ئیمام ناصر محمد یەمانی
06 - صفر - 1441 ک
05 - 10 - 2019 مـ
07:45 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
http://www.the-greatnews.com/showthread.php?p=317661
ــــــــــــــــــــــــ

ڕاگەیاندنی مژدانە بەفەرمانێک لەلایەن خوداوە..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على محمد رسول الله صلّى الله عليه وسلم وجميع المرسلين وعلى من تبعهم بإحسان في كلّ زمان ومكان إلى يوم الدين، أما بعد..

جا ئایا چاوەڕێی چی دەکەن مژدەتان پێبدەم ئەی گەلی پشتھەڵکەرو بەدرۆخەرەوەکان لە زیکرو کتێبدا بەڕاستی وا خۆر درکی بەمانگ کرد جا تێی پەڕاند لە سەرەتای مانگدا وەکو بەڕاستدانەرەوەیەک بۆ نیشانەیەک لەنیشانە گەورەکانی قیامەت وە وەکو نیشانەیەک بۆ بەڕاستدانانی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی؟ جا چەندە بەوەم ئاگادارو ووریا کردنەوە لەزۆرێک لەمانگەکاندا ھەروەکو لە ھیلالی مانگی سەفەری ئەم ساڵەشتان ١٤٤١ ڕوویدا کەوا بەھەمان شێوە خۆر درکی بەمانگ کرد لەھیلالی مانگی سەفەر جا ھیلال لەدایک بوو بەر لە ئیقتیران (واتە ھیلال لەدایک بوو بەر لەوەی مانگ ڕێکی خۆر بێت لەسەرەتای نوێبوونەوەی مانگدا) جا خۆر کۆبوویەوە لەگەڵیدا لەکاتێکدا ھیلال لەدایک بوو بوو جا دوو شەو تێپەڕی کرد کە بریتی بوون لە شەممەو یەکشەم وە سەرجەم دەوڵەتەکانی بەشەریش ھیلالی تازەو لەدایک بووی مانگی سەفەریان نەدیت تەنھا لەدوای ئاوابوونی خۆری یەکشەممەی شەوی دووشەممە نەبێت وەھەر لەبەرئەوەش ھەموو دەوڵەتە ئیسلامیە عەرەبی و عەجەمیەکان بەشەوی دووشەممە داخڵی سەرەتای سەفەر بوو ؛ بەومانایەی کەوا ھەموویان دەوڵەتە خۆرھەڵاتی (شەرقی) و خۆرئاواییەکان (غەربیەکان) کۆبوونەوە لەسەریەک سات و کاتی مانگی سەفەر کەبریتی بوو لە سەرەتای دەستپێکی ڕۆژی دووشەممەی ئەم ساڵتان ١٤٤١، وەلۆمەی ھیچ یەکێکیش ناکەین لەسەر ئەوە حاشا للە لەبەرئەوەی ھیلالی مانگی سەفەر لەحاڵەتی درک کردندا بوو، وە فەرمانیشیان پێناکەین بەوەی کەوا سەرەتای مانگ دەستپێبکەن ھەتا ئەوکاتەی کەوا ھیلالەکەی دەبینن، وەھەرگیزیش فەرمانیان پێ ناکەین بە غەیری ئەوەی کەوا خوداو پێغەمبەرەکەی فەرمانیان پێکردوون، بەڵکو ئێمە لۆمەیان دەکەین لەسەر بەدرۆخستنەوەی ئەوەی کەوا خۆر درکی بەمانگ کردووە لە سەرەتای مانگدا جا تێیپەڕاند جا ھیلال لەدایک بوو بەر لە مانگ گیران و ئیقتیران جا خۆر لەگەڵیدا کۆبوویەوە لەکاتێکدا ھیلال لەدایکبووە، وەھەر لەبەرئەوەش ھیلالی مانگ بە ئەستوری دەبینن لەو ڕۆژەی کەوا دەردەچێت و دەردەکەوێت بۆ سەرجەم خەڵکی لەسەرەتای مانگدا جا پێی دەڵێن: [ليلتين أو ثلاث- ھیلالی دووشەوە یان سێ شەوە] ھەروەکو محمد پێغەمبەری خودا ئەوەی پێوتوون صلّى الله عليه وآله وسلم بەوەی کە ئەگەر ھاتوو ئەوە ڕوویدا ئەوا بزانن بەوەی ئێوە داخڵی سەردەمی نیشانە گەورەکانی قیامەت بوون وەبشزانن کەوا خودا مەھدی چاوەڕوانکراوی بەسەرخەر بۆ ئەوەی کەوا محمد ھێناویەتی (الناصر لما جاء به محمد) ڕەوانەکردووە صلوات ربي وسلامه عليه وعلى من تبعه بالحقّ إلى يوم الدين، وەحەتمەن دواتریش مانگی بەدر تەواو پڕدەبێت لەپێش وادەی پڕبوونی کەوا ئەوەش بەچاوی سەریان دەبینن سەرجەمیان لەوانەی کەوا لێیان ھەڵدێت لەبەشەر لەھەموو دەوڵەتە شەرقی و غەربیەکان، جا مانگی بەدر پێویستی بە دووربینی گەورەکەر نیە ھەروەکو ئەو پەندە یەمەنیە ھەیە کە دەڵێت (في ليلة النص من ضل عنه بعيره يقص)، بەمانای دواتر شوێنەواری وشتر دەبینرێت بۆ کوێ چووە جا بەدوایدا دەگەڕێت ھەرچەندە کاتەکەش شەوە بەڵام شەوی بەدر تیشک و ڕووناکیەکەی زۆر بەھێزە بەوپلەیەی کەوا شوێن پێی وشتری پێ دەبینرێت، جا چۆن بۆ سەیرکردنی مانگ پێویست بە دووربینی گەورەکەر دەکات ھەروەکو زۆرێک لە دڵ لەرزۆکەکان لەزانایانی فەلەکی بەوقسەیە ڕێگری دەکەن بەجوڵەی چاوو سەیرکردنیان بۆ مانگی بەدر بە دووربینی گەورەکەر تا سەیربکەن کە ئایا مانگ بەدرەکەی تەواو بووە یان ھێشتا مەنزڵێکی تری ماوە؟ جا ئەگەر چەند دەزوو موێکی ببینن مایبێت لەچەند کاتژمێرێک تا قۆناغی لوتکەی بەدر کۆتایی پێبێت لەدوای کاتژمێرێک یان دوو کاتژمێر یان سێ جا دەیانبینی کەوا دەڵێن ھێشتا مەنزڵێکی تەواوی ٢٤ کاتژمێری ماوە! جا دەیانبینی کەوا ڕێگە دەگرن لەحەق و ڕاستی بە ڕێگەگرتن لەکاتێکیشدا دەشزانن کەوا قۆناغی لوتکەی بەدری مانگ لەشەوی ناوەڕاستی مانگدا لەفڵانە کاتژمێردا دەگاتە قۆناغی لوتکەی بەدری تەواوەتی سەدا سەد، بەڵام لەوساتەی کەوا حەق ڕووندەبێتەوەو دەردەکەوێت ئەوا دەیانبینی کەوا دەڵێن ھێشتا مەنزڵێکی ماوە لەکاتێکیشدا دەزانن ئەوە چەند دەزوو مویەکە کەوا بەچەند کاتژمێرێکی کەم تیشک وڕووناکیەکە بەرە بەرە دەوری دەدات ھەتا دەگاتە بەدری تەواوی لەسەدا سەد لەھەمان شەوی بەدرەکەدا، جا ئەگەر وابێت ھەروەک ئەوان وایدادەنێن بەوەی کەوا ئەو چەند دەزووە حساب بکرێت کەوا بەچاوی سەریش نابینرێت بەڵکو بەتەلەسکۆبی گەورەکەر نەبێت نابینرێت کەواتە ئومەت و خەڵکانی پێشوتر بەشەوی ناوەڕاستیان ھیچ نەزانیوە لەمانگدا، جا ئایا ئەو چەند دەزووە کە لەدەورووبەری مانگەکە ھەیە لەسەروویەوە تەنھا لەشەوی ناوەڕاستدا نیە بەتایبەتی بەتەنھا جا تیشکەکە بەرە بەرە دەوری دەدات لە میانەی ئەو شەوەدا لەھەمان مەنزڵی شەوی بەدرەکەدا. جا ئەوە چیتانە چۆن بڕیاری ناڕەوا دەدەن؟!! وەدواتریش بەدری تەواو دەبینن بۆ مانگی سەفەر کەوا دەبینن بەڕاستی بەر لەوادە فەلەکیە فیزیاییەکەی دەگاتە شەوی بەدرو پڕبوونی، بەڵام ھەروەکو دەڵێن لا حياة لمن تنادي!

وەناشمانەوێت کەوا وادەی سزاکە دیاری بکەین بەڵکو خودا دوای بخات لەسەرتان، بەڵکو ووریاو ئاگاداری بەشەر دەکەینەوە لەسەرجەم ناوچەو شوێنە جیاوازەکان بەوەی کەوا خۆر درکی بەمانگ کرد جا ھیلال لەدایکبوو بەر لە مانگ گیران و ئیقتیران جا خۆر لەگەڵی کۆبوویەوە لەکاتێکدا ھیلال لەدایکبووە بەومانایەی کەوا شەوی شەممە سەرەتای دەستپێکی مانگی سەفەرە بەڵام لەحاڵەتی کۆبوونەوەدابوو جا نەتاتتوانی بیبینن لەدوای ئاوابوونی خۆری ھەینی شەوی شەممەدا، وەبەھەمان شێوە نەتانتوانی بیبینن لەدوای ئاوابوونی خۆری ڕۆژی شەممەی شەوی یەکشەممەدا لەسەرجەم دەوڵەتەکانی بەشەردا، حوجەو بەڵگە تێروتەسەل و تەواوو یەکلاکەرەوەکانیش ھەر بۆ خودایە جا بەڵگەو حوججەی خودا لەسەر بەشەر شەوی تەواوبوونی مانگی بەدرە لە مانگی سەفەری شەوی شەممەدا لەپێش وادەی پڕبوونی وەکو ئاگادارکردنەوەیەکی چەندین جار دووبارەکراوە بۆ بەشەر لە زۆرێک لەمانگەکاندا بەپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندوگەورە دەفەرموێت: {كَلَّا وَالْقَمَرِ ﴿٣٢﴾ وَاللَّيْلِ إِذْ أَدْبَرَ ﴿٣٣﴾ وَالصُّبْحِ إِذَا أَسْفَرَ ﴿٣٤﴾ إِنَّهَا لَإِحْدَى الْكُبَرِ ﴿٣٥﴾ نَذِيرًا لِّلْبَشَرِ ﴿٣٦﴾ لِمَن شَاءَ مِنكُمْ أَن يَتَقَدَّمَ أَوْ يَتَأَخَّرَ ﴿٣٧﴾} صدق الله العظيم [المدثر].
واتە/ نه‌خێر سوێند به مانگ (32) بەوشه‌وەی کاتێك که تێ په‌ڕی(33) بەو به‌ره‌به‌یانەش کاتێك که خۆی ده‌نوێنێت (34) به‌ڕاستی ئەوە یه‌کێکه له شته سامناك و گه‌وره‌کان (35) بۆ ترساندن و ئاگادارکردنەوەی سه‌رجه‌م خه‌ڵکانه‌ (36) جا ئیتر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌ره‌و پێش بچێت یان با خۆی دوابخات (37).

وەبەھەمان شێوە شەوی یەکشەممە شەوی دووەمی مانگی پڕو بەدرە بەئیزنی خودای تاک و تەنھاو ئێجگار بێ سنور بەتوانا کەوا خۆرو مانگ و سەرجەم ھەسارەو ئەستێرەکان ھاتووچۆ دەکەن بەفەرمانی ئەو ئەی گەلی پشتھەڵکەران لەزیکرو کتێبەکەی ھەروەکو گەلە گوێدرێژی کێوین کەوا لە ترسی شێر ھەڵھاتوون! جا چاوەڕێی چی دەکەن بەوەی کەوا مژدانەتان پێبدەم پێی جا پاک و بێگەردی بۆ ئەو خودایەی کەوا دەزانێت بەوەی دواتر ئێوە دەزانن ئەوە حەق و ڕاستە! بەگوێرەی ھەواڵ و دەنگوباسەکان لەمحکەمی زیکرو کتێبدا بەوەی ھەواڵی داوە کەوا زۆرێک لەبەشەر لەوە تێناگەن کەوا ئەوە حەق و ڕاستە لەپەروەردگارەکەیان تەنھا لەدوای سزایەکی بەئێش نەبێت، لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "جا مانای زمانەوانی عەرەبی وشەی (یوعون) چیە؟"، وەڵامەکەی مەبەست لە وشەی (یوعون) واتە تێدەگەن. جا ئای لەو سەیروسەمەرەو سەرسوڕمانیە ئەی گەلی عەجەم و عەرەب جا ئایا ھەرگیز تێناگەن لەوەی کەوا ئەوە حەق و ڕاستە لەپەروەردگارەکەتان تەنھا بەسزایەکی بەئێش نەبێت جا پاشان دەڵێن پەروەردگارمان ئەو سزایەمان لێ لابدە بەڕاستی ئێمە ئێستا باوەڕدارین (ربنا اكشف عنا العذاب إنا مؤمنون)! وەبەراستیش ئێمە بانگمان دەکردن بۆ سوژدەبردن و ملکەچی ئێوەش ئەوکات ساغ و سەلامەت بوون ھەتا ئەوکاتەی کەوا سزا ئاشکراکەتان بینی جا لەپاش ئەوە دەزانن بەوەی کەوا ئەوە حەق و ڕاستە لەپەروەردگارەکەتان، جا پاک و بێگەردی بۆ خودای زانا بەغەیب و شاراوەکان ئەو زاناترە بە بەندەکانی لە بەندەکەی بەوەی کەوا بەندەکانی بەوسزایە تێدەگەن و فام دەکەن کەوا ئەوە حەق و ڕاستە لەپەروەردگارەکەیان، وەھەرلەبەرئەوەش خودا فەرمانی بەخەلیفەکەی کردووە لەزانستی ئیمام مەھدی لە زانستی غەیب و شاراوەدا بەوەی کەوا مژدەیان پێبدات بەسزایەکی بەئێش و ئازار، جا ئەو فەرمانە لە محکەمی کتێبدایە بۆتان کەوا چەندین جار بەیادم ھێناونەتەوە لەوەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {فَلَا أُقْسِمُ بِالشَّفَقِ ﴿١٦﴾ وَاللَّيْلِ وَمَا وَسَقَ ﴿١٧﴾ وَالْقَمَرِ إِذَا اتَّسَقَ ﴿١٨﴾ لَتَرْكَبُنَّ طَبَقًا عَن طَبَقٍ ﴿١٩﴾ فَمَا لَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿٢٠﴾ وَإِذَا قُرِئَ عَلَيْهِمُ الْقُرْآنُ لَا يَسْجُدُونَ ۩ ﴿٢١﴾ بَلِ الَّذِينَ كَفَرُوا يُكَذِّبُونَ ﴿٢٢﴾ وَاللَّـهُ أَعْلَمُ بِمَا يُوعُونَ ﴿٢٣﴾ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ﴿٢٤﴾} صدق الله العظيم [الإنشقاق].
واتە/ سوێندم بەشەفەق(16) به شه‌وو ئه‌وه‌ی که کۆی ده‌کاته‌وه (17) به‌مانگیش کاتێك تێرو ته‌واوو گه‌وره و دره‌خشان ده‌بێت (18) ئەوسا چینی ھەسارەی سزای -سەقەر-سواری چینی ھەسارەی زەوی دەبێت(19) جا ئەوە چیانه بۆچی ئیمان ناهێنن؟ (20) وەکاتێک قورئان به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه، سوژده نابه‌ن و ملکه‌چ نابن؟ (21) بەڵکو ئەوانەی کەوا بێ باوه‌ڕبوون به‌رده‌وام ڕاستیه‌کان به‌درۆ ده‌زانن به‌ڵکو باوه‌ڕی پێناکه‌ن (22) خوایش ئاگاو زانایه به‌وه‌ی کەوا تێدەگەن (23) (که‌واته‌) مژده‌ی سزایه‌کی به‌ئێش و ئازاریان پێ بده‌ (24).

ھا ئەوە بەندەکەت فەرمانەکەتی جێبەجێکرد ئەی خودایەکەم وە مژدەم پێی بە پشتھەڵکەراندا لە دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای قورئانی گەورە و دەست پێوەگرتن پێی جا زۆربەیان ڕوویان وەرگێڕاو پشتیان لێی کرد بە کوفرکردن و خۆبەگەورەزانین لەزەوی و پیلان گێڕان بەناحەق؛ وە پیلانی ئه‌وانەش هه‌ر خۆی پووچ ده‌بێته‌وەو بێ به‌رو و ناکامه‌ وە خەلیفەکەی خودا پەروەردگارێکی ھەیە کەوا پاسەوانی دەکات، وە خەریکە کەوا سەردەمی حیوارو گفتوگۆی بەر لەدەرکەوتنیش کۆتایی پێبێت، وەخەریکە دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بگاتە پانزە ساڵی قەمەری بەحسابی زەمینی ئێوەو نیو ساڵی قەمەری بەحسابی ساڵی مانگ بەگوێرەی ساڵەکانی مانگ نەوەک ساڵی کۆچی و نە میلادیش جا لەلای ئیمام مەھدی نە بەرواری کۆچی ھەیەو نە میلادیش لەبەرئەەەی تاریخ و بەروار لەکتێبی خوادا لە کاتی لەدایک بوونی پێغەمبەری خودا مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دەستپێناکات نە لەکاتی ھیجرەت و کۆچکردنی محمد پێغەمبەری خوداش صلى الله عليهم وأسلم تسليماً، جا بۆ حەق نیە کەوا شوێنی ھەواو ئارەزووەکانی ئێوە بکەوێت نە شوێنی بەگەورەگرتنتان بۆ پێغەمبەرەکانتان بە موبالەغەو زێدەڕەویی کردن دەربارەیان بە ناحەق ئەی گەلی موشریک و ھاوبەشدانەران بۆ خوداو پێغەمبەرەکانی و ئەولیاو یاوەرە نزیکەکانی لەچاکەکارەکان، جا سوێند بەخودا پاشان سوێند بەخودا ئەوانە ناتوانن ھیچ سودێکتان پێبگەیەنن لەلای خودا وەھەرگیزاو ھەرگیزیش جگە لەخودا ھیچ وەلی و پاڵپشت و بەسەرخەرێکتان دەست ناکەوێت نە دەرگایەکی دەربازبوونیش بۆتان لەخوداوە نە شوێن و پەنایەکیش لە سزایەکەی تەنھا ڕاکردن نەبێت لەخوداوە بۆ لای خودا پاک و بێگەردی بۆی! جا ئەوە بەڕاست دابنێن، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {فَفِرُّوا إِلَى اللَّـهِ ۖ إِنِّي لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ مُّبِينٌ ﴿٥٠﴾ وَلَا تَجْعَلُوا مَعَ اللَّـهِ إِلَـٰهًا آخَرَ ۖ إِنِّي لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ مُّبِينٌ ﴿٥١﴾} صدق الله العظيم [الذاريات].
واتە/ جا ڕاکەن بەرەو لای خودا بەڕاستی من له‌لایه‌ن خواوه ‌ترسێنه‌رو ئاگادارکەرەوەیەکی ئاشکرام(50) وە هیچ مه‌که‌ن به‌هاوه‌ڵ و هاوتای خوا چونکه به‌ڕاستی من ترسێنه‌رو ئاگادارکەرەوەیەکی ئاشکرام بۆتان له‌لایه‌ن خواوه‌ (51).

جا چەندەم ئاگادارو ووریای ئەو بیرو باوەڕەی داواکردنی شەفاعەتەم بۆ بەندەکان لەبەردەمی پەروەردگاری بەندەکان کردنەوە جا زۆربەتان پشتان ھەڵکردو ڕووتان وەرگێڕا بەشەریک و ھاوبەش دانان بۆ خودا وەکو ئەوانەی پێش خۆتان وتتان: "هؤلاء شفعاؤنا عند اللە-ئەوانە شەفاعەتکارمانن لەلای خودا"، پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و ھاوەڵ بۆی! وە سوێند بەوخودایەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت بەو خودایەی کەوا کەسی تر ناپەرستم جگە لەئەو نەبێت من بەوە نازانم و شتێکیش نیە بەوەی کەوا لەوێدا عەبدو بەندەیەک ھەبیت لەو مەلەکوتەی خودا کەوا بۆی حەق و ڕەوا بێت تا جورئەت و بوێری داواکردنی شەفاعەت بکات لەلای خودا جا بڵێت: "يا إلهي شفّعني"، جا ھەرگیز شەفاعەتی شەفاعەتکاران سودتان پێناگەیەنن ھەروەکو وادادەنێن کەوا ئەوان لەخودا داوا دەکەن کەوا شەفاعەتتان بۆ بکەن لەسزایەکەی، پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی! وە بەڵێ دەرگای دوعاکردن کراوەیە لەدنیاو دواییدا وە خودا دەرگای ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی داناخات بەڵام من دەتانبینم کەوا -ھەتا لە ئاخیرەتیش پێتان دەوترێت - خۆتان و ئه‌وانەی کردبووتان بەشەریک و ھاوبەشی خودا لەجێگای خۆتان بوه‌ستن- لەزانستی غەیب و شاراوەدا بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بڵندو گەورە کەوا دەفەرموێت: {وَالَّذِينَ كَسَبُوا السَّيِّئَاتِ جَزَاءُ سَيِّئَةٍ بِمِثْلِهَا وَتَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌ ۖ مَّا لَهُم مِّنَ اللَّـهِ مِنْ عَاصِمٍ ۖ كَأَنَّمَا أُغْشِيَتْ وُجُوهُهُمْ قِطَعًا مِّنَ اللَّيْلِ مُظْلِمًا ۚ أُولَـٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿٢٧﴾ وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَكَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿٢٨﴾ فَكَفَىٰ بِاللَّـهِ شَهِيدًا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ ﴿٢٩﴾ هُنَالِكَ تَبْلُو كُلُّ نَفْسٍ مَّا أَسْلَفَتْ ۚ وَرُدُّوا إِلَى اللَّـهِ مَوْلَاهُمُ الْحَقِّ ۖ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَفْتَرُونَ ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [يونس].
واتە/ ئه‌وانه‌ش گوناهو تاوانه‌کا‌نیان ئه‌نجامداوه‌ هه‌رچه‌نده پاداشتی هه‌ر گوناهو تاوانێک به‌قه‌ده‌ر خۆی ده‌درێته‌وه (به‌ڵام هه‌ندێک ئه‌وه‌نده تاوانبارن) خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆڕی و ڕوو ڕه‌شی ماندووی کردوون که‌س نیه په‌نایان بدات و بیانپارێزێت له (خه‌شم و قینی) خوا، ئه‌وه‌نده ڕوو ڕه‌شن هه‌ر ده‌ڵێی پارچه‌یه‌ک له‌شه‌وی تاریک ڕووخساری داپۆشیوون ئائه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن و بۆ هه‌میشه ژیان له‌ناویدا ده‌به‌نه‌سه‌ر (27) ئه‌مانه‌ش له‌ڕۆژێکدا ده‌بێت که‌هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کۆده‌که‌ینه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه‌ پاشان به‌وانه ده‌ڵێین که‌شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیارداوه‌ خۆتان و ئه‌و انە‌ی که‌دەتانکرد بەشەریکی خودا له‌جێی خۆتان بوه‌ستن ئه‌وسا موشریکه‌کان له‌په‌رستراوه‌کانیان جیا ده‌که‌ینه‌وه جا په‌رستراوه‌کان ده‌ڵێن ئێوه ئێمه‌تان نه‌ده‌په‌رست (28) ئینجا خوا به‌سه که‌شایه‌ت بێت له‌نێوان ئێمه و ئێوه‌دا، به‌ڕاستی ئێمه ئاگاداری په‌رستن و پاڕانه‌وه‌ی ئێوه نه‌بووین. (29) ئا له‌وێدا هه‌موو که‌س ده‌رئه‌نجامی کاروکرده‌وه‌ی ڕابووردووی هه‌ست پێ ده‌کات که‌پێش خۆی ڕه‌وانه‌ی کردووه‌ ئه‌وسا هه‌مووان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ لای خوا، خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌و په‌روه‌ردگاری حه‌ق هه‌ر چیه‌کیش به‌ناحه‌ق ده‌یانپه‌رست و داوایان لێی دەکردو هه‌ڵیانده‌به‌ست و پێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو بوون ون ده‌بێت لێیان (30).

جا چەندەم ئامۆژگاری کردن بەوەی کەوا خودا فەرمانی پێکردوون لە محکەمی کتێبەکەی لەوەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّـهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّـهِ أَحَدًا ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [الجن].
واتە/ دڵنیابن که‌: مزگه‌وته‌کان تایبه‌تی خوای گه‌وره‌ن، ده‌بێت هه‌ر ئه‌و‌ی تێدا بپه‌رسترێت جا لەگەڵ خودا داوا لەکەسی تر مەکەن.

جا ئەو خودایە گوێی لەئێوەیە بەڵکو تەنانەت بەو خەتەرەو وەسوەسەیەش دەزانێت کەوا بە ناخ و دەروونتاندا دێت جا ئەو کەسە وەسیتەیە چیە کەوا دایدەنێن (لەنێوان خۆتان و خوادا)؟ جا ئایا کەسێکی تر ھەیە کەوا بۆتان بەڕەحم و میھرەبانتر بێت لە خودای ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر؟ پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و ھاوبەش بۆی، خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {فَمَالِ هَـٰؤُلَاءِ الْقَوْمِ لَا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ حَدِيثًا} صدق الله العظيم [النساء:78].
واتە/ جا ئه‌وه بۆچی ئه‌وانە هیچ شتێک تێناگه‌ن و له ڕاستیه‌کان حاڵیی نابن.

جا ئایا قسەی موشریک و ھاوبەشدانەرەکان لەئێوە چیە لەبەرامبەر ئەوەی کەوا گوێتان لە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەبێت بەوەی کەوا نەفی داواکردنی شەفاعەتی بەندەکان دەکات لەبەردەمی پەروەردگاری پەرستراودا جا کاتێک وتم بەتەنھا داوا لەخودا بکەن ئینجا کوفرتان کرد بەوەو دڵتان ‌گیراو بێزاری دایگرتن بەھۆی ئەوەی کە ئەگەر بێتو کاتێک بانگه‌واز بکرێت بۆ په‌رستنی خوای تاک و ته‌نها كوفر دەکەن و باوەڕبەوە ناھێنن خۆ ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت لەدوعاو پاڕانەوەدا ئەوا ئەوکاتە ئێوه باوه‌ڕ به‌وه ده‌هێنن! جا ئەوکاتە دەڵێم ئەی خودایە بەڕاستی ھەر تۆ حوکم و دادوەری دەکەی لەنێوان بەندەکانتدا لەسەر ئەو شتانەی کەوا لەسەری جیاوازو ناکۆکن لەنێوان بانگەوازکاری حەق و بانگەوازکاری پوچ و بەتاڵدا، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {ذَٰلِكُم بِأَنَّهُ إِذَا دُعِيَ اللَّـهُ وَحْدَهُ كَفَرْتُمْ ۖ وَإِن يُشْرَكْ بِهِ تُؤْمِنُوا ۚ فَالْحُكْمُ لِلَّـهِ الْعَلِيِّ الْكَبِيرِ ﴿١٢﴾} صدق الله العظيم [غافر].
واتە/ ئێستاش ئه‌و بارودۆخه‌ی که تێی که‌وتوون به‌هۆی ئه‌وه‌‌وه‌یه‌کە به‌ڕاستی کاتێک بانگه‌واز بکرێت بۆ په‌رستنی خوای تاک و ته‌نها، ئێوه باوه‌ڕ ناهێنن و کوفردەکەن خۆ ئه‌گه‌ر شوەیک و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت ئێوه باوه‌ڕ به‌وه ده‌هێنن جا فه‌رمان، فارمانی خوای به‌رزو بڵند و گه‌وره‌یه (بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ئیمانداران له بێ باوه‌ڕان).

وەھێشتاکەش ھەر ھەوڵ و کۆشش دەکەین بۆ دەرھێنانی بەندەکان لە پەرستن و بەندایەتیکردنی بەندەکان بە دوعاو پارانەوەکانیان لەگەڵ خودا بۆ پەرستن و بەندایەتیکردنی خودای پەروەردگاری بەندەکان تاکو بەتەنھا داوا لەو بکەن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن لە دوعاو پاڕانەوەدا نە شەریک و ھاوەڵیشی بۆ دابنێن لە بەندایەتی و عیبادەتکردنیدا بەڵکو پارێزکاربن و لەخوا بترسن، لا قوة إلا بالله العلي العظيم، إنا لله وإنا إليه راجعون، حسبي الله لا إله إلا هو عليه توكلت وهو ربّ العرش العظيم.

وەئەی گەلی بەسەرخەران خاوەنی ھەژمارە یوتیوبەکان باشترە ئەوە بکەن کەوا دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەخوێندنەوەی بەیانەکەی قورئان بۆ قورئان بڵاو بکەنەوە بەڵام بۆ پێویست بە مۆسیقا دەکات لەمیانەی خوێندنەوەی بەیانەکەدا؟ ئایا دەتانەوێت گوێگرەکە گوێ لەمۆسیقاکە ڕابگرێت یان گوێ لە بەیانەکە؟ جا ئەوە چیتانە چۆن بڕیاری وا دەدەن! جا ھەرچەندە خوێندنەوەی بەیانەکانی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی زۆر خۆشحاڵم دەکات جا ئەگەر بەدەنگی نێر بێت یان مێ جا شتێکی زۆر چاکە ئەوەی دەیکەن بەڵام بەبێ مۆسیقا بێت تاکو گوێگرەکە گوێ لە خوێندنەوەی بەیانەکە ڕابگرێت بەڵکو خودا ڕەحمیان پێبکات، جا گوێڕایەڵم بن بەڵکو ھۆشیارو بەئاگا بن. وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..

خەلیفەی خوداو بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________