ئیمام ناصر محمد یەمانی
04 - 04 - 1434 ک
14 - 02 - 2013 مـ
04:32 بەیانی
ــــــ

بەیانی ئیمام مەھدی ئیمامی خەڵکانی جیھان بۆ سەلەفیەکان و زانایانی شیعەو سوننەو سەرجەم زانایان و ھەموو ئومەتی ئیسلام..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله من أوّلهم إلى خاتمهم محمد رسول الله وآلهم الطيبين ومن تبعهم بإحسانٍ إلى يوم يبعثون، أمّا بعد..

بەڕاستی مەقامی کەریم بریتی یە لەمەقامی ڕێزو موڵک جا ئەگەر لەدنیادا بێت یان لە دوایی. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَاتْرُ‌كِ الْبَحْرَ‌ رَ‌هْوًا إِنَّهُمْ جُندٌ مُّغْرَ‌قُونَ ﴿٢٤﴾ كَمْ تَرَ‌كُوا مِن جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ ﴿٢٥﴾ وَزُرُ‌وعٍ وَمَقَامٍ كَرِ‌يمٍ ﴿٢٦﴾ وَنَعْمَةٍ كَانُوا فِيهَا فَاكِهِينَ ﴿٢٧﴾ كَذَٰلِكَ وَأَوْرَ‌ثْنَاهَا قَوْمًا آخَرِ‌ينَ ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [الدخان].
واتە/ جاکه خۆت و ئیمانداران له ده‌ریا په‌ڕینه‌وه ده‌ریا به‌جێ بهێڵه به‌واڵا کراوی چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه سوپایه‌کی خنکێنراون تیایدا (24) ئه‌وانه چه‌نده‌ها باخ و باخات و کانیاوی سازگاری زۆریان به‌جێهێشت(25) وەچه‌نده‌ها کێڵگه و بێستان و جێگه و ڕێگه‌و مەقامی خۆشیان له دوا به‌جێما (26) جۆره‌ها نازو نیعمه‌تی تریش که ژیانیان به خۆشی تیایدا ده‌برده سه‌ر(27) ئا به‌و شێوه‌یه له‌وانمان سه‌نده‌وه و کردمانه میراتی خه‌ڵکانێکی تر (28).

جا سەیری ئەوەبکەن کە خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {كَمْ تَرَ‌كُوا مِن جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ ﴿٢٥﴾ وَزُرُ‌وعٍ وَمَقَامٍ كَرِ‌يمٍ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ ئه‌وانه چه‌نده‌ها باخ و باخات و کانیاوی سازگاری زۆریان به‌جێهێشت(25) وەچه‌نده‌ها کێڵگه و بێستان و جێگه و ڕێگه‌و مەقامی خۆشیان له دوا به‌جێما (26).

وەلەوەشدا بەیانی حەقی مەقامی کەریم دەردەھێنین کەوا بریتیە لەمەقامی ڕێزو موڵک جا ئەگەر لەدنیادا بێت یان لە دوایی ھەروەکو خودا بەڵێنی بەپێغەمبەرەکەی داوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بڵندو گەورە کەوا دەفەرموێت: بِسْمِ اللَّـهِ الرَّ‌حْمَـٰنِ الرَّ‌حِيمِ {وَالضُّحَىٰ ﴿١﴾ وَاللَّيْلِ إِذَا سَجَىٰ ﴿٢﴾ مَا وَدَّعَكَ رَ‌بُّكَ وَمَا قَلَىٰ ﴿٣﴾ وَلَلْآخِرَ‌ةُ خَيْرٌ‌ لَّكَ مِنَ الْأُولَىٰ ﴿٤﴾ وَلَسَوْفَ يُعْطِيكَ رَ‌بُّكَ فَتَرْ‌ضَىٰ ﴿٥﴾ أَلَمْ يَجِدْكَ يَتِيمًا فَآوَىٰ ﴿٦﴾ وَوَجَدَكَ ضَالًّا فَهَدَىٰ ﴿٧﴾ وَوَجَدَكَ عَائِلًا فَأَغْنَىٰ ﴿٨﴾ فَأَمَّا الْيَتِيمَ فَلَا تَقْهَرْ‌ ﴿٩﴾ وَأَمَّا السَّائِلَ فَلَا تَنْهَرْ‌ ﴿١٠﴾ وَأَمَّا بِنِعْمَةِ رَ‌بِّكَ فَحَدِّثْ ﴿١١﴾} صدق الله العظيم [الضحى].
وایە/ بەناوی خودای بەخشندەی میھرەبان..سوێند به چێشته‌نگاو (1) سوێند به شه‌و کاتێك به‌تاریکیه‌که‌ی زه‌وی داده‌پۆشێت (2) په‌روه‌ردگارت ده‌ستبه‌رداری تۆ نه‌بووه‌و وازی له تۆ نه‌هێناوه‌و خه‌شمی لێ نه‌گرتوویت (3) بێگومان دواڕۆژ چاکتره بۆ تۆ له دنیا (4) له ئاینده‌دا په‌روه‌ردگارت ئه‌وه‌نده نازو نیعمه‌تت پێده‌به‌خشێت که زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود ده‌بیت (5) ئایا په‌روه‌ردگارت نه‌یبینیت به هه‌تیوی و خێرا ده‌رووی لێکردیته‌وەو لانه‌ی بۆ سازاندیت و حه‌واندیتیه‌وه‌ (6) ئه‌ی سه‌رگه‌ردان نه‌بوویت و نه‌ت ده‌زانی چی بکه‌یت، هیدایه‌تی دایت و ڕێنموویی کردیت (7) ئه‌ی نه‌یبینیت که هه‌ژارو نه‌داریت جا ماڵ و سامانی پێبه‌خشیت و ده‌وڵه‌مه‌ندی کردیت (8) که‌واته تۆش هه‌تیو مه‌چه‌وسێنه‌ره‌وه‌و دڵی مه‌ڕه‌نجێنه‌ (9) هه‌ڵمه‌شاخێ به هه‌ژارو داماوو داواکاراندا (10) (به‌ڵکو) ده‌رباره‌ی نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگارت هه‌میشه بدوێ و باسیان بکه له جێی خۆیاندا به‌کاریان بهێنه‌ (11).

ئەوەش وەعدو بەڵێنێکە لەخوداوە بۆ پێغەمبەرەکەی بەمەقامێکی کەریم لە نیعمەتەکانی بەھەشتدا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بڵندو گەورە کەوا دەفەرموێت: {وَلَلْآخِرَ‌ةُ خَيْرٌ‌ لَّكَ مِنَ الْأُولَىٰ ﴿٤﴾ وَلَسَوْفَ يُعْطِيكَ رَ‌بُّكَ فَتَرْ‌ضَىٰ ﴿٥﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ بێگومان دواڕۆژ چاکتره بۆ تۆ له دنیا (4) له ئاینده‌دا په‌روه‌ردگارت ئه‌وه‌نده نازو نیعمه‌تت پێده‌به‌خشێت که زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود ده‌بیت (5).

ئەوەش بریتی یە لەو مەقامی مەحمودەی کەوا خودا سوپاسی ئەوی لەسەر دەکات و باپیرەشم محمد پێغەمبەری خودا پێی ڕازی دەبێت صلّى الله عليه وآله وسلم. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بڵندو گەورە کەوا دەفەرموێت: {وَمِنَ اللَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِ نَافِلَةً لَكَ عَسَى أَنْ يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًا مَحْمُودًا} صدق الله العظيم [الإسراء:79].
واتە/ له به‌شێکی شه‌وگاردا خۆت ماندوو بکه به ده‌ورکردنه‌وه‌ی قورئانه‌وه له شه‌ونوێژددا وەکو زیادەیەک بۆتۆ سا بەڵکو بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارت بتخاته شوێن و جێگه‌و مەقامێکی به‌ڕێزه‌وه که تیایدا سوپاسکراو بیت.

ئەوەش بریتی یە لەو مەقامەی کەوا خودا لەسەری سوپاسی محمد بەندەو پێغەمبەرەکەی لەسەر دەکات و ئەویش پێی ڕازی دەبێت علیە الصلاة والسلام. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بڵندو گەورە کەوا دەفەرموێت: {وَلَلْآخِرَ‌ةُ خَيْرٌ‌ لَّكَ مِنَ الْأُولَىٰ ﴿٤﴾ وَلَسَوْفَ يُعْطِيكَ رَ‌بُّكَ فَتَرْ‌ضَىٰ ﴿٥﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ بێگومان دواڕۆژ چاکتره بۆ تۆ له دنیا (4) له ئاینده‌دا په‌روه‌ردگارت ئه‌وه‌نده نازو نیعمه‌تت پێده‌به‌خشێت که زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود ده‌بیت (5).

کەواتە مەقامی مەحمود مەقامی ڕێزو شکۆو موڵکە لەبەرئەوەی مەقامەکانی ئەھلی بەھەشت جیاوازن، وە مەقامی ئەھلی بەھەشتیش چاکترە لە مەقامی ئەھلی ئاگر. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بڵندو گەورە کەوا دەفەرموێت: {أُولَـٰئِكَ يُجْزَوْنَ الْغُرْفَةَ بِمَا صَبَرُوا وَيُلَقَّوْنَ فِيهَا تَحِيَّةً وَسَلَامًا﴿٧٥﴾خَالِدِينَ فِيهَا ۚ حَسُنَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا ﴿٧٦﴾} صدق الله العظيم[الفرقان].
واتە/ ئه‌و جۆره که‌سانه‌ پاداشتیان ژووره (ڕازاوه و به‌رزو خۆشه‌کانی به‌هه‌شته‌) له به‌رامبه‌ر خۆگرتن و ئارامگرتنیانه‌وه جا له‌وێ به ڕێزو سڵاوەوە پێشوازیان لێده‌کرێت (75) بێگومان له ناو ژووره‌کانی به‌هه‌شتدا ژیانی کامه‌رانی و به‌رده‌وام ده‌به‌نه سه‌ر، به‌ڕاستی جێگه وڕێگه و مەقام و نیشته‌جێییه‌کی خۆش و سازگار و ڕازاوه‌یه‌ (76).

وەھەرچی مەقامی ئەھلی ئاگرە جا ئەوە خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی:{إِنَّهَا سَاءَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا} صدق الله العظيم [الفرقان:66].
واتە/ به‌ڕاستی ئه‌و دۆزه‌خه شوێن و مەقام و نیشته‌جێیه‌کی زۆر ناخۆش و ناسازه.

کەواتە مەقامی مەحمود بریتی یە لە شوێنێک کەوا خودا ئامادەی کردووە بۆ پێغەمبەرەکەی وەکو ڕێزلێگرتنێک بۆی جا ئەویش پێی ڕازی دەبێت، وەچەند مەقامێکیش ھەیە بۆ بەندەکان لەبەردەمی پەروەردگاری پەرستراودا جا ھەموو کەسێک مەقامێکی زانراوو دیاریکراوی ھەیە لەلای خودای خاوەن عەرش بەگوێرەی پلەکانیان لەلای پەروەردگارەکەیان ھەتا تەنانەت فریشتەکانیش یەکسان نین.جا فریشتە نزیکەکانی خودای ڕەحمان دەڵێن: {وَمَا مِنَّا إِلَّا لَهُ مَقَامٌ مَّعْلُومٌ ﴿١٦٤﴾ وَإِنَّا لَنَحْنُ الصَّافُّونَ ﴿١٦٥﴾ وَإِنَّا لَنَحْنُ الْمُسَبِّحُونَ ﴿١٦٦﴾} صدق الله العظيم [الصافات].
واتە/ فریشته‌کان ده‌ڵێن که‌سمان نی یه کە مەقام و شوێنی زانراوو دیاریکراوی خۆی نه‌بێت (164) به‌ڕاستی ئێمه هه‌ر هه‌مومان به ڕیز وه‌ستاوین (165) وە: ئیمه هه‌موو ده‌م سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و ستایشی خوای میهره‌بانین (166).

بەڵام ئەوانەی کەوا قسەدەکەن لەسەر خودا بێ ئەوەی بشزانن لەوانەی کەوا ئیمانیان نەھێناوە مەگەر تەنھا بە مشرکی و شەریک ھاوبەش دانان نەبێت بۆ خودا فەتوایان بۆ موسڵمانان داوە بەوەی کەوا بەیانی ئەو فەرموودەیەی خودا کە دەفەرموێت: {وَمِنَ اللَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِ نَافِلَةً لَكَ عَسَى أَنْ يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًا مَحْمُودًا} صدق الله العظيم.
واتە/ له به‌شێکی شه‌وگاردا خۆت ماندوو بکه به ده‌ورکردنه‌وه‌ی قورئانه‌وه له شه‌ونوێژددا وەکو زیادەیەک بۆتۆ سا بەڵکو بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارت بتخاته شوێن و جێگه‌و مەقامێکی به‌ڕێزه‌وه که تیایدا سوپاسکراو بیت.

جا ئەوانە دەڵێن ئەوە بریتی یە لەمەقامی شەفاعەت بۆ محمد پێغەمبەری خودا صلّى الله عليه وآله وسلم. جا لەپاش ئەوە بەحەق فەتوایان بۆ دەدەین بەوەی کەوا بەڵکو ئەوە بریتی یە لە مەقام و شوێنی عەبدێک لە نیعمەتەکانی بەھەشت لەلای خودای خاوەن عەرشی گەورە لەبەرئەوەی بەھەشت چەندژوورو نھۆمێکە کەوا لەسەریەک بنیات نراون. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بڵندو گەورە کەوا دەفەرموێت: {لَكِنِ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ لَهُمْ غُرَفٌ مِنْ فَوْقِهَا غُرَفٌ مَبْنِيَّةٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ وَعْدَ اللَّهِ لا يُخْلِفُ اللَّهُ الْمِيعَادَ} صدق الله العظيم [الزمر:20].
واتە/ به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسان و پارێزکاربوون چەند نھۆم و ژوورێکیان بۆ ئامادەیە کەوا له‌سه‌ریەک بنیات نراون کە چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێرو به به‌رده‌میاندا دەڕوات ئه‌وه‌ش به‌ڵێنی خوایه‌ بێگومان خوایش به‌ڵێنی خۆی ده‌باته سه‌ر. وە ھەرە بەرزو بڵندەکەیشی بریتی یە لە ژوورو نھۆمی وەسیلە لوتکەی بەھەشت کەوا لەدوای ئەودا عەرشی خودای ڕەحمان دێت، وەلەدوای عەرشی خودای ارەحمانیش پەروەردگارە کە ئیستیوای کردووە لەسەر عەرشی گەورە؛ ئەو خودایەی کەوا ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لەئەو نەبێت جا بەتەنھا ئەو بپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەشێکی بۆ دابنێن وە داواو نزاو دوعاش مەکەن لەھیچ کەسێکی تر لەعەبدەکانی لەگەڵ خودا تاکو بەبروای خۆتان شەفاعەتتان بۆ بکات لەلای ئەو کەسەی کەوا بەڕەحم و میھرەبانترە بۆتان لە عەبدو بەندەکانی؛ کەخودای ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە، بەڕاستی من بۆ ئێوە ئامۆژگاریکارێکی بەحەقم جا ئایا ئێوە ڕێنمایی و ھیدایەت وەردەگرن؟

وەئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئومەتەكانیان، جا ئایا دەزانن کەوا دوعاکردن و پاڕانەوەی كەسێک لەگەڵ خودا دوعاو پاڕانەوەیەکە کەوا لەگومڕاییەکی ئاشکراوەیە؟ لەوەیە یەکێک لرپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: " ئەی ناصر محمد، ئایا ئەوفەرموودەیەی خودای بڵندو گەورەمان بۆ ڕوون ناکەیەوە کەوا دەفەرموێت: {فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا} [الجن:18]".
واتە/ جا لەگەڵ خودا داوا لەھیچ یەکێک مەکە.

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەوە بریتی یە لەدوعاو نزاو پاڕانەوەی ئەوانەی کەوا ڕاستەوخۆ لە خودا ناپاڕێنەوە بەحوجەو بەھانەی ھەبوونی گوناھیان؛ بەڵکو داوا لەبەندە نزیکەکانی خودا دەکەن بەوەی کەوا لەخودا بۆیان بپاڕێنەوەو داوا بکەن لێی بۆیان، ویا سبحان ربي پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارم! جا ئایا بەندە نزیکەکان بەڕەحم و میھرەبانترن بۆیان لەخودای ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر؟ جا وەرن تا سەیری محکەمی کتێبی خودا بکەین تا بزانین ئایا دوعاو پاڕانەوەی بەندەکان لەبەندەکان تاکو بچن شەفاعەتیان بۆ بکەن لەلای پەروەردگاری پەرستراودا دوعاو پاڕانەوەیەکی بێ سودو گومڕاییەکی ئاشکرایە؟ جا وەڵامەکەی لە محکەمی کتێبدا دەبیننەوە لەوەی کەوا خودای بەرزو بلندو گەورە دەفەرموێت: {وَقَالَ الَّذِينَ فِي النَّارِ‌ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ادْعُوا رَ‌بَّكُمْ يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْمًا مِّنَ الْعَذَابِ ﴿٤٩﴾ قَالُوا أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُ‌سُلُكُم بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا بَلَىٰ قَالُوا فَادْعُوا وَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِ‌ينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ ﴿٥٠﴾} صدق الله العظيم [غافر].
واتە/ ئینجا ئه‌وانه‌ی که له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدان به فریشته‌کانی کارگێری دۆزه‌خ ده‌ڵێن داوا له په‌روه‌ر‌دگارتان بکه‌ن ته‌نها ڕۆژێک سزاو ئازارمان له‌سه‌ر سوک بکات‌ (49) ئه‌وانیش له وه‌ڵامی داخوازیه‌که‌یاندا ده‌ڵێن مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌کا‌نتان به به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکراوه‌ ڕه‌وانه نه‌کرابوون بۆتان (پێیان نەوتبوون خۆتان ڕاستەخۆ داوا بکەن لەخودا وەھەموو شتێکیان بۆ ڕوون نەکردنەوە) ؟ ئەوانیش ده‌ڵێن به‌ڵێ ڕاسته‌ (بەڵام تێناگەن فریشتەکان مەبەستیان چیە) ئینجا فریشته‌کان ده‌ڵێن ده‌ی که‌وابوو (خۆتان ڕاستەخۆ لەخودا)‌ داوابکه‌ن وبپاڕێنه‌وه‌ بێگومان داخوازی و پاڕانه‌وه‌ی کافران (لە بەندەکانی تا بچن داوایان بۆ بکەن لەخودا) به‌هیچ ناچێت هیچ نرخێکی نیه‌و گیرا نابێت و گومڕاییە (50).

جا بەخودا سوێندتان دەدەم ئەی تێگەیشتوو خاوەن ژیری وھۆشمەندەکان بێربکەنەوەو تێبگەن لەو فەتوایەی خودا لەمحکەمی کتێبەکەی دەربارەی دوعاو پاڕانەوەی ئەوانەی کەوا لەگەڵ خودا داوا لەبەندەکانی خودا دەکەن لەجیاتی خودا تا بچن شەفاعەت و تکایان بۆ بکەن لەلای پەروەردگارەکەیان جا ئایا دوعاو پاڕانەوەکەیان لەگومڕاییدانیە؟ جا بەووردی بیر لەو فەرموودەیەێ خودای بڵندو گەورە بکەنەوە: {وَقَالَ الَّذِينَ فِي النَّارِ‌ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ادْعُوا رَ‌بَّكُمْ يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْمًا مِّنَ الْعَذَابِ ﴿٤٩﴾ قَالُوا أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُ‌سُلُكُم بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا بَلَىٰ قَالُوا فَادْعُوا وَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِ‌ينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ ﴿٥٠﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ ئینجا ئه‌وانه‌ی که له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدان به فریشته‌کانی کارگێری دۆزه‌خ ده‌ڵێن داوا له په‌روه‌ر‌دگارتان بکه‌ن ته‌نها ڕۆژێک سزاو ئازارمان له‌سه‌ر سوک بکات‌ (49) ئه‌وانیش له وه‌ڵامی داخوازیه‌که‌یاندا ده‌ڵێن مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌کا‌نتان به به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکراوه‌ ڕه‌وانه نه‌کرابوون بۆتان (پێیان نەوتبوون خۆتان ڕاستەخۆ داوا بکەن لەخودا وەھەموو شتێکیان بۆ ڕوون نەکردنەوە) ؟ ئەوانیش ده‌ڵێن به‌ڵێ ڕاسته‌ (بەڵام تێناگەن فریشتەکان مەبەستیان چیە) ئینجا فریشته‌کان ده‌ڵێن ده‌ی که‌وابوو (خۆتان ڕاستەخۆ لەخودا)‌ داوابکه‌ن وبپاڕێنه‌وه‌ بێگومان داخوازی و پاڕانه‌وه‌ی کافران (لە بەندەکانی تا بچن داوایان بۆ بکەن لەخودا) به‌هیچ ناچێت هیچ نرخێکی نیه‌و گیرا نابێت و گومڕاییە (50).

ئەمە بەو مانایەی کەوا دوعای ئەوکافرانە لە بەندەکانی خودا لەجیاتی خودا تاکو بڕۆن شەفاعەتیان بۆ بکەن لەلای پەروەردگارەکەیان تا ڕۆژێک سزایان لەسەر سوک بکات تەنھا دوعایەکە لەگومڕاییدایەو بێ سودە لەبەرئەوەی خودا حەرام و قەدەغەی کردووە لەسەر بەندەکانی کەوا داوابکەن لەھەرکەسێک لەگەڵ خودا بەڵکو خۆتان ڕاستەوخۆ داوا بکەن لەخودا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بڵندو گەورە کەوا دەفەرموێت: {أَمَّن يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَاء الْأَرْضِ أَإِلَهٌ مَّعَ اللَّهِ قَلِيلاً مَّا تَذَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [النمل:62].
واتە/ ئایا کێیه جگه له زاتی په‌روه‌ردگار که بێت به هانا و هاواری لێقه‌وماو و بێ ده‌ره‌تان و بێ داڵده‌وه‌ کاتێک نزا ده‌کات و لێی ده‌پارێته‌وه، ئه‌وسا به‌ڵاو ناخۆشیه‌کان لاده‌بات و ده‌تانکاته نیشته‌جێ و جێنشین له زه‌ویدا ئایا ڕه‌وایه له‌گه‌ڵ ئه‌و زاته‌دا خوای تر هه‌بێت؟ که‌مێک یاداوه‌ری وه‌ردەگرن و تێدەفکرن و بیردەکه‌نه‌وه‌.

وەخودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ} صدق الله العظيم [غافر:60].
واتە/ ئه‌ی خه‌ڵکینه په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی ئێوه هاناو هاوار تەنھا بۆمن بهێنن و داوا لەمن بکەن ئه‌وه من دوعاو نزاتان گیرا ده‌که‌م به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌گه‌وره داده‌نێن ولووت به‌رزی ده‌که‌ن له‌ئاستی په‌رستنی مندا له‌ئایینده‌دا به‌سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی یه‌وه ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ (60).

جا لەخوا بترسن و پارێزکار بن ئەی بەندەکانی خودا جا کێ ھەیە کەوا لەخودای ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر بۆتان بەڕەحم و میھرەبانتر بێت؟ بەڵام دوعاو پاڕانەوە لە بەندەکانی تا بڕۆن داواتان بۆ بکەن لەخودا ئەوە کوفرکردنە بەوەی خودا ارحم الراحمین بێت، جا چیتانە چۆن بڕیاری ناڕەوا دەدەن؟جا لەخودا بترسن ئەی ئەوانەی کەوا قسە دەکەن لەسەر خودا بێ ئەوەی بزانن جا بەڕاستی ئێوە خۆتان و ئومەتەکەتان گومڕاو سەرلێشێواوکردووە بەھۆی قسە بەگومانەکانتان لەسەر خودا کەوا ھیچ سودێکیان نیە لەزانینی حەقدا ئینجا واش حساب دەکەن کەوا ئێوە ھیدایەتدراون.

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد جا ئایا ئەوە مانای ئەوەیە کەوا بەڕاستی تۆ نەفی شەفاعەتی عەبدەکان دەکەی بۆ عەبدەکان لەبەردەمی پەروەردگاری پەرستراودا؟". جا لەپاش ئەوە وەڵامەکەی لەسەری ڕاستەوخۆ بۆ پەروەردگار بەجێدەھێڵین لە محکەمی کتێبدا، خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْ يُحْشَرُوا إِلَى رَبِّهِمْ لَيْسَ لَهُمْ مِنْ دُونِهِ وَلِيٌّ وَلا شَفِيعٌ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:51].
واته/‌ وه‌به قورئان ئه‌وانه ئاگادارو هۆشیار بکه که ده‌ترسن کۆبکرێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ئه‌وکاته که‌س نیه جگه له‌و په‌روه‌ردگاره پشتیوانییان لێبکات که‌سیش نیه شه‌فاعه‌تكاریان بێت جگه‌ له‌خودا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قواو پارێزگاری بکه‌ن و له‌خوا بترسن.

جا ئایا ئەو ئایەتە پێویست بە تەئویل و لێکدانەوە دەکات؟ وەڵامەکەی؛ بەڕاستی ئەوە ئایەتێکی محکەم و ڕوون و ئاشکرایە لەو ئایەتانەی کەوا بنچینەی کتێبەکەی خودان کەوا ڕێدەگرێت و نەھی ئەوانە دەکات کەوا چاوەڕوانی شەفاعەتی عەبدەکانن بۆ عەبدەکان لەبەردەمی پەروەردگاری پەرستراودا. ھەر لەبەرئەوەشە خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْ يُحْشَرُوا إِلَى رَبِّهِمْ لَيْسَ لَهُمْ مِنْ دُونِهِ وَلِيٌّ وَلا شَفِيعٌ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} صدق الله العظيم.
واته/‌ وه‌به قورئان ئه‌وانه ئاگادارو هۆشیار بکه که ده‌ترسن کۆبکرێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ئه‌وکاته که‌س نیه جگه له‌و په‌روه‌ردگاره پشتیوانییان لێبکات که‌سیش نیه شه‌فاعه‌تكاریان بێت جگه‌ له‌خودا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قواو پارێزگاری بکه‌ن و له‌خوا بترسن.

وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنفِقُوا مِمَّا رَزَقْنَاكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ يَوْمٌ لا بَيْعٌ فِيهِ وَلا خُلَّةٌ وَلا شَفَاعَةٌ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ} [البقرة:254].
واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌وماڵ و سامان و رزق ورۆزی و دارایی یه‌ی که پێمان به‌خشیوون ببه‌خشن، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێک بێت که کڕین و فرۆشتن ودۆستایه‌تی و تکاکاری و شه‌فاعه‌تكاری تیادانیه‌ و‌ بێ باوه‌ڕانیش هه‌ر خۆیان له ڕیزی سته‌مکاراندان.

وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَذَرِ الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَهُمْ لَعِبًا وَلَهْوًا وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَذَكِّرْ بِهِ أَنْ تُبْسَلَ نَفْسٌ بِمَا كَسَبَتْ لَيْسَ لَهَا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلِيٌّ وَلا شَفِيعٌ وَإِنْ تَعْدِلْ كُلَّ عَدْلٍ لا يُؤْخَذْ مِنْهَا} [الأنعام:70].
واته‌/ وه‌ واز له‌وانه بهێنه که ئاینه‌كه‌یان کردووه به‌گاڵته‌و گاڵته‌جار و ژیانی دنیا فریوی داون و سه‌ر لێشێواوی کردوون یادیان بهێنه‌ره‌وه به‌قورئان تا که‌س تیا نه‌چێت به‌هۆی کارو کرده‌وه‌ی ناله‌باریه‌وه‌ ئه‌و کاته جگه له خوا که‌س نه‌بێت پشتیوانی بێت که‌سیش نه‌بێت جگه ‌له‌خوا تکاکارو شه‌فاعه‌تكاری بێت وه‌ هه‌رچیه‌کی ببێت و بیه‌وێت بیکاته بارمته‌و فیدیه‌ی خۆی لێی وه‌رناگرێت.

وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ مَا لَكُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلا شَفِيعٍ أَفَلا تَتَذَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [السجدة:4].
واته‌/ خوا ئه‌و زاته‌یه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه له شه‌ش ڕۆژدا دروستی کردووه پاشان خوا ئیستوای كرد له‌سه‌رووی عه‌رشه‌وه‌ جگه له‌و خوایه‌ که‌س دڵسۆزو پشتیوانتان نیه‌ یان تکا کارو شه‌فاعه‌تكارتان بێت ئایه یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن و تێده‌گه‌ن؟.

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "کەواتە چۆنیەتی ئەو شەفاعەتەی کەوا لەلای خودا باسکراوە لە قورئاندا چۆنە؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محند یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {قُل لِّلَّهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ} صدق الله العظيم [الزمر:44].
واته‌/ بڵێ شه‌فاعه‌ت هه‌ر هه‌مووی بـۆ خوایه هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه‌ هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه‌ له‌وه‌ودوایش هه‌ر بۆلای ئه‌و ده‌برێنه‌وه‌.

وە ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە، جا ئایا خوداو پەرستراوێکی تر ھەیە تاکو خودا تکاو شەفاعەتی لێ بکات پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی! تاکو بڵێت: {قُل لِّلَّهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَّه مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ} صدق الله العظيم؟
واته‌/ بڵێ شه‌فاعه‌ت هه‌ر هه‌مووی بـۆ خوایه هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه‌ هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه‌ له‌وه‌ودوایش هه‌ر بۆلای ئه‌و ده‌برێنه‌وه‌.

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی ئەو پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: بەڵکو مەبەستی ئەوەیە کەوا کەستان نیە تەنھا ڕەحمەتەکەی خودا نەبێت لە نەفسی خۆیدا تا تکاو شەفاعەتتان بۆ بکات لە توڕەیی و سزایەکەی ئەگەر ئێوە بڕواو ئیمانتان بەوە ھەبێت بەوەی کەوا بەڕاستی ھەر خودا ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک.

جا لەگەڵ ھێنانەوەی ئەو ئایەتە محکەم ڕوون و ئاشکرایانەش لە بنچینەی کتێبەکەی خودا دەربارەی نەفی شەفاعەتی عەبدەکان بۆ عەبدەکان لەبەردەمی پەروەردگاری پەرستراودا جا ھەرچی ئەوانەن کەوا زیغ و لاری لادان لەدڵیاندا ھەیە دەربارەی حەق و ڕاستی- زیغیش بریتی یە لە شیرک- ئەوا دواتر ئەو ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکرایانە لەئایەتەکانی بنچینەی کتێب دەربارەی نەفی شەفاعەتی عەبدەکان لەبەردەمی پەروەردگاری مەعبوددا تێھەڵدەداتە دوای پشتیەوە جا شوێنی ئایەتە موتەشابیھە (پێکچووەکان) ی کتێب دەکەوێت دەربارەی باسی شەفاعەتی ئەو ئایەتانەی کەوا تەئویل و لێکدانەوەکانیان غەیری دەرەوەیانە، پاشان شوێنی دەرەوەی ئەو ئایەتە (موتەشابیھە-پێکچوانە) دەکەوێت جا گومڕاو سەرلێشێواو دەبێت لە ڕێگای ڕاست.

وەئەی قەوم، بەڵکو خودا ئیزن و مۆڵەتی کەسانێک دەدات لەو بەندانەی کەوا خۆی دەیەوێت لەھاتنەجێی شەفاعەت لەنەفسی خودا جا ڕەحمەتەکەی خودا خۆ شەفاعەت دەکات بۆ عەبدەکانی لەجێگای توڕەیی و سزایەکەی جا ئەوانەی کەوا خودا ئیزنیان دەدات بریتین لەو گەلەی کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه) خودا ئیزنیان دەدات بەقسەکردن لەگەڵیان جا ئەوانیش بەقسەیەکی بەجێ قسە دەکەن و داوای شەفاعەتیش ناکەن بۆ ھیچ کەسێک وە بۆشیان نیە ئەوە بکەن، وەدواتریش بەحەق فەتواتان بۆ دەدەم دەربارەی ئەوانە بەوەی کەوا سوێند بەو خودایەی کەوا ھیچ خوداو پەرستراوێکی تر نیە بێجگە لەئەو نەبێت ئەوانە ھەرگیز ڕازی نابن بە ھەموو مەلەکوتی پەروەردگارەکەیان ھەتا ئەوکاتەی خودا ڕازی دەبێت لەبەرئەوەی ئەوان ڕازیبوونی خودا دەپەرستن وەکو غایەو ئامانج نەوەک وەکو وەسیلەو ھۆکار بۆ ئەوەی خودا پێی بیانخاتە بەھەشتەکەی، نەخێر وەئایا دەشزانن ئەوە لەبەرچیە؟ ئەوە لەبەرئەوەی ڕازی بوونی خودا لەسەر بەندەکانی بەنسبەت ئەوانەوە نیعمەتە ھەرە گەورەکەیە بۆیان کەوا گەورەترە لە نیعنەتەکانی بەھەشت (النّعيم الأعظم من جنّات النّعيم) کەوا ئیستا ئەوانە دەیبینن جا ئەوانەش لەسەر ئەوە شاھێدن.

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: " جا چۆن ئەوانە ڕازی بوونی خودا دەبینن وەکو نیعمەتە ھەرە گەورەکە بەوەی لە نیعمەتەکانی بەھەشت گەورەتر بێت؟", جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی بەندەی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (عبد النعيم) وەڵامیان لەسەر دەداتەوەو دەڵێم: ئەوان بریتین لەو گەلەی کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت (قومٌ يحبّهم الله ويحبّونه) وە لەبەر توندی و گەورەیی و زۆری خۆشەویستیان بۆ پەروەردگارەکەیان دەڵێن: چۆن ڕازی بین بە مە نیعمەتەکانی بەھەشت لەکاتێکدا خۆشەویسترین کەس و شت لەلامان متحسرو خەفەتبار بێت لەسەر بەندە گومڕایەکانی؟ ھیھات ھیھات لەوەی کەوا ڕازی بین ھەتا خودا ڕازی دەبێت، وەھەر لەبەرئەوەش ڕازیبوونی خودا لەسەر عەبدەکانی لەلایان بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم ) کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشتەکەی؛ ئەوانە بەدوای ڕازی بوونی خودا کەوتوون وەکو غایەو ئامانج جا ھەرگیز ڕازینابن ھەتا ئەوکاتەی خودا ڕازیدەبێت ھەرچەندە خوداش موڵک و مەلەکوتی زیاتریان پێبدات جا ئەوانیش لەسەر ئەوە شاھێدن؛ ئێستا ئێستا ئێستا ئەو قەوم و گەلە بوونیان ھەیە کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت (يحبهم الله ويحبونە) .

لەوەیە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، جا ئایا ئەو گەلەی کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت ئەوانەی کەوا خودا وەعدو بەڵێنی ڕەوانەکردنیانی داوە لە محکەمی کتێبەکەێ جا ئایا ئەوان زیاتر خودایان خۆشدەوێت لە خۆشویستنی نێردراوو پێغەمبەرەکان بۆ پەروەردگارەکەیان؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: سوێند بەو خودایەی کەوا ھیچ خوداو پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو ئەگەر بھاتبا پێغەمبەرەکانیش بە حاڵی پەروەردگارەکەیان زانیبوایە بەوەی کەوا متحسرو خەفەتبارە ئەوا ئەوانیش ڕازی نەدەبوون بە نیعمەتەکانی بەھەشت ھەتا ئەوکاتەی کەوا خودا ڕازی دەبوو، بەڵکو ئەو قەومەی کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش خۆشی دەوێن (يحبّهم الله ويحبّونه) شوێنی ڕازیبوونی خودا کەوتوون وەکو غایەو ئامانج لەوساتەی کەوا ئەوکەسەی خەبیرو شارەزاێە بەحاڵی خودای ڕەحمان (کە ئیمام مەھدیە) ھەواڵی پێدان بەوەی کەوا پەروەردگارەکەیان متحسرو خەفەتبارە، جا لێرەدا دەوەستن بۆ بیرکردنەوەو وورد دەبنەوە لەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].
واته‌/ به‌ڵکو ته‌نها گرتن و كاره‌ساتێكی له‌ناوبه‌رو به‌هێز نه‌بێت هیچی تر نه‌بوو جا ئه‌وان ده‌ستبه جێ مردن خامۆش بوون (٢٩) (خودای گه‌وره‌ دوای له‌ناوبردنیان وگه‌یشتن به‌رادده‌ی په‌شیمانی ئه‌وانیش دوای له‌ناوبردنه‌كه‌ ئینجا بۆیان ده‌فه‌رموێت) ئای حه‌سره‌تی خەفەتباری بۆ سەر به‌نده‌كان‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئایه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌ خۆ ئەوان ناگه‌رێنه‌وه نا‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا (٣١) که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن (٣٢).

جا لێرەدا چاوەکانیان فرمێسک دەڕێژێت، جا ھەریەکێکیان لەوان دەڵێت: " کەواتە لەبەرچی منت دروستکردووە یا ئیلاھەلعالەمین؟ جا مادام بۆ بەندەکەت ڕوون بوویەوە کەوا بەڕاستی تۆ متحسرو خەفەتباری جا سوێند بەعزەت و جەلالی خۆت ھەرگیز ڕازینابم بەحۆری چاوگەش و نیعمەتەکانی بەھەشت ھەتا تۆ ڕازی دەبی بەوەی کەوا چیتر نە متحسر نە خەفەتبار بیت، جا چ سودێک لە حۆری چاوگەش و نیعمەتەکانی بەھەشت دایە یا ئیلاھەلعالەمین ھەرچەندە موڵک و مەلەکوتی زیاتریشم بدەی پێ لەکاتێکدا خۆشەویسترین کەس و شت لە ناخماندا متحسرو خەفەتبار بێت؟ ھیھات ھیھات جا ھەرگیز ڕازی نابین بە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریەکانی ھەتا تۆ ڕازی دەبی ئەی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر".

جا ئەوانە قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەیان گرتووە بەوشێوەیەی کەوا حەق و ڕەواو شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت وە پەرستویانە بەو شێوەیەی کەوا حەق و ڕەوایە بپەرسترێت لەبەرئەوەی ئەوان بەدوای ڕازی بوونی خودا کەوتوون وەکو غایەو ئامانج نەوەک وەکو ھۆکارو وەسیلە تا خودا پێی بیانخاتە بەھەشتەکەیەوە نەخێر. وەسوێند بەو خودایە گەورە دەخۆم کەوا ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەکاتێکدا ڕزیوو پروتوکاو بووە ئەوا ھەموو ئەوانەی کەوا لەو گەلەن کە خودایان خۆشدەوێت و خوداش خۆشی دەوێن (يحبّهم الله ويحبّونه) ئەوا ئێستا کە ھێشتاکە لەژیانی دنیادان لەناخ و دەرونیاندا ھەرگیز ڕازی نین بە ھەموو مەلەکوتی پەروەردگارەکەیان ھەتا خودا ڕازیدەبێت، سوێند بەو خودایەی کەوا ھیچ خوداو پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت ئەگەر بێتو یەکێکیان پلە ھەرە بەرزو بڵندەکەی لەنیعمەتەکانی بەھەشتیشی بەدەست ھێنا (الدرجة العاليّة الرفيعة) جا ئەوا ھەرگیز پێی ڕازی نیە وە دواتریش دەیکاتە ھۆکارو وەسیلە جا دەیبەخشێت بەو کەسەی کەوا خودا بیەوێت لەبەرامبەر ڕازی بوونی خودا لەسەر بەندەکانی ھەتا ئەگەر بێتو خودا بشیکات بە زبڵدان (پاشماوە) ی نیعمەتەکانی بەھەشیش پاشان پەروەردگاری پێی بڵێت: جا مادام پلە ھەرەبەرزو بڵندەکەت لەنیعمەتەکانی بەھەشت بەخشی تا لەبەرامبەردا پەروەردگارەکەت ڕازی بێت لە نەفسی خۆیدا جا دواتر خودا ئەوەت بۆ دەھێنێتە جێ بەڵام لەبەھەشت دەرت دەکاتە دەرەوە بۆ پاشماوەکانی ئەھلی بەھەشت، جا ئایا بەوە ڕازی دەبیت؟ ئەوا لەوکاتەدا ھەر یەکێک لەوانەی کەوا لەو قەومەن کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت دەڵێن؛ بەڵکو ڕازیمە پەروەردگارم مادام تۆ نیعمەتە ھەرەگەورەکە (النعیم الأعظم) ت بۆ ھێنامە جێ کەڕازی بوونی نەفسی خۆتە ئەی پەروەردگارە خۆشەویستەکەم، جا چی لە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریەکان بکەم لەکاتێکدا پەروەردگارە خۆشەویستەکەم خودای ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر متحسرو خەفەتبار بێت لەسەر بەندە گومڕایەکانی! ھیھات ھیھات بەوەی کەواڕازیبم ھەتا تۆ ڕازی دەبی، جا ھەتا ئەگەر تەنانەت نرخ و بەھای ھاتنەجێی ئەوەش بگاتە ئەوەی کەوا لەبەرامبەردا خۆم بخەمە ناوەندی دۆزەخەوەش ئەوا خۆم دەخەمە ناویەوەو ھیچیش گوێم لێی نیە جا نەک ھەر بە تێھەڵدانم بۆ پاشماوەکانی ئەھلی بەھەشت بەلکو بەوەش ڕازیدەبم.

جا ئەی گەلی زانایانی ئومەت سەیری گەورەیی سوربوون و پێداگیری ئەو گەلە بکەن کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆش دەوێت لەسەر ھاتنەجێی ڕازیبوونی خودا لەسەر بەندەکانی، جا ئەوان تەنھا ئیکتیفا بەوە ناکەن و تەنھا بەوە وازناھێنن کەوا ئامانجەکەیان تەنھا ڕازیبوونی خودا بێت لەسەرخۆیان و ئەوەشیان لا بەس بێت نەخئر؛ بەڵکو بەھەمان شێوە ڕازیبوونی خودایان لەسەر عەبدەکانی کردووە بە غایەو ئامانج لەبەرئەوەی ھەدەف و ئامانجەکەیان لەنەفسی خوا دایە (تاکو ڕازیبێت)، وەھەرگیزیش ڕازی بوونی خودا لەسەر عەبدەکانی نایەتەجێ ھەتا ئەوکاتەی کەوا بەندەکانی سوپاسگوزار دەبن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {إِنْ تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنْكُمْ وَلَا يَرْضَىٰ لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِنْ تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [الزمر:7].
واتە/ ئەگه‌ر خۆتان بێ باوه‌ڕ بکه‌ن بێگومان خوا بێ نیازه لێتان، هه‌رچه‌نده ڕازی نابێت که به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن و ڕێبازی خوانه‌ناسی بگرن‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنه به‌ر ئەوا به‌وەتان ڕازی ده‌بێت.

وەھەر لەبەرئەوەش لەم ژیانی دنیایەدا دەژین تا لەتەنیشت ئیمام مەھدی بوەستن بۆ ھاتنەجێی ھیدایەتدرانی ئومەت بە ھەموویانەوە تاکو بەمە ڕازیبوونی خودا لەسەر عەبدەکانی بێتەجێ لەبەرئەوەی ھەدەف و ئامانج و ئەوپەڕی دواھەمین ئاواتیان لەنەفسی پەروەردگارەکەیاندایە؛ لەبەرئەوەی ئەوان بەدوای ڕازیبوونی خودا کەوتوون وەکو غایەو ئامانج نەوەک وەکو وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتەکانی بەھەشت.

وەشاھێدیش دەدەم بەخودا بەشەھادەی حەقی یەقین و دڵنیاییەوە بەوەی کەوا ھەدەف و ئامانجی ئەوگەلەی کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆش دەوێت عەکس و پێچەوانەی ھەدەف و ئامانجی شەیتانەکانە لەبەرئەوەی شەیتانە جن و ئینسانەکان تەنھا بەغەزەب و توڕەیی خودا لەسەرخۆیان ئیکتیفا ناکەن و تەنھا بەوە وازناھێنن ئەوەشیان لابەس بێت نەخێر؛ بەڵکو بەدوای توڕەیی نەفسی پەروەردگار کەوتوون
وەکو غایەو ئامانج جا لەبەرئەوەی ئەوان زانیویانە بەوەی کەوا خودا بەکوفرو بێباوەڕی ڕازی نابێت بۆ عەبدەکانی بەڵکو ئەگەر شوکرانەی بکەن ئەو کات ڕازی دەبێت وەھەر لەبەرئەوە شەیتانەکان شەوو ڕۆژ ھەوڵ و کۆشش دەکەن بۆ نەھاتنەجێی ھیدایەتدرانی ئومەتەکان ئەمەش ھەتاکو لەشواکرانە بژێران نەبن وەھەتاکو ڕازیبوونی خودا لەسەر عەبدەکانی نەیەتە جێ،لەبەرئەوەی ئەوان ڕقیان لە ڕازیبوونی خودایە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ اتَّبَعُوا مَا أَسْخَطَ اللَّهَ وَكَرِهُوا رِضْوَانَهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ} صدق الله العظيم [محمد:28].
واتە/ ئا ئه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه کە ئەوان بێگومان شوێنی ئەوە کەوتوون کە خودا پێێ توڕە دەبێت وە ڕقیان له‌ڕازیبوونەکەی دەبێتەوە جا خوایش کارو کرده‌وه‌کانی پووچ کردنه‌وه‌.

وەھەر لەبەرئەوەش شەیتانەکان ھەوڵ وکۆشش دەکەن بۆ نەھاتنەجێی ھیدایەتدرانی ئومەتەکان لەھەموو زەمان و کات و شوێنێکدا ئەوەش تاکو نەبن بە شوکرانە بژێران جا بەوھۆیە خودا ڕازیبێت؛ لەبەرئەوەی خودا بە شوکرانەی عەبدەکانی ڕازیدەبێت و ئەوەی دەوێت بۆیان .بەپشتڕاسکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {إِنْ تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنْكُمْ وَلَا يَرْضَىٰ لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِنْ تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [الزمر:7].
واتە/ ئەگه‌ر خۆتان بێ باوه‌ڕ بکه‌ن بێگومان خوا بێ نیازه لێتان، هه‌رچه‌نده ڕازی نابێت که به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن و ڕێبازی خوانه‌ناسی بگرن‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنه به‌ر ئەوا به‌وەتان ڕازی ده‌بێت.

جا شەیتانە جن و ئینسانەکان زانیان بەوەی کەوا بەڕاستی خودا ڕازینابێت بە کوفرو بێباوەڕی عەبدەکانی بەڵکو بەشوکرانەیان ڕازیدەبێت، وەھەر لەبەرئەوەش شەیتانی نەفرەتلێکراو لە گێڕانەوەکانی قورئانی گەورەدا وتوویەتی: {ثُمَّ لآتِيَنَّهُم مِّن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَن شَمَائِلِهِمْ وَلاَ تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:17].
واتە/ شەیتان ووتی پاشان سوێند به‌خوا له به‌رده‌میانه‌وه‌ له پشتیانه‌وه‌ له لای ڕاستیانه‌وه‌ له لای چه‌پیانه‌وه‌ بۆیان دێم و ده‌ستت ناکه‌وێت زۆربه‌یان شوکرابژێرو سوپاسگوزار بن.

کەواتە شەیتانەکان ئیکتیفا ناکەن و وازناھێنن بەھاتنەجێی غەزەب و توڕەیی خودا لەسەرخۆیان جا شوێنی ئارەزووەکان بکەون و وازیش لە نوێژەکان بھێنن و ئەوەشیان لابەس بێت نەخێر؛ بەڵکو ئەوان شەوو ڕۆژ ھەوڵ و کۆشش دەکەن و ماندووش نابن و سڵ ناکەنەوە بۆ نەھاتنەجێی ڕازیبوونی خودا لەسەر عەبدەکانی، وەھەر لەبەرئەوەش ھەوڵ وکۆشش دەکەن بۆ گومڕاکردنی ئومەتەکان و شوێن نەکەوتنی پێغەمبەرەکانیان ئەمەش تاکو لەشوکرانە بژێران نەبن جا ڕازی بوونی خودا بێتە جێ لەسەر عەبدەکانی، بەڵام ئیمام مەھدی بەندەی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (عبدالنعیم الأعظم) و سەرجەم بەندەکانی نیعمەتە ھەرەگەورکە بەڕاستی بەدوای ھەدەف و ئامانجێکی پێچەوانە لەھەدەف و ئامانجی شەیتانە جن و بەشەرەکان کەوتووین جا شەوو ڕۆژ ھەوڵ و کۆشش دەکەین بۆ ھاتنەجێی ھیدایەتدرانی ھەموو ئومەت بەسەرتاپای لەبەرئەوەی ھەدەف و ئامانجەکەمان لە نەفسی خوا دایە تاکو ڕازیبێت، جا لەبەرئەوەی خودا ڕازی نابێت بە کوفرو بێباوەڕی بەندەکانی بەڵکو بەشوکرانە بژێریان ڕازیدەبێت جا ھەرلەبەرئەوە ھەوڵ و کۆشش دەکەین بەوەی تاکو خەڵکی ببن بە یەک ئومەت کەوا ھیچ شەریک و ھاوبەشێک دانەنێن ، وە ھیچیش لەسەرجەم شەیتانە جن و ئینسانەکانیش ناترسین، وەئێمەش بەسەریاندا زاڵین وەبەسەریشیاندا سەردەکەوین بەئیزنی خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان.

بەڵام جگە لەوانە گەلانێکی تر ھەن لەسەلەفیەکان و غەیری ئەوانیش کەوا شەڕیان ڕاگەیاندووە لەسەر ئیمام مەھدی و بەسەرخەرەکانی وە شەوو ڕۆژ ھەوڵ و کۆشش دەکەن بۆ ڕێگەگرتن لە شوێنکەوتنی دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی، جا لەپاشان ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامیان دەداتەوە لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن و دەڵێم: ئەی گەلی سەلەفیەکان ، ئایا ئێوە لە حزب و دەستەی خودان یان لەحزب و دەستەی شەیتانی نەفرەتلێکراو، جا ئایا حوجەو بەڵگەتان لەسەر ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی و بەسەرخەرەکانی چیە ئەگەر ئێوە ڕاستدەکەن؟ لەوەیە یەکێک لە نەزانەکانیان بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، ئێمەی سەلەفیەکان خاوەنی زانستی فەرموودەین شوێنی سەلەفی صالح دەکەوین شەڕمان ڕاگەیاندووە لەسەرت لەبەرئەوەی تۆ بڕوات بە حەدیس و فەرموودەکانی سوننەتی نەبەوی نیە بەڵکو دەتەوێت کەوا شوێنی قورئان بکەویت و ئەوەشت لەلا بەس بێت". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان لەسەر دەداتەوەو دەڵێم: سوێند بەخودا بەڕاستی من زیاترو توندتر لەئێوەو ھەموو موسڵمانان بڕواو ئیمانم بە سوننەتی محمد پێغەمبەەی خودا ھەیە صلّى الله عليه وآله وسلم، وە یەقین و دڵنیاییەکەم بە حەدیس و فەرموودە حەقەکان تێیدا گەورەترە لە یەقین و دڵنیایی ئێوە لەبەرئەوەی ئێوە دواتر کە قسە بە حەدیس و فەرموودەیەک دەکەن پاشان دەڵێن: (والله أعلم فإن أصبتُ فمن الله وإن أخطأتُ فمن نفسي والشيطان- خوداش زاناترە جا ئەگەر پێکابم ئەوا لەخواوەیە وەئەگەر ھەڵەشم کردبێت جا ئەوە لە نەفسی خۆم و شەیتانەوەیە)، بەڵام ئیمام مەھدی دواتر کە قسە بە حەدیس و فەرموودەیەک دەکات پاشان دەڵێت: سوێند بەو خودایەی کەوا ھیچ خوداو پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت من قسە ناکەم تەنھا بەحەق نەبێت بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک لەبەرئەوەی من دەستم گرتووە بە کتێبەکەی خوداو سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی کەوا نور لەسەر نورن، بەڵکو من تەنھا کوفر دەکەم بەو حەدیس و فەرموودانەی سوننەت کەوا بەمخالفی و دژو پێچەوانە ھاتوون لەگەڵ محکەمی قورئانی گەورەدا، جا لەپاش ئەوە دەزانم بەوەی کەوا ئەو حەدیس و فەرموودەیە ھەڵبەستراوو بوختانە لەلایەن شەیتانە جن و ئینسانەکانەوە کەوا ھەندێکیان وەحیان بۆ ھەندێک کردووە بە قسەی ھەڵبەستراوی ‌زل و ڕازاوه به‌گوێی یه‌کدا تا خەڵکی پێ گومڕاو سەرلێشێواو بکەن، جا چیتانە ئەی گەلی سەلەفیەکان و سوننەو شیعە کەوا وەستاونەتەوە بۆ ڕێگە گرتن لە دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ھەتا شوێنی ھەواو ئارەزووەکانی ئێوە بکەوێت؟ جا لەپاش ئەوە پێتان دەڵێم ھیھات ھێھات سوێند بەپەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان قەت حەق شوێنی ھەواو ئارەزووەکانتان ناکەوێت ھەتا لەژیاندا زیندوو بم، جا ئەگەر پیلانێکتان ھەیە بۆم ئەوا پیلانم لەدژ بگێڕن و پاشانیش چاوەڕێ مەکەن دواتریش دەزانن کەوا کێ به‌ تێکشکاوی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خواو چۆن ژێره‌و ژوور ده‌بن و تیاده‌چن، جا ئایا پیاوێک دەکوژن کەوا دەڵێت پەروەردگارم خودایەو بانگەوازتان دەکات بۆ لای پەرستنی خودا بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەشێکی بۆ دابنێن وە بانگەوازتان دەکات بۆ شوێنکەوتنی کتێبەکەی خودا قورئانی گەورەو سوننەتی حەقی نەبەوی؟ بەڵکو من بانگتان دەکەم بۆ کوفرکردن بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بە محکەمی قورئانی گەورە جا ئەگەر لە فەرموودەکانی سوننەتی نەبەویدا بێت یان لەکتێبی تەورات یان لەئینجیلدا.

وەئەی قەوم ئەمە پرسیارێکی ئیمام مەھدیە بۆ ئێوە بەعەقڵ و مەنتق: لەبەرچی خودا فەرمانی بە محمد بەندەو پێغەمبەرەکەی نەکردووە بەوەی کەوا بانگی ئەھلی کتێبەکان بکات بۆ لای حوکم کردن بە تەورات و ئینجیل؟ وەڵامەکەی لەپەروەردگارەوە لە محکەمی کتێبدا دەبیننەوە: {وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًا يَلْوُونَ أَلْسِنَتَهُمْ بِالْكِتَابِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ الْكِتَابِ وَمَا هُوَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَيَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [آل عمران:78].
واتە/ به‌ڕاستی ده‌سته‌یه‌کیش زمانیان باده‌ده‌ن بەکتێب خوێندنەوە (تەورات و ئینجیل) به‌جۆرێک شت ده‌ڵێن کە گوایه ئەو کتێبانەی خودا ده‌خوێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وای حساب بکەن لەکتێبی خوادایە ئەوەی دەیڵێن و خوا ڕه‌وانه‌ی کردووه‌ له ڕاستیدا هه‌رگیز ئه‌وه له‌لایه‌ن خواوه نیه و به‌ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و لەکاتێکیشدا ده‌شزانن.

کەواتە کتێبی تەورات و ئینجیل پارێزراو نین لە تەحریف و دەستکاری و شێواندن وە زۆربەی تەحریف کراو شێوێندرا، ھەر لەبەرئەوەش خودا فەرمانی کردووە بە پێغەمبەرەکەی کەوا بانگیان بکات بۆ حوکم کردن بۆلای قورئانی گەورە جا دەستەیەکیان ڕوویان وەرگیڕا ھەروەک چۆن زانایانی موسڵمان ڵەسەردەمی بانگەوازی مەھدی چاوەڕوانکراو ڕوویان وەرگێڕاو پشتیان ھەڵکرد بۆ لای حوکمکردن بە کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە وە بەتوندی شوێن پێی ئەو یەھودیانە کەوتن کەوا ڕوویان وەرگیڕاو پشتیان کردە دەعوەو بانگەوازی حوکمکردن بە قورئانی گەورە. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُوا نَصِيبًا مِنَ الْكِتَابِ يُدْعَوْنَ إِلَىٰ كِتَابِ اللَّهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ يَتَوَلَّىٰ فَرِيقٌ مِنْهُمْ وَهُمْ مُعْرِضُونَ} صدق الله العظيم [آل عمران:23].
واتە/ ئایا نابینی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شێک له کتێبی ئاسمانیان پێدراوه کاتێک بانگ ده‌کرێن بۆ لای کتێبی خوا تا حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی بکات له نێوانیاندا پاشان ده‌سته‌یه‌کیان پشت هه‌ڵده‌که‌ن و له کاتێکدا ئه‌وان سه‌رپێچیکه‌رن.

لەبەرئەوەی خودا قورئانی گەورەی کردووە بە مەرجەع و حەکەم و دادوەر بۆ ئەوشتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری لە تەورات و ئینجیلدا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {إِنَّ هَـٰذَا الْقُرْ‌آنَ يَقُصُّ عَلَىٰ بَنِي إِسْرَ‌ائِيلَ أَكْثَرَ‌ الَّذِي هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿٧٦﴾ وَإِنَّهُ لَهُدًى وَرَ‌حْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ ﴿٧٧﴾ إِنَّ رَ‌بَّكَ يَقْضِي بَيْنَهُم بِحُكْمِهِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْعَلِيمُ ﴿٧٨﴾ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ إِنَّكَ عَلَى الْحَقِّ الْمُبِينِ ﴿٧٩﴾ إِنَّكَ لَا تُسْمِعُ الْمَوْتَىٰ وَلَا تُسْمِعُ الصُّمَّ الدُّعَاءَ إِذَا وَلَّوْا مُدْبِرِ‌ينَ ﴿٨٠﴾} صدق الله العظيم [النمل].
واتە/ به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و شتانه‌ی که نه‌وه‌ی ئیسرائیل جیاوازی و کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه باسی ده‌کات و لێی ده‌دوێت و ڕوونی ده‌کاته‌وه‌ (76) هه‌روه‌ها به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هۆی هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه بۆ ئیمانداران (77) به‌‎ڕاستی په‌روه‌ردگارت داوه‌ریی ده‌کات له نێوانیان بەحوکم و دادوەری خۆی کەوا زاتێکی باڵاده‌ست و زانایه‌ (78) جا که‌واته تۆ پشت به‌خوا ببه‌سته‌ به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستیه‌کی ئاشكرایت (79) بێگومان تۆ ناتوانیت ئه‌م بانگه‌وازه بخه‌یته ناو دڵی دڵ مردوو و که‌ڕه‌واڵه‌کانه‌وه‌ کاتێک ڕوو وه‌رده‌گێڕن و پشت هه‌ڵده‌که‌ن (80).

جاپشتم ھەر بەخودا بەستووە کەوا باشترین پاڵپشت و یاوەرە وەباشترین بەسەرخەریشە.

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــ

[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــة الأصلية للبيـــــــــــان ]
http://www.the-greatnews.com/showthread.php?11208