ئیمام ناصر محمد یەمانی
24 - 11 - 1433 ک
10 - 10 - 2012 مـ
06:00 بەیانی
ـــــــــــــــــ

پێناسە لە محمد پێغەمبەری خوداو ئیمام مەھدیەوە بۆ ئەو گەلەی کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت (قومٍ يحبّهم الله ويحبّونه) ھەڵبژێردراوانی ناو بەشەریەت و چاکترین کەسانی ناو خەڵکی..


بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله وآلهم الطيبين ومن تبعهم بإحسانٍ إلى يوم الدين، أمّا بعد..

ئێستاش بۆ پێناسە حەقە دەرچووەکە لەسەر زمانی محمد پێغەمبەری خودا صلّى الله عليه وآله وسلم، کەوا فەرموویەتی: [يَا أَيُّهَا النّاس، اسمعُوا وَاعْقِلُوا وَاعْلَمُوا أَنَّ لِلَّهِ عِبَادًا لَيْسُوا بِأَنْبِيَاءَ وَلا شُهَدَاءَ يَغْبِطُهُمُ النَّبِيُّونَ وَالشُّهَدَاءُ عَلَى مَجَالِسِهِمْ وَقُربهم مِنَ اللَّهِ. فَجَاءَ رَجُلٌ مِنَ الأَعْرَابِ مِنْ قَاصِيَةِ النّاس وَأَلْوَى بِيَدِهِ إِلَى نَبِيِّ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ: يَا نَبِيَّ اللَّهِ، مِنَ النّاس لَيْسُوا بِأَنْبِيَاءَ وَلا شُهَدَاءَ يَغْبِطُهُمُ النَّبِيُّونَ وَالشُّهَدَاءُ عَلَى مَجَالِسِهِمْ وَقُربهم مِنَ اللَّهِ انْعَتْهُمْ لَنَا، صِفْهُمْ لَنَا، فَسُرَّ وَجْهُ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لِسُؤَالِ الأَعْرَابِيِّ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: "هُمْ نَاسٌ مِنْ أَفْنَاءِ النّاس وَنَوَازِعِ الْقَبَائِلِ لَمْ تَصِلْ بَيْنَهُمْ أَرْحَامٌ مُتَقَارِبَةٌ تَحَابُّوا فِي اللَّهِ وَتَصَافَوْا فِيهِ يَضَعُ اللَّهُ لَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مَنَابِرَ مِنْ نُورٍ فَيُجْلِسُهُمْ عَلَيْهَا فَيَجْعَلُ وُجُوهَهُمْ وَثِيَابَهُمْ نُورًا يَفْزَعُ النّاس يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلا يَفْزَعُونَ]. صدق محمد رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلم.

ئەوانە بریتین لە ھەمان ئەو گەلەی کەوا خودا وەعدو بەڵێنی دابوو بە ڕەوانەکردنیان لە محکەنی قورئانی گەورەدا لەوەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە تێیدا دەفەرموێت: {يا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لائِمٍ ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [المائدة:54].
واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ هه‌ر که‌س له ئێوه له ئاین و به‌رنامه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕێت ئه‌وه له ئاینده‌دا خوا که‌سانێک ده‌هێنێت په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو به‌سۆزن بۆ ئیمانداران و سه‌ربڵندو نه‌خۆرو ده‌روون به‌رزن به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا (لەشەیتانە جن و بەشەرەکان) له پێناو ڕێبازی خواداو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌که‌ن و تێده‌کۆشن (بە بەکارھێنانی ھەموو ھۆکارێک بەبانگەوازکردن) له لۆمه‌ی لۆمه‌که‌رانیش ناترسن ئەوەش فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی خوایه که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت خوداش فراوانگیرو زانایه.

وەھەرچی کات و قەدەری ڕەوانەکردنەکەیانە جا ئەوە لەوساتەدایە کەوا ئیمانداران وەردەگەڕێن لەشوێنکەوتنی کتێبە حەقە پارێزراوەکەی پەروەردگاریان لەتەحریف و دەستکاری و شێواندن کە قورئانی گەورەیە، وەبەڕاستیش وا کات و قەدەرە دیاریکراوەکەیان ھات لە کتێبی نوسراوی لای خودا لە سەردەمی حیوارو گفتوگۆی ئیمام مەھدی بەر لەدەرکەوتنی، وە کاروبارو فەرمانەکانیش ھەر بۆ لای خودا دەگەڕێتەوە کەوا بەچاوە ناپاک و خیانەتکارەکان دەزانێت وەبەوەشی کەوا سنگەکان دەیشارنەوە.

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "بەڕاستی پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام وەسفی نھێنی عیبادەت و پەرستنەکەی ئەوانی پۆ پەروەردگارەکەیان کردووە جا فەرموویەتی کەوا ئەوان کۆبوونەتەوە لەسەر خۆشەویستی پەروەردگارەکەیان ھەرچەندە ئەوانیش چەند کۆمەڵەیەکی جیاجیان لەشوێن و جێگاکانی زەوی کەوا ھیچ خزمایەتی و نەسەبێک لەنێوان یەکتری بەیەکەوە نایان بەستێتەوە نە ماڵ بەیەکتری دانیش، جا لەبەرئەوەی بەڕاستی تۆ ئەی ناصر محمد یەمانی فەتوادەدەی بۆ موسڵمانان بەوەی کەوا ئێستا قەدەرو کاتە دیاریکراووەکەی ڕەوانەکردنەکەیان ھاتووە لەکتێبی نوسراوی لای خوادا بەڵکو فەتوای ئەوە دەدەی بەوەی کەوا ئەوان بریتین لە بەسەرخەرەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتنت، جا لەبەرئەوەی بەڕاستی تۆ دەڵێی من مەھدی چاوەڕوانکراوم جا بۆیە ھەردەبێت خودا زانیاری زیاتری پێدابی دەربارەی ئەوان جا وەسفی ئەوانمان بۆ بکە بەزیاتر وەسف کردن و زیاتر باسکردن و ڕوونکردنەوەی بەڵکو بیان ناسین".

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی ئەو پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: ئەی قەوم، بەڕاستی قسەکردن دەربارەیان گەورەیە کەوا عەقڵەکانتان لەخۆی ناگرێت! وەئەی گەلی زانایانی ئومەتی موسڵمانان و نەصاراو یەھود، جا ئەگەر بێتو خودا ھەموو مەلەکوتی خودا بدات بەیەکێکتان جا بشیکات بە خەلیفەی پەروەردگارەکەی لەسەر ھەموو مەلەکوتەکەی لەدنیاو ئاخیرەتدا جا پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەشی پێبدات لە نیعمەتەکانی بەھەشتدا (الدرجة العاليّة الرفيعة) پاشان بشیکات بە خۆشەویسترین و نزیکترین عەبد لەلای پەروەردگاری ھەموو جیھان، جا ئایا دواتر ھەریەکێک لە زانایانی موسڵمانان و نەصاراو یەھود بەوە ڕازیدەبن؟ جا دەزانم بەوەی کەوا دواتر سەرسامی داتاندەگرێت جا توشی سەرسوڕمانی دەبنەوە لەم پرسیارکردنەدا، جا ئەگەر بێتو قسەتان کردو بەیەک قسەی یەکگرتووەوە ھەمووتان وتتان: "جا چۆن ھەرگیز ڕازی نابێت ئەوکەسەی کەوا خودا مەلەکوتی ئەو بەھەشتەی پێداوە کەوا پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە جا خودا پلە ھەرە بەرزو بڵندەکەی لە نیعمەتەکانی بەھەشت پێداوە (الدرجة العاليّة الرفيعة) وە لەئاگری دۆزەخیش پاراستوویەتی وە کردوویەتی بە خۆشەویسترین و نزیکترین عەبد لەلای پەروەروەردگار! جا چۆن بە ھەموو ئەوانە ڕازی نابێت وەبەڕاستیش ئەوکەسە سەرکەوتوو سەرفرازبووە بە بەدەستھێنانی سەرکەوتن و سەرفرازیەکی گەورە! جا ئایا لەدوای ئەوە نیعمەتێکی تر ھەیە ئەی ناصر محمد؟".

جا لەپاش ئەوە مەەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: لێیان بپرسن بزانن ئایا نیعـەتێکی لەوە گەورەتر بوونی ھەیە؟ جا دواتر زمانی قسەکردنیان بەناوە ڕاست و حەقەکانیان وەڵامیان دەدەنەوە، لەکاتێکدا ھەمیشە سوریشم لەسەرئەوەی ھیچ قسەیەک نەڵێم تەنھا حەق نەبێت ئەوانیش لەسەر ئەوە شاھێدن بەوەی ئەو وەسفەی کەوا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەسفی ئەوانی پێکردووە وەسفێکی حەق و ڕاستەقینەیە جا ھەروەکو چۆن ئەو قسە دەکات ئەوا ئەوە لە نەفسی خۆیان بەدی دەکەن بەو شێوەیە:

سوێند دەخۆم بەخودای گەورەی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەسی کەوا لەنێوانیاندایەو بەپەروەردگاری عەوشی گەورە کەوا جنی دروستکردووە لەبڵێسەی ئاگرو ئینسانیشی دروستکردووە لە قوڕێکی وشکبووی وەک فەخفوری بەخودای تاک و قەھار بەوەی کەوا بەڕاستی ھەرگیز ھیچ یەکێک لەواەی کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت (یحبھم ویحبونە) ڕازی نابن بەھەموو مەلەکوتەکەی خوداش لە دوایی و سەرەتادا ھەرچەندەش بێت و ببێتە ھەرچەندیش وەھەتا ئەگەر بێتو خودای تاک و تەنھا پشتگیری ھەر یەکێکیانیشی کرد بەفەرمانی کاف و نون جا بڵێتە ھەرشتێک کن فیکون (ببە یەکسەر ببێت) بەبێ سنور، بە موڵکێکی وا کەسنوری نەبێت، پاشانیش بیکات بەخۆشەویسترین و نزێکترین عەبد لەلای نەفسی خۆی، جا لەپاش ئەوە پەروەردگارەکەی قسەی لەگەڵ بکات و بیدوێنێت لەدوای پەردە (حجاب) جا پێی بڵێت: جا ئایا عەبدەکەم ڕازی بووی بەوەی کەوا پێم دای لەفەزل و بەخششی پەروەردگارەکەت؟ ئەویش دەڵێت:ئەی پەروەردگار ئەی ئایا پەیمانت نەداوە لەنەفسی خۆت لە محکەمی کتێبەکەت بەڕازیکردنی بەندەکانت ئەوانەی کەوا تۆ لێیان ڕازی دەبی، کەوا فەرمووتەوە فەرموودەی تۆش حەقە: {رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ} صدق الله العظيم [التوبة:100]؟
واتە/ ئه‌وانه خوا ڕازیه لێیان ئه‌وانیش له‌و ڕازین.

جا لەپاش ئەوە پەروەردگارەکەیان وەڵامیان دەداتەوە جا دەفەرموێت: {وَمَنْ أَوْفَى بِعَهْدِهِ مِنَ اللَّهِ} صدق الله العظيم [التوبة:111]!
واتە/ وە کێ هه‌یه به قه‌ده‌ر خوا به‌وه‌فاو به‌ئه‌مه‌ک بێت بۆ جێ به‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانی.

جا ئایا بەرزترین و بڵندترین پلەکانی نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان کەوا ھەروەکو یاقوت و مەرجانن بۆ چاکەکارە نێرەکان و کوڕە تازە پێگەیشتووە نەمرەکانیش (ولدان مخلدون) کە ھەروەکو مرواری پاک و بێگه‌ردن بۆ چاکەکارە مێ یەکانتان ڕازیتان ناکەن، وە ھەرچیش کەوا نەفستان ئارەزوو حەزی لێبکات بۆتان ھەیە وە ھەرچیش داوای بکەن بۆتان ھەیە ئه‌و به‌هره‌یه‌ش له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارێکه‌وه پێشکه‌شتان ده‌کرێت که لێبوورده و میهره‌بانه‌؟ جا لەدوائەوە ئەو گەلەی کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت دەڵێن: ھیھات ھیھات بەوەی کەوا ڕازی بین ھەتا تۆ ڕازیدەبی، جا خۆشەویست چۆن ڕازی دەبێت و چاوی ئۆقرە دەگرێت و چاوی ڕوون دەبێت لەدوای ئەوەی کەوا بەحاڵی خۆشەویستەکەی زانیوە بەوەی کەوا متحسرو خەفەتبارە لەسەر عەبدە کافرە گومڕایەکانی! جا بەڕاستی زانیمان حاڵی ئەو خودایە چۆنە کەوا لەسەر عەرشە گەورەکەی ئیستیوای کردووە ئەویش ئەوەێە کەوا حاڵەکەی خۆشحاڵ و ئاسودە نیە بەڵکو متحسرو خەفەتبارە لەسەر عەبدە کافرەکانی بە پێغەمبەری لای پەروەردگارەکەیان لەدوای ئەوەی کەوا خودا زانیویەتی بەوەی ئەوان پەشیمان و متحسر بوونە لەسەر ئەو لادان سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان، جا لەپاش ئەوە خەفەرتباری خودا دێت بەھۆی زوڵمی خۆیان لەنەفسی خۆیان، جا حەسرەتی خەفەتباری لەنەفسی خودا لەسەریان ڕوونادات تەنھا لەدوای ئەوەی کەوا حەسرەتی پەشیمانی دێت لە نەفسی ئەواندا لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان، جا داخ و پەشیمانی ڕوویدا لە نەفسیاندا لەدوای ڕوودانی سزادا: {قَالُواْ ياوَيْلَنَآ إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ} صدق الله العظيم [الأنبياء:14].
وایە/ ئەی ھاوار بەڕاستی ئێمە ستەمکاربووین.

لەوکاتەی کەوا ھەر یەکێک لەوان دەڵێت: {يَا حَسْرَتَى علَى مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ} صدق الله العظيم [الزمر:56].
واتە/ ئای حەسرەتی په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستی و سەرپێچیانەی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی خوادا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌ی خوا ده‌کرد.

وەئەی گەلی زانایانی ئومەت، ئەگەر بێتو ئینسانێک ھەڵەیەکی کرد دەرحەق بەیەکێکتان جا لەپاش ئەوە زانی بەوەی کەوا ئەوەی ھەڵەکەی دەرحەقکردووە زۆر پەشیمانە بەشیمانیەکی توندو گەورە جا ئایا ئەوکاتە دەبینن بەوەی کەوا ڕق و توڕەییەکەتان دواتر بمێنێتەوە لەسەر ھەڵەکارەکە کەوا ھەڵەی کردووە دەرحەق بەئێوە لەدوای پەشیمانیەکەی؟ بەڵکو دواتر نەفس ئارام دەبێتەوەو ڕق و توڕەییەکەی دەڕوات بەھۆی ئەوەی کەوا ھەڵەکارەکە لە پەشیمان بوەکانە، وەبەھەمان شێوە پەروەردگاری ھەموو جیھان دەبینن بەوەی لەدوای ئەوەی کەوا تۆڵەی لەبەندە بێباوەڕەکانی سەندەوە جا ئەوانیش پەشیمان بوونەوە جا کە زانی بەو قسەیەی ھەموو نەفسێک لەوان کاتێک کەوا دەڵێت: {يَا حَسْرَتَى علَى مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ}.
واتە/ ئای حەسرەتی په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستی و سەرپێچیانەی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی خوادا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌ی خوا ده‌کرد.

جا لەپاش ئەوە توڕەییەکە لەنەفسی خودا دەوەستێت بەھۆی ئەو قسەیەی کەوا ھەموو یەکێک لە بەندە گومڕایەکانی دریڵێن: {يَا حَسْرَتَى علَى مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ}.
واتە/ ئای حەسرەتی په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستی و سەرپێچیانەی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی خوادا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌ی خوا ده‌کرد.

جا لەپاش ئەوە حەسرەتی خەفەتباری لەنەفسی خودای ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر دێت بۆیان، وە حەسرەتی خوداش پەشیمانی نیە لەسەر ئەوەی کەوا پێی کردوون پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی خۆ ئەو ھیچ زوڵم و ستەمێکی لێنەکردوون وە ھیچ ھەڵەیەکیشی نەکردووە دەرحەقیان پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی! وە پەروەردگاریش زوڵم و ستەم لەھیچ کەسێک ناکات؛ بەڵکو ھۆکاری حەسرەتی خەفەتباری خودا لەسەریان بریتی یە لەھۆکاری زوڵم و ستەمی خۆیان لە نەفسی خۆیان، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرمودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَمَا ظَلَمْنَاهُمْ وَلَكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ} صدق الله العظيم [النحل:118].
واتە/ وەئێمە زوڵم و ستەممان لێنەکردوون بەڵکو ئەوان خۆیان ستەم لەخۆیان دەکەن.

جا لەبەرئەوەی کەوا خودا ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە جا بەھۆی ئەم سیفەتەی دەبینن کەوا خودا متحسرو خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی کەوا ڕووداوو کارەساتی سزا گرتنی و لەناوی بردن جا ئەوانیش پەشیمان بوونەوە ھەرچەندە ئەوان گەلێکی کافریش بوون بە پێغەمبەرەکانی پەروەردگارەکەیان جا خودا بەھیلاکی بردن بەڕووداوو کارەساتێکی سزا جا ئەوانیش لەدوای ئەوە پەشیمان بوونەوە لەسەر بەدرۆخستنەوەی پێغەمبەرەکانی پەروەردگارەکەیان جا پەشیمان بوون لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان. جا سەیری ئەوە بکەن کەوا لەنەفسی ئەو خوایەدا ھەیە کە ئیستیوای کردووە لەسەر عەرشەگەورەکەی لەدوای ئەوەی کەوا بە ڕووداوو کارەساتێک لەناوچوون بە متحسری و پەشیمانی لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانەکانی پەروەردگارەکەیان، جا سەیرکەن حاڵی خودا چۆنە لەدوای ئەوان پاک و بێگەردی بۆی، جا وەڵامەکەیتان ڕاستەخۆ لەپەروەردگارەوە بۆ بەجێدەھێڵین لە محکەمی کتێبەکەی تا دەربارەی حاڵی ئەوتان پێ بڵێت لەدوای ئەواندا: {إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].
واتە/ خودای گه‌وره‌ دوای له‌ناوبردنیان وگه‌یشتن به‌رادده‌ی په‌شیمانی ئه‌وانیش دوای له‌ناوبردنه‌كه‌ ئینجا بۆیان ده‌فه‌رموێت) ئای حه‌سره‌تی خەفەتباری بۆ سەر به‌نده‌كان‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئایه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌ خۆ ئەوان ناگه‌رێنه‌وه نا‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا (٣١) که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن (٣٢).

ھەتا ئەوکاتەی کەوا ھەموو ئەوانەی لەو گەلەن کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدروێت بەبەیانی حەقی ئەم ئایەتەیان زانی جا دواتر دەڵێت: " کەواتە چی لەبەھەشت و حۆری و کۆشک و تەلارەکانی بکەین لەکاتێکدا پەروەردگارەکەمان متحسرو خەفەرتبار بێت بەھۆی ئەو سیفەتی ڕەحمەت و میھرەبانیەی کەوا لەسەر نەفسی خۆی نوسیوە؟ ھیھات ھیھات جا ھەرگیز ڕازینابین ھەتا خۆشەویستەکەمان خودای ڕەحمان و ڕەحیم ڕازیدەبێت". جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامی ئەو گەلە دەداتەوە کە خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت و دەڵێم: ئەی ئەو گەلەی کەوا خوداتان خۆشدەوێت و خوداش ئێوەی خۆشدەوێت (قومٍ يحبّهم الله ويحبّونه) بەڕاستی خۆشەویسترین شت لەلای خودا ئەوەیە کەوا عەبدەکانی لەشواکرانە بژێران بن خا ھەوڵ و کۆشش بکەن لەگەڵ ئیمام مەھدی تا خەڵکی بکەن بەیەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست کەوا شوکرانە بژێر بن بۆ پەروەردگارەکەیان ھەتا خودا ڕازی دەبێت, لەبەرئەوەی خودا بەکوفرو بێباوەڕی عەبدەکانی ڕازی نابێت بەڵکو بەشوکرانەبژێریان ڕازیدەبێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [الزمر:7].
واتە/ ئەگه‌ر خۆتان بێ باوه‌ڕ بکه‌ن بێگومان خوا بێ نیازه لێتان، هه‌رچه‌نده ڕازی نابێت که به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن و ڕێبازی خوانه‌ناسی بگرن‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنه به‌ر ئەوا به‌وەتان ڕازی ده‌بێت.

وەئەی ئەو گەلەی کەوا خوداتان خۆشدەوێت و خوداش ئێوەی خۆشدەوێت، جا با ھەدەف و ئامانجەکەتان بریتی بێت لە پێچەوانەی ھەدەف و ئامانجەکەی شەیتانی نەفرەت لێکراوو حزب و دەستەکەی لەشەیتانە جن و ئینسانەکان، لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "جا ھەدەف و ئامانجی شەیتان و حزب و دەستەکەی چیە؟". جا لەپاش ئەوە وەڵامی ئەو پرسیارکارانە دەدەینەوەو دەڵێین: ھەدەف و ئامانجی شەیتان و حزبەکەی ئەوەیە کەوا ڕازی بوونی خودا لەنەفسیدا لەسەر عەبدەکانی نەیەتەجێ، جا لەبەرئەوەی ئەوان ئەوەیان زانیوە بەوەی کەوا خودا بەشوکرانە بژێری عەبدەکانی ڕازیدەبێت (لەنەفسی خۆیدا) ھەرلەبەرئەوە شەوو ڕۆژ ھەوڵ و کۆشس دەکەن بۆ ئەوەی تاکو عەبدەکانی خودا شوکرانە بژێرنەبن بۆ پەروەردگارەکەیان، وەھەر لەبەرئەوەش گەورەکەیان شەیتانی نەفرەتلێکراو ئیبلیس وتی:{لَأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ (16) ثُمَّ لَآتِيَنَّهُمْ مِنْ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَنْ شَمَائِلِهِمْ وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ (17)} صدق الله العظيم [الأعراف].
واتە/ سوێند بێت له ڕێگه ڕاسته‌که‌تدا بۆیان داده‌نیشم. (16) پاشان سوێند به‌خوا له به‌رده‌میانه‌وه‌ له پشتیانه‌وه‌ له لای ڕاستیانه‌وه‌ له لای چه‌پیانه‌وه‌ بۆیان دێم و ده‌ستت ناکه‌وێت زۆربه‌یان سوپاسگوزار بن (17).

جا ئەوەیە ھەدەف و ئامانجەکەی شەیتانە جن و ئینسانەکان کەوا شەوو ڕۆژ ھەوڵ و کۆشش دەکەن لەکاتێکدا سڵیش ناکەنەوەو ماندوو بێتاقەت نابن لەخەباتکردن بۆ ھاتنەجێی ھەدەفە گشتگیریەکەیان کەبریتی یە لەوەی عەبدەکانی خودا لەشوکرانە بژێران نەبن ئەوەش تاوەکو ڕازیبوونی نەفسی خودا نەیەتەجێ، بەڵام ئەو گەلەی کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه) شەوو ڕۆژ ھەوڵ و کۆشش دەکەن لەکاتێکدا سڵیش ناکەنەوەو ماندوو بێتاقەت نابن بۆ ھاتنەجێی ھەدەف و ئامانجێکی پێچەوانەی ئەوە ئەویش ئەوەیە کەوا ھەوڵ و کۆشش دەکەن تا خەڵکی بکەن بە یەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست تاکو لەشوکرانە بژێران بن ھەتا ڕازی بوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان بێتەجێ، جا ئەوانە لەھەڵبژێردراوانی دروستکراوەکانی خودان بە عەکس وپێچەوانەی شەیتانەکان کەوا خراپترینی دروستکراوەکانی خودا.

جا ڕێگامان لێمەگرن لە ھاتنەجێی ھەدەف و ئامانجەکەمان ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکانیان جا خودا لەعنەتتان لێدەکات بە لەعنەتێکی گەورە وە سزاتان دەدات بەسزایەکی بەئێش جا ئەوە چیتانە کەوا لەمپەر دادەنێن و ڕێگە دەگرن لەڕێگای ڕاستی خۆشەویستەکانی خودای ڕەحمان ئەو گەلەی خوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ێەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه)؟ جا ئایا دەیانبینن بەوەی کەوا بانگەوازی خەڵکی بکەن بۆ بەتاڵ ھەتا ئاوا ڕێگەبگرن لێیان بەڕێگەگرتن؟ ئەگینا ئاگاداربن سوێند بەو خودایەی کەوا ھیچ خودایەکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت ئەوان بانگەوازی خەڵکی دەکەن بۆ لای پەرستنی خودا بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن جا ئەوان گەلێکن کەوا ھیچ شەریک و ھاوەڵێک بۆ خودا دانانێن لە ھەموو دروستکراوەکانی، وەئەوان گەلێکن کەوا دەستیان گرتووە بەڕەحم و میھرەبانیەکەی خوداوە بەبێ کەسانی تر جگە لەئەو جا چاوەڕوانی شەفاعەت و تکای عەبدەکان ناکەن لەبەردەم پەروەردگاری پەرستراودا، وە ئەوان بانگەوازی خەڵکی دەکەن بۆ شوێنکەوتنی کتێبەکەی خوداو سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی پێغەمبەرەکەی، وەئەوان ڕەجاو ئومێدی ڕەحمەت و میھرەبانی دەکەن بۆ خەڵکی لەپەروەردگارەکەیان نەوەک سزایەکەی، وەئەوان سورو پێداگیرن لەسەر ھاتنەجێی ھیدایەتی ھەموو خەڵکی ھەروەکو سوربون و پێداگیریان لەسەر برایەکانی خۆیان، جا ئایا دەیانبینن بەوەی کەوا گەلێکی موجریم و تاوانکار بن یان ڕەحمەتن بۆ ھەموو خەڵکی جیھان! جا ئەوە چیتانە بڕیاری ناحەق دەردەکەن؟ ئەگینا سوێند بەخودا ئەوەی کەوا ئەوانی خۆشبوێت خوداش خۆشی دەوێت وەئەوەی کەوا ڕقی لێیان ببێتەوە خوداش ڕقی لێی دەبێتەوە، لەبەرئەوەی ئەوان لەخۆشەویستەکانی خودان ئەو گەلەی کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێرمت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه)، وەھەر لەبەرئەوەش ئەوە بەدی دەکەن لە خودا بەوەی ئەوەی کەوا خۆشەویستەکانی خۆشبوێت ئەویش خۆشی دەوێت وەئەوەی کەوا ڕقی لێیان ببێتەوە ئەویش ڕقی لێی دەبێتەوە، جا با ھەریەکێکتان سەیری نەفسی خۆی بکات جا ئەگەر ھاتوو چەند کەسێکی خۆشەوێستی ھەبێت ئەوا ئایا دواتر ئەوانەی جۆشناوێت کەوا خۆشەویستەکانی خۆشدەوێت وە ڕقی لەوانەش نابێتەوە کەوا خۆشەویستەکانی توڕە دەکەن؟ جا لەخودا بترسن دوژمنایەتی ئەولیاکانی خودا مەکەن، وەسوێند دەخۆم بەخودای گەورە بەڕاستی خودا ئەوان و ئیمامەکەیانی مەھدی ڕەوانەکردووە بەڕەحمەت بۆ ھەموو خەڵکی جیھان، جا ئێمە گەلێکین کەوا حەزو تەماحی ڕووبەڕوو بوونەوەمان نیە لەگەڵ کافراتدا بەوەی خۆێنیان بڕێژین و ئەوانیش خوێنمان بڕێژن لەبەرئەوەی ئەوە دژی ھەدەف و ئامانجەکەمانە تەنھا ئەوکاتە نەبێت کەوا ناچاربین لەسەر کردنی ئەوە؛ بەڵکو ھەدەف و ێامانجەکەمان بریتی یە لە ھاتنەخێی خۆشەویسترین شت لەنەفسی خودا، جا ئایا خۆشەویسترین شت لەلای خودا ئەوەیە کەوا خوێنیان بڕێژین و ئەوانیش خوێنمان بڕێژن؟ یا ئەوە خۆشەویسترە لەلای خودا کەوا جیھادو تێکۆشان بکەین بۆ ھاتنەجێی ھیدایەتدرانیان و سەرکەوتنی تۆبەو گەڕانەوەیان بۆ لای پەروەردگارەکەیان؟ ئایا نازانن بە گەورەیی خۆشحاڵی و کەیف خۆشی خودا بە تۆبەو گەڕانەوەی عەبدەکانی لەبەرئەوەی ئەو کوفرو بێباوەڕی و جەھەننەمی بۆ ئەوان ناوێت بەڵکو شوکرانە بژێری خوداو نیعمەتی بۆ ئەوان دەوێت؟ وەپێشتریش فەتواکەی خودام بۆ ھێنان لەسەر زمانی پێغەمبەرەکەی صلّى الله عليه وآله وسلم دەربارەی خۆشحاڵی و کەیف خۆشی خودا بەتۆبەو گەڕانەوەی عەبدەکانی لەوەی کەوا پێغەمبەری خودا فەرموویەتی صلّى الله عليه وآله وسلم: [لَلَّهُ أَشَدُّ فَرَحًا بِتَوْبَةِ عَبْدِهِ حِينَ يَتُوبُ إِلَيْهِ مِنْ أَحَدِكُمْ كَانَ عَلَى رَاحِلَتِهِ بِأَرْضِ فَلَاةٍ فَانْفَلَتَتْ مِنْهُ وَعَلَيْهَا طَعَامُهُ وَشَرَابُهُ فَأَيِسَ مِنْهَا فَأَتَى شَجَرَةً فَاضْطَجَعَ فِي ظِلِّهَا قَدْ أَيِسَ مِنْ رَاحِلَتِهِ فَبَيْنَا هُوَ كَذَلِكَ إِذَا هُوَ بِهَا قَائِمَةً عِنْدَهُ فَأَخَذَ بِخِطَامِهَا، ثُمَّ قَالَ: " مِنْ شِدَّةِ الْفَرَحِ اللَّهُمَّ أَنْتَ عَبْدِي وَأَنَا رَبُّكَ أَخْطَأَ مِنْ شِدَّةِ الْفَرَحِ"]. صدق عليه الصلاة والسلام

وەئەی ئەو گەلەی کەوا خوداتان خۆشدەوێت و خوداش ئێوەی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه)، جا جیھادو تێکۆشان لەگەڵ خەڵکی بکەن بە جیھادو تێکۆشانێکی گەورە بە بەیانی حەقی قورئانی گەورە، وە حوجەو بەڵگەیان بەدەسەڵاتی زانست بەسەردا جێ بەجێ بکەن لەسەر بەڵگەو بەرچاو ڕوونی لای پەروەردگارەکەیان بە بەیانی حەقی قورئانی گەورە، جا ئەوەتان بریتی یە لە بەیان و ڕوونکردنەوەی قورئان بەقورئان کەوا ڕوونکەرەوەیە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان، جا ئەوەی ویستی با ئیمان بێنێت وەئەوەشی ویستی با کوفر بکات وە خوداش فەرمانی پێنەکردوون بەوەی کەوا خەڵکی ناچاربکەن تاکو ببن بەئیماندار کەواتە ناچارکردن لەدیندا نیە، وەئارامیش بگرن لەسەر ئەزیەتەکانیان و خۆگرو ئارامگرو یەک گر بن وە لەخوا بترسن و پارێزکار بن بەڵکو خودا ڕەحمتان پێبکات، جا تا خودا لەپێناو ئامانجەکەی ئێوەدا ھیدایەتیان بدات وەعدو بەڵێنەکەشی حەقەو ھەر خۆیشی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە، وسلام علی المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..

جا ڕایبگەیەنن ئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان سڵ مەکەنەوەو بێتاقەت و ماندوو مەبن لە دەعوەو بانگەوازکردن بۆ لای خودا ھەرچەندی دەتوانن بەشەوو ڕۆژ، جا بەڕاستی خودا پشتگیری کردوون بە دەسەڵاتی زانست جا لە نەفسی خۆتانەوە بەلگە بەسەر خەڵکیدا مەھێننەوە؛ بەڵکو بەوە بەڵگەیان بەسەردا بھێننەوە کەوا خودا بە پێنوسی عەبدەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.فێری کردوون

براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــــ

رابط البيان الأصلي
http://www.the-greatnews.com/showthread.php?t=9023