ئیمام ناصر محمد يەمانی
08 - 11 - 1431 ک
16 - 10 - 2010 مـ
12:26 بەیانی
ـــــــــــــــــــــ

ھەرچی بەخشینە لە پێناو خودا ئەوا خودا ڕایگەیاندووە بە باوەڕداران کەوا قەدەغەی نەفسی خۆیان بکەن لە ڕژدی و ڕەزیلی تا خۆشەویستی خودا بەدەست بێنن..
{ وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَاماً }

المشاركة الأصلية كتبت بواسطة عبدالسّلام الهويملي:
پەروەردگارا من منداڵەکەم پێشکەشی تۆ کرد بەئازادکراوی لەبەرتۆو بۆتۆی بەرێزو بەخشندە لەبەر تەماحی خۆشەویستی و نزیکی و ھاتنەجێی نیعمەتی ڕازی بوونی نەفست جا لێمی قبوڵبکە و بەچاکە پێبگەیەنە بەڕاستی تۆش بیسەرو زانای
بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ {وَعِبَادُ الرَّحْمَنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الأرْضِ هَوْنًا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلامًا (٦٣) وَالَّذِينَ يَبِيتُونَ لِرَبِّهِمْ سُجَّدًا وَقِيَامًا (٦٤) وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا اصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا (٦٥) إِنَّهَا سَاءَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا (٦٦) وَالَّذِينَ إِذَا أَنْفَقُوا لَمْ يُسْرِفُوا وَلَمْ يَقْتُرُوا وَكَانَ بَيْنَ ذَلِكَ قَوَامًا (٦٧) وَالَّذِينَ لا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلا بِالْحَقِّ وَلا يَزْنُونَ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا (٦٨) يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا (٦٩) إِلا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلا صَالِحًا فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا (٧٠) وَمَنْ تَابَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَإِنَّهُ يَتُوبُ إِلَى اللَّهِ مَتَابًا (٧١) وَالَّذِينَ لا يَشْهَدُونَ الزُّورَ وَإِذَا مَرُّوا بِاللَّغْوِ مَرُّوا كِرَامًا (٧٢) وَالَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ لَمْ يَخِرُّوا عَلَيْهَا صُمًّا وَعُمْيَانًا (٧٣) وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا (٧٤) أُولَئِكَ يُجْزَوْنَ الْغُرْفَةَ بِمَا صَبَرُوا وَيُلَقَّوْنَ فِيهَا تَحِيَّةً وَسَلامًا (٧٥) خَالِدِينَ فِيهَا حَسُنَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا (٧٦) قُلْ مَا يَعْبَأُ بِكُمْ رَبِّي لَوْلا دُعَاؤُكُمْ فَقَدْ كَذَّبْتُمْ فَسَوْفَ يَكُونُ لِزَامًا (٧٧)} صدق الله العظيم [الفرقان].
واتە/ وەبەنده‌کانی خوای میهره‌بان ئه‌و که‌سانه‌ن که زۆر به هێمنی و سه‌لاری به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕۆن کاتێکیش نه‌فامان به قسه و قسه‌ڵۆکی ناخۆش به‌ره‌نگاریان ده‌بن، له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: سەلامتان لێبێت (63) ئه‌وانه‌ی که شه‌وگار بۆ په‌روه‌ردگاریان به سوژده و وه‌ستاون و نوێژ ده‌به‌نه سه‌ر (64) ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له‌سزای ئاگری دۆزه‌خ به‌دوورمان بکه و په‌نامان بده‌، چونکه سزاو ئازاری له کۆڵ نابێته‌وه و به‌رده‌وامه (65) به‌ڕاستی ئه‌و دۆزه‌خه شوێن و نیشته‌جێیه‌کی زۆر ناخۆش و ناسازه (66) (هه‌روه‌ها به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان) ئه‌وانه‌ن که‌: کاتێک ماڵو سامانیان ده‌به‌خشن و خه‌رجی ده‌که‌ن (لەبژێوی ژیاندا) نه زیاده‌ڕه‌وی تێدا ده‌که‌ن و بازایه‌ی ده‌ده‌ن نه ده‌ست نوقاو ڕه‌زیلیشن به‌ڵکو له‌و نێوانه‌دان (مام ناوه‌ندین و له شتی به‌سوود به‌کاری ده‌هێنن) (67)هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی هیچ جۆره خوایه‌کی تر له‌گه‌ڵ خوادا ناپەرستن وە داوا لەھیچ خوایەکی تر ناکەن لەگەڵ خوادا که‌سیش ناکوژن که خوا کوشتنی حه‌رام کردبێت مه‌گه‌ر به حه‌ق و ڕه‌وا وە زینا ناکه‌ن و نزیکی ناکه‌ون جا ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره کاره خراپانه ئه‌نجام بدات ئه‌وه توشی سزا و ئازارو ڕیسوایی ده‌بێت (68) له قیامه‌تیشدا ئازارو سزای بۆ چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌کرێت وبه زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمه‌زارییه‌وه ده‌بێت ژیانی تێدا به‌رێته سه‌ر. (69) مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی ته‌وبه بکات و باوه‌ڕ بهێنێت وکار وکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بدات ئا ئه‌و جۆره که‌سانه خوا کار و کرده‌وه خراپه‌کانیشیان بۆ ده‌گۆڕێت به چاکه‌ چونکه هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا لێخۆشبوو میهره‌بانه (70) جا ئه‌وه‌ی که ته‌وبه ده‌کات و کارو کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌دات و به‌ته‌مایه په‌روه‌ردگار ته‌وبه‌که‌ی لێوه‌ربگرێت ئه‌وه بێگومان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوا به ته‌وبه‌یه‌کی ڕاست ودروسته‌وه (71) (به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان) ئه‌وانه‌شن که شایه‌تی ناحه‌ق ناده‌ن هه‌رگیز له شوێنێکدا ئاماده نابن که شایه‌تی ناحه‌قی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و یان درۆی تێدا ده‌کرێت کاتێکیش به لای گه‌مه و گاڵه و چه‌پۆکانی نه‌فاماندا تێده‌په‌ڕن به هێمنی و له‌سه‌رخۆیی و سه‌ربه‌رزیه‌وه تێده‌په‌ڕن (72) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش کاتێک به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان بێدار بکرێنه‌وه‌، هه‌روا به‌که‌ڕی و کوێری به‌لایاندا تێناپه‌ڕن (به‌ڵکو تێده‌فکرن و لێکی ده‌ده‌نه‌وه‌و پاشان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن) (73) ئه‌وانه‌شن که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانمان که‌سانێکمان پێ ببه‌خشه که ببنه مایه‌ی ڕووناکی دیده‌مان و شادمانی دڵمان و بمان که به پێشه‌وا بۆ پارێزکاران و خواناسان (74) ئه‌و جۆره که‌سانه‌ پاداشتیان ژووره (ڕازاوه و به‌رزو خۆشه‌کانی به‌هه‌شته‌) له به‌رامبه‌ر خۆگرتن و ئارامگرتنیانه‌وه جا له‌وێ به سڵاو پێشوازیان لێده‌کرێت (75) بێگومان له ناو ژووره‌کانی به‌هه‌شتدا ژیانی کامه‌رانی و به‌رده‌وام ده‌به‌نه سه‌ر،به‌ڕاستی جێگه وڕێگه و نیشته‌جێییه‌کی خۆش و سازگار و ڕازاوه‌یه‌ (76) بڵێ په‌روه‌ردگارم هیچ گوێتان پێ نادات و نرختان بۆ دانانێت ئه‌گه‌ر دوعاو نزاو خواپه‌رستیتان نه‌بێت که‌چی زۆربه‌تان به درۆزانی ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام وابن، ئه‌وا سزاو تۆڵه‌ی خوایی له ئاینده‌دا یه‌خه‌تان پێ ده‌گرێت و له کۆڵتان نابێته‌وه (77).

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "جا مەبەستی خودا چی یە لەوەی خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَالَّذِينَ إِذَا أَنْفَقُوا لَمْ يُسْرِفُوا وَلَمْ يَقْتُرُوا وَكَانَ بَيْنَ ذَلِكَ قَوَامًا (٦٧)} صدق الله العظيم؟ جا ئایا ئەی ئیمام ناصر محمد مەبەستی خودا لەوە بەخشینە لەپێناوی خودا؟ یان مەبەستی بەخشینی مەعیشەت و گوزەرانە لەژیاندا؟'

پاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بەڵکو مەبەستی لە بەخشینی مەعیشەت و بژێوی و گوزەرانی یە لە خواردن و خواردنەوە جا خودا فەرمانی پێکردوون کەوا زێدەڕەوی و ئیسراف نەکەن و ده‌ست نوقاوو ڕه‌زیلیش مەبن لە بەخشینی گوزەرانیدا، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلا تُسْرِفُوا إِنَّهُ لا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ (31)} صدق الله العظيم [الأعراف].
واتە/ بخۆن و بخۆنه‌وه به‌ڵام ئیسراف و زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن چونکه به‌ڕاستی خوا لموسریف و زیاده‌ڕه‌وانی خۆش ناوێت.

وەھەرچی بەخشینە لەپێناوی خودا ئەوا خودا بە باوەڕدارانی ڕاگەیاندووە کەوا نەفسی خۆیان قەدەغەبکەن لە ڕژدی و ڕەزیلی تاکو خۆشەویستی خودا بەدەست بێنن بەجۆرێک کەسەکە لەبەر توندی خۆشەویستی بۆ خودا دەگاتە ئەوەی کەوا نەفسی خۆی مەحروم و قەدەغە دەکات تا ببەخشێت لە پێناوی خودا، خوای گەورەش فەرموویەتی: {وَلَا يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمْ حَاجَةً مِّمَّا أُوتُوا وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُون} صدق الله العظيم [الحشر:9].
واتە/ له دڵ و ده‌رونیاندا جێی هیچ جۆره حه‌سوودی و به‌خیلیه‌ك نابێته‌وه حه‌ز به به‌خشینی ده‌ستکه‌وته‌کان به‌وان ده‌که‌ن و فه‌زڵی ئه‌وان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر خۆیاندا هه‌رچه‌نده هه‌ژارو نه‌داریشن جا ئه‌وه‌ی خۆی له نه‌فسی ڕه‌زیلی بپارێزێت و زاڵ بێت به‌سه‌ریدا، ئا ئه‌وانه هه‌ر سەرکەوتوو سه‌رفرازن.

خودایە من و بەسەرخەرەکانم بگێڕە لەوانەی کەوا پەلە دەکەن لە کارە خێرەکان لەپێشبڕکێکارەکان بۆ خۆشەویستی و نزیکبوونەوەو نیعمەتی ڕازی بوونی نەفست ھەتا ڕازی دەبیت بەڕاستی تۆ بیسەرو زانای، وەلێم خۆشببەو ڕەحمم پێبکە تۆش چاکترینی ڕەحمکارانی، وە دەرگای فەزڵ و ڕەحمەتی خۆتمان لەسەر بکەوە تا چێژبینینمان زیاترکەین بە بەخشین لە ڕێگای خۆشەویستی تۆو نزیکبوونەوەت بەڕاستی تۆ بیسەرو زانای.

وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله رب العالمين..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی
ـــــــــــــــــــ

[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
http://www.the-greatnews.com/showthread.php?t=2399