ئیمام ناصر محمد یەمانی
09 - 11 - 1428 ک
19 - 11 - 2007 م
12 : 11 ئێوارە
ــــــــــــــــــــــــ

من مەھدی چاوەڕوانکراوم جا ئەوەی ویستی با ئیمان بێنێت ئەوەشی ویستی با کافرو بێباوەڕبێت..


بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جميع الأنبياء والمُرسلين ومن تبعهم بإحسانٍ وكل شاهدٍ بالحقّ أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له في الأولين وفي الآخرين ولا يُفرّق بين أحدٍ من رُسله ودعا إلى الله وعمل صالحاً وقال إنني من المُسلمين، أمّا بعد..

ئەی گەلی زانایانی ئومەت، بەڕاستی من مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی خودام لەسەر بەشەر لە ئەھلی بەیتی پاک ئیمام ناصر محمد یەمانی، شاھێدی دەدەم بەوەی کەوا ھیچ خودایەک نیە جگە لە اللە وە بەوەش کەوا نوح پێغەمبەری خودایە، وەشاھێدی دەدەم بەوەی کەوا ھیچ خودایەک نیە جگە لە اللە وە بەوەش کەوا ئیلیاس پێغەمبەری خودایە، وەشاھێدی دەدەم بەوەی کەوا ھیچ خودایەک نیە جگە لە اللە وە بەوەش کەوا ھود پێغەمبەری خودایە، وە شاھێدی دەدەم بەوەی کەوا ھیچ خودایەک نیە جگە لە اللە وە بەوەش کەوا صالح پێغەمبەری خودایە، وە شاھێدی دەدەم بەوەی کەوا ھیچ خودایەک نیە جگە لە اللە وە بەوەی کەوا ئیبراھیم پێغەمبەری خودایە، وەشاھێدی دەدەم بەوەی کەوا ھیچ خودایەک نیە جگە لە اللە وە بەوەش کەوا یونس پێغەمبەری خودایە، وەشاھێدی دەدەم بەوەی کەوا ھیچ خودایەک نیە جگە لە اللە وە بەوەش کەوا شوعەیب پێغەمبەری خودایە، شاھێدی دەدەم بەوەی کەوا ھیچ خودایەک نیە جگە لە اللە وە بەوەی کەوا یوسف پێغەمبەری خودایە، شاھێدی دەدەم بەوەی کەوا ھیچ خودایەک نیە جگە لە اللە وە بەوەی کەوا موسا پێغەمبەری خودایە، شاھێدی دەدەم بەوەی کەوا ھیچ خودایەک نیە جگە لە اللە وە بەوەش کەوا داوود پێغەمبەری خودایە، شاھێدی دەدەم بەوەی کەوا ھیچ خودایەک نیە جگە لە اللە وە بەوەش کەوا مەسیح عیسای کوڕی مەریەم پێغەمبەری خودایە، وەشاھێدی دەدەم بەوەی کەوا ھیچ خودایەک نیە جگە لە اللە وە بەوەش کەوا محمد پێغەمبەری خوداو خاتەمی نێردراوو پێغەمبەرانە بۆ سەرجەم خەڵکی، وە جیاوازیش ناکەم لەنێوان ھیچ یەکێک لەپێغەمبەرەکانی خوداو لە موسڵمانانیشم.

وەئەی گەلی زانایانی ئومەتی ئیسلام لەوانەی کەوا وتوانە بەوەی کەوا بەڕاستی خودا فەزڵ و ڕێزی محمد پێغەمبەری خودای داوە جا ناوەکەیان زیادکردووە بۆ سەر ناوەکەی خودا بەقسەکردنەکەیان بەوەی کەوا ھیچ یەکێک قسە ناکات بە وشەی تەوحیدی "لا إله إلا الله" ئیللا دەبێت ناوەکەی پێغەمبەری خوداشی لەگەڵدا بھێنێت جا دەڵێت: "وأنّ محمد رسول الله"، ئایا نابینن بەوەی کەوا بەڕاستی ئێوە جیاوازیتان کردووە لەنێوان پێغەمبەرەکانی خودا جا شاھێدیەکەتان بۆیان بە پەیام و ریسالەکە لابردووە جا ھیچ شاھێدیەکتان لەسەر وشەو کەلیمە تەوحیدەکە زیادنەکردووە تەنھا شاھێدی دان بە محمد پێغەمبەری خودا نەبێت صلّى الله عليهم وسلّم أجمعين؟ جا گەر ئەو شاھیدیەتان تایبەت کرد بەناوی محمد پێغەمبەری خودا بە قسەکردنەکەتان بەوەی کەوا ناوی خودا نابرێت بە وشەو کەلیمەی تەوحیدو یەکخواپەرستیەکە تەنھا دەبێت ناوی محمد رسول اللە شی لەگەڵدا زیادبکرێت ((لا إله إلا الله محمد رسول الله))، جا ئەگەر بەو حسابەی ئێوەبێت بەوەی ئەوە تەنھا بۆ محمد پێغەمبەری خودایە کەواتە کوفرتان کردووە بە شاھێدیدانی بەحەق بۆ ھەموو پێغەمبەرانی خوداو جیاوازیتان کردووە لەنێوان پێغەمبەرەکانی ئێوەش نازانن بەوەی کەوا ھەڵەتان کردووە بە ھەڵەیەکی گەورە جا کەوتوونەتە ناو کوفرکردن بە پێغەمبەرەکانی خوداوە بەھۆی موبالەغەو زێدەڕەویکردن و بەگەورەگرتنی بەناحەق، بەڵکو شەریک و ھاوبەشیشتان بۆ خودا داناوە لەبەرئەوەی ئێوە ڕەجاو ئومێدی ئەوە دەکەن کەوا محمد پێغەمبەری خودا شەفاعەتتان بۆ بکات لەبەردەمی خودا، جا ئایا دەبینن بەوەی کەوا محمد پێغەمبەری خودا بەڕەحم و میھرەبانتر بێت بۆتان لە خودای ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر؟ جا گومڕاو سەرلێشێواو بوون لەڕێگای ڕاستی خودای باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری ھەروەکو چۆن نەصارا گومڕا بوون لەپێش ئێوەداو زێدەڕەوی و موبالەغەیان کرد دەربارەی مەسیح و دایکی بەناحەق. وەئەی گەلی موسڵمانان، بەڕاستی زۆربەتان ئیمانتان بەخودا نەھێناوە مەگەر تەنھا بەموشریکی و ھاوبەشدانان نەبێت بۆ پەروەردگارتان بەھۆی بەندە نزیکەکان، جا دەیانپەرستن تا لەخودا نزیکتان بخەنەوە تاکو شەفاعەتتان بۆ بکەن لەبەردەمیدا تەنھا ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت لەناو ئێوەدا، وە وێنەتان وەکو وێنەی ئەوانەیە کەوا بتەکان دەپەرستن جا لەجیاتی خودا داوایان لێدەکەن، وەئایا دەزانن نھێنی پەرستنی بتەکان چیە؟ ئەوە ئەساسەکەی پەیکەرو شێوەی بەندە نزیکەکانی خودان جا نھێنی پەرستنەکەی لەنێو نەوەو جیلەکان وون بووە جا دەڵێن بەڕاستی ئێمە باوک و باپیرەکانمان بینیوە کەوا بەو شێوەیان کردووە، جا زانستی ئەوەیان دەگەڕاندەوە لای باوک و باپیرە یەکەمینەکانیان وەئەوان ئاشناو ئاگاداربوون بە نھێنی پەرستنی ئەو بتانە، وە بەڕاستیش خودا فەتوای بۆ داون لەقورئاندا بەوەی کەوا ئەوە شێوەو پەیکەری بەندە نزیکەکان و ڕێزلێگیراوەکانی خودابوون لە جیل و نەوەی ئومەتەکاندا. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ‌ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا ﴿56﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَ‌بُ وَيَرْ‌جُونَ رَ‌حْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ۚ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورً‌ا ﴿57﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].
واتە/ بڵێ ئاده‌ی هاناو هاوار وداوا بکه‌ن له‌وانه‌ له‌جياتی خوا نه ده‌توانن به‌ڵاو ناخۆشيه‌کتان له‌سه‌ر لابه‌رن نه‌ده‌توانن بارودۆخ بگۆرن (56) ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان هاناو هاواريان لێ ده‌که‌ن به‌دوای به‌ده‌ست هێنانی وه‌سيله‌ ده‌كه‌ون (كه‌به‌رزترين پله‌يه‌ له‌به‌هه‌شتدا) له په‌روه‌ردگاريان وه‌ چاوه‌روان و ڕه‌جای ره‌حمه‌تی ئه‌و ده‌که‌ن وه‌له سزاو تۆڵه‌شی ده‌ترسن به‌راستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه‌ (57).

بەومانایەی کەوا ئەوە کۆمەڵێک پەیکەرو شێوەبوون کەوا بۆ بەندە ڕێزلێگیراوەکان وێنەکێشرابوون لەدوای مردنیان وەھەریەکێکیش لەوان نازانن بەوەی کەوا بەڕاستی ئەوان پەیکەرو شێوەیان بۆ داناون لەدوای مردنیان وەداوایان لێدەکەن لەجیاتی خودا خۆ ئەگەر بیانزابیبووایە ئەوا ڕێیان لێدەگرتن لەوە، بەڵام زیادەڕەوی و موبالەغەکردن بە ناحەق دەربارەی یەکێک لە بەندە ڕێزلێگیراوەکان لەدوای مردنیانە لەکاتێکدا ئەوانیش نازانن. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ نَحْشُرُ‌هُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَ‌كُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَ‌كَاؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَ‌كَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿28﴾ فَكَفَىٰ بِاللَّـهِ شَهِيدًا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ ﴿29﴾} صدق الله العظيم [يونس].
واتە/ وه‌له‌رۆژێکدا که‌هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کۆده‌که‌ينه‌وه بۆ لێپرسينه‌وه‌ پاشان به‌وانه ده‌ڵێين که‌شه‌ريک و هاوه‌ڵيان بۆ خوا بريارداوه‌:خۆتان و ئه‌وانه‌ی که‌ده‌تانكردن به‌هاوبه‌شی خودا له‌جێی خۆتان بوه‌ستن ئه‌وسا موشريکه‌کان له‌وانه‌ی کەوا ده‌كران به‌هاوبه‌شی خودا جيا ده‌که‌ينه‌وه، جا ئه‌و به‌ندانه‌ی کەوا ده‌كران به‌هاوبه‌ش بۆ خودا ده‌ڵێن: ئێوه ئێمه‌تان نه‌ده‌په‌رست (28) ئينجا خوا به‌سه که‌شايه‌ت بێت له‌نێوان ئێمه و ئێوه‌دا به‌راستی ئێمه ئاگاداری پارانه‌وه‌ی ئێوه نه‌بووين (29).

بەڵام ئەوانەی بەندە نزیکەکانی خودا دەپەرستن تا نزیکیان بخەنەوە لەلای خودا بەھەمان شێوە لەڕۆژی قیامەتیشدا ڕەجاو ئومێدی شەفاعەتیان لێدەکەن. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُ يَوْمَ يَأْتِي تَأْوِيلُهُ يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِنْ قَبْلُ قَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بالحقّ فَهَلْ لَنَا مِنْ شُفَعَاءَ فَيَشْفَعُوا لَنَا أَوْ نردّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ قَدْ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:53].
واتە/ ئایا چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن جگه له پێشهاتن و لێکدانەوەو ڕوودانی هه‌ڕه‌شه قورئانیه‌کان نه‌بێت جا ئه‌و ڕۆژه‌ی که لێکدانەوەی (به‌ڵێن و هه‌ڕه‌شه‌کان) دێته دی ئه‌وانه‌ی پێشتر فه‌رامۆشیان کردبوو ده‌ڵێن به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی په‌روه‌ردگارمان حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یان هێنابوو ئایا ئه‌وه که‌سێک نیه تکاو شەفاعەتمان بۆ بکات؟ یاخود بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دنیاو کارو کرده‌وه‌ی چاک بکه‌ین نه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌وسا ده‌مانکرد به‌ڕاستی ئه‌وانه خۆیان دۆڕاندو هه‌رچیان هه‌ڵبه‌ستبوو و باوه‌ڕیان پێی هه‌بوو، لێیان ون بوو.

بەڵام ئەوان لەنێو خۆیاندا نایانبینن لەبەرئەوەی ئەوان وەکو ئەوان کافر نین نە موشریک و ھاوبەشدانەریش بەڵکو چەند بەندەیەکی ڕێزلێگیراون. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَلَقَدْ جِئْتُمُونَا فُرَ‌ادَىٰ كَمَا خَلَقْنَاكُمْ أَوَّلَ مَرَّ‌ةٍ وَتَرَ‌كْتُم مَّا خَوَّلْنَاكُمْ وَرَ‌اءَ ظُهُورِ‌كُمْ ۖ وَمَا نَرَ‌ىٰ مَعَكُمْ شُفَعَاءَكُمُ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَ‌كَاءُ ۚ لَقَد تَّقَطَّعَ بَيْنَكُمْ وَضَلَّ عَنكُم مَّا كُنتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿94﴾} [الأنعام].
واتە/ سوێند به‌خوا بێگومان ئێوه به ته‌نها و تاک تاک هاتوونه‌ته لامان هه‌روه‌کو یه‌که‌م جار دروستمان کردن و هه‌رچی پێمان به‌خشی بوون و به‌کارتان ده‌هێنا به‌جێتان هێشتووه له دوایی خۆتانه‌وه و ناشبینین له‌گه‌ڵتان ئه‌و که‌س و شتانه‌ی که ئێوه ده‌تانوت تکاکارو شەفاعەتکارن بۆمان و فریامان ده‌که‌ون سوێند به‌خوا به‌ڕاستی هه‌رچی په‌یوه‌ندیه‌ک هه‌بوو له نێوانتاندا بچڕاوه‌و هه‌رچی ئومێدتان پێی هه‌بوو لافتان پێوه لێده‌دا لێتان ون بوو.

جا لەدوای ئەوە خودا بەربەستەکە لەنێوانیاندا لادەدات جا ئەوان پەرستراوەکانیان دەبینن تاکو گوێبیستی وەڵامەکانیان بن جا دەبینن ئەوان کوفر بە پەرستنی ئەوان دەکەن و دەبن بەدوژمن لەسەریان. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ نَحْشُرُ‌هُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَ‌كُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَ‌كَاؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَ‌كَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿28﴾ فَكَفَىٰ بِاللَّـهِ شَهِيدًا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ ﴿29﴾} صدق الله العظيم [يونس].
واتە/ وه‌له‌رۆژێکدا که‌هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کۆده‌که‌ينه‌وه بۆ لێپرسينه‌وه‌ پاشان به‌وانه ده‌ڵێين که‌شه‌ريک و هاوه‌ڵيان بۆ خوا بريارداوه‌:خۆتان و ئه‌وانه‌ی که‌ده‌تانكردن به‌هاوبه‌شی خودا له‌جێی خۆتان بوه‌ستن ئه‌وسا موشريکه‌کان له‌وانه‌ی کەوا ده‌كران به‌هاوبه‌شی خودا جيا ده‌که‌ينه‌وه جا ئه‌و به‌ندانه‌ی کەوا ده‌كران به‌هاوبه‌ش بۆ خودا ده‌ڵێن: ئێوه ئێمه‌تان نه‌ده‌په‌رست (28) ئينجا خوا به‌سه که‌شايه‌ت بێت له‌نێوان ئێمه و ئێوه‌دا به‌راستی ئێمه ئاگاداری پارانه‌وه‌ی ئێوه نه‌بووين (29).

وەئەی گەلی بەشەر بەڕاستی منی مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی خودا لەسەر بەشەر بانگتان دەکەم بەوەی کەوا ئەو خودایە بپەرستن کەوا پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە بەتەنھاو ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی نیە جا ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دامەنێن، وەبزانن بەوەی کەوا خودا لەوە خۆشنابێت کەوا شەریک و ھاوبەشی بۆ دابنرێت، وە بشزانن بەوەی کەوا زۆربەتان ئیمانتان نەھێناوە مەگەر تەنھا بەمشرکی و شەریک و ھاوبەشدانان نەبێت بەپەروەردگارتان بەھۆی بەندە نزیکەکانەوە، جا بەڕاستی ئەوەمان بۆ ڕوونکردنەوە وە بەتێروتەسەلی و بە تەواوی بۆمان باسکردن لەکتێبدا بۆ خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان، وەئایا کەسیش تێدەگات جگە لە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان نەبن لە خاوەن عەقڵ و بیرە ھۆشیارو ووریاکان؟ وە بەڕاستی من ووریاتان دەکەمەوە ئەی گەلی یەھود و موسڵمانان و نەصارا و ھەموو خەڵکی لەوەی کەوا ھیچ شەریک و ھاوبەشێک دابنێن بۆ خودا، وە ئاگادارتان دەکەمەوە بە سزاو لێدانێکی توندو بەھێز لەلایەن خۆیەوە وە ناشزانم بەوەی کە ئایا خودا چیتان لێدەکات لەدوای ھەزار ساڵی مانگی لەشەوی شەممە شەوی لەدایکبوونی ھیلالی شەوالی ١٤٢٨ جا ئەوەی کەوا بیەوێت لەئێوە لەناو دەبات یان دوای دەخات بۆ کاتێکی دیاریکراو گەر بیەوێت.

وەدواتریش شتێکتان پێدەڵێم ئەی گەلی موسڵمانان کە لەبەرچی نکۆڵی لەفەرمانەکەم دەکەن جا نە بەدرۆی دەخەنەوە نە بەڕاستیشتان داناوە جا هه‌میشه دوودڵن و لەدڵه ڕاوکێدا دێن و دەڕۆن، جا یەکێکتان دەترسێت لەوەی کەوا شاھێدی بدات بەوەی کەوا من مەھدی چاوەڕوانکراو بم پاشان بۆ خەڵکی ڕوون ناکەنەوە بەوەی کەوا بەڕاستی من مەھدی چاوەڕوانکراوم نەوەکو ڕیسوا بێت؟ بەڵکو ڕیسوابوون و سەرشۆڕیەکە بۆ منە بەتەنھا نەوەک لەسەر ئەو ھیچ ڕیسوایی و سەرشۆڕیەک ھەبێت، وە ئەگەر من درۆزن بووم ئەوە درۆزنیەکە لەسەر خۆمە بەڵام ئەگەر ڕاستگۆبووم ئەوا بۆ کوێ ڕادەکەن ئەی ئەوانەی کەوا کاروبارو بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی خودا لەسەر بەشەر لە ئەھلی بەیتی پاک بەدرۆدەخەنەوە؟ من بانگتان دەکەم بەوەی کەوا خودا بپەرستن وەکو ئەوەی ڕەوایەو شایستەیە و دەبێت بپەرسترێت، جا ھەتانە لەئێوە کەوا لەعنەت لە مەھدی چاوەڕوانکراو دەکات ھەشتانە لەئێوە کەوا وەسفم دەکات بە شێت، وەھەر خاوەنی مونتەدایەکیش وەڵامی ئەوکەسە جێبھێڵێت کەوا لەعنەت لە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی دەکات لە مونتەداکەی ئەوا مەلعونە لەبەر ئەوەی ڕازیە ھەروەکو بکەرەکە تەنھا ئەگەر نەزانێت بەوەی کەوا کەسێک لەعنەتی لێکردووم یان جنێوی پێداوم جا ئەوە گوناھی لەسەر نیە ئەوکەسەی کەوا ئەگەر بێتو بزانێت دەیسڕێتەوە لە مونتەداکەی، وە دەشزانم کەوا ھەندێک لە خاوەن مونتەداکان واز لەوانە دێنن کەوا لەعنەت لە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی دەکەن لەبەرئەوەی دەترسێت لە غەیری خودا و لەناخی خۆیدا دەڵێت: "دواتر واز لەوەدێنم کەوا جنێوی پێداوە تاوەکو ئەوە ببێتە حوجەو بەڵگە بۆم تا بزانن بەڕاستی من دڵنیانیم و قەناعەتم نەھێناوە پێی لەبەرئەوەی من وازم لە قسەو وتارەکەی ھێناوە لە مونتەداکەم، وەئەگەر بێتو دڵنیابم بەوەی کەوا ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوە ئەوا وەڵامی ئەوانەم وازلێنەدێنھا بمێنێتەوە کەوا لەعنەتی لێدەکەن و جنێوی پێدەدەن، وە ئەگەر ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوە ئەوا دواتر دەبێتە فەخرو شانازی بۆم بەوەی کەوا لەوانە بم کە بەشداری دەکەن لە بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و دەنگوباسەکە بەر لە دەرکەوتن". جا پێی دەڵێم: گوێبگرە سوێند بەخودا وتارەکەمت جێنەھێشیووە تەنھا بۆ ئەوە نەبێت چونکە تۆ دەترسی لەوەی کەوا ئەو مەھدی چاوەڕوانکراو بێت، جا مادام تۆ وەڵامی ئەوانەت وازلێھێناوە کەوا لەعنەتم لێدەکەن و جنێوم پێدەدەن ئەوا ھیچ پاداشتێکت بۆ نیە، وە کەسی ڕازیبووش وەکو بکەرەکە وایە جا پێویستمان بەکەسانی وەکو تۆ نیە، جا ئەگەر لەبەر خودا لەلۆمەی لۆمەکاران نەترسابای ئەوا ھەواڵ و دەنگوباس و مژدەکەت بڵاو دەکردەوە، وە نوسینی ئەو کەسەشت جێنەدەھئێشت کەوا لەعنەت و جنێو بە ناصر محمد یەمانی دەدات، وە دەشزانم بەوەی کەوا زۆربەتان لەسەرسامیدان دەربارەی فەرمان و بانگەوازەکەم و دەترسن لەوەی کەوا مەھدی چاوەڕوانکراو بێت جا لەفەرمانەکەم پشتھەڵدەکەن ھەتا شیعەش ئەوانەی کەوا زۆربەی لەعنەتکارەکان لەوانن دەترسن لەوەی کەوا ئەو مەھدی چاوەڕوانکراو بێت وە تەمەننای ئەوەش دەکەن بەوەی کەوا ئەو مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت، جا ئایا دەزانن لەبەرچی؟ لەبەرئەوەی ئەوانەی کەوا ئاگادارن بەسەر فەرمان و بانگەوازەکەم بیروباوەڕەکەیان دەربارەی ئیمام محمد بن حسن العسکری شلۆق بووە، جا پێیان دەڵێم سوێند بەخودا خودا ئەوانە ھیدایەت نادات کەوا نایانەوێت ناصر یەمانی بەڕاستی بریتی بێت لە مەھدی چاوەڕوانکراوو دەیانه‌وێت کەوا له ڕێڕه‌وی خۆی ده‌ربچێت و بترازێت بەحسابی ئەوەی خۆیان دەیانەوێت نەوەک بەگوئرەی ئەوەی کەوا خودا دەیەوێت و ھەڵیدەبژێرێت، جا ئەوان دەزانن بەوەی کەوا خەلافەت بە شورا نیە بەڵکو بە ھەڵبژاردنە لەلایەن خودا خۆیەوە، جا ئەوەی کەوا بیەوێت دەسەڵاتەکەی بەزانست زیاد دەکات جا ئەوان ھیچ زانستێکیان لێ نەدیوە، جا ھا ئەوە ئەوان سەرپێچی و پێچەوانەی فەرمانی خوداکەیان کرد جا منداڵێكیان ھەلبژاردووە بەحسابی خۆیان بەبێ زانست بەبێ ڕێنمایی و بێ دەسەڵاتێکی ڕوون و ڕووناک؛ بەڵکو خودا ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارەی دانەبەزاندووە جا ئایا وا گومان دەبەن بەوەی کەوا ھەردەبێت ئیمامەکەی یەکەم ئەو ئیمامەی لێ پەیدا بێت کەوا لەدوای ئەودا دێت! جا ئایا فەرمانەکە ویراسیە بەوەی کەوا ھەردەبێت میراتگری باوکی بێت و جێگای باوکەکەی بگرێتەوە؟ جا دەڵێم: ئەگەر بێتو منداڵەکە شایەنی ئەوەبێت وەکو سولەیمان جا ئەوە بەوشێوەیە، یان خودا ئەوە دوادەخات بۆ کاتێکی دیاریکراو، بەڕاستی فەرمانی خوداش بەکات دیاریکراوە لە کتێبی نوسراوی لای خۆی، جا لەخودا بترسن ئەی گەلی شیعەی دوانزە ئیمامی، وەمن تەحەددای ھەمووتان دەکەم بە زانست و ڕێنمایی و ھیدایەت و کتێبێکی ڕوون و ڕووناککەرەوە بە قسەی خودا قورئانی گەورە جا ئەگەر بەڵگەم بەسەردا ھێنانەوە ئەوا بەڕاستی حەقتان بۆ ڕوونبۆتەوە گەر ئێوە حەقتان دەوێت، وەئەگەر ئێوەش بەڵگەتان بەسەردا ھێنامەوە لە قورئانی گەورە جا ئەوە بەڕاستی سەلماندووتانە بەوەی کەوا بانگەشەکار ناصر محمد یەمانی خودا ھیچ شتێکی دەربارە دانەبەزاندووە ئەگەر ئێوە ڕاست بکەن، وە ئەگەر منیش بەڵگەم بەسەردا ھێنانەوە بەحەق و زمانتانم لاڵ کرد جا بەڕاستی ئەوکاتە زانیوتانە بەوەی کەوا بەڕاستی من مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی خودام لەسەر بەشەر ئیمامی دوانزەھەم لە ئەھلی بەیتی پاک، جا ئەگەر خۆ بەگەورەگرتنیش گرتنی بەناحەق لەدوای ئەوەی کەوا بۆتان ڕوونبوویەوە بەوەی کەوا ئەو حەقە جا ئەوە دەترسم کەوا خودا ئەوەی بیەوێت لەئێوە لەیەھود بخاتە سەر شێوەی بەراز، جا ووریاو ئاگاداربن لەخودا وەبشزانن بەوەی کەوا ئەوەی حەقی بۆ ڕوونبوویەوەو پشتیشی ھەڵکرد لەبەرئەوەی مخالف و دژو پێچەوانەی ھەواو ئارەزووەکەیەتی ئەوا بەڕاستی شایەنی غەزەب و توڕەیی خودایە لەسەر غەزەب و توڕەییەکەی، وە ووریاشتان دەکەمەوە ئەی گەلی شیعە ئەوانەی کەوا داوا لە مەھدی چاوەڕوانکراوو ئەھلی بەیتەکەی دەکەن لەجێگای خودا بەڕاستی ئێوە شەریک و ھاوەڵتان بۆ خودا داناوە وەھەرگیزیش نە مەھدی جاوەڕوانکراوو نە ئەھلی بەیتەکەشی ھیچ سودێکتان پێناگەیەنن لەلای خودا جا سزاتان دەدات بەسزایەکی سەخت، وە خوداش لە شیرک و ھاوبەش دانان خۆش نابێت جا بەڕاستی من بۆ ئێوە ئاگادارکەرەوەیەکی ئاشکرام. وەقورئانیش بەگوێرەی ھەواو ئارەزووتان تەفسیر مەکەن جا لەسەرخودا قسە بکەن بێ ئەوەی کەوا بزانن بەدڵنیاییەوە بەڕاستی من بۆ ئێوە ئاگادارکەرەوەیەکی ئاشکرام.

وەئەی گەلی ئەھلی سوننە ئەی ئەوانەی شوێنی زۆرێک لەو فەرموودە یەھودیانە کەوتوون کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بەقورئان بەتەواوی، ئایا خودا فێری بەکردوون بەوەی کەوا قورئانی گەورە بریتی یە لە مەرجەع بۆفەرموودەکانی پێغەمبەری خودا -صلّى الله عليه وآله وسلّم- وەئەوەی کەوا تێیدا لەلایەن غەیری خوداوە بێت ئەوا دواتر دەبینن لەنێوانی ئەوو نێوان قورئان جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر ھەیە؟ یان ئێوە ئەی گەلی سوننە دەبینن بەوەی کەوا من بەڕاستی ئەو ئایەتەم بە گومان تەفسیر کردووە کەوا ھیچ سودێکی نیە لە زانینی حەقدا؟ جا ئەگەر توانیتان بەوەی کەوا تەفسیرێکی چاکتری بۆ بھێنن لە تەفسیرەکەم و باشتریش تەئویل و لێکدانەوەی بکات جا بەڕاستی ئەوە توانیوتانە بەوەی کەوا بەڵگە بەسەر ناصر یەمانیدا بھێننەوە بە تەواوی وە بەوەشی کەوا خودا قورئانی نەکردووە بە مەرجەع بۆ فەرموودەکانی سوننەت، جا ئەگەر توانیتان ئەوا بەڕاستی چەکەکەی بانگەشەکار ناصر محمد یەمانیتان بردووە ئەوەش لەبەرئەوەی تاکە چەکی بانگەشەکار ناصر محمد یەمانی بریتی یە لەوەی کەوا قورئان مەرجەعە بۆ ڕاستی و دروستی فەرموودە ھەڵبەستراوەکان تاکو بەوە بەرگری لە سوننەتی حەقی پێغەمبەری خودا بکات کەوا قسەی نەکردووە بەھەواو ئارەزوو، جا دواتر جارێکی تریش بەیانی ئەو ئایەتە دەنوسمەوە، وە خوداو ابن عمرو فارس الصحراء و ابن حمیرو ھتارو ھەموو ئەوانەیشی کەوا منیان بەڕاست داناوە دەکەم بەشاھێد خوداش بەڕاستگۆییەکەیان دەزانئت، وە بەھەمان شێوە ھەموو ئومەتی ئیسلامیش دەکەم بەشاھێد بەوەی کەوا ئەگەر بێتو ئەھلی سوننە یان شیعە یان ھەموو زانایانی مەزھەبە ئیسلامیەکان بەڵگەیان بەسەردا ھێنامەوە جا ھاتن بە تەئویل و لێکدانەوە بۆ ئەو ئایەتە بە تەئویل و لیکدانەوەکی چاکتر لە تەئویل و لێکدانەوەکەم و باشتریش تەفسیری بکات جا بەڕاستی ئەوا ئەوکاتە سەلماندوویانە بۆ ئومەتی ئیسلامی بەوەی کەوا م من مەھدی چاوەڕوانکراو نیم، وە دواتریش ئەو ئایەتە تایبەت دەکەم بۆ ئەوەی کەوا دەیەوێت بەڵگەم بەسەردا بھێنێتەوە جا ئایا دەزانن لەبەرچی؟ ئەوە لەبەرئەوەی گەر توانی بەڵگەتان بەسەردا بھێنێتەوە پێی جا زمانتانی لاڵ کرد ئەوا بەڕاستی سەلماندوومانە بەوەی کەوا خودا قورئانی پاراستووە لە تەحریف و دەستکاری و شێواندن تاوەکو ببێت بە مەرجەع بۆ ئومەتی ئیسلامی بۆ ئەوەی کەوا لەسەری جیاوازو ناکۆکن لە فەرموودەکانی سوننەتدا ھەتا ئەوەی کەوا قەناعەت دێنن بەوەی کەوا بەڕاستی قورئان بریتیە لە مەرجەع بۆ زانایانی فەرموودە جا لەوکاتەدا ناصر یەمانی دەتوانیت فەرموودەو ڕیوایاتە ھاتووەکان جیا بکاتەوە جا حەق دەسەلمێنێت و بەتاڵیش پوچ و بەتاڵ دەکاتەوەو بە بەتاڵی دادەبێت جا لەنێوان زانایانی موسڵماناندا حوکم دەکات بۆ ئەو شتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری، جا وەرن تاکو ھەموو موسڵمانە ڕۆشنبیرەکان بکەین بە شاھێد لەنێوانماندا بەحەق، جا ئەگەر بینیتان زانایانی ئومەت ناتوانن نکۆڵی بەیانی حەق بکەن جا ئەوە بەڕاستی ئەو کاتە زانیوتانە ئەی ئەو گەلەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن بەوەی بەڕاستی من مەھدی چاوەڕوانكراوم بۆ ئەوەی کەوا دەیەوێت شوێنی حەق بکەوێت، وە ئەگەر ئەوانیش بەڵگەیان بەسەردا ھێنامەوە ئەوا بەڕاستی ئەو کاتە دەستھەڵدەگرم لەوەی موسڵمانان گومڕابکەم بە بێ زانست. ئەوەش بەڵگەی ئایەتەکەیە بەوەی کەوا خودا بەڕاستی قورئانی کردووە بە مەرجەع بۆ ئەوەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری لە فەرموودەکانی سوننەتدا. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَ‌زُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ‌ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِ‌ضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿81﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُ‌ونَ الْقرآن ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ‌ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرً‌ا ﴿82﴾ وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ‌ مِّنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ ۖ وَلَوْ رَ‌دُّوهُ إِلَى الرَّ‌سُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ‌ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَ‌حْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا ﴿83﴾} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ ئه‌وه‌ی فەرمانبەردارو گوێڕایەڵی پێغه‌مبه‌ر بکات ئه‌وه به‌ڕاستی فه‌رمانبه‌ردارو گوێڕایەڵی خوای کردووه‌ ئه‌وه‌شی كه‌وا پشتی هه‌ڵکردووه خۆ ئێمه تۆمان نه‌ناردوه تا ببیته چاودێر به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه‌ (٨٠) (دووڕووه‌کان کاتێک لای تۆن) ده‌ڵێن گوێڕایەڵ و فه‌رمانبه‌ردارین به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته‌ جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) خوا تۆماری ده‌کا جا گوێ به‌وانه مه‌ده‌و پشتیان لێبكه‌ و پشت به خوا ببه‌سته ته‌نها خوات به‌سه که یارو یاوه‌رو پشتت بێت (٨١) ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر (فەرموودەکە) له لایه‌ن غەیری خوداوە بوایه ئەوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان (لەگەڵ قورئاندا) تێدا ده‌دۆزیه‌وه‌ (٨٢).

وەئەی گەلی زانایانی ئومەت بەڕاستی من قورئان بە ڕەئی تەفسیر ناکەم جا لەسەر خودا قسە بکەم لەکاتێکدا ناشیزانم، جا وەرن تا تەئویل و لێکدانەوەی ئەو ئایەتەتان بۆ دەربھێنم کەوا فەرموودەی خودایە لە خودی فەرموودەی خوداوە جا بەچ قسەیەکی تر لەدوای ئەوە ئیمان دێنن؟ جا ئەوانە بریتی بوون لەوانەی کەوا ئەگەر لەدوای کۆتایی ھاتنی موحازەرەی پێغەمبەر دەربچوونایە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- ئەوا لەپاش ئەوە بەنھێنی و پیلانێکی شاراوەو تۆکمەوە چەند قسەو فەرموودەیەکیان ھەڵدەبەست کەوا پێغەمبەر نەیوتبوو عليه الصلاة والسلام وآلە، جا ئەوانە دەستەو تایەفەیەک بوون لە یەھود کەوا دەھاتن بۆ لای محمد پێغەمبەری خودا -صلّى الله عليه وآله وسلّم- بەدرۆ تاکو ببن بە ھاوەڵ و سەحابەی پێغەمبەری خودا لەدەرەوەدا وە تاکو ببن بە ڕیوایەتکاری فەرموودە جا ئەوان ناتوانن فێڵ لەموسڵمانان بکەن تەنھا ئەو کاتەی کەوا تەسلیم و موسڵمان دەبن (بەدرۆ لەسەرەوە) وەگەر بێتو تەسلیم و موسڵمانان نەبن ئەوا موسڵمانان ھیچ شتێکیان لێوەرناگرن ھەر لەبەرئەوەش ئیمان و باوەڕەکەیان کردبوو بە قەڵغانێکی شاراوە تا پیلانی پێبگێڕن لەدژی پێغەمبەری خودا لەکاتێکی گونجاودا بەکۆمەڵە فەرموودەیەک کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی کتێبی خوداو سوننەتی پێغەمبەرەکەی بێت بەتەواوی. خودای بڵبدو گەورەش فەرموویەتی: {إِذَا جَاءَكَ الْمُنَافِقُونَ قَالُوا نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَ‌سُولُ اللَّـهِ ۗ وَاللَّـهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَ‌سُولُهُ وَاللَّـهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ ﴿1﴾ اتَّخَذُوا أَيْمَانَهُمْ جُنَّةً فَصَدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّـهِ ۚ إِنَّهُمْ سَاءَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴿2﴾ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ آمَنُوا ثُمَّ كَفَرُ‌وا فَطُبِعَ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَفْقَهُونَ ﴿3﴾ وَإِذَا رَ‌أَيْتَهُمْ تُعْجِبُكَ أَجْسَامُهُمْ ۖ وَإِن يَقُولُوا تَسْمَعْ لِقَوْلِهِمْ ۖ كَأَنَّهُمْ خُشُبٌ مُّسَنَّدَةٌ ۖ يَحْسَبُونَ كُلَّ صَيْحَةٍ عَلَيْهِمْ ۚ هُمُ الْعَدُوُّ فَاحْذَرْ‌هُمْ ۚ قَاتَلَهُمُ اللَّـهُ ۖ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ ﴿4﴾} صدق الله العظيم [المنافقون].
واتە/ کاتێك ناپاك و دووڕووه‌کان دێن بۆ لات و ده‌ڵێن: ئێمه شایه‌تی ده‌ده‌ین که تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت له‌حاڵێکدا که خوا خۆی چاك ده‌زانێت که تۆ پێغه‌مبه‌ر‌ی ئه‌ویت له هه‌مان کاتدا، خوا شایه‌تی ده‌دا که ئه‌و ناپاك و دووڕووانه درۆزنن (1) ئه‌وانه ئیمان و باوەڕو سوێندی درۆیان کردووه به قه‌ڵغانی خۆیان و به‌و هۆیه‌وه به‌ربه‌ستی خه‌ڵکیان کردووه له ڕێبازی خوا، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد کارێکی زۆر ناپه‌سه‌ندو نابه‌جێ بوو (2) ئه‌و حاڵه‌ته‌شیان بۆیه تێدا دروست بووه چونکه سه‌ره‌تا باوه‌ڕیان هێنا له‌وه‌ودوا حه‌قیان پۆشی و کافر بوونه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه مۆر نرا به‌سه‌ر دڵیانداو جا ئەوانە تێ ناگه‌ن (3) کاتێك ده‌یانبینیت جەستەکانیان سه‌رسامت ده‌کات کاتێکیش دێنه قسه ئه‌وهی گوێ ده‌گرێت بۆ قسه‌یان ده‌ڵێی داری وشکی به‌دیواردا هه‌ڵپه‌سێردراون ئه‌وه‌نده له ترس و بیمدا ده‌ژین هه‌ر هاوارو و بانگێك بکرێت هه‌ر باسێك بێته پێشه‌وه‌، وه‌ده‌زانن دژی ئه‌وانه‌، ئا ئه‌وانه هه‌ر دوژمنن که‌وابوو وریایان به‌ خوا بیانکوژێت و له‌ناویان به‌رێت ئەوانە به‌ره‌و کوێ لادران چۆن قسە ھەڵدەبەستن(4).

کەواتە ئەی قەوم بەڕاستی ھەندێک کەسایەتی چاوچنۆک ھەڵبژێردراون لەلایان یەھود؛ بەڵکو لە زانایەکانیان ئەوانەی کەوا کەلامی خودا دەشێوێنن لەدوای ئەوەی کەوا تێیگەیشتوون، جا ئەوان محمد پێغەمبەری خودا دەناسن -صلّى الله عليه وآله وسلّم- ھەروەکو چۆن منداڵەکانی خۆیان دەناسن، وە ئەگەر بێتو ڕێگای حەق ببینن ئەوا شوێنی ناکەون لەبەرئەوەی دەزانن ئەوە حەقە لەپەروەردگارەکەیان، وەئەگەر ڕێگای خوارو سەرلێشێواویش ببینن ئەوا دەیگرنە بەر لەبەرئەوەی ئەوان دەزانن ئەوە ڕێگای گومڕایی و سەرلێشێواویە، جا دەستەیەکیان ھاتنە لای محمد پێغەمبەری خودا جا ئیسلامەکەی خۆیان ڕاگەیاند بەڵام خودا ھەواڵی بە پیغەمبەرەکەی دا بەوەی کەوا ئەوان درۆزنن بەڵکو ئەوان ئیمانەکەیان کردبوو بە قەڵغان تا ڕێگای خودای پێ بگرن، بەڵام خودا محمد بەندەو پێغەمبەرەکەی نەھی کرد لەوەی کەوا ئەو یەھودیانە دەربکات بەڵکو تەنھا ووریاو ئاگاداریان بێت توشی فیتنەی نەکەن لەوەی کەوا خودا وەحی بۆ دەکات، دەلیل و بەڵگەش لەسەر ئەوەی کەوا خودا فەرمانی بە پێغەمبەرەکەی نەکردووە بەدەرکردنیان ئەو فەرموودەیەی خودای بڵنندو گەورەیە: {فَأَعْرِ‌ضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿81﴾} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ جا گوێ به‌وانه مه‌ده‌و پشتیان لێبكه‌ و پشت به خوا ببه‌سته ته‌نها خوات به‌سه که یارو یاوه‌رو پشتت بێت.

جا ئایا دەزانن لەبەرچی خودا فەرمانی بە پێغەمبەرەکەی نەکردووە بە دەرکردنیان؟ ئەوە تا سەیربکات کێیە دەست بەوە دەگرێت کەوا خودا فەرموویەتی لە قورئانی گەورەدا وە بە فەرموودەکانی بەیانی حەقی پێغەمبەریش کەوا ھیچ لەو قورئانە زیاد ناکەن تەنها ڕوونکردنەوەی زیاتر نەبێت، ھەرچی ئەوەیە کەوا جیاوازو ناکۆک و دژە لە فەرموودەکان بە وتەکانی خودا لە قورئانی گەورەدا وە لەنێوان فەرموودەی خوداو ئەو فەرموودەیەی کەوا بەناوی پێغەمبەری خوداوە وتراوە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- جا ئەوە حەتمەن دواتر وەکو خودا ھەواڵی پێداوین بەوەی کەوا دواتر ئێمە لەنێوان فەرموودە ھەڵبەستراوەکەو نێوان فەرموودەکەی خودا لەقورئاندا ئیختیلاف و جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر دەبینین، وەئەمەش یاسایە بۆ جیاکردنەوەی فەرموودە ھەڵبەستراوەکان گەر بزانن! جا بەڕاستی ئەوا ن گومڕایانکردوون لە ڕێگای ڕاست.

{وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ‌ مِّنَ الْأَمْنِ} جا ئەگەر فەرمانێکی ئەمن و ئاسایشتان بۆ بێت کەوا ئەوە بریتیە لە فەرموودەیەک کەوا لەلایەن پێغەمبەرەوەیەوە صلّى الله عليه وآله وسلّم، جا ئەوەی کەوا گوێڕایەڵی پێغەمبەر بکات ئەوە بەڕاستی گوێڕایەڵی خودای کردووە وە ئەمن و ئاسایشی بۆ ھەیە لە ژیانی دنیادا وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا بە ھێمنایەتی و ئاشایشی دێت.

وەھەرچی ئەوەیە کەوا دەفەرموێت {أَوِ الْخَوْفِ} ئەوش لەلایەن ئەوانەوەیە کەوا کۆمەڵێک فەرموودە بەناوی پێغەمبەرەوە دەڵێن کەوا ئەوە نیە ئەو وتوویەتی عليه الصلاة والسلام، جا لەپاش ئەوە خیلاف و دووبەرەکی و ناکۆکی دەکەوێتە نێوان زانایانی ئومەت جا ھەیانە کەوا دەڵێت ئەوە لە پێغەمبەرەوەیە وەھەیانە کەوا تانەی لێدەدات و فەرموودەیەکی تر دەھێنێت کەوا کەموکورتە لە گەڵ ئەو فەرموودە ھەڵبەستراوەدا، وە ئەگەر بێتو فەرموودەکەیان بگەڕاندایەوە لای پێغەمبەر ئەگەر ھێشتا پێغەمبەر لەناویان دا مابوو وەئەگەر مردیش ئەوا بیانگەڕاندبایەوە لای وەلی ئەمرەکانیان کە لەخۆیانن کەوا بریتین لە پێشەواو ئیمامەکان لەدوای پێغەمبەری خودا، جا ئەوان خودا کردوونی بە میراتگری تەئویل و لێکدانەوەی حەقی قورئان ئەوا ئەوکاتە ئەوان دەیانزانی لەوەی ئەوان بۆیان دەردەھێنان لە کتێبەکەی خودا بەومانایەی کەوا ئەوان دواتر ھەڵدەستان بە حوکم کردن لەنێوان جیاوازو ناکۆکەکان جا حوکم و دادوەریان دەکرد لە نێوانیان دەربارەی فەرموودە ھەڵبەستراوەکە جا ئەو ئایەتانەیان دەردەھێنا لەقورئان کەوا
لەگەڵ ئەو فەرموودە بەتاڵە جیاوازو ناکۆک و دژە بە جیاوازو ناکۆکی و دژایەتیەکی زۆر، وەھەمووکاتیش لە نێوان حەق و بەتاڵدا ئیختیلاف و جیاوازی و ناکۆکیەکی زۆر ھەیە بەڵکو دوو ڕێگای پێچەوانەن بەتەواوی. وەبەڕاستیش ئەوان ئێوەیان دەرھێنا لە ڕێگای ڕاست وەئەگەر فەزڵ و ڕەحمەتی خودا نەبوایە لەسەرتان ئەی گەلی موسڵمانان بە مەھدی چاوەڕوانکراو ئەوا بەدوای شەیتان مەسیحی دەجال دەکەوتن مەگەر تەنھا کەمێکتان نەبن، بەڵام خودا ڕەوانەی کردووم بۆ دەربازکردنی ئێوەو ھەموو خەڵکی جگە لە ئەولیاو یارویاوەرەکانی نەبێت ئەوانەی کەوا دەزانن ئەو مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نیە وە ئەو درۆزنە وەئەو خودی شەیتانی نەفرەتلێکراوە جا شوێنی شەیتان دەکەون لەکاتێکیشدا دەزانن، جا خودا غەزەبی لێگرتوون وە لەعنەتی لێکردوون وە لەناویاندا کردوونی بە مەیمون لەسەرەتادا وە دەشیان کات بە بەراز لە دواتردا وە سزایەکی گەورەشی بۆ ئامادەکردوون تەنھا ئەوەی کەوا تۆبەدەکات و دەگەڕێتەوە لەوان جا دواتر دەبینێت کەوا خودا زۆر لێخۆشبوو میھرەبانە وە ھاتووە بە دان نان بۆ ئەوەی کەوا حەق دەیڵێت کەواتە خودا لەلایەن خۆیەوە پاداشتێکی گەورەی دەداتەوە وە ھیدایەتیشێی دەدات بۆ ڕێگای ڕاست.

دواتریش مەسیح عیسای کوڕی مەریەم ووریاتان دەکاتەوە لە شوێنکەوتنی مەسیحی درۆزن شەیتانی نەفرەتلێکراو ئەوەی کەوا دەیەوێت بڵێت ئەو خۆی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە وە ئەو خۆی خودایە؛ بەڵکو درۆزنە لەبەرئەوەش پێی دەڵێن مەسیحی درۆزن، وە مەسیحی حەق پێشتان دەڵێت: "شوێنی مەھدی چاوەڕوانکراو بکەون ئەوەیە ڕێگای ڕاست"، وە دەبێت بە یەکێک لەشوێنکەوتووەکان. جا چۆن بۆتان ھەیە کەوا ئەوکەسە ھەڵبژێرن کەوا خودا ھەڵیبژاردووە بە ئیمام و پێشەوا بۆ مەسیح عیسای کوڕی مەریەم عليه الصلاة والسلام؟ ئەی گەلی موسڵمانان جا ئایا ئەوەتان کردۆتە دیموکراتیەکەی بۆشی بچوک ھەتا تەنانەت دەربارەی مەھدی جاوەڕوانکراویش جا حەرامتان کردووە لەسەری کەو خۆیتان پێ بناسێنێت جا پێتان بڵێت بەوەی کەوا خودا ھەڵی بژاردووە بەسەرتاندا بە خەلیفەو ئیمام و پێشەوا، جا ئێوە پێی بڵێن ئێمە بڕیاری ئەوە دەدەین و ھەرساتێک کەوا بمانەوێت بۆ ئەوکەسەی کەوا دەمانەوێت پێی بڵێن بەڕاستی تۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی؟ جا ئێوە چەندە تەداخولی کاروبارەکانی خوداتان کردووە ھەروەکو بڵێی ئەوە ئێوەنە کەوا ڕەحمەتی خودا دابەش بکەن! خودا بتان کوژێت چۆن بەو شێوەیە لادەدرێن و قسە ھەڵدەبەستن ئەی ئەوانەی کەوا بەو شێوەیە بیردەکەنەوە جا وەرن قسەم لەگەڵدا بکەن و بەڵگەم بەسەردا بھێننەوە لەقورئان ئەگەر ڕاست دەکەن.

پەروەردگار لێم خۆشبەو ڕەحمم پێبکە وە حوکم بکە لەنێوانمان بەحەق بەڕاستی تۆش خێراترین کەسی کەوا کاروبارو شتەکان تاوتوێ و حساب دەکەی، ئەو خودایەم بەسە کەوا ھیچ خودایەک نیە جگە لەئەو نەبێت پشتم ھەر بەئەو بەستووە کەوا پەروەردگاری عەرشی گەورەیە حسبي الله لا إله إلا هو عليه توكلت وهو ربّ العرش العظيم، ئەی خودایە ئەگەر تۆ دەزانی بەوەی کەوامن مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقم جا ئەوە دەسەڵاتێکم پێبدە بەسەرتاندا بە بەیانی حەق بۆ قورئان، وەئەگەر تۆش دەزانی بەوەی کەوا من مەھدت چاوەڕوانکراو نیم جا ئەوە دەسەڵاتێکیان پێبدە بەسەرمدا بە بەیانی حەق بۆ قورئان، وەحوکم بکە لەنێوانمان بەحەق تۆش چاکترینی ئەوکەسانەی کەوا حوکم دەکەن، وە کێش ھەیە کەوا حوکمی لەخودا باشترو چاکتربێت بۆ گەلێک کەوا ئیمان دێنن؟ وسلامٌ على المرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين..

ئیمام و پێشەوای ئومەت و لابەری غەم و ناخۆشیەکان بە ئیزنی خودا مەھدی چاوەڕوانکراوی بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەەی خودا؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
________________
[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
http://www.the-greatnews.com/showthread.php?t=2630