ئیمام ناصر محمد یەمانی
‎13 - 01 - 1430 ک
‎10- 01- 2009 م
‎12:11 بەیانی
‎ــــــــــــــــــــ

ئەی قەوم بەڕاستی من وای دەبینم کەوا ھەرگیز ھیچ شتێک ئەم ئومەتە چاک و ئیصلاح ناکات تەنھا ھەسارەی سزا نەبێت تاکو بەحەقەکە دەزانن و لەبەتاڵی جیادەکەنەوە..

‎بسم الله الرحمن الرحيم ، وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين، وبعد..

ھیچمان لەسەر نیە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا خەڵکی ئاگاداربکەینەوە لەشوێن و جێگاکەی (ھاوەڵانی ئەشکەوت ) و شوێنی تابوتی سەکینە ئەوەش فەرمانێکە کەوا خودا خۆی سەرپەرشتی دەکات، جا ئەگەر بەدوای حەقدا نەگەڕێن لەسەر ئەرزی واقع ئەوا دواتر خودا دەیانگەڕێنێتەوە جا دەردەچن بۆ خەڵکی لە قەدەرو کاتە دیاریکراوەکەیان لەکتێبی نوسراوی لای خودا، بەڵکو ئێمە دەمانەوێت کەوا بیاندۆزنەوە جا خەڵکی ئاگاداربن بەسەریدا بەڵکو دڵنیابن، بەڵام ھیچ خێرێک لە حکومەتی یەمەنی نیە وە ھێشتا ھەرگیز بەدوای حەقیقەت و ڕاستیدا ناگەڕێت لەسەرئەرزی واقعدا. بەھەرحاڵ ئەی محمد عەرەبی جگە لەوە چەند ئایەت و نیشانەیەکی تر ھەیە بۆ بەڕاستدانان (ی بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی)؛ جا ئایا حەقیان نەدۆزیوەتەوە لەسەر ئەرزی واقع وەکو بەڕاستدانانێک بۆ بەیانی حەق؟ وەئەی برا محمد، من پێم چاکە کەوا خۆت سەرقاڵ بکەی بە بڵاوکردنەوەی دەعوەو بانگەوازەکە نەوەک بە زۆر پرسیارکردن ڕۆڵەکەم جا بەوھۆیەوە منیش سەرقاڵ و بێ ئاگا بکەی لە نوسینی چەند بەیان و ڕوونکردنەوەیەک کەوا گرنگترن جا ناچارم بکەی بە دواخستنی ئەو بەیانانە بە وەڵام دانەوەت بارک اللە فیک، وەبەھەمان شێوە ئەوە لەبیرمەکە کەوا دەرکەوتنی ئیمام مەھدی لەدوای بەڕاستدانان لەلای ماڵی دێرینی خودا (کەعبە) یە نەوەک لە پارێزگای ذمار لەگوندی ئەقمەر تەنھا ئەگەر پەروەردگارم شتێکی تری بوێت، بەڕاستی زانستی پەروەردگارم ھەموو شتێکی گرتۆتەوە، ھەموو ڕۆژێکیش لەکاروبارێک دایە(بەھۆی نزای بەندەکانی) جا ئێمە چاوەڕێی فەیسەڵ یەمانی بووین بۆ پێدانی ھەواڵێک لەو بارەیەوە بەڵام ئەو ھێشتا بەھیچ شێوەیەک خەبەرو ھەواڵێکی بۆ نەھێناوین نە دەربارەی ھۆی سەرنەکەوتنەکەی لەو موھیممەو گرنگیەی کەوا خودی خۆی بەڵێنی پێدابووین پێی، جا بەڵکو لەوانەشە یەکێک لەوانەی کەوا نازانن لەوانەی وایدادەنێن لەزاناو عولەمایانن توشی فیتنەیان کردبێت لەکاتێکدا ئەوان نە لەسەر کتێبەکەی خودان نەلەسەر سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەشی، بەڵام ئەوان ڕۆدەچنە ناو زۆرێک لەڕیوایەتەکان کەوا زۆربەیان مخالف و دژو پێچەوانەن بە کتێبەکەی خوداو سوننەتی پێغەمبەرەکەی جا ئەوان بەتوندی دەستیان پێوە گرتووە وەگەورەتریش لە دەستگرتن بەقورئانی گەورە دەستیان پێوە گرتووە! وەدەشڵێن کەس بە تەئویل و لێکدانەوەکەی (قورئان) نازانێت تەنھا خودا نەبێت جا ئەو حەدیس و ڕیوایەتانە بەسمانە؛ بەڵکو ئەگەر بێتو ھەزار دەسەڵاتی زانستی ئاشکراو ڕوونیشیان بۆ بھێنین لە قورئان ئەوا تێی ھەڵدەدەنە دوای پشتیانەوە پاشان دەڵێن: "بەڵکو ئەو ڕیوایەتە چەسپاوەو سەلمێنراوە لەلایەن فڵان و فڵانە کەسەوە" وە دێت ڕیوایەتێکمان بۆ دەھێنێت کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی بەیانی حەقە بۆ قورئان، واشدادەنێن کەوا ئەوان لەسەر کتێبی خواو سوننەتی پێغەمبەرەکەینە لەکاتێکدا نەلەسەر کتێبەکەی خوداو نەلەسەر سوننەتی پێغەمبەرەکەینە، جا ھەوڵ و کۆششیان بەزایە چووە لەژیانی دنیادا واش حساب دەکەن کەوا کاروکردەوەی چاک دەکەن، جا ئەوانە بریتین لە خراپترین زاناو عولەما لەژێر سەقفی ئاسمان جا ئەگەر بێتو ئەوانە لە شیعەبن یان لە سوننە یان لەھەر مەزھبێک لەو مەزھەبانەی کەوا پارچەپارچەو جیاوازبوون لەوانەی کەوا ڕێگە دەگرن لەحەق و ڕاستی بە ڕێگە گرتن بەھۆی فیتنەی ئەو ڕیوایەت و حەدیس و فەرموودانەی کەوا یەھود بەو پەڕی نھێنی ھەڵیان بەستوون کەوا غەیری ئەوەیە کە پێغەمبەر فەرموویەتی علیە الصلاة والسلام. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ} صدق الله العظيم [النساء:81].
واته‌/ (دووڕووه‌کان کاتێک لای تۆن) ده‌ڵێن: ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته‌ جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) خوا تۆماری ده‌کا، که‌واته گوێ به‌وانه مه‌ده و پشت به خوا ببه‌سته ته‌نها خوات به‌سه که یارو یاوه‌رت بێت.

وەھیچ خێرێکیشیان پێوە نیە نەھیچ خێرێکیش لە زانستەکەیان، لەوەیە یەکێکیان بیەوێت بڵێتە یەکێک لە بەڕاستدانەرەکانی شەئن و بانگەوازەکەی ناصر محمد یەمانی: "بەڕاستی من ئامۆژگاریت دەکەم بە شوێن نەکەوتنی ئەو پیاوە بانگەشەکارە ناصر محمد یەمانی وە ئامۆژگاریت دەکەم بەوەی شوێنی کتێبی خوداو سوننەتی پێغەمبەرەکەی بکەوی". جا ھەروەکو بڵێی ناصر محمد یەمانی بانگ دەکات بۆ دیانەتی یەھودیەت ئەی خودا بیان کوژێت چۆن شتی وا ھەڵدەبەستن! جا من ئەوان و ھەموو خەڵکیش بانگەواز دەکەم تەنھا بۆ کتێبەکەی خوداو سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی بەڵکو تەنھا بۆ ئەوە بانگەوازیان ناکەم کەوا مخالف و دژو پێچەوانە بێت تێیدا بە محکەمی قورئانی گەورە؟ وەبەھەمان شێوە ئیمام مەھدی سەرجەم ڕیوایەت و حەدیس و فەرموودەکانیشی وەرگرتووە تەنھا ئەوانە نەبێت کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بە محکەمی قورئان لەبەرئەوەی من دەزانم بەدڵنیاییەوە بەوەی کەوا ئەو ڕیوایەتە یان ئەو
حەدیس و فەرموودەیە لەو حەدیس و فەرموودانە ھاتووە کەوا یەھود بە پیلانێکی زۆر نھێنیەوە ھەڵی بەستووە لەدوای ئەوەی گوێیان لەحەق بوو جا یەھود مەکرو پیلانیان گێڕا بە ھەڵبەستانی قسەو فەرموودەکان لەسەر خوداو پێغەمبەرەکەی، بەڵام ئەوان دەستیان گرتووە بەو ئیفتیراو ھەڵبەستراوە یەھودیانە وە بەو بەتاڵەش قسەو دەمەدەمێ دەکەن تاکو پێی لە حەق بدەن.

وەئەی قەوم بەڕاستی من وای دەبینم کەوا ھەرگیز ھیچ شتێک ئەم ئومەتە ئیصلاح و چاک ناکات تەنھا ھەسارەی سزا نەبێت ھەتا ئەوکاتەی کەوا بەحەقەکە دەزانن و جیای دەکەنەوە لەبەتاڵ لەڕۆژی گەیشتنی ھەسارەی سەقەر ھەسارەی دەیەم ئەو ڕۆژەی کەوا دڵەکان دەگەن بەگەروو وەلەوکاتەشدا بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانن کەوا بەڕاستی من ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقم لەپەروەردگاریانەوە، وەبەداخەوەش ئەو موسڵمانانەی کەوا بەدوای حەق و راستیدا دەگەڕێن عەقڵەکانیان بەکارناھێنن تا سەیربکەن بەوەی کەوا کامەمان دەسەڵاتی بەزانست بەھێزترە ھەتا شوێنی بکەوێت ئایا ناصر محمد یەمانی یان ئەوانەی کەوا فەرمان و بانگەوازەکەی ڕەت دەکەنەوە، وەئەگەر ھاتوو ووردبوویەوەو حەق و ڕاستی بوێت ئەوا دواتر بینا دەبێت بەوەی کەوا جیاوازیەکە یەکجار گەورەیە ھەروەکو جیاوازی لەنێوان نورو تاریکاییەکان، بەڵام زۆربەی خەڵکی عەقڵیان ناخەنەکارو تێناگەن؛ بەڵکو ھەروەکو ئاژەڵ وان بەڵکو لەئاژەڵیش وێڵترو گومڕاو سەرلێشێواوتر ڕێگایان گرتووە. وەئەگەر بێتو سەرنجی ناصر محمد یەمانیان دابوایە جا ئەو کاتە دەیانبینی کەوا ئەو بەیاوەرەکانی دەڵێت: نا بۆ شوێنکەوتنی کوێرانە جا ئەگەر یەکێکتان زاناو عولەمایەکی ئومەتتان بینی بەوەی کەوا بەسەرمان کەوتەوە بەزانستێکی چاکترو باشتر لەزانستەکەی ناصر محمد یەمانی و چاکتریش قسەی دەکرد ئەوا ئەوکاتە لەسەریەتی کەوا پاشەکشەبکات لە شوێنکەوتنی و خۆشی بەگەورە نەگرێت بە گوناھ، ئەوەش لەبەرئەوەی من دەزانم بەوەی کەوا دەسەڵاتەکە بریتی یە لەو زانستە حەقەی کەوا لەلایەن خوداوە ھاتووە نەوەک لەو قسە ھەڵبەستراوو بێ نرخ و خزعبلاتانەی کەوا زۆربەی لەلایەن شەیتانە بەشەرەکانەوەن و خودا ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی لەسەر دانەبەزاندووە.

وسلامٌ على المُرسلين ، والحمدُ لله ربّ العالمين..
. ئیمام ناصر محمد یەمانی.
‎ـــــــــــــــــــــــ

رابط بيان الأصلي
http://www.the-greatnews.com/showthread.php?p=6514