بـــيانــات هـــامّـة وعــــاجــلة

العربية  فارسى  اردو  English  Français  Español  Türk  Deutsh  Italiano  русский  Melayu  Kurdî  Kiswahili

تحذيرٌ إلى كافة المؤمنين بالله ثم ألبسوا إيمانهم بظلمِ الشرك بالله؛ إنّ الشرك لظلمٌ عظيمٌ

Warning to the entire believers in Allah then they cover their belief with wrongdoing of association with Allah; indeed polytheism is a grievous injustice

The Awaited Mahdi is calling to the global peace among the human populations

The fact of Planet-X, the planet of chastisement from the decisive Book as a reminder to the possessors of understanding-minds

A brief word about The Insolent (Antichrist) the Liar Messiah

Donald Trump is an enemy to the original American people, and an enemy to all Muslim and Christian people and their Governments, and an enemy to human populations altogether except the human satans the extremest ones in satan’s party

عــــاجل: تحذيرٌ ونذيرٌ لكافة البشر

تذكيـرٌ من محكم الذّكر لصُنّاع القرار من المسلمين

الإمام المهديّ يعلن غرّة الصيام الشرعيّة لعامكم هذا 1439 بناء على ثبوت هلال رمضان شرعاً

الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني يحذّر الذين يخالفون أمر الله ورسوله من غضب الله ومقته وعذابه

سوف تدرك الشمس القمر أكبر وأكبر في هلال رمضان لعامكم هذا 1439 تصديق شرطٍ من أشراط الساعة الكُبر وآية التصديق للمهديّ المنتظَر ناصر محمد اليماني

إعلان مفاجأةٌ كبرى إلى كافة البشر لمن شاء منهم أن يتقدّم أو يتأخّر، والأمر لله الواحد القهار

النتائج 1 إلى 5 من 5

الموضوع: ئەی گەلی موسڵمانان بەڕاستی من دەتانبینم کەوا جیاوازبوون لە نوئژکردن لەسەر مردووەکانتان ..

  1. الترتيب #1 الرقم والرابط: 307450 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    237

    افتراضي ئەی گەلی موسڵمانان بەڕاستی من دەتانبینم کەوا جیاوازبوون لە نوێژکردن لەسەر مردووەکانتان ..

    -1-
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    22 - 09 - 1430 ک
    12 - 09 - 2009 مـ
    12:49 بەیانی
    ـــــــــــــــــــــــــ


    ئەی گەلی موسڵمانان بەڕاستی من دەتانبینم کەوا جیاوازبوون لە نوئژکردن لەسەر مردووەکانتان ..

    ئەوە پرسیارێکە کەوا لەیەکێک لەبرایەکان ھاتووە لەیەکێک لە بەیانەکانی ئیمامدا لە مەدونەی ئیمام لەڕێی وۆرد پرێسەوە:

    "يا أخى قبل أن تطلب منا الجهاد تحت أمرتك بين لنا الحق فيما اختلفت فيه الأمة وفيما اختلف فيه الناس فعندك مثلا صلاة الجنازة الحالية لا دليل عليها من الأحاديث التى تنسب للنبى(ص) فكل ما فيها أن التكبيرة الأولى بعدها الفاتحة فقط فمن أين جاء ما يفعله الناس فى التكبيرات الأخرى مع ملاحظة أن الرسول (ص)لم يقل قولا واحدا فيها وإنما هو ما يزعم الناس أن الصحابة نقلت فعله فهل فرط الرسول (ص) فى التبليغ - حاشا لله - أم الكفار من كل الأمم حرفوا دين الله ؟
    خذ مثلا الصلاة الحالية هل هى خمسة فقط أم أكثر مع ملاحظة وجود عدة أوامر منسوبة للنبى(ص) بصلوات غيرها والكل فى الصحيحين
    وهل الصلاة كلها2و4و4و3و5 كما فى الأحاديث الشهيرة أم أنها كلها 4 ركعات كما تقول أحاديث أخرى فى الصحيحيين
    وهل الصلاة ليس لها عدد محدد من الركعات لوجود حديث فى الصحيحيين يقول أن أحد الصحابة صلى الصبح عشر ركعات فى السفر
    هناك أمور كثيرة جدا لن تقدر على الإجابة عليها لأن الوحى الحالى ليس هو الوحى الكامل كما قال تعالى " ونزلنا عليك الكتاب تبيانا لكل شىء " وقال " وتفصيل كل شىء"فالقرآن الحالى وحتى ما يسمى الحديث زورا عدا النادر فيه ليس فيهما تفسير أى تفصيل كل شىء مثل تنظيم الدولة وعقوبات الجرائم غير المذكورة فى القرآن مثل التحرش الجنسى والقمار ....
    لو كنت المهدى فعلا لعلمت مكان الكعبة الحقيقية حيث اللوح المحفوظ الموجود فيه القرآن الكامل وتفسيره الإلهى فإن علمتها فإن تابع لك وإلا فتب إلى الله"
    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على خاتم الأنبياء والمرسلين وآله الطيبين الطاهرين والتابعين للحقّ إلى يوم الدين. خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلَائِكَتُهُ لِيُخْرِجَكُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ۚ وَكَانَ بِالْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًا ﴿٤٣﴾} صدق الله العظيم [الأحزاب].
    واتە/ هه‌ر ئه‌و زاته خۆی صەلاواتی خۆیتان به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت هه‌روه‌ها فریشته‌کانیشی (داوای لێخۆشبونتان بۆ ده‌که‌ن) بۆ ئه‌وه‌ی له تاریکستانه‌کان ده‌رتان بکات و ڕزگارتان بکات وه بتانخاته ناو نوورو ڕووناکی ئەو پەروەردگارە هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بۆ ئیمانداران به‌ڕه‌حم و میهره‌بان و دلۆڤانه‌.

    وەئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان وەئەی گەلی موسڵمانان، خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {إِنَّ اللَّـهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [الأحزاب].
    واتە/ به‌ڕاستی خواو فرێشته‌کانی صەلاوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئێوه‌ش صەلاوات و سەلامی له‌سه‌ر بده‌ن.

    اللهم صلي وسلّم وبارك على جدّي خاتم الأنبياء والمرسلين محمد رسول الله وآله والتّابعين للحقّ إلى يوم الدين، وەئەی گەلی موسڵمانان بەڕاستی من دەتانبینم کەوا جیاوازبوون لە نوێژکردن لەسەر مردووەکانتان لەبەرئەوەی ئێوە نازانن نوێژی بەندەکان چیە لەسەر بەندەکان بەڵکو ئەوە بریتی یە لە دوعاو پاڕانەوەو کڕوزانەوە بۆ پەروەردگاری بەندەکان تا لە موسڵمانان خۆشبێت جا گەر زیندوو بن یان مردوو، وەھەرچی سەڵاواتی خودایە لەسەر بەندەکانی ئەوا بریتی یە لەوەڵامدانەوەی دوعایەکە. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلَائِكَتُهُ لِيُخْرِجَكُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ۚ وَكَانَ بِالْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًا ﴿٤٣﴾} صدق الله العظيم.
    واتە/ هه‌ر ئه‌و زاته خۆی صەلاواتی خۆیتان به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت هه‌روه‌ها فریشته‌کانیشی (داوای لێخۆشبونتان بۆ ده‌که‌ن) بۆ ئه‌وه‌ی له تاریکستانه‌کان ده‌رتان بکات و ڕزگارتان بکات وه بتانخاته ناو نوورو ڕووناکی ئەو پەروەردگارە هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بۆ ئیمانداران به‌ڕه‌حم و میهره‌بان و دلۆڤانه‌.

    جا سەیری صەلاواتی فریشتەکان بکەن لەسەرتان لەوەی کەوا خودای بڵندوگەورە دەفەرموێت: {حم ﴿١﴾ عسق ﴿٢﴾ كَذَٰلِكَ يُوحِي إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكَ اللَّـهُ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴿٣﴾ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۖ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ ﴿٤﴾ تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِن فَوْقِهِنَّ ۚ وَالْمَلَائِكَةُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِمَن فِي الْأَرْضِ ۗ أَلَا إِنَّ اللَّـهَ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٥﴾ وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ أَوْلِيَاءَ اللَّـهُ حَفِيظٌ عَلَيْهِمْ وَمَا أَنتَ عَلَيْهِم بِوَكِيلٍ ﴿٦﴾} صدق الله العظيم [الشورى].
    واتە/ حم ١ عسق ٢ ئا به‌و شێوه‌یه خوای باڵاده‌ست و کاربه‌جێ وه‌حی و نیگا ده‌نێرێت بۆ تۆ و ئەوانی پێش تۆیش ڕه‌وانه کراوه‌، له لایه‌ن خوایه‌کی باڵاده‌ست و داناوه‌ ٣ هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی ئه‌و زاته به‌دیهێنه‌رو خاوه‌نێتی بێگومان ئه‌و خوایه به‌رز وبڵندو گه‌وره‌و شکۆداره‌ ٤ ئاسمانه‌کان لای سه‌رویانه‌وه نزیکه له‌ت ببن و لێك بترازێن هاوکات فریشته‌کان سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزاریی په‌روه‌ردگاریانن داوای لێخۆشبوونیش ده‌که‌ن بۆ ئیماندارانی زه‌وی، دڵنیا و ئاگاداربن که به‌ڕاستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره هه‌ر ئه‌و لێخۆشبوو میهره‌بانه ٥ ئه‌وانه‌ش له جیاتی ئه‌و زاته که‌سانی ترو شتی تر ده‌که‌نه پاڵپشت و پشتگیر ئه‌وانه خوا چاودێره به‌سه‌ریانه‌وه وه‌نه‌بێت تۆ کرابیت به سه‌رپه‌رشت به‌سه‌ریانه‌وه‌ ٦.

    وەبەھەمان شێوە سەیری سەڵاواتی فریشتەکان بکەن لەسەرتان بە دوعاکردن و سەڵاواتی خودا لەسەرتان وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ دوعایەکە، خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {الَّذِينَ يَحْمِلُونَ الْعَرْشَ وَمَنْ حَوْلَهُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيُؤْمِنُونَ بِهِ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَّحْمَةً وَعِلْمًا فَاغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا وَاتَّبَعُوا سَبِيلَكَ وَقِهِمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ ﴿٧﴾ رَبَّنَا وَأَدْخِلْهُمْ جَنَّاتِ عَدْنٍ الَّتِي وَعَدتَّهُمْ وَمَن صَلَحَ مِنْ آبَائِهِمْ وَأَزْوَاجِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ ۚ إِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴿٨﴾ وَقِهِمُ السَّيِّئَاتِ ۚ وَمَن تَقِ السَّيِّئَاتِ يَوْمَئِذٍ فَقَدْ رَحِمْتَهُ ۚ وَذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿٩﴾} صدق الله العظيم [غافر].
    واتە/ ئه‌و فریشتانه‌ی که عه‌رش هه‌ڵده‌گرن ئه‌وانه‌ش که به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه‌ ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن ئیمان و باوه‌ڕی زۆر به‌هێزو دامه‌زراویان پێیه‌تی داوای لێخۆشبوونیش ده‌که‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌، ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا! ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تۆ زانست و زانیاری تۆ هه‌موو شتیێکت پێ گرتۆته‌وه‌ که‌وابوو خۆش ببه له‌وانه‌ی که ته‌وبه‌یان کردووه و له گوناهه‌کانیان په‌شیمانن و شوێن به‌رنامه و ڕێبازی تۆ ده‌که‌ون هه‌روه‌ها له ئاگری دۆزه‌خیش بیانپارێزه‌ ٧ په‌روه‌ردگار بیانخه‌ره ئه‌و باخ و باخاته‌ی به‌هه‌شتی عه‌دنه‌وه که به‌ڵێنت پێداون، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که چاک و خواناسن له باوک دایک و هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانیان به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت ٨ لە تۆڵه‌ی هه‌موو گوناهه‌کان بیانپارێزه‌ خۆ هه‌رکه‌سێک له تۆڵه‌ی گوناهه‌کان بپارێزیت له ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌وه ئیتر تۆ ڕه‌حمت پێ کردووه‌ هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رفرازی و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره و بێ سنوور ٩.

    کەواتە نوێژ لەسەر مردووەکانتان بریتی یە لەوەی کەوا ھەڵدەستن بۆ خودا بە ترس و ملکەچی بۆی بە دوعاکردن بۆیان بەداوای لێخۆشبونکردن جا داوای لێخۆشبوون دەکەن بۆی ھەروەکو چۆن فریشتەکان داوای لێخۆشبوون دەکەن بۆتان جا دەڵێن:[اللهم اغفر له وارحمه وجميع أموات المسلمين ولنا معهم برحمتك يا أرحم الراحمين].
    ]ئەی خودایەکەمان لێی خۆشبەو ڕەحمی پێبکە وە لەھەموو مردووی موسڵمانان و لەئێمەش لەگەڵ ئەواندا بەڕەحمەتی خۆت ئەی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبان میھرەبانتر].

    جا ئیمام داوا دەکات چەندی خودا بیەوێت، جا دەستیشتان بەیەکەوە مەگرن لەسەر سینگتان وەکو نوێژەکانتان وە دەستیشتان دامەگرن بەڵکو دەستەکانتان بەرزبکەنەوە بۆ لای ئەوکەسەی کەوا داواو ڕەجاو ئومێد دەکەن بە دوعاو پاڕانەوە لێی تا لە مردووەکەتان خۆشبێت وە لەھەموو مردووەکانیشتان وە ھەمان شت بۆ ئێوەش ھەیە لەگەڵ ئەواندا، وەھەروەکو فەتوامان دا بەوەی کەوا تەکبیراتەکان حەوتن ئیستیغفارو داوای لێخۆشبوونکردنیش حەفتا جارە لەدوای ھەر تەکبیرەیەک دە جار ئیستغفارو داوای لێخۆشبوون دەکەن بۆ مردووەکەتان لەدوای ھەر تەکبیرەیەک، بە پشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {اسْتَغْفِرْ لَهُمْ أَوْ لَا تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ إِن تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ سَبْعِينَ مَرَّةً فَلَن يَغْفِرَ اللَّـهُ لَهُمْ} صدق الله العظيم [التوبة:80].
    واتە/ داوای لێخۆش بوون بۆ ئه‌و دووڕووانه بکه‌یت یان داوای لێخۆش بوونیان بۆ نه‌که‌یت چوونیه‌که‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حه‌فتا جاریش داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکه‌یت ئه‌وه خوا هه‌رگیز لێیان خۆش نابێت.

    وە لەمیانەی ئەوەدا ئەوە دەزانین کەوا حەفتا جار ئیستیغفارو داوای لێخۆشبوون دەکەین بۆ مردووەکانمان وەحەتمەن دواتریش خودا لێیان خۆشدەبێت ئەگەر بێتو لە مونافیق و دووڕوەکان نەبن ئەوەش لەبەرئەوەی دووڕوەکان بەڕاستی خودا بەھی کردووە لەوەی کەوا پێغەمبەرەکەی نوێژیان لەسەربکات بەدوعاو پاڕانەوە، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَلَا تُصَلِّ عَلَىٰ أَحَدٍ مِّنْهُم مَّاتَ أَبَدًا وَلَا تَقُمْ عَلَىٰ قَبْرِهِ} صدق الله العظيم [التوبة:84].
    واتە/ هیچ کات له‌سه‌ر هیچ که‌س له‌و دووڕووانه نوێژ نه‌که‌ی که مرد له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌شی مه‌وەستە.

    ئەوەش لەبەرئەوەی خودا ھەرگیز لە دووڕوەکان خۆشنابێت ئەوانەی کەوا ئیمان و باوەڕەکەیان دەردەخەن و ئاشکرای دەکەن کوفرو بێباوەڕیەکەشیان دەشارنەوەو پەنھانی دەکەن گەر بێتو تۆبە نەکەن و نەگەڕێنەوە بۆ لای خودا بە تۆبەکردنێکی ڕاست و دروست لەپێش مردنیان. بە پشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَلَا تُصَلِّ عَلَىٰ أَحَدٍ مِّنْهُم مَّاتَ أَبَدًا وَلَا تَقُمْ عَلَىٰ قَبْرِهِ ۖ إِنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّـهِ وَرَسُولِهِ وَمَاتُوا وَهُمْ فَاسِقُونَ ﴿٨٤﴾} صدق الله العظيم [التوبة].
    واتە/ هیچ کات له‌سه‌ر هیچ که‌س له‌و دووڕووانه نوێژ نه‌که‌ی که مرد له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌شی مه‌وه‌سته‌ به‌ڕاستی ئه‌وانه باوه‌ڕیان به خواو به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی نه‌بوو و مردیشن له‌کاتێکدا له دین ده‌رچوو فاسق بوون.

    وەھەرگیزیش خودا لێیان خۆش نابێت ھەتا ئەگەر محمد پێغەمبەری خوداش- صلّى الله عليه وآله وسلّم - لەژیانیاندا یان لەدوای مردنیاندا حەفتا جار ئیستیغفارو داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکات جا ھەرگیز خودا لێیان خۆشنابێت. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {اسْتَغْفِرْ لَهُمْ أَوْ لَا تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ إِن تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ سَبْعِينَ مَرَّةً فَلَن يَغْفِرَ اللَّـهُ لَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّـهِ وَرَسُولِهِ ۗ وَاللَّـهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ ﴿٨٠﴾} صدق الله العظيم [التوبة].
    واتە/ داوای لێخۆش بوون بۆ ئه‌و دووڕووانه بکه‌یت یان داوای لێخۆش بوونیان بۆ نه‌که‌یت چوونیه‌که‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حه‌فتا جاریش داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکه‌یت ئه‌وه خوا هه‌رگیز لێیان خۆش نابێت ئه‌وه چونکه به ڕاستی ئه‌وان باوه‌ڕیان به خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی نه‌بوو خوایش هیدایه‌ت و ڕێنموویی که‌سانی گوناهکارو له سنوور ده‌رچوو فاسق ناکات.

    وە لەمیانەی ئەوەدا دەزانین بەوەی کەوا ژمارەی تەکبیراتەکان حەفتایەو ئیستیغفارو داوای لێخۆشبوونکردنەکەش حەفتا جارە لەدوای ھەر تەکبیرەیەک دە جار ئیستغفارو داوای لێخۆشبوونی بۆ دەکەن.

    وەئەی گەلی موسڵمانان بەڕاستی حەفتا جار تەواوو ڕێکخراوە تا خودا دڵەکانتان والێبکات کەوا بترسێت و ملکەچ بێت وە چاوەکانیشتان فرمێشک بڕێژێت جا خودا لەئێوەو لە مردووەکەشتان خۆش بێت جا لێتان خۆشدەبێت وە وەڵامی دوعاو پاڕانەوەکانتان دەداتەوە جا لە مردووەکەتان خۆشدەبێت ئەوەش سەرفرازی و سەرکەوتنێکی گەورەیە، وە ئیمامەکە بەدەنگەوە تەکبیر دەکات پاشان فاتیحە دەخوێنێت پاشانیش دوعایەکە دەخوێنێتەوە نوێژخوێنەکانیش دەڵێن: "اللهم آمين اللهم آمين".

    جا چەندە گەورەیە پاداشتی نوێژخوێنە ملکەچەکان لەسەر جەنازەکان ئەوانەی کە ئەگەر بێتو غەریب و نامۆیەک سەیریان بکات ئەوا وادەزانێت کەوا مردووەکە برای کوڕی دایک و باوکیتیان، ئەوەش لەبەرئەوەی دەیانبنێت کەوا دەگرین لەکاتێکدا فرمێسکەکانیان دێتە خوار لەبەر ترس و ملکەچیان بۆ خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان بە پاڕانەوەو کڕوزانەوە لەبەردەمیدا تا لەوان و لەبرایەکەیان خۆشبێت جا لایبدات و دووری بخاتەوە لەئاگر جا دەربازی دەکەن، بەڕاستی پەروەردگاریشم بیسەری دوعاو پاڕانەوەیە و زۆر لێخۆشبوو میھرەبانە.

    لەبەرئەوەی ئیمانداران ئێستا لەدنیادا دەتوانن کەوا بپاڕێنەوەو بکڕوزێنەوە لەبەردەمی خودا جا داوای لێخۆشبوون بکەن بۆ مردووەکانیان جا قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەیان بکەن بەو ڕەحمەتەی کەوا لەسەر نەفسی خۆی نووسیویەتی بەڵام ئەوان ناتوانن کەوا لەڕۆژی قیامەتدا قسە لەگەڵ خودا بکەن دەربارەیان. بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بڵندو گەورە کەوا دەفەرموێت: {هَا أَنتُمْ هَـٰؤُلَاءِ جَادَلْتُمْ عَنْهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فَمَن يُجَادِلُ اللَّـهَ عَنْهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَم مَّن يَكُونُ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا ﴿١٠٩﴾ وَمَن يَعْمَلْ سُوءًا أَوْ يَظْلِمْ نَفْسَهُ ثُمَّ يَسْتَغْفِرِ اللَّـهَ يَجِدِ اللَّـهَ غَفُورًا رَّحِيمًا ﴿١١٠﴾} صدق الله العظيم [النساء].
    واتە/ باشه ئه‌وه‌ته ئێوه قسەیان دەربارە ده‌که‌ن له ژیانی ئه‌م دنیایه‌دا ئه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت، لای خوا کێ ھەیە قسەیان دەربارە بکات؟ یاخود کێ پشتیوان و یاریده‌ده‌ریان ده‌بێت (تا له سزا ڕزگاریان بکات)؟ ١٠٩ ئه‌وه‌ی خراپه‌یه‌ک بکات یان سته‌م له خۆی بکات پاشان لەوەودوا داوای لێخۆشبوون له خوا بکات ئه‌وه خوایه‌کی لێخۆشبوو و میهره‌بانی ده‌ستده‌که‌وێت ١١٠.

    موفتی موسڵمانان بە بەیانی ئاشکرا ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    ___________
    [ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
    http://www.the-greatnews.com/showthread.php?t=4131

  2. الترتيب #2 الرقم والرابط: 307451 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    237

    افتراضي

    - 2 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    22 -09 - 1432 ک
    22 - 08 -2011 مــ
    02:30 بەیانی
    ــــــــــــــــــ

    ئەوەی کەوا سود بە مردوو دەگەیەنێت لەدوای مردنەکەی، وە حوکمی ھەڵواسینی وێنەی مردووان..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصّلاة والسّلام على جدي محمد رسول الله وآله الأطهار وعلى أنصار الله الواحد القهار، أمّا بعد..
    جا بەڕاستی ئیستغفارو داوای لێخۆشبوونکردن سود بە مردوو دەگەیەنێت وەبەھەمان شێوە نەفەقەو بەخشینیش بۆ ڕوحەکەی، ھەرچی خوێندنی فاتیحەیە بۆ ڕوحی مردووەکان جا ئەوە بیدعەو داھێنراوێکە کەوا خودا ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبازاندووە، لەبەرئەوەی فاتیحە دوعایە بۆ خاوەنەکەی وەبەھەمان شێوە قورئان ئەجرو پاداشتی خوێندنەوەکەی بۆ خاوەنەکەیەتی تا ووردبێتەوە لەئایەتەکانی، وە خودا داینەبەزاندووە تا لەسەر مردووەکانمانی بخوێنین.

    وە بەھەمان شێوە ڕێگەپێدراوە بۆتان کەوا وێنەی مردووەکانتان لەسەر دیواری ماڵدا دابنێن تاکو ئەوە ببیتە یادگاریەک بۆ بەبیرھاتنەوەتان پێی، جا ھەرکەسێک کەوا دەیبینێت حەتمەن دەڵێت: "خوا ڕەحمی پێبکات". بەڵام ئەوانەی کەوا دانانی وێنەی مردوو بۆ بەبیرھاتنەوە بەبێ دەسەڵاتی زانستێک کەوا پێیان درابێت حەرام دەکەن ئەوا بەڕاستی زۆر ئیمانداریان لەم ڕەحمەتە حەرام و قەدەغەکردووە بەڕەحمەت ناردن بۆی جا ڕەحمەتی بۆ بنێرێت کاتێک دەیبینێت. بەڵکو ھەڵواسینی وێنەی بێ ئابڕوویی و ھەرزان بەھا حەرامکراوە، جا ئەوە چیتانە بڕیاری وادەردەکەن ئەی گەلی ئەوانەی کەوا ھەڵواسینی وێنەی مردوو لە خانووەکەی حەرام دەکەن! جا ئێوە چەندە نەزانن؟ ئایا نازانن کەوا بەھۆی وێنەی مردووەکە دواتر ڕۆڵەو منداڵەکانی و سەرجەم نەوەکەی نەوە لەدوای نەوە دەیناسنەوە جا ڕەحمەتی بۆ دەنێرن لەھەموو ئومەتەکان ھەتا ئەگەر تەنانەت لەنێوانیان و نێوانیدا سەدان ساڵیش ھەبێت ئەوا دواتر لەسەر وێنەکەی دەیناسنەوەو ڕەحمەتی بۆ دەنێرن. وحسبي الله ونعم الوكيل لەسەر ھەندێک زانایان ئەوانەی کەوا بیرناکەنەوە، جا لەلای ئەوان جیاوازی نیە لەنێوان وێنەی بێ ئابڕوویی و ھەرزان بەھای ناپەسەندو نێوان وێنەی ڕێزدارو گونجاودا بەڵکو دانانی وێنەی بێ ئابڕوویی و ھەرزان بەھا لەماڵی ئیمانداردا حەرامکراوە لەبەرئەوەی وێنەی بێ ئابڕوویی و ناپەسند خودا پێی ڕازی نیە.

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    خەلیفەی خودا؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ____________
    [ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
    http://www.the-greatnews.com/showthread.php?p=20630

  3. الترتيب #3 الرقم والرابط: 307452 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    237

    افتراضي

    - 3 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    18 - 07 - 1433 ک
    08 - 06 - 2012 مـ
    07:19 بەیانی
    ــــــــــــــــــ

    فەتوای ئیمام مەھدی بۆ پرسیارکار: ئایا نوێژ لەسەر مردووێک دەکرێت کەوا مردبێت بەڕووداوێکی ھاتووچۆوە وە ئایا کفن دەکرێت؟


    امينه عيسى8: کەسێکی مردوو بە ڕووداوێک السلام علیکم ئیمام ئایا نوێژ دەکرێت لەسەر کەسی مردوو بە ڕووداوێک یان دفن ناکرێت
    بسم الله الرحمن الرحيم
    چۆن نوێژ ناکرێت لەسەر مردووێک بە ڕووداوێک لەکاتێکدا لە موسڵمانانە؟ وە جیاوازی چیە لەنێوان مردووێک بە ڕووداوێک و نێوان ئەوەی کەوا خۆی دەمرێت یان دەکوژرێت؟ بەڵکو نوێژی لەسەر دەکرێت و لەگۆڕستانی موسڵمانانیش دەنێژرێت.

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ___________

  4. الترتيب #4 الرقم والرابط: 307453 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    237

    افتراضي

    - 4 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    11 - 09 - 1435 ک
    08 - 07 - 2014 مـ
    09:52 بەیانی
    ــــــــــــــــــــ


    ئیمام مەھدی فەتوا دەدات بە حەق دەربارەی شوێنی ئەنجامدانی نوێژ لەسەر مردوو..

    المشاركة الأصلية كتبت بواسطة alawab

    امامي الغالي الحبيب وقد علمنا منكم ان الصلاة على الميت هي الدعاء له وانها سبع تكبيرات في كل تكبيرة عشرة استغفارات فتصبح سبعين مرة استغفارا كفيلة بان ترقق القلب وتدمع العين فيستجيب الله الرحمن فيرحمه
    والسؤال هو : أين نقيم الصلاة على الميت ؟ هل في المساجد كما يفعلون اليوم؟ أم عند قبره ؟
    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على خاتم النّبيّين وآل البيت الطّيّبين الطّاهرين، وسلامٌ على المُرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    وعليكم السلام ورحمة الله وبركاته خۆشەویستانم پرسیارکاران و ھەموو موسڵمانان، وەفەتواتان بۆ دەدەین بەحەق بەوەی کەوا مەرج و شەرت نیە کەوا لەمزگەوتدا نوێژ لەسەر مردووەکانتان بکەن نە نوێژکردنیش لەسەریان لەمزگەوت قەدەغە دەکەین وە ڕەواشە بۆتان کەوا نوێژیان لەسەر بکەن لەوساتەی کەوا لە گۆڕەکەی دایدەنێن وە لەپێش ئەوەش کەوا دفنی بکەن و دایپۆشن جا ھەڵدەستنەوە لەسەر گۆڕەکەیان جا نوێژیان لەسەر دەکەن بەدوعاو پاڕانەوە لەوکاتەشدا ئێوە ڕاوەستاون بەبێ کڕنوش بردن و بە بێ سوژدە بردن. بەڵگەی ئاشکراو ڕوونیش بۆ ڕەوابوونی نوئژکردن لەسەر مردوو لەدوای دانانی لە گۆڕەکەی لەوەدا دەبینن کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {اسْتَغْفِرْ لَهُمْ أَوْ لَا تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ إِن تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ سَبْعِينَ مَرَّةً فَلَن يَغْفِرَ اللَّهُ لَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ۗ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ (80) فَرِحَ الْمُخَلَّفُونَ بِمَقْعَدِهِمْ خِلَافَ رَسُولِ اللَّهِ وَكَرِهُوا أَن يُجَاهِدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَقَالُوا لَا تَنفِرُوا فِي الْحَرِّ ۗ قُلْ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرًّا ۚ لَّوْ كَانُوا يَفْقَهُونَ (81) فَلْيَضْحَكُوا قَلِيلًا وَلْيَبْكُوا كَثِيرًا جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (82) فَإِن رَّجَعَكَ اللَّهُ إِلَىٰ طَائِفَةٍ مِّنْهُمْ فَاسْتَأْذَنُوكَ لِلْخُرُوجِ فَقُل لَّن تَخْرُجُوا مَعِيَ أَبَدًا وَلَن تُقَاتِلُوا مَعِيَ عَدُوًّا ۖ إِنَّكُمْ رَضِيتُم بِالْقُعُودِ أَوَّلَ مَرَّةٍ فَاقْعُدُوا مَعَ الْخَالِفِينَ (83) وَلَا تُصَلِّ عَلَىٰ أَحَدٍ مِّنْهُم مَّاتَ أَبَدًا وَلَا تَقُمْ عَلَىٰ قَبْرِهِ ۖ إِنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَمَاتُوا وَهُمْ فَاسِقُونَ (84)} صدق الله العظيم [التوبة].
    واتە/ داوای لێخۆش بوون بۆ ئه‌و دووڕووانه بکه‌یت یان داوای لێخۆش بوونیان بۆ نه‌که‌یت چوونیه‌که‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حه‌فتا جاریش داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکه‌یت ئه‌وه خوا هه‌رگیز لێیان خۆش نابێت ئه‌وه چونکه به ڕاستی ئه‌وان باوه‌ڕیان به خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی نه‌بوو خوایش هیدایه‌ت و ڕێنموویی که‌سانی گوناهکارو له سنوور ده‌رچوو فاسق ناکات ٨٠ (دووڕووه‌کان) ئه‌وانه‌ی که به‌جێهێڵران کەیفخۆش و شادمان بوون به‌دانیشتنیان و دواکه‌وتنیان له پێغه‌مبه‌رو نه‌چوونیان بۆ غه‌زا حه‌زیان نه‌کرد جیهادو تێکۆشان به خۆیان و ماڵیان له پێناوی خوادا بکه‌ن و به ئیماندارانیان وت له‌م گه‌رمایه‌دا ده‌رمه‌چن بۆ جیهاد بڵێ ئاگری دۆزه‌خ به‌تینتر و به‌هێزتره له‌گه‌رمیدا ئه‌گه‌ر تێ بگه‌ن و بیرو هۆشیان بخه‌نه‌کار (81) جا باکه‌مێک پێبکه‌نن و ده‌بێت زۆر بگرین له پاداشتی ئه‌و کارو کرده‌وه‌یه‌ی ده‌یکه‌ن (82) جا ئه‌گه‌ر خوا تۆی گه‌ڕانده‌وه پاشان ده‌سته‌یه‌ک له‌و (دووڕوو دنیا په‌رستانه‌) مۆڵه‌تیان لێ خواستیت تا له ئاینده‌دا به‌شداری غه‌زا بکه‌ن و ده‌ربچن له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا ئه‌وه تۆش پێیان بڵێ ئیتر هه‌رگیز له‌گه‌ڵ مندا ده‌رناچن و هه‌رگیز نابێت له‌گه‌ڵ مندا بجه‌نگن دژ به دوژمن چونکه به‌ڕاستی ئێوه له سه‌ره‌تاوه ڕازی بوون به‌دانیشتن و نه‌هاتن ده ئیتر هه‌ر دانیشن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که مانه‌وه‌و دواکه‌وتن و نه‌هاتن (83) هیچ کات له‌سه‌ر هیچ که‌س له‌و دووڕووانه نوێژ نه‌که‌ی که مرد له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌شی مه‌وەستە به‌ڕاستی ئه‌وانه باوه‌ڕیان به خواو به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی نه‌بوو و مردیشن له‌کاتێکدا له دین ده‌رچوو فاسق بوون (84).

    لەوەشدا ئەوە دەردەھێنین کەوا ڕەوایە نوێژکردن لەسەر مردووەکان لەدوای دانانی لە گۆڕەکەی، جا لەپاش ئەوە دایدەپۆشن لەدوای تەواوبوونی نوئژی جەنازەکە، وە نوێژیش مەکەن لەسەر دووڕوەکان ئەوانەی کەوا زانیوتانە بەوەی ئیمان و باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و کوفرو بێباوەڕیەکەشیان دەشارنەوەو پەنھانی دەکەن لەوانەش جادووگەڕەکان ئەوانەی کەوا سیحرو جادووی لێک جیاکردنەوە دەکەن جا نوێژ لەسەر ھیچ مردووێکیان مەکەن گەر مردن وە لەسەر گۆڕەکەشیان مەوەستن، جا چۆن لەسەر گۆڕی کەسێک دەوەستن کەوا قورئانی گەورە دەخاتە حەمام و ئاودەستخانەوە؟ کەواتە ئەوە مەرجێکە بۆ شەیتانەکان لەسەر ئەوانەی کەوا فێری سحرو جادووی لێک جیاکردنەوەو جادووبازیان دەکەن بەشێوەیەکی گشتی ئەوانەش بریتین لە دوژمنی ھەرە سەرسەخت، ھەتا ئەگەر تەنانەت بینیشتانن بەوەی کەوا دەستدەگرن و پابەندن بەنوێژەوە لە ماڵەکانی خودا ئێوەش دەزانن کەئەو دەستگرتن و پاندبوونەیان بۆ ئەوەیە تاکو سحرو جادووی لێک جیاکردنەوە دروست بکەن یان ئەوەی کەوا پێی دەوترێت بەیەک گەیاندن و جیاکردنەوە بەمانای بەیەک گەیاندنی نێوان دووکەس و جیاکردنەوەی نێوان دووکەس جا ئەوانە بریتین لەخودی خاوەن سیحری لێک جیاکەرەوەکان کەوا ترسناکترین کەسی دوژمنی دین و موسڵمانانن وە دەچنە ناو ڕیزی مونافیق و دووڕوەکانەوە جا ئەگەر ھەریەکێکیان مرد ئەوا نوێژیان لەسەر مەکەن بەھیچ شێوەیەک وە لەسەریشیان مەوەستن لە گۆڕستانەکان بە نوێژکردن لەسەریان لەبەرئەوەی ئەوان مردن لەکاتێکدا لە مونافیق و دووڕوە کافرەکان بوون، وە پەناش دەگرین بەخودا لە سیحرو جادووەکانیان وە لەسەرجەم مەکرو پیلانەکانیان، وەخودا پیلانەکانیان بەسەرخۆیاندا بشکێنێتەوە بەڕاستی ھەر ئەوخودایە یاوەرو پشت و پەنامانە کەوا چاکترین پشت و پەناو چاکترین بەسەرخەریشە.

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ______________

  5. الترتيب #5 الرقم والرابط: 307455 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    237

    افتراضي

    - 5 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    08 - 05 - 1437 ک
    17 - 02 - 2016 مـ
    05:17 بەیانی
    ــــــــــــــــــــــ

    فەتوای نوێژکردن لەسەر مردوو لەکاتێکدا نەعلەکانیشتان لەپێدابێت..

    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المُرسَلين، والحمدُ لله ربّ العالمين، أمّا بعد..
    خودا ئەجرو پاداشتەکەتان گەورەبکات وە سەبوری و ئارامیشتان پێبدات وە مردووەکانتان و مردووی ھەموو موسڵمانانیش بخاتە ڕیزی بەندە چاکەکارەکانیەوە بەڕەحمەت و میھرەبانی خۆی، وەسەبارەت بە فەتوای نوێژکردنیش لەسەر مردوو لەکاتێکدا نەعلەکانیشتان لەپێدا بێت جا ئەوە جائیزەو ڕەوایە تەنھا ئەوکاتە نەبێت کەوا نوێژکردنەکە لەسەر مردوو لە مزگەوتەکاندا بێت جا لێرەدا جاێیزو ڕەوا نیە کەوا موکێتی مزگەوت پیس بکرێت بە شوێن پێی نەعلەکانەوە، لەبەرئەوەی شوێنی سوژدە بردنە بۆ پەروەردگاری ھەموو جیھان، وإنّا لله وإنّا إليه راجعون..

    براتان؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی
    ____________

المواضيع المتشابهه

  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 16-03-2019, 05:52 AM
  2. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 11-03-2019, 09:29 PM
  3. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 11-03-2019, 01:16 PM
  4. جا بە چ قسەیەکی تر بروادەکەن ئەی گەلی موسڵمانان؟
    بواسطة باوكى عبدالله في المنتدى Kurdî
    مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 21-01-2018, 11:52 AM
  5. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 10-01-2018, 11:25 AM

المفضلات

ضوابط المشاركة

  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •