بـــيانــات هـــامّـة وعــــاجــلة

العربية  فارسى  اردو  English  Français  Español  Türk  Deutsh  Italiano  русский  Melayu  Kurdî  Kiswahili

تحذيرٌ إلى كافة المؤمنين بالله ثم ألبسوا إيمانهم بظلمِ الشرك بالله؛ إنّ الشرك لظلمٌ عظيمٌ

Warning to the entire believers in Allah then they cover their belief with wrongdoing of association with Allah; indeed polytheism is a grievous injustice

The Awaited Mahdi is calling to the global peace among the human populations

The fact of Planet-X, the planet of chastisement from the decisive Book as a reminder to the possessors of understanding-minds

A brief word about The Insolent (Antichrist) the Liar Messiah

Donald Trump is an enemy to the original American people, and an enemy to all Muslim and Christian people and their Governments, and an enemy to human populations altogether except the human satans the extremest ones in satan’s party

عــــاجل: تحذيرٌ ونذيرٌ لكافة البشر

تذكيـرٌ من محكم الذّكر لصُنّاع القرار من المسلمين

الإمام المهديّ يعلن غرّة الصيام الشرعيّة لعامكم هذا 1439 بناء على ثبوت هلال رمضان شرعاً

الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني يحذّر الذين يخالفون أمر الله ورسوله من غضب الله ومقته وعذابه

سوف تدرك الشمس القمر أكبر وأكبر في هلال رمضان لعامكم هذا 1439 تصديق شرطٍ من أشراط الساعة الكُبر وآية التصديق للمهديّ المنتظَر ناصر محمد اليماني

إعلان مفاجأةٌ كبرى إلى كافة البشر لمن شاء منهم أن يتقدّم أو يتأخّر، والأمر لله الواحد القهار

النتائج 1 إلى 2 من 2

الموضوع: ھیچ جیاوازیەک نی یە لەنێوان ناوە جوانەکانی خوداو ناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم )..

  1. الترتيب #1 الرقم والرابط: 317949 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    236

    افتراضي ھیچ جیاوازیەک نی یە لەنێوان ناوە جوانەکانی خوداو ناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم )..

    - 1 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    25 - 08 - 1430 ک
    17 - 08 - 2009 مـ
    01:50 بەیانی

    [ لمتابعة رابط المشاركـــــــــة الأصلية للبيـــــــــــان ]
    http://www.the-greatnews.com/showthread.php?t=1503
    _________

    ھیچ جیاوازیەک نی یە لەنێوان ناوە جوانەکانی خوداو ناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم )..

    السلام عليكم ورحمة الله وبركاته پرسیارەکەم بۆ ئیمام و بەسەرخەران ئەوەیە کەوا ئێمە زانیمان بەوەی ناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم ) بریتی یە لە (النعیم) کەوا یەکێکە لەناوە جوانەکانی خودا بەڵام پرسیارێکی فزولیم ھەیە؟ ئایا کتێبە ئاسمانیەکانی تر پێش ئەوەی کەوا تەحریف و دەستکاری بکرێن و بشێوێندرێن وەکو تەورات ئایا خودا ناوی ھەرەگەورەی تێدا باسکردووە بۆ نەوەی ئیسرائیل وە ئایا ئەوان بەو حەقیقەت و ڕاستیەیان زانیبوو؟
    پرسیارەکەم تەنھا بۆ بیرلێکردنەوەیە خوداش پاداشتان بداتەوە بە ھەموو خێرو چاکەیەک والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته
    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    پێشتر ھیچ خەڵکێک بەمەی نەزانیوە نە ھیچ نێردراوێک نە پێغەمبەرێکیش؛ بەڵکو بەیان و ڕوونکردنەوەکەی بۆ خەڵکی تایبەتە بە مەھدی چاوەڕوانکراو تا ئەو ئایەت و نیشانەیە بکات بە ئایەت و نیشانەیەکی بەڕاستدانان لە نەفسی ئەوانەی کەوا قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەیان گرتووە بەو شێوەیەی کەوا حەق و شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت لە بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆم بەر لەدەرکەوتن لەوانەی کەوا خودا ئاگاداری کردن بەسەر ناونیشانی ماڵپەڕەکەمان بەقەدەرو کاتێکی دیاریکراو لەکتێبی نوسراوی لای خۆی وەکارو فەرمانەکانیش ھەر بۆ لای خودا دەگەڕێتەوە، جا ئایا قەت گوێت لێبووە بەندەیەک لە بەندەکانی خودا ناوەکەی (عبد النّعيم الأعظم) بێت؟ ھەرچەندە کەوا موسڵمانان لەشوێنکەوتووەکانی پێغەمبەران ٩٩ ناوەکەی خودایان تێدا دەبیننەوە بەمانای وەکو عبد اللە عبد الرحمن تا ژمارە ٩٩ بەڵام تۆ عبد النعیم نابینی لەوەی کەوا بۆت ڕوون بۆتەوە بەوەی کەوا بەڕاستی ھیچ یەکێک لەپێش مەھدی چاوەڕوانکراو ھەواڵی پێ نەداون لەناو ھەموو خەڵکیدا..

    وسلامٌ على المرسَلين، والحمدُ لله ربِّ العالمين..
    برات ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی
    _________________

  2. الترتيب #2 الرقم والرابط: 317950 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    236

    افتراضي بەڵکو حەقیقەتی ڕازیبوونی خودا لەسەر عەبدە نزیکەکانی (مقربین)؛ نیعمەتێکە جگە لە نیعمەتی بەھەشت..

    - 2 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    02 - 09 - 1430 ک
    23 - 08 - 2009 مـ
    11:37 ئێوارە
    _______

    بەڵکو حەقیقەتی ڕازیبوونی خودا لەسەر عەبدە نزیکەکانی (مقربین)؛ نیعمەتێکە جگە لە نیعمەتی بەھەشت..

    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسَلين، والحمد لله ربِّ العالمين..

    وە منی مەھدی چاوەڕوانکراو خودا دەکەم بەشاھێد بەوەی ئەو حەدیس و فەرموودەیەی کەوا دەڵێت:

    [سمع النبي صلى الله عليه وسلم رجلا يدعو وهو يقول: اللهم إني أسألك بأني أشهد أنك أنت الله لا إله إلا أنت الأحد الصمد الذي لم يلد ولم يولد ولم يكن له كفواً أحد. قال فقال والذي نفسي بيده لقد سأل الله باسمه الأعظم الذي إذا دعي به أجاب وإذا سئل به أعطى ]
    ئەوە درۆو ھەڵبەستراوە لەسەر پێغەمبەرەکەی کەوا بەھەواو ئارەزوو قسەی نەکردووە لەبەرئەوەی ئەو حەدیسە کەموکورتی و تەناقوزی ھەیە لەگەڵ محکەمی کتێبی خوادا، جا چۆن محمد پێغەمبەری خودا جیاوازی دەکات لەنێوان ناوەکانی خودا جا بڵێت: [والذي نفسي بيده لقد سأل الله باسمه الأعظم الذي إذا دعي به أجاب وإذا سئل به أعطى]!

    پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆ خودای گەورە، جا چۆن خودا وەڵامی نزاکان ناداتەوە تەنھا ئەوەی کەوا بەناوی ھەرەگەورەی داوای لێبکات؟ پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی، بەڵام خودا فەرموویەتی بەوەی کەوا جیاوازی نیە لەنێوان ناوەکانی خودا، وەبەھەر ناوێک لەناوە جوانەکانی خودا دوعاوا داوای لێدەکەن ئەوا وەڵامتان دەداتەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {‏قُلِ ادْعُوا اللَّهَ أَوِ ادْعُوا الرَّحْمَنَ أَيًّا مَا تَدْعُوا فَلَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى} صدق الله العظيم [الإسراء:110].
    واتە/ بڵێ ئێوه له نزاو دوعاتاندا هاوار بەناوی (الله‌) بکه‌ن یان به‌‌ (الرحمن) جا به‌هه‌ر ناوێک هاواری لێبکه‌ن و نزا بکه‌ن دروسته‌ چونکه ئه‌و خاوه‌نی هه‌موو ناوه پیرۆزو جوانه‌کانه‌.

    جا لەسەر ئەوە ئەم ئایەتە محکەمە دەبێت بەئایەتێکی کەموکورت لەگەڵ ئەو حەدیسە ھەڵبەستراوەی کەوا بانگ دەکات بۆ جیاوازی کردن لەنێوان ناوە جوانەکانی خودا بەوەی کەوا دەڵێت گوایە خودا وەڵامی نزاو داوكان ناداتەوە تەنھا ئەوەی کەوا بەناوی ھەرە گەورەی داوای لێبکات، پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی! جا من لەکتێبدا نەمبینی بەوەی کەوا خودا ناوێکی گەورەتری ھەبێت لەناوەکانی تری، بەلکو خودا وەسفی کردووە بە (الأعظم؛ ھەرە گەورە) لەبەرئەوەنیە کەوا ئەو ناوەی گەورەتر بێت لەناوە جوانەکانی تری خودا؛ بەڵکو وەسفی کردووە بە ناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم ) بەو مانایەی کەوا (ڕازیبوونەکەی لەنەفسی خۆیدا) نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت لەبەرئەوەی خودا کردوویەتی بە سیفەت بۆ نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی خۆی لەسەر عەبدەکانی بەوەی دواتر ئەوە دەبینن کەوا بەڕاستی ڕازی بوونی خودا لەسەریان گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشتەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَعَدَ اللّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].
    واتە/ خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێریاندا له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا وە ڕازیبوونێک لەلایەن خوداوە که له هه‌موو ئەو نازو نیعمه‌تانە گەورەترە ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

    وەلەم ئایەتە محکەم و ڕوون و ئاشکرایەشدا بەڕاستی خودا فەتوای بۆ داون بەوەی کەوا سیفەتی ڕازی بوونەکەی لەسەر عەبدەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە بەھەشتەکەی، وە سەرجەمی ئەوانەش شاھێدن کەوا ئەگەر بێتو یادی خوایان لەلاکرا دڵەکانیان دەھەژێت وە ئەگەر ئایەتەکانی خودایان بەسەردا خوێندرایەوە ئیمان و باوەڕەکەیان زیاد دەکات و پشت بە پەروەردگارەکەیان دەبەستن؛ ئەوانە خودا لەدڵەکانیاندا ئیمان و باوەڕی نوسیووە وە پشتگیری کردوون بە ڕوحێک لەلایەن خۆیەوە کەوا بریتی یە لەڕوحی سیفەتی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی خۆی لەسەریان جا ئەوان ئێستا دەزانن لەکاتێکدا کەوا ھێشتاکە لەژیانی دنیاشدان بەوەی کەوا خۆشەویستی خوداو نزیکیەکەی و نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی بەڕاستی بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی؛ ئەوە بریتی یە لە نیعمەتی ڕوح و ڕەیحان کەوا دادەبەزێت بۆ نەفسەکانیان کەوا ئایەت و نیشانەیەکە لەپەروەردگارەکەیانەوە بەوەی کەوا ڕازیە لێیان وە خۆشی دەوێن و نزیکیان دەخاتەوە لەخۆی.

    ئایا نازانی برای بەرێزم بەوەی کەوا نھێنی ناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم) ئەو ناوەی کەوا نھێنیەکەی لەزاتی نەفسیدا داناوە سیفەتە بۆ نیعمەتی ڕازیبوونەکەی لەسەر عەبدەکانی وە نھێنی حیکمەتەکەی تێدایە لەدروستکردنی جن و ئینسان بۆ ئەوەی تاکو نیعمەتی ڕازیبوونی پەروەردگارەکەیان بپەرستن لەسەریان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].
    واتە/ من جن و ئینسانم دروست نەکردووە مەگەر بۆ ئەوە نەبێت کەوا تەنھا من بپەرستن.

    بەو مانایەی کەوا خودا دروستی نەکردوون تاکو ھەدەف و ئامانج لە دروست کردنەکەیان ئەوە بێت تا بیان خاتە ناو بەھەشتەکەی یان بیان خاتە ناو ئاگرەکەی بەڵکو بۆ ئەوەی ڕازیبوونی نەفسە بەرزو بڵندەکەی بپەرستن لەسەر عەبدەکانی، وە وەسیلە حەقەکە ئەوە نیە کەوا بەدوای نیعمەتە ھەرە گەورەکە ڕازیبوونی خودا لەسەرتان بکەون بۆ ھاتنەجێی نیعنەتە بچوکەکە کە حۆریە چاوگەشەکان و نیعمەتەکانی بەھەشتە؛ بەڵکو بەھەشت و ھەموو شتێکیش بکەن بە وەسیلەو ھۆکار بۆ لای زاتی ئەو بۆ ئەوەی دەرکەوێت کامەتان خۆشەویسترین کەس و نزیکترین کەسە لەلای خودا ئەگەر ئێوە ئەو دەپەرستن جا پێشبڕکێ بکەن لەسەر خۆشەویستی خوداو نزیکبوونەوە لێی و نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسی وە لەوەشدا نھێنی دەعوەو بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوی تێدایە بۆ سەرجەمی بەشەر بەوەی تاکو ئەو ھەدەف و ئامانجە بێننە جێ لەدروستکردنەکەیان، وە خوداش دروستی نەکردوون لەپێناو چێژوەرگرتن لە نیعمەتی دنیاو ئاخیرەت؛ بەڵکو تا چێژ وەربگرن لە نیعمەتی ڕازیبوونی خودا لەسەریان جا تاکو پێشبڕکێ بکەن بۆ لای پەروەردگارەکەیان تا دەرکەوێت کامیان خۆشەویسترین و نزیکترین کەسە لێی.

    وەمنی مەھدی چاوەڕوانکراو بەڵێنت پێدەدەم برای بەڕێزم بەوەی کە ئەگەر بێتو وەڵامی دەعوەو بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوت دایەوە بۆ حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم) وە بەڕاستت دانا بە کاروکردەوە جا ڕاتگەیاند بەوەی کەوا تۆ لەپێشبڕکێکارەکانی لەسەر خۆشەویستی و نزیک بوونەوە لێی و نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی جا پێشبڕکێت کرد لەگەڵ باوەڕداران بە کارە خێرو چاکەکان جا ئەوە خودا دواتر یەکسەر لەدوای بڕیارەکەت ئەوەی لەنەفست دایە دەیگۆڕئت جا خودا پشتگیریت دەکات بە (ڕوح و ڕەیحان) کەوا نەفسەکەت دەبینێت کەوا ئەوە گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت جا لەپاش ئەوە دەزانی بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ بووی بەیەکێک لە نزیکەکان (مقربین). بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {فَأَمَّا إِنْ كَانَ مِنَ الْمُقَرَّبِينَ (88) فَرَوْحٌ وَرَيْحَانٌ وَجَنَّتُ نَعِيمٍ (89)} صدق الله العظيم [الواقعة].
    واتە/ جا ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که‌له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه له‌نزیکان و خۆشه‌ویستانی ئێمه بێت (88) ئه‌وه‌ ئیتر ڕوح و ڕەیحان و نیعمەتەکانی به‌هه‌شت چاوه‌ڕێیه‌تی (89).

    جا ئەوە بریتی یە لەحەقیقەتی ڕازیبوونی خودا لەسەر عەبدە نزیکەکانی؛ نیعمەتێک جگە لە نیعمەتی بەھەشت. وەھەر لەبەرئەوەش خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {فَأَمَّا إِنْ كَانَ مِنَ الْمُقَرَّبِينَ (88) فَرَوْحٌ وَرَيْحَانٌ وَجَنَّتُ نَعِيمٍ (89)} صدق الله العظيم.
    واتە/ جا ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که‌له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه له‌نزیکان و خۆشه‌ویستانی ئێمه بێت (88) ئه‌وه‌ ئیتر ڕوح و ڕەیحان و نیعمەتەکانی به‌هه‌شت چاوه‌ڕێیه‌تی (89).

    جا ئەو ڕوحە بریتی یە لەحەقیقەتی نیعمەتی ڕازیبوونی خودا لەسەر ئەوانەی کەوا خودا لەدڵەکانیاندا ئیمان و باوەڕی نووسیوە جا خودا بووەتە خۆشەویسترین کەس و شت لەنەفسیاندا خۆشەویستر لە باوکانیان و دایکانیان و منداڵەکانیان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {لَا تَجِدُ قَوْماً يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءهُمْ أَوْ أَبْنَاءهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ أُوْلَئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الْإِيمَانَ وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍ مِّنْهُ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ أُوْلَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم [المجادلة:22].
    واتە/ که‌سانێکت ده‌ست ناکه‌وێت باوه‌ڕ بهێنن به خواو به ڕۆژی دوای، له‌کاتێکدا که‌سانێکیان خۆش بوێت که دژایه‌تی خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کردبێت ئه‌گه‌رچی ئه‌و دوژمنانه باوو باپیریان بن یان نه‌وه‌یان بن یان برایان بن یان عه‌شیره‌تیان بن ئه‌وانه‌ی که به‌و شێوه‌یه‌‌ن خوا ئیمان و باوه‌ڕی له‌دڵیاندا نووسیوە وه به ڕوحی (ڕازی بوونی نەفسی خۆی) ‌ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پشتگیری کردوون سه‌رنجامیش ده‌یانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیدا تێ ده‌په‌ڕێت له‌گه‌ڵ ژیانی به‌بڕاوه‌دا ئه‌وانه خوا لێیان ڕازیه و ئه‌وانیش له خوا ڕازین ئا ئه‌وانه ده‌سته‌و تاقم و حزب و لایه‌نی خوای گه‌وره‌ن ئاگاداربن که به‌ڕاستی هه‌ر لایه‌ن و حزب و ده‌سته و تاقمی خوا سه‌رکه‌وتوو و سه‌رفرازن.

    جا وورد ببەوە لەو فەرموودەی خودای بەرزو بڵند دەبینی کەوا باسی ڕوحی نیعمەتی ڕازیبوونەکەی دەکات پاشان نیعمەتی بەھەشتەکەی: {وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍ مِّنْهُ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ أُوْلَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم.
    واتە/ وه به ڕوحی (ڕازی بوونی نەفسی خۆی) ‌ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پشتگیری کردوون سه‌رنجامیش ده‌یانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیدا تێ ده‌په‌ڕێت له‌گه‌ڵ ژیانی به‌بڕاوه‌دا ئه‌وانه خوا لێیان ڕازیه و ئه‌وانیش له خوا ڕازین ئا ئه‌وانه ده‌سته‌و تاقم و حزب و لایه‌نی خوای گه‌وره‌ن ئاگاداربن که به‌ڕاستی هه‌ر لایه‌ن و حزب و ده‌سته و تاقمی خوا سه‌رکه‌وتوو و سه‌رفرازن.

    جا لەپاش ئەوەی کەوا ئەو نیعمەتەیان زانی بەوەی کەوا ئەوە نیعمەتی ڕازیبوونی خودایە لەسەریان جا فەرموویەتی: {رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ أُوْلَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئه‌وانه خوا لێیان ڕازیه و ئه‌وانیش له خوا ڕازین ئا ئه‌وانه ده‌سته‌و تاقم و حزب و لایه‌نی خوای گه‌وره‌ن ئاگاداربن که به‌ڕاستی هه‌ر لایه‌ن و حزب و ده‌سته و تاقمی خوا سه‌رکه‌وتوو و سه‌رفرازن.

    ئایا نازانی برای بەڕێزم بەوەی کەوا لەو نیعمەتەدا نھێنی حیکمەتەکە ھەیە لەدروستکردنەکەتاندا کەوا بەڕاستی کۆکردنەوەی ماڵ و سەروەت بەھیلاکی بردن و بێئاگاو سەرگەردانی کردن لەژیانی دنیا دەربارەی حیکمەتەکە لە دروستکردنەکەتان؟ جا لە حیکمەتی دروشتکردنەکەتان دواتر لێتان دەپرسرێتەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەزو بڵندو گەورە: {أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ (1) حَتَّى زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ (2) كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ (3) ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ (4) كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ (5) لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ(6) ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ (7) ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النّعيم (8)} صدق الله العظيم [التكاثر].
    واتە/ هه‌ڵپه‌کردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردن و کۆکردنەوەی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشك و ته‌لارو... هتد) ئێوه‌ی سه‌رگه‌رم و سه‌رگه‌ردان و بێ ئاگا کردووه له (نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسی خودا) (1) تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرن و ده‌برێنه گۆڕستان (2) نەخێر له‌مه‌ودوا ده‌زانن (3) پاشانیش نەخێر له‌مه‌ودوا ده‌زانن(4) نەخێر ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانزانی به‌زانین و دڵنیایه‌کی ته‌واوه‌وه (5) سوێند به‌خوا بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن (6) پاشان سوێند به‌خوا دۆزه‌خ به‌چاوی سه‌رتان ده‌یبینن به ئاشکراو دڵنیا ده‌بن (7) پاشان سوێند به‌خوا له‌و ڕۆژه‌دا پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی (النعیم؛ نیعمەتی رازیبوونی خودا) (8).

    جا ئایا ئەو نیعمەتە چی یە کەوا کۆکردنەوەی ماڵ و سەروەت بەھیلاکی بردن و بێئاگاو سەرگەردانی کردن لە ھێنانەجێی؟ ئەوە بریتی یە لە نیعمەتی ڕازیبوونی خودا لەسەر عەبدەکانی، وەھەر لەبەرئەوەش جن و ئینسانی دروستکردووە تا نیعمەتی ڕازیبوونی خودا لەسەریان بپەرستن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە کەوا دەفەرموێت: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات].
    واتە/ من جن و ئینسانم دروست نەکردووە مەگەر بۆ ئەوە نەبێت کەوا تەنھا من بپەرستن.

    وەھەرچی سەبارەت بە فەتواکەمە کەوا دەڵێم ئێوە ھەرگیز قەت لە ناو عەبدەکانی خودا کەسێک نادۆزنەوە بەوەی ناوەکەی (عبد النّعيم الأعظم) بێت ئەوەش لەبەرئەوەی ئەوان تەنھا بە ٩٩ ناوەکەی خودا دەزانن، وەھەرگیزاو ھەرگیز خەڵکی بەوە نازانن تەنھا ئەوکەسەی کەوا خەبیرو شارەزایە بەناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم) لەزاتی خودای ڕەحمان کە مەھدی چاوەڕوانکراو بەندەی نیعمەتە ھەرەگەورەکە (عبد النّعيم الأعظم) ناصر محمد یەمانی یە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ الرَّحْمَنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيراً} صدق الله العظيم [الفرقان:59].
    واتە/ پاشان له‌سه‌ر عه‌رش ئیستیوای کرد خوا په‌روه‌ردگارێکی میهره‌بانه جا لەوکەسە بپرسە ئەو شارەزاو خەبیرە پێی.

    وەئەو کەسەی کەوا خەبیرو شارەزایە بەخودای ڕەحمان کەوا بریتی یە لەو ئینسانەی خودا بەیانی تەواوو شاملی قورئانی فێرکردووە؛ ئەوە بریتی یە لەو ئیمام مەھدیەی کەوا خودا کردوویەتی بەشاھێد لەسەر قورئانی گەورە لەدوای خودا پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە : {وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَسْتَ مُرْسَلًا قُلْ كَفَى بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَمَنْ عِنْدَهُ عِلْمُ الْكِتَابِ} صدق الله العظيم [الرعد:43].
    واتە/ وە ئه‌وانەی که بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ڵێن تۆ پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه کراوی خوا نیت له وه‌ڵامیاندا بڵێ ‌ خوا به‌سه که شایه‌ت بێت له نێوان من و ئێوه‌دا هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ش که زانستی کتێبی خوای لەلایە.

    جا ھەرگیز ھیچ زانایەک یان نەزانێک نیە کەوا گفتوگۆو قسەم لەگەڵدا بکات لەقورئاندا ئەوا ھەردەم من بەسەریدا زال دەبم بەدەسەڵاتی زانستی محکەم و ڕوون و ئاشکرا لەقورئانی گەورەدا ئەگەر ناصر محمد یەمانی بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراو بێت لە ڕاستگۆیەکان جا بۆ ھەموو دەعوەو بانگەشەیەک بەڵگە ھەیە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم [النمل:64].
    واتە/ بڵێ بەڵگەتان بێنن ئەگەر ڕاست دەکەن.

    ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ________________

المواضيع المتشابهه

  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 11-10-2019, 07:43 AM
  2. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 09-10-2019, 04:23 PM
  3. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 04-06-2019, 10:54 AM
  4. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 19-02-2018, 11:35 AM
  5. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 04-01-2018, 09:14 AM

المفضلات

ضوابط المشاركة

  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •