ئیمام ناصر محمد یەمانی
26 - 07 - 1433 ک
16 - 06 - 2012 مـ
05:18 بەیانی
ـــــــــــــــــــــ

المشاركة الأصلية كتبت بواسطة آمنت بنعيم رضوان الله
‎بسم الله الرحمن الرحيم، الحمد لله على كل حال..وصلى الله وسلم على محمد وآله ومنهم الإمام المهدي المنتظر..

‎خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَنَبْلُوكُمْ بِالشَّرِّ وَالْخَيْرِ فِتْنَةً}[الانبياء: من الآية35] .

‎1- ئایا جۆرەکانی ئەو فیتنانە چین کەوا ئینسان پێی تاقیدەکرێتەوە؟
‎2- سەرچاوەکانی شەڕو خراپە.. لەکوێیە؟
‎3- سەرچاوەکانی خێرو چاکە..لەکوێیە؟
‎4- ئەوەی کەوا دەیزانین و دڵنیاین لێی..ئەوەیە کەوا (خودا پاک و بێگەردی و بەرزو بڵندی بۆی)..بۆ بەندەکانی شەڕو خراپەی ناوێت..جا ئایا مەبەستی خودا چی یە پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی بۆی لەو ئایەی سەرەوە..؟
‎5- ئایا بەیانێکی ڕاستەوخۆ ھەیە لە بەیانەکانی ئیمام تایبەت بێت بەم ئایەتە؟

وسلامٌ على المرسلين والحمدُ لله رب العالمين.
خێرو چاکە لە خوداوەیە، بەڵاو موسیبەتیش لەخوداوەیە بەھۆکار لە خودی ئینسانەکەوە، بەڕاستی پەروەردگارت ستەم لەکەس ناکات ..

بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسلين والحمد لله ربّ العالمين..
ئەی خۆشەویستانم لەبەر خودا دەتانبینم کەوا ئێوە دەدوێن لەبەیانی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَنَبْلُوكُم بِالشَّرِّ‌ وَالْخَيْرِ‌ فِتْنَةً وَإِلَيْنَا تُرْ‌جَعُونَ} صدق الله العظيم [الأنبياء:35].
واتە/ هه‌موو نەفسێک ده‌بێت مردن بچێژێت وە بێگومان ئێمه ئێوه تاقی ده‌که‌ینه‌وه به‌شه‌ڕو ‌خێرو وە هه‌ر بۆ لای ئێمەش ده‌هێنرێنه‌وه.

جا گەر بێتو پشت بەدەرەوەی ئەم ئایەتە ببەسترێت ئەوا وادەردەکەوێت کەوا چاکەو خراپە لەلایەن خوداوەیە جا بەیانەکە مخالفی ئەوە دەبێت کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {مَا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللَّهِ وَمَا أَصَابَكَ مِنْ سَيِّئَةٍ فَمِنْ نَفْسِكَ وَأَرْسَلْنَاكَ لِلنَّاسِ رَسُولًا} صدق الله العظيم [النساء:79].
واتە/ هه‌رچیت توشدەبێت له خێرو چاکه له خواوه‌یه و هه‌رچی ناخۆشیه‌کیشت توشدەبێت ده‌ستی خۆتی تیایهو لەخۆتەوەیە وە ئێمه تۆمان ناردووه بۆسه‌ر خه‌ڵکی به‌پێغه‌مبه‌رایه‌تی.

جا لێرەدا پرسیارێک دەمێنێتەوە ئەویش دەربارەی بەیانی حەقی ئەوەیە کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت:{كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَنَبْلُوكُم بِالشَّرِّ‌ وَالْخَيْرِ‌ فِتْنَةً وَإِلَيْنَا تُرْ‌جَعُونَ} صدق الله العظيم [الأنبياء:35].
واتە/ هه‌موو نەفسێک ده‌بێت مردن بچێژێت وە بێگومان ئێمه ئێوه تاقی ده‌که‌ینه‌وه به‌شه‌ڕو ‌خێرو وە هه‌ر بۆ لای ئێمەش ده‌هێنرێنه‌وه.

جا لەپاش ئەوە بەحەق فەتوا دەدەین و دەڵێین: بەڕاستی بەڵاو موسیبەت بریتی یە لە شەڕو خراپە کەوا بە قەدەرێکە لەلایەن خوداوە بەھۆی گوناھێکەوە کەوا خاوەنی بەڵاو موسیبەتەکە ئەنجامی داوە. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {فَكَيْفَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ} صدق الله العظيم [النساء:62].
واتە/ ئاخۆ ئه‌وانه حاڵیان چۆن بێت کاتێک به‌ڵاو موسیبەتێک دووچاریان ده‌بێت بەھۆی دەستپێشخەریی خۆیانەوە.

کەواتە شەڕو خراپە لەلایەن خوداوەیە بەڵام بەبێ ستەمکردن؛ بەڵکو ھۆکاری شەڕو خراپەی بەڵاو موسیبەتەکە بەھۆی ده‌ست پێشخه‌ری خراپیانەوەیە لەپێشتردا و تۆبەیان نەکردووەو نەگەڕاونەتەوە لای پەروەردگاریان لەپێش گەیشتنی قەدەری ھاتنەجێی بەڵاو موسیبەتەکە. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی:{أَوَلَمَّا أَصَابَتْكُم مُّصِيبَةٌ قَدْ أَصَبْتُم مِّثْلَيْهَا قُلْتُمْ أَنَّىٰ هَـٰذَا قُلْ هُوَ مِنْ عِندِ أَنفُسِكُمْ إِنَّ اللَّـهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿165﴾} صدق الله العظيم [آل عمران:165].
واتە/ ئایا کاتێک به‌ڵاو موسیبەت و ناخۆشیه‌کتان تووشهات بۆ ده‌ڵێن ئه‌مه چی بوو بۆ وامان به‌سه‌ر هات؟ له‌کوێوه ئه‌مه‌مان بۆهات؟ بڵێ ئه‌و ‌ە له‌لایه‌ن خۆتانه‌وه توشتان هات به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه

وە خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَمَا أَصَابَكُم مِّن مُّصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَن كَثِيرٍ‌ ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [الشورى].
واتە/ هه‌ر به‌ڵاو موسیبەتێکتانن به‌سه‌ر هاتبێت ئه‌وه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و کارو کرده‌وانه‌یه که به ئاره‌زووی خۆتان ده‌تانکرد وە له زۆریشیان خۆش ده‌بێت.

لەبەرئەوەی بەڵاو موسیبەتەکان لەلایەن خوداوە بەھۆی گوناھەکانەوەیە لەلایەن ئینسانەوە ھەرچەندە کەوا خودا ڕاستەوخۆ لەدوای کردنی خراپەو گوناھەکە توشی بەڵاو موسیبەتەکەی ناکات بەڵکو خودا ماوەیەکی پێدەدات بەڵکو ملکەچ بێت بۆ لای پەروەردگارەکەی جا بگەڕێتەوەو تۆبە بکات جا گەر ھاتوو تۆبەی کردو گەڕایەوە ئەوا خوداش ھاتنەجێی بەڵاو موسیبەتەکەی لەکتێبی نوسراوی لای خۆی لێ بەری دەکات و لێی دووردەخاتەوە جا بەڵایەکەی توشنابێت. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {مَا أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ مِّن قَبْلِ أَن نَّبْرَأَهَا إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّـهِ يَسِيرٌ ﴿٢٢﴾} صدق الله العظيم [الحديد:22].
واتە/ هیچ به‌ڵاو موسیبەتێک نە له‌زه‌وی و نە لەنەفسی خۆشتاندا نیە بۆتان پێش بێت ئیللا‌‌ لە کتێبێکدایە لە پێش ئه‌وه‌ی بەری بکەین و دووریبخەینەوە بەڕاستی ئه‌وەش بۆ خودا زۆر ئاسانه‌.

جا لەخوا بترسن و تەقوای خوا بکەن بەندەکانی خودا جا ئەوەی توشتان دەبێت لە چاکەو خێر ئەوا لەخوداوەیە، وەئەوەشی کەوا توشتان دەبێت لە شەڕو خراپە ئەوەش لەخوداوەیە بەھۆکار لەلایەن خودی خۆتانەوە، بەڕاستی پەروەردگارت ستەم لەکەس ناکات. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَقُولُوا هَـٰذِهِ مِنْ عِندِكَ قُلْ كُلٌّ مِّنْ عِندِ اللَّـهِ فَمَالِ هَـٰؤُلَاءِ الْقَوْمِ لَا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ حَدِيثًا ﴿٧٨﴾ مَّا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللَّـهِ وَمَا أَصَابَكَ مِن سَيِّئَةٍ فَمِن نَّفْسِكَ وَأَرْ‌سَلْنَاكَ لِلنَّاسِ رَ‌سُولًا وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ شَهِيدًا ﴿٧٩﴾} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ ئه‌گه‌ر خێریان توشبێت ده‌ڵێن ئه‌مه له لایه‌ن خواوه‌یه و ئه‌گه‌ر توشی ناخۆشی و زیانێک بێن ده‌ڵێن ئه‌مه‌یان به‌هۆی تۆوه‌یه‌، پێیان بڵێ هه‌ر هه‌مووی له‌لایه‌ن خواوه‌یه و (بۆ تاقی کردنه‌وه‌یه‌) ئه‌وه بۆچی ئه‌و خه‌ڵکه (باوه‌ڕ لاوازه‌) هیچ شتێک تێناگه‌ن و له ڕاستیه‌کان حاڵیی نابن ٧٨ هه‌رچیت توشدەبێت له خێرو چاکه له خواوه‌یه و هه‌رچی ناخۆشیه‌کیشت توشدەبێت ده‌ستی خۆتی تیایهو لەخۆتەوەیە وە ئێمه تۆمان ناردووه بۆسه‌ر خه‌ڵکی به‌پێغه‌مبه‌رایه‌تی ٧٩.

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــــ

‎[ رابط المشاركة الأصلية ]
http://www.the-greatnews.com/showthread.php?t=7312