی فریشتە (عەتید) قسە دەکات فڕێنەرەکەیان لە مل و گەردنیانەوە کەوا بریتی یە لەو فریشتە (عەتیدە) ەی کەوا سوێند دەخوات لەسەر حەقیقەتی ڕاسپێردراویەکەی بۆ نووسینی خراپەو کوفرو پیلانەکان بەناحەق لەدژی خوداو پێغەمبەرەکەی.

    وەئەی حبیب بەڕاستی من بۆتۆ ئامۆژگاریکارێکی ئەمینم بەوەی کەوا ئەو ئایەتانە تەفسیر نەکەی بە گومانەوە کەوا محکەم و ڕوون و ئاشکرا نین بەگومانێک کەوا ھیچ سودێکی نیە لە زانینی حەق و ڕاستیدا، یان ئایا تۆ نازانی گومان چی یە؟ گومان ئەوەیە کەوا ئایەتێک بخوێنیەوە محکەم نەبێت جا بەتەنھا ئەوە تەفسیربکەی وەبتەوێت کەوا دەربچی لێی بە ئەنجامێک جا ھەرگیز لێی دەرناچی تەنھا بە ئەنجامێکی گومڕاییەوە کەوا دژی دەرەوەی ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانە لەقورئانی گەورەدا. وەدواتریش ئەوە لەو ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکرایانە دەبینی دەربارەی خەڵکی باوەڕدارو بێباوەڕ بەیەکەوە قسە دەکەن جا باسی کردەوە خێرو شەڕەکان دەکات لەبەرئەوە کەوا قسەدەکات دەربارەی ھەردوو فریشتە (ڕەقیب) و (عەتید). جا وورد بەرەوە بەباشی لەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {كَلَّا بَلْ تُكَذِّبُونَ بِالدِّينِ ﴿٩﴾ وَإِنَّ عَلَيْكُمْ لَحَافِظِينَ ﴿١٠﴾ كِرَامًا كَاتِبِينَ ﴿١١﴾ يَعْلَمُونَ مَا تَفْعَلُونَ ﴿١٢﴾ إِنَّ الْأَبْرَارَ لَفِي نَعِيمٍ ﴿١٣﴾ وَإِنَّ الْفُجَّارَ لَفِي جَحِيمٍ ﴿١٤﴾ يَصْلَوْنَهَا يَوْمَ الدِّينِ ﴿١٥﴾ وَمَا هُمْ عَنْهَا بِغَائِبِينَ ﴿١٦﴾} صدق الله العظيم [الإنفطار].
    واتە/ نەخێر به‌ڵکو بڕوا به‌ڕۆژی پاداشت ناکه‌ن ٩ وە بێگومان ئێوه چاودێرتان له‌سه‌ر دانراوه‌ ١٠ له فریشته به‌ڕێزه تۆمارکاره‌کان ١١ که دەزانن بەوەی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ١٢ به‌ڕاستی چاکان له‌ناو نازو نیعمه‌تدا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر ١٣ بێگومان تاوانبارو تاوانکاره‌کانیش له‌ناو دۆزه‌خدا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر ١٤ که له ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌خرێنه ناوی و دووچاری ده‌بن ١٥ له‌ناویدا ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕزگاریان نابێت و ناتوانن لێی دووربکه‌نه‌وه و خۆیانی لێ بشارنه‌وه‌ ١٦.

    وە وادەزانم کەوا دەتەوێت تەئویل و لێکدانەوەی قورئان بکەیت بەڵام لەدڵتدا زیغ و لادان ھەیە دەربارەی حەق لەبەرئەوە دەبینی نەفست بەدوای ئایەتە موتەشابیھەکان دەکەوێت کەوا کەس بە تەئویل و لێکدانەوەیان نازانێت تەنھا خودا نەبێت وە ئەوانەشی کەوا ڕۆدەچن لەزانستدا جا تۆ واز لە ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان دێنی و شوێنیان ناکەوی و دەیانخەیە دوای پشتەوەو بەدوای ئەو ئایەتانە دەکەوی کەوا لەدەرەوەدا بە دەرەوی دەچێت لەگەڵ ئەوەی کەوا قسەی پێدەکەی بەھەواو ئارەزوو بەگومانەوە کەوا ھیچ سودێکی نی یە لەزانینی حەقدا، بەڵام من ئینکاری لە ئایەتە موتەشابیھەکان ناکەم بەلکو ئەویش ھەر لەلایەن خوداوەیە جا دەڵێم: ھەموویان لەلایەن پەروەردگارمانەوەیە ئایەتە موتەشابیھ و محکەمەکان بەڵام من شوێنی موتەشابیھەکان ناکەوم لەگەڵ قسەیەکی پوچ و بەتاڵ لەدەرەوەی؛ بەڵکو بەیانە حەقەکەیم بۆ ھێنایت و بەتێروتەسەل و تەواوی لەقورئاندا باسمکرد، وە ھەبوونی تەناقوزو دژبەیەک لەقورئاندا نەفی دەکەم لەڕوانگەی ئەوانەی دوودڵ و بەگومانن جا قورئان تەناقوز نی یە ھەندێک بەھەندێکی، بەڵام بە تەئویل و لێکدانەوەی ئایەتە موتەشابیھەکان لەقورئاندا نازانن جا ئایەتە موتەشابیھەکان گومڕایان کردوون بەگومڕایی یەکی دوور جا ئه‌وه‌نده‌ی تر ئەم ئایەتانە پیسی و ناپوختی و گومڕاییان زیاد ده‌کات لەسەر پیسیەکەیان بۆ لاری و لادانیان دەربارەی قورئانی محکەم و ڕوون و ئاشکرا کەوا ڕێکناکەوێت لەگەڵ ھەواو ئارەزوویان.

    وە من دەتبینم کەوا داوای ئامۆژگاری دەکەی لەبرایان و داوای ئامۆژگاری بەشێوەیەکی شەخسی لە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ناصر محمد یەمانی ناکەی کەوا بۆ تۆ ئامۆژگاریکارێکی ئەمینە، وەسوێند بەخوای بڵندو گەورە کەوا من ئەوەم بۆتۆ پێخۆشەو حەزی پێدەکەم کەوا بۆ نەفسی خۆم پێمخۆشەو حەزی پێدەکەم و ناشمەوێت کەوا ئایەتە موتەشابیھەکان لەقورئاندا گومڕاو سەرلێشێواوت بکەن بە گومڕابوون و سەرلێشێواویەکی گەورە وەگەر ئامۆژگاری منت دەوێت ئەوا دەست بگرە بەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان لە قورئانی گەورەدا جا کەس پێیان بەھیلاک ناچێت تەنھا کەسی بەھیلاک چوو کەوا لەدڵیدا زیغ و لاری و لادان ھەیە جا فڕێیان دەداتە دوای پشتیەوە ئینجا بەدوای موتەشابیھ بکەوێت کەوا دژی ئایەتی محکەمە لەدەرەوەیدا، وە بۆ ئایەتە موتەشابیھەکە تەئویل و لێکدانەوەیەک ھەیە کەوا غەیری زاھیرەکەیەتی وەکەسیش بە تەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا خودا نەبێت جا فێری ئەوکەسانەش دەکات کەوا ڕۆچوون لەزانستدا وەسوێند دەخۆم بەخودای بڵندو گەورەی چاکەخوازی میھرەبان کەوا من لەوکەسانەت نابینم ئەی حبیب، وە بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانم کەوا تۆ توشی مەس و زیانی شەیتانی نەفرەتلێکراو بووی کەوا دەیەوێت گومڕات بکات لەحەق لەدوای ئەوەی بۆت ھات وە تۆی کرد بەوانەی دوودڵ و بەگومانن وە وەسوەسەت بۆ دەکات بەوەی تۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی وە وات لێدەکات کەوا بەدوای ئایەتە موتەشابیھەکان بکەوی لەگەڵ ئەو شەیتانە وەسواسەی کەوا خۆی شاردۆتەوە لەسنگتدا تاوەکو واتلێبکات بەوەی تۆ لەسەرحەقی و ناصر یەمانیش لەسەر بەتاڵەو ھەر تۆشی کەوا مەھدی چاوەڕوانکراوی.

    وە دەشزانم کەوا لەسەردەمی دەرکەوتنمدا ئەوانە زۆردەبن کەوا بانگەشەی ئەوە دەکەن مەھدین بە ناحەق ئەوەش پیلانێکە لەلایەن شەیتانەکانەوە تاکو ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوە حەقە بۆ خەڵکی ڕوون نەبێتەوە کەوا بەحەق ھیدایەت دەدات بۆ ڕێگای ڕاست وە ئەوانە نەھاتوونەتە ناو ئینتەرنێتی جیھانی یەوە تەنھا کەمێکیان نەبن وەکو حبیب الحبیب و غەیری ئەویش کەوا زۆرن لەھەموو پارێزگاکان لەدەوڵەتانی جیھاندا، وەھەندێکیان بەخەڵکی ڕادەگەیەنێت بەوەی ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوە ئەوانیتریش خۆیان بۆ خەڵکی ئاشکرا ناکەن و چاوەڕێی خەڵکی دەکەن تا پێیان بڵێن کەوا بەڕاستی تۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی، وە ئەوانە ھەوڵی ئەوەدەدەن کەوا کەسێک ئاوڕێکیان لێبداتەوە بەڵکو ھەندێ خەڵکی پێیان بڵێن بەڕاستی تۆ مەھدی جا گومڕایی و سەرلێشێواوی زیاتر بکات لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکەی و خەڵکێکی زۆریش گومڕاو سەرلێشێواو بکات بەبێ زانست و بەبێ کتێبێکی ڕوونکەرەوەو ڕوون و ئاشکراوە.

    جا دواتر فەتوای کاروباری ئەوانە بۆ ھەموو موسڵمانان دەدەم بەوەی کەوا چۆن دەتوانن جیاوازی بکەن لەنێوان حەق و بەتاڵدا جا دەزانن کامە بانگەشەکاریان مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقە بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت شوێنی حەق بکەوێت نەوەک ناحەق جا دەتوانن کەوا بزانن کامتان ئەو مەھدیانەن کەوا شەیتانەکان وەسوەسەیان بۆ دەکەن و زۆربەشیان نازانن بەوەی شەیتانی نەفرەتلێکراو وەسوەسەی بۆ دەکات جا ئەوان ڕێیان لێدەگرن لە ڕێبازی حەق و وایان لێدەکەن تا وابزانن ئەوان ھیدایەتدراون، بەڵام ئەوەی کەوا بەگوناھ خۆی بەگەورە ناگرێت لەناویان ئەوا دواتر دەڕوات بۆ لای شێخێک کەوا بەقورئان خەڵکی چارەسەر دەکات تا دڵنیابێتەوە لەوەی ئایا ئەوە شەیتانی نەفرەتلێکراوە کەوا وەسوەسەی بۆ دەکات لەکاتێکدا ناشزانێت و وادەزانێت کەوا ئەوە وەحی یە لەلایەن خودای ڕەحمانەوە بۆ دڵی لەکاتێکدا خودای ڕەحمان ھیچ وەحیێکی بۆ نەکردووە بەڵکو ئەوە وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراوە کەوا دەیەوێت ڕێگای لێبگرێت دەربارەی حەق جا گومڕاو سەرلێشێواوی بکات وەخەڵکی جیھانیشی پێ گومڕاو سەرلێشێواو بکات، جا وەرن تا پێتان بڵێم و فێرتان بکەم ئەی ئەو گەلەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن چۆن بەوان دەزانن و چۆن دەیان ناسنەوە ئەویش بەم شێوەیە:

    سەرەتا ئەوان دەبینن کەوا شوێنی ئایەتە موتەشابیھەکان دەکەون لەقورئانی گەورەدا و محکەمی و ڕوون و ئاشکراش لە ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان پشت گوێدەخەن ئەو ئایەتانەی کەوا پێویستیان بە موفەسیر نیە تا تەفسیریان بۆ بکەن بەڕەچاوکردنی ئەوەی ئەو ئایەتانە زۆر ڕوون و ئاشکران لەناوەوەو دەرەوەدا، وە مژدەشتان پێدەدەم بەوەی کەوا ئایەتە محکەمەکان لەھەموو بابەتەکاندا دەبینن کەوا زیاترن لە ئایەتە موتەشابیھەکان لەخودی بابەتەکەدا، جا لەسەرئەوەش نموونەیەکتان بۆ دێنمەوە وەکو ئەوەی کەوا حبیب الحبیب دەمەدەمێ دەکات لەسەری لەگەڵمدا بەوەی کەوا یەک فریشتە ڕاسپێردراوە لەگەڵ ئینساندا نەوەک دوو فریشتە جا لەپاش ئەوە بەڵگەکە دێنێت ھەروەکو چۆن شەیتان وەسوەسەی بۆ کردووە لەوساتەی کەوا داوای بەڵگەم لە حبیب کرد جا ئەوەی بۆ ھێنام کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {إِنْ كُلُّ نَفْسٍ لَمَّا عَلَيْهَا حَافِظٌ} صدق الله العظيم،
    واتە/ هیچ نەفسێک نیه چاودێری نه‌بێت.

    بەڵام ئەو تەئویل و لێکدانەوە حەقەکەی نازانێت لەگەڵ ئەوەی کەوا بەوە دەچێت کەوا شەیتانی نەفرەتلێکراو وەسوەسەی بۆ کردووە لەدژی ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان وە بەھەمان شێوە کەوا پەیوەندی ھەیە بە بابەتی گفتوگۆکە بەڵام من ئینکاری لێناکەم بەڵکو دێم بەیانە حەقەکەیتان بۆ دێنم بە باشترین تەفسیرو لێکدانەوە. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بالحقّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا} صدق الله العظيم [الفرقان:٣٣].
    واتە/ ئەوانە ھیچت بۆناھێننەوە له به‌رامبه‌ریه‌وه ئێمه حه‌قیقه‌ت و ڕاستیمان بۆ تۆ نه‌هێنا بێت و باشترین تەفسیرو لێکدانەوەشمان بۆ نەھێنابیت.

    جا لەپاش ئەوە ئەو ئایەتە محکەمانەتان بۆ دێنم کەوا ئەوە تەئکید دەکەنەوە کەوا ئەوان دوو فریشتەن نەوەک یەک فریشتە، خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ ﴿١٧﴾ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [ق].
    واتە/ کاتێک (ئەوەی کەوا بەدڵ و دەروونی ئینسانەکەدا ھاتووە بەوەحی لەلایەن خوداوە) بە دوو فریشته چاودێره‌که‌ دەگات که‌له‌لای ڕاست و لەلای چه‌پیه‌وه دانیشتوون ١٧ هه‌ر قسه‌یه‌کیش کەوا دەریدەبڕێت ئیللا ڕەقیب و عەتیدی لایەو تۆماری ده‌کەن ١٨.

    وە ئەم ئایەتانەش لەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانن بەوەی کەوا دەڵێن ئەوان دوو فریشتەن وە ئایەتەکە ژمارەیەک بەڵگە پێشکەش دەکات بەوەی ئەوان دوو فریشتەن بەڵگەکابیش لە خودی یەک ئایەتەکەدان کەوا بریتی یە لە:

    1 - { يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ }: جا ئەوە دەربڕینێکە بەشێوەی مثنی- دووکەسی بەبێ ھیچ شک و گومانێک بە محکەم و ڕوون و ئاشکراییەوە.

    2 - { عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ }.
    واتە/ که ‌له‌لای ڕاست و لەلای چه‌پیه‌وه دانیشتوون.

    جا چۆن یەک فریشتە دەبێت لەلای ڕاست و لەلای چەپدا؟ جا بەم شێوەیە ئایەتەکە زیاتر تەئکید دەکاتەوە لەوەی کەوا ئەوان دووانن نەوەک یەک.

    3 - { مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ﴿١٨﴾ }.
    واتە/ هه‌ر قسه‌یه‌کیش کەوا دەریدەبڕێت ئیللا ڕەقیب و عەتیدی لایە و تۆماری ده‌کەن ١٨.

    وە ئەم ئایەتە تەئکید دەکاتەوە لەوەی ئەوان دوانن کەوا یەکێکیان ناوی (ڕەقیب) ەو ئەویتریان (عەتید)، کەوا یەکێکیان قسەو کردەوەی باشە دەنوسێت و ئەویتر قسەو کردەوەی خراپە.

    4 - { وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ }.
    واتە/ ڕۆژی قیامه‌ت دێت و هه‌موو که‌سێک دوو که‌سی له‌گه‌ڵدایه‌ یه‌کێکیان ده‌یگه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌ی تریشیان شاهێده به‌سه‌ریه‌وە.

    بەھەمان شێوە ئەوەیان تەئکید دەکاتەوە لەوەی ڕاسپێردراوەکان دوو فریشتەن کەوا یەکێکیان گەیەنەرەو ئەویتر شاھێدە.

    5 - { أَلْقِيَا فِي جهنّم كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ }.
    واتە/ هه‌رچی کافرو بێ باوه‌ڕێکی سه‌رکه‌ش و بوغزن هه‌یه ئەو دوانەتان فڕێی بده‌نه ‌ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه.

    بەھەمان شێوە دەبینین کەوا قسەکە بەشێوەی مثنی- دووکەسی دەدوێت نەوەک تاک کەوا تەئکید لەوە دەکاتەوە بەوەی ئەوان دوو فریشتەی ڕاسپێردراون نەوەک یەک و نەوەک سیانیش.

    6 - { فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ }.
    واتە/ جا ئێوه هه‌ردووکتان ئه‌و فڕێ بده‌نه‌ ناو سزای توندو سه‌خته‌وه‌.

    وەبەھەمان شێوە ئەم ئایەتە تەئکید دەکاتەوە بەوەی کەوا ڕاسپێردراوەکان دوانن نەوەک یەک ھەروەک حبیب دەیڵێت، نەوەک زیاتریش لە دوو ھەروەک (علم الجھاد) دەیڵێت.

    وە ھەموو ئەو بەڵگانەش بۆ ئەم بابەتە تەنھا لەیەک سوڕەتدا دەرمان ھێنان کە ئەویش بریتی یە لەسورەتی [ق]، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ ﴿١٦﴾ إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ ﴿١٧﴾ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ﴿١٨﴾ وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بالحقّ ذَٰلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ ﴿١٩﴾ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ ذَٰلِكَ يَوْمُ الْوَعِيدِ ﴿٢٠﴾ وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ ﴿٢١﴾ لَقَدْ كُنْتَ فِي غَفْلَةٍ مِنْ هَٰذَا فَكَشَفْنَا عَنْكَ غِطَاءَكَ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ ﴿٢٢﴾ وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتيدٌ ﴿٢٣﴾ أَلْقِيَا فِي جهنّم كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَٰكِنْ كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ ﴿٢٧﴾ قَالَ لَا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُمْ بِالْوَعِيدِ ﴿٢٨﴾ مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ ﴿٢٩﴾ يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِنْ مَزِيدٍ ﴿٣٠﴾ وَأُزْلِفَتِ الجنّة لِلْمُتَّقِينَ غَيْرَ بَعِيدٍ ﴿٣١﴾ هَٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِكُلِّ أَوَّابٍ حَفِيظٍ ﴿٣٢﴾ مَنْ خَشِيَ الرَّحْمَٰنَ بِالْغَيْبِ وَجَاءَ بِقَلْبٍ مُنِيبٍ ﴿٣٣﴾ ادْخُلُوهَا بِسَلَامٍ ذَٰلِكَ يَوْمُ الْخُلُودِ ﴿٣٤﴾} صدق الله العظيم [ق].
    واتە/ سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئینسانمان دروست کردووه‌و ده‌زانین چی به‌دڵ و ده‌روونیدا دێت.و وەسوەسەی چیدەکات وە ئێمه له‌شاڕه‌گی دەماری لێی نزیکترین ١٦ کاتێک (ئەوەی بەدڵ و دەروونیدا ھاتووە لەلایەن خوداوە بەوەحی) بە دوو فریشته چاودێره‌که‌ دەگات که ‌له‌لای ڕاست و چه‌پیه‌وه دانیشتوون١٧ هه‌ر قسه‌یه‌کیش کەوا دەریدەبڕێت ئیللا ڕەقیب و عەتیدی لایەو تۆماری ده‌کەن ١٨ وە ته‌نگانه‌ی مردن و ئازاره‌کانی هات بەحەق ئا ئه‌وه ئەو ‌به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌یه که‌خۆتت لێ لاده‌داو په‌نات لێ ده‌گرت ١٩ له‌وه‌ودوا فوو ده‌کرێت به‌صوردا (واتە خودا فەرمان دەکات بەخلق بەکن فیکون) ئیتر ئه‌وه‌رۆژی پێشهاتنی هه‌ڕه‌شه ‌و ئاگادار کردنه‌وه‌کانه‌ ٢٠ ڕۆژی قیامه‌ت دێت و هه‌موو که‌سێک دوو که‌سی له‌گه‌ڵدایه‌ یه‌کێکیان ده‌یگه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌ی تریشیان شاهێده به‌سه‌ریه‌وه ٢١ سوێند به‌خوا به‌ڕاستی تۆ له‌م به‌سه‌رهاتانه‌دا بێ ئاگابوویت و گوێی خۆتت لێ خه‌واندبوو، ئێستا ئێمه په‌رده‌مان له‌سه‌ر چاوه‌کانت لاداوه‌و هه‌موو شتێک وه‌کو خۆی ده‌بینیت و ئه‌مرۆ چاوه‌کانت تیژه ٢٢ فریشته‌ی هاوه‌ڵ و چاودێری نزیک و قەرینی (عەتید) ڕوو به‌په‌روه‌ردگار ده‌ڵێت ئەو (شاھێدیە) ‌لای منە بەوەی ئەوەی لای عەتیدە (ڕاستە)٢٣ (دوای لێپرسینه‌وه‌کە خوا فه‌رمان ده‌دات به‌دوو فریشته‌که‌) هه‌رچی کافرو بێ باوه‌ڕێکی سه‌رکه‌ش و بوغزن هه‌یه فڕێی بده‌نه‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه ٢٤ ئه‌وه‌ی که‌ هه‌میشه به‌توندی قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو خێرو چاکه‌یه‌کی ده‌کرد مافی خه‌ڵکی پێشێل ده‌کرد خۆی به‌گومان بوو، خه‌ڵکیشی ده‌خسته ‌گومانه‌وه‌ ٢٥ ئه‌وه‌بوو که ‌هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ خوا به‌ڕه‌وا ده‌زانی و خودایەکی تری دانابوو لەگەڵ خوادا.که‌واته ‌ئێوه هه‌ردووکتان ئه‌و فڕێ بده‌نه ‌ناو سزای توندو سه‌خته‌وه‌ ٢٦ هاوه‌ڵ و قەرینە شه‌یتانه‌که‌شی پاکانه‌ده‌کات و ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا خۆ من له‌خشته‌م نه‌بردووه‌و من سه‌رکه‌شم نه‌کردووه‌، به‌ڵکو خۆی له‌نێو گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی دووردا نقووم بوو بوو ٢٧ (خوا بێ ده‌نگیان ده‌کات) و ده‌فه‌رموێت: شه‌ڕه ده‌مێ له‌لای مندا مه‌که‌ن،به‌ڕاستی من پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنی ئه‌م ڕۆژه‌م خستبووه ‌به‌رچاوتان و پێم ڕاگه‌یاندبوون ٢٨ ئیتر قسه‌و بڕیاری من ناگۆڕێت و هه‌ڵناوه‌شێته‌وه...من هیچ کات سته‌مکاریش نیم له‌به‌نده‌کانم ٢٩ ڕۆژێک دێت به‌دۆزه‌خ ده‌ڵێین ئایا پڕ بوویت؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئایا که‌سی زیاتر نیه؟ ٣٠ له‌ولایشه‌وه به‌هه‌شت نزیک خراوه‌ته‌وه ‌له‌خواناس و پارێزکارو باوه‌ڕداران بێ ئه‌وه‌ی دوور بێت لێیان ده‌وترێت ٣١ ئه‌مه ‌ئه‌و به‌ڵێنه بوو پێتان درابوو بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌زۆر ته‌وبه‌کارو ملکەچ و خۆپارێزن له‌گوناهو نافه‌رمانی خوا ٣٢ هه‌ر که‌س له‌خوای میهره‌بان بترسێت و له‌په‌نهاندا خۆی له‌گوناه بپارێزێت و به‌دڵێکی به‌ئاگا و ملکەچ و ته‌وبه‌کاره‌وه ‌بۆ باره‌گای خوا بگه‌ڕێته‌وه (ئەوا به‌وانە ده‌وترێت) ٣٣ بفه‌رموون بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه له‌گه‌ڵ ئاشتی و ئارامی و هێمنیدا، ئا ئه‌وه ‌ئیتر ڕۆژی نه‌مریی و نه‌بڕاوه‌یه ٣٤.

    جا لەپاش ئەوە دەچینە سەر بەڵگە لەسورەتێکی تر کەوا ئەوەیە خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَإِنَّ عَلَيْكُمْ لَحَافِظِينَ ﴿١٠﴾ كِرَامًا كَاتِبِينَ ﴿١١﴾ يَعْلَمُونَ مَا تَفْعَلُونَ ﴿١٢﴾} صدق الله العظيم [الإنفطار].
    واتە/ بێگومان ئێوه چاودێرتان له‌سه‌ر دانراوه ١٠ له فریشته به‌ڕێزه تۆمارکاره‌کان ١١ که ئاگاو زانان به‌هه‌موو ئه‌و کرده‌وانەی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ١٢.

    وە ئەم ئایەتەش نەفی ئەوە دەکات بەوەی ڕاسپێردراو یەک فریشتە بێت بەڵکو زیاترە لە یەک کەوا بریتین لە دوان وەکو پێشتر بەڵگەمان ھێنایەوە لەسەر ئەوە لەئایەتەکانی سورەتی [ق].

    ئێستاش بۆ بەڵگەیەکی تر: {وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يفرّطون} صدق الله العظيم [الأنعام:٦١].
    واتە/ ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتداری بێ سنووره به‌سه‌ر به‌نده‌کانیدا چه‌نده‌ها (فریشته‌ی) چاودێرو تۆمارکه‌ر ده‌نێرێت بۆ سه‌رتان هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مه‌رگ دێت و یه‌خه به‌که‌سێکتان ده‌گرێت ئه‌و کاته ئیتر (فریشته‌) ڕه‌وانه کراوه‌کانمان گیانی ده‌کێشن وە ئەوان (دواتر) له کارو کرده‌وه‌ی خۆیان که‌مته‌رخه‌می ناکه‌ن و(جێی ناھێڵن).

    وە ئەمەش ئایەتێکی محکەم و ڕوونە کەوا ڕوونی دەکاتەوە بەوەی چاودێرەکان بۆ کردەوەکان بریتین لەخودی نێردراوەکانی مردن و گیان کێشان کەوا خودا ناردوونی تاوەکو ببن بە ڕاسپێردراو لەگەڵ ئینساندا لەسەرەتاوە ھەتا ئەوکاتەی کەوا قەدەرو کاتی مردنی دێت جا لەپاش ئەوە دەیمرێنن پاشانیش ڕووندەبێتەوە کەوا ئەوان کەمتەرخەمی ناکەن و جێی ناھێڵن بەڵکو لەسەر ڕاسپاردەکە بەردەوام دەبن ھەتا ئەوکاتەی دەیخەنە ئاگری دۆزەخەوە یان ھاوڕێیەتی دەکەن بۆ بەھەشت. بەڵام ئێوە دواتر دەبینن ئایەتێکی تر ھەیە کەوا موتەشابیھە و پێکدەچێت لەگەڵ بەتاڵدا لە دەرەوەی جا دەبینن کەوا دەرەوەی ئایەتەکە نەفی فریشتەکانی مردن دەکات جا دەیانکات بە یەک فریشتە ھەروەکو ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ} صدق الله العظيم [السجدة:١١].
    واتە/ بڵێ فریشته‌ی مردن و گیان کێشان که کاری گیان کێشانتانی پێ سپێردراوه ده‌تانمرێنێت له‌پاشان بۆ لای په‌روه‌ردگارتان ده‌برێنه‌وه‌.

    بەڵام گەر گەڕایەوە بۆ ئایەتە محکەمەکان ئەوا دواتر دەبینی بەوەی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان زیاترن لەیەک جا کەواتە ئەی مەبەست چی یە لەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ}؟

    جا ئەگەر گەڕانەوە بۆ ئایەتی محکەم ئەوا دواتر دەبینن بەوەی بۆ ھەموو ئینسانێک فریشتەیەکی مردن و گیان کێشان ھەیە، وەمانای فریشتەی مردن و گیان کێشان واتە سەرکردەی ئینسانە کافرەکە لەدوای مردن، ھەر لەبەرئەوە فریشتە (عەتید) ڕکابەبەرەکەی ئینسانە کافرەکە دەگەیەنێت و ڕاپێچ دەکات و فریشتە (ڕەقیب)یش ھاوڕێیەتی فریشتە (عەتید) دەکات بەڵام ھیچ فەرمانێکی بەدەست نی یە بەڵکو فەرمانەکە بەفەرمانی فریشتە (عەتید) ە، ھەرچی ئەوەیە گەر ئینسانەکە چاکەکاربوو ئەوا بەفەرمابی فریشتە (ڕەقیب) ە و فریشتە (عەتید) یش ھیچ فەرمانێکی بەدەستەوە نی یە، جا ھەموویان ھەڵدەستن بە ھاوڕێیەتی کردنی ئینسانی چاکەکار بۆ بەھەشت تا فریشتە (ڕەقیب) شوێنەکەی پیشان بدات لەبەھەشت.جا ئەوەی کەوا دەستدەگرێت بەم ئایەتە لەدەرەوەیدا ئەوا دواتر گومڕا دەبێت دەربارەی ئەو ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکرایانەی کەوا فەتوای بۆ دەدات بەوەی کەوا بۆ ھەموو ئینسانێک فریشتەیەکی مردن و گیان کێشان ھەیە کەوا دەیمرێنێت و فریشتەکەی تریش یارمەتیدەدات لە مراندنەکە جا گەر مردووەکە لە ھاوەڵانی ئاگر بوو ئەوا فریشتە (عەتید) دەیمرێنێت و سەرکردایەتیەکە دەگرێتە دەست وە فریشتە (ڕەقیب) یش ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی جا فەرمانەکان بۆ فریشتە (عەتید) دەبێت، وەبەھەمان شێوە فریشتە ڕەقیب لەگەڵیدا دەبێت بەشاھێد ھەروەکو پێشتر بەتێروتەسەلی باسکرا لە کتێبی ئاشکرا.

    وە ئەی حبیب من دەتبینم کەوا بەھەمان شێوە بەم ئایەتە قسەو دەمەدەمێ دەکەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَتَرَىٰ كُلَّ أمّة جَاثِيَةً كُلُّ أمّة تُدْعَىٰ إِلَىٰ كِتَابِهَا الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٢٨﴾ هَٰذَا كِتَابُنَا يَنْطِقُ عَلَيْكُمْ بالحقّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنْسِخُ مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٢٩﴾} صدق الله العظيم [الجاثية].
    واتە/ ئه‌و ڕۆژه ده‌بینیت هه‌موو خه‌ڵکی به چۆكدا هاتوون و له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ ئاماده‌ن هه‌ر قه‌وم و هۆزێك بانگ ده‌کرێت بۆ لای کتێبەکەی ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت: ئه‌مڕۆ ئیتر پاداشتی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌تان کرد ده‌درێته‌وه‌ ٢٨ ئه‌مه ئیتر نامه‌ی کرده‌وه‌کانتانه که تۆمارمان کردووه له‌سه‌رتان خۆی قسه ده‌کات بە حه‌ق چونکه به‌ڕاستی ئێمه ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌تان کرد له‌به‌رمان ده‌گرته‌وه‌ ٢٩.

    جا لەپاش ئەوە وەڵامتان دەدەینەوە جا دەڵێین: ئەوە لەگەڵ بێباوەڕە خاوەن خراپەکان دەدەوێت و ڕاسپێردراویش بەنوسینی خراپەکانیان فریشتە (عەتید) ە لەبەرئەوە خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی:{هَٰذَا كِتَابُنَا يَنْطِقُ عَلَيْكُمْ بالحقّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنْسِخُ مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٢٩﴾} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئه‌مه ئیتر نامه‌ی کرده‌وه‌کانتانه که تۆمارمان کردووه له‌سه‌رتان خۆی قسه ده‌کات بە حه‌ق چونکه به‌ڕاستی ئێمه ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌تان کرد له‌به‌رمان ده‌گرته‌وه‌ ٢٩.

    وەمەبەستیش لە کتێبەکە ئەوەیە کەوا بەخراپەکان قسەدەکات بەحەق و ئەوانیش ئینکاری لێ دەکەن بەقسەکانیان و دەڵێن " ئێمە خراپەمان ئەنجام نەداوە"، ئەمەش بریتی یە لە کتێبی فریشتە (عەتید)، جا چیتە کەوا لەقسەی صەواب و بەجێ ناگەی لەکتێبداو دەتەوێت قورئان والێبکەی کەوا کەموکورتی ھەبێت بەگوێرەی تەئویل و لێکدانەوەکەت ئەی حبیب؟ جا ئایا دەتەوێت کەوا موسڵمانان کوفر بکەن بە قورئان جا وایان لێ بکەی کەوا شک و گومانیان تێدا دروستبکەی جا ھەر ئەوەیە دەیەوێت ئەوشەیتانەی کەوا وەسوەسەت بۆ دەکات لەسنگتدا جا شوێنی مەکەوەو شوێنی من بکەوە ڕێنماییت دەکەم بۆ ڕێگای ڕاست، وە ئەو شەیتانەی کەوا لە نەفست دایە ووریا دەکەمەوە گەر بێتو بەردەوام بێت لە وەسوەسەکردن بۆت بە ناحەق بەوەی کەوا دواتر داوا لەخودادەکەم کەوا جەستەو ڕوحی حبیب الحبیب بکات بەئاگرێکی بڵێسەداری گەورە لەسەر ئەو شەیتانە نەفرەتلێکراوەی کەوا دەزانێت بەوەی من بەحەق قسەدەکەم وە حەقیشم دەوێت و ئەویش بەتاڵی دەوێت جا لەپاش ئەوە داوا دەکەم لەپەروەردگارم بەوەی کەوا ناخۆشی و خراپیەکەی لەسەر حبیب الحبیب ساردو سەلامەت بکات.

    جا گەر تەحەددای منت کرد ئەی ئەو شەیتانەی کەوا وەسوەسە بۆ حبیب الحبیب دەکەی ئەوا سوێند بەخودای بڵندو گەورە دەخۆم بەوەی کەوا حبیب - بەئیزنی خودا- دەکەم بە شوێنگەیەک لە دۆزەخ بۆت، جا دەستھەڵبگرە لە وەسوەسە کردن بۆی بەناحەق بەڕاستی من ووریات دەکەمەوەو ھەرگیزیش حبیب الحبیب توشی خراپەو ئازارەکەی نابێت گەر بێتو لەوانە بێت کەوا هه‌وڵ و کۆششیان له‌ژیانی دنیادا به‌زایه و به‌هه‌ده‌ر چووەو گومڕابوون به‌مه‌رجێک وایان ده‌زانی که به‌ڕاستی کاری چاک ده‌که‌ن ھەرچی ئەگەر لەشەیتانە بەشەرەکان بێت جا ئەوە دواتر ھەردووکیان بەحەول و قوەتی خودا سزا دەچێژن، وەھەرگیزیش خودی خۆم سزایان نادەم بەڵکو سزایان دەدەم بە دوعایەک بە یەقین و دڵنبیایی یەوە جا خودای باڵادەست و بەتوانا کەوا ھەموو شتێکی بەدەستەوەیە بەسەریاندا سەرمدەخات جا ئەوان دەزانن کەوا ئەمین نین لە پیلانەکەی وەبەوەی کەوا خودا بەسەرھەمووشتێکدا بەتوانایە. جا ئایا لەھەواڵەکە گەیشتی یان تەحەددای مەھدی چاوەڕوانکراو دەکەی و دەتەوێت کەوا شک و گومان دروست بکەی لە زیکرو یادو کتێبی خوادا؟ وەپێش ئەوەی دوعاکە بکەم پرسیارێک ئاڕاستەی براکەم حبیب الحبیب دەکەم وەکو ئامۆژگاریەک کەوا دەتوانێت ئەنجامی بدات بەشێوەیەکی نھێنی ئەویش ئەوەیە کەوا بڕوات بۆ لای شێخێک کەوا بەقورئان چارەسەر دەکات جا داوای لێبکات کەوا بەدرێژایەیی کاتژمێرێکی تەواو لە ئایەتەکانی زیکری حەکیمی بەسەردابخوێنێتەوە ئەو ئایەتانەی کەوا شەیتانەکان دەسوتێنێت تاکو حەقەکەی بۆ ڕوونبێتەوە گەر بێتو حەقی بوێت جا لەپاش ئەوە دێت و شاھێدی دەدات بەحەق جا بەگوناھ خۆی بەگەورە ناگرێت و لەپاش ئەوەش سەرکەوتن و سەرفرازی بەدەست دەھێنێت بەسەرکەوتن و سەرفرازیەکی گەورەو خوداش ھیدایەتی دەدات بۆ ڕێگای ڕاست، وەلەلایەن خۆیەوە عیزەتێکی گەورەی پێدەدات لەدنیاو دواییدا، وەگەر بێتو بەگوناھ خۆی بەگەورە گرت جا ئەوە دۆزەخی بەسەو خراپترین چارەسونیشە.

    جا چەندە دەسەڵاتی زانستەکەم دووبارەکردەوە دەربارەی (ڕەقیب) و (عەتید) وە ڕوونم کردەوە بەتێروتەسەلی و تەواوی ھەروەکو بڵێی ھیچم نەوتبێت بەلایەوە جا دەسەڵاتەکەی لەقورئانی محکەمدا پشتگوێ خست و پشتی بە موتەشابیھەکان بەست جا قورئانی والێکرد وەکو بڵێی کەموکورتی تێدایە بەگوێرەی تەئویل و لێکدانەوەکەی، ئەوەش لەبەرئەوەی دەست بەموتەشابیھەکان دەگرێت و واز لەو محکەمانە دێنێت کەوا گفتوگۆو قسەی پێ لەگەڵ دەکەم جا تانە لە محکەمی قورئان نادات بەڵکو پشتگوێی دەخات و فڕێی دەداتە دوای پشتیەوە ھەروەکو بڵێی شتێکە ھەرباسیش نەکراوەو جا دەڕوات تا ئایەتە موتەشابیھەکان بێنێتەوە لەقورئاندا تاکو بیکاتە دژ بۆ ئەو ئایەتە محکەم و ڕوون و ئاشکرایانەی کەوا قسەو گفتوگۆم پێ لەگەڵ کردووە، بەڵام من وەکو ئەو نیم بەڵكو محکەمەکە دێنمەوەو جا لەپاش ئەوە تەئویل و لێکدانەوەی ئایەتە موتەشابیھەکەشی لەقورئان بۆ ڕووندەکەمەوەو باسیشی دەکەم بەتێروتەسەلی و تەواوی وەنەفی ھەڵبەستراوی دژو کەموکوریی و تەناقوز دەکەم لەقورئاندا جا ئەوە لەمەکرو پیلانی شەیتانە جن و بەشەرەکانە، جا کۆتایی پێبێنە ئەی حبیب الحبیب وە ئامۆژگاریەکەشم وەربگرە، ئایا نابینی کەوا تۆ زۆربەی کات ئەگەر گوێت لەقورئان بێت کاتێک دەخوێندرێتەوە سنگ و دڵت تەنگ دەکات ئەی حبيب الحبيب؟ ڕەجاو ئومێدیشم وایە لەخودا بەوەی کەوا ھیدایەتت بدات بۆ ڕێگای ڕاست گەر تۆ حەقت دەوێت

    وسلامٌ على المرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..

    مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
    ـــــــــــــــــــــــ

  8. الترتيب #8 الرقم والرابط: 305112 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    211

    افتراضي

    - 8 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    11 - 09 - 1430 ک
    31 - 08 - 2009 مـ
    12:23 بەیانی
    ـــــــــــــــــــــ

    ڕیوایەتێکی درۆینی مخالف و دژو پێچەوانە بۆ زۆربەی ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان کەوا بریتین لە بنچینەی قورئان..

    موڵکی سولەیمان و فریشتەی مردن و گیان کێشان
    السلام عليكم ورحمة الله وبركاته وصلي وبارك على سيدنا محمد صلى الله عليه وسلم وعلى كافة الصالحين..
    ڕیوایەت و گێڕانەوەیەکم خوێندەوە لەلای یەکێک لەمەشایەخەکان وەبەھەمان شێوە لە ئینتەرنێتدا بینیم کەوا قسەدەکات دەربارەی موڵکی سولەیمان و فریشتەی مردن و گیان کێشان کەوا وای لێکردم گرنگی پێبدەم و رۆرتری لێبزانم و پرسیاری تری دەربارە بکەم ڕیوایەتەکەش بەم شێوەیە:
    لقد سخر للنبي سليمان مالم يسخر لغيره من ملك و سلطان ولقد كانت الإنس و الجن و الريح و الطيور و الحيوانات تأتمر بأمره و تنفذه وكان مجلسه عليه السلام يحضره الجميع ومن ضمنهم ملك الموت عزرائيل وكان بمثابة الصديق للنبي سليمان و كان دائم يخبر النبي سليمان عن من أنتزع أرواحهم اليوم ويخبره قصصهم و لقد سئل نبي الله سليمان عليه السلام ملك الموت عن أصعب موقف مر عليه وهو ينزع روح إنسان فقال أصعب موقف حينما أمرت بنزع روح أمرأه في الصحراء حان أجلها ولقد كانت قد ولدت للتو ولم يكن أحد معها وهي في الصحراء فكان منظر الطفل الصغير الذي سوف أنتزع روح أمه محزناً حيث سيكون لوحده في هذه الصحراء , ويكمل ملك الموت قوله بان مرت السنين و أمر بنزع روح أحد الملوك وهو في وسط جنده و لقد كان ذلك الملك الطفل الصغير الذي توفت أمه وهو وليد وحيد في الصحراء حيث ان الله عز وجل كتب له أن يعيش و يصبح ملك . و عندما أمر الله ملك الموت بأخذ روح نبيه سليمان عليه السلام ذهب ملك الموت إلى مكان تواجد النبي سليمان حيث كان حينها واقف يشرف على الإنس و الجن وهم يعملون متكىء على عصاه فإذا بملك الموت يأتي إلى النبي سليمان حيث أستغرب عليه السلام حضور ملك الموت إلى هذا المكان وفي هذا الوقت حيث تعود على زيارته فقط في مجلسه عندما يجلس به , فلاحظ أن ملك الموت يجول ويدور حول نبي الله سليمان مستحي من أن يقدم أليه لينزع روحه وهو نبي الله وصديقه الذي يجالسه فأحس نبي الله سليمان أن ملك الموت لم يحضر ألا من اجل أن يستلم روحه فقال له أقترب و لا تستحي من أمر أمرك به الله فتقدم ملك ونزع روحه عليه السلام فمات وهو واقف متكىء على عصاه ولم يدل الإنس و الجن على موته إلا لما وقع بعد أن أكلت حشرة الخشب أطراف العصي فوقع عليه السلام وعلم حينها الجن أن ليس لهم من علم الغيب ألا ما أراد الله أن يعلموه.
    پرسیارەکەم بۆ ئیمام و بەسەرخەران:
    ئایە ئەم ڕیوایەتە ڕاستە؟ یان موبالەغەو زێدەڕەویی تێدایە؟
    جا گەر بێتو فریشتەی مردن و گیان کێشان ڕامھێنرابێت بۆ بۆ سیدنا سولەیمان بە ئیزنی خودا ئایا ئەوە مانای ئەوەیە کەوا ھەندێک لەفریشتەکان ڕامھێنراون بۆی
    وە ئایا فیتنەکەی سولەیمان توندبووە لەسەری؟ وەئایا ئەو فیتنەیە چی بووە؟ وەئایا ماوەی فیتنەکە چەند بووە؟
    ھەموو ساڵێکیشتان خێروخۆشی بێت والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته

    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين..
    برای بەڕێزم، سەلامی خوداتان لەسەربێت وەلەسەر سەرجەم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان وە ھەموو موسڵمانان، وە بەحەق فەتوات بۆ دەدەم بەوەی کەوا ئەم ڕیوایەتە خودا ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە بەڕەچاوکردنی ئەوەی لەبەرئەوەی فریشتەی مردن و گیان کێشانی ڕاسپێردراو بەچاکەکاران یەک فریشتە نی یە بەڵکو بریتی یە لە ڕەقیب، وەھەموو ئینسانێکی چاکەکاریش فریشتەیەکی مردن و گیان کێشانی ڕەقیبی لەلایە کەوا ڕاسپێردراوە پێی لەکاتی فەرمانی خودا بە چاڵاک کردنی ڕوحەکەی وە فریشتە عەتیدیش ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی بەڵام ڕاسپێردراوەکە بە چاڵاک کردنی ڕوحی چاکەکارەکان بریتی یە لە فریشتەی مردن و گیان کێشان ڕەقیب، وەھەموو ئینسانێکی چاکەکاریش فریشتەیەکی لەلایە کەوا پێی دەڵێن ڕەقیب کەوا گەیەنەری ئەھلی بەھەشتەکانە وەھەرچی بێباوەڕان و خراپەکارانن جا ئەوە ڕاسپێردراو بە داماڵینی ڕوحەکانیان فریشتە عەتیدە کەوا ڕاسپێردراوە پێیان، وەھەموو ئینسانێک لەئەھلی ئاگر فریشتەیەکی مردن و گیان کێشانی ھەیە کەوا ناوەکەی عەتیدە کەوا گەیەنەری ئاگرە وەبەھەمان شێوە ڕاسپێردراون بە پاراستنی کردەوەکانیان لەخێرو شەڕی جا ڕاسپێردراون لەگەڵ ئینسانەکە بەدرێژایی ژیانی تاکو ئەوکاتەی قەدەرەرەکەیان دێت پاشان ڕاسپێردراون بەداماڵین یان چالاک کردنی ڕوحەکەی لە قەدەرو کاتی دیاریکراوی لەکتێبی نوسراوی لای خودا جا لەوکاتەشدا کەمتەرخەمی ناکەن جا بەجێی بھێڵن لەدوای مردنی بەڵکو ڕاسپێردراون پێی ھەتا لەدوای مردنیشی ھەتا دەیگەیەننە ناو ئاگری دۆزەخەوە. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمْ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لا يُفَرِّطُونَ (61)} صدق الله العظيم [الأنعام].
    واتە/ ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتداری بێ سنووره به‌سه‌ر به‌نده‌کانیدا چه‌نده‌ها (فریشته‌ی) چاودێرو تۆمارکه‌ر ده‌نێرێت بۆ سه‌رتان هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مه‌رگ دێت و یه‌خه به‌که‌سێکتان ده‌گرێت ئه‌و کاته ئیتر (فریشته‌) ڕه‌وانه کراوه‌کانمان گیانی ده‌کێشن وە ئەوان (دواتر) له کارو کرده‌وه‌ی خۆیان که‌مته‌رخه‌می ناکه‌ن و(جێی ناھێڵن).

    وە ئەگەر بێتو لەئەھلی ئاگربێت جا ئەوە فریشتە عەتید ڕاپێچی دەکات و دەیگەیەنێت فریشتە ڕەقیبیش دەبێت بە شاھێدێکی بەحەق جا شاھێدیەکەی دەخاتە ڕوو لەبەردەمی خودا بەوەی کەوا فریشتە عەتید ھیچ خراپەیەکی لەسەر نەنووسیوە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا ئەویش بینیویەتی لە کردەوە خراپەکان. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ (16) إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ (17) مَا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ (18) وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَلِكَ مَا كُنتَ مِنْهُ تَحِيدُ (19) وَنُفِخَ فِى الصُّورِ ذَلِكَ يَوْمُ الْوَعِيدِ (20) وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَّعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ (21) لَقَدْ كُنتَ فِى غَفْلَةٍ مِّنْ هَذَا فَكَشَفْنَا عَنكَ غِطَاءَكَ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ (22) وَقَالَ قَرِينُهُ هَذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ (23) أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ (24) مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ (25) الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ (26) قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَكِنْ كَانَ فِي ضَلالٍ بَعِيدٍ (27) قَالَ لا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُمْ بِالْوَعِيدِ (28) مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلامٍ لِلْعَبِيدِ (29) يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلْ امْتَلأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِنْ مَزِيدٍ (30)} صدق الله العظيم [ق].
    واتە/ سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئینسانمان دروست کردووه‌و ده‌زانین چی به‌دڵ و ده‌روونیدا دێت.و وەسوەسەی چیدەکات وە ئێمه له‌شاڕه‌گی دەماری لێی نزیکترین ١٦ کاتێک (ئەوەی بەدڵ و دەروونیدا ھاتووە لەلایەن خوداوە بەوەحی) بە دوو فریشته چاودێره‌که‌ دەگات که ‌له‌لای ڕاست و چه‌پیه‌وه دانیشتوون١٧ هه‌ر قسه‌یه‌کیش کەوا دەریدەبڕێت ئیللا ڕەقیب و عەتیدی لایەو تۆماری ده‌کەن ١٨ وە ته‌نگانه‌ی مردن و ئازاره‌کانی هات بەحەق ئا ئه‌وه ئەو ‌به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌یه که‌خۆتت لێ لاده‌داو په‌نات لێ ده‌گرت ١٩ له‌وه‌ودوا فوو ده‌کرێت به‌صوردا (واتە خودا فەرمان دەکات بەخلق بەکن فیکون) ئیتر ئه‌وه‌رۆژی پێشهاتنی هه‌ڕه‌شه ‌و ئاگادار کردنه‌وه‌کانه‌ ٢٠ ڕۆژی قیامه‌ت دێت و هه‌موو که‌سێک دوو که‌سی له‌گه‌ڵدایه‌ یه‌کێکیان ده‌یگه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌ی تریشیان شاهێده به‌سه‌ریه‌وه ٢١ سوێند به‌خوا به‌ڕاستی تۆ له‌م به‌سه‌رهاتانه‌دا بێ ئاگابوویت و گوێی خۆتت لێ خه‌واندبوو، ئێستا ئێمه په‌رده‌مان له‌سه‌ر چاوه‌کانت لاداوه‌و هه‌موو شتێک وه‌کو خۆی ده‌بینیت و ئه‌مرۆ چاوه‌کانت تیژه ٢٢ فریشته‌ی هاوه‌ڵ و چاودێری نزیک و قەرینی (عەتید) ڕوو به‌په‌روه‌ردگار ده‌ڵێت ئەو (شاھێدیە) ‌لای منە بەوەی ئەوەی لای عەتیدە (ڕاستە)٢٣ (دوای لێپرسینه‌وه‌کە خوا فه‌رمان ده‌دات به‌دوو فریشته‌که‌) هه‌رچی کافرو بێ باوه‌ڕێکی سه‌رکه‌ش و بوغزن هه‌یه فڕێی بده‌نه‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه ٢٤ ئه‌وه‌ی که‌ هه‌میشه به‌توندی قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو خێرو چاکه‌یه‌کی ده‌کرد مافی خه‌ڵکی پێشێل ده‌کرد خۆی به‌گومان بوو، خه‌ڵکیشی ده‌خسته ‌گومانه‌وه‌ ٢٥ ئه‌وه‌بوو که ‌هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ خوا به‌ڕه‌وا ده‌زانی و خودایەکی تری دانابوو لەگەڵ خوادا.که‌واته ‌ئێوه هه‌ردووکتان ئه‌و فڕێ بده‌نه ‌ناو سزای توندو سه‌خته‌وه‌ ٢٦ هاوه‌ڵ و قەرینە شه‌یتانه‌که‌شی پاکانه‌ده‌کات و ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا خۆ من له‌خشته‌م نه‌بردووه‌و من سه‌رکه‌شم نه‌کردووه‌، به‌ڵکو خۆی له‌نێو گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی دووردا نقووم بوو بوو ٢٧ (خوا بێ ده‌نگیان ده‌کات) و ده‌فه‌رموێت: شه‌ڕه ده‌مێ له‌لای مندا مه‌که‌ن،به‌ڕاستی من پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنی ئه‌م ڕۆژه‌م خستبووه ‌به‌رچاوتان و پێم ڕاگه‌یاندبوون ٢٨ ئیتر قسه‌و بڕیاری من ناگۆڕێت و هه‌ڵناوه‌شێته‌وه...من هیچ کات سته‌مکاریش نیم له‌به‌نده‌کانم ٢٩ ڕۆژێک دێت به‌دۆزه‌خ ده‌ڵێین ئایا پڕ بوویت؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئایا که‌سی زیاتر نیه؟ ٣٠.

    وەلەمیانەی ئەم ئایەتانەدا لەبەیانە حەقەکە دەگەین لەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَهُمْ لا يُفَرِّطُونَ (61)} صدق الله العظيم، بەو مانایەی جێی ناھێڵن لەدوای مردنی تاکو دەیگەیەنن و فڕێی دەدەنە سزایەکی توندەوە وەھەر لەبەرئەوەش دەبینن کەوا فەرمانەکە لەسەر ھەردوو فریشتە ڕەقیب و عەتید دەردەچێت، {أَلْقِيَا} وەبەھەمان شێوە {فَأَلْقِيَاهُ} جا ڕوونبوویەوە کەوا فریشتە جاودێرە پارێزەرەکان بۆ کردەوەکان بریتین لە ڕەقیب و عەتید کەوا بریتین لەخودی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان کەوا یەکێکیان گەیەنەری بەھەشتە و ئەویتر گەیەنەری ئاگرە وەبەھەمان شێوە کەمتەرخەمی ناکەن و جێی ناھێڵن لەدوای مردنی ھەتا ئەوکاتەی کەوا دەیگەیەنن و فڕێی دەدەنە ئاگری دۆزەخەوە جا لە بەرپرسیاریەتیەکەیان ناکشێنەوە تاکو ڕۆژی زیندووبوونەوە جا دەیگەیەنن و فڕێی دەدەنە ناو سزایەکی بەئێشەوە، جا ناکرێت و نابێت کەوا یەک فریشتەی مردن و گیان کێشان ھەموو خەڵکی بمرێنێت، جا ناکرێت و نابێت بۆ مەخلوق کەوا پەی ببات بە ڕوحی ھەموو بەشەرەکان جا لێرەو لەوێ بیانمرێنێت لەیەک ساتدا جا ئەوە مخالف و دژو پێچەوانەی عەقڵ و مەنتقە؛ بەڵکو خودا بەتەنھا خۆی ئەوکەسەیە کەوا بەزانست و تواناو قودرەتەوە پەی بەھەموو شتێک دەبات لەیەک ساتدا، ھەرچی مەخلوق و دروستکراوەکانن ئەوا خودا دوودڵی بۆ دانەناون لەناخ و دەروونیاندا.

    لەوەیە یەکێک بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: بەڵام خودا فەرموویەتی: "{قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ} صدق الله العظيم [السجدة:11]".
    واتە/ بڵێ فریشته‌ی مردن و گیان کێشان که کاری گیان کێشانتانی پێ سپێردراوه ده‌تانمرێنێت له‌پاشان بۆ لای په‌روه‌ردگارتان ده‌برێنه‌وه‌.

    جا دەڵێین بەڵام ئەوە یەک فریشتە نی یە بۆ ھەموو خەڵکی بەڵکو بۆ ھەر ئینسانێک فریشتەیەک ھەیە کەوا ناوەکەی عەتیدە کەوا ڕاسپێردراوە بە داماڵینی ڕوحی بێباوەڕەکان، وەچاکەکارانیش ئەوەی کەوا ڕاسپێردراوە بە چاڵاک کردنی ڕوحەکانیان فریشتە ڕەقیبە، وە فریشتەکانی مردن و گیان کێشان ھەڵدەستن بەلێدانی بێباوەڕەکە ھەتا ئەوکاتەی کەوا ڕوحەکەی دەردەکەن. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَلَوْ تَرَى إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُواْ الْمَلائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُواْ عَذَابَ الْحَرِيقِ} صدق الله العظيم [الأنفال:50].
    واتە/ ئه‌گه‌ر ده‌تبینی کاتێک فریشته‌کان گیانی ئه‌وانه‌یان ده‌کێشا که بێ باوه‌ڕ بوون که ده‌یانکێشا به‌ده‌م و چاو و پشتیاندا و پێیان دەوتن ده بچێژن سزایه‌کی سوتێنه‌ر .

    پاش ئەوە ڕوون دەبێتەوە بۆمان بەوەی کەوا ئەوان دووانن نەوەک زیاتر لە دوو کەوا بریتین لە ڕەقیب و عەتید. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {أَلْقِيَا فِى جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ (24) مَّنَّاعٍ لِّلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُّرِيبٍ (25) الَّذِى جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَفَأَلْقِيَاهُ فِى الْعَذَابِ الشَّدِيدِ (26)} صدق الله العظيم.
    واتە/ (دوای لێپرسینه‌وه‌کە خوا فه‌رمان ده‌دات به‌دوو فریشته‌که‌) هه‌رچی کافرو بێ باوه‌ڕێکی سه‌رکه‌ش و بوغزن هه‌یه فڕێی بده‌نه‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه ٢٤ ئه‌وه‌ی که‌ هه‌میشه به‌توندی قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو خێرو چاکه‌یه‌کی ده‌کرد مافی خه‌ڵکی پێشێل ده‌کرد خۆی به‌گومان بوو، خه‌ڵکیشی ده‌خسته ‌گومانه‌وه‌ ٢٥ ئه‌وه‌بوو که ‌هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ خوا به‌ڕه‌وا ده‌زانی و خودایەکی تری دانابوو لەگەڵ خوادا.که‌واته ‌ئێوه هه‌ردووکتان ئه‌و فڕێ بده‌نه ‌ناو سزای توندو سه‌خته‌وه‌ ٢٦.

    جا بۆتان ڕوون دەبێتەوە کەوا ئەم ڕیوایەتە بەتاڵ و پوچ و ھەڵبەستراوەو خودا ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە، جا ھەڵبەستراوەکەیان ئاشکرابوو بەوەی کەوا گومانیان وابوو فریشتەی مردن و گیان کێشان تەنھا یەکە کەوا ناوەکەی (عیزرائیل) ەو نەفسەکان دەمرێنێت، وەلەسەر ئەوە ھەڵبەستراوەکەیان بیناکردووە بە ناحەق وەلەبەرئەوەش بینیمان کەوا لەنێوانی و نێوان قورئاندا ئیختیلاف و دژایەتیەکی زۆرھەیە.

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله رب العالمين..
    براتان ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    ـــــــــــــــــــــ

  9. الترتيب #9 الرقم والرابط: 305113 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    211

    افتراضي

    - 9 -

    { هَذَا كِتَابُنَا يَنطِقُ عَلَيْكُم بالحقّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنسِخُ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ }
    صدق الله العظيم
    واتە/ ئه‌مه ئیتر نامه‌ی کرده‌وه‌کانتانه که تۆمارمان کردووه له‌سه‌رتان خۆی قسه ده‌کات بە حه‌ق چونکه به‌ڕاستی ئێمه ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌تان کرد له‌به‌رمان ده‌گرته‌وه‌.

    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی:
    {وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ فَيَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شيءٍ قدير} صدق الله العظيم [البقرة‏:‏284‏]‏.
    واتە/ وە ئەگەر ئه‌وه‌ی له دڵ و ده‌رونتاندا جێگیر بووه‌ ده‌ری بخه‌ن یان بیشارنه‌وه خوا ده‌رباره‌ی لێتان ده‌پرسێته‌وه‌ جا خۆشدەبێت لەوەی کەوا دەیەوێت وەسزای ئەوکەسەش دەدات کەوا دەیەوێت وە خوداش بەسەر ھەمووشتێکدا دەسەڵاتی ھەیە.

    بەومانایەی کەوا ڕەقیب و عەتید لەلای ڕاست و چەپی ئینسان ڕاسپێردراون بە نوسینی کردەوەی ئینسان لە کتێبەکانیان لە خێرو شەڕی، جا کتێبەکانیان دەبێتە وێنەیەکی تەواو بۆ ئەسڵی کردەوەکانیان. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {هَذَا كِتَابُنَا يَنطِقُ عَلَيْكُم بالحقّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنسِخُ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [الجاثية:29].
    واتە/ ئه‌مه ئیتر نامه‌ی کرده‌وه‌کانتانه که تۆمارمان کردووه له‌سه‌رتان خۆی قسه ده‌کات بە حه‌ق چونکه به‌ڕاستی ئێمه ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌تان کرد له‌به‌رمان ده‌گرته‌وه‌.

    بەڵام دوو فریشتەکە ڕەقیب و عەتید نازانن بەوەی کەوا نەفسی ئینسان بە دڵ و دەروونی دادێت و وەسوەسەی چی دەکات بۆیەش لەم بارەیەوە وەحیان لەخوداوە پێدەگات بە کۆپیەک لەوەی کەوا بەنەفسی ئینسانەکەدا ھاتووە لە خێرو شەڕی. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَلَقَدْ خَلَقْنَا الإِنْسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ (16) إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ (17)} صدق الله العظيم [ق]
    واتە/ سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئینسانمان دروست کردووه‌و ده‌زانین چی به‌دڵ و ده‌روونیدا دێت.و وەسوەسەی چیدەکات وە ئێمه له‌شاڕه‌گی دەماری لێی نزیکترین ١٦ کاتێک (ئەوەی بەدڵ و دەروونیدا ھاتووە) بە دوو فریشته چاودێره‌که‌ دەگات که‌له‌لای ڕاست و چه‌پیه‌وه دانیشتوون١٧.

    جا ئەوەی کەوا دووفریشتە چاودێرەکە لەلایەن خودای ڕەحمانەوە پێیان دەگات بریتی یە لە وەحیێک لەکۆپیەک لەوەی کەوا بە نەفس و دڵ و دەروونی ئینسانەکەیە وەکو خۆی، جا ئەوانیش ھەڵدەستن بە کۆپی کردنی وێنەیەک لە ئەسڵی ئەوەی کەوا بەنەفسیدا ھاتووە جا گەر بێتو لەئایندەدا خودا لێی خۆشبێت یان لێپرسینەوەی لەسەر بکات جا ھەردەبێت کۆپیبکات ئەوەی کەوا بەدڵ و دەروونی بەندەکانیدا دێت جا خودا بە دوو ڕاسپێردراوەکە ھەردوو فریشتە ڕەقیب و عەتید دەڵێت پێی جا ئەوان ئەوەی کەوا نەفس و دڵ و دەروونی ئینسان وەسوەسەی دەکات لەپەروەردگاریانەوە پێدەگات، جا ھەڵدەستن بەکۆپیکردنی ئەوەی کەوا نەفسەکەی وەسوەسەی بۆ کردووە لە کتێبی عەتید گەر بێتو وەسوەسەکە بەتاڵ بێت جا شەیتان شك و گومانێک لەحەق دەخاتە نەفس و دەروونی ئینسانەکەوە وەگەر ھاتوو کەسەکە پێغەمبەرو نێردراو بوو ئەوا خودا ئەوەی کەوا شەیتان پێی گەیاندووە کۆپی دەکات جا وەحی بۆ عەتید دەکات لەکتێبەکەی تۆماری بکات پاشان خودا ئایه‌ت و فه‌رمانه‌که‌ی خۆی بۆ چه‌سپاوو دامه‌زراو کردووه‌و خۆشبووە لێی لەوە. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {فَيَنْسَخُ اللَّهُ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ ثُمَّ يُحْكِمُ اللَّهُ آَيَاتِهِ} صدق الله العظيم [الحج:52].
    واتە/ جا ئه‌وه‌ی کەوا شه‌یتان فڕێی داوه‌ته ناو ئاواته‌که‌یه‌وه‌ کۆپیکردووە له‌وه‌ودوا خوای گه‌وره ئایه‌ت و فه‌رمانه‌که‌ی خۆی چه‌سپاو دامه‌زراو کردووه‌.

    وەمانای النسخ لێرەدا: ئەوەیە بەوەی کەوا وەحی بۆ فریشتەی ڕاسپێردراو بە نووسینی وەسوەسەی شک و گومان دەکات بۆ کۆپیەک لەخودی وەسوەسەکە وەکو خۆی بۆ حساب و لێپرسینەوە لە کتێبدا. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی کەوا دەفەرموێت: {هَذَا كِتَابُنَا يَنطِقُ عَلَيْكُم بالحقّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنسِخُ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [الجاثية:29].
    واتە/ ئه‌مه ئیتر نامه‌ی کرده‌وه‌کانتانه که تۆمارمان کردووه له‌سه‌رتان خۆی قسه ده‌کات بە حه‌ق چونکه به‌ڕاستی ئێمه ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌تان کرد له‌به‌رمان ده‌گرته‌وه‌.

    ھەروەھا وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی کەوا دەفەرموێت: {وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ فَيَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شيء قدير} صدق الله العظيم [البقرة:284] .
    واتە/ وە ئەگەر ئه‌وه‌ی له دڵ و ده‌رونتاندا جێگیر بووه‌ ده‌ری بخه‌ن یان بیشارنه‌وه خوا ده‌رباره‌ی لێتان ده‌پرسێته‌وه‌ جا خۆشدەبێت لەوەی کەوا دەیەوێت وەسزای ئەوکەسەش دەدات کەوا دەیەوێت وە خوداش بەسەر ھەمووشتێکدا دەسەڵاتی ھەیە.

    جا بۆمان ڕوونبوویەوە کەوا نەسخ بریتی یە لە: وەحی لەلایەن خوداوە بۆ فریشتەکانی بۆ نووسینی ئەوەی کەوا لەنەفسیدایە کۆپیەک لە ھەمان ئەوەی وەسوەسەی دەکات بە بێ زیاد یان کەم لە کتێبەکەدا وێنەیەک لەھەمان ئەوەی کەوا بەدڵ و دەروونیدا ھاتووە نوسخەیەک لەئەسڵی ئەوەی کەوا دەروونی وەسوەسەی بۆی کردووە بەشك و گومان لەحەق، پاشان خودا ئایه‌ت و فه‌رمانه‌که‌ی خۆی بۆ چه‌سپاو دامه‌زراو دەکات‌ جا خۆشدەبێت لەوەی کەوا دەیەوێت و ئەوەشی کەوا بیەوێت سزای دەدات. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی کەوا دەفەرموێت: {وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ فَيَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيْرٍ} صدق الله العظيم [البقرة:284].
    واتە/ وە ئەگەر ئه‌وه‌ی له دڵ و ده‌رونتاندا جێگیر بووه‌ ده‌ری بخه‌ن یان بیشارنه‌وه خوا ده‌رباره‌ی لێتان ده‌پرسێته‌وه‌ جا خۆشدەبێت لەوەی کەوا دەیەوێت وەسزای ئەوکەسەش دەدات کەوا دەیەوێت وە خوداش بەسەر ھەمووشتێکدا دەسەڵاتی ھەیە.

    {هَذَا كِتَابُنَا يَنطِقُ عَلَيْكُم بالحقّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنسِخُ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [الجاثية:29].
    واتە/ ئه‌مه ئیتر نامه‌ی کرده‌وه‌کانتانه که تۆمارمان کردووه له‌سه‌رتان خۆی قسه ده‌کات بە حه‌ق چونکه به‌ڕاستی ئێمه ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌تان کرد له‌به‌رمان ده‌گرته‌وه‌.

    جا کتێبەکەی دەبینێت کەوا کۆپیەکی تەواوە لە کردەوەکەی و نیەتەکەی وەئەوەی کەوا دڵ و دەروون و نەفسی وەسوەسەی بۆ کردووە.

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ـــــــــــــــــــ

  10. الترتيب #10 الرقم والرابط: 305114 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    211

    افتراضي

    - 10 -

    ئیمام مەھدی فەرمانتان پێدەکات بە گفتوگۆ نەکردن لەگەڵ نەزانان بە ھەندێ فەرموودە کەوا ئیمام مەھدی فەتوای نەداوە بەڕاستی و دروستیەکەی ھەروەکو ئەو فەرموودە ھەڵبەستراوەی کەوا دەڵێت فریشتەی مردن و گیان کێشان سەردەبڕدرێت لەسەر شێوەی بەرانێک..

    المشاركة الأصلية كتبت بواسطة البصيرة
    السلام عليكم ورحمة الله وبركاته اهلا ومرحبا بك ياخ احمد عادل وان سؤالك لايدل الا على عقل متدبر وانشاء الله تكون من الذين يستمعون القول فيتبعون احسنه لذا انصحكم فى قراءة مختلف المواضيع للامام المهدي المنتظر ناصر محمد اليماني ولنعد الى سؤالك فاصدقنى بفهمي لسؤالك انت تقول لكن بغمز دون ذكر الحديث والذي انا اتيك به تقول كيف ان يوتى بطير قد مات وقد ذبح الموت بين الجنة والنار اليس كذلك؟ إن هذا الحديث صحيح متفق عليه، لم يطعن فيه بأية شبهة سندا ولا متنا بين نقاد الحديث. فعن أبي سعيد الخدري - رضي الله عنه - قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «يؤتى بالموت كهيئة كبش أملح، فينادي مناد: يا أهل الجنة، فيشرئبون وينظرون، فيقول: هل تعرفون هذا؟ فيقولون: نعم، هذا الموت - وكلهم قد رآه - ثم ينادي: يا أهل النار، فيشرئبون وينظرون، فيقول هل تعرفون هذا؟ فيقولون: نعم. هذا الموت، وكلهم قد رآه. فيذبح، ثم يقول: يا أهل الجنة، خلود فلا موت. ويا أهل النار، خلود فلا موت. ثم قرأ: )وأنذرهم يوم الحسرة إذ قضي الأمر وهم في غفلة وهم لا يؤمنون (39)( (مريم)» وسؤالي الثاني مالذي انت تفهمه من الحديث

    بسم الله الرحمن الرحيم، سەلام و ڕەحمەت و بەرەکاتی خواتان لەسەر بێت خۆشەویستانم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان..
    فەرمانتان پێدەکەین بە قسەو گفتوگۆ نەکردن لەگەڵ نەزانان بە کۆمەڵە فەرـوودەیەک کەوا ئیمام مەھدی فەتوای نەداوە بەڕاستی و دروستیەکەی ھەروەکو ئەو فەرموودە ھەڵبەستراوەی کەوا دەڵێت فریشتەی مردن و گیان کێشان سەردەبڕدرێت لەسەر شێوەی بەرانێک جا ئەم فەرموودەیە ھەڵبەستراوو بوختانەو خودا ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە وە پێشتریش بەحەق فەتوامان دا دەربارەی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان بەوەی کەوا ئەوان بریتین لە فریشتە ڕەقیب و فریشتە عەتید.

    وە سەبارەت بە مردنیش جا ئەوە ھەـوو شتێک دەمرێت وەھەموو شتێک لەناودەچێت تەنھا خودا نەبێت پاک و بێگەردی بۆی کەوا زیندووکەرەوەو مرێنەرە، بەڵام ئێوە بەگومانەکەتان بەم فەرموودە ھەڵبەستراوە وادەزانن کە ئەگەر ھاتوو مردن کۆتایی پێھات ئیتر لەدوای ئەوە مردن نامێنێت لەبیرتان کردووە کەوا بەڕاستی خودایە کەوا زیندووکەرەوەو مرێنەرە وەئەوە کەوا ھەمیشە زینددووەو نامرێت.

    ویا سبحان اللە پاک و بێگەردی بۆ خوا، ھەروەکو ئەوەی خودا ھیچ پەیوەندیەکی بە مراندنی ڕوحەکان نەبێت! لەکاتێکدا ھەر ئەوە کەوا دەیمرێنێت لەساتی مردنیدا: {وَمَا كَانَ لِنَفْسٍ أَنْ تَمُوتَ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّـهِ كِتَابًا مُؤَجَّلًا} صدق الله العظيم [آل عمران:145].

    بەھەرحاڵ بەڕاستی پێشتر بەتەواوی دەربارەی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان باسکراوە، وە بۆ ھەموو ئینسانێکی کافر فریشتەیەکی مردن و گیان کێشان ھەیە کەوا ناوی (عەتید) ە، وە بۆ ھەموو ئیماندارێکیش فریشتەیەکی مردن و گیان کێشان ھەیە کەوا ڕاسپێردراوە پێی ناویشی (ڕەقیب) ە؛ کەوا بریتین لە خودی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان. وە فریشتە عەتید ڕاسپێردراوە بە داماڵینی ڕوحی بێباوەڕان و تاوانکاران لەبەرئەوەی گەیەنەری ئاگرە، وە فریشتە ڕەقیبیش ھەڵدەستێت بەیارمەتیدانی وە شاھێدیشە لەگەڵیدا بەحەق بەبێ ستەمکردن لەئینسانەکە، وەھەرچی فریشتە ڕەقیبە ئەوا نووسەری کارە چاکەکانە جا ئەو گەیەنەری ئەھلی بەھەشتە، جا بۆ ھەموو ئینسانێکی چاکەکار فریشتەیەکی مردن و گیان کێشان ھەیە کەوا ڕاسپێردراوە بە چاڵاک کردنی ڕوحەکەی لەساتی مراندندا کەوا ناوی ڕەقیبە وە فریشتە عەتیدیش ھەڵدەستێت بەیارمەتیدانی لەوکاتەدا، بەڵام ڕاسپێردراوەکە بە ڕوحی چاکەکارەکان فریشتەی مردن و گیان کێشان ڕەقیبە، وە بۆ ھەموو ئینسانێکی چاکەکاریش فریشتەیەک ھەیە کەوا ناوەکەی ڕەقیبە، وە پێشتریش بەتەواوی باسی فریشتەکانی مردن و ئەرکەکانیانمان کرد لەژمارەیەک بەیاناتدا لەبەرئەوەی ئەوان ڕاسپێردراون بە نووسینی کارە باشەکان و خراپەکان لەسەرەتاوە ھەتا ئەوکاتەی کەوا قەدەری مردنەکەی دێت. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ ﴿٦١﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
    واتە/ ئه‌و کاته ئیتر (فریشته‌) ڕه‌وانه کراوه‌کانمان گیانی ده‌کێشن وە ئەوان (دواتر) له کارو کرده‌وه‌ی خۆیان که‌مته‌رخه‌می ناکه‌ن و(جێی ناھێڵن

    وەھەرچی سەبارەت بەم پیاوەیە کەوا ناوی ( أحمد عدلی) ە جا ئەوە لە نەزانانە وەکو ئەوانی غەیری خۆی لەگەڵ ڕێزم بۆی، بەڵام ئەو ئینکاری لەوە دەکات کەوا خودا توڕە دەبێ و ڕازیش دەبێت و کەیف خۆش و خەفەتبار دەبێت لەکاتێکدا ئەوانە کۆمەڵە سیفاتێکن لەسیفاتە نەفسیەکانی خودا کەوا بەندەکانیشی لەگەڵیشیدا لەم سیفاتانەدا بەشدارن . وەھەرچی سیفاتە زاتیەکانی خودان ئەوا ھیچ ھاوشێوەو شێوەیان نی یە لەسیفاتە زاتیەکاندا. بەڵام ئێوە سیفاتە زاتیەکانی خوداو سیفاتە نەفسیەکانتان تێکەڵ بەیەک کردووە! وەئەی پیاو ئایا خودا وەسفی نەفسی خۆی نەکردووە بە میھرەبانترینی میھرەبانان-أرحم الراحمین؟ ئەمەش مانای ئەوەیە کەوا سیفەتی ڕەحمەت سیفاتێکی نەفسیە کەوا کەسە بەڕەحمەکان تێیدا بەشدارن لەبەندەکانی بەڵام خودا ارحم الراحمینە، وەبەھەمان شێوە بەخشندەیی سیفەتێکی نەفسی خودایە کەوا تێیدا بەخشندەکان بەشدارن لەبەندەکانی بەڵام خودا أکرم الأکرمینە.

    بەھەرحاڵ (ئەی أحمد عدلی) گەر تۆ ھاوتای حیوارو گفتوگۆکردنی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ئەوا لەسەرتە بزانی بەوەی کەوا زۆرکەس گفتوگۆیان لەگەڵماندا کردووە لەھەمان ئەوبابەتانەی کەوا ئینکاریت لێکردووە لەسەرمان وە حوجەو بەڵگەشمان بەسەردا جێبەجێکردوون بەھەموو پێوەرەکان، لەوانە دکتۆر احمد عمرو، خوداش ئەوەی بیەوێت لەبەندەکانی ھیدایەت و ڕێنموونی دەکات و گومڕاشی دەکات ئەوەی کەوا دڵی داماڵراوە لەحەق و لایداوە لێی. بەھەرحاڵ جا وەڵامەکانمان لەسەریان بگرە لەسەر ھەمان ئەو بابەتەی کەوا ئینکاریت کردووە لەسەرمان جا لەپاش ئەوە ھەڵدەستی بە وەڵامدانەوەیەکی بەحەق گەر بێتو حەق لەگەڵ تۆ بێت، جا بیھێنە ئەوەی لەلاتە بەدەسەڵاتی زانستی ڕازیکەرو ئیقناعکەر.

    وەئەی پیاو، پێشتر فەتوای بەحەقمان دا بەوەی کەوا حەسرەتی خەفەتباری لەنەفسی خوادا نایەت لەسەر ئەو بەندانەی کەوا ستەمیان لەخۆیان کردووە ھەتا ئەوکاتەی کەوا حەسرەتی پەشیمانی لەنەفسی خۆیاندا دێت لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کردوویانە لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان، جا ووردبەرەوە (ئەی احمد) لەو بەیانانەی کەوا بەخەستی باسی ئەو بابەتە دەکەن جا لەپاش ئەوە بەبەڵگەو حوجە لەبەڵگەو حوجە بدەوە. جا سوێند بەخوا پاشانیش سوێند بەخودا بەڕاستی تۆ لەوانەی کەوا قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەیان نەگرتووە بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی وە پەروەردگارەکەت نەناسیوە بەو شێوەی کەوا شایەنیەتی بیناسی، وە وەعدو بەڵێنیشی حەق و اراستەو ھەر خۆشی ارحم الراحمینە.

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    _____________

المواضيع المتشابهه

  1. مشاركات: 3
    آخر مشاركة: 27-08-2018, 09:40 PM
  2. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 24-02-2018, 12:06 AM
  3. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 10-12-2017, 06:49 AM
  4. مشاركات: 8
    آخر مشاركة: 18-09-2016, 04:35 PM
  5. مشاركات: 9
    آخر مشاركة: 24-08-2016, 07:28 PM

المفضلات

ضوابط المشاركة

  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •