ئیمام ناصر محمد یەمانی
26 - 06 - 1432 ک
30 - 05 - 2011 م
ـــــــــــــــــــــ


‎{فَذَلِكُمُ اللّهُ ربّكم الحقّ فَمَاذَا بَعْدَ الحقّ إِلاَّ الضَّلاَلُ فَأَنَّى تُصْرَفُونَ}

‎ئاگاداربن سوێند بەخوا گەر بەندەکانی نیعمەتە ھەرەگەورەکە نەبن (عبيد النعيم الأعظم) ئەوا خودا ھیچ کەسێک لە ئاگرەکەی دەرناکاتە دەرەوە..

‎بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدي محمد رسول الله -صلّى الله عليه وآله وسلّم- وجميع المُسلمين لربهم إلى يوم الدين..

‎سەلام و ڕەحمەت و بەرەکاتی خواتان لەسەربێت خۆشەویستانم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن، وەھەمووتان بینایی چاوی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی، وەخۆشەویسترینتان لەدڵمدا ئەوەتانە کەوا لەھەمووتان توندتر پێشبڕکێ دەکات بۆ لای پەروەردگارم لەوانەی کەوا ھەرگیز پەروەردگارەکەیان ھەڵناکێشن و تایبەت ناکەن بە ئیمام مەھدی بەوەی کەوا ئیمام مەھدی خۆشەویسترو نزیکتر بێت لەوان لەبەرئەوەی ئیمام مەھدی خەلیفەی خودایە، جا لەپاش ئەوە بەوانە دەڵێم کەوا ئیمام مەھدی ھەڵدەکێشن و تایبەت دەکەن بۆ پەروەردگارەکەیان پێیان دەڵێم: جا نزیکبوونەوەتان بۆ لای کەسێکە کەوا ھەڵتانکێشاوەو تایبەتتان کردووە بەخودا گەر ئێوە ڕاستدەکەن؟ خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {فَذَلِكُمُ اللّهُ ربّكم الحقّ فَمَاذَا بَعْدَ الحقِ إِلاَّ الضَّلاَلُ فَأَنَّى تُصْرَفُونَ} صدق الله العظيم [يونس:32].
واتە/ جا هه‌ر ئه‌و زاته‌یه په‌روه‌ردگارتان جا دوای حه‌ق و ڕاستی چی هه‌یه جگه له‌گومڕایی و سه‌ر گه‌ردانی؟ جا چۆن لەوە لاده‌درێن.

جا وەکو ئەوانە مەبن کەوا خودایان ھەڵدەکێشن و تایبەتی دەکەن بە محمد پێغەمبەری خودا -صلّى الله عليه وآله وسلّم- بەوەی تاکو ئەو خۆشەویسترو نزیکتر بێت لەلای پەروەردگار لەوان جا لەپاش ئەوە پێیان دەڵێین: ئەی زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکانیان ئایا نزیکبوونەوەتان (لەجیاتی خوا) بۆ ئەوکەسەیە کەوا بەخودا ھەڵتان کێشاوە بەسەرخۆتانداو خوداکەتان تایبەت کردووە پێی کە محمد پێغەمبەری خودایە بەوەی تا ئەو بەندەیەکی خۆشەویسترو نزیکتر بێت لەئێوە؟ یا سبحان اللە پاک و بێگەردی بۆ خودا جا ئایا ئێوە عەبدو بەندەی کێن؟ وەڵامم بدەنەوە گەر ئێوە ڕاستدەکەن، جا لەخوا بترسن خۆشەویستانم لەبەرخوا خۆ ئەگەر بێتو پلە بڵندو بەرزەکەتان (الدرجة العالية الرفيعة) لە نیعمەتی بەھەشتدا تایبەتکرد بە محمد پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وآله وسلم جا لەپاشان پێتان دەڵێم ئەوە (بەمەرجێک دەتوانێت ئەو پلەیە بدات بە پێغەمبەری خودا) ئەگەر بێتو یەکێکتان ببێتە خاوەنی ئەم پلە بڵندو بەرزەیەو بەدەستی بێنێت جا بۆی ھەیە ئەگەر بیەوێت کەوا بیبەخشێت لەبەر نزیکبوونەوەی زیاتری لە پەروەرگارەکەی تاوەکو ببئتە بەندەیەکی خۆشەویستر لەلای نەفسی پەروەردگارەکەی لەنێو بەندەکانیدا، جا بەم شێوەیە پاش ئەوە خودا لێی قبوڵ دەکات لەبەرئەوەی ئەوەی کردووە لە پێناو پەروەردگاری تاوەکو ببێتە کەسێکی خۆشەویستر لەلای نەفسی پەروەردگارەکەی، جا لەپاش ئەوە خودا لێی قبوڵدەکات و دەیکات بە خۆشەویسترین بەندە لەلای نەفسی لەنێو ھەموو بەندەکانیدا، وەھەتا ئەگەر بێتو خودا بەرزترین پلەشی لە خۆشەویستیەکەی پێبدات لەسەرئاستی پلەی ھەرھەموو خۆشەویستەکانی خودا ئەوا لەپاش ئەوە ھەر نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعیم الأعظم) کەوا ڕازی بوونی خودایە لەنەفسی خۆیدا دەمێنێتەوە؛ جا ھەرچی ئەوانەن کەوا خۆیان خۆشدەوێت ئەوا ئەگەر بێتو یەکێکیان ئەوەی بەدەستھێناو خوداش پێی وت: ئەوا بەڕاستی لێت ڕازی بووم ئەی بەندەکەم فڵان، پەروەردگارەکەشت وتوویەتی لە محکەمی کتێبەکەی {رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ} [المائدة:119].
واتە/ خودا لێیان ڕازی بووەو ئه‌وانیش له خوا ڕازی بوون.

جا ئایا ڕازی بوویت لەپەروەردگارەکەت ئەی بەندەکەم؟ جا لەپاش ئەوە وەڵامەکەی بەو شێوەیە دەبێت: " چۆن ڕازی نابم لێت پەروەردگارم لەکاتێکدا لێم ڕازی بووی وە ڕزگارت کردم لە ئاگرەکەت جا منت خستە ناو بەھەشتەکەت، نەک ھەر ئەوەندەش بەڵکو منیشت کردە نزیکترین بەندە لەزاتی عەرشی گەورەی خۆت، نەک ھەرئەوەندەش بەڵکو منت کرد بە خەلیفەکەت لەسەر مەلەکوتی بەھەشتدا، وەنەک ھەر ئەوەندەش بەڵکو منت کرد بە خۆشەویسترین بەندەو نزیکترین بەندە لەلای نەفسی خۆت لەنێو ھەموو بەندەکانتدا، جا چۆن نەفسم ڕازی نەبێت لەکاتێکدا ڕێزت لێگرتم بەھەموو ئەوانە جا ئاوات بەچیتر بخوازم لەدوای ئەو تەکریم و ڕێزلێگرتنە"..

وەھەرچی بەندەکانی نیعمەتی ھەرە گەورەکەنە (عبيد النعيم الأعظم) ئەوا سوێند بە خودا ھەرگیز یەکێکیشیان ڕازینابێت بەھەموو ئەوانە، جا ئەگەر بێتو خودا پلەی جێنشینی و خەلافەتی ھەموو مەلەکوتیش بدات بە یەکێکیان و بیکاتە خۆشەویسترین عەبدیش لەلای نەفسی پەروەردگاری جا لەپاش ئەوە خودا پێی بڵێت: ئەی بەندەکەم فڵان بەڕاستی ئەوا خودا لێت ڕازی بوو وە حەقیشە لەسەر پەروەردگارەکەت کەوا ڕازیت بکات وەکو بەڕاستدانانێک بۆ وەعدو بەڵێنە حەقەکەم لە محکەمی کتێبدا {رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ}.
واتە/ خودا لێیان ڕازی بووەو ئه‌وانیش له خوا ڕازی بوون.

جا حەقە لەسەر پەروەردگارەکەت کەوا ڕازیت بکات. جا لەپاش ئەوە دەبینن وەڵامەکەیان بۆ پەروەردگاریان زۆر جیاوازە جا ھەریەکێکیان دەڵێت: "ھیھات ھیھات بەوەی کەوا ڕازی بم بەھەر ھەموو ئەم شتانە ئەی ئەوکەسەی کەوا زیاتر لەبەندەکانی خۆشمدەوێت وە خۆشترم دەوێی زیاتر لەنەفسی خۆشم وە زیاتریش لە ھەموو مەلەکوتەکەی لەدنیاو ئاخیرەتدا، جا چۆن خۆشەویست ڕازیدەبێت لەکاتێکدا بزانێت بەوەی خۆشەویستەکەی خودای ڕەحمان بەحەسرەت و خەفەتبارە لەسەر ئەنجامی تاقیکردنەوەی بۆ بەندەکانی لەبەرئەوەی بینی بێباوەڕەکان چەند ئەوەندەی سوپاسگوزارەکانن، جا ئەوە چ مەئسات و تراژیدیایەکە لەسەریان وە چ بەڵاو موسیبەتێکی گەورەیە؟". جا کە سەیریان دەکەی ئەوا ھەریەکێکیان لەوان دەڵێت: {يَا حَسْرَتَى علَى مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ} صدق الله العظيم [الزمر:56].
واتە/ ئای حەسرەتی په‌شیمانیم بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستی و سەرپێچیانەی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی خوادا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌کەی خوا ده‌کرد.

جا لەبەرئەوەی پەشیمانیەکە لەدڵیاندا زۆر توندە لەسەر ئەو لادان و نادروستی و سەرپێچیانەی دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان جا لێرەدا خودا بەتوڕەیی نامێنێتەوە لێیان، بەڵکو دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ} صدق الله العظيم [يس:30].
واتە/ ئای حەسرەتی خەفەتباری لەسەر بەندەکان.

لەوەیە یەکێک لەوانەی کەوا نازانن بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "بەڵکو پەروەردگارەکەیان لەسەریان توڕەیە". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: بەڵکو توڕەیی لەنەفسی خودا بەردەوامدەبێت لەسەریان ھەتا ئەوکاتەی کەوا ئەوان پەشیمان دەبنەوە لەسەر ئەو لادان و نادروستی و سەرپێچیانەی دەیانکرد لە فەرمانی خوداو حەسرەت ھەڵدەکێشن لەسەر نەفسیان جا دەبینی ھەریەکێکیان دەڵێت: {يَا حَسْرَتَى علَى مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ}.
واتە/ ئای حەسرەتی په‌شیمانیم بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستی و سەرپێچیانەی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی خوادا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌کەی خوا ده‌کرد.

جا لەپاش ئەوە غەزەب و توڕەییەکە لەنەفسی خودا کۆتایی پێدێت بە کۆتایی ھاتنی سەرسەختی و کەللەڕەقی و لاساری و کوفر بەخوداو دان نان بەحەق و پەشیمانی توند، وە لێرەدا غەزەب و توڕەیی و خەشم و قین لە نەفسی خودا دەڕواو حەسرەتی خەفەتباری دەمێنێتەوە لە نەفسیدا لەسەر ئەو بەندانەی کەوا ستەمیان لە خۆیان کردووە، جا خودا خەفەتبار دەبێت بە خەفەتباریەکی توند وە متحسر لەنەفسیدا بەڵام چ تەحەسورو خەفەتباریەک، سوێند بەخودای گەورە دەخۆم بەوەی کەوا بەحەسرەتێکی توندتر لەحەسرەتی دایکێک کەوا سەیری ڕۆڵەکەی بکات کاتێک فڕێدەدرێتە ئاگری دۆزەخەوە جا گەورەیی مەودای حەسرەتەکەی بێننە بەرچاو جا ئەی چی دەربارەی حەسرەتی ئەوکەسەی کەوا بەڕەحم و میھرەبانترە بەبەندەکانی لەم دایکە بەڕۆڵەکەی کەوا خودای أرحم الراحمینی لەھەموو بەڕەحم و میھرەبانان بەڕەحم و میھرەبانترە، جا گەورەیی حەسرەتی خودای بەخشندەو میھرەبان بێننە بەرچاو ئەی بەندەکانی خودای بەخشندەو میھرەبان.

لەوەیە یەکێک لەوانەی کەوا نازانن بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "ئەی ناصر محمد، ئەی ئایا خودا بەتوانا نی یە بەوەی کەوا لێیان خۆشبێت پاشان ھیچ سزایەکیان نەدات و بشیانخاتە بەھەشتەکەی لەجێگای ئەوەی بە متحسری و خەفەتباری لەسەریان بمێنێتەوە؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {أَفَنَجْعَلُ الْمُسْلِمِينَ كَالْمُجْرِمِينَ ﴿٣٥﴾ مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ ﴿٣٦﴾} صدق الله العظيم [القلم].
واتە/ ئایا ڕه‌وایه پاداشتی موسوڵمانان وه‌ك تاوانبار و تاوانکاران بێت ٣٥ ئه‌وه چیتانه‌ چۆن حوکم و بڕیاری وا ده‌رده‌که‌ن ٣٦.

جا چۆن ئەنجامی باوەڕدار یەکسان دەبێت بە ئەنجامی فاسق و تاوانبار جا بچنە بەھەشتەوە! خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {أَفَمَن كَانَ مُؤْمِنًا كَمَن كَانَ فَاسِقًا لَّا يَسْتَوُونَ} صدق الله العظيم [السجدة:18].
واتە/ ئایا ئه‌و که‌سه‌ی ئیماندار بوو بێت وه‌ك ئه‌و که‌سه‌یه که تاوانبار بوو بێت؟ بێگومان وه‌ك یه‌ك نین.

وەخودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَىٰ وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّىٰ وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءَتْ مَصِيرًا ﴿١١٥﴾ إِنَّ اللَّـهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَاءُ وَمَن يُشْرِكْ بِاللَّـهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا ﴿١١٦﴾ إِن يَدْعُونَ مِن دُونِهِ إِلَّا إِنَاثًا وَإِن يَدْعُونَ إِلَّا شَيْطَانًا مَّرِيدًا ﴿١١٧﴾ لَّعَنَهُ اللَّـهُ وَقَالَ لَأَتَّخِذَنَّ مِنْ عِبَادِكَ نَصِيبًا مَّفْرُوضًا ﴿١١٨﴾ وَلَأُضِلَّنَّهُمْ وَلَأُمَنِّيَنَّهُمْ وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُبَتِّكُنَّ آذَانَ الْأَنْعَامِ وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللَّـهِ وَمَن يَتَّخِذِ الشَّيْطَانَ وَلِيًّا مِّن دُونِ اللَّـهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًا مُّبِينًا ﴿١١٩﴾ يَعِدُهُمْ وَيُمَنِّيهِمْ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلَّا غُرُورًا ﴿١٢٠﴾ أُولَـٰئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَلَا يَجِدُونَ عَنْهَا مَحِيصًا ﴿١٢١﴾ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا وَعْدَ اللَّـهِ حَقًّا وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّـهِ قِيلًا ﴿١٢٢﴾ لَّيْسَ بِأَمَانِيِّكُمْ وَلَا أَمَانِيِّ أَهْلِ الْكِتَابِ مَن يَعْمَلْ سُوءًا يُجْزَ بِهِ وَلَا يَجِدْ لَهُ مِن دُونِ اللَّـهِ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا ﴿١٢٣﴾ وَمَن يَعْمَلْ مِنَ الصَّالِحَاتِ مِن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُولَـٰئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ نَقِيرًا ﴿١٢٤﴾} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ ئه‌وه‌ش دوژمنایه‌تی پێغه‌مبه‌ر بکات و لێی جیابێته‌وه له دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ڕاست و دروستی بۆ ڕوون بۆته‌وه و ڕێبازێک بگرێته‌به‌ر که جیابێت له ڕێگه‌و ڕێبازی ئیمانداران ئه‌وه ڕووی وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ئه‌و ڕووگه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌ڵی بژاردووه‌و ڕووی تێکردووەو دەشیخاته ناو دۆزه‌خه‌وه و ده‌یسوتێنین که سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناخۆش و سامناکه‌ ١١٥ به‌ڕاستی خوا خۆش نابێت له‌وەی هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ بڕیار بدرێت و جگه له‌و (هاوبه‌ش دانانه‌) له گوناهانی تر بۆ هه‌ر که‌س بیه‌وێت و شایسته بێت خۆش ده‌بێت جا ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار بدات ئه‌وه به‌ڕاستی گومڕا بووه به‌گومڕاییه‌کی زۆر دوور ١١٦ ئەوانە ئه‌وه‌ی هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن و ده‌یپه‌رستن ـ جگه له‌خوا ـ چه‌ند په‌رستراوێکی ‌مێینەن ته‌نها هاناو هاواریشیان هه‌ر بۆ شه‌یتانی سه‌رکه‌ش و یاخی یه که له هه‌موو خێرێک داماڵراوه‌ ١١٧ ئه‌و شه‌یتانه‌ی که خوا لەعنەت و نه‌فرینی لێکردووه وتوویه‌تی سوێند بێت به تۆ ئه‌ی خوا به‌شێکی دیاریکراو له به‌نده‌کانت داده‌بڕم ١١٨ سوێند بێت به تۆ گومڕایان ده‌که‌م و به ئاوات و خه‌یاڵی پووچه‌وه سه‌رگه‌رمیان ده‌که‌م و خۆم فرمانیان پێده‌ده‌م و هانیان ده‌ده‌م و ئه‌وجا ئه‌وانیش بێگومان گوێی ئاژه‌ڵه‌کانیان ده‌بڕن هه‌روه‌ها فرمانیان پێ ده‌ده‌م ئه‌وانیش دروست کراوانی خوا ده‌ستکاری بکه‌ن و بیگۆڕن وە ئه‌وه‌ی له جیاتی خوا شه‌یتان بکاته پشتیوانی خۆی ئه‌وه به‌ڕاستی دووچاری زیان و خه‌ساره‌تمه‌ندیه‌کی ئاشکرا بووه‌ ١١٩ (شه‌یتان) به‌ڵێنیان ده‌داتێ و ئاوات و ئاره‌زوو ده‌ڕازێنێته‌وه بۆیان دیاره که شه‌یتانیش هیچ به‌ڵێنێکیان پێنادات جگه له فریودان و خه‌ڵه‌تاندن نه‌بێت ١٢٠ ئا ئه‌وانه جێگه‌و سه‌ره‌نجامیان دۆزه‌خه و که‌لێنی لێ ده‌رچوونیان ده‌ست ناکه‌وێت ١٢١ ئه‌وانه‌شی کەوا باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌ ئه‌وه له‌مه‌ودوا ده‌یانخه‌ینه ناو باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات و ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه و به‌رده‌وام تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر ئه‌وه به‌ڵێنێکی نه‌گۆڕاوی خوایی یه‌ جا کێ هه‌یه ڕاستترو دروستتر له خوا به‌ڵێنی خۆی بباته‌سه‌ر؟ ١٢٢ (پاداشت و ڕێزو نرخ) نه به ئاره‌زووی ئێوه‌یه‌ نه به ئاره‌زووی خاوه‌نانی کتێبه‌ ئه‌وه‌ی خراپه‌و گوناهێک بکات ئه‌وه به‌هۆیه‌وه سزا ده‌درێت و هیچ که‌س و هیچ هێزێکی تری ده‌ست ناکه‌وێت جگه له خوا پشتگیریی بکات و یارمه‌تی بدات ١٢٣ ئه‌وه‌ش کرده‌وه چاکه‌کان ئه‌نجام بدات نێر بێت یان مێ له‌کاتێکدا ئیماندار بێت جا ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه‌و به‌قه‌د نووکێکیش سته‌میان لێناکرێت ١٢٤.

جا سەیری ئەوە بکەن کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَمَن يَتَّخِذِ الشَّيْطَانَ وَلِيًّا مِّن دُونِ اللَّـهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًا مُّبِينًا ﴿١١٩﴾ يَعِدُهُمْ وَيُمَنِّيهِمْ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلَّا غُرُورًا ﴿١٢٠﴾ أُولَـٰئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَلَا يَجِدُونَ عَنْهَا مَحِيصًا ﴿١٢١﴾وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا وَعْدَ اللَّـهِ حَقًّا وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّـهِ قِيلًا ﴿١٢٢﴾ لَّيْسَ بِأَمَانِيِّكُمْ وَلَا أَمَانِيِّ أَهْلِ الْكِتَابِ مَن يَعْمَلْ سُوءًا يُجْزَ بِهِ وَلَا يَجِدْ لَهُ مِن دُونِ اللَّـهِ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا ﴿١٢٣﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ وە ئه‌وه‌ی له جیاتی خوا شه‌یتان بکاته پشتیوانی خۆی ئه‌وه به‌ڕاستی دووچاری زیان و خه‌ساره‌تمه‌ندیه‌کی ئاشکرا بووه‌ ١١٩ (شه‌یتان) به‌ڵێنیان ده‌داتێ و ئاوات و ئاره‌زوو ده‌ڕازێنێته‌وه بۆیان دیاره که شه‌یتانیش هیچ به‌ڵێنێکیان پێنادات جگه له فریودان و خه‌ڵه‌تاندن نه‌بێت ١٢٠ ئا ئه‌وانه جێگه‌و سه‌ره‌نجامیان دۆزه‌خه و که‌لێنی لێ ده‌رچوونیان ده‌ست ناکه‌وێت ١٢١ ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌ ئه‌وه له‌مه‌ودوا ده‌یانخه‌ینه ناو باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات و ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه و به‌رده‌وام تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر ئه‌وه به‌ڵێنێکی نه‌گۆڕاوی خوایی یه‌ جا کێ هه‌یه ڕاستترو دروستتر له خوا به‌ڵێنی خۆی بباته‌سه‌ر؟ ١٢٢ (پاداشت و ڕێزو نرخ) نه به ئاره‌زووی ئێوه‌یه‌، نه به ئاره‌زووی خاوه‌نانی کتێبه‌ ئه‌وه‌ی خراپه‌و گوناهێک بکات ئه‌وه به‌هۆیه‌وه سزا ده‌درێت و هیچ که‌س و هیچ هێزێکی تری ده‌ست ناکه‌وێت جگه له خوا پشتگیریی بکات و یارمه‌تی بدات ١٢٣.

جا چۆن کەلامی خودا دەبێت بەناحەق و دژو مخالەفەیان دەکات پاک و بێگەردی بۆئەوەی لە زاتی نەفسیدایە بەوەی کەوا وەعدو بەڵێنی پێداون پاک و بێگەردی بۆی؟ جا کێ ھەیە لەخودا ڕاستگۆتر قسەبکات؟ خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَنَادَى أَصْحَابُ الْجَنَّةِ أَصْحَابَ النَّارِ أَن قَدْ وَجَدْنَا مَا وَعَدَنَا رَبُّنَا حَقًّا فَهَلْ وَجَدتُّم مَّا وَعَدَ ربّكم حَقًّا قَالُواْ نَعَمْ فَأَذَّنَ مُؤَذِّنٌ بَيْنَهُمْ أَن لَّعْنَةُ اللّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:44].
واتە/ ھاوەڵ و نیشته‌جێیانی به‌هه‌شت بانگی ھاوەڵ و نیشته‌جێکانی دۆزه‌خیان کرد: به‌ڕاستی ئه‌و وەعدو به‌ڵێنه‌ی که په‌روه‌ردگارمان پێی دابووین ده‌ستمانکه‌وت و پێی به‌خشین ئایا ئێوه‌ش ئه‌و وەعدو به‌ڵێنه‌ی که په‌روه‌دگارتان دابووی به‌ڕاستی ده‌ستانکه‌وت؟ وتیان به‌ڵێ.. ئه‌وسا بانگ دەرو جاڕچیه‌ک جاڕیدا له نێوانیاندا و هاواری کرد: نه‌فره‌تی خوا له سته‌مکاران بێت.

جا ئاگاداربن سوێند بەخوا گەر بەندەکانی نیعمەتە ھەرەگەورەکە نەبن (عبيد النعيم الأعظم) ئەوا خودا ھیچ کەسێک لە ئاگرەکەی دەرناکاتە دەرەوە.. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُوْلَئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ فِي جَهَنَّمَ خَالِدُونَ} صدق الله العظيم [المؤمنون:103].
واتە/ وە ئه‌و که‌سه‌ی ته‌رازووی چاکه‌کانی سووك بێت ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن خۆیان له ده‌ستداوه‌و خۆیان خه‌سارەتمەندو ڕیسوا کردووه‌ ده‌بێت هه‌ر له ناو دۆزه‌خدا بەنەمری ژیان ببه‌نه سه‌ر.

بەڵام ئەی قەوم بەڕاستی بەندەکانی نیعمەتە ھەرەگەورەکە نیعمەتەکانی بەھەشتیان ڕەتکردۆتەوە جا ئەو وەعدەی خودایان قۆزیوەتەوە بۆ ئەوانەی کەوا خودا لێیان ڕازی بووە کە وەعدو بەڵێنی پێداون بەڕازیبوونی ئەوان لە پەروەردگارەکەیان. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ} صدق الله العظيم [المائدة:119].
واتە/ خودا لێیان ڕازی بووەو ئه‌وانیش له خوا ڕازی بوون.

بەڵام بەندەکانی نیعمەتە ھەرەگەورەکە (عبيد النعيم الأعظم) ڕازی نەبوونە لە نەفسیاندا لەگەڵ ئەوەی ھەرچەندە کەوا خوداش ڕازیە لێیان و ڕێزی لێگرتوون بە تەکریم ڕێزێکی گەورەوە بەجۆرێک کەوا بەندەکانی لەمەلەکوت توشی سەرسامیکردووە، وە خودا ھەموو ئەم شتانەیان نیشان دەدات تا ڕازی بن لەنەفسیانداو پێیان دەڵێت: ئایا دەربازم نەکردن لەئاگرەکەم و نەمخستنە بەھەشتەکەمەوە؟ ئەوانیش دەڵێن: " اللھم بەڵێ خودایەکەمان بەڵام ھەرگیز ڕازی نابین". پاشان لەپەروەردگارەکەیان دەپاڕێنەوەو داوای ڵێدەكەن بە وەعدو بەڵێنەکەی و دەلێن ئەی ڕاستگۆترین کەس بەڕاستی تۆ فەرمووتەو قەولی تۆش حەقە: {رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ} صدق الله العظيم".
واتە/ خودا لێیان ڕازی بووەو ئه‌وانیش له خوا ڕازی بوون.

پاشان پەروەردگاریان وەڵامیان دەداتەوەو دەفەرموێت: {وَعْدَ اللَّهِ لا يُخْلِفُ اللَّهُ وَعْدَهُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لا يَعْلَمُونَ} [الروم:6].
واتە/ بێگومان ئه‌وه به‌ڵێنی خوا خۆیه‌تی خوا سه‌رپێچی ناکات له به‌ڵێنه‌که‌ی به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی نا‌زانن.

{وَمَنْ أَوْفَى بِعَهْدِهِ مِنَ اللَّهِ} [التوبة:111].
واتە/ وە کێ هه‌یه به قه‌ده‌ر خوا به‌وه‌فاو به‌ئه‌مه‌ک بێت بۆ جێ به‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانی.

جا گەر دەتانەوێت پلەکانتان بەرزبکەمەوە لە نیعمەتەکانی بەھەشتدا ئەوا پێشتر لەلایەن پەروەردگارەکەتان بەڵێنێکی ڕاست دراوە: {وَأَن لَّيْسَ لِلْإِنسَانِ إِلَّا مَا سَعَىٰ ﴿٣٩﴾ وَأَنَّ سَعْيَهُ سَوْفَ يُرَىٰ ﴿٤٠﴾ ثُمَّ يُجْزَاهُ الْجَزَاءَ الْأَوْفَىٰ ﴿٤١﴾} صدق الله العظيم [النجم].
واتە/ به‌ڕاستی ئینسان خاوه‌نی هیچ شتێک نی یه ‌‌ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت که‌خۆی کردوویه‌تی و ھەوڵی بۆ داوە ٣٩ بێگومان هه‌وڵ و کۆششه‌که‌ی دواتر ده‌بینرێته‌وه ٤٠ پاشان پاداشت ده‌درێته‌وه به‌تێرو ته‌سه‌لی ٤١.

جا ھەرگیز لەکاروکردەوەکانتان ستەم ناکەین وەکو بەڕاستدانانێک بۆ بەڵێنەکەی خودا بۆتان بەحەق لە محکەمی کتێبەکەم: {إِنَّ اللّهَ لاَ يَظْلِمُ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ وَإِن تَكُ حَسَنَةً يُضَاعِفْهَا وَيُؤْتِ مِن لَّدُنْهُ أَجْرًا عَظِيمًا} صدق الله العظيم [النساء:40].
واتە/ به‌ڕاستی خوا به‌قه‌ده‌ر تۆزقاڵێک سته‌م ناکات خۆ ئه‌گه‌ر چاکه‌یه‌ک هه‌بێت چه‌ند به‌رابه‌ری ده‌کات و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنوور ده‌به‌خشێت.

بەڵام پەروەردگارەکەتان هه‌رچی بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌رچی بمه‌وێت که‌س ناتوانێت ده‌ست بهێنێته ڕێم {لا يُسْأَلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْأَلُونَ} [الأنبياء:23].
واتە/ پرسیار ناکرێت له‌وه‌ی که خوا ده‌یکات بەڵکو ئه‌وان پرسیاریان لێ ده‌کرێت.

جا کێ ھەیە دواتر حسابی پەروەردگارەکەتان بکات گەر بێتو لەفەزلی خۆی زیاتر کردن؟ وە گەر پەروەردگارەکەتان بیەوێت ئەوا بۆتان زیاد دەکات وە پلەو پایەکانیشتان بەرز دەکاتەوە لە نیعمەتەکانی بەھەشتدا ھەتا ڕازیدەبن لە ناختاندا، جا ئایا ڕازیدەبن گەر بێتو پەروەردگارەکەتان مەقام و پایەکەتان بەرزبکاتەوە بۆ بڵندترین پلە لە نیعمەتەکانی ئەو بەھەشتەی کەوا بەتەنھا بۆ یەک بەندەیە لەنێو بەندەکانمدا؟ جا لەپاش ئەوە پلە بڵندو بەرزەکە (الدرجة العالية الرفيعة) نیشانی یەک بە یەکیان دەدرێت جا ئەوانیش نایانەوێت و ڕەتی دەکەنەوە بەوەی ڕازی بن وە قسە دەکەن و دەپاڕێنەوە لەپەروەردگارەکەیان بە بەڵێن و وەعدە حەقەکەی: {رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ} صدق الله العظيم.
واتە/ خودا لێیان ڕازی بووەو ئه‌وانیش له خوا ڕازی بوون.

جا لێرەدا سەرسامی سەرجەم بەندەکانی خودا لە مەلەکوت بەجن و ئینسان و ھەموو ڕەگەزێکیش دەگرێتەوە جا لەناخی خۆیاندا دەڵێن: چەندە سەیرو جێگای سەرسوڕمانیە بۆ ئەو گەلە چۆن ھەرگیز ڕازی نابن لەکاتێکدا خودا لێیان ڕازیەو لەکاتێکدا دەیەوێت ڕازیان بکات وەکو بەڕاستدانانێک بۆ بەڵێن و وەعدە حەقەکەی {{رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ}} {{خودا لێیان ڕازی بووەو ئه‌وانیش له خوا ڕازی بوون}}! جا چۆن ھەریەکێکیان لەوان بەرزترین پلە لەنیعمەتەکانی بەھەشت ڕەتدەکاتەوە؟ بەڕاستی ئەوە شتێکی زۆر سەیرو سەمەرەیە ئەوەی ئەو قەوم و گەلە دەیکەن ئەو گەلەی کەوا خودا خۆشیدەوێن و ئەوانیش خودایان خۆشدەوێت".

وەلەپاش ئەوە مەلەء بانگی خودا دەبیستن بۆ ئەو گەلەی کەوا خودا خۆشیدەوێن و ئەوانیش خۆشیان دەوێت جا دەفەرموێت: ئەی بەندەکانم ئایا ڕازی نەبوون لە ناختاندا لەکاتێکدا بەرزترین پلەمان لە نیعمەتەکانی بەھەشتدا نیشانی ھەریەکێکتان دا وە لەپاش ئەوە ھێشتا بۆتان زیاتر دەکەین جا دەتانکەم بە خۆشەویسترینی بەندەکانم لەلای نەفسی خۆم بە تەواوی لەسەرئاستی ھەموو بەندەکان لەو ڕۆژی بەیەکگەیشتنەوەیە جا ئایا ڕازیبوون؟ لێرەدا موفاجەئەو شتێکی چاوەڕوان نەکراوی گەورەتر ڕوودەدات کەوا سەرسامیەکەی بەندەکانی خودا لە ھەموو مەلەکوتدا دەگرێتەوە لەبەرئەوەی گوێیان لێدەبێت کەوا بەندەکانی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (عبيد النعيم الأعظم) دەڵێن: ھیھات ھیھات، ھەرگیز ڕازی نابین ھەتا ئەگەر بێتو تەنانەت ئێمەشت کردبێت بە خۆشەویسترینی بەندەکانت لەلای نەفسی خۆت لەنێو بەندەکانت لەھەموو مەلەکوتدا". جا لەپاش ئەوە قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەیان دەکەن دەپاڕێنەوە ڵێی بەوەعدو بەڵێنە حەقەکەی کەوا داویەتی بۆ ئەوانەی خودا لێیان ڕازی دەبێت جا وەعدو بەڵێنی پێداون بەوەی کەوا ئەویش ڕازیان بکات (بەھەر شتێک بیانەوێت). وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ} صدق الله العظيم.
واتە/ خودا لێیان ڕازی بووەو ئه‌وانیش له خوا ڕازی بوون.

جا لەپاش ئەوە خودا وەڵامیان لەسەری دەداتەوەو دەفەرموێت: جا ئەی چی ڕازیتان دەکات ئەی بەندەکانم؟ ئەوانیش دەڵێن: "ھەرگیز ناتوانی ڕازیمان بکەی بەوەی کەوا دەستی خۆت خاوەنیەتی ئەی پەروەردگارمان" لەپاش ئەوە پەروەردگاریان وەڵامیان دەداتەوەو دەفەرموێت: ئەی ئایا ئیوە بڕواتان بەوە نی یە بەوەی کەوا خودا دەسەڵات و توانای بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە؟ لەپاش ئەوە ئەوانیش بەیەک زمان دەڵێن: "اللھم بەڵێ خودایەکەمان ھەرشتێک بتەوێت دروستی دەکەی و تۆش زاناو شارەزای بەڵام لەدوای حەقیش ھیچیتر نی یە تەنھا گومڕایی نەبێت". پاشان خودا مەبەستەکەیان دەزانێت لەو قسەیان کەوا دەیڵێن لەدوای حەقیش ھیچیتر نی یە تەنھا گومڕایی نەبێت لەبەرئەوەی ھەرگیز پەرستراوێکی تری وەکو خۆی دروست نەکردووە پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی بۆی لەبەرئەوەی نھێنی ڕازیبوونەکەی لە زاتی خوا خۆی دایە پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی بۆی.

وە لێرەدا سەرسوڕمانی فریشتە نزیکەکانی خودای ڕەحمان و ھەمووانیش دەگرێتەوەو ترسی غەزەب و توڕەیی پەروەردگار دایاندەگرێت لەسەریان جا چۆن وا لەگەڵ ئەو پەروەردگارەیان دەدوێن کەوا ئیزن و مۆڵەتی پێداون بەقسەکردن تا ڕێزیان لێبنێت بەڵام پاش ئەوە دەڵێن ھەرگیز ناتوانێت ڕازیمان کەی بەوەی دەستت خاوەنیەتی، جا لێرەدا سوێند بەخوای گەورە ئەوە سەرسامیەکی گەورەیە، وە لەپاش ئەوە خودا وەڵامیان لەسەری دەداتەوەو دەفەرموێت: وەعدو بەڵێنێک بێت لەسەر پەروەردگارەکەتان کەوا بەدرۆنەخرێتەوە بەوەی ھەر ڕازیتان بکات، جا چیتان دەوێت لەسەر پەروەردگارەکەتان تا بیھێنێتە جێ بۆتان؟ جا لەپاش ئەوە دەڵێن: "نیعمەتە ھەرە گەورەکەمان دەوێت کەوا گەورەترە لەنیعمەتەکانی مەلەکوت".

لێرەدا بەھەمان شێوە سەرسامیەکی تر توشی ئینسان و جن و فریشتە نزیکەکان دەبێت جا دەڵێن: "باشە چ نیعمەتێک گەورەترە لەوەی کەوا پەروەردگاریان پێی داون جا ڕەتیان کردۆتەوە؟ ئای عەجەب و سەرسوڕمانی لە کاری ئەو گەلەی کەوا خودا خۆشی دەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت!". لەپاش ئەوە خودا بەھەموو بەندەکانی دەڵێت: بچنە ناو بەھەشتەکەمەوە وا لێتان خۆشبووم وە ڕازیبووم لەنەفسم و ڕەحمەتەکەم شەفاعەتی کرد لەجێی سزاو تۆڵەی توڕەییەکەم، جا لەپاشان ئەو ڕزگاربووانەی کەوا لێقەومان و تەنگانەکەیان لەسەر دڵەکانیان لادەچێت و دەڕوات بەھۆی ئەوەی کەوا لەپەروەدگارەکەیان گوێیان لێبووە بە بەندەکانی نیعمەتە ھەرەگەورەکە (العبيد النعيم الأعظم) دەلێن: {قَالُواْ مَاذَا قَالَ ربّكم قَالُوا الحقّ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ} [سبأ:23].
واتە/ دەڵێن په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی به‌چی داو چی فه‌رموو (له وه‌ڵامیاندا) ده‌ڵێن: حه‌ق به‌ڕاستی ئه‌و (په‌روه‌ردگاره‌) زۆر به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه‌.

وە لێرەدا نیعمەتە ھەرە گەورەکە دێتە جێ و قاچی حەق و ڕاستی بەتەواوی ئاشکرا دەبێت و دەردەکەوێت وە ناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم) بۆ ھەمووان ڕووندەبێتەوە. پاشان مەھدی چاوەڕوانکراوو بەسەرخەرانی دەکەون بە ڕوودا بە سوژدەبردن لەبەردەمی پەروەردگاری پەرستراودا وەلەگەڵیشیدا ھەموو بەندەکان لە مەلەکوت چ بەملکەچی چ بەناچاری سوژدە دەبەن ھەتا تەنانەت شەیتانەکانیش لەکاتێکدا ناچارن. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَلِلّهِ يَسْجُدُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ طَوْعًا وَكَرْهًا وَظِلالُهُم بِالْغُدُوِّ وَالآصَالِ} صدق الله العظيم [الرعد:15].
واتە/ هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی خۆیان بێ بە ملکەچی یان به ناچاریی سوژده بۆ خوا دەبەن له‌گه‌ڵ سێبه‌ره‌کانیاندا له به‌یانیان و ئێواراندا.

بەڵام شەیتانەکان ناتوانن کەوا سوژدە ببەن بە دڵێکی ملکەچ و سۆزەوە لە دڵسۆزی دڵیانەوە بەڵکو وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانی خەلیفەی خودای ڕەحمان بەسوژدەبردن بۆ پەروەردگار لەدوای ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە.

لەوەیە ئیبلیس بیەوێت مەھدی چاوەڕوانکراو بپچڕێنێت جا بڵێت: " جا لەبەرچی ڕەحمەتی خودا شمولی ئێمە ناکات ئەی ئیمام مەھدی؟". لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بەڵکو ڕەحمەتی پەروەردگارم ھەموو شتێکی گرتۆتەوە ئەی ئیبلیس بەڵام حقدو كينەو حەسودی و ڕق ھێشتا دڵەکانتانی پڕکردووە تاکو ڕۆژی قیامەت جا تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگارەکەتان و بڵێن پەروەردگارمان ڕەحمەت و میھرەبانی و زانستەکەت ھەموو شتێکی گرتۆتەوە جا لێمان خۆشبەو ڕەحممان پێبکە لەدوای ئەوەی کەوا زوڵم و ستەممان لەخۆمان کردو بێئومێدبووین لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەت، وە بەڵێن و وەعدی تۆش حەقەو ھەر تۆش لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتری و أرحم الراحمینی.

وە ھۆکاری فیتنەی ئیبلیسیش پلەی خەلافەت بوو بەکوفرو حەسودی جا ئیبلیس توڕەبوو لە پەروەردگاری ھۆکاری توڕەبوونەکەشی بریتی بوو لەوەی؛ لەبەرچی خودا ڕێزی لەجن نەگرت بە پلەی خەلافەت جا ئیبلیس بکاتە خەلیفە بەسەر ھەموو مەلەکوتدا لە فریشتەکان و جن و ئینسان؟ بەڵام وا نھێنی خەلق و دروستکراومان بۆ ڕوون بوویەوە بەحەق بەوەی خودا بەندەکانی دروستنەکردووە لەپێناو ئەوەی کامەیان بکاتە خەلیفەی خۆی بەسەر مەلەکوتدا؛ بەڵکو خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالإِنسَ إِلاَّ لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم.
واتە/ من جن و ئینسانم دروستنەکردووە تەنھا بۆ ئەوە نەبێت کەوا من بپەرستن.

وەئەی بەندەکانی خودا لەجن و ئینسان بە ئیبلیس و سەرجەم شەیتانەکانیشەوە، وەڵامی بانگەوازی ئیمام مەھدی بدەنەوە ھەمووتان وەخۆتان بەگەورە مەگرن تاکو ڕێنماییتان بکەین بە بەیانی حەق بۆ قورئان بۆ ڕێگای ڕاستی خودای ڕەحمان و ئێمەش ڕاستدەکەین.
لەوەیە یەکێک لە موسڵمانان بیەوێت کەوا بمپچڕێنێت جا بڵێت: "چەندە سەیرە کارو فەرمانەکەت ئەی ناصر محمد یەمانی، چۆن دەتەوێت شەیتانەکان ڕێنمایی بکەی بۆ حەق لە پەروەردگاریانەوە لەکاتێکدا خودا غەزەبی لێگرتوون و لەعنەت و نەفرەتیشی لێکردوون وە لەعنەتەکەی خۆی و لەعنەتی فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشی لەسەر حەڵاڵ کردوون! جا چۆن خودا تۆبەو گەڕانەوەیان لەسەر وەردەگرێت گەر بێتو تۆبەیان کردو گەڕانەوە لەکاتێکدا لەعنەتی خودایان لەسەر حەڵاڵکراوە؟ یان ئایا تۆ دەسەڵاتێکی زانستت ھەیە بۆ ئەوە ئەی ناصر محمد بەوەی کەوا دواتر خودا خۆشدەبێت لەوەی کەوا تۆبەی کردووەو گەڕاوەتەوەو ملکەچ بووە لەکاتێکدا کەوا لەعنەتی خوداو فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشی لەسەر حەڵاڵ کردبێت؟". لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ڕەددو وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم؛ خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {كَيْفَ يَهْدِي اللَّـهُ قَوْمًا كَفَرُوا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ وَشَهِدُوا أَنَّ الرَّسُولَ حَقٌّ وَجَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَاللَّـهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ﴿٨٦﴾ أُولَـٰئِكَ جَزَاؤُهُمْ أَنَّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ اللَّـهِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ ﴿٨٧﴾ خَالِدِينَ فِيهَا لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ ﴿٨٨﴾ إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِن بَعْدِ ذَٰلِكَ وَأَصْلَحُوا فَإِنَّ اللَّـهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿٨٩﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ چۆن خوا گه‌لێک هیدایه‌ت ده‌دات کە بێباوەڕی و کوفریان کرد له دوای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان هێنا له حاڵێکدا شایه‌تییان دابوو که‌ئه‌م پێغه‌مبه‌ره حه‌قه‌و چەندەھا ڕوونکەرەوەشیان بۆ هاتبوو خوای گه‌وره‌ش هیدایه‌ت و ڕێنموویی گەلی سته‌مکاره نادات ٨٦ ئەوانە پاداشت و تۆڵه‌یان ئه‌وه‌یه‌ کە لەعنەت و نه‌فرینی خواو فریشتەکان و هه‌موو خه‌ڵکیان له‌سه‌ره ٨٧ له‌ناو ئه‌و خه‌شم و نه‌فرینه‌دا ده‌مێننه‌وه و سزا له‌سه‌ریان سووک ناکرێت و موڵه‌تیش نادرێن و سەیریشیان ناکرێت ٨٨ مه‌گه‌ر تەنھا ئەوانەی تۆبه‌یان کردبێت له دوای ئه‌وەداو چاکسازیشیان کردبێت ئه‌وه به‌ڕاستی خوا بۆ ئه‌وانه لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌ ٨٩.

‎وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
‎خەلیفەی خوداو بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
‎ـــــــــــــــــــــــ

[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
http://www.the-greatnews.com/showthread.php?t=3543