ئیمام ناصر محمد یەمانی
20 - 01 - 1432 ک
27 - 12 - 2010 مـ
02:18 بەیانی
ــــــــــــــــــ

مەھدی چاوەڕوانکراو فەتوا دەدات لە محکەمی زیکر بەوەی کەوا سزا لەدوای مردن بۆ بێباوەڕان لە ئاگرە، وە ھەبوونی سزای گۆڕ ڕەت دەکاتەوە جا ئەوە لە ھەڵبەستراوو درۆی شەیتانە بەشەرەکانە..

بسم الله الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيماً} صدق الله العظيم [الأحزاب:56].

پرسیاری دانراوی یەکێک لەپرسیارکارەکان:

پ١- ئایا شەئن و باس و خواسەکەی تۆ چیە ئەی ناصر محمد یەمانی؟

و١- وەڵامەکەی بەڕاستی من خەلیفەی خودام لەسەر موسڵمانان و خەڵکی جیھان خودا ھەڵیبژاردووم بەسەرتاندا و دەسەڵاتمی بە زانستی بەیانی حەق بۆ قورئان بەسەر زانایانی موسڵمانان و نەصاراو یەھود زیادکردووە جا یەکێک نابێت کەوا قسەم لەگەڵدا بکات ئەوا ھەر تەنھا من حوجەو بەڵگەی بەسەردا دەھێنمەوە بە دەسەڵاتی زانستی ڕوون و ئاشکرا لە محکەمی کتێبی خودا قورئانی گەورە، بەمەرجێک لەسەرمان کەوا بەدرۆ نەخرێتەوە بەوەی کەوا بەڵگەکە لەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان بێت بۆ زاناکانتان و نەزانەکانتان تاکو حوکم بکەم لەنێوان زانایانی موسڵمانان بە حوکمی خودا لەنێوانیان بەحەق لەوەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری، جا شان و شەوکەتیان کۆدەکەمەوە لەدوای ئەوەی کەوا دینەکەیان بەش بەش کرد بۆ چەندین بەش و پارچەی جیا جیا وەھەر حزبێکیش بەوەی خۆی لایەتی و دایھێناوە لەدیندا دڵخۆشە، وە زۆربەی زانستەکانیشیان لەدیندا زانستی گوماناوین کەوا ھیچ سودێکیان نیە لە زانینی حەق و ڕاستیدا بەھۆی شوێنکەوتنیان بۆ ئەو زانستە گوماناویانەی کەوا ئەگەری ڕاست و ئەگەری ھەڵە ھەڵدەگرن، جا لەپاش ئەوە کەسەکە قسەی پێدەکات دەڵیت "جا ئەگەر پێکابم ئەوە لەخواوەیە وەئەگەر ھەڵەشم کردبێت ئەوا لەنەفسی خۆم و شەیتانەوەیە" بەڵام زانستە گوماناویەکان حەرامکراون لە دینی خوادا بەوەی کەوا یەکێکتان قسە بکات لەسەر دین لەکاتێکدا نازانێت بە زانستی یەقین و ئەوپەڕی دڵنیاییەوە کەوا ئەوەی دەیڵێت حەقە لە پەروەردگاریانەوە لەبەرئەوەی خودا حەرامی کردووە لەسەر زانایانی ئومەت کەوا قسەیەک بە خەڵکو ئومەتەکانیان بڵێن لەکاتێکدا نەشیزانن بە زانستی یەقین و ئەوپەڕی دڵنیاییەوە بەوەی کەوا ئەوەی دەیڵێت حەقە لەپەروەردگاریانەوە بەڵکو ئەوە شەیتانە کەوا فەرمانیان پێدەکات بەوەی کەوا قسە لەسەر خودا بکەن لەکاتێکیشدا بەدڵنیاییەوە نازانن كەوا ئەوە حەقە لە پەروەردگارەکەیانەوە، بە پشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {إِنَّمَا يَأْمُرُكُمْ بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:169].
واتە/ بێگومان ئه‌و شه‌یتانه هه‌ر فه‌رمان به خراپه‌و گوناهو تاوان و داوێنپیسی ده‌كات هه‌روه‌ها بۆ ئەوەی قسە بڵێن به‌ده‌م خواوه بێ ئه‌وه‌ی بزانن (بەزانستی یەقین و دڵنیاییەوە‌).

وە شەیتان ھەمووکات فەرمان دەکات بەوەی کەوا شتێک بھێنێت مخالف و دژو پێچەوانەی فەرمانی خودای ڕەحمان بێت لە محکەمی کتێبەکەی وە کەم و کورت و تەناقوز بێت بۆی بەتەواوی، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الحقّ وَأَنْ تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:33].
واتە/ بڵێ به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم هه‌رچی گوناهو خراپه‌و داوێنپیسی ھەیه حه‌رامی کردووه چ ئه‌وانه‌ی ئاشکران چ ئه‌وانه‌ی په‌نهانن هه‌روه‌ها هه‌موو گوناهو داخوازی و ده‌ستدرێژیه‌کی به‌ناحه‌قی حه‌رام کردووه‌ وە شتێک بکه‌ن به‌شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆ خوا که هیچ ده‌سه‌ڵاتی پێنه‌داوە، هه‌روه‌ها حه‌رامی کردووه قسە بڵێن به‌ده‌م خواوه بێ ئه‌وه‌ی بزانن (بەزانستی یەقین و دڵنیاییەوە‌).

پ٢- بەڵام ئەی ناصر محمد یەمانی بەڕاستی ئەوە ئیجتیھادە لە زانایانی ئومەتەوە وە ھەرگیزیش زانایەک نابینی کەوا سوێند بەخودای گەورە بخوات بەوەی کەوا قسە ناکات و نادوێت تەنھا بەحەق نەبێت؛ بەڵکو زۆرێک لە زانایان دەبینی ساتێک کەوا فەتواکەی بۆ خەڵکی تەواو دەکات پاش ئەوە دەڵێت ( والله أعلم ) لەبەرئەوەی ئەو بە زانستی یەقین و ئەوپەڕی دڵنیاییەوە نازانێت کەوا فەتوایەکەی حەقە، بەڵکو ھەوڵ دەدەن بۆ گەڕان لەدەسەڵاتی زانست لە ڕیوایات و فەرموودەکان لە سوننەتی نەبەویە متەوارسەکان، وەلەسەر ئەوە پشتگیری فەتواکەیان دەکەن لە کاروباری دینەکەیان، وە ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: جا ئایا ئەوە پێناسەیە بۆ ئیجتیھاد؟

و٢- بزانن ئەی ئەو پرسیارکارانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن بەوەی کەوا بەڕاستی ئیجتیھاد ئەوەنیە کەوا قسە بکەن لەسەر خودا گەر بە زانستی یەقین و بەوپەڕی دڵنیاییەوە نەزانن کە ئەوەی دەیڵێن حەقە لە پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە لەبەرئەوەی خودا فەرمانی بە داواکاری زانست کردووە بە شوێن نەکەوتنی زانستی گوماناوی کەوا ھیچ سودێکی نیە لەزانینی حەقدا لەبەرئەوەی دەبێتە ھۆی لەدەستدانی دەسەڵاتی زانستی حەق لە خودای ڕەحمانەوە بەبێ ھیچ شک و گومانێک لەبەرئەوەی دواتر دەسەڵاتی زانستی حەق لەخودای ڕەحمان لە محکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە دەبیننەوە بۆ ئەو شتانەی کەوا لەسەری جیاوازو ناکۆکن ئەگەر بێتو بەڕاستی شوێنی کتێبی خوداو سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی بکەون، بەڵام ئەوانەی کەوا دڵخۆش و خۆشحاڵ دەبن بەوەی لەلایانە لە زانستی فەرموودەکان و ڕیوایاتەکان و پشت ھەڵدەکەن لە ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کتێب بۆ زانایەکان و نەزانەکانتان ئەوا ھەرگیز یەکێکیان پەنا نادات لەسزای خودای تاک و تەنھا. بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلآئِكَةُ بَاسِطُواْ أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُواْ أَنفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللّهِ غَيْرَ الحقّ وَكُنتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:93].
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و سته‌مکارانه ببینی چۆن له ئێش و ئازاری سه‌ره‌مه‌رگدا (گیرێکیان خواردووه‌) فریشته‌کانیش ده‌ستیان لێده‌که‌نه‌وه و لێیان ده‌ده‌ن و (پێیان ده‌ڵێن): ئاده‌ی گیانتان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌ی ڕۆحتان ده‌رکه‌ن ئه‌مڕۆ سزاو ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری ده‌درێن چونکه شتی ناحه‌قتان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ست و خۆتان به‌گه‌وره ده‌زانی له به‌رامبه‌ر ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوادا و لووت به‌رزیتان نه‌یده‌هێشت باوه‌ڕی پێ بهێنن.

وە ئەو کەسەی کەوا حەقی بۆ ڕوونبێتەوە لە محکەمی ئایەتەکانی کتێبداو پاشانیش شوێنی ئەوە بکەوێت کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە لە فەرموودەکان و ڕیوایاتەکان، جا ئەوە بەڕاستی ئەو کەسە خۆی بەگەورە زانیوە لەبەرامبەر حەق وێنەشی وەکو وێنەی کافرەکان وایە بە قورئانی گەورە، ئەگینا ئاگاداربن زیللەت و ھەڵەی زانایەکە دەبێتە ھۆیەک بۆ گومڕابوونی ھەموو خەڵکی جیھان، جا ئەوانەی کەوا قسە لەسەر خودا دەکەن لەکاتێکیشدا نازانن بە دڵنیاییەوە کەوا ئەوەی دەیڵێن حەقە لە پەروەردگارەکەیان ئەوا خۆیان گومڕاکردووەو ئومەتەکەیشیان گومڕاکردووە لەبەرئەوەی ترسناکترین شت لە دیندا بریتی یە لەوەی کەوا قسە لەسەر خوا بکەن لەکاتێکدا بە دڵنیاییەوە نازانن کەوا ئەوەی دەیڵێن حەقە لە پەروەردگاری جیھانەوە بەبێ ھیچ شک و گومانێک لەبەرئەوەی گومان ھیچ سودێک ناگەیەنێت لە زانینی حەقدا، جا زانایەکە شوێنی زانستە گوماناویەکان دەکەوێت کەوا ئەگەری ھەڵە و ئەگەری ڕاست ھەڵدەگرێت جا ئەگەر ھەڵە بێت ئەوا دواتر دەبێتە ھۆیەک بۆ گومڕابوونی ئومەت بە ھەموویانەوە، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللّهِ كَذِباً لِيُضِلَّ النَّاسَ بِغَيْرِ عِلْمٍ إِنَّ اللّهَ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ} صدق الله العظيم [الأنعام:144]،
واتە/ جا کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆی به ده‌م خواوه هه‌ڵبه‌ستووه تا به‌بێ زانستی، خه‌ڵکی گومڕاو سه‌رلێشێواو بکات به‌ڕاستی خوا هیدایه‌تی قەوم و گەلی سته‌مکاران نادات.

لەبەرئەوەی دەسەڵات و بەڵگە لە خودای ڕەحمانەوە ھەر دەبێت ڕۆشن و ڕوون بێت بۆ ھەمووان، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {لَّوْلَا يَأْتُونَ عَلَيْهِم بِسُلْطَانٍ بَيِّنٍ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِباً} صدق الله العظيم [الكهف:15].
واتە/ ده‌با به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکراش بهێنن له‌سه‌ریان بەدەسەڵاتێکی زانستی ئاشکراوە جا کێ سته‌مکارتره له‌وه‌ی که درۆ بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ستێت؟.

لەوەیە یەکێک لەزانایانی ئومەت بیەوێت بڵێت: "ئەوە چیتە ئەی ناصر کەوا ئایەتەکە بەکاردەھێنی بۆ چاکەو بەرژەوەندی بانگەوازەکەت؟ بەڵکو ئەم ئایەتە دابەزیوە بۆ ئەوانەی کەوا بتەکانیان دەپەرست جا بە پێغەمبەری پەروەردگارەکەیان دەوت: {لَّوْلَا يَأْتُونَ عَلَيْهِم بِسُلْطَانٍ بَيِّنٍ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِباً} صدق الله العظيم [الكهف:15].
واتە/ ده‌با به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکراش بهێنن له‌سه‌ریان بەدەسەڵاتێکی زانستی ئاشکراوە جا کێ سته‌مکارتره له‌وه‌ی که درۆ بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ستێت؟.

بەو مانایەی کەوا دەبا بەڵگەو دەسەڵاتێکی زانستی ئاشکرا بھێنن لە خودای ڕەحمانەوە لەسەر پەرستنی بتەکان لەوەی کەوا پەروەردگارەکەیان ئیزن و مۆڵەتی دابن بە پەرستنی بتەکان جگە لەخۆی". جا لەپاش ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم:ئەوە دەزانم بەڵکو ویستمان لەو ئایەتەدا ئەوە دەربھێنین کەوا بەڕاستی دەسەڵاتی زانستی حەق ھەر دەبێت ڕوو بێت بۆ ھەمووان، وەھەر لەبەرئەوش وتوویانە: {لَّوْلَا يَأْتُونَ عَلَيْهِم بِسُلْطَانٍ بَيِّنٍ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِباً} صدق الله العظيم.
واتە/ ده‌با به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکراش بهێنن له‌سه‌ریان بەدەسەڵاتێکی زانستی ئاشکراوە جا کێ سته‌مکارتره له‌وه‌ی که درۆ بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ستێت؟.

بەڵام گەلەکانی نێردراوو پێغەمبەرەکان ڕەتیان کردەوە کەوا شوێنی نێردراوو پێغەمبەرەکان بکەون ئەوانەی کەوا حوجەو بەڵگەیان بەحەق بەسەردا جێبەجێدەکردن بە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی کتێبێک لە پەروەردگارەکەیان جا گەلەکانیان پشتیان ھەڵدەکرد لە شوێنکەوتنی ئەوەی کەوا خودا دایبەزاندبوو وە سور بوون لەسەر شوێن کەوتنی باوک و باپیرانیان لەپێش خۆیان بە شوێنکەوتنێکی کوێرانە بە بێ بیرکردنەوە لەوەی کەوا بینیویانە باوک و باپیرانیان لەسەری بوونە بەوەی ئایا عەقڵ و مەنتق قبوڵی دەکات؟ خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنزَلَ اللّهُ قَالُواْ بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ آبَاءنَا أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لاَ يَعْقِلُونَ شَيْئاً وَلاَ يَهْتَدُونَ} [البقرة:170].
واتە/ ئه‌گه‌ر به‌و خه‌ڵكه بوترێت شوێنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بكه‌ون كه له‌لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه كراوه‌، ده‌ڵێن نه‌خێر هه‌ر شوێنی ئه‌وه ده‌كه‌وین كه باوو باپیرانمان له‌سه‌ری بوون ئایا ئه‌گه‌ر باوو باپیرانیشیان تێ نه‌گه‌یشتوو هیچ نه‌زان و ناشاره‌زاو ڕێنمووییش وه‌رنه‌گرن (هه‌ر شوێنیان ده‌كه‌ون؟!).

وەخودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْاْ إِلَى مَا أَنزَلَ اللّهُ وَإِلَى الرَّسُولِ قَالُواْ حَسْبُنَا مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءنَا أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لاَ يَعْلَمُونَ شَيْئاً وَلاَ يَهْتَدُونَ} [المائدة:104].
واتە/ وە کاتێک پێیان بوترێت وه‌رن بۆ لای ئه‌وه‌ی خوا دایبه‌زاندووه و وەر‌ن بۆ لای پێغه‌مبه‌ریش ئه‌وه ده‌ڵێن هه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌مان به‌سه که باوو باپیرانمان له‌سه‌ری بوون و له مامۆستاو ڕابه‌رانمانه‌وه فێری بوین و بۆمان ماوه‌ته‌وه‌ ئایا ئه‌گه‌ر کاتێکیش باوان و مامۆستایانیان هیچ شتێک نه‌زانن و ڕێنموویش وه‌رنه‌گرن ئه‌وه هه‌رشوێنیان ده‌که‌ون؟.

وە خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَإِذَا فَعَلُواْ فَاحِشَةً قَالُواْ وَجَدْنَا عَلَيْهَا آبَاءنَا وَاللّهُ أَمَرَنَا بِهَا قُلْ إِنَّ اللّهَ لاَ يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاء أَتَقُولُونَ عَلَى اللّهِ مَا لاَ تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:28].
واتە/ کاتێکیش تاوان و گوناهێک ئه‌نجام بده‌ن ده‌ڵێن باوو باپیرانیشمان دیوه ئه‌م کاره‌یان کردوه‌و خوای گه‌وره خۆی فه‌رمانی پێداوین بیکه‌ین بڵێ به‌ڕاستی خوا فه‌رمان به‌گوناهو تاوان و کاری نابه‌جێ نادات چۆن قسە هه‌ڵده‌به‌ستن بۆ خوا که نازانن وتویه‌تی یان نا (بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە) .

جا حوجەت و بەڵگەکەیان ھیچ نەبووە تەنھا ێەوەبووە کەوا: {قَالُوا بَلْ وَجَدْنَا آبَاءنَا كَذَلِكَ يَفْعَلُونَ} صدق الله العظيم [الشعراء:74].
واتە/ وتیان بەڵکو باو باپیرانمان بینیوه ئاوایان کردووه.

وە وایان زانیوە کەوا باوک و باپیرانیان زاناترو دادوەرتر بوونە لەوان جا وایان زانیوە کەوا ھەر دەبێت حیکمەتێک ھەبێت لەسەر ئەوەی کەوا باوک و باپیرانیان لەسەری بوونە جا شوێنی باوک و باپیرەکانیان کەوتوون بە لاسایی کردنەوەیەکی کوێرانە بەبێ ئەوەی کەوا ھیچ لە عەقڵەکانیان بەکاربھێنن! وە وتوویانە: {إِنْ هَذَا إِلَّا خُلُقُ الْأَوَّلِينَ} صدق الله العظيم [الشعراء:137]،
واتە/ ئه‌م بیر و باوه‌ڕه‌ی ئێمه هه‌مانه ڕه‌وشتی پێشینانمانه‌و هیچی تر.

وە بەپێغەمبەرانی پەروەردگارەکەیان وتووە ھەرگیز شوێنت ناکەوین بەڵکو دواتر شوێنی باوک و باپیرانمان دەکەوین جا خۆت ماندوو مەکە، وە وتوویانە: {سَوَاء عَلَيْنَا أَوَعَظْتَ أَمْ لَمْ تَكُن مِّنَ الْوَاعِظِينَ} [الشعراء:136].
واتە/ چوونیه‌‌که به‌لای ئێمه‌وه ئامۆژگاریت کردبێت یان نه‌تکردبێت.

وە ھەر لەبەرئەوەش خودا وەڵامی داونەتەوە بەحەق، وەکو خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا سَوَاءٌ عَلَيْهِمْ أَأَنْذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنْذِرْهُمْ لا يُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:6].
واتە/ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ئاگاداریان بکه‌یت یان ئاگاداریان نه‌که‌یت یه‌کسانه بۆیان باوه‌ڕ و ئیمان ناهێنن.

لەبەرئەوەی ئەوان سوربوون لەسەر شوێنکەوتنی ئەوەی کەوا ئەوانی پێش خۆیان لەسەریبوون جا شوێنیان کەوتوون بە شوێنکەوتنێکی کوێرانە بەبێ بیرکردنەوە لەوەی کەوا ئەوانی پێش خۆیان لەسەری بوون، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنزَلَ اللَّهُ قَالُوا بَلْ نَتَّبِعُ مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءنَا أَوَلَوْ كَانَ الشَّيْطَانُ يَدْعُوهُمْ إِلَى عَذَابِ السَّعِيرِ} صدق الله العظيم [لقمان:21].
واتە/ کاتێكیش پێیان بوترێت شوێنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بکه‌ون که خوا ناردویه‌تی ئه‌وه هه‌ر شوێنی ئه‌و شتانه ده‌که‌وین که باو و باپیران و مامۆستایانمان په‌یڕه‌وییان لی کردووه‌ ئایا ئه‌گه‌ر شه‌یتانیش بانگی کردبن بۆ سزای داگیرساوی دۆزه‌خ هه‌ر په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن؟

لەبەرئەوی ئەوان ڕەتیان کردۆتەوە بەوەی کەوا شوێنی ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی کتێب بکەون لەلای پەروەردگارەکەیان، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ قَالُوا مَا هَذَا إِلَّا رَجُلٌ يُرِيدُ أَن يَصُدَّكُمْ عَمَّا كَانَ يَعْبُدُ آبَاؤُكُمْ} صدق الله العظيم [سبأ:43].
واتە/ جا ئه‌گه‌ر ئایه‌ته ئاشکر‌او ڕوونه‌کانی ئێمه به‌سه‌ریاندا بخوێنرێته‌وه‌ ئەوا ده‌ڵێن ئه‌مه کابرایه‌که‌و ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌و ڕێبازی باوانتان وێڵتان بکات.

وەھۆکاری گومڕابوونیان بریتی یە لەوەی کەوا ئه‌وانه کاتی خۆی باوو باپیرانی خۆیانیان بینیوە به‌گومڕایی جا شوێنی گومڕاییەکەی ئەوان کەوتوون بەبێ ئەوەی کەوا عەقڵیان بەکاربێنن، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {إِنَّهُمْ أَلْفَوْا آبَاءهُمْ ضَالِّينَ} [الصافات:69].
واتە/ ئه‌وانه کاتی خۆی باوو باپیرانی خۆیانیان بینی به‌گومڕایی (بیریان نه‌کرده‌وه و کوێرانه شوێنیان که‌وتن).

وە خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {بَلْ قَالُوا إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِم مُّهْتَدُونَ} صدق الله العظيم [الزخرف:22].
واتە/ به‌ڵکو ئەوانە ده‌یانوت به‌ڕاستی ئێمه باوو باپیرانی خۆمان له‌سه‌ر ئاین و به‌رنامه‌یه‌کی ئاوا دیووه‌ بێگومان ئێمه‌ش به‌شوێن ڕێبازی ئه‌واندا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین و ڕێنمووییمان وه‌رگرتووه‌.

جا بۆتان ڕوونبوویەوە کەوا ھۆکاری گومڕابوونی ھەموو ئومەتەکان بریتی یە لە شوێنکەوتنی کوێرانە بۆ ئەوانەی پێش خۆیان وە پێغەمبەرانی خوداش بانگیان کردوون بۆ بەکارھێنانی عەقڵ و مەنتقی فکری بەوەی کەوا عەقڵەکانیان فەتوای چیان بۆ دەدات لەوەی کەوا باوک و باپیرانیان لەسەر بوونە بەڵام ئومەتە گومڕاکان ئەوانەی کوێرانە شوێنی پێشینان دەکەوتن ڕەتیان دەکردوەو کەوا عەقڵیان بەکار بھیێنن بۆ بیرکردنەوە لەوەی کەوا باوک و باپیرانیان لەسەری بوون بە بەھانەی ئەوەی گوایە ئەوان زاناترو دادوەرتر بوون لەوان لەبەرئەوە شوێن کەوتنی کوێرانەو بەکارنەھێنانی عەقڵ ھۆکاری گومڕابوونی ئومەتەکان بووە. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَكَذَلِكَ مَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ فِي قَرْيَةٍ مِّن نَّذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتْرَفُوهَا إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِم مُّقْتَدُونَ} صدق الله العظيم [الزخرف:23].
واتە/ هه‌ر به‌و شێوه‌یه هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان نه‌ناردووه بۆ هیچ شارو ئاوەدانیەک که خۆشگوزه‌رانه‌کان نه‌یانوتبێت ئێمه باوو باپیرانی خۆمان بینیووه پابه‌ندی بیروباوه‌ڕێك بوون بێگومان ئێمه‌ش چاو له‌وان ده‌که‌ین و په‌یڕه‌وی ئه‌وان ده‌که‌ین.

وەبەھەمان شێوە ئەوانەی کەوا دینەکەیان بەش بەش و پارچە پارچە کردووە بۆ چەندین پارچەو بەشی جیا جیا لە موسڵمانان شوێنی زاناکانی پێش خۆیان کەوتوون بە شوێنکەوتنێکی کوێرانە بەبێ ئەوەی فرسەتێک بدەنە خۆیان بەوەی کەوا ھیچ عەقڵیان بەکاربھێنن وەئەگەر بێتو حوجەو بەڵگەم بەسەردا جێبەجێکردن لە مەسەلەیەکدا کەوا دژو پێچەوانەو مخالفی عەقڵ و مەنتق بێت لە محکەمی قورئانی گەورەدا ئەوا دواتر دەڵێن: "جا ئایا تۆ زاناتری یان محمد پێغەمبەری خوداو سەحابەکانی سەڵاواتی خودا لەسەر ھەموویان بێت، ئەوە لەکاتێکدا محمد پێغەمبەری خودا -صلّى الله عليه وآله وسلّم- قورئانی ڕوونکردۆتەوە بۆ سەحابەکانی جا بەیانە حەقەکەمان بۆ قورئان پێگەیشتووە لەبەرئەوەی قورئان کەس بە تەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا خودا نەبێت؛ بەڵکو خودا فێری محمد پێغەمبەری خودای کردووە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- کەوا ئەویش فێری سەحابەکانی کردووە جا ئێمەش شوێنی ئەوە دەکەوین کەوا باوک و باپێرانمان لەسەری بوونە ئەوانەی کەوا شوێنی فەرموودەو ڕیوایاتەکان کەوتوون لە پێغەمبەرەوە جا گەر لەڕێی پێشەواکانی ئالی بەیت بێت ھەروەکو نەھجی شیعەیە یان لەڕێی سەحابەکانەوە بێت بە شێوەیەکی گشتی وەکو نەھجی ئەھلی سوننەو جەماعە". جا لەپاش ئەوە بەحەق حوجەو بەڵگە بەسەر زانایانی سوننەو شیعەدا جێ بەجێ دەکەم و دەڵێم: ئەی گەلی شیعە و سوننە بەڕاستی ئێوە ھەمووتان سوننین لەبەرئەوەی شوێنی ھیچ نەکەوتوون تەنھا فەرموودەو ڕیوایاتەکان نەبێت لە سوننەتدا وە گرنگترین شت لەلاتان ئەوەیە کەوا لەلایەن چەند خەڵکانێکەوە ھاتوون کەوا جێی سیقەو متمانە بوون ھەرچەندیشە کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کتێبیش بێت جا ھەرگیز شوێنی ئایەتەکانی کتێب ناکەون مادام بەڕاستی سەلمێنراوە بەحسابی خۆتان بەوەی کەوا ئەو فەرموودەیە یان ئەو ڕیوایەتە لە خەڵکانێکی جێ متمانەوە ھاتوون! کەواتە ئێوە نە لەسەر کتێبی خودان و نە لەسەر سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی بە شیعەو سوننەوە گەر شوێنی ئەوە بکەون کەوا مخالف و دژو پێچەوانە بێت بە محکەمی کتێبەکەی خودا لە فەرموودەو ڕیوایاتەکانی سوننەتدا لەبەرئەوەی ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانە بێت بە محکەمی کتێبی خودا لە فەرموودەکانی سوننەتی نەبەویدا ئەوا لەلای خوداو پێغەمبەرەکەیەوە نین گەر ئێوە عەقڵتان بخەنە کارو فام بکەن، ئایا نازانن بەوەی کەوا ئیمام ناصر محمد یەمانی ئیمانی بە سوننەتی محمد پێغەمبەری خودا ھەیە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- بەوەی کەوا ئەویش لەلایەن خوداوەیە وەکو چۆن قورئانی گەورە لەلایەن ئەوەوەیە ئەوەش لەبەرئەوەی ئەگەر من تانەم لە فەرموودەیەکی حەقدا ئەوا ئەوکاتە حەتمەن بەڕاستی یەکێک لە ئایەتەکانی کتێبم بەدرۆ خستۆتەوە لەبەرئەوەی دواتر ئەو ئایەتە بەخودی ئەو فەتوایە قسە دەکات کەوا لە فەرموودە حەقەکەدا ھەیە. جا لەسەر ئەوە نموونەیەکتان بۆ دەھێنمەوە دەربارەی فەتوای خودا بۆ زانا جیاوازو ناکۆکەکانی موسڵمانان لەدیندا بەوەی کەوا خودا فەرمانی پێکردوون کەوا ئەو پاک و بێگەردی بۆی بکەنە حەکەم لەنێوانیاندا لەسەر ئەو شتانەی کەوا لەسەری جیاوازو ناکۆکن. خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِنْ شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبِّي عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ} صدق الله العظيم [الشورى :10].
واتە/ وە لەهه‌ر شتێکدا کێشه و ڕای جیاوازو ناکۆکیتان ھەبوو ئه‌وه سه‌رئه‌نجامی بڕیاره‌که‌ی بۆ خوا خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ چونکه هه‌ر ئه‌و زاته‌یه خوای په‌روه‌ردگارم هه‌ر پشت به‌و ده‌به‌ستم و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌.

لەبەرئەوەی دواتر حوکمی خودا دەبینن کەوا لەچاوەڕوانیاندایە لە محکەمی کتێبی خوادا کەوا بەڕاستی خودا دایبەزاندووە لەسەر زانستی خۆی لەو شتانەی کەوا لەسەری جیاوازو ناکۆکن لەبەرئەوەی باسکردنی تێروتەسەلی کتێب دابەشکراوە لە ئایەتەکانی کتێبدا. بە پشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {أَفَغَيْرَ اللّهِ أَبْتَغِي حَكَماً وَهُوَ الَّذِي أَنَزَلَ إِلَيْكُمُ الْكِتَابَ مُفَصَّلاً} صدق الله العظيم [الأنعام:114].
واتە/ ئایا ڕه‌وایه جگه له خوا که‌سێکی تر بکه‌مه حه‌که‌م و دادوه‌ر له‌کاتێکدا ئه‌و زاته کتێبی پیرۆزی خۆی که (قورئانه‌) بۆ دابه‌زاندوون که هه‌موو دروست و نادروستێکی تیادا جیاکردۆته‌وه‌.

لەوەیە یەکێک لە زانایانی ئومەت بیەوێت کەوا بمپچڕێنێت جا بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی بەڕاستی زۆر له‌سه‌ری چوویت و زۆر قسه‌ت له‌گه‌ڵدا کردین، ئایا حوجەو بەڵگەکەت بەسەرماندا جێبەجێ ناکەی جا بۆمان بسەلمێنی ئەو بیروباوەڕە چیە کەوا باوک و باپیرەکانمانی پێ شوێنکەوتووین بەبێ ئەوەی کەوا عەقڵمان بەکاربھێنین؟".جا لەپاش ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو حوجەو بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێدەکات بەحەق بە بەڵگەی حەق بۆ ئەوانەی وادەزانن ئەوان دەستیان بەفەوموودەوە گرتووە جا حوجەو بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێدەکەم لە سوننەتی نەبەوی حەق و لە محکەمی کتێبی زیکر وە دەڵێم: " خودای تاک و قەھار دەکەم بەشاھێد بەوەی کەوا بەڕاستی منی مەھدی جاوەڕوانکراو فەتوا دەدەم بەسزا لەدوای مردن لەئاگردا وە ئینکاری و نکۆڵی ئەوە دەکەم کەوا سزای بەرزەخی لە گۆڕدا بێت بەڵکو سزای گۆڕ بریتی یە لە ھەڵبەستراوی شەیتانە بەشەرەکان ئەوانەی کەوا ئیمانی خۆیان دەردەخەن و ئاشکرای دەکەن و کوفرو بێباوەڕیەکەشیان دەشارنەوەو پەنھانی دەکەن تاکو بەم شێوەیە ڕێگە لەئیمان ھێنانی بەشەر بگرن بەسزایەک لەدوای مردن لەبەرئەوەی شەیتانە بەشەرەکان دەزانن بەوەی کەوا بەشەرە کافرو بێباوەڕەکان ھەرگیز ھیچ شتێک لەوە نادۆزنەوە کەوا موسڵمانان بیروباوەڕیان پێی ھەیە بەوەی گوایە کافر گۆڕەکەی لەسەر تەسک و تەنگ دەبێتەوە ھەتا وای لێدێت کەوا پەراسوەکانی تێکدەشکێن، وەھەرگیزیش ئەوە نادۆزنەوە کەوا ئاگر لە گۆڕەکەی بەربوبێت جا بیسوتێنێت، وەھەرگیزیش ئەوە نادۆزنەوە کەوا کافر ھیچ لە شوێنەکەی لە گۆڕەکەیدا بجوڵێتەوە؛ بەڵکو ھەروەکو ھاوەڵەکانیان داناوە لە گۆڕەکەیدا دەبینن کەوا ھیچ نەجوڵاوەتەوە لەبەرئەوەی ڕوح ئەگەر گەڕایەوە بۆ حساب و سزایەکەی ئەوا دەجوڵێتەوە بەرەو لای چەپ یان لای ڕاست لەو شێوەیەی کەوا لەسەریان جێھێشتبوو یان دەیبینن کەوا لەسەر سکیەتی یان دەیبینن کەوا لەسەر پشتیەتی ھەتا تەنانەت گەر ڕوحەکەی بۆ ماوەی خولەکێکیش بگەڕابایەوە جەستەکەی جا ئەوەیە کەوا عەقڵ و مەنتق دەیڵێت، جا لەپاش ئەوە حوجەو بەڵگەی عەقڵ و مەنتق بەسەر موسڵماناندا جێبەجێدەکەن بەوەی کەوا ئەوان ھەرگیز ھیچ شتێکیان نەبینیوە لەوەی کەوا ئەوان بیروباوەڕیان وایە لەسزای گۆڕ لەدوای مردندا، پاشان زۆرێک لەبەشەر پشتدەکاتە ھاتنە ناو دینی خودا ئیسلام بەھۆی ئەو بیروباوەڕانەی موسڵمانان کەوا واقعی حەقیقی ھیچ بەڕاستی دانەناوە لەسزای گۆڕدا، جا لەپاش ئەوە شەیتانە بەشەرەکان سەرکەوتن ئەوانەی کەوا ئیمان و باوەڕەكەیان دەردەخەن و کوفرو بێباوەڕیەکەشیان دەشارنەوەو پەنھانی دەکەن بە ھەڵبەستانی سزای گۆڕ ئەوەی کەوا خودا ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارەی دانەبەزاندووە لە محکەمی قورئان، جا ئایا مەگەر قورئان دانەبەزێنراوە بۆ بەشەر تاوەکو ووریاو ئاگاداریان بکاتەوە لەسزای خودای تاک و قەھار؟ بەڵام خودا پاک و بێگەردی بۆی بۆ بەشەری دووپات کردۆتەوە بەوەی کەوا سزایەکە لەدوای مردن ڕاستەوخۆ لەسەر ڕوحە بەبێ جەستە کەوا خودا ڕوحەکانیان دەخاتە ئاگرەوە لەھەمان ئەو ڕۆژەی کەوا خودا موجریم و تاوانکارەکانی لەناوبردووە. بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلآئِكَةُ بَاسِطُواْ أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُواْ أَنفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللّهِ غَيْرَ الحقّ وَكُنتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُون} صدق الله العظيم [الأنعام:93].
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و سته‌مکارانه ببینی چۆن له ئێش و ئازاری سه‌ره‌مه‌رگدا (گیرێکیان خواردووه‌) فریشته‌کانیش ده‌ستیان لێده‌که‌نه‌وه و لێیان ده‌ده‌ن و (پێیان ده‌ڵێن) ئاده‌ی گیانتان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌ی ڕۆحتان ده‌رکه‌ن ئه‌مڕۆ له تۆڵه‌ی (خوا نه‌ناسیتاندا) سزاو ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری ده‌درێن چونکه شتی ناحه‌قتان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ست و خۆتان به‌گه‌وره ده‌زانی له به‌رامبه‌ر ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوادا و لووت به‌رزیتان نه‌یده‌هێشت باوه‌ڕی پێ بهێنن.

ئەمەش دەلیل و بەڵگەیەکی ئاشکرایە لە محکەمی قورئانی گەورەدا بەوەی کەوا سزاکە لەدوای مردن بریتی یە لەسەر نەفس بەبێ جەستە کەوا دەخرێتە ناو ئاگری جەھەننەمەوە لەدوای ئەوەی کەوا ڕوحەکە لە جەستەکەی جیابوویەوەو جەستەکەی مرد بە جیابوونەوەو جێھێشتنی لەبەرئەوەی لە نەفسدا نھێنی ژیان ھەیە، جا خودا نەفسە سەرپێچیکارە چارەڕەشەکە دەخاتە ئاگری دۆزەخەوە لەدوای دەرچوونی لەبەرئەوەی فریشتەکانی خودای ڕەحمان ھەڵدەستن بە لێدانی جەستەی موجریم و تاوانکارەکان بە لێدانێکی شلوکوتکەر بەبێ ئەوەی کەوا خوێنی لێبێت لەبەر زۆری لێدانەکە جا بە کافرو بێباوەڕەکان دەڵین "نەفسەکانتان دەربکەن" بەومانایەی کەوا لەجەستەکانتان وەرنە دەرەوە ئەمڕۆ تۆڵه‌ی سزاو ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری ده‌درێن لەبەرئەوەی سزای ڕۆژی مراندن لەسەر نەفسە بەبێ جەستەکە، جا فریشتەکانی خودای ڕەحمان بە ھاوەڵەکانی ئاگر دەڵێن: {أَخْرِجُواْ أَنفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللّهِ غَيْرَ الحقّ وَكُنتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُون} صدق الله العظيم [الأنعام:93].
واتە/ (فریشتەکان پێیان ده‌ڵێن) ئاده‌ی گیانتان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌ی ڕۆحتان ده‌رکه‌ن ئه‌مڕۆ له تۆڵه‌ی (خوا نه‌ناسیتاندا) سزاو ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری ده‌درێن چونکه شتی ناحه‌قتان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ست و خۆتان به‌گه‌وره ده‌زانی له به‌رامبه‌ر ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوادا و لووت به‌رزیتان نه‌یده‌هێشت باوه‌ڕی پێ بهێنن.

وە ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: جا فریشتەکانی خودای ڕەحمان ئەوانەی کەوا دێن دەکەونە لێدانیان چوزانن بەوەی کەوا ئەوان قسەیان کردووە لەسەر خودا بە ناحەق وە چوزانن کەوا ئەوان خۆبەگەورەزان بوون لەبەرامبەر ئایەتەکانی خودا؟ جا وەڵامی ئەوە لە محکەمی کتێبدا دەبیننەوە:{وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُم حَفَظَةً حَتَّىَ إِذَا جَاء أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لاَ يُفَرِّطُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:61].
واتە/ ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتداری بێ سنووره به‌سه‌ر به‌نده‌کانیدا چه‌ند (فریشته‌ی) چاودێرو پاێزەری تۆمارکه‌ر ده‌نێرێت بۆ سه‌رتان هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مه‌رگ دێت و یه‌خه به‌که‌سێکتان ده‌گرێت ئه‌و کاته ئیتر (فریشته‌) ڕه‌وانه کراوه‌کانمان گیانی ده‌کێشن و له کاتێکدا ئه‌وان له کارو کرده‌وه‌ی خۆیان که‌مته‌رخه‌می ناکه‌ن و جێی ناھێڵن (لەدوای گیان کێشانەکە) .

کەواتە بەیانی حەقی ئەو قسەیەی فریشتەکانتان بۆ ڕوونبووییەوە کەوا دەڵێن: {أَخْرِجُواْ أَنفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللّهِ غَيْرَ الحقّ وَكُنتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُون} صدق الله العظيم.
واتە/ (فریشتەکان پێیان ده‌ڵێن) ئاده‌ی گیانتان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌ی ڕۆحتان ده‌رکه‌ن ئه‌مڕۆ له تۆڵه‌ی (خوا نه‌ناسیتاندا) سزاو ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری ده‌درێن چونکه شتی ناحه‌قتان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ست و خۆتان به‌گه‌وره ده‌زانی له به‌رامبه‌ر ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوادا و لووت به‌رزیتان نه‌یده‌هێشت باوه‌ڕی پێ بهێنن.

لەبەرئەوەی فریشتەکانی مردن بریتین لە خودی فریشتە پارێزەرەکان بۆ کردەوەکان ئەوانەی کەوا دەزانن ئەوان چی دەکەن بەدرێژایی ژیانتان وە لێتان جیانابنەوە ئەوانە بریتین لە فریشتەکانی مردن و گیان کێشان ڕەقیب و عەتید نێردراوە ڕاسپێردراوەکانی پەروەردگاری ھەموو جیھان لەگەڵ ئینسان لەسەرەتاوە ھەتا ئەوکاتەی کەوا قەدەرو کاتە دیاریکراوەکەی دێت لەکتێبی نوسراوی لای خودا جا بە ئیزن و مۆڵەتی خودا دەیمرێنن لەوکاتەشی کەوا دەیمرێنن کەمتەرخەمی ناکەن و لێی جیانابنەوە جا بەجێی بھێڵن بەلکو ھەتا تەنانەت لەدوای مردنیشی؛ ڕاسپێردراون پێی، جا ئەگەر بێتو کەسەکە لەھاوەڵانی دۆزەخ بێت ئەوا ھەتا ئەوکاتەی کەوا نەفسەکەی دەردەکەن لەجەستەکەی جا ھەڵی دەگرن لەکاتێکدا ھات و ھاوار دەکات بەڵام ئەوان گوێ نادەنە ھاواری نەفسەکە لەدوای دەرکردنی کەوا دەڵێت ئای ھاوار بۆ کوێم دەبەن؟ لەبەرئەوەی بەڕاستی پێشتر لێیان داوە بە لێدانێکی شل و کوتکەر جا زانیویەتی کەوا بەڕاستی لەدوای ئەو لێدانە دەیخەنە ناو ئاگری دۆزەخەوە لەبەرئەوەی ئەوان گوێیان لەقسەی فریشتەکانی خودای ڕەحمان بووە بەوەی کەوا دواتر چی ڕوودەدات لەدوای دەرکردنی نەفسەکانیان لە جەستەکانیان بەوەی کەوا دواتر ئەوان تێیان ھەڵدەدەنە ناو ئاگری دۆزەخەوە جا ئەوەیە کەوا فریشتەکانی خودای ڕەحمان مەبەستیانە لەو قسەیەی کەوا بە مردووەکان دەڵێن لەساتی مردنیان: {أَخْرِجُواْ أَنفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللّهِ غَيْرَ الحقّ وَكُنتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُون} صدق الله العظيم.
واتە/ (فریشتەکان پێیان ده‌ڵێن) ئاده‌ی گیانتان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌ی ڕۆحتان ده‌رکه‌ن ئه‌مڕۆ له تۆڵه‌ی (خوا نه‌ناسیتاندا) سزاو ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری ده‌درێن چونکه شتی ناحه‌قتان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ست و خۆتان به‌گه‌وره ده‌زانی له به‌رامبه‌ر ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوادا و لووت به‌رزیتان نه‌یده‌هێشت باوه‌ڕی پێ بهێنن.

وە دەڵێم ئەی زانایانی ئومەتی ئیسلام ئایا فەتوام بۆ نادەن بەوەی: ئەی ئایا محمد پێغەمبەری خودا -صلّى الله عليه وآله وسلّم- بەلای ئەھلی ئاگردا تێپەڕ نەبوو لەشەوی ئیسراو میعراجدا جا ئەوانی بینی کەوا سزا دەدرێن لە ئاگری دۆزەخدا بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَإنّا عَلـى أنْ نُرِيَكَ ما نَعِدُهُمْ لَقادِرونَ} صدق الله العظيم [المؤمنون:95]؟
واتە/ بێگومان ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه‌ ئه‌و شتانەی کەوا بەڵێنمان پێداون نیشانی تۆ بده‌ین.

لەبەرئەوەی محمد پێغەمبەری خودا -صلّى الله عليه وآله وسلّم- بەڕاستی خودا لەشەوی ئیسراو میعراجدا لەئایەتە گەورەکانی خۆی نیشاندا لەوانە ئاگری گەورەو بەھەشتی مەئوای لای سیدرەتولمونتەھاو عەرشی گەورە. بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {مَا كَذَبَ الْفُؤَادُ مَا رَأَى (11) أَفَتُمَارُونَهُ عَلَى مَا يَرَى (12) وَلَقَدْ رَآهُ نَزْلَةً أُخْرَى (13) عِندَ سِدْرَةِ الْمُنْتَهَى (14) عِندَهَا جَنَّةُ الْمَأْوَى (15) إِذْ يَغْشَى السِّدْرَةَ مَا يَغْشَى (16) مَا زَاغَ الْبَصَرُ وَمَا طَغَى (17) لَقَدْ رَأَى مِنْ آيَاتِ رَبِّهِ الْكُبْرَى (18)} صدق الله العظيم [النجم].
واتە/ ئەوسا ئه‌وه‌ی که‌به‌چاوی سه‌ری بینی، له‌ناخ و ده‌رونیه‌وه بڕوای پێی هه‌بوو ناخ و ده‌روونی ڕاستیه‌کانی به‌درۆنه‌دانی (11) جا ئایا ڕاسته‌ ئێوه موجاده‌له‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن له‌سه‌ر شتێک که‌ئه‌و دڵنیایه له‌دیتنی؟ (12) سوێند به‌خوا بێگومان جارێکی تریش له‌دابه‌زینێکی تردا جوبره‌ئیلی بینیووه (لەسەر شێوەی خۆی) (13) له‌کاتێکدا له (سدر‌ه‌المنتهی) دا بوو (14) که‌له‌لایدا به‌هه‌شتی مەئوا‌ (15) کاتێک ئه‌وه‌ی _ سدره‌_ ی داپۆشی جا چ داپۆشینێک بوو(بەنوری ڕووی پیرۆزی خودا) (16) جا بینینی ئه‌و به‌دیهێنراوانه له‌و شه‌وه‌دا وه‌نه‌بێت چاوبه‌ست له‌پێغه‌مبه‌ر کرابێت و چاوی لێ لادا بێت (17) بێگومان پێغه‌مبه‌ر له‌و شه‌وه‌دا له‌به‌ڵگه و نیشانه و موعجیزه گه‌وره‌کانی په‌روه‌ردگاری بینیووه‌ (بەجەستەو ڕوحەوە) (18).

وەلەو ئایەت و نیشانە گەورانەی کەوا محمد پێغەمبەری خودا بینی -صلّى الله عليه وآله وسلّم- ئەو ئاگرەبوو کەوا خودا بەڵێنی پێ بەکافرو بێباوەڕەکان داوە وە ئەو بەھەشتەش بوو کەوا خودا بەڵێنی پێ بە چاکەکارەکان داوە.بە پشت ڕاستکردنەوەی وەعدو بەڵێنەکەی خودا بەحەق لە محکەمی کتێبەکەی: {وَإنّا عَلـى أنْ نُرِيَكَ ما نَعِدُهُمْ لَقادِرونَ} صدق الله العظيم.
واتە/ بێگومان ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه‌ ئه‌و شتانەی کەوا بەڵێنمان پێداون نیشانی تۆ بده‌ین.

کەواتە ئەی زانایانی موسڵمانان لەبەرچی شوێنی ھەڵبەستراوی شەیتانەکان کەوتوون ئەوانەی کەوا ئیمان و باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و دەریدەخەن وە کوفرو بێباوەڕیەکەشیان دەشارنەوەو پەنھانی دەکەن؟ لەکاتێکدا ئەوە ئەوانن کەوا فەتوایان بۆ داون بەوەی کەوا سزای بەرزەخی لەدوای مردن لەگۆڕە لە حەفرو قۆڵتێکی تاریک و خراپدا؟ وە لەو ھەڵبەستراوەدا حیکمەتێکی پیسی زیرەکانە لە پیسی و پیلان ھەیە بەناحەق، جا بوخاری و موسلیم و ھاوشێوەکانیان ھەست و شکیان بەو فەرموودانە نەکردووە لەبەرئەوەی ئەوان لە دەرەوەدا وادەبینن کەوا ئەوە ترسێنەرە بۆ کافرەکان و دەیانتۆقێنن جا واگومانیان بردووە کەوا ئەو فەرموودانە لە پێغەمبەرەوەن -صلّى الله عليه وآله وسلّم- لەکاتێکدا لەھەڵبەستراوی شەیتانە بەشەرەکانە ئەوانەی کەوا ئیمان و باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و دەریدەخەن وە کوفرو بێباوەڕی و پیلانەکەیان دەشارنەوەو پەنھانی دەکەن لەدژی خوداو پێغەمبەرەکەی و ئیمانداران لەبەرئەوەی شەیتانە بەشەرەکان دەزانن بەوەی کەوا درۆ پەتەکەی کورتە جا ھەرزوو بێباوەڕەکان ئەو درۆیە کەشف و ئاشکرا دەکەن جا گۆڕی مردووەکانیان ھەڵدەدەنەوە لەدوای بەسەرچوونی کاتێک جا لەوکاتەدا ھیچ شتێک نابینن لەوەی کەوا نمسڵمانان بڕوایان پێی ھەیە پاش ئەوە ڕوو وەردەگێڕن و پشت دەکەنە شوێن کەوتنی کتێبی خودا قورئانی گەورە بەو گومانەیان بەوەی ئەوەی کەوا فەتوای بۆ داون بەوەی کەوا سزا لە گۆڕدایە لەدوای مردن ئەو فەتوایە لەقورئانی گەورەدایە بەڵام زانایانی موسڵمانان دەزانن بەوەی کەوا خودا ئەوەی پێنەوتوون کەوا سزا لەدوای مردن لە قۆڵتێکی تاریک و خراپدایە لە گۆڕدا، حاشا للە رب العالنین؛ بەڵکو خودا فەتوای بۆ داون لەمحکەمی کتێبەکەی بەوەی کەوا بێباوەڕە بەدرۆخەرەوەکان بە پێغەمبەرانی پەروەردگارەکەیان ڕاستەخۆ لەدوای لەناوبردنیان ھەموویان یەکسەر دەخاتە ناو ئاگری دۆزەخەوە ھەروەکو دارودەستەی گەلی نوح و ئەوانەی دواشیان. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {مِمَّا خَطِيئَاتِهِمْ أُغْرِقُوا فَأُدْخِلُوا نَارًا فَلَمْ يَجِدُوا لَهُم مِّن دُونِ اللَّهِ أَنصَارًا} صدق الله العظيم [نوح:25].
واتە/ جا له سه‌رئه‌نجامی ھەڵەو گوناهو تاوانیاندا هۆزی ناله‌بار نوقم کران له لافاوەکەدا ئینجا خرانه ناو ئاگره‌وه‌ که‌سیشیان ده‌ست نه‌که‌وت جگە لەخوا سەریان بخات.

وەئەو سزایەش لەئاگردا بریتی یە لەسزایەکی تر پێش سزای ڕۆژی حساب و لێپرسینەوە. بەپشتڕاست کردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {هَـٰذَا ۚ وَإِنَّ لِلطَّاغِينَ لَشَرَّ مَآبٍ ﴿٥٥﴾ جَهَنَّمَ يَصْلَوْنَهَا فَبِئْسَ الْمِهَادُ ﴿٥٦﴾ هَـٰذَا فَلْيَذُوقُوهُ حَمِيمٌ وَغَسَّاقٌ﴿٥٧﴾ وَآخَرُ مِن شَكْلِهِ أَزْوَاجٌ ﴿٥٨﴾} صدق الله العظيم [ص].
واتە/ ئه‌مه‌ی باسکرا بۆ ئیماندارانه‌ به‌ڵام بۆ سته‌مکار و یاخی بووه‌کان به‌ڕاستی ناخۆشترین جێگه و ڕێگه ئاماده‌یه‌ (55) دۆزه‌خه‌ که ده‌گه‌یه‌نرێنه ناوی، که‌واته ئای چ شوێنێکی ناساز و سه‌خت و ناسۆره‌.(56) ئه‌مه و ده‌با هه‌ر بچێژن و بخۆن له ئاو و خۆراکی زۆر گه‌رم و کێم و زووخاوی داچۆڕاو (57) شتی تریس له‌و بابه‌تانه هه‌مه‌جۆر ده‌رخواردیان ده‌درێت (58).

جا لەپاش ئەوە وەرن تا بەشوێن ڕووداوەکاندا بچین لەسزای بەرزەخی بێباوەڕەکان لەدوای ئەوەی کەوا خودا لەناوی بردوون جا ڕاستەخۆ لەدوای لەناوبردنیان دەێانخاتە ناو ئاگرەکەیەوە: {مِمَّا خَطِيئَاتِهِمْ أُغْرِقُوا فَأُدْخِلُوا نَارًا فَلَمْ يَجِدُوا لَهُم مِّن دُونِ اللَّهِ أَنصَارًا} صدق الله العظيم.
واتە/ جا له سه‌رئه‌نجامی ھەڵەو گوناهو تاوانیاندا هۆزی ناله‌بار نوقم کران له لافاوەکەدا ئینجا خرانه ناو ئاگره‌وه‌ که‌سیشیان ده‌ست نه‌که‌وت جگە لەخوا سەریان بخات.

جا ئەوە بریتی یە لە سزای بەرزەخی لە ئاگردا جا لەدوای لەناوبردنیان دەمێننەوە تێیدا تا ڕۆژی زیندووبوونەوەیان. بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {فَأَمَّا الَّذِينَ شَقُوا فَفِي النَّارِ لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌ وَ شَهِيقٌ (106) خَالِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ السَّمَوَاتُ وَالْأَرْضُ إِلا مَا شَاءَ رَبُّكَ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٌ لِمَا يُرِيدُ(107)} صدق الله العظيم [هود].
واتە/ جا ئه‌وانه‌ی چاره ڕه‌ش بوون ئه‌وه له‌ناو ئاگردان، هه‌ناسه هه‌ڵمژین و هه‌ناسه دانه‌وه‌یان زۆر سه‌خت و دژواره‌ (106) بۆ هه‌میشه‌ش تیایدا ده‌میننه‌وه تا ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌بێت مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت ویستی (گۆڕانکاری) هه‌بێت، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت کارایه بۆ هه‌رشتێك بیه‌وێت (107).

بەڵام ئەی خۆشەویستەکانم لە بەرخوا وەرن با بەتەواوی شوێن ڕووداوەکان بکەوین لەم سزایەدا لەئاگر جگە لەسزای ڕۆژی حساب و لێپرسینەوەیان، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {هَـٰذَا ۚ وَإِنَّ لِلطَّاغِينَ لَشَرَّ مَآبٍ ﴿٥٥﴾ جَهَنَّمَ يَصْلَوْنَهَا فَبِئْسَ الْمِهَادُ ﴿٥٦﴾ هَـٰذَا فَلْيَذُوقُوهُ حَمِيمٌ وَغَسَّاقٌ﴿٥٧﴾ وَآخَرُ مِن شَكْلِهِ أَزْوَاجٌ ﴿٥٨﴾ هَـٰذَا فَوْجٌ مُّقْتَحِمٌ مَّعَكُمْ ۖلَا مَرْحَبًا بِهِمْ ۚ إِنَّهُمْ صَالُو النَّارِ ﴿٥٩﴾ قَالُوا بَلْ أَنتُمْ لَا مَرْحَبًا بِكُمْ ۖ أَنتُمْ قَدَّمْتُمُوهُ لَنَا ۖ فَبِئْسَ الْقَرَارُ ﴿٦٠﴾} صدق الله العظيم [ص].
واتە/ ئه‌مه‌ی باسکرا بۆ ئیماندارانه‌ به‌ڵام بۆ سته‌مکار و یاخی بووه‌کان به‌ڕاستی ناخۆشترین جێگه و ڕێگه ئاماده‌یه‌ (55) دۆزه‌خه‌ که ده‌گه‌یه‌نرێنه ناوی، که‌واته ئای چ شوێنێکی ناساز و سه‌خت و ناسۆره‌.(56) ئه‌مه و ده‌با هه‌ر بچێژن و بخۆن له ئاو و خۆراکی زۆر گه‌رم و کێم و زووخاوی داچۆڕاو (57) شتی تریس له‌و بابه‌تانه هه‌مه‌جۆر ده‌رخواردیان ده‌درێت (58) (کاتێك سته‌مکاران به‌ره‌و دۆزه‌خ ڕاپێچ ده‌کرێن فریشته پێیان ده‌ڵێن) ئه‌وه تاقمێکه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا پاڵه‌په‌ستۆیانه‌ ئه‌وانیش ده‌ڵێن ده‌ك به‌خێر نه‌یه‌ن ئه‌وانیش ده‌بێت بگه‌یه‌نرێنه دۆزه‌خ و بچنه ناو ئاگره‌وه‌ (59) له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: نه‌خێر بەڵکو ئێوه به‌خێر نه‌یه‌ن ئێوه ئه‌م شوێنه‌تان بۆ ئێمه مسۆگه‌ر کرد ئای که جێگه‌یه‌کی ناساز و ناخۆشه‌ (60).

جا سەیری قسەی فریشتەکانی خودای ڕەحمان بکەن لە خەزێنەو کاربەدەستەکانی دۆزەخ کەوا بەو وەفدو کۆمەڵە تازانە دەڵێن کە پێغەمبەرانی پەروەردگارەکەیان بەدرۆ خستۆتەوە جا خودا بەھیلاکی بردوون جا خەزێنەو کاربەدەستەکانی دۆزەخ بە باوک و باپیرەکانیان دەڵێن: "مژدە بدەن بە نەوانەتان کەوا شوێنتان کەوتوون بە شوێنکەوتنێکی کوێرانە جا پێغەمبەرەکانی پەروەردگاریان بەدرۆ خستۆتەوە جا ھا ئەوە فریشتەکانی مردن و گیان کێشان بەپاڵەپەستۆ پێیان لەزەویەوە ھێناویانن بۆ لاتان جا پێشوازیان لێبکەن". جا ھاوەڵەکانی ئاگریش وەڵامدەدەنەوە، دەڵێن: {لَا مَرْحَبًا بِهِمْ إِنَّهُمْ صَالُوا النَّارِ}،

جا لەپاش ئەوە میوانە تازەکان وەڵامیان دەدەنەوەو دەڵێن: {قَالُوا بَلْ أَنتُمْ لَا مَرْحَبًا بِكُمْ أَنتُمْ قَدَّمْتُمُوهُ لَنَا فَبِئْسَ الْقَرَارُ} صدق الله العظيم.
واتە/ له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: نه‌خێر بەڵکو ئێوه به‌خێر نه‌یه‌ن ئێوه ئه‌م شوێنه‌تان بۆ ئێمه مسۆگه‌ر کرد ئای که جێگه‌یه‌کی ناساز و ناخۆشه‌ (60).

ئەوەش لەبەرئەوەی ئەوان شوێنی ئومەتە یەکەمینەکان کەوتوون بە شوێنکەوتنێکی کوێرانە بەبێ ئەوەی کەوا بەرچاوڕوونی فکری و بیرکردنەوەیان بەکارھێنابێت کەوا خودا ئینسانی پێ لەحەیوان جیا کردۆتەوە، جا لەپاش ئەوە میوانە تازەکان ئاوڕدەدەنەوە لەئاگردا بەلای چەپ و ڕاستدا بەڵکو خەڵکانێک ببینن کەوا ھەڵساون بە کوشتنیان لەبەرئەوەی ئەوان ھەڵگەڕابوونەوە لە پەرستنی خوایەکانیان وە شوێنی پێغەمبەرانی پەروەردگارەکەیان کەوتبوون جا واحسابیان دەکرد کەوا ئەوان لەدۆزەخن و خراپەکارانن جا ھەستابوون بەکوشتنیان بەڵام لەئاگردا نەیان بینینەوە لەگەل کافرو بێباوەڕەکاندا لەپێش خۆیان، جا لەپاش ئەوە دەڵێن: {وَقَالُوا مَا لَنَا لَا نَرَىٰ رِجَالًا كُنَّا نَعُدُّهُم مِّنَ الْأَشْرَارِ ﴿٦٢﴾أَتَّخَذْنَاهُمْ سِخْرِيًّا أَمْ زَاغَتْ عَنْهُمُ الْأَبْصَارُ ﴿٦٣﴾ إِنَّ ذَٰلِكَ لَحَقٌّ تَخَاصُمُ أَهْلِ النَّارِ ﴿٦٤﴾ قُلْ إِنَّمَا أَنَا مُنذِرٌ وَمَا مِنْ إِلَـٰهٍ إِلَّا اللَّـهُ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ ﴿٦٥﴾ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا الْعَزِيزُ الْغَفَّارُ ﴿٦٦﴾ قُلْ هُوَ نَبَأٌ عَظِيمٌ ﴿٦٧﴾ أَنتُمْ عَنْهُ مُعْرِضُونَ ﴿٦٨﴾مَا كَانَ لِيَ مِنْ عِلْمٍ بِالْمَلَإِ الْأَعْلَىٰ إِذْ يَخْتَصِمُونَ ﴿٦٩﴾} صدق الله العظيم [ص].
واتە/ هه‌ره‌وه‌ها ده‌ڵێن ئه‌وه چیمانه بۆچی ئێمه که‌سانێك نابینین که کاتی خۆی به خراپ و شەڕانگێز ده‌ماندانه قه‌ڵه‌م (62) کاتی خۆی گاڵته‌مان پێ ده‌کردن توانجمان تێده‌گرتن که‌چی ئه‌مڕۆ یان لێره نین یان به‌رچاومان لێڵ و تاریکه و نایانبینن (63) به‌ڕاستی ئه‌وه به‌سه‌رهات و کێشمه‌کێش و ده‌مه ده‌مێی دۆزه‌خیه‌کان و حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه و بۆیان پێش دێت (64) بڵێ به‌ڕاستی من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌م که جگه‌له خوای تاکو ته‌نها و به‌ده‌سه‌ڵات و خه‌شمگیر له تاوانباران هیچ خوایه‌کی تر نیه‌ (65) ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو دروستکراوانی نێوانیانه‌ به‌ڵاده‌سته به‌سه‌ر کافراندا، لێخۆشبووه و چاوپۆشی ده‌کات له ئیمانداران (66)بڵێ ئه‌م هه‌واڵ و ده‌نگ و باسێکی زۆر گه‌وره و گرنگن (67) به‌ڵام ئێوه پشتی تێده‌که‌ن و گوێی بۆ ناگرن (68) من هیچ ئاگاداری ئه‌وه نه‌بوومە که‌ ئەو کێشمە کێشمەی (خەڵکە لەناو دۆزەخدا) گوزاره‌وه له شوێنه بڵنده‌کاندا بێت لە مەلەئی ئەعلای لای فریشته‌کان (واتە دۆزەخ لەئاسمانی دنیایە نەوەک لەدەرەوەی ئاسمانی دنیا ) (69).

جا سەیری ئەو فەرموودەیەی خودای بڵندو گەورە بکەن ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان: {إِنَّ ذَلِكَ لَحَقٌّ تَخَاصُمُ أَهْلِ النَّارِ}.
واتە/ به‌ڕاستی ئه‌وه به‌سه‌رهات و کێشمه‌کێش و ده‌مه ده‌مێی دۆزه‌خیه‌کان و حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه و بۆیان پێش دێت.

جا بەڕاستی ئێوە ئاگاداربوون بەسەر سه‌رهات و کێشمه‌کێش و ده‌مه ده‌مێکەیان پاشان سەیری ئەوە بکەن کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {مَا كَانَ لِي مِنْ عِلْمٍ بِالْمَلَإِ الْأَعْلَى إِذْ يَخْتَصِمُونَ} صدق الله العظيم.
واتە/ من هیچ ئاگاداری ئه‌وه نه‌بوومە که‌ ئەو کێشمە کێشمەی (خەڵکە لەناو دۆزەخدا) گوزاره‌وه له شوێنه بڵنده‌کاندا بێت لە مەلەئی ئەعلای لای فریشته‌کان (واتە دۆزەخ لەئاسمانی دنیایە نەوەک لەدەرەوەی ئاسمانی دنیا ).

لەبەرئەوەی ئاگر لە بۆشایی ئاسمانی گەردوونیدایە و لەدوای زەوی نەوەک لەئاسماندا، وەھەر لەبەرئەوەش خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {قُلْ هُوَ نَبَأٌ عَظِيمٌ ﴿٦٧﴾ أَنتُمْ عَنْهُ مُعْرِضُونَ ﴿٦٨﴾مَا كَانَ لِيَ مِنْ عِلْمٍ بِالْمَلَإِ الْأَعْلَىٰ إِذْ يَخْتَصِمُونَ ﴿٦٩﴾} صدق الله العظيم [ص].
واتە/ بڵێ ئه‌م هه‌واڵ و ده‌نگ و باسێکی زۆر گه‌وره و گرنگن (67) به‌ڵام ئێوه پشتی تێده‌که‌ن و گوێی بۆ ناگرن (68) من هیچ ئاگاداری ئه‌وه نه‌بوومە که‌ ئەو کێشمە کێشمەی (خەڵکە لەناو دۆزەخدا) گوزاره‌وه له شوێنه بڵنده‌کاندا بێت لە مەلەئی ئەعلای لای فریشته‌کان (واتە دۆزەخ لەئاسمانی دنیایە نەوەک لەدەرەوەی ئاسمانی دنیا ) (69).

کەواتە سزای بەرزەخی لەپێش ڕۆژی حساب و لێپرسینەوە لەئاگردایە نەوەک لە قەبرو گۆڕی تاریکدا جا لەبەرچی خۆتان گومڕاو سەرلێشێواو کردووەو ئومەتەکەشتان گومڕاو سەرلێشێواو کرد بە تەدەبور نەکردن و وورنەبوونەوە لە ئایەتەکانی کتێب و کۆچتان لێی کردووە بە بەھانەی ئەوەی کەس تەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا خودا بەدرۆو بوختان کردن لەسەر خودا! جا خودا لە محکەمی کتێبەکەی پێی نەوتوون کەوا کەس لەتەئویل و لێکدانەوەی قورئان نانێت تەنھا خودا نەبێت؛ بەڵکو ئێوە دەزانن کەوا ئەوە مەبەستی ئایەتە موتەشابیھو لێکچووەکانە بەوەی کەوا ئەو ئایەتانە بەتەنھا کەس تەئویل و لێکدانەوەیان نازانێت تەنھا خودا نەبێت نەوەک ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان بۆ زاناو نەزانەکانتان. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَلَقَدْ أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ وَمَا يَكْفُرُ بِهَا إِلَّا الْفَاسِقُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:99].
واتە/ سوێند بێت به خوا ئێمه بێگومان چەند ئایه‌تێکی ڕوونمان بۆ تۆ دابەزاندووە کەواكه‌س باوه‌ڕی پێی له‌ق نابێت و کوفری پێناکات جگه له ده‌روون نه‌خۆش و یاخی بوو فاسقەکان نەبن.

وە ئەگەر بێتو کەس بە تەئویل و لێکدانەوەی قورئان نەزانێت تەنھا خودا نەبێت بەحسابی خۆتان ئەوا ئەی لەبەرچی خودا فەرمانی پێکردوون بە تەدەبورو بیرکردنەوەو ووردبوونەوە لە ئایەتە محکەمەکانی کتێب. وەکو خودای بڵندو گەورە دفەرموویەتی: {كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ} صدق الله العظيم [ص:29].
واتە/ ئه‌م قورئانه کتێبێکی پیرۆزه دامانبه‌زاندووه بۆ لای تۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی لێک بده‌نه‌وەو بیری لێ بکه‌نه‌وەو لێی ووردببنەوە بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بیرو ژیری و هۆشمه‌ندەکان په‌ند و ئامۆژگاری وه‌ربگرن و تێفکرن.

کەواتە ئەی قەوم، سوێند بەخودا ناتوانن کەوا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ببەزێنن و زاڵ بن بەسەریدا بەقورئانی گەورە ھەرچەندە ھەندێکیشتان بۆ ھەندێک ببن بەپاڵپشت، وە ئایا دەزانن ئەوە لەبەرچی؟ ئەوە لەبەرئەوەی ئیمام مەھدی لە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکانە لەوانەی کەوا خودا دەربارەیان فەرموویەتی: {كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ} صدق الله العظيم.
واتە/ ئه‌م قورئانه کتێبێکی پیرۆزه دامانبه‌زاندووه بۆ لای تۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی لێک بده‌نه‌وەو بیری لێ بکه‌نه‌وەو لێی ووردببنەوە بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بیرو ژیری و هۆشمه‌ندەکان په‌ند و ئامۆژگاری وه‌ربگرن و تێفکرن.

وە کۆچیشم نەکردووە لەکتێبی خودا وەکو ئێوە جا شوێنی ڕیوایات و فەرموودەکان کەوتبم بەچاک و خراپی وەکو یەک کەوا لەلای ئێوە وەکو یەکە حەق و باتڵی، وەئای سەرسامیم لەوە جا چۆن نورو تاریکاییەکان کۆدەبنەوە لەدڵەکانتاندا! لەبەرئەوەی ئێوە ئیمانتان بە چیرۆکی ئیسراو میعراج ھەیە و ئیمانتان بەوە ھەیە کەوا محمد پێغەمبەری خودا -صلّى الله عليه وآله وسلّم- بێباوەڕەکانی بینی کەوا سزا دەدرێن لە ئاگری دۆزەخدا وە لەوێدا فەرمووی ئەی برایەکەم ئەی جبریل ئەوانە کێن ئەویش فەرمووی ئەوانە ئەوکەسانەن کەوا ئەو کارو ئەو کارە دەکەن ئەوەش بە پشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَإِنَّا عَلَى أَن نُّرِيَكَ مَا نَعِدُهُمْ لَقَادِرُونَ} صدق الله العظيم [المؤمنون:95].
واتە/ بێگومان ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه‌ ئه‌و شتانەی کەوا بەڵێنمان پێداون نیشانی تۆ بده‌ین.

بەڵام سەرسامی سەرسوڕمان لەوەدا ئەوەیە کەوا ئێوە ئیمانتان بە حەق و بەتاڵ ھەیە پێکەوە لەبەر ئەوەی ئیمانتان بەوە ھەیە کەوا بێباوەڕەكان سزا دەدرێن لە ئاگردا لەسزای بەرزەخی لەدوای مردن جا بڕواتان بە چیرۆکی ئیسراو میعراج ھەیە، وە لەھەمان کاتیشدا بڕواتان بە بەتاڵی ھەڵبەستراوو درۆ ھەیە بەوەی کەوا بێباوەڕەكان سزا دەدرێن لە ئاگرێک لە گۆڕەکانیاندا. جا بەڕاستی ئەوە شتێکە جێگای سەرسامی و سەرسوڕمانە ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان! جا چۆن بڕواتان بەحەق و بەتاڵی ھەڵبەستراوی درۆ ھەیە لەگەڵ یەک، جا چۆن نورو تاریکاییەکان کۆدەبنەوە، ئایا عەقڵتان بەکار ناھێنن؟ بەڵام ئێوە دەزانن بەوەی کەوا ئاگر بریتی یە لە شتێکی بینراوی ھەستپێکراو جا گەر گۆڕەکان ئاگریان لێ ھەڵگیرسابێت ئەوا ئەو بەردەی کەوا کردووتانن بە سەقف لەسەر مردووەکانتان دەتوانەوە لەپێش ئەوەی کەوا خۆڵەکە جەستەکانیان داپۆشێت لەبەرئەوەی ئەو ئاگرەی کەوا وەدا وەعدو بەڵێنی پێ داون سوتەمەنیەکەی بەردە لەبەر بەھێزی و توندی گەرمیەکەی، بەڵکو ئەو شەیتانە بەشەرانەی کەوا ئیمان و باوەڕەکەیان دەردەخەن و ئاشکرای دەکەن وەکوفرو بێباوەڕیەكەشیان پەنھان دەکەن و دەشارنەوە دەیانەوێت بە ھەڵبەستانی سزای گۆڕ کافرو بێباوەڕەکان والێبکەن تا حوجەو بەڵگەتان بەسەردا بھێننەوە بەعەقڵ و مەنتق جا ھەر یەکێکیان بێت بڵێت: "ئەی موسڵمانەكان وەرن با سەیری سەرسەخترینی کەسێک بکەین لەخەڵکی کەوا دژایەتی ئیسلام و موسڵمانانی کردبێت جا با گۆڕەکەی ھەڵدەینەوە ئایا بەڕاستی دەبینین کەوا ئاگری لێھەڵگیرساوە؟". جا لەپاش ئەوە موسڵمانان و مولحیدو نکۆڵیکارەکان بەسزا ئامادە دەبن لەدوای مردن بۆ بینین و تەماشاکردن جا ئەوان دەبینن کەوا ھیچ شتێک لەوەی کەوا موسڵمانان بیروباوەڕیان وایە نابیننەوە! پاش ئەوە حوجەی عەقڵ و مەنتق بەسەر موسڵماناندا جێبەجێ دەکەن. ئایا عەقڵتان بەکار ناھێنن و فام ناکەن؟

وە پێشتریش ئەوەمان پێ وتن و فێرمان کردن بەوەی کەوا ھەندێک لە فەرموودەکان ھەن کەوا گەمژەکان ھیچ شک و گومانێکیان لێباکەن ھەروەکو ئەو فەرموودە ھەڵبەستراوەی کەوا لەسەرپێغەمبەرو سەحابە چاکەکارەکانی ھەڵبەستراوە گوایە ئەو فەرموویەتی:
[أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى يَشْهَدُوا أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ فَإِذَا فَعَلُوا ذَلِكَ عَصَمُوا مِنِّي دِمَاءَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ إِلَّا بِحَقِّ الْإِسْلَامِ وَحِسَابُهُمْ عَلَى اللَّهِ ]
جا ئەوەی کەوا لە گێل و گەمژەکان بێت لەوانەی کەوا ھیچ بیرناکەنەوە جا ئەوە ھەرگیز ھیچ شک لەو فەرموودەیە ناکات وەدواتریش ھەم خۆی پێ گومڕاو سەرلێشێواو دەکات ھەم ئومەتەکەشی پێ گومڕاو سەرلێشێواو دەکات جا کافرو بێباوەڕەکان دەکوژن بە بەھانەی کوفرو بێباوەڕیەکەیان، گەرنا ئەوا بەڕاستی خودا خوێن و ماڵ و سامانیانی بۆ حەڵاڵ کردوون. جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بەو چێڵ و ڕەشەوڵاخ و مانگایانە دەڵێت ئەوانەی کەوا بیرناکەنەوە لە وتاربێژانی مینبەرەکان؛ جا ئێوە لەکوێی فەرمانی خوادان بۆ پێغەمبەرەکەی لە محکەمی زیکر لەبەرئەوەی ئێوە دواتر دەبینن کەوا فەرمانی خودا جیاوازو ناکۆک و دژ دەبێت لەگەڵ ئەو فەرمانە ستەمکارانەیە؟ بەڵکو شەیتانە بەشەرەکان دەیانەوێت کەوا کافرو بێباوەڕەکان دوژمنایەتی و دەستدرێژی بکەنە سەر دینەکەتان لەھەموو شوێنێکدا لەبەرئەوەی ئەوان ئەو بیروباوەڕەتان وادەبینن کە ئەگەر دەوژمنایەتی و دەستدرێژی نەکەنە سەرتان جا شان و شەوکەتتان نەشکێنن ئەوا دواتر ئێوە دوژمنایەتی و دەستدرێژی دەکەنە سەر ئەوان جا خوێنیان دەڕێژن وماڵ و سامانەکانیان بەتاڵان دەبەن و دەستدرێژی دەکەنە سەر ئافرەتەکانیان بە بەھانەی ئەوەی ئەوان کافرو بێباوەڕن.

خودا بتان کوژێت ئەی ئەوانەی کەوا شوێنی فەرمانی ئەو شەیتانە دەکەون کەوا ئەوو ئەولیاو یارویاوەرەکانی دەیانەوێت بەشەر ناچاربکەن لەدینی ئیسلام و موسڵمانان جا وایان لێبکەن کەوا دژایەتی ئیسلام و موسڵمانان بکەن، جا لەخودا بترسن ئەی ئەوانەی کەوا ڕوو وەردەگێڕن لە فەرمانی خودای ڕەحمان بۆ پێغەمبەرەکەی لەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَلَوْ شَاء رَبُّكَ لآمَنَ مَن فِي الأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعاً أَفَأَنتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُواْ مُؤْمِنِينَ} [يونس:99].
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه هه‌ر هه‌موو دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی باوه‌ڕ بهێنن جا ئایا تۆ ئه‌ته‌وێ زۆر له‌خه‌ڵکی بکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بڕواداربن؟.

{لاَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَد تَّبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِن بِاللّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىَ لاَ انفِصَامَ لَهَا وَاللّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ} [البقرة:256].
واته‌/ به‌هیچ جۆرێك زۆر کردن و ناچارکردن نیه له دیندا (دینداری به‌زۆر نابێت بکرێت و دین به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ر که‌سدا) چونکه به‌ڕاست ڕێبازی چاك و دروست ڕوون و ئاشکرا بووه و جیابۆته‌وه له گومڕایی و سه‌رکه‌شی جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به تاغوت و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنێت به‌خوا بێگومان ئه‌وکه‌سه ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌وه‌و شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه‌ که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نی یه و هه‌میشه پته‌و و دامه‌زراوه‌ خوای گه‌وره‌ش بیسه‌رو زانایه‌.

{وَقُلِ الحقّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَن شَاء فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاء فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَاراً أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا وَإِن يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاء كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءتْ مُرْتَفَقاً} [الكهف:29].
واتە/ بڵێ حه‌ق هه‌ر له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وەیه‌ جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با کوفربکات بێگومان ئێمه دۆزه‌خێکمان ئاماده کردووه بۆ سته‌مکاران که له هه‌موولایه‌که‌وه ده‌وره‌یان ده‌دات و دیواری بڵێسه‌ی ئابڵوقه‌ی داون خۆ ئه‌گه‌ر هاوار بکه‌ن له ئازارو تینویه‌تیدا ئه‌وه ئاو ده‌درێن به ئاوێکی گه‌رمی پیس و بۆن ناخۆش ئه‌وه‌نده‌ش گه‌رمه ده‌م و چاویان هه‌ڵده‌کوڕوزێنێت و ده‌یبرژێنێت ئای که چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌کی ناخۆشه‌ وەچه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کی پڕ له ئازاره‌.

{وَقُلِ الحقّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَن شَاء فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاء فَلْيَكْفُرْ} [الكهف:29].
واتە/ بڵێ حه‌ق هه‌ر له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وەیه‌ جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با کوفربکات.

{إِنْ هُوَ إِلاَّ ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ(28)} [التكوير].
واتە/ ئەوە ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م خەڵکی جیھان ٢٧ بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر ٢٨.

{فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلاَغُ وَعَلَيْنَا الْحِسَابُ} صدق الله العظيم [الرعد:40].
واتە/ به‌ڕاستی تۆ ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت له‌سه‌ره‌، لێپرسینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌.

جا محمد پێغەمبەری خودا -صلّى الله عليه وآله وسلّم- چۆن مخالەفەو سەرپێچی و پێچەوانەی فەرمانی پەروەردگارەکەی دەکات بۆلای لە محکەمی کتێبەکەی جا بڵێت:
[أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى يَشْهَدُوا أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ فَإِذَا فَعَلُوا ذَلِكَ عَصَمُوا مِنِّي دِمَاءَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ إِلَّا بِحَقِّ الْإِسْلَامِ وَحِسَابُهُمْ عَلَى اللَّهِ ]؟
ئایا نابینن ئەی قەوم کەوا حەقیقەتی جێبەجێ کردنی ڕێساو یاساکە بۆ ئاشکراکردن و کەشفکردنی فەرموودە درۆینەکان ھەر بەڕاستی وەکو ئەوە وایە کەوا خودا فێری کردوون بەوەی کەوا دواتر لەنێوان فەرموودەکەو نێوان محکەمی قورئانی گەورەدا ئیختیلاف و دژایەتی و جیاوازیەکی زۆر دەدۆزنەوە؟ بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِنْدِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا (81)أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا (82)} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ ئه‌وه‌ی فەرمانبەردارو گوێڕایەڵی پێغه‌مبه‌ر بکات ئه‌وه به‌ڕاستی فه‌رمانبه‌ردارو گوێڕایەڵی خوای کردووه‌ ئه‌وه‌شی كه‌وا پشتی هه‌ڵکردووه خۆ ئێمه تۆمان نه‌ناردوه تا ببیته چاودێر به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه‌ (٨٠) (دووڕووه‌کان کاتێک لای تۆن) ده‌ڵێن گوێڕایەڵ و فه‌رمانبه‌ردارین به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته‌ جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) خوا تۆماری ده‌کا جا گوێ به‌وانه مه‌ده‌و پشتیان لێبكه‌ و پشت به خوا ببه‌سته ته‌نها خوات به‌سه که یارو یاوه‌رو پشتت بێت (٨١) ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر (فەرموودەکە) له لایه‌ن غەیری خوداوە بوایه ئەوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان (لەگەڵ قورئاندا) تێدا ده‌دۆزیه‌وه‌ (٨٢).

جا چۆن خودا لەمحکەمی کتێبەکەی بە پێغەمبەرەکەی دەفەرموێت: {فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلاَغُ وَعَلَيْنَا الْحِسَابُ} صدق الله العظيم؟
واتە/ به‌ڕاستی تۆ ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت له‌سه‌ره‌، لێپرسینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌.

جا چۆن پێغەمبەریش دێت مخالف و دژو پێچەوانەی فەرمانی پەروەردگارەکەی دەکات لە محکەمی کتێبەکەی و دەڵێت: أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى يَشْهَدُوا أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ فَإِذَا فَعَلُوا ذَلِكَ عَصَمُوا مِنِّي دِمَاءَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ إِلَّا بِحَقِّ الْإِسْلَامِ وَحِسَابُهُمْ عَلَى اللَّهِ ؟

لەوەیە یەکێک لە مانگاو چێڵەکان لەوانەی کەوا بیرناکەنەوە لە وتاربێژانی مینبەرەکان ئەوانەی کەوا خۆیان گومڕاکردووەو ئومەتەکەشیان گومڕاکردووە بە فێرکردنەکانیان بۆ موسڵمانان لەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بە محکەمی کتێبی خوداو واش حیساب دەکەن کەوا لەسەر ھیدایەتن جا لەوەیە بمپچڕێنێت و بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ناصر محمد یەمانی مەغرور جا ھا ئەوە من حوجەو بەڵگەت بەسەردا جێبەجێدەکەم لە کتێبی خوداو سوننەتی پێغەمبەرەکەی جا دواتر زمانت لاڵ دەکەم بەحەق ئەی ناصر محمد یەمانی، ئەویش بەو شێوەیە:

صحيح البخاريِ كتاب (الإيمان) باب {فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوْا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ} [التوبة:5] برقم 24حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مُحَمَّدٍ الْمُسْنَدِيُّ قَالَ:حَدَّثَنَا أَبُو رَوْحٍ الْحَرَمِيُّ بْنُ عُمَارَةَ قَالَ :حَدَّثَنَا شُعْبَةُ عَنْ وَاقِدِ بْنِ مُحَمَّدٍ قَالَ:سَمِعْتُ أَبِي يُحَدِّثُ عَنْ ابْنِ عُمَرَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ:" أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى يَشْهَدُوا أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ فَإِذَا فَعَلُوا ذَلِكَ عَصَمُوا مِنِّي دِمَاءَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ إِلَّا بِحَقِّ الْإِسْلَامِ وَحِسَابُهُمْ عَلَى اللَّهِ ".
لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت: بەڵام تۆ قسە لەگەڵ مەھدی چاوەڕوانکراو دەکەی کەوا ئیمانی بەبەشێک لەکتێب نیەو پشت بکاتە بەشێکیشی وەکو ئێوە دواتریش بەیانی حەقی ئەو ئایەتەت بۆ دەھێنم کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوْا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ} صدق الله العظيم [التوبة:5].
واتە/ جا ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان کردو نوێژیان کردو زه‌کاتیاندا ئه‌وه وازیان لێبهێنن و ڕێیان بۆ چۆڵ بکه‌ن.

جا ئێوە بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانن کەوا ئەوە مەبەستی ئەوەیە کەوا ئەوەی تەسلیم بوو لە خەڵکی مەککە لە ئەھلی کتێب و ھاوبەشدانەرەکان لەدوای بەری بوونەکە جا نوێژی بەئەنجام گەیاند و زەکاتی دا جا ڕێگاکەیان بۆ چۆڵبکەن و وازیان لێبھێنن لەمەککەدا جا بەڕاستی ئەو حەقیەتی لە مزگەوتی حەرامدا بمێنێتەوە وەکو چۆن حەقە بۆ موسڵمانان لەبەرئەوەی ئەوەی کەوا تەسلیم بێت و نوێژ بەئەنجام بگەیەنێت و زەکات بدات جا ئەوە بەڕاستی لەوان دەبێت، جا خودا مەککەی لەسەر موشریک و بێباوەڕەکان حەرام کردووە ھەتا کەس نزیکی ماڵی حەرام نەکەوێتەوە تەنھا موسڵمانان نەبن بەتەنھا تا بەتایبەت بۆ ئەوان بێت بەبێ کافرو بێباوەڕەکان. بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ فَلاَ يَقْرَبُواْ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَـذَا وَإِنْ خِفْتُمْ عَيْلَةً فَسَوْفَ يُغْنِيكُمُ اللّهُ مِن فَضْلِهِ إِن شَاء إِنَّ اللّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ} صدق الله العظيم [التوبة:28].
واتە/ ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه چاک بزانن که موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ناپوخت و پیسن ئیتر له‌م ساڵه‌یان به‌دواوه نابێت نزیکی مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه‌ی پیرۆز) بکه‌ون خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ترسن له هه‌ژاری و نه‌داری و بێ بازاڕی ئه‌وه بزانن که‌له ئاینده‌دا خوای گه‌وره له فه‌زڵ و به‌خشنده‌یی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندتان ده‌کات هه‌ر کاتێک بیه‌وێت به‌ڕاستی خودا زاناو دانایه‌.

لەبەرئەوەی خودا خۆی بەری کردووە لێیان بەوەی کەوا نزیکی ماڵە گەورەکراوەکەی بکەونەوە لەدوای ساڵی حەجی ماڵئاوایی. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَأَذَانٌ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ إِلَى النَّاسِ يَوْمَ الْحَجِّ الأَكْبَرِ أَنَّ اللّهَ بَرِيءٌ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ وَرَسُولُهُ فَإِن تُبْتُمْ فَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ وَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَاعْلَمُواْ أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِى اللّهِ وَبَشِّرِ الَّذِينَ كَفَرُواْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (3) إِلاَّ الَّذِينَ عَاهَدتُّم مِّنَ الْمُشْرِكِينَ ثُمَّ لَمْ يَنقُصُوكُمْ شَيْئًا وَلَمْ يُظَاهِرُواْ عَلَيْكُمْ أَحَدًا فَأَتِمُّواْ إِلَيْهِمْ عَهْدَهُمْ إِلَى مُدَّتِهِمْ إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ (4) فَإِذَا انسَلَخَ الأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُواْ الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ وَاقْعُدُواْ لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ فَإِن تَابُواْ وَأَقَامُواْ الصَّلاَةَ وَآتَوُاْ الزَّكَاةَ فَخَلُّواْ سَبِيلَهُمْ إِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (5) وَإِنْ أَحَدٌ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى يَسْمَعَ كَلاَمَ اللّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لاَّ يَعْلَمُونَ (6)} صدق الله العظيم [التوبة].
واتە/ ئه‌مه‌ش بانگه‌وازو ڕاگه‌یاندنێکه له‌لایه‌ن خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌وه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی، له ڕۆژی حه‌جی گه‌وره‌دا که‌ به‌ڕاستی خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌رین له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران جا ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وبه بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه له بێ باوه‌ڕی ئه‌وه چاکتره بۆتان خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر یاخی بن و پشت هه‌ڵکه‌ن ئه‌وه چاک بزانن به‌ڕاستی ئێوه ده‌سه‌وسانکه‌ری خوا نین و له ده‌سه‌ڵاتی ده‌رناچن و مژده بده به‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون به‌سزایه‌کی پڕ ئێش و ئازار ٣ تەنھا ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رانه‌ی که په‌یمانتان له‌گه‌ڵیاندا به‌ستووه‌ پاشان پابه‌ندی په‌یمانه‌که بوون و هیچیان لێ که‌م نه‌کردووه و یارمه‌تی که‌سیشیان نه‌داوه دژتان ئه‌وه ئێوه په‌یمانه‌که‌یان بۆ به‌رنه سه‌رو ته‌واوی بکه‌ن تا کاتی دیاری کراویان چونکه به‌ڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش ده‌وێت ٤ جا کاتێک مانگه حه‌رامه‌کان به‌سه‌رچوون ئه‌وه هاوه‌ڵگه‌رانی په‌یمان شکێن بکوژن له‌هه‌ر کوێ ده‌ستان لێیان گیر بوو یاخود به‌دیل بیانگرن سنوور دانێن بۆ چالاکیان هه‌روه‌ها که‌مین و بۆسه‌یان له هه‌موو شوێنێکی له‌باردا بۆ دانێن جا ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان کردو وازیان هێنا له‌و کاره‌یان و نوێژیان کردو زه‌کاتیاندا ئه‌وه وازیان لێبهێنن و ڕێیان بۆ چۆڵ بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی خوا لێخۆشبوو میھرەبانە ٥ خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک له هاوه‌ڵگه‌ران داوای په‌نای لێ کردیت ئه‌وه تۆیش په‌نای بده هه‌تا گوێی له فه‌رمووده‌که‌ی خوا ده‌بێت پاشان بیگه‌یه‌نه به‌و شوێنه‌ی ده‌یه‌وێت و (ماڵ و گیان و ژیانی) تیایدا پارێزراوه‌ ئه‌م میهره‌بانیه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌وانه که‌سانێکن نازانن ٦.

بەڵام پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارم چەندە بەڕەحم و میھرەبانە! جا ھەرچەندە ئەو کەسەی کەوا ڕەتی کردۆتەوە کەوا لە مەککە دەرچێت جا مانگە حەرامکراوەکانیش بەسەرچوون ئەوانیش ھێشتا دەرنەچووبوون جا موسڵمانەکانیش ئامدە بوون بۆ کوشتنیان ھەروەکو خودا فەرمانی پێکردوون ھەتا ئەگەر تەنانەت خۆشی بە پەردەی کەعبەوەش ھەڵواسیبوو جگە لەوەی کەوا خودا فەرمانی بە ئیمانداران کردووە ئەگەر بێتو یەکێک لەو موشریک و ھاوبەشدانەرانەی کەوا لەمەککە دەرنەچووبوون داوای پەنای لێ کردن جا پاڕایەوە لێی بەوەی کەوا نەیکوژێت و دواتر لەمەککە دەردەچێت جا ئەوە خودا فەرمانی پێکردوون بەوەی کەوا پەنای بدەن و ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە فەرمانی پێکردووە لە محکەمی کتێبەکەی بەیادی بھێنێتەوە وە ئەگەر پشتی ھەڵکرد لەوەی کەوا شوێنی کەلامی خودا بکەوێت لە محکەمی کتێبەکەی جا ئەوا خودا فەرمانی پێنەکردوون بە کوشتنی بەڵکو فەرمانی پێکردوون بەوەی کەوا بیگه‌یه‌نن به‌و شوێنه‌ی تیایدا پارێزراوه‌ جا لەگەڵیدا بچن بە پاسەوانیکردن ھەتاکو لە مەککە دووردەکەوێتەوە، ئەوەش بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {فَإِذَا انسَلَخَ الأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُواْ الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ وَاقْعُدُواْ لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ فَإِن تَابُواْ وَأَقَامُواْ الصَّلاَةَ وَآتَوُاْ الزَّكَاةَ فَخَلُّواْ سَبِيلَهُمْ إِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (5) وَإِنْ أَحَدٌ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى يَسْمَعَ كَلاَمَ اللّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لاَّ يَعْلَمُونَ (6)} صدق الله العظيم [التوبة].
واتە/ جا کاتێک مانگه حه‌رامه‌کان به‌سه‌رچوون ئه‌وه هاوه‌ڵگه‌رانی په‌یمان شکێن بکوژن له‌هه‌ر کوێ ده‌ستان لێیان گیر بوو یاخود به‌دیل بیانگرن سنوور دانێن بۆ چالاکیان هه‌روه‌ها که‌مین و بۆسه‌یان له هه‌موو شوێنێکی له‌باردا بۆ دانێن جا ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان کردو وازیان هێنا له‌و کاره‌یان و نوێژیان کردو زه‌کاتیاندا ئه‌وه وازیان لێبهێنن و ڕێیان بۆ چۆڵ بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی خوا لێخۆشبوو میھرەبانە ٥ خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک له هاوه‌ڵگه‌ران داوای په‌نای لێ کردیت ئه‌وه تۆیش په‌نای بده هه‌تا گوێی له فه‌رمووده‌که‌ی خوا ده‌بێت پاشان بیگه‌یه‌نه به‌و شوێنه‌ی ده‌یه‌وێت و (ماڵ و گیان و ژیانی) تیایدا پارێزراوه‌ ئه‌م میهره‌بانیه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌وانه که‌سانێکن نازانن ٦.

جا چەندە بەڕەحم و میھرەبانی ئەی خودای ئاسمانەکان وە حیکمەت و داناییەکەت چەندە گەورەیە لەبەرئەوەی ئەو پیاوەی کەوا داوای پەنا لە ئیماندارەکە دەکات بەوەی کەوا نەیکوژێت دواتر مەککە بەجێ دەھێڵێت جا ئەوساتەی کەوا ئەو مامەڵەو ھەڵسوکەوتە چاکەیان لێدەبینێت جا گوێ لەکەلامی خودا دەگرێت جا گەر پشتی ھەڵکرد لەوەی کەوا تێیبگات ئەوە مامەڵەو ھەڵوێستی لەگەڵدا دەکەن بە مامەڵەیەكی باش و چاك و جوان جا ھاوڕێیەتی دەکەن و لەگەڵیدا دەبن لە جێھێشتنەکەی لە مەککە ھەتا ئەوکاتەی کەوا دەیگەیەننە ئەو شوێنەی تێیدا پارێزراوە دوور لەمەککە جا لەپاش ئەوە ئەو پیاوە موشریک و ھاوبەشدانەرە سەیری ئەو قەوم و گەلە دەکات کەوا خۆی پەنادا لەلایان جا ئەوانیش پەنایان داو نەیانکوشت و گوێشی لە کەلامی خودا بوو شوێنی دینەکەشیان نەکەوت پاش ئەوە پەیمانەکەیان لەگەڵ ھەڵنەوەشاندەوەو تا بیکوژن بە بەھانەی ئەوەی کەوا ئەو گوێی لە کەلامی خودا نەگرتووە؛ بەڵکو لەگەڵیدا بوون لە ڕۆیشتن و بەجێھێشتنەکەی لە مەککە جا خۆیان کرد بە پاسەوان بۆی ھەتا کەسێک نەیکوژێت لەبەرئەوەی ئەو لە بەجێماوانە لەوانەی کەوا مەککەیان جێھێشتووە، ھەتا ئەوکاتەی کەوا دەیگەیەننە شوێنێکی پارێزراوی دوور لەمەککە جا پێی دەڵێن خواحافیزت بیت، جا لەپاش ئەوە ئەو موشریکە سەیریان دەکات جا دەڵێت: "أشهدُ أن لا إله إلا الله وأشهدُ أن محمداً رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم، جا بەڕاستی وا ئیمانم ھێنا بەدینەکەتان و شوێنی حەقی لای ئەو پەروەردگارەکەتان کەوتم کەوا فەرمانی پێکردوون بەوەی کەوا پەیمانەکانتان ھەڵنەوەشێننەوە لەگەڵ دوژمنەکانتان، وەفەرمانی پێکردوون بەوەی کەوا پەنای موشریک و ھاوبەشدانەرەکان بدەن ئەگەر ھاتوو داوای پەنایان لێکردن پاشان پێیان دەڵێن گوێ لە کەلامی خودا بگرن، وە ئەگەر ھاتوو پشتیان ھەڵکرد ئەوا فەرمانی پێکردوون کەوا بیگەیەننە ئەو شوێنەی پارێزراوە تێیدا لەبەرئەوەی ئێوە بەڕاستی پەناتان داون، جا فەرمانی پێنەکردوون بەوەی کەوا لە قسەکەتان پاشەکشە بکەن بە بەھانەی ئەوەی کەوا موشریک و ھاوبەشدانەرەکە گوێی لەکەلامی خودا نەگرتووە جا چەندە بەڕەحم و میھرەبانە ئەوەی کەوا ئەم قورئانەی بەڕەحمەت بۆ ھەموو خەڵکی جیھان دابەزاندووە کەوا خودای ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە!".

وسلامُ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــ
[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــة الأصلية للبيـــــــــــان ]
http://www.the-greatnews.com/showthread.php?t=2764