ئیمام ناصر محمد یەمانی
‎10 - 12 - 1430 ک
‎27 - 11 - 2009 مـ
‎11:01 ئێوارە
‎ـــــــــــــــــــــ


ئەگەر ئێوە خوداتان خۆشدەوێت بۆچی شوێنی پێغەمبەرەکانی خودا ناکەون بەوەی ببن بەیەکێک لەبەندە پێشبڕکێکارەکانی لەسەر خۆشویستنی و نزیکبوونەوە لێی؟

‎بسم الله الرحمن الرحيم، السلام عليكم ورحمة الله وبركاته السلام علينا، وعلى جميع عباد الله الصالحين في الأولين وفي الآخرين وفي الملأ الأعلى إلى يوم الدّين، وسلامٌ على المرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..

جا ھەرچی پرسیارەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوە ئەوا بریتی یە لەوەی: سوێند بەخوا خوای گەورە سەرجەم پێغەمبەرەکانی ڕەوانەکردووە لە جن و ئینسان و لەھەموو ڕەگەزێکیش لەوانەی کەوا دەڕۆن لەسەر پێ یان دەفڕن بەیەک دەعوەو بانگەوازی یەکگرتووەوە جا ئایا بۆ پەرستنی کێ بووە دەعوەو بانگەوازەکەیان؟ وەڵامەکەی بۆ ھەموویان لە محکەمی کتێبدا دەبینین لەوەی خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الأنبياء:٢٥].
واتە/ ئێمه پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه نه‌کردووه‌،که وه‌حیمان بۆ نه‌ناردبێت به‌وه‌ی که‌: بێگومان هیچ خوایه‌ک نیه جگه له من و ده‌بێت هه‌ر من بپه‌رستن.

جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو پرسیارێکی ترتان ڕووبەڕوو دەکاتەوە کەئەویش بریتی یە لەوەی جا ئایا عیبادەت و بەندایەتیکردنی نێردراوو پێغەمبەرەکان چۆن بووە؟ جا دواتر وەڵامەکەی لە پەروەردگارەوە دەبینین لە محکەمی کتێبدا لەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ} صدق الله العظيم [الإسراء:٥٧].
واتە/ به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ ده‌كه‌ون و له په‌روه‌ردگاریان ده‌خوازن تا ده‌ركه‌وێت كامیان نزیکترە لەلای وه‌‌ ئه‌وانه‌ چاوه‌روان و ره‌جای ره‌حمه‌تی لێ ده‌که‌ن له سزاو تۆڵه‌شی ده‌ترسن.

جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو پرسیارێکی ترتان ڕووبەڕوو دەکاتەوە ئەویش : جا ئایا دەبینن عیبادەت و پەرستنی ئەوانەی کەوا شوێنی پێغەمبەرەکانی خوا کەوتبون جیاوازبووبێت لە عیبادرت و بەندایەتیکردنی پێغەمبەرەکانی خودا بۆ پەروەردگارەکەیان؟ وەڵامەکەی لەسەرمان بۆ ھەموویان لەخوداوە دەبینینەوە لە محکەمی کتێبەکەی لەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {يَا أيُّها الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم [المائدة:٣٥].
واتە/ ئەی ئەوانەی ئیمانتان ھێناوە تەقوای خودا بکەن و پارێزکار بن و بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە بکەون لەلای خودا.

لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانكڕاو پرسیارێکی ترتان ئاڕاستە دەکات؟ کە ئەویش بریتی یە لەوەی جا ئەگەر ئێوە خوداتان خۆشدەوێت ئەوا بۆچی شوێنی پێغەمبەرەکانی خودا ناکەون بەوەی ئێوەش ببن بەیەکێک لە بەندە پێشبڕکێکارەکانی لەسەر خۆشویستن و نزیکبوونەوە لێی؟ ئەگەر ئێوە ڕاستدەکەن لەوەی ئێوە زۆرتر لەھەموو خەڵکی زیاتر خۆشەویستیتان بۆ خودایە؟ جا ئەی لەبەرچی پێشبڕکێ کردنتان لەگەڵ نێردراوو پێغەمبەرەکانی خودا لەسەر خۆشویستنی خوداو نزیکبوونەوە لێی لەسەرخۆتان حەرام و قەدەغەکردووە تاوەکو دەرکەوێت کامەتان نزیکترە؟ جا ئەگەر وەڵامەکەتان بریتی بێت لەوەی توڕەو غەزەب بتان گرێت لەسەر ناصر محمد یەمانی بەڕەچاوکردنی بیروباوەرەکەتان لەسەر ئەوەی گوایە بۆتان نیە کەوا پێشبڕکێی نێردراوو پێغەمبەرەکانی خودا بکەن لەسەر خۆشویستنی خوداو نزیکبوونەوە لێی، جا ئەگەر بێتو ئەوە بریتی بێت لە ھۆکاری پشتھەڵکردنەکەتان لە دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی، جا ئەوکاتە من سوێند دەخۆم بەوەی کەوا لەخۆڵ دروستی کردوون ئەو خودایەی کەوا عەزیزو باڵادەست و بەخشەرە ئەو خودایەی کەوا کتێبی بۆ ئێوە دابەزاندووە بەوەی کەوا بەدڵنیاییەوە ئێوە شەریک و ھاوەڵتان بۆ خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان داناوە، وەھەرگیزیش پێغەمبەرەکانی خودا ناتوانن ھیچ سودێکتان پێبگەیەنن لە سزای خودا ئەگەر بێتو ئەوە بریتی بێت لە ھۆکاری پشتھەڵکردنتان لە دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.

وەئەی ئومەتی ئیسلام ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی خودا، بەڕاستی منی ئیمام مەھدی بەقورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای ڕاستی خودای باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری ھەمووتان ووریاو ئاگادار دەکەمەوە لە لێدان و سزایەکی توند لەلایەن خوداوە خوداش لەسەر ئەوەی دەیڵێم شایەدو وەکیلە، وا سزای خوداش زیاترو زیاتر نزیکبۆتەوە ئیوەش ھێشتا ھەر پشتھەڵدەکەن لە دەعوەو بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ شوێنکەوتنی زیکرو یادو کتێبی خودا، جا ئایا چۆن گومان دەبەن بەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {إِنَّمَا تُنْذِرُ مَنِ اتَّبَعَ الذِّكْرَ وَخَشِيَ الرَّحْمَٰنَ بِالْغَيْبِ فَبَشِّرْهُ بِمَغْفِرَةٍ وَأَجْرٍ كَرِيمٍ} صدق الله العظيم [يس:١١]؟
واتە/ بێگومان تۆ ته‌نها ده‌توانیت ئه‌وانه بێدار بکه‌یته‌وه که شوێنی قورئان و به‌رنامه‌ی خوا که‌وتوون له په‌نهانیشدا له خوا ده‌ترسن به‌و هۆیه‌وه مژده‌ی لێخۆشبوون و پاداشتی بایه‌خدار و به‌نرخ بده به‌و جۆره که‌سانه‌.

جا لەبەرچی سەرپێچی فەرمانی خودا دەکەن لەکاتێکیشدا ئێوە دەزانن بەوەی کەوا ئیمام مەھدی بەڵگەتان بەسەردا دەھێنێتەوەو قسەتان لەگەڵ دەکات بە کەلام و وتەی خودا کەوا زاناو نەزانەکانتان لێی تێدەگەن؟ ئەوەش لەبەرئەوەی من قسەتان لەگەڵ دەکەم و بەڵگەتان بەسەردا دەھێنمەوە بەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان کەوا بریتین لە بنچینەی کتێبی خودا بۆ ئەوەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان لێی تێبگەن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ منه آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أمُّ الْكِتاَبِ} صدق الله العظيم [آل‌ عمران:٧].
واتە/ ئه‌و خوایه زاتێکه که قورئانی بۆ سه‌ر تۆ نارده خواره‌وه‌ به‌شێک له ئایه‌ته‌کانی محكەم و دامه‌زراو و پایه‌دارو ڕوون و ئاشکران ئه‌وانه بنچینه‌ی کتێبەکەن.

وەھەرگیزاو ھەرگیزیش کەس تێناگات و ئەوە وەرناگرێت تەنھا خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان نەبن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُوْلُوا الأَلْبَابِ} صدق الله العظيم [البقرة:269].
واتە/ بێجگه له خاوه‌ن بیر و ژیری و ھۆشمەندەکان نەبن تێناگەن و یادەوەری وەرناگرن.

وەئەی ئومەتی ئیسلام، ئایا وادەبینن کەوا ئەگەر بێتو ئێوە وەڵامی دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بدنەوەو واز لە موبالەغەو زێدەڕەویکردن دەربارەی نێردراوو پێغەمبەرەکان بھێنن و منافەسەو پێشبڕکێی بەندە موسڵمانەکانی خوداتان کرد بەشێوەیەکی گشتی لەسەر خۆشەویستی خوداو نزیکبوونەوە لێی جا وادەزانن ئەوکاتە ئێوە گومڕابوونە و لاتان داوە لە ڕێگای ڕاست و دروست ئەگەر بێتو ئێوە وەڵامی دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی حەقتان دایەوە لەپەروەردگارەکەتان؟ کەواتە بەڵگەتان بھێنن ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن وە ڕێنمایی ناصر محمد یەمانی و بەسەرخەرەکانی بکەن بۆ ڕێگایەک کەوا چاکترو باشتر ھیدایەت و ڕێنمایی بکات و لەقسەشدا باشتر بێت ئەگەر ئێوە دەتوانن ئەنجامی بدەن! وەھەرگیزیش ئەوە ناکەن و ھەرگیزیش ناتوانن تەنھا ئەوە نەبێت کەوا کوفر بکەن پاشانیش درۆو بوختان بکەن لەسەر خودا بەغەیری ئەوەی کە دایبەزاندووە لە محکەمی کتێبەکەی یان شوێنی بوختانکاران بکەون ئەوانەی کەوا قسە دەکەن لەسەر خودا بەدرۆ لەکاتێکیشدا دەزانن، جا ھەتا کەی پشتھەڵکردن و بێدەنگی لە حەق یان ئێوە وادەبینن کەوا ناصر محمد یەمانی موبتەدیع و داھێنەرە لەدیندا بەشتێک کەوا لەدیندانیە؟ ئەی کەواتە لەبەرچی بێدەنگن لەفەتوادان دەربارەی شەئن و کاروبارو بانگەوازەکەی ناصر محمد یەمانی ئەگەرئێوە ڕاستدەکەن؟ یان ناصر محمد یەمانی قسەتان لەگەڵ دەکات بەئایەتە موتەشابیھەکان (پێکچووەکان) نەوەک بەئایەتە ڕوون و ئاشکرا محکەمەکان کەوا بریتین لە بنچینەی کتێبەکەی خودا؟ ھیھات ھیات بەڵام ئێوە بەدڵنیاییەوە دەزانن کەوا من قسەتان لەگەڵ دەکەم و بەڵگەتان بەسەردا دەھێنمەوە بە ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان کەوا بریتین لە بنچینەی کتێبەکەی خودا بۆ زاناو نەزانەکانتان بە زمانێکی عەرەبی ئاشکرا، جا ئایا تێدەگەن و عەقڵتان دەخەنەکار؟

وەئەی ئومەتی ئیسلام ھەمووتان بە نێرو مێتانەوە، لەبەرچی ئەو عەقڵەی خۆتان بەدرۆدەخەنەوە کەوا پێتان نیشان دەدات بەوەی ناصر محمد یەمانی بانگەواز دەکات بۆ حەق و ڕێنماییش دەکات بۆ ڕێگای ڕاست پاشان پشتھەڵدەکەن لە فەتواو بڕیاری عەقڵەکانتان بەحەق و دەڵێن: "بەڵکو شوێنی ئەو فەرموودانە دەکەوین کە جێگای سیقەو متمانەن لەکاتێکیشدا پشتان کردۆتە ئەو ئایەتە محکەم و ڕوون و ئاشکرایانەی کەوا بریتین لە بنچینەی کتێبەکەی خودا کەوا مایەی یادھێنانەوەیە بۆ خاوەن ژیری و تێگەیشتوو ھۆشمەندەکان؟ ئەگینا ئاگاداربن ئیمام مەھدی تانە لە ھیچ یەکێک لە سەحابەو ھاوەڵەکانی پێغەمبەری خودا نادات صلّى الله عليه وآله وسلم، پاشان بڵێم: جا لەبەرئەوەی فەرموودەکە لە ئەبی ھورەیرەوە ھاتووە جا بێم ئەبی ھورەیرە بەدرۆ بخەمەوەو تانەو تەشەری لێبدەم پەناش دەگرم بەخودا لەوەی کەوا لەو نەزانانە بم، جا ئەگەر دووڕوەکان توانیبێتیان قسەو بوختان لەسەر محمد پێغەمبەری خودا ھەڵبەستن - صلّى الله عليه وآله وسلم- جا چ شتێک ڕێی لێگرتوون لەوەی بتوانن بەھەمان شێوە قسەو بوختان دەربارەی ئەبی ھورەیرە ھەڵبەستن ئایا تێناگەن و عەقڵتان ناخەنە کار؟ بەلکو من خودی فەرموودەکە بەدرۆدەزانم مادام بە مخالفی و دژی ئایەتە محکەمەکانی کتێبەکەی خودا ھاتوووە جا ئایا ئیمان دەھێنن؟

وەئەی ئومەتی ئیسلام، سوێند بەخودا بەڕاستی من سوننەتی محمد پێغەمبەری خودا بەدرۆ ناخەمەوە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- دەشزانن لەبەرچی؟ ئەوە لەبەرئەوەی من قسەتان لەگەڵ دەکەم و دەتاندوێنم بە سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی محمد پێغەمبەری خودا -صلّى الله عليه وآله وسلّم- ڕاستەوخۆ لە خودی قورئاندا یان ئێوە نازانن بەوەی کەوا سوننەتی محمد پێغەمبەری خودا چیە صلّى الله عليه وآله وسلم؟ بزانن ئەوە بریتی یە لە سوننەتی خودا لە محکەمی کتێبەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندە گەورە دەدەرموێت: {يُرِيدُ اللّهُ لِيُبَيِّنَ لَكُمْ وَيَهْدِيَكُمْ سُنَنَ الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ وَيَتُوبَ عَلَيْكُمْ وَاللّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ} صدق الله العظيم [النساء:٢٦].
واتە/ بێگومان خوا ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێکتان بۆ ڕوون بکاته‌وه و ڕێنموویتان بکات بۆ ئه‌و سوننەت و یاساو به‌رنامانه‌ی پێش خۆتان و ته‌وبه و په‌شیمانیشتان لێ وه‌ربگرێت بەڕاستی خوا زاناو داناو کاربەجێیە‌.

بەڵکو ئەو ھات تا کتێبەکەی خوداتان بۆ ڕوونبکاتەوە وە بەھەمان شێوە مەھدی چاوەڕوانکراویش خودا ڕەوانەی کردووە تا کتێبەکەی خوداتان بۆ ڕوون بکاتەوە تا بزانن خودا چی بۆ دابەزاندوون. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [النحل:٤٤].
واتە/ وە ئێمه قورئانمان بۆ تۆ دابه‌زاند تا بۆ خه‌ڵکی ئه‌وه ڕوون بکه‌یته‌وه که بۆیان هێنراوه‌ته خواره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیر بکه‌نه‌وه‌و تێفکرن.

وە محمد پێغەمبەری خوداش ھیچ تەجاوزی نەکردووە لەکتێبەکەی خوداو سنوری تێنەپەڕاندووە لێی- صلّى الله عليه وآله وسلم- ھەروەکو خودا فەرمانی پێکردبوو لەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {۞ يَا أيُّها النّبيّ اتَّقِ اللَّهَ وَلَا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَالْمُنَافِقِينَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا ﴿١﴾ وَاتَّبِعْ مَا يُوحَىٰ إِلَيْكَ مِنْ ربّك إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا ﴿٢﴾ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا ﴿٣﴾} صدق الله العظيم [الأحزاب].
واتە/ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر لە‌خوا بترسه‌و به‌رده‌وام به‌له‌سه‌ر ته‌قواو پارێزکاری وە ملکه‌چی بێ باوه‌ڕان و دوورووه‌کان مه‌به به‌ڕاستی خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام زاناو دانایه‌ (1) وەا شوێنی ئه‌وە بکه‌وه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به‌نیگا بۆت ڕه‌وانه‌ده‌کرێت به‌ڕاستی خوا هه‌میشه ئاگاداره به‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن (2) هه‌میشه‌و به‌رده‌وام پشت به‌خوا ببه‌سته‌ ته‌نها خوا به‌سه که پشتیوان و یاریده‌ده‌ر بێت (3).

کەواتە محمد پێغەمبەری خودا -صلّى الله عليه وآله وسلّم- شوێنی زیکرو کتێبەکەی پەروەردگاری کە قورئانی گەورەیە کەوتبوو وەبەھەمان شێوە خوداو پێغەمبەرەکەی فەرمانیان پێکردوون کەوا شوێنی زیکرو کتێبەکەی بکەون جا مخالەفەو سەرپێچی و پێچەوانەو دژی فەرمانەکەی مەکەن ئەگەر ئێوە لەوخودایە ڕەحمانە دەترسن کەوا قورئانی دابەزاندووە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بلندو گەورە دەفەرموێت: {إِنَّمَا تُنْذِرُ مَنِ اتَّبَعَ الذِّكْرَ وَخَشِيَ الرَّحْمَنَ بِالْغَيْبِ فَبَشِّرْهُ بِمَغْفِرَةٍ وَأَجْرٍ كَرِيمٍ} صدق الله العظيم [يس:١١].
واتە/ بێگومان تۆ ته‌نها ده‌توانیت ئه‌وانه بێدار بکه‌یته‌وه که شوێنی قورئان و به‌رنامه‌ی خوا که‌وتوون له په‌نهانیشدا له خوا ده‌ترسن به‌و هۆیه‌وه مژده‌ی لێخۆشبوون و پاداشتی بایه‌خدار و به‌نرخ بده به‌و جۆره که‌سانه‌.

وەئەی زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکانیان، سوێند بەو خودایەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراو کوفرناکات بەوەی کەوا لەلایەن خوداوە ھاتووە بەڵکو کوفر دەکات بەوەی کەوا لەلایەن غەیری خوداوە ھاتووە لەلایەن تاغوت شەیتانی بەفرەتلێکراوەوە ئەوەی کەوا سوێندی خواردووە کەوا ڕێگری لەئێوەو ئەوانەی پێش ئێوەش بکات لەشوێنکەوتنی ڕێگای ڕاست، وە بۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقیش نیە کەوا شوێنی ھەواو ئارەزوو ویستەکانی ئێوە بکەوێت جا ھەرگیز ئێوە ناتوانن ھیچ سودێکم پێبگەیەنن لەلایەن خوداوە، وەھەرگیزاو ھەرگیزیش گوێڕایەڵیتان ناکەم وە شوێنی ئەوەش دەکەوم بە سوێندخواردنی مەھدی چاوەڕوانکراو بەپەروەردگارەکەی کە خودای تاک و قەھارە بەسوێند خواردنی عەبدێکی چاکەکاری شوێنکەوتە بۆ زیکرو کتێبەکەی خودا نەوەک سوێندی کافرێک و بێباوەڕێک پێی یان خراپەکارێک بەوەی کەوا بەڕاستی من ھەرگیزاو ھەرگیز بۆ ھەمیشە گوێڕایەڵیتان ناکەم ھەتا ئەگەر تەنانەت سەرجەمی بەشەریش لەدژی مەھدی چاوەڕوانکراو بوەستنەوە وەھەتا ئەگەر تەنانەت ھەموو موڵک و ماڵ و مەلەکوتی ناوچەو شوێنەکانیشتانم بێننە بەردەستم ئەوا ھەررگیز ئەوە ھیچم بۆ زیاد ناکات تەنھا ئیمان و جێگیربوون نەبێت لەبەرئەوەی من لەوانەم کەوا دڵنیابوون بەوەی کەوا پەروەردگارم فێری کردووم وە وەکو ئەو خەڵکانە نیم کەوا بەئایەت و نیشانەکانی خودا دڵنیانین وە قسەکانیان لەسەر خودا بەگومان و دوودڵیە کەوا ئەگەری ڕاست و ھەڵە ھەڵدەگرن پەناش دەگرم بەخودا لەوەی کەوا لەو نەزانانە بم.

وەئەی ئومەتی ئیسلام بەڕاستی منی مەھدی چاوەڕوانکراو بڕیارو فەتوا بۆ ھەمووتان دەدەم بەوەی ئەوەی کەوا کوفر بەدەعوەو بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بکات لەسەرجەم موفتی ناوچەو شوێنەکان و وتاربێژی مینبەرەکان جا ئەوکاتە شاھێد بن بەوەی کەوا ئەو کەسە کوفری کردووە بە کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە وە ئەو کەسە شوێنی کتێبی شەیتانی نەفرەتلێکراو کەوتووە وە شەیتان بریتی یە لە وەلی و یارو یاوەری لەجیاتی خودا ھەروەکو جالجاڵۆکەیەکە کەوا ماڵێکی بنیات ناوە لەکاتێکدا فشۆڵترین و بێسەروبەرترین ماڵ ماڵی جاڵجاڵۆکەیە ئەوەش لەبەرئەوەی پشتی ھەڵکردووە لە پەتی پتەوی خودا کە خاوەنی بەهێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌و دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕە که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نی یه و هه‌میشه پته‌و و دامه‌زراوه کە قورئانی گەورەیە ئەو کتێبەی کەوا خودا فەرمانی پێ بە ئیمانداران کردووە لە محکەمی کتێبەکەی بەوەی کەوا بەتوندی دەستی پێوەبگرن ھەموویان کە بەڵگەی دیارو ئاشکرایە لە پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {يَا أيُّها النّاس قَدْ جَاءَكُمْ بُرْهَانٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُبِينًا ﴿١٧٤﴾ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ منه وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا ﴿١٧٥﴾} صدق الله العظيم [النساء].
واته‌/ ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکراتان بۆ هاتووه‌و نوورو ڕووناکیه‌کی ئاشکراشمان بۆ دابه‌زاندوون (که قورئان)ه‌ (١٧٤) جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خوا هێناوه و ده‌ستیان پێوه‌ گرتووه‌ ئه‌وه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا خوا ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆیه‌وه و هیدایه‌ت و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ لای خۆی له ڕێگه‌ی ڕێبازێکی ڕاست و دروسته‌وه‌ (١٧٥).

وەئەی زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکانیان بەڕاستی من خودا دەکەم بەشاھێد بەسیشە کەوا خودا شاھێد بێت لەسەر ئەوەی کەوا من بانگتان دەکەم بۆ شوێنکەوتنی محکەمی کتێبەکەی خودا قورئانیگەورە وە بۆ کوفر کردن بە وەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی محکەمی کتێبەکەی خودا قورئانی گەورەیە جا ئەگەر لە سوننەتی نەبەویدا بێت یان لە تەورات یان لەئینجیل ئەوەش لەبەرئەوەی قورئانی گەورە بەڕاستی خودا زاڵی کردووە بەسەر تەورات و ئینجیل و سوننەتی نەبەویدا جا کردوویەتی بە مەرجەع بۆ ھەموویان ئەگەر ئێوە ئیمانتان بە محکەمی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە ھەیە کەوا دەفەرموێت: {وَكَيْفَ يُحَكِّمُونَكَ وَعِندَهُمُ التَّوْرَاةُ فِيهَا حُكْمُ اللَّـهِ ثُمَّ يَتَوَلَّوْنَ مِن بَعْدِ ذَٰلِكَ ۚ وَمَا أُولَـٰئِكَ بِالْمُؤْمِنِينَ ﴿٤٣﴾إِنَّا أَنزَلْنَا التَّوْرَاةَ فِيهَا هُدًى وَنُورٌ ۚ يَحْكُمُ بِهَا النَّبِيُّونَ الَّذِينَ أَسْلَمُوا لِلَّذِينَ هَادُوا وَالرَّبَّانِيُّونَ وَالْأَحْبَارُ بِمَا اسْتُحْفِظُوا مِن كِتَابِ اللَّـهِ وَكَانُوا عَلَيْهِ شُهَدَاءَ ۚ فَلَا تَخْشَوُا النَّاسَ وَاخْشَوْنِ وَلَا تَشْتَرُوا بِآيَاتِي ثَمَنًا قَلِيلًا ۚ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللَّـهُ فَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ﴿٤٤﴾وَكَتَب ْنَا عَلَيْهِمْ فِيهَا أَنَّ النَّفْسَ بِالنَّفْسِ وَالْعَيْنَ بِالْعَيْنِ وَالْأَنفَ بِالْأَنفِ وَالْأُذُنَ بِالْأُذُنِ وَالسِّنَّ بِالسِّنِّ وَالْجُرُوحَ قِصَاصٌ ۚفَمَن تَصَدَّقَ بِهِ فَهُوَ كَفَّارَةٌ لَّهُ ۚ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللَّـهُ فَأُولَـٰئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ﴿٤٥﴾وَقَفَّيْنَا عَلَىٰ آثَارِهِم بِعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ التَّوْرَاةِ ۖ وَآتَيْنَاهُ الْإِنجِيلَ فِيهِ هُدًى وَنُورٌ وَمُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ التَّوْرَاةِ وَهُدًى وَمَوْعِظَةً لِّلْمُتَّقِينَ ﴿٤٦﴾وَلْيَحْكُمْ أَهْلُ الْإِنجِيلِ بِمَا أَنزَلَ اللَّـهُ فِيهِ ۚ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللَّـهُ فَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ ﴿٤٧﴾وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ ۖ فَاحْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللَّـهُ ۖوَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ عَمَّا جَاءَكَ مِنَ الْحَقِّ ۚ لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا ۚ وَلَوْ شَاءَ اللَّـهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَـٰكِن لِّيَبْلُوَكُمْ فِي مَا آتَاكُمْ ۖ فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ ۚ إِلَى اللَّـهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ ﴿٤٨﴾وَأَنِ احْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللَّـهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ وَاحْذَرْهُمْ أَنْ يَفْتِنُوكَ عَن بَعْضِ مَا أَنزَلَ اللَّـهُ إِلَيْكَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا فَاعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ اللَّـهُ أَنْ يُصِيبَهُم بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ ﴿٤٩﴾أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّـهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ ﴿٥٠﴾}صدق الله العظيم [المائدة].
واتە/ ئه‌وانه چۆن دێن و تۆ ده‌که‌ن به دادوه‌ر، له‌کاتێکدا خۆیان ته‌وراتیان لایه‌و فه‌رمانی خوا به‌روونی تیادایه‌ پاشان پشتی تێده‌که‌ن دوای ئه‌وه‌ی که (حوکم و فه‌رمانی خوایان بۆ ده‌رده‌که‌وێت) دیاره ئه‌وانه هه‌ر ئیماندار نین (43) به‌ڕاستی ئێمه کاتێک ته‌وراتمان نارده خواره‌وه ڕێنموویی تیادا بوو نوور و ڕووناکیش بوو ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی که هه‌میشه ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار بوون حوکمی ئه‌وانه‌یان پێده‌کرد که ببونه جوله‌که‌، هه‌روه‌ها زانا په‌روه‌ردگار ناسه‌کانیان و زانا شه‌رع ناسه‌کانیشیان حوکمیان ده‌کرد به‌وه‌ی داوایان لێکرابوو بیپارێزن که ئه‌ویش کتێبی خوا (ته‌وراته‌)، هه‌روه‌ها شایه‌تیش بوون له‌سه‌ری که‌واته له خه‌ڵکی مه‌ترسن به‌ڵکو ته‌نها له من بترسن ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی من به‌نرخێکی که‌م مه‌فرۆشن جا ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری به‌و به‌رنامه‌یه نه‌کات که خوا دایبه‌زاندووه، ئائه‌وانه بێ باوه‌ڕن (44) وەتێیدا پێویستمان کردووەو نوسیومانە له‌سه‌ریان که به‌ڕاستی نەفس بە نەفسەو چاو بەچاوەو لوت بەلوتەو گوێ بە گوێ یەو ددان بە ددانە برین و زامه‌کانیش هه‌روه‌ها تۆڵه‌یان به‌گوێره‌ی خۆی بۆ ده‌سه‌نرێته‌وه جا ئه‌وه‌ی له تاوانبار خۆش ببێت ئه‌و چاوپۆشی و لێخۆشبوونه ده‌بێته که‌فاره‌تی گوناهانی بێگومان ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری نه‌کات به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که خوا دایبه‌زاندوه‌ ئا ئه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن (45) ئینجا به‌شوێن ئاسه‌واری پێغه‌مبه‌رانیان عیسای کوڕی مه‌ریه‌ممان هێنا که ڕاستی ته‌وراتی ده‌رده‌خست و پشتیوانی لێده‌کردو ئینجیلیشمان پێدا که هیدایه‌ت و نوور و ڕووناکی تێدایه و پشتگیریی ته‌وراتی پێش خۆیه‌تی هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ئامۆژگاریه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له خوا ده‌ترسن و پارێزکارن (46) ده‌با شوێنکه‌وتووانی ئینجیل به‌و ڕێنموویی و ئامۆژگاریانه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن که خوا له ئینجیلدا دایبه‌زاندوه ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری نه‌کات به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که خوا دایبه‌زاندوه‌ جا ئا ئه‌وانه ناپاک و تاوانبارو له سنوور ده‌رچوون (47) ئێمه قورئانمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌کدا بۆ تۆ دابه‌زاندووه‌ ڕاستی و دروستی کتێبه‌کانی پێش خۆیشی دیاری ده‌کات و زاڵە به‌سه‌ر هه‌موویاندا به‌و به‌رنامه‌یه‌ی خوا ناردوویه‌تی داوه‌ریی بکه له نێوانیانداو شوێن ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان مه‌که‌وه‌و له‌و حه‌قه لامه‌ده که بۆت ڕه‌وانه کراوه‌ بۆ هه‌موو لایه‌کتان ھەمان شەریعەت و به‌رنامەمان بڕیارداوه خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه هه‌ر هه‌مووتانی ده‌کرده یه‌ک ئوممه‌ت و گه‌لێکی یه‌ک پارچه‌، به‌ڵام تا تاقیتان بکاته‌وه له‌وه‌ی پێی به‌خشیوون ده‌ی که‌واته زۆر به‌په‌له‌بن و پێشبڕکێ بکه‌ن بۆ هه‌موو خێرو چاکه‌یه‌ک، دڵنیاش بن که هه‌مووتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا ئه‌و کاته هه‌واڵی ته‌واوتان ده‌داتێ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌بوو (48) وە داوه‌ری بکه به‌و به‌رنامه‌یەی که له‌لایه‌ن خواوه بۆت دابه‌زیووه‌ شوێنی ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان مه‌که‌وه‌ وریابه نه‌وه‌کو ئه‌وان ڕێت لێ هه‌ڵه بکه‌ن له هه‌ندێک له‌و ڕێنمووییانه‌ی که خوا بۆی ناردوویت جا ئه‌گه‌ر و پشتیان هه‌ڵکرد ئه‌وه بزانه به‌ڕاستی خوا ده‌یه‌وێت گیرۆده‌ی سه‌رئه‌نجامی هه‌ندێک له گوناهه‌کانی خۆیانیان بکات بێگومان زۆربه‌ی خه‌ڵکی یاخی و سه‌رکه‌ش و تاوانبارن (49) ئایا ئه‌وانه حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جاهیلیه‌ت و نه‌فامیان ده‌وێت و ئه‌ویان لاپه‌سه‌نده‌؟! کێ هه‌یه به‌قه‌ده‌ر خوا حوکمی جوان و چاک و به‌جێ بێت لای ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌وردیی سه‌رنج ده‌ده‌ن و گەلێک کەوا دڵنیا دەبن. (50).

وەئەی زانایانی موسڵمانان لە موفتی ناوچەو شوێنەکان و وتاربێژی مینبەرەکان، لەبەرچی پشتدەکەنە دەعوەو بانگەواز بۆ لای حوکم کردن بە کتێبی خودا ئەگەر ئێوە ئیمانتان بەکتێبە پارێزراوەکەی خودا ھەبێت لەبەردەستتان کەقورئانی گەورەیە؟ یان ئێوە لەیەھودیەکانن لەوانەی کەوا پشتیان کردە دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بە کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە لەسەردەمی دابەزینیدا! ودای بڵندو بەرزو گەورەش فەرموویەتی:{إِنَّ الدّين عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ وَمَا اخْتَلَفَ الَّذِينَ أُوْتُواْ الْكِتَابَ إِلاَّ مِن بَعْدِ مَا جَاءهُمُ الْعِلْمُ بَغْياً بَيْنَهُمْ وَمَن يَكْفُرْ بِآيَاتِ اللّهِ فَإِنَّ اللّهِ سَرِيعُ الْحِسَابِ (19)} صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ به‌ڕاستی دین و ئاینی په‌سه‌ند لای خوا ئیسلامه‌ ئه‌وانه‌ش که کتێبه (ئاسمانیه‌کانیان) دراوه‌تێ، جیاوازیان له نێواندا په‌یدا نه‌بووه مه‌گه‌ر له دوای ئه‌وه‌ی زانست و زانیاری ته‌واویان بۆ هاتووه ئه‌مه‌ش به‌هۆی سته‌م و دەستدرێژی کردنیان له نێو خۆیان جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به فه‌رمان و ئایه‌ته‌کانی خوا نه‌بێت ئه‌وه بێگومان خوا به‌خێرایی حسابی خۆی ده‌کات له‌گه‌ڵیاندا.

‎{أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوْتُواْ نَصِيباً مِّنَ الْكِتَابِ يُدْعَوْنَ إِلَى كِتَابِ اللّهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ يَتَوَلَّى فَرِيقٌ مِّنْهُمْ وَهُم معرضونَ (23) ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُواْ لَن تَمَسَّنَا النَّار إِلاَّ أَيَّاماً مَّعْدُودَاتٍ وَغَرَّهُمْ فِي دِينِهِم مَّا كَانُواْ يَفْتَرُونَ (24)} صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ ئایا نابینی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شێک له کتێبی ئاسمانیان پێدراوه کاتێک بانگ ده‌کرێن بۆ لای کتێبی خوا تا حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی بکات له نێوانیاندا پاشان ده‌سته‌یه‌کیان پشت هه‌ڵده‌که‌ن و له کاتێکدا ئه‌وان سه‌رپێچیکه‌رن (23) بۆیه‌ش (واده‌که‌ن) چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان ده‌یانووت: هه‌رگیز ئاگری دۆزه‌خ چه‌ند ڕۆژێکی که‌م نه‌بێت به‌ر له‌شمان ناکه‌وێت و ئه‌وه‌ی له ئاینه‌کانیاندا بۆ خۆیان هه‌ڵبه‌ستبوو سه‌ری لێ شێواندن و ته‌فره‌ی دان (24).

‎{كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمنكر وَتُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَلَوْ آمَنَ أَهْلُ الْكِتَابِ لَكَانَ خَيْراً لَّهُم مِّنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ (110) لَن يَضُرُّوكُمْ إِلاَّ أَذًى وَإِن يُقَاتِلُوكُمْ يُوَلُّوكُمُ الأَدُبَارَ ثُمَّ لاَ يُنصَرُونَ (111) ضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ الذِّلَّةُ أَيْنَ مَا ثُقِفُواْ إِلاَّ بِحَبْلٍ مِّنْ اللّهِ وَحَبْلٍ مِّنَ النّاس وَبَآؤُوا بِغَضَبٍ مِّنَ اللّهِ وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ الْمَسْكَنَةُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُواْ يَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللّهِ وَيَقْتُلُونَ الأَنبِيَاءَ بِغَيْرِ حقّ ذَلِكَ بِمَا عَصَوا وَّكَانُواْ يَعْتَدُونَ (112)} صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ ئێوه چاکترین ئوممه‌تێکن که (بۆ سوودی) خه‌ڵکی هێنراونه‌ته مه‌یدانه‌وه‌ چونکه فه‌رمان به‌چاکه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌که‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان بەخوا ده‌هێنن خۆ ئه‌گه‌ر خاوه‌نانی کتێب باوه‌ڕیان بهێنایه ئه‌وه چاکتر بوو بۆیان هه‌یانه ئیماندارن به‌ڵام زۆربه‌یان فاسق و گوناهبارو تاوانکارن (110) هه‌رگیز ناتوانن زیانتان لێبده‌ن مه‌گه‌ر ئازارێکی که‌م و ئه‌گه‌ر بشجه‌نگن لە دژتان پشتتان لێهه‌ڵده‌که‌ن و هه‌ڵدێن له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌وتوو نابن (111) (جووله‌که‌) زه‌لیلیی و ڕیسواییان بۆ بڕیاردراوه له هه‌ر کوێ جێگیر بن مه‌گه‌ر له سایه‌ی ئاینی خوادا بحه‌وێنه‌وه و یان به‌خۆ هه‌ڵواسین به‌خه‌ڵکیدا بۆ یارمه‌تیدانیان، یان پشتگرتنیان ئه‌وانه شایسته‌ی خه‌شم و قینی‌ خوا بوون و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی به‌شیانه‌ چونکه ئه‌وانه بڕوایان نیه به‌ئایه‌ته‌کانی خواو پێغه‌مبه‌رانیش به ناحه‌ق ده‌کوژن ئه‌م یاخی بوون و سه‌رشۆڕیه‌یان به‌هۆی سه‌رپێچی و گوناهباریانه‌وه‌یه‌ ئه‌وانه هه‌میشه له سنوور ده‌رده‌چوون و دوژمنایەتی دەکەن (112)

‎{لَّقَدْ سَمِعَ اللّهُ قَوْلَ الَّذِينَ قَالُواْ إنَّ اللّهَ فَقِيرٌ وَنَحْنُ أَغْنِيَاء سَنَكْتُبُ مَا قَالُواْ وَقَتْلَهُمُ الأَنبِيَاءَ بِغَيْرِ حقّ وَنَقُولُ ذُوقُواْ عَذَابَ الْحَرِيقِ (181) ذَلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ اللّهَ لَيْسَ بِظَلاَّمٍ لِّلْعَبِيدِ (182) الَّذِينَ قَالُواْ إنَّ اللّهَ عَهِدَ إِلَيْنَا أَلاَّ نُؤْمِنَ لِرَسُولٍ حَتَّىَ يَأْتِيَنَا بِقُرْبَانٍ تَأْكُلُهُ النَّار قُلْ قَدْ جَاءكُمْ رُسُلٌ مِّن قَبْلِي بِالبيّنات وَبِالَّذِي قُلْتُمْ فَلِمَ قَتَلْتُمُوهُمْ إِنْ كنتم صَادِقِينَ (183)} صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ سوێند بێت بێگومان خوای په‌روه‌ردگار گوفتاری (نابه‌جێی) ئه‌وانەی بیست که وتیان: خوا هه‌ژاره و ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین ئێمه ئه‌و گوفتارانه یاداشت و تۆمار ده‌که‌ین له‌سه‌ریان هه‌روه‌ها کوشتنی پێغه‌مبه‌ران به ده‌ستی ئه‌وان به ناحه‌ق (له دۆزه‌خیشدا) پێیان ده‌ڵێین بچێژن سزای ئاگری سوتێنه‌ر (181) ئه‌و سزایه له ده‌ره‌نجامی ده‌ست پێشخه‌ری خۆتاندایه‌ چونکه به‌ڕاستی خوا هیچ جۆره سته‌مێک له به‌نده‌کان ناکات (182) (ئه‌و جووله‌کانه‌ی) ده‌ڵێن خوا په‌یمانی داوه به ئێمه که به هیچ پێغه‌مبه‌رێک باوه‌ڕ نه‌که‌ین تاقوربانیه‌کمان بۆ نه‌هێنێت و (نه‌یبینین) ئاگر ده‌یخوات و ده‌یسوتێنێت و له ناوی ده‌بات پێیان بڵێ خۆ ژماره‌یه‌ک پێغه‌مبه‌ر له پێش منه‌وه ڕه‌وانه‌کران بۆتان به‌چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکراوه و به‌و داخوازیه‌شه‌وه که‌وتتان جا بۆ کوشتانن ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن؟! (183).

‎{أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُواْ نَصِيباً مِّنَ الْكِتَابِ يُؤْمِنُونَ بِالْجِبْتِ وَالطَّاغُوتِ وَيَقُولُونَ لِلَّذِينَ كَفَرُواْ هَؤُلاء أَهْدَى مِنَ الَّذِينَ آمَنُواْ سَبِيلاً (51) أُوْلَـئِكَ الَّذِينَ لَعَنَهُمُ اللّهُ وَمَن يَلْعَنِ اللّهُ فَلَن تَجِدَ له نصيراً (52)} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌وانه‌ی که به‌شێک له کتێبی ئاسمانی پێدراوه (که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) باوه‌ڕیان به‌ فاڵچی و جادووگه‌رو بت و په‌یکه‌رو شه‌یتان و... هه‌یه و ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن ئه‌وانه چاکترن و ڕێبازی ڕاستتریان گرتووه‌ تا ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان (به‌ئاینی ئیسلام هێناوه‌) (51) ئه‌وانە که‌سانێکن خوا نه‌فرینی لێکردوون که‌سێکیش خوا نه‌فرینی لێ بکات ئه‌وه هه‌رگیز هیچ که‌ست ده‌ست ناکه‌وێت بیکه‌یته پشتیوانی (52).

‎{أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ آمَنُواْ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ يُرِيدُونَ أنْ يَتَحَاكَمُواْ إِلَى الطَّاغُوتِ وَقَدْ أُمِرُواْ أنْ يَكْفُرُواْ بِهِ وَيُرِيدُ الشَّيْطَانُ أنْ يُضِلَّهُمْ ضَلاَلاً بَعِيداً (60) وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْاْ إِلَى مَا أَنزَلَ اللّهُ وَإِلَى الرَّسُولِ رَأَيْتَ الْمُنَافِقِينَ يَصُدُّونَ عَنكَ صُدُوداً (61)} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ ئایا نه‌تڕوانیووه‌ته ئه‌وانەی لافی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن گوایه به‌ڕاستی باوه‌ڕیان هێناوه به‌وه‌ی که بۆ تۆ ڕه‌وانه‌کراوه و به‌وه‌ش که پێش تۆ ڕه‌وانه‌کراوه (بۆ پێغه‌مبه‌ران)! که‌چی ده‌یانه‌وێت ڕووبکه‌نه تاغوت تا دادوه‌ریان له نێواندا بکه‌ن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بکه‌ن له‌کاتێکدا به ڕاستی فه‌رمانیان پێدراوه که باوه‌ڕیان به (تاغوت) نه‌بێت، شه‌یتانیش ده‌یه‌وێت گومڕایان بکات به‌گومڕاییه‌کی دوورو بێ سنوور (60) کاتێکیش پێیان بوترێ وه‌رن بۆ لای ئه‌و (قورئانه‌ی) که خوا ناردوویه‌تی یه خواره‌وه و بۆ لای پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی که‌چی ده‌بینی دووڕووه‌کان پشتت تێده‌که‌ن و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕن و ڕێت لێدەگرن به‌ته‌واوی (61).

‎{وَلَوْ أَنَّا كَتَبْنَا عَلَيْهِمْ أَن اقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ أَوِ اخْرُجُواْ مِن دِيَارِكُم مَّا فَعَلُوهُ إِلاَّ قَلِيلٌ مِّنْهُمْ وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُواْ مَا يُوعَظُونَ بِهِ لَكَانَ خَيْراً لَّهُمْ وَأَشَدَّ تَثْبِيتاً (66)} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێمه پێویستمان بکردایه له‌سه‌ریان که خۆتان بکوژن (ھەندێکتان شەربکەن لەگەڵ ھەندێکتان) یان له وڵات و نیشتمانتان ده‌رچن ئه‌وه‌یان نه‌ده‌کرد، مه‌گه‌ر که‌مێکیان نه‌بێت جا ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وانه به‌گوێره‌ی ئامۆژگاری و فرمانی ئێمه ڕه‌فتاریان بکردایه‌ ئه‌وه چاکتر بوو بۆیان و دامه‌زراوترو چه‌سپاوتر ده‌بوون له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستی.

‎{يَسْأَلُكَ أَهْلُ الْكِتَابِ أَنْ تُنَزِّلَ عَلَيْهِمْ كِتَاباً مِّنَ السَّمَاءِ فَقَدْ سَأَلُواْ مُوسَى أَكْبَرَ مِن ذَلِكَ فَقَالُواْ أَرِنَا اللّهِ جَهْرَةً فَأَخَذَتْهُمُ الصَّاعِقَةُ بِظُلْمِهِمْ ثُمَّ اتَّخَذُواْ الْعِجْلَ مِن بَعْدِ مَا جَاءتْهُمُ البيّنات فَعَفَوْنَا عَن ذَلِكَ وَآتَيْنَا مُوسَى سُلْطَاناً مُّبِيناً (153) وَرَفَعْنَا فَوْقَهُمُ الطُّورَ بِمِيثَاقِهِمْ وَقُلْنَا لَهُمُ ادْخُلُواْ الْبَابَ سُجَّداً وَقُلْنَا لَهُمْ لاَ تَعْدُواْ فِي السَّبْتِ وَأَخَذْنَا مِنْهُم مِّيثَاقاً غَلِيظاً (154) فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَاقَهُمْ وَكُفْرِهِم بَآيَاتِ اللّهِ وَقَتْلِهِمُ الأَنْبِيَاءَ بِغَيْرِ حقّ وَقَوْلِهِمْ قُلُوبُنَا غُلْفٌ بَلْ طَبَعَ اللّهُ عَلَيْهَا بِكُفْرِهِمْ فَلاَ يُؤْمِنُونَ إِلاَّ قَلِيلاً (155) وَبِكُفْرِهِمْ وَقَوْلِهِمْ عَلَى مَرْيَمَ بُهْتَاناً عَظِيماً (156) وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِيحَ عِيسَى ابن مريم رَسُولَ اللّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَـكِن شُبِّهَ لَهُمْ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُواْ فِيهِ لَفِي شَكٍّ منه مَا لَهُم بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِلاَّ اتِّبَاعَ الظَّنِّ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِيناً (157)} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ خاوه‌نانی کتێب داوای ئه‌وه‌ت لێده‌که‌ن که له ئاسمانه‌وه کتێبێکیان بۆ دابه‌زێنیت جا ئه‌وانه به‌ڕاستی داوای له‌وه گه‌وره‌تریان له موسا کرد، وتیان ده‌مانه‌وێت خوامان به‌ئاشکرا نیشان بده‌یت ئهو‌سا هه‌وره بروسکه‌ لێیدان له سه‌رئه‌نجامی ئه‌و سته‌مه ناڕه‌وایه‌و (ئه‌و داخوازیه نادروسه‌یاندا) که‌چی له‌وه‌ودوا گوێره‌که په‌رستیانکرد له دوای ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه و موعجیزه ئاشکرایانه که بۆیان هات، جا له‌وه‌شیان خۆش بووین و به‌ڵگه‌و موعجیزه و به‌رنامه‌ی ئاشکرامان به‌خشی به موسا (تا ڕێنمووییان بکات) (153) بۆ چه‌سپاندن و وه‌رگرتنی په‌یمانه‌که کێوی (طور) مان به‌رز کرده‌وه به‌سه‌ریانداو پێمان وتن که له ده‌روازه‌ی شاری (قدس)ه‌وه به‌سوژده‌وه بچنه ژوره‌وه (هه‌روه‌ها فرمانمانداو) وتمان له ڕۆژانی شه‌موواندا ده‌ستدرێژی مه‌که‌ن و (ڕاوه ماسی مه‌که‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌) په‌یمانێکی توندو به‌هێزمان لێوه‌رگرتن (154) ئینجا به‌هۆی په‌یمان شکاندنیان و بێ باوه‌ڕیان به‌ئایه‌ته‌کانی خواو کوشتنی به‌ناحه‌قی پێغه‌مبه‌ران له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه و ئه‌و قسه‌یه‌شیان که ده‌ڵێن دڵی ئێمه داخراوه و به‌رگی پێوه‌یه نه‌خێر به‌ڵکو خوا مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونیاندا به‌هۆی بێ باوه‌ڕ بوونیانه‌وه‌ جا هه‌ر بۆیه که‌مێکیان نه‌بێت باوه‌ڕناهێنن (155) وە به‌هۆی بێ باوه‌ڕ بوون و ئه‌و بوختانه گه‌وره‌یه‌ی که بۆ مه‌ریه‌م هه‌ڵیانبه‌ست (156) به‌هۆی ئه‌و قسه‌یه‌شیان که ده‌یانوت به ڕاستی ئێمه مه‌سیح پێغه‌مبه‌ری خوا عیسای کوڕی مه‌ریه‌ممان کوشتووه‌ که‌چی له‌ڕاستیدا نه‌کوشتوویانه‌و نه له قه‌ناره‌و خاچیانداوە به‌ڵکو لێیان تێکچووه و (که‌سێکی تریان لەخاچداوە له بری ئه‌و کەلاشەیەکی مردوو بوو لەشێوەی ئەو) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بیرو بۆچوونی جیاوازیان له‌و کێشه‌یه‌دا هه‌یه‌، خۆشیان له گوماندان تیایدا و ئه‌وانه هیچ زانستێکی ڕاستیان نیه له‌و باره‌یه‌وه‌ جگه له شوێنکه‌وتنی گومان نه‌بێت و به‌دڵنیاییه‌وه (ده‌ڵێین) که نه‌یانکوشتووه‌و بۆیان نه‌کوژراوه‌ (157).

‎{وَإِن مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ إِلاَّ لَيُؤْمِنَنَّ بِهِ قَبْلَ مَوْتِهِ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكُونُ عَلَيْهِمْ شهيداً (159) فَبِظُلْمٍ مِّنَ الَّذِينَ هَادُواْ حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ طَيِّبَاتٍ أُحِلَّتْ لَهُمْ وَبِصَدِّهِمْ عَن سَبِيلِ اللّهِ كَثِيراً (160)} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ هیچ که‌سێک نیه له خاوه‌نانی کتێب، که باوه‌ڕ نه‌هێنێت به عیسا پێش مردنی وە له ڕۆژی قیامه‌تیشدا شایه‌ته به‌سه‌ریانه‌وه (159) جا به‌هۆی زوڵم و سته‌مێک له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی که بوونه‌ته جوو و به‌هۆی ئه‌وه‌ی که زۆر کۆسپیان ده‌خسته به‌ر ڕێبازی خوا، ئێمه هه‌ندێک نازو نیعمه‌تی پاکمان لێ حه‌رام کردن که پێشتر بۆیان حه‌ڵاڵ بوو (واتە بەناچاری لەسەرخۆیان حەرام دەکرد چونکە پێی نەخۆشدەکەوتن) (160).

‎{يَا قَوْمِ ادْخُلُوا الأرض المُقَدَّسَةَ الَّتِي كَتَبَ اللّهُ لَكُمْ وَلاَ تَرْتَدُّوا عَلَى أَدْبَارِكُمْ فَتَنقَلِبُوا خَاسِرِينَ (21)} صدق الله العظيم [المائدة].
واتە/ ئه‌ی قه‌وم و گەلەکەم بچنه ناو ئه‌و زه‌ویه پیرۆزه‌وە که خوا پێویستی کرد لەسەرتان بچنه ناوی پاشگه‌ز مه‌بنه‌وه‌و پاشه‌کشێ مه‌که‌ن تا خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن.

‎{مِنْ أَجْلِ ذَلِكَ كَتَبْنَا عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنَّهُ مَن قَتَلَ نَفْساً بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الأرض فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النّاس جَمِيعاً وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النّاس جَمِيعاً وَلَقَدْ جَاءتْهُمْ رُسُلُنَا بِالبيّنات ثُمَّ إنَّ كَثِيراً مِّنْهُم بَعْدَ ذَلِكَ فِي الأرض لَمُسْرِفُونَ (32)} صدق الله العظيم [المائدة].
واتە/ له‌به‌ر ئەوە ئێمه پێویستمان کرد له‌سه‌ر نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌وه‌ی که‌سێک به‌ناحه‌ق بکوژێت و له جیاتی کوژراوێک نه‌بێت یان فەسادو گوناهو تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌نجام نه‌دابێت له‌زه‌ویدا ئه‌وه وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کوشتبێت ئه‌وه‌ش که‌سێک له مه‌رگ ڕزگار بکات، هه‌روه‌ک ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌ڵکی له‌مه‌رگ ڕزگار کردبێت و ژیانی پێ به‌خشی بن سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانمان به به‌ڵگه‌و موعجیزه‌ی ئاشکراو دیاره‌وه هاتووه بۆ لایان که‌چی زۆربه‌یان دوای ئه‌و ڕێنمووییانه‌ هه‌ر زیاده‌ڕه و بوون له‌م سه‌ر زه‌مینه‌دا له سته‌م و کوشتنی ناحه‌قدا.

‎{يَا أيُّها الرَّسُولُ لاَ يَحْزُنكَ الَّذِينَ يُسَارِعُونَ فِي الْكفر مِنَ الَّذِينَ قَالُواْ آمَنَّا بِأَفْوَاهِهِمْ وَلَمْ تُؤْمِن قُلُوبُهُمْ وَمِنَ الَّذِينَ هِادُواْ سَمَّاعُونَ لِلْكَذِبِ سَمَّاعُونَ لِقَوْمٍ آخَرِينَ لَمْ يَأْتُوكَ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ مِن بَعْدِ مَوَاضِعِهِ يَقُولُونَ إِنْ أُوتِيتُمْ هَـذَا فَخُذُوهُ وَإِن لَّمْ تُؤْتَوْهُ فَاحْذَرُواْ وَمَن يُرِدِ اللّهُ فِتْنَتَهُ فَلَن تَمْلِكَ له مِنَ اللّهِ شيئاً أُوْلَـئِكَ الَّذِينَ لَمْ يُرِدِ اللّهُ أنْ يُطَهِّرَ قُلُوبَهُمْ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ (41)} صدق الله العظيم [المائدة].
واتە/ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر با غه‌مبارت نه‌کات ئه‌وانه‌ی که به‌په‌له به‌ده‌م بێ باوه‌ڕی و بێ دینیه‌وه ده‌چن له‌وانه‌ی که به‌ده‌م و زار ده‌ڵێن باوه‌ڕمان هێناوه‌ به‌ڵام دڵیان باوه‌ڕی نه‌هێناوه‌ هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش که بوونه‌ته جوله‌که و زۆر گوێگرن بۆ درۆو ده‌له‌سه‌ زۆر گوێبیستن بۆ خه‌ڵکی تریش (که خوانه‌ناسن و) نه‌هاتوون بۆ لات قسه ده‌گۆڕن و قسه وه‌کو خۆی ناگێڕنه‌وه‌، یاخود ئاوه‌ژووی ده‌که‌ن دوای ئه‌وه‌ی جێی خۆی گرتبوو (ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵک ده‌نێرن بۆ لای پێغه‌مبه‌رو پێی) ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئاوا بڕیاریدا لێی وه‌ربگرن ئه‌گه‌ر وانه‌بوو هوشیار بن جا ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره بیه‌وێت تووشی تاقیکردنه‌وه و سزای بکات ئه‌وه هه‌رگیز تۆ خاوه‌نی هیچ شتێک نابیت له‌لایه‌ن خواوه بۆ ڕزگار بوونی ئه‌و، ئا ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن خوا نه‌یویستووه دڵیان پاک و خاوێن بکاته‌وه ئه‌وانه له دنیادا سه‌رشۆڕیی و شه‌رمه‌زاریی به‌شیانه‌ له قیامه‌تیشدا سزای سه‌خت و گه‌وره چاوه‌ڕێیانه‌.

‎{وَكَيْفَ يُحَكِّمُونَكَ وَعِندَهُمُ التّوراة فِيهَا حُكْمُ اللّهِ ثُمَّ يَتَوَلَّوْنَ مِن بَعْدِ ذَلِكَ وَمَا أُوْلَـئِكَ بِالْمُؤْمِنِينَ (43)} صدق الله العظيم [المائدة].
واتە/ ئه‌وانه چۆن دێن و تۆ ده‌که‌ن به دادوه‌ر، له‌کاتێکدا خۆیان ته‌وراتیان لایه‌و فه‌رمانی خوا به‌روونی تیادایه‌ پاشان پشتی تێده‌که‌ن دوای ئه‌وه‌ی که (حوکم و فه‌رمانی خوایان بۆ ده‌رده‌که‌وێت) ئا ئه‌وانه ئیماندار نین.

‎{قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ هَلْ تَنقِمُونَ مِنَّا إِلاَّ أنْ آمَنَّا بِاللّهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلُ وَأَنَّ أَكْثَرَكُمْ فَاسِقُونَ (59) قُلْ هَلْ أُنَبِّئُكُم بِشَرٍّ مِّن ذَلِكَ مَثُوبَةً عِندَ اللّهِ مَن لَّعَنَهُ اللّهُ وَغَضِبَ عَلَيْهِ وَجَعَلَ مِنْهُمُ الْقِرَدَةَ وَالْخَنَازِيرَ وَعَبَدَ الطَّاغُوتَ أُوْلَـئِكَ شَرٌّ مَّكَاناً وَأَضَلُّ عَن سَوَاء السَّبِيلِ (60) وَإِذَا جَآؤُوكُمْ قَالُوَاْ آمَنَّا وَقَد دَّخَلُواْ بِالْكفر وَهُمْ قَدْ خَرَجُواْ بِهِ وَاللّهُ أعلم بِمَا كَانُواْ يَكْتُمُونَ (61) وَتَرَى كَثِيراً مِّنْهُمْ يُسَارِعُونَ فِي الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَأَكْلِهِمُ السُّحْتَ لَبِئْسَ مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ (62) لَوْلاَ يَنْهَاهُمُ الرَّبَّانِيُّونَ وَالأَحْبَارُ عَن قَوْلِهِمُ الإِثْمَ وَأَكْلِهِمُ السُّحْتَ لَبِئْسَ مَا كَانُواْ يَصْنَعُونَ (63) وَقَالَتِ الْيَهُودُ يَدُ اللّهِ مَغْلُولَةٌ غُلَّتْ أَيْدِيهِمْ وَلُعِنُواْ بِمَا قَالُواْ بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ يُنفِقُ كَيْفَ يَشَاءُ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيراً مِّنْهُم مَّا أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن ربّك طُغْيَاناً وَكُفْراً وَأَلْقَيْنَا بَيْنَهُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاء إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ كُلَّمَا أَوْقَدُواْ نَاراً لِّلْحَرْبِ أَطْفَأَهَا اللّهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الأرض فَسَاداً وَاللّهُ لاَ يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ (64)} صدق الله العظيم [المائدة].
واتە/ بڵێ ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب ئه‌وه به چی عه‌یبدار و له‌که‌دارمان ده‌که‌ن و لێمان توڕه ده‌بن جگه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت که ئێمه بڕوای ڕاست و پته‌ومان هێناوه به‌خواو به‌و قورئانه‌ی که دابه‌زیووه‌ته خواره‌وه بۆ سه‌ر ئێمه و به‌وه‌ی که پێشتر دابه‌زیووه‌؟ یان ئه‌وه‌یه که زۆربه‌تان یاخی و سه‌ره‌ڕۆ و تاوانبارو فاسقن (59) بڵێ ئایا هه‌واڵتان بده‌مێ به کردارێک که تۆڵه‌که‌ی لای خوا خراپتره له تۆڵه‌ی ئەوە ئه‌وه‌ش کرداری ئه‌و که‌سه‌یه که خوا نه‌فرینی لێکردوه و خه‌شم و ڕقی خۆی ڕژاندووه به‌سه‌ریداو هه‌ندێکیشی کردن به مه‌یمون و هه‌ندێکیشیان به به‌راز و هه‌ندێکیانیشی کرده تاغوت په‌رست و بت په‌رست ئا ئه‌وانه خراپترین جێگه و ڕێگه‌یان هه‌یه و گومڕاترین که‌سن له ڕێبازی ڕاست و دروست (60) ئه‌وانه کاتێک دێن بۆ لاتان (به درۆوه ده‌ڵێن) ئێمه‌ش موسوڵمانین و باوه‌ڕمان هێناوه‌، له کاتێکدا به‌ڕاستی ئه‌وانه به بێ باوه‌ڕیه‌وه هاتبوونه ژووره‌وه و بێگومان هه‌ر به‌بێ باوه‌ڕیشه‌وه چوونه ده‌ره‌وه‌ جا خوا خۆی چاک ده‌زانێت که چیان حه‌شارداوه له دڵ و ده‌روونیاندا (61) زۆرێکیش له‌وانه ده‌بینیت به‌په‌له‌و به‌هه‌ڵپه‌ن له زه‌لکاوی تاوانی درۆو عه‌یبدارکردنی موسوڵمانان و ده‌ستدرێژیی ناحه‌ق و خواردنی حه‌رامیان سوێند بێت به‌خوا ئه‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن زۆر خراپ و نادروسته‌ (62) ئایا ئه‌وه تاکه‌ی خواناس و زاناکانیان قه‌ده‌غه‌ی گوفتاری گوناهو حه‌رام خۆرییان لێناکه‌ن؟ سوێند بێت ئه‌و کرده‌وه‌و هه‌ڵس و که‌وته‌ی که ده‌یکه‌ن زۆر نادروست و خراپ و ناپه‌سه‌نده‌ (63) وە ئه‌و جوله‌که (نه‌فام و خوانه‌ناسانه‌) ده‌یانوت خوا ده‌ستی به‌ستراوه و خێری له‌ده‌ست نابێته‌وه‌ ده‌ک ده‌ستیان به‌ستراو و بێ خێرو که‌له‌پچه و تووشی شه‌له‌ل بێت، ده‌ک نه‌فرینیان لێ بێت، بۆ خۆیان و قسه‌یان نه‌خێر، وانیه به‌ڵکو دوو ده‌سته‌ی پەروەردگار هه‌میشه و به‌رده‌وام کراوه‌یه‌ چۆنی بوێت و چه‌ندی بوێت ده‌یبه‌خشێت سوێند بێت زۆربه‌یان ئه‌وه‌ی نێردراوه‌ته خواره‌وه بۆت که قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه یاخی بوون و سته‌میان زیاد ده‌کات و نغرۆیان ده‌کات له کوفردا، ئێمه‌ش هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت دوژمنایه‌تی و ڕق و کینه‌مان له‌نێوانیاندا به‌رپاکردووه‌ هه‌ر کاتێک ده‌یانه‌وێت جه‌نگ به‌رپا بکه‌ن و ئاگری شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێنن خوا ده‌یکوژێنێته‌وه و نایه‌ڵێت ته‌شه‌نه بکات، ئه‌وانه زۆر به‌په‌له و به‌گه‌رمی هه‌وڵی بڵاو بوونه‌وه‌ی فه‌سادو تاوان ده‌ده‌ن له زه‌ویدا خوایش ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که تۆوی خراپه ده‌چێنن. (64).

‎{لَقَدْ أَخَذْنَا مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَأَرْسَلْنَا إِلَيْهِمْ رُسُلاً كُلَّمَا جَاءهُمْ رَسُولٌ بِمَا لاَ تَهْوَى أَنْفُسُهُمْ فَرِيقاً كَذَّبُواْ وَفَرِيقاً يَقْتُلُونَ (70) وَحَسِبُواْ أَلاَّ تَكُونَ فِتْنَةٌ فَعَمُواْ وَصَمُّواْ ثُمَّ تَابَ اللّهُ عَلَيْهِمْ ثُمَّ عَمُواْ وَصَمُّواْ كَثِيرٌ مِّنْهُمْ وَاللّهُ بَصِيرٌ بِمَا يَعْمَلُونَ (71)} صدق الله العظيم [المائدة].
واتە/ سوێند بێت به‌خوا بێگومان ئێمه په‌یمانمان له نه‌وه‌ی ئیسرائیل وه‌رگرتووه چه‌ند پێغه‌مبه‌رێکیشمان بۆ ڕه‌وانه کردوون، هه‌رکاتێک یه‌کێک له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌یان به‌دڵ نه‌بوو بێت ده‌سته‌یه‌کیان (به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانیان) به‌درۆ زانیووه‌ ده‌سته‌یه‌کی تریشیان په‌لاماریان داون و کوشتویانن (70) له‌ولاشه‌وه چونکه خۆیان به‌خۆشه‌ویستی خوا داده‌نا به‌ته‌ما بوون که تووشی به‌ڵاو ناخۆشی و سزا نه‌بن هه‌ر بۆیه کوێرو که‌ڕ بوون له ئاستی حه‌ق و ڕاستیدا، (دوایی که زانیان زه‌ره‌ریانه‌) ته‌وبه‌یان کرد، خوایش چاوپۆشی لێکردن له‌وه‌ودوا (تێهه‌ڵچوونه‌وه له تاوان و لادان) و زۆربه‌یان کوێرو که‌ڕ بوونه‌وه له‌ئاستی حه‌ق و ڕاستیدا خوای گه‌وره‌ش بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و (به‌سه‌ریاندا تێناپه‌ڕێت) (71).

‎{وَلَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَيْكَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ وَمَا يَكْفُرُ بِهَا إِلاَّ الْفَاسِقُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:٩٩].
واتە/ سوێند بێت به خوا ئێمه بێگومان چەند ئایه‌تێکی ڕوون وئاشکرامان بۆ تۆ دابەزاندووە كه‌س باوه‌ڕی پێی له‌ق نابێت، جگه له ده‌روون نه‌خۆش و یاخی بوو فاسقە‌كان نەبن.

وەئەی گەلی موفتی ناوچەو شوێنەکان و وتاربێژی مینبەرەکان و ئومەتەکانیان بەڕاستی من قسەتان لەگەڵ دەکەم و بەڵگەتان بەسەردا دەھێنمەوە بە ئایەتە ڕوون و ئاشکرایەکان بۆ زاناو نەزانەکانتان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بڵندو گەورە کەوا دەفەرموێت: {وَلَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَيْكَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ وَمَا يَكْفُرُ بِهَا إِلاَّ الْفَاسِقُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:٩٩].
واتە/ سوێند بێت به خوا ئێمه بێگومان چەند ئایه‌تێکی ڕوون وئاشکرامان بۆ تۆ دابەزاندووە كه‌س باوه‌ڕی پێی له‌ق نابێت، جگه له ده‌روون نه‌خۆش و یاخی بوو فاسقە‌كان نەبن.

جا چاوەڕێی چی دەکەن! وە بەھانەتان چیە لە وەڵامنەدانەوەی ئەوەی کەوا دەتانژیێنێتەوە ئەگەر ئێوە شوێنی کتێبەکەی خودا ئەو قورئانە گەورەیە کەوتن کەوا لەبەردەستانە بۆ ژیاندنەوەو زیندووکردنەوەی دڵەکانتان بەقورئان جا ھەست بکەن بە شیرینی و چێژی ئیمان کە ئەوە لە ئیخڵاس و دڵسۆزی دایە لە عیبادەت و بەندایەتیکردنی خودای ڕەحمانی تاک و تەنھا بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێی, وە واز لە شیرک و ھاوبەشدانان بێنن لەشەیتان و ئەولیاو یارویاوەرەکانی و شوێنی من بکەون ڕێنماییتان دەکەم بۆ ڕێگایەکی ڕاست و ڕێک کەوا مایەی ڕازیبوونە لەلای خودا بۆ ئەوەی کەوا دەیەوێت شوێنی ڕازیبوونی خودا بکەوێت تا حەقیقەت و ڕاستی ناوی ھەرەگەورەی خودا (اسم الله الأعظم) بزانێت لەوساتەی کەوا قەناعەت دەکات و شوێنی دەکەوێت، جا من شیعرو ھۆنراوەتان بۆ ناھۆنمەوە پەخشانیشتان بۆ ناخوێنمەوە بەڵکو بەیانی حەقتان بۆ زیکرو کتێبەکەی خودا بەتێرو تەسەل و تەواوی بۆ ڕووندەکەمەوە بۆ ئەوەی کەوا دەیەوێت تێبگات جا دەترسێت لەخوداو سزای ڕۆژی دوایی لەبەرئەوەی من مەھدی چاوەڕوانکراو خودا ڕەوانەی کردووم بە نیشانەیەک لە نیشانە گەورەکانی قیامەت تا ووریاو ئاگادارتان بکەمەوە لەوەی کەوا بەڕاستی خۆر درکی کرد بە مانگ وەکو بەڕاست دانانێک بۆ نیشانە گەورەکانی قیامەت و نیشانەیەکی بەڕاستدانەرەوە بۆ مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ ئەو کەسەتان کەوا دەیەوێت پێشبکەوێت جا شوێنی زیکرو کتێبەکەی خودا بکەوێت لەپێش ئەوەی کەوا شەو پێش ڕۆژ بکەوێت بەھۆی تێپەڕبوونی ھەسارەی سەقەر کەوا لەوکاتەدا دڵەکان دەگەن بەگەروو ئەی گەلی بەشەرە ۆشتھەڵکەرەکان لە زیکرو کیێبەکەی خودا لەپەروەردگارەکەتانەوە کەوا لەناوتاندا وا زیاتر لە ١٤٣٠ ساڵ تێپەڕی کرد کە بەدرئژایی ئەوماوەیە ئێوە پشتھەڵکەرن لێی تەنھا کەمێکتان نەبن لە یەکەمینەکان، جا بۆ کوێ دەڕۆن ئەگەر شوێنی بانگەوازکار بەقورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ نەکەون تا ڕێنمایتان بکات بۆ رێگای ڕاستی خودای باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری؟

وەئەی ئومەتی ئیسلام سوێند بەو خودایەی کەوا ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لەئەو نەبێت بەڕاستی سەرجەمی زانایانی فەلەک دەزانن بەوەی کەوا مانگ گیران ڕوونادات تەنھا لە شەوی تەوابوونی مانگی بەدردا نەبێت وەدەشزانن کەوا مانگی بەدر لەشەوی ناوەڕاستی مانگدا تەواو دەبێت، جا ئەو پرسیارەی کەوا مەھدی چاوەڕوانکراو ڕووبەڕوو ئاڕاستەی دەکات ئەوەیە کە: لەبەرچی مانگ گیران ئێستا لەشەوی چواردەدا ڕوودەدات نەوەک لەشەوی پانزەی شەوی ناوەڕاستی مانگدا؟ جا پێشتر مەھدی چاوەڕوانکراو ئەو فەتوایەی داوە بۆ سەرجەم بەشەر بەوەی ئەوە لەبەرئەوەیە خۆر درکی کرد بە مانگ جا لەگەڵیدا کۆبوویەوە لەکاتێکدا ھیلالی تازە لەدایک بووە لەسەرەتای مانگ نوێبوونەوەکەدا جا بەشوێنیدا ھات، و شەویش کاتێک کەوا دایپۆشی جا لەپێش ئەودا ئاوابوو جا پێشی کەوت و ئەویش لەدوای ئەو ئاوابوو جا شەوی یەکەمتان لێ وون بوو جا حەق و ڕاستی مانگ گیرانەکەتان بۆ ڕوون دەبێیەوە لەدوای تێپەڕبوونی سێزدە ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی سەرەتای مانگەکە بەگوێرەی بینینەکەی یەکەمتان بۆ ھیلالی مانگەکە کەوا بریتی یە لە ھیلالی دووشەوە (ابن ليلتين)، جا کوانێ شەوەکەی یەکەم بۆ کوێ ڕۆیشت ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن؟ جا ئەگەر وەڵامەکەتان بریتی بێت لەوەی کەوا : "نەڕۆیشتووە" جا ئەو کاتە ئەوە بەدرۆمەخەوە ئەی ئەوکەسەی وادادەنێی کەوا شوێنکەوتەی کتێبەکەی خودای جا وادەزانی کەوا تۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی کەوا بەشەر ئاگاداردەکاتەوە لەوەی کەوا بەڕاستی خۆر درکی بەمانگ کرد جا ئێمە زانایانی فەلەکین بەھیچ خەلەلێک نازانین"، پاش ئەوە وەڵامتان دەدەینەوە بەوەی کەوا وەرن با حوکم بکەین بۆ لای عەقڵ جا فەتواو بڕیارم بۆ بدەن چۆن ھیلال ئاوادەبێت لەپێش ئاوابوونی خۆر لەدوای کۆبوونەوە ئەگەر ئێوە ڕاستدەکەن؟ وە فەتواو بڕیارم بۆ بدەن چۆن مانگ دەگیرێت لەدوای تێپەڕبوونی سیانزە ڕۆژ لەسەرەتای دەرکەوتنی مانگدا بەگوێرەی ڕاگەیاندنی ئەوانەی یەکەم جار بینیویانە؟ جا ئەگەر دەستەوسان بوون ئەوا دواتر مەھدی چاوەڕوانکراو فەتواتان بۆ دەدات و دەڵێم: ئەوە لەبەرئەوەی ئێوە ھیلالی شەوی دووەمتان لەمانگەکەدا بینیوە ھەر لەبەرئەوەشە کەوا مانگ لەشەوی چواردەدا دەبینرێت ھەرچەندە خۆی لەئەسڵ و بنەڕەتدا لەشەوی پانزەی شەوی ناوەڕاست لەمانگەکەدا گیراوە بەڵام لەبەرئەوەیە چونکە شەوی یەکەمیتان لەدەستداوەو لێ وون بووە بەھۆی ئەوەی کەوا خۆر درکی بە مانگ کردووە، جا سوێند بەخودا ئەگەر بێتو من قسە بکەم بۆ سوپایەک لە چێڵ ئەوا لەو خەبەرو باسە تێدەگەن لەبەر زۆری دووبارەکردنەوەی ئێوەش ھەر تێناگەن ھەتا ئەوکاتەی کەوا شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت، جا ئایا ئێوە گومڕاتر لە ئاژەڵ ڕێگاتان گرتووە یان ئێوە چاکتر لە مەھدی چاوەڕوانکراو لێکدەنەوەو چاکتر تەفسیر دەکەن؟ {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كنتم صَادِقِينَ} صدق الله العظيم [البقرة:111].
واتە/ بڵێ دەی بەڵگەتان بھێنن ئەگەر ئێوە ڕاستدەکەن.

جا پێم بڵێن لەبەرچی ھیلال ئاوادەبێت لەپێش ئاوابوونی خۆر لەکاتێکدا ئێوە دەزانن بەوەی کەوا بەڕاستی پێشتر ئیقتیران ڕوویداوە، جا چۆن ھیلالی مانگی تازە لێی جیا دەبێتەوە بەرەو خۆرئاوا لەکاتێکدا ئێوەش دەزانن بەوەی کەوا ئەو ھەر بەرەو خۆرھەڵات لێی جیابۆتەوە ھەر لەسەرەتای ڕۆژگاردا خۆر بۆی نەبووە کەوا درک بەمانگ بکات نەشەویش پێش ڕۆژ کەوتووە؟ بەڵام ئێوە داخڵی سەردەمی نیشانە گەورەکان بوون ئەی ئەوانەی کەوا تەمەنی چاوەڕوانیتان درێژبوویەوە جا دڵەکانتان ڕەق بوو دەربارەی زیکرو کتێبەکەی خودا وەکو ڕەقی بەرد وە شوێنی حەدیس و فەرموودەکانی ئەو شەیتانە بەشەرانە کەوتن کەوا ئیمان و باوەڕەکەیان ئاشکرادەکەن و کوفرو بێباوەڕیەکەشیان دەشارنەوە جا وەکو ئەوان پشتان کردە دەعوەو بانگەوازی حوکمکردن بۆ لای زیکرو کتێب کەوا پەیام و ڕیسالەی پارێزراوی خودایە لەتەحریف و دەستکاری و شێواندن بۆ سەرجەم بەشەر جا چۆن وادەزانن کەوا ئێوە ھیدایەتدراون و دەشڵێن گوێمان لێبوو ملکەچیمان کرد؟ یان ئەوەیە ئێوە موسڵمان نین؟ وەھیچیش نەماوتەوە لەئیسلام تەنھا ناوەکەی نەبێت ھیچیش لەقورئان نەمایەوە تەنھا ڕەسمەکەی نەبێت! جا سوێند بەخودا ھەرگیز کەس وەڵامی بانگەوازکار بۆ حوکم کردن بەکتێبی خودا قورئانی گەورە ناداتەوە تەنھا موسڵمانان نەبن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَمَا أنت بِهَادِي الْعُمْيِ عَن ضَلَالَتِهِمْ إِنْ تُسْمِعُ إِلَّا مَن يُؤْمِنُ بِآيَاتِنَا فَهُم مسلمونَ} صدق الله العظيم [الروم:٥٣].
واتە/ وە تۆ ناتوانیت هیدایه‌ت و ڕێنموویی کوێر و نابیناکان بکه‌یت و له تاریکی و گومڕاییەکانیان ڕزگاریان بکه‌یت ‎تۆ ته‌نها ده‌توانیت (ئه‌م ڕاستیانه‌) بده‌یت به گوێی ئه‌و که‌سانه‌دا که باوه‌ڕ به نایه‌تەکانیqq ئێمه‌ده‌هێنن جا ئەوانە موسڵمان و ملکه‌چی فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره‌ دەبن.

‎وسلامٌ على المرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..

موفتی بەشەر بە بەیانی حەق بۆ زیکرو کتێبی خودا خەلیفەی چاوەڕوانکراوو کۆتایی خودا؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
______________

[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
http://www.the-greatnews.com/showthread.php?p=110802